NO_ATHEISM_KURDI Telegram 196
🔻پرسیار: دەوڵەمەندەکان کە لە دونیادا بەهەشتیان هەیە، ئیدی بۆچی هیوایان بە بەهەشتی دواڕۆژ هەبێت؟!

⬅️ وەڵام:

🔹یەکەم: پەرستنی خودا تەنها بۆ گەیشتن بە نیعمەتەکانی بەهەشت نییە، ئێمە خودا دەپەرستین چونکە خۆشمان دەوێت و خۆشەویستی ئەومان دەوێت، یەکێک لە تایبەتترین پلەکانی خۆشەویستی ئەوەیە خودا ببپەرسترێت بەهۆکاری ئەوەی شایەنی پەرستراوێتییە، واتە: «هەرکەسێک خوا نەپەرستێت، بەندایەتی خۆشەویستێکی دیکە هاوشێوەی ماڵ وپێگە و... دەکات».[1] کەواتە ئیمانداران بەدوای پەرستنی ئەو کەسەدا دەگەڕێن کە شایەنی پەرستنە و پێویستە بپەرسترێت، بێباوەڕانیش خودای تریان وەرگرتووە و لە خزمەت ئەو کەسەدان کە خۆی بەندەی خودایە.

🔹دووەم: خوای گەورە فەرموویەتی:

▪️{فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّا أُخْفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاء بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ} [السجدة: 17]

▫️«ئیتر هیچ کەسێک نازانێ چ پاداشتێکى گرنگیان بۆ داشاراوە لە هۆیەکانى خۆشیی و شادى چاوان و دڵئارامیى، لە پاداشى ئەو کارانەدا ئەنجامیانداون و خۆیانیان بۆ ماندووکردووە.»

وە لە فەرموودەیەکی سەحیحی قودسیدا هاتووە: «نیعمەتانێکم بۆ بەندە چاکەکانم ئامادە کردووە، کە نە چاو بینیویەتی و نە گوێ بیستویەتی و نە بە دڵی هیچ کەسێکدا هاتووە».[2] وە لە ئەسەرێکی “ابن عباس” (خوا لێی ڕازی بێت) هاتووە کە فەرموویەتی: «هیچ شتێک نییە لە بەهەشت دا، هاوشێوەی ئەوەبێت کە لە دونیادا هەیە، تەنها مەگەر لە ناوەکانیاندا هاوشێوەی یەك بن!» [3][4]

🔸کەواتە تاوەکو دەوڵەمەندەکان زیاتر لە خۆشگوزەرانیدا بژین، ئەوەی هەیانە هێشتا بەراورد ناکرێ بە نیعمەتەکانی بەهەشت، تاوەکو بڵێن: «ئێمە لە دونیادا بەهەشتمان هەیە!» بەدەر لەوەی هەندێک لە نیعمەتەکانی بەهەشت، تەنانەت لە دونیادا هاوشێوەیان نییە تاوەکو بەهایەکی هاوبەشیان لە نێوانیاندا هەبێت، هاوشێوەی ئەوەی خوای گەورە فەرموویەتی:

▪️{لِّلَّذِينَ أَحْسَنُواْ الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ} [یونس: 20]

▫️«بۆ ئەوانەش چاکە دەکەن، پاداشی زۆر چاک و بەهەشت هەیە وە زیاد لەوەش، واتە: دیتنى ڕووی پیرۆزی خوای میهرەبان و تەماشاکردنی.»

🔹سێیەم: نیعمەتەکانی دونیا هەرچەندە گەورە و سەرنجڕاکێش بن، مۆری "ڕاگوزەر" و “کاتی”ـیان لێدراوە و ڕۆژێک دێت بەرەو لەناوچوون دەچن. مێژوو باسی زۆری ئەو دەوڵەمەندانە دەکات کە بەدوای خۆشبەختیدا دەگەڕان، ئەمڕۆش هیچ شوێنەوارێکیان نەماوە، تەنها لە کتێبەکاندا نەبێت. بۆیە نیعمەتی دەوڵەمەندەکان -بیانەوێت یان نا- کەم دەبێتەوە، پێچەوانەی ئەو بەهەشتەی کە خودا بەڵێنی پێداوە، نیعمەتەکانی هەمیشە لەبەر دەستدان و هەرگیز نەمانیان بەسەردا نایات.

🔹چوارەم: ئەوانەی لەبەر دەم خودای گەورەدا خۆبەزلزانن، نەک هەر لە نیعمەتی بەهەشت بێبەشن، شایەنی سزای دۆزەخیشن! کەوایە بابەتەکە تەنها لەسەر لەدەستدانی بەهەشت نییە، بەڵکو سزای بێکۆتایی لە دواڕۆژدا چاواڕوانیانە. کەسی ژیریش ئەو کەسەیە بیر لە کۆتایەکەی بکاتەوە.

والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
▪️ئامادەکراوە لە لایەن: «رد شبهات ملحدین»
📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
📚 پەڕاوێزەکان:
[1] العبودیة، أبو العباس الحنبلي، المكتب الإسلامي، ص۱۰۰.
[2] صحیح مسلم (۲۸۲۴): «أعددت لعبادي الصالحين ما لا عين رأت، ولا أذن سمعت، ولا خطر على قلب بشر».
[3] سلسلة الأحاديث الصحيحة، ناصر الدين الألباني، مكتبة المعارف، ج۵، ص۲۱۹: «ليس في الجنة شيء يشبه ما في الدنيا إلا الأسماء».
[4] مەبەست ئەوە نییە کە ئەو نیعمەتانەی بەهەشت کە لە قورئان و فەرموودەکاندا باسکراون واقیعی و ڕاستی نەبن، بێگومان هەرچی لە وەحیدا باس کراوە ڕاستە و نیعمەتەکانی بەهەشتیش حەقیقی و ڕاستین نەک مەجازی یان نموونەیی بن، بەڵام ئێمە چۆنیەتییەکەیان نازانین.
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

tgoop.com/no_atheism_kurdi/196
Create:
Last Update:

BY ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

Share with your friend now:
tgoop.com/no_atheism_kurdi/196

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Select “New Channel” Other crimes that the SUCK Channel incited under Ng’s watch included using corrosive chemicals to make explosives and causing grievous bodily harm with intent. The court also found Ng responsible for calling on people to assist protesters who clashed violently with police at several universities in November 2019. A vandalised bank during the 2019 protest. File photo: May James/HKFP. Image: Telegram. Add the logo from your device. Adjust the visible area of your image. Congratulations! Now your Telegram channel has a face Click “Save”.!
from us

Telegram ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
FROM American