This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️{حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَهُمُ ٱلْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ٱرْجِعُونِ} [المؤمنون: 99]
▫️(خوا نهناسان بهردهوام لهسهر ڕێبازی چهوتیانن)، ههتا ئهو کاتهی مردن یهخهیان دهگرێت، ئهوسا هه ڕیهکهیان دهڵێت: «پهروهردگارا بمگێڕهرهوه بۆ دنیا...»
▪️{لَعَلِّىٓ أَعْمَلُ صَٰلِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّآ ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَآئِلُهَا ۖ وَمِن وَرَآئِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ} [المؤمنون: 100]
▫️بهڵکو چاکه ئهنجام بدهم و کاری باشه بکهم و ئهو ههلانهی که له دهستم چووه لهمهودوا له دهستی نهدهم، (بهڵام تازه کار له کار ترازاوه، شتی وا مهحاڵه؛ بۆیه به توندی پێی دهوترێت): «نهخێر، ئهوه قسهیهکه ئهو بۆ خۆی دهیڵێت»، بهڵکو دهبێت له جیهانی بهرزهخدا، له نێوان مردن و زیندوو بوونهوهدا تا کاتێك زیندوو دهکرێنهوه چاوهڕێ بێت.
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

🔻گومان: ئێمە لە پێناو چێژەکانی قیامەت دەستبەرداری چێژە دڵنیایەکانی دونیا نابین چونکە ئەوەی “نەقد” و “حازرە” و بوونی هەیە باشترە لەوەی “قەرزە” و هێشتا بەدی نەهاتووە و بەردەست نیە.
⬅️وەڵام:
🔹ئەم قیاسە پوچەڵ و نادروستە چونکە ئەمە هەمان قیاسی ئیبلیسە کە خوای گەورە لە زمانی ئەوەوە هەواڵی پێداوین:
▫️{أَنَا خَيْرٌ مِنْه} [الٲعراف: 12]
▪️«من لەو (ئادەم) باشترم.»
بۆیە پێی وابوو باشتر بوون بەهۆی ڕەچەڵەکەوەیە.
🔹چارەسەری ئەم لەخۆبایبوونە یان بە دووپاتکردنەوە و بەڕاست دانانی ئیمان، یان بە خستنەڕووی بەڵگە دەبێت.
⬅️دووپاتکردنەوە و بەڕاستدانانی ئیمانی: لەم ئایەتانهی خوارەوەدا خوای گەورە لەبارەی هەمان دووپاتکردنەوە فەرموویەتی:
▪️{وَما عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ وَ أَبْقى} [قصص: 60]
▫️«ئەوەی لە لای خوایە چاکتر و ماوەدارترە بۆتان.»
▪️{وَمَا الْحَياةُ الدُّنْيا إِلاَّ مَتاعُ الْغُرُورِ} [آل عمران: 185]
▫️«ژیانی دونیا هیچ شتێک نییە جگە لە کاڵایەکی فریودەر نەبێت.»
⬅️جێگیرکردنی بەڵگە: ئەو بەڵگەیەی کە پوچەڵێتی قیاسی باسکراو پیشان دەدات، ئەوەیە کە دونیا لە پێش چاودایە و بوونی هەیە، باشترە لە دواڕۆژێک کە لە پێش چاودا نییە و بەڵێنپێدراوە. پێشهکییەکی ڕاست و تەواوە بەڵام ئەم وتەیەی کە دەڵێت ئەوەی لە پێش چاودایە و بوونی هەیە، باشترە لەو شتەی لەپێش چاودا نییە و بەڵێنپێدراوە، بووەتە هۆی سەرلێشێواوی و گومان لە بابەتەکەدا. لە کاتێکدا ڕاستی بابەتەکە بەم شێوەیە نییە، بەڵام ئەگەر نەقد لە بڕە پارە و ئامانجدا وەک قەرز بێت، ئەوا نەقد باشترە، بەڵام ئەگەر نەقد کەمتر بێت، قەرز لەوە باشترە وە دەزانرێت کە دواڕۆژ هەمیشەییە و دونیا هەمیشەیی نییە. بەڵام ئەم قسەیەی کە دەڵێت چێژەکانی دونیا دڵنیان و چێژەکانی دواڕۆژیش گوماناوین، بەهەمان شێوە نادروستە؛ چونکە چێژەکانی دواڕۆژ بۆ ئیماندارانیش دڵنیاییە و لەسەر دوو سەرچاوە دامەزراوە:
1⃣یەکەم: بەڕاستخستنەوە و ئیمان و باوەڕ بە شێوەی لاسایکردنەوەی[1] پێغەمبەران و زانایانەوە بێت؛ هەروەک چۆن دکتۆرێکی لێهاتوو لە شێوازی چارەسەرکردن و دەرماندا لاسایی دەکرێتەوە.
2⃣دووەم: وەحی بۆ پێغەمبەرانە و ئیلهام بۆ ئەولیائەکانە.
🔹گومان مەکەن کە ناسینی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە کاروباری دواڕۆژ و دونیادا لاسایکردنەوەی جبریل (علیه السلام) بووە؛ چونکە لاساییکردنەوە بە زانستی دروست هەژمار ناکرێت وە خودا پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) لەو جۆرە “لاساییکردنەوه” پاک ڕاگرتووە و پاراستویەتی؛ بەڵکو ڕاستی شتەکانی بۆ ئاشکرا کردووە و بە ڕووناکی بهسیرهت و ێشچاوڕوونی چاودێری کردووە؛ هەروەک چۆن بە چاوی ڕووکەش هەستپێکراوەکانی بینیوە.[2]
📚پەڕاوێزەکان:
[1] لە بنەڕەتدا ئەوانەی دژی تەقلید و لاسای کردنەوەن، بە جۆرێک لاسایکەرن؛ تەنانەت ئەوانەی بێدینن و باوەڕیان بە زانستە ئەزموونییەکان هەیە. بۆ نموونە: زۆرێک لە دۆزینەوە و تیئۆریە زانستییەکان کە لەلایەن زانایانەوە سەلمێندرابوون، بەشێوەیەکی گشتی، ئەم بێدینانە خۆیان بەشێوەیەکی بینراو و و ئەزموونی نەیانبینیون؛ بەڵام هەر کە زانایەکی دیاریکراو لە فڵانە تیئۆرییەکی زانستیدا، کە ڕەنگە ساڵانێک لەمەوبەر دانیان پێدانابێت، ئەوان لێیان وەرگرتووە و ئەمەش دیارترین هۆکارە بۆ ئەوەی ئەوان لاسایکەر بن، لە کاتێکدا زانستی ئەزمونی لەسەر بنەمای ئەزموون و تێڕوانین دامەزراوە؛ لەکاتێکدا زۆربەی ئەم بێباوەڕانە کە نکۆڵیکارن لە لاسایکردنەوە لە ئایندا (کە ڕەخنە لە دینداران دەگرن لەسەر لاسایکردنەوە تێیدا) ههیه، زۆرێک لەو دۆزینەوە زانستیانەیان نەبینیوە و تاقییان نەکردووەتەوە؛ بەڵام هەر ئەوەندەی کە چەند زانایەک دانیان پێدا نا، ئەمانیش قبوڵیان کرد.
[2] نک: «أصناف المغرورين»، أبوحامد الغزالی، ص۲۵و۲۶.
وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن

🔻پرسیار: دەوڵەمەندەکان کە لە دونیادا بەهەشتیان هەیە، ئیدی بۆچی هیوایان بە بەهەشتی دواڕۆژ هەبێت؟!
⬅️ وەڵام:
🔹یەکەم: پەرستنی خودا تەنها بۆ گەیشتن بە نیعمەتەکانی بەهەشت نییە، ئێمە خودا دەپەرستین چونکە خۆشمان دەوێت و خۆشەویستی ئەومان دەوێت، یەکێک لە تایبەتترین پلەکانی خۆشەویستی ئەوەیە خودا ببپەرسترێت بەهۆکاری ئەوەی شایەنی پەرستراوێتییە، واتە: «هەرکەسێک خوا نەپەرستێت، بەندایەتی خۆشەویستێکی دیکە هاوشێوەی ماڵ وپێگە و... دەکات».[1] کەواتە ئیمانداران بەدوای پەرستنی ئەو کەسەدا دەگەڕێن کە شایەنی پەرستنە و پێویستە بپەرسترێت، بێباوەڕانیش خودای تریان وەرگرتووە و لە خزمەت ئەو کەسەدان کە خۆی بەندەی خودایە.
🔹دووەم: خوای گەورە فەرموویەتی:
▪️{فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّا أُخْفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاء بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ} [السجدة: 17]
▫️«ئیتر هیچ کەسێک نازانێ چ پاداشتێکى گرنگیان بۆ داشاراوە لە هۆیەکانى خۆشیی و شادى چاوان و دڵئارامیى، لە پاداشى ئەو کارانەدا ئەنجامیانداون و خۆیانیان بۆ ماندووکردووە.»
وە لە فەرموودەیەکی سەحیحی قودسیدا هاتووە: «نیعمەتانێکم بۆ بەندە چاکەکانم ئامادە کردووە، کە نە چاو بینیویەتی و نە گوێ بیستویەتی و نە بە دڵی هیچ کەسێکدا هاتووە».[2] وە لە ئەسەرێکی “ابن عباس” (خوا لێی ڕازی بێت) هاتووە کە فەرموویەتی: «هیچ شتێک نییە لە بەهەشت دا، هاوشێوەی ئەوەبێت کە لە دونیادا هەیە، تەنها مەگەر لە ناوەکانیاندا هاوشێوەی یەك بن!» [3][4]
🔸کەواتە تاوەکو دەوڵەمەندەکان زیاتر لە خۆشگوزەرانیدا بژین، ئەوەی هەیانە هێشتا بەراورد ناکرێ بە نیعمەتەکانی بەهەشت، تاوەکو بڵێن: «ئێمە لە دونیادا بەهەشتمان هەیە!» بەدەر لەوەی هەندێک لە نیعمەتەکانی بەهەشت، تەنانەت لە دونیادا هاوشێوەیان نییە تاوەکو بەهایەکی هاوبەشیان لە نێوانیاندا هەبێت، هاوشێوەی ئەوەی خوای گەورە فەرموویەتی:
▪️{لِّلَّذِينَ أَحْسَنُواْ الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ} [یونس: 20]
▫️«بۆ ئەوانەش چاکە دەکەن، پاداشی زۆر چاک و بەهەشت هەیە وە زیاد لەوەش، واتە: دیتنى ڕووی پیرۆزی خوای میهرەبان و تەماشاکردنی.»
🔹سێیەم: نیعمەتەکانی دونیا هەرچەندە گەورە و سەرنجڕاکێش بن، مۆری "ڕاگوزەر" و “کاتی”ـیان لێدراوە و ڕۆژێک دێت بەرەو لەناوچوون دەچن. مێژوو باسی زۆری ئەو دەوڵەمەندانە دەکات کە بەدوای خۆشبەختیدا دەگەڕان، ئەمڕۆش هیچ شوێنەوارێکیان نەماوە، تەنها لە کتێبەکاندا نەبێت. بۆیە نیعمەتی دەوڵەمەندەکان -بیانەوێت یان نا- کەم دەبێتەوە، پێچەوانەی ئەو بەهەشتەی کە خودا بەڵێنی پێداوە، نیعمەتەکانی هەمیشە لەبەر دەستدان و هەرگیز نەمانیان بەسەردا نایات.
🔹چوارەم: ئەوانەی لەبەر دەم خودای گەورەدا خۆبەزلزانن، نەک هەر لە نیعمەتی بەهەشت بێبەشن، شایەنی سزای دۆزەخیشن! کەوایە بابەتەکە تەنها لەسەر لەدەستدانی بەهەشت نییە، بەڵکو سزای بێکۆتایی لە دواڕۆژدا چاواڕوانیانە. کەسی ژیریش ئەو کەسەیە بیر لە کۆتایەکەی بکاتەوە.
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
▪️ئامادەکراوە لە لایەن: «رد شبهات ملحدین»
📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
📚 پەڕاوێزەکان:
[1] العبودیة، أبو العباس الحنبلي، المكتب الإسلامي، ص۱۰۰.
[2] صحیح مسلم (۲۸۲۴): «أعددت لعبادي الصالحين ما لا عين رأت، ولا أذن سمعت، ولا خطر على قلب بشر».
[3] سلسلة الأحاديث الصحيحة، ناصر الدين الألباني، مكتبة المعارف، ج۵، ص۲۱۹: «ليس في الجنة شيء يشبه ما في الدنيا إلا الأسماء».
[4] مەبەست ئەوە نییە کە ئەو نیعمەتانەی بەهەشت کە لە قورئان و فەرموودەکاندا باسکراون واقیعی و ڕاستی نەبن، بێگومان هەرچی لە وەحیدا باس کراوە ڕاستە و نیعمەتەکانی بەهەشتیش حەقیقی و ڕاستین نەک مەجازی یان نموونەیی بن، بەڵام ئێمە چۆنیەتییەکەیان نازانین.

🔻بەو شەوە پیرۆزە(شەوی جومعە) ئەهلی غەززە لە بیر مەکەن…
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻زۆر سەڵاوات دان لە سەر پێغەمبەری خوا ﷺ، ڕووناکییە لە ڕۆژانی تاریکدا.
🔸اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

🔻گومان: ئاینیان دروست کردووە، بۆئەوەی هەژاران لە بری ڕەخنەگرتن دوعا بکەن.
🔹وەڵامی کورت: تەنها ئەم یەک فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ بەسە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم بانگەشەیە، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
▪️«إن من أعظم الجهاد كلمة عدل عند سلطان جائر»
▫️«بەڕاستی گەورەترینی جیهاد بریتییە لە وتنی وتەیەکی حەق لە لای دەسەڵاتداریکی ستەمکار.»
📚(سنن الترمذی/حدیث 2174، سنن أبی داوود/حدیث 4344)
🔸ئایا ئایینی ئیسلام بۆ کۆنترۆڵکردنی خەڵکی هەژار و لاوازە بۆ قازانجی فەرمانڕەوا و خاوەن دەسەڵاتەکان؟ کەواتە ئەم فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ چییە کە گەورەترین جیهاد بەرامبەر بە حاکمی ستەمکار دەزانێت؟!
🔹وەڵامی دورودرێژ: دیسان کێشەی بەردەوامی ئێمە لەگەڵ مولحیدەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە کە ئەوان تەنها ڕۆڵی بارکێش دەبینن و گومانی بێباوەڕانی ڕۆژئاوا دژی ئاینی مەسیحیەتی شێوێنراو لە لایەن کەنیسەوە دەخوێننەوە و وەریدەگێڕن، پاشانیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوە دژ بە ئاینی ئیسلام لەنێو موسوڵماناندا بڵاوی دەکەنەوە و کۆمەڵە کەسانێکی بێ ئاگاش کە هیچ لەبارەی ئیسلامەوە نازانن، تووتیئاسا قسەکانیان دووبارە دەکەنەوە و بڵاوی دەکەنەوە و ئەم قسانەش بەم شێوەیە دەکەوێتە سەر زارەکان.
🔹ڕاهیب و قەشەکانی کلێسا، بە شێواندنی ئاینی مەسیحی و بە کۆیلەکردنی خەڵک لە ڕێگەی ئاینی شێواوی سەدەکانی ناوەڕاست و بە پشتیوانی و پشتیوانیکردنی پاشا ستەمکارەکان لەو حکومەتانەدا، بوونە هۆی ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچەیە ببنە دژە ئاین؛ دواتریش نووسەر و بیرمەندە بێباوەڕەکانی ڕۆژئاوا زۆر وشەیان نووسیوە نەک دژی "ئاینی کلێسا" بەڵکو ڕاستەوخۆ دژی خودی "ئاین". لە کاتێکدا لە ئیسلامدا چەندین ئایەت و فەرموودە دەبینین دەربارەی دژایەتیکردنی ستەم و بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاران و فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگریکردن لە خراپە (یەکێک لە گەورەترین فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگریکردن لە خراپە، بریتیە لە چاکسازیی حاکمەکان و ڕووبەڕووبوونەوە دژ بە ستەم و ستەمکار و زلهێزەکان).
🔹بەڵێ ڕاستە کە دەکرێت خراپ بەکارهێنانی ئاین لەلایەن خەڵکەوە ئەنجامبدرێت. هەروەها ئاینی ساختە هەیە کە مەبەستیان کۆنترۆڵکردنی مرۆڤەکان یان هەر بابەتێکی تر بووە؛ بەڵام شەریعەتەکانی خوا زۆر دوورن لەم حاڵەتانە. ئیسلام (وەک کۆتا ئاین و تاکە ئاینی ئیلاهی ماوەتەوە کە پارێزراوە لە شێواندن و گۆڕانکاری)، لەسەر بنەمای قبووڵنەکردنی ستەم و چەوساندنەوە دامەزراوە و دژی ستەمکاری زۆر دواوە. ئەگەر کەسانێک لە نێو ئیسلامدا ئاینی ئیسلام بۆ مەبەستی تر بەکار بهێنن، لێرەدا پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ئەو کەسانە دەکرێت نەک خودی ئاینەکە؛ هەروەک چۆن بەکارهێنانی نادروستی زانست و دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی و چەکی کۆمەڵکوژ دەبێتە هۆی ئەوەی پەنجەی تۆمەتبارکردن ئاڕاستەی ئەو کەسانە بکرێت و نەک خودی زانست.
جگە لەوەش ئەگەر ئاینی ئیسلام بۆ کۆنترۆڵ و چەوساندنەوەی هەژاران و ستەملێکراوان بوایە، هەرگیز زەکات و خێر و هەموو جۆرە هاوکارییەک و ئازادکردنی کۆیلە و هتد لە ئیسلامدا نەدەبوو و زەکاتیش یەکێک نەدەبو لە بنەما سەرەکییەکانی ئیسلام و موسڵمان بوون.
🔹هەروەها هیچ دژبەرییەک نییە لە نێوان ڕەخنەگرتن و دوعاکردندا؛ چ جای بگات بە ئەوانەی دژ بە ستەمکردن ڕەخنەدەگرن، هەم دوعا لەسەر لێویان بێت و هەم لە لای دروستکارەکەیان ڕەخنەیان لێدەگرن و هەم بەرامبەر بە خۆیان.
🔸بڵاوبوونەوە و کاریگەری زۆربەی گومانەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەزانینی ئەو کەسانەی کە پێیان وایە ئیسلام دەناسن؛ بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان هیچ شتێک لەبارەی ئیسلامەوە نازانن جگە لە داب و نەریتی ئەو کۆمەڵگایەی کە بە موسڵمان تیایدا لەدایک بوون و جگه له قسە باوەکانی نێو خەڵکی، هیچی دیکە لەبارەی ئیسلامەوە نازانن؛ ئەگینا زۆربەی گومانەکان بێبەهاترینن و گاڵتەجاڕترینی وتەکان دەبوون.
✍️نوسەر: دکتۆر م.ا
ئامادەکراوە لە لایەن: «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان»

🔻سینوار ئەفسانەیەکی زیندوو
🔹سەرسوڕهێنەر! وەک یەکێک لە زنجیرەکانی فیلمە حەماسییەکانی هۆڵیوود وابوو، باڵندەیەکی بچووک دەچێتە نێو بینایەکی نیوە وێرانبوو، پاڵەوانی چیرۆکەکە بەبێ هیچ دوودڵییەک چاوی لە کامێرای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەبێت؛ نە خۆی کردووە بە مردوو، نە تەسلیم بووە. دەستی ڕاستی لە باسکییەوە برینێکی گەورەی هەبوو بەڵام هێشتا پارچە دارێک لە دەستی چەپیدا بوو. دەیزانی دوا چرکەکانی ژیانییە و خۆی کۆتایی جەستەی خاکی خۆی هەڵبژارد.
🔹ئەگەر ئەو شاڵەی کە بە ڕوومەتیەوە بەستبووی، بیکردایەتەوە بە کامێرای ئەو باڵندە بچووکە بە دیقەتەوە ببینرایە، ڕەنگە فڕۆکەوانەکە بەهۆی شەوق و حەزی زۆری بۆ دۆزینەوەی “یحیی”، تەقەی لێ نەکردبا. بەڵام سینوار هەڵبژاردەی خۆی ئەنجامدابوو.
ئیتر هەناسەی لە جەستەیدا نەمابوو؛ بەڵکو دوا پەیامی خۆی بۆ ئەو منداڵانە نارد کە لەو خاکەدا هێشتا لەدایک نەبوون یان لە لانکدا بوون. سینوار هیچ چەکێکی بەدەستەوە نەبوو؛ بە نوێنەرایەتیی هەموو نەبوونییەکانیان لە شەڕێکی نایەکساندا هەمان پارچە دارەکەی فڕێدا، بە ئەگەریشەوە پاش چەند چرکەیەك کارەکە کۆتایی هاتبێت.
🔹ئەوکەسەی لە پشت دووربینەکەوە دانیشتبوو، نەیدەزانی تەقەی بەسەر کێدا کرد بەڵام سێنوار دەیزانی دواساتەکانی ژیانی لە حاڵەتی تۆمارکردندایە. ئیدی هیچ هێزێکی نەبوو بۆ هەستانەوە؛ بەڵام دارەکەی فڕێدا، بۆئەوەی پەیامەکەی بگەیەنێتە ڕۆڵەی خاکە دەستبەسەرداگیراوەکان؛ ئێمە هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە شەڕکردن نەبێت؛ تەنانەت بە داری وشکیش بێت لە بەرامبەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار!
🔹لە باڵەخانەیەکی نیوە وێراندا، بە هەڵبژاردنی جۆری شەهیدبوونی خۆی، دوایین پەیامی وەک فەرماندەیەک بە منداڵانی خاکەکەی گەیاند، تاوەکو کۆتا سات تەسلیم مەبن.
🔸یەحیا سینوار بە هەڵبژاردنی جۆری شەهیدبوونی خۆی، هەزاران هەزار جار لە مێشکی هەموو ئازادیخوازانی مێژوودا خۆی زیندوو کردەوە؛ نە لەدایکبوون لە ئۆردوگا و نە ساڵەهای ساڵ لە زیندان.
🔹هیچکام لەمانە نەبووە هۆی ئەوەی کە هێور بێتەوە. لە ژێر ئەو دۆخە نایەکسانەدا بخرێتە ژێر چۆکەوە؛ تەسلیم بێت و ڕۆژێک وەک عەرەفات بڵێت: ئێمە ماندووبوین، ئیدی شەڕ بەسە. بۆ ئەو، کۆتایی جەنگ ئەو ڕۆژە بوو کە خاکی لەدەست دەرچوو بگەڕێتەوە بۆ دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو خاکە. سینوار لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 تا 17ی تشرینی یەکەمی 2024 لە غەززە مایەوە، هەڵنەهات، فەرماندەیی کرد و کۆتا ساتی بە ویستی خۆی هەڵبژارد!
🔸مێژوو یەحیا سینوار و تەنانەت دەستەبڕاوەکەشی لەبیر دەبێت؛ بە نیگای ئازایانەی بۆ باڵندە بکوژە بچووکەکە؛ بەو پارچە دارەی کە دوا چەکی بوو؛ بە دوا جوڵەی جەستەی، بە هەموو تواناییەوە دارەکەی بەرەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە فڕێدا. بەو فیشەکەی کە تەقەی لە نێوچاوانی کرد و وێنەیەکی نەمری لێ دروست کرد. ئەو بەم کۆتاییە، منداڵانی فەلەستینی فێری ڕێگای دەستپێکردن کرد؛ تەسلیم مەبن و تاوەکو دوا دڵۆپی تواناتان بجەنگن، ڕەنگە بۆ هەندێکمان ئەم وشانە بەهۆی دووبارەبوونەوەیان مانای ڕەسەن و ئایدیاڵی خۆیان لەدەست دابێت بەڵام بۆ ئەوانەی لە خوێنیاندا پلیان خواردووە و خولاونەتەوە، نەخێر!
🔸یەحیا سینوار تەواو نەبوو؛ سوپای داگیرکەر بە پەخشکردنی ئەو ڤیدیۆیە گەورەترین خزمەتی بە منداڵانی فەلەستینی کرد. ئێستا بە تەواوی دەزانن باسی چی دەکەن. کاتێک باسی ئەفسانەی سینواریان بۆ دەکرێت، پیاوێک کە لەلایەن میدیایەکی ئیسرائیلییەوە ئەم فیلمەی پێشان درا، بۆی نووسیبوو، تاوەکو دواسات جەنگا. وەکو دوو پاڵپشتیکار و یارمەتیدەر وابوو، سینوار "دارەکەی" دا بە کەسی دواتر، بەڵام حەرەمەکانی تەلول سوڵتان ڕەفەح تێنەگەیشتن و ئازادانە ئەم فیلمەیان بڵاوکردەوە.
🔸بەم فیلمە چەند چرکەیە مێژوو بیری خۆی هێنایەوە و شایەتی ئەوە دەدات کە چۆن منداڵانی فەلەستین هەستان و بە پارچە دارێک دژی باڵندە بکوژەکە وەستان و شەڕیان کرد. ئەم بەڵگەنامە و سەنەدە بمێنێتەوە بۆ ئەو ڕۆژەی کە قودس ئازاد کرا. ڕۆژێك مێژوو بیری بێتەوە کێ هەموو ئاسوودەیی و 60 ساڵی ژیانی خۆی بەم ئازادییە بەخشی. ڕەنگە مەولانا ئەم دیمەنەی بینیبێت کاتێک 10 سەدە لەمەوبەر وتی:
«رقص و جولان بر سرِ میدان کنند
رقص اندر خونِ خود مردان کنند
چون رهند از دستِ خود دستی زنند
چون جهند از نقصِ خود رقصی کنند»
وەک فیلمێکی هۆلیوود وابوو. سەرسوڕهێنەر و باوەڕپێنەکراو و ئەمەش کەمترین کرێی هەوڵی جەنگاوەرانی عەرەب بوو، یەحیا سینوار!
نوسینی: بێهراد رشوند
ئامادەکردن و پوختکردنەوەی: «ڕاسخ»

🔻پرسیار: چۆن دەتوانرێت ئەو چیرۆکانەی قورئان بسەلمێنرێت لە حاڵێکدا زانستی سەردەم نەیسەلماندووە؟
🔹وەڵام: بابەتەکە زۆر سادەیە. کاتێک بە عەقڵانی و ژیرییەوە دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە قورئان حەقە و لەلایەن خوداوەیە، ئەوکات تەواو سروشتییە هەموو ئەو شتانە بەڕاست بزانیت کە تێیدایە؛ هەرچەندە لێکۆڵینەوە زانستییەکان ئەو شتانەیان نەسەلماندبێت؛ چونکە ئەم لێکۆڵینەوەیە هەموو شتێکی نەسەلماندووە و هەموو شتێکی دانەپۆشیوە، بەڵکو هەمیشە لە حاڵەتی گۆڕان و پەرەسەندندایە. ئەگەر بمانەوێت واقیعبین بین، دەبێ بڵێین ئەم لێکۆڵینەوەیەی تۆ ئاماژەی پێدەکەیت ڕاستێتی چیرۆکە قورئانییەکانی نەسەلماندووە؛ بەڵام ئەم وتەیە بەو مانایە نییە بە بەڵگە پووچەڵبوونەوەی ئەو چیرۆکە قورئانییانەی سەلماندبێت؛ چونکە لە نێوان ئەم دوو حاڵەتەدا (واتە زانست شتێکی نەسەلماندبێت یاخود شتێکی بە پووچەڵ هەژمارکردبێت) جیاوازی بوونی هەیە؛ بۆیە به ئەگەری باوەڕهێنان بە دروستیی قورئانی پیرۆز، ئەوا باوەڕت بە سەرچاوەیەکی نوێی مەعریفە و زانیاری هێناوە وە ئاساییە باوەڕت بە سەلماندن و چەسپاندنی بەڵگەکانی تر نییە! بیهێنە بەرچاوت کە پێنج لە هاوڕێکانت ئاگادارت دەکەنەوە لە تاقیکردنەوە دەرچوویت بەڵام پێنج هاوڕێکەی ترت لە بنەڕەتدا ئاگاداری ئەم بابەتە نەبن بەڵکو لە ماڵەکانیاندا خەوتبێتن، بەدڵنیاییەوە نەبوونی زانیاری پێنج کەسی دووەم، هەواڵی گروپی یەکەم پووچەڵ ناکاتەوە!
🔹پێویستە گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بنەما بێت؛ وەک ئەوەی ئایا زانستی نوێ مەڕجەعێکی زانیاری کورتهەڵهێنراوە یاخود نەخێر. وە ئایا فەلسەفە مەڕجەعێکی زانیاری شکستخواردووە یاخود نەخێر. دەقی ئایینی مەڕجەعییەتێکی زانیاری قبوڵکراوی هەیە یاخود نەخێر. ئەگەر نا ناگاتە هیچ شوێنێک! بیهێنینە پێش چاومان کە کەسێکی دەستگرتوو بە ئاینەوە باوەڕی بە هیچ سەرچاوەیەکی زانستی نەبێت جگە لە دەقی ئایینی (قورئان، ئینجیل، تەورات و ...)، دواتر زانست پێش بکەوێت و بگاتە ئەو ئەنجامەی کە خۆر لە هایدرۆجین و هیلیۆم و هەندێک گازی تر پێکهاتووە، کەسی دەستگرتوو بە ئاینەوە لە گفتوگۆکەدا بە لایەنی بەرامبەر بڵێت: «دەتوانی بە دەقێکی ئاینی ئەوە بسەلمێنیت کە خۆر لەم گازانە دروست بووە؟!»؛ لایەنی بەرامبەر تەنها دەتوانێت بڵێت من ناتوانم لە ڕێگەی دەقی ئاینییەوە ئەمە بسەلمێنم بەڵام من تەنیا بەڵگەی زانستە نوێیەکانم هەیە بۆ ئەم بابەتە! ئێستا بە بۆچونی تۆ گفتوگۆکەیان دەگاتە ئەنجام؟
🔹ناوەندی باسەکە لێرەدایە: «ئایا دەقی ئاینی لە حاڵەتە مێژووییەکان و ناسینی بووندا، سەرچاوەی زانیارییە یاخود نەخێر؟ وە ئایا زانستی سروشتی زانیاری لە حاڵەتە نەبینراو و غەیبییەکاندا بە سەرچاوەی زانست هەژمار دەکرێت یاخود نەخێر؟ نموونەیەکی دیکە ئەوەیە کە کەسێک بە لایەنی بەرامبەری خۆی بڵێت: «لە ڕێگەی دەنگی فریشتەکانەوە بۆم بسەلمێنە کە فەرهاد نامی، مەحمود نامی کوشتووە!» ئێستا ئایا بێ توانایی ئێمە لە وەڵامدانەوەی داواکاری ئەم کەسە مانای ئەوەیە کە فەرهاد نامی مەحمود نامی نەکوشتووە و تێڕوانینەکەمان پوچەڵە؟! یاخود پێویستە گفتوگۆکە لە سەرەتاوە بەم شێوازە دەست پێبکردایە، پێویست نییە سەلماندنی دادپەروەرانەی بەڵگەی ئەم بابەتە تەنها بە بیستنی دەنگی فریشتەکان بەدی بێت!
نووسینی: “حب الله”
ئامادەکردن و پوختکردنەوەی: «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان»

🔻{وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ} (هود | 13)
🔹واتە: «نەکەن مەیلی دڵتان لەگەڵ ئەوانەدا بێت کە ستەمیان کردووە و لە خوا یاخی بوون چونکه ئەو کاتە ئاگر دەتانسوتێنێت.»
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔹واتە: «نەکەن مەیلی دڵتان لەگەڵ ئەوانەدا بێت کە ستەمیان کردووە و لە خوا یاخی بوون چونکه ئەو کاتە ئاگر دەتانسوتێنێت.»
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻پرسیار نییە، بەڵکو تێکچوونی بیرکردنەوەیە!
🔹زۆرێك لە پرسیار و گومانەکان لە بیرکردنەوەی ناڕێکەوە سەرهەڵدەدەن، بەوشێوازەی کە دەزانن پرسیار دەکەن:
- بۆچی فڵان حوکم لە ئیسلامدا بەمشێوازە و بەوشوازەیە؟
- بۆچی ئەم حوکمە نامرۆڤانەیە؟
- بۆچی ئەو حوکمە پێچەوانەی مافی ژنانە؟
وە ئەمەیان کردووەتە پەیژەیەك بۆ پاساو هێنانەوە بۆ کوفر یاخود ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکە!
🔹ئەگەر بە وردی سهرنج بدەیت بۆت دەردەکەوێت کە مرۆڤ بەپێی ئەو بیرۆکەیەی کە لە سەریدایە حوکم لەسەر ئیسلام دەدات، ئەم بیرۆکەیەش ئاینێکە، بەڵام ئاینێکی نافەرمی! لە زۆر حاڵەتدا ئەم بیرۆکەیە بیرۆکەیەکی خەیاڵییە کە لە جیهانی ڕاستەقینەدا مەحاڵە بەدی بهێنرێت؛ چونکە لەسەر بنەمای ئەفسانەی وەک ئازادی ڕەها و یەکسانی ڕەها و بیرۆکەی بەهەشتێکی زەمینی دامەزراوە کە ئەگەر بەدیبهێنرێت، ئەوا زەوی دادەپۆشێت!!
🔹مەترسیدارترین مرۆڤەکان ئەوانەن کە خەون بە بەهەشتێکی زەمینییەوە دەبینن، چونکە خوزیاری شتێکی مەحاڵن؛ بەڵام باوەڕیان بە مەحاڵبوونی نییە و هەمیشە خەونی پێوە دەبینن و هەموو کارە ناپەسەند و حەرامەکان بە حەڵاڵ دەزانن لە پێناو گەیشتن پێی. لە کۆتاییدا ئاواتەکانیان بەدی نایەت و هەرگیز ڕازی نابن.
🔹بەڵام پرسیاری ڕاستەقینە ئەمەیە؛ ئایا ئاین بە لای ئێوەوە بەو هۆکارە قەبووڵکراوە کە لەگەڵ ئەو بیرۆکانەدا هاوڕابێت؟ یان دروستێتی ئاین لەلایەن کەسانی دەستگرتوو بە دینەوە بە هۆکاری کۆمەڵێک بەڵگەی سەربەخۆ لەم باسانە دەسەلمێت؟ کەواتە ئەگەر بە کۆمەڵێک بەڵگەی بێلایەنانە ڕاستیی ئاینەکە سەلمێنرا، ئەم ڕەخنەگرتنە لە ئاین ڕێگەپێدراو نییە که هەندێک لە بابەتەکانی لاوەکی ئاینەکە دژی خەیاڵ و ئارەزووی مرۆڤایەتیی ئەو کەسانە بن کە پەلە دەکەن لە گەڕان بە دوای بەهەشتی زەویدا؛ چونکە زانینی خوا لە سەرووی زانینی مرۆڤەکانە!
⬅️ڕوونکردنەوەی زیاتری بەم شێوەیەیە: هیچ موسڵمانێکی ژیر بانگەشەی ئەوەی نەکردووە کە ئاینەکەی بەو هۆکارە ڕاستە چونکە بەڵێنی خۆشگوزەرانی هەتاهەتایی بە شوێنکەوتووانی دەدات لە دونیادا؛ یان بەو هۆکارە ئایینەکەی ڕاستە چونکە یەکسانییەکی ڕەها لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا بەدی دەهێنێت یان لەبەر ئەو هۆکارە ڕاستە چونکە کۆتایی بە شەڕەکانی دونیا دەهێنێت (ئەم بابەتە ڕوونادات تەنها کاتێک نەبێت کە شەڕ لە جیهاندا کۆتایی پێبێت، ئەمەش مەحاڵە!). بەڵکو هەموو موسڵمانێکی ژیر یەقینی هەیە لەوەی کە ماڵی دونیا ماڵی تاقیکردنەوەیە و فیتنەکان و تاقیکردنەوەی گەورە و زۆری تێدادەبێت؛ بەهەشتیش تەنها بەهەشتی دواڕۆژە. بەڵگەکانی دروستێتی ئاین بەرزتر و گەورەترن لەو پێوەرانەی کە پێشتر باسکراون بەڵکو سروشتی ئاینداری لە مرۆڤەکاندا بەهێزترە لە هەموو خەیاڵە مرۆڤدۆستەکانیان کە مرۆڤ بە خودا دەزانن و دەیخەنە شوێنی خودا!
🔸لەبەر ئەم هۆکارە هەرکات کەسێک لە شێوەی پرسیارێکدا ناڕەزایی و ڕەخنەی بەرامبەر یەکێک لە لقەکانی دین هەبوو، ئەوەی بیربخەرەوە کە دین هێزی خۆی لە ڕازیبوون بەم خەیاڵە بێ سنوورانە بەدەست ناهێنێت کە لەسەر بنەمای سۆزی ئەو کەسانە دامەزراون کە زانیارییەکی کەمیان هەیە و تەنانەت هەرکەسێکی ژیر دەزانێت یەکێک لە نیشانەکانی ڕەببانی بوونی دین ئەوەیە، شوێنی ئەو خەیاڵانە ناکەوێت کە ناڕەزایەتییان بەرامبەر هەموو شتێک هەیە و ناتوانێت هیچ شتێک بەدی بهێنت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆرێک لەو خەونبینانە هەوڵ دەدەن بۆ گەورەڕاگرتنی پێشەنگی ئەوروپی؛ چونکە لەگەڵ هەوا نەفسانییەکانیاندا دەگونجێت بەڵام ئەگەر ڕاستی ئەوروپییەکانیان بۆ دەربکەوێت ئەوکات ماندوو و کەم توانا دەبن؛ چونکە لە قووڵایی ناخەوە دەزانن کە هیچ شتێك نییە جگە لە خەیاڵێك نەبێت. ئەگەر ڕاستییان لە دونیادا گریمانە بکەین، ئاینەکە لەسەر ئەو ڕاستییە دامەزراوە کە جیهان شوێنی تێپەڕبوونه و ئارەزووی بەهێزی بوون و بێئاگابوون لە پەروەردگاری جیهانیان و لە ئەنجامدا بێئاگابوون لە دواڕۆژ، بارودۆخێکی تاڵ و دژوارە و کەمتەرخەمەکان ڕادەکێشێتە دواوە؛ چونکە ئەوان بەسەر ئایندا دەسەپێنن بۆ ئەوەی شوێن شەهوەت و هەوای نەفسیان بکەون کە لەسەر بنەمای پەراوێزخستنی ئاین و ئارەزووی تەواو بۆ جیهان دامەزراوە. خوای گەورە دەفەرموێت:
▪️[فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ ۚ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِّنَ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ] [القصص: 50]
▫️«خۆ ئەگەر وەڵامیان نەدایتەوە و نەیانتوانى نامەیەکى تر بێنن، ئەوە بزانە کە ئەوانە هەر پەیڕەوى لە ئارەزووى خۆیان دەکەن؛ چ کەسێ گومڕاترە لەو کەسەى پەیڕەوى هەوا و ئارەزووى خۆى کردووە بێ ئەوەى هیچ ڕێنوێنێکى لە خواوە هەبێ… بەڕاستیى خواش ڕێنوێنى گەلى ستەمکاران ناکات.»
▪️درێژەی دەبێت…

🔸بۆیە شوێنکەوتنی ئارەزووە نەفسانییەکان گۆڕاوە بۆ گومان! دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆرم لە بەدواداچوونی گومانەکاندا بەسەر برد بۆم دەرکەوت کەسانێك حەزیان بە هوای نەفسانی هەیە، کە بەبێ بەڵگە گریمانەیان بە دروستیی ئاین کردووە؛ دواتر وا گریمانە دەکەن کە دروستی ئایینەکە بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ هەوای نەفسانی! دواتر ئەگەر ئاینەکە لەگەڵ هەوا نەفسانییەکان نەگونجا، ئەوا عەیبێکی لێ دەدۆزنەوە و ئەم بەڵایە کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە بەهۆی هەندێک حوکمەوە لە دین ڕادەکات بۆیە جگە لە مامەڵەکردن لەگەڵ گومانەکان پێویستە بنەمای گەندەڵیش بە وردی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت؛ چونکە خۆبەزلزانین و گرنگی نەدان بە بەڵگەکانی دروستیی وەحی، کە لە دەرەوەی بازنەی شەهوەت و ئارەزوو و هەوانەفسانییەکان و خەیاڵەکانیاندایە کە ئەم بابەتانە دەکەنە فەرمانڕەوای وەحی.
⬅️ڕاستییەکە ئەوەیە، پێویستە خەیاڵی کۆمەڵایەتی مرۆڤ ملکەچی وەحی بێت نەک حاکم بێت بە سەریەوە؛ ئەگینا ئەگەر وەحی بەکارنەهێنین بۆ ڕاستکردنەوەی خەیاڵەکانمان و ملکەچی ئەفسانە ناعەقڵانییەکانی وەک ئازادی ڕەها و یەکسانی ڕەها و گەیشتن بە بەهەشتێکی زەمینی (وەهم) ببین، ئیدی سوودی وەحی چییە؟!
📜نوسینی: “خلیفی”
📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
⬅️ڕاستییەکە ئەوەیە، پێویستە خەیاڵی کۆمەڵایەتی مرۆڤ ملکەچی وەحی بێت نەک حاکم بێت بە سەریەوە؛ ئەگینا ئەگەر وەحی بەکارنەهێنین بۆ ڕاستکردنەوەی خەیاڵەکانمان و ملکەچی ئەفسانە ناعەقڵانییەکانی وەک ئازادی ڕەها و یەکسانی ڕەها و گەیشتن بە بەهەشتێکی زەمینی (وەهم) ببین، ئیدی سوودی وەحی چییە؟!
📜نوسینی: “خلیفی”
📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻میدیاكان و یاری زاراوەکان: بناژۆخوازی(بونیادگەرایی) چییە؟
🔹ئەگەر بۆ ماوەی 50 ساڵ لە میدیاکاندا کارێکی چاک ئیدانە بکرێ، ئەنجامدانی ئەو کارە ناشرینتر دەردەکەوێت لەوەی کە بیەوێت کارێکی ناشیرین ئاسایی بکرێتەوە و برەوی پێ بدرێت و ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی جیهان بە باشی دەزانن. زاراوە دروست دەکەن و لە بەیانییەوە تا ئێوارە لەناویان دەبەن؛ ئەمە بەسە بۆ لاساییکەرانی سەردەمی مۆدێرنیزم کە لە هەموو وشەیەکدا گیاندارێکی دڕندە ببینن!
🔹لە میدیاکاندا دوو زاراوە زۆر دەبیستین؛ یەکێکیان بناژۆخواز و ئەوی دیکەیان توندڕەوی. زۆرێک لە نەزانەکان لە چوارچێوەی ئیدانەکردن و لەناوبردنی دژایەتیکاران ئەم دەستەواژانە دووبارە دەکەنەوە؛ بەبێ ئەوەی تێبگەن کە مانای چییە و بزانن بناژۆخوازی چییە و بۆچی دەبێت خراپ بێت. هەروەها بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە توندڕەوی چییە و چۆن دەپێورێت.
🔹لە پێناسەی بناژۆخوازیدا (Fundamentalism) هاتووە کە "بریتیە لە پابەندبوونی بێ درێغیکردنی کۆمەڵێک بیروباوەڕی کەمنەکراوە" [1].ئەگەر کەسێک بڵێت ئیسلام مافێکی ڕەهایە من هیچ گومانێکم نییە لە ڕاستییەکەی و ئامادە نیم بە تەحریف (گۆڕینی واتا ڕاستەکەی بۆ واتایەکی ناڕاست)، یاخود تەعتیل (پەکخستنی واتاکەی) هەندێک لە حوکمەکانی دەستبەرداری پەیڕەوکردنی ببم، لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەو کەسێکی بناژۆخوازە. لێرەوە ڕوون دەبێتەوە کە هەموو موسڵمانێک دەبێت بناژۆخواز بێت چونکە قبووڵکردنی هەندێک ئیسلام و قبووڵنەکردنی هەندێکی تر ڕەفتارێکی ناژیرانە و دژبەیەک و هی کەسێکی ژیر نییە! خوای گەورە فەرمویەتی:
▪️{أفتؤمنون ببعض الكتاب وتكفرون ببعض} [البقرة: 85]
▫️«ئایا باوەڕ بە هەندێک لە تەوڕات دەکەن و کوفر بە هەندێکی دیکەی دەکەن؟»
وە جێگای سەرنجە ئەوەی لە هۆکاری دابەزینی ئەم ئایەتە بووە؛ بۆ بێباوەڕان و مولحیدەکانی ئەمڕۆش بوونی هەیە! شێخ سەعدی بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی ماناداری نێوان ئەم ئایەتە و ئایەتی دواتر دەڵێت «لە بەردەوامیدا خوای گەورە ئاماژەی بەو خاڵەکردووە کە بووەتە هۆی ئەوەی کوفر بە هەندێک لە کتێبەکان بکرێن: {أولئك الذين اشتروا الحياة الدنيا بالآخرة} [2] واته: ئەو ناپاکانەن هیدایەت و ڕێنموونییان بە ڕێبازی چەوت و گومڕایی فرۆشت و ڕێبازی ڕاست و دروستیان دۆڕاند»؛ وە زۆرێک لە سەردەمی ئێمەدا ئەم کارە دەکەن، بۆ ئەوەی ئەوانی تر وەک ڕۆشنبیر بیانبینن یان خۆیان لە سەرزەنشتکردنی بێباوەڕان ڕزگار بکەن! ئایا لە کافرەکان دەترسن و دەیانەوێت ڕازییان بکەن؟ خوای گەورە فەرموویەتی:
▪️{فالله أحق أن تخشوه إن كنتم مؤمنين} [التوبة: 13]
▫️«خوای گەورە لە پێشترە لێی بترسن ئەگەر باوەڕتان هەیە»
هەروەها فەرموویەتی:
▪️{والله ورسوله أحق أن يرضوه إن كانوا مؤمنين} [التوبة: 62]
▫️«خوا و پێغەمبەرەکەی شایستەترن لە خۆیانیان ڕازی بکەن!».

🔹کاتێک سەلمێندرا کە ئیسلام ئاینی خودایە و دەبێت پەیڕەوی لێ بکرێت، پێویست ناکات هەندێک هەواڵ یان حوکم پەکبخرێت؛ چونکە هەموو شتێک لە خوداوەیە و هەمان شت کە داوامان لێدەکات باوەڕمان بە هەندێک ئایەتی قورئان هەبێت بۆ ئایەتەکانی تریش دەگونجێت! کەواتە باوەڕی تەواو بە وەحی و پەیڕەو کردنی فەرمانە ئیلاهییەکان توندڕەوی نییە و ئەو هەوا نەفسییانەی کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازن، ناتوانن پێوەرێک بن بۆ زیادەڕەوی و کورت رەوی. پێویستە پێوەرێک لە دەرەوەی بوونی هەموو مرۆڤێک هەبێت بە ڕێکوپێکی، بۆ دانانی وەک سنووری زیادەڕەوی و کورت ڕەوی. کەسێک کە باوەڕی بە بوونی پێوەرێکی لەو شێوەیە نییە، ناتوانێت بە شێوەیەکی عەقڵانی توندڕەوی بداتە پاڵ موسڵمانان؛ چونکە دوای باوەڕی ڕەها، ئەوانی دیکە ڕێژەییگەراییە!
🔹بێگومان لێرەدا دژبەری و دژبەیەکی نەیارانی ئیسلام دەردەکەوێت؛ چونکە ئەوان ئێمە بە ڕەهاگەرایی تاوانبار دەکەن، لەکاتێکدا خۆیان ڕەهاگەرین لە پێوەرەکانی خۆیاندا - وەک یاساکانی ڕۆژئاوا - و ئەگەر وا نەبووایە، لەسەر بنەمای ئەوانە حوکم و بڕیاریان نەدەدا!
🔸ڕاستییەکە ئەوەیە کە نەیارانی ئیسلام لە سەرەتادا دەڵێن دوژمنایەتی و دژایەتی ئێمە لەگەڵ بناژۆخوازی و توندڕەویدایە؛ بەڵام وردە وردە خودی ئاین لە چەمک و ڕێنماییەکانی بەتاڵ دەکەنەوە و سوود لەوە دەبینن کە مرۆڤە ئایندارەکان، دین و خواپەرستی خۆیان لە کۆمەڵگادا ئاشکرا نەکەن. ئەوە فێری موسوڵمانان دەکەن کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان باوەڕدار و بێباوەڕدا نییە؛ ئاین پابەندکەر نییە و گرنگ ئەوەیە کە هەموو کەسێک مرۆڤ بێت [3] و دواتر دێتە سەر لەناو بردنی گشتیی ڕێساکانی ئاین و پیرۆزییەکانی موسڵمانان. پێویستە ئەوان بێباک بن و نەچنە ژێر کاریگەری هیچ شتێکی دیکەوە؛ بەڵکو ئەمە بە ئازادی ڕادەربڕین هەژمار بکەن!
🔹ئەمەش هەمان ئەو شێوازە بوو کە بێباوەڕان لە ڕۆژئاوادا گرتیانە بەر. وەک “ویل دورانت” لە “لاموث لانجون” دەگێڕێتەوە کە سەبارەت بەو سەردەمە وتویەتی: «ئیلحاد بڵاو بووەتەوە و باوەڕبوون بە خودا بە بانگهێشتکردن بۆ نەزانی دەزانن!» [4]. بەو جیاوازییەی کە ئەوکات مامەڵەیان لەگەڵ ئاینێکی شێواودا دەکرد و ئەمڕۆ دژی ئاینی ڕاستەقینەی خودا وەستاون!
🔸ئەوان موسڵمانێکیان دەوێت کە وازی لە فەرمانی شەریعەت هێنابێت و هاوبەشی کوفریان لەگەڵدا بێت و بەها و کەرامەت بۆ دروستکارەکەی نەبینێت. ئەنجامی ڕاپرسییەکی بڵاوکراوە دەریدەخات کە لەسەدا شەست و یەکی کاسۆلیکەکانی ئەمریکا پەسەندی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان دەکەن و لە زۆرێک لە کڵێساکانی ڕۆژئاواشدا گرێبەستی هاوسەرگیرییان ڕەوایە و لەوەش سەیرتر “پاپا فرانسیس” ڕایگەیاندووە کە پێویست ناکات باوەڕدار بیت بۆ ئەوەی بڕۆیتە بەهەشتەوە؛ بێ باوەڕەکانیش دەتوانن بچنە بەهەشتەوە [5] و ڕاپۆرتێک نیشان دەدات کە زۆرێک لە مەسیحییە ئەوروپییەکان باوەڕیان بە ژیانی دوای مردن یان بەهەشت نییە [6]. لە ئەنجامدا سەرهەڵدانی زاراوەی بێدینی مەسیحی “Christian Atheism” جێگەی سەرسوڕمان نییە؛ گروپێک کە خۆیان بە مەسیحی دەزانن و لە هەمان کاتدا بێدینن [7]. عەلمانیەت و کوفری جیهانی، جەماوەری کەم ئاگا لە نازناو و زاراوەی گەورە دەترسێنن؛ تاوەکو لە ئاینی دروستکەر بڕۆنەدەرەوە و گوێڕایەڵی ئاینی دروستکراو بن.
▫️والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
[1] Healing the Divide, Amos Smith, Wipf & Stock, p252.
[2] تيسير الكريم الرحمن، عبد الرحمن السعدي، مؤسسة الرسالة، ص58.
[3] پێشتر بابەتەکان بە ناونیشانی “انسانیت یا حیوانیت؟ مسئله این است!” بڵاومان کردۆتەوە (لە کەناڵی فارسی) کە باس لە نەگونجانی بیری بێدینی نوێ لەگەڵ پیرۆزکردنی مرۆڤ دەکات، هەروەها پێشنیار دەکرێت کتێبی “سرابی به نام انسانیت” بخوێنرێتەوە؛ کە یەکێکە لە کتێبە وەرگێڕاوەکانی مامۆستا “محمد قطب”
[4] قصة الحضارة، ويليام جیمز دورانت، دار الجيل، ج۳۸، ص۲۵۹.
[5] bit.ly/3upyQpq
[6] العالمانية طاعون العصر، سامي عامري، مركز تكوين، ص۲۷۳.
[7] Christian Atheism, Brian Mountford, John Hunt Publishing, p2.
▫️ئامادەکراوە لە لایەن: «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان»

🔴ڕای بێباوەڕان لەسەر ڕووداوە جیاوازەکان
🌐هەواڵ: کەسێک کوژرا.
🔹کاردانەوەکان: ئەم پێکهاتە لە بنەڕەتدا خراپە، ئاین خراپە، مرۆڤە دیندارەکان هەموویان گەندەڵن!
🌐نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئەمریکا ساڵانە 50 هەزار ژن لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە دەکوژرێن!
🔹کاردانەوەکان: باشە ئاخر لە هەموو شوێنێک دەروون تێکچو و بکوژ هەیە، سروشتییە!
🌐هەواڵ: باوکی کچێکی تەمەن 13 ساڵ بووە ڕێگر و بەربەست لەوەی کچەکەی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی تەمەن 35 ساڵدا بکات.
🔹کاردانەوەکان: ئێمە جیهانی سێیەمین! شەرەف واتای چییە؟ هەموو خەتای پیاوانە کە ناهێڵن ئێمەی ژن چێژ لە ژیان وەربگرین! ئێوە تێناگەن خۆشەویستی مانای چییە؟ بیروباوەڕە دواکەوتووەکان!
🌐هەواڵ: باوکی کچێکی تەمەن 13 ساڵ ڕازی بوو بە هاوسەرگیری کچەکەی لەگەڵ پیاوێکی تەمەن 35 ساڵ.
🔹کاردانەوەکان: ئەمە جیهانی سێیەمە! ئەمە هێشتا پێنەگەیشتووە... نەک هەر بە منداڵی بدرێتە شوو... خەتای ئیسلامە... بیروباوەڕە کۆنە دواکەوتووەکان!
🌐هەواڵ: کچێکی تەمەن 13 ساڵ لەلایەن باوکیەوە کوژرا.
🔹کاردانەوەکان: دونیای سێیەم ئەو شوێنەیە کە باوکێک کچەکەی دەکوژێت! نە بە توندوتیژی دژی ژنان، نە بە ئیسلام، سڵاو لە ئازادییە لەسەرخۆکان!
🌐هەواڵ: بکوژ لەسێدارەدرا!
🔹کاردانەوەکان: نە بە سێدارەدان، نە بە تۆڵەسەندنەوە! یاساکانی ئیسلام 1400 ساڵ لەمەوبەر بەسەر عەرەبەکان و ئێستاش بەسەر خەڵکی سەدەی بیست و یەک جێبەجێی دەکەن. ئەمە وەحشیگەری بیابانەکانە. نەخێر بۆ ئیسلام!
🌐هەواڵ: بکوژ لەسێدارە نەدرا!
🔹کاردانەوەکان: نیشاندانی کوشتن لە ئیسلامدا ئازادە، هەر باوکێک هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت کچەکەی بکوژێت و پاشانیش لەسێدارە نەدرێت، سەرزەمینی ئیسلامی بەهەشتە بۆ پیاوە بکوژەکان...
🌐ساڵانە 60 ملیۆن کۆرپەی نێر و مێ بە دەستی ژنان لە جیهاندا دەکوژرێن!
🔹کاردانەوەی فێمینیستەکان: ئەوە مافی ئێمەیە... ئەوە جەستەی خودی ئێمەیە.. ئەو پێی خۆش بووە منداڵەکەی بکوژێت... چ پەیوەندییەکی بە کەسی دیکەوە هەیە؟؟
وەرگیراوە لە کەناڵی تلیگرامی «نبرد رسانه»

🔻پەیوەندی نێوان تاوان و سزای دۆزەخ
🔹تاکی مولحید دەپرسێت: بە چ بەڵگە و هۆکارێك خوا بۆ هەتا هەتایە سزای کافرەکان دەدات، لە کاتێکدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو نافەرمانی و سەرپێچییان کردووە؟
🔹وەڵام: پەیوەندی نێوان سزا لەبەرامبەر سەرپێچی پەیوەندی یەکسانیی کات نییە، بەڵکو پەیوەندی نێوان هۆکار و دەرئەنجامە. بۆنموونە جگەرەکێشێک بەهۆی جگەرەکێشانەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک تا کۆتایی تەمەنی سییەکانی لەدەست دەدات. ئایا ڕاستە بڵێین: دادپەروەری ئەوەیە لەبەرئەوەی 5 ساڵە جگەرەی کێشاوە، دەبێت سییەکانیشی 5 ساڵە تێک بچێت؟!
ئەگەر دیققەتمان دابێت، ئەو جۆرە ڕەخنە و ناڕەزایەتیانە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بوونیان نییە و تەنیا سەبارەت بە مەسەلەی قیامەت و غەیبییەکان دەیانوروژێنین.
🔹نموونەیەکی دیکە: کەسێک لە ماوەی دوو کاتژمێردا دزی دەکات، ئایا دروستە بڵێین بە ڕێژەی تاوانەکەی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر زیندانی بکرێت؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر!
چونکە پەیوەندی نێوان هەڵە و ئەنجامەکە کات نییە، بەڵکو پەیوەندی نێوان هۆکار و ئەنجامەکەیە.
🔹نموونەی سێیەم: کەسێك ژەهر دەخواتەوە و دەمرێت، ڕاست نییە بڵێین: بۆچی مرد و زیندوو نەبووەوە؛ لە کاتێکدا ژەهرەکەی لە دە چرکەدا خواردەوە؟
🔹لە تەفسیری ئیبن کەسیر، لەبارەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە
▪️{الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا} [الملك: 2]
▫️واتە: ئەو خوایە کە مردن و ژیانى دروست کرد، بۆ ئەوەى تاقیتان بکاتەوە کامەتان کار و کردەى چاکتر و باشترە.
⬅️«مەبەست بە {أَحْسَنُ عَمَلًا} بریتییە لەوەی کردەوەکە باشترین و خێرترین کردەوە بێت؛ هەروەکو “محمد بن عجلان” وتویەتی: «خوای گەورە نەیفەرمووە زۆرترین کردەوە»
واتە تەنانەت لە ئاستی کردەوەی چاک و خراپیشدا ئەوەی دروستە زۆر و کەمی کارەکان نییە. هەموومان فەرموودەکانی کەسێک دەزانین کە چووەتە بەهەشت لەسەر ئەوەی ئاوی داوە بە سەگێك؛ یان کەسێک کە چووەتە دۆزەخەوە بە هۆی ئازاردانی پشیلەیەکەوە. بێگومان پێویستە ئەوەمان لەبەر چاو بێت کە ئەم قیاسانە جیاوازن؛ چونکە سزای قیامەت وەک سزای دونیا نییە و تەنیا بۆ نزیککردنەوەی بە عەقڵی خوێنەرەوە دەربڕدراوە. وەک وتراوە: «سەیری بچووکی تاوانەکە مەکە، بەڵکو سەیری گەورەیی ئەو زاتە بکە کە سەرپێچیت کردووە!»
🔹لە لایەکی ترەوە: کەسێک ڕەخنە لە سزای هەتاهەتایی کافرەکان دەگرێت، دەبێت نیعمەتە هەتاهەتاییەکانی بەهەشتیش لەبەر چاو بگرێت. ئەگەر سزایەکی هەمیشەیی هەبێت، ئەوا نیعمەتێکی هەمیشەییش لەبەر دەمیدا هەیە. بۆچی ڕەخنە لەم بابەتە ناگرێت؟!
نووسینی: دکتۆر “هيثم طلعت”

🔻گومان: کافر دەڵێت: ئایا ئێمە شایەنی ئەوەین تا هەتا هەتایە لە ئەشکەنجەدا بمێنینەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی چەند ساڵەی کە لە کوفردا بەسەرمان بردووە؟
🔹وەڵام: یەکەم: سزاکان بە پشتبەستن بە ماوەی تاوانەکە دیاری ناکرێت، چونکە کوشتنە کە تەنانەت خولەکێکیش ناخایەنێت، بەڵام حکومەتەکان توندترین سزایان بۆ داناوە کە لانیکەم زیندانی هەتاهەتاییە. بۆیە دیاریکردنی سزاکە لەسەر بنەمای بڕی گوناه و تاوانە. وە بە پێی ئەو یاسا ئیلاهییانەی کە فێری بووین هیچ تاوانێک لە کوفرکردن لە دژی خودا گەورەتر نییە.
🔹دووەم: نموونەیەک دەهێنینەوە. ئەگەر خاوەنکارێك تۆی پابەند کرد بە کارێک و پێت بڵێت دوای ئەنجامدانی کارەکە بڕە پارەیەکی دیاریکراوت پێدەدرێت، بەڵام ئەگەر کارەکە نەکەیت، لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێیت و سەرەڕای ئەمەش تۆ ئەو کارە ئەنجام نەدەیت و سەرقاڵی شەهوەت و ئارەزووەکانی خۆت بیت، ئایا دەبێت پاداشت وەربگریت و سزا نەدرێیت.
🔸خوای گەورە تۆی دروست کردووە و پێی فەرمویت: کە چەند ساڵێکی دیاریکراو ئەو دەپەرستیت و لە کۆتاییدا سوودمەند دەبیت لە پاداشتی ئەبەدی لە نیعمەتە بێکۆتاکانی بەهەشتدا؛ بە هۆکاری بێشومارەوە ڕێنمایی کردووی بۆ لای خۆی و دینەکەی؛ بەڵام تۆ پێی بێباوەڕ دەبیت و ئینکاری و نکۆڵی بوونی دەکەیت و کوفر بە دینەکەی دەکەیت و گاڵتە بە یاساکانی دەکەیت. کەواتە؛ ئایا دادپەروەرانەیە لە دواڕۆژدا یەکسان بیت لەگەڵ کەسێک کە عیبادەتی کردبێت و پابەندی فەرمانەکانی بووبێت؟! خۆت ئەو کەسەی کە وازت لە نیعمەتە هەمیشەییەکانی بەهەشت هێناوە و مانەوەی هەمیشەییت لە ئاگری دۆزەخدا هەڵبژاردووە.

🔻ڕەخنە لە گومانەکان سەبارەت بە سزای خودا
🔹لێهاتووی ئەو سەردەمە لە کاتێکدا دەمارەکانی بەرز ببوونەوە، ڕووی لە من کرد و بەو پەڕی متمانەوە بە حوکمدان و شیکارییەکەی لە بابەتەکاندا -وەک ئەوەی متمانەی پێغەمبەرانی هەبێت یان کەمێک زیاتر لەوە-، وتی: «بە لای منەوە قبووڵکراوە کە خودا سزای مرۆڤ بدات لە بەرامبەر ئەنجامدانی ستەم لە بەرامبەر بە کەسانی دیکە؛ بەڵام سزادانیان لە بەرامبەر دانپێدانەنانیان بە “توحید الربوبیة”، “توحید الٲلوهية”، “توحید العبودية” و پاکڕانەگرتنی، قابیلی قبووڵ نییە؛ هەرچەندە ئەم دانپێدانەنانە بگەڕێتەوە بۆ خۆبەزلزانی و نکۆڵیکاری!»
🔹وتم: کاکی لێهاتوو! هۆکاری ئەم جیاوازییە چییە؟!
بە متمانەیەکی تەواوەوە وەڵامی دایەوە: ئایا تاوەکو ئەم ئاستە دانپێدانەنان بە “توحید الربوبیة”، “توحید العبودية” لە لایەن مرۆڤەوە ئازاری دەدات؟! وەک ئەوە وایە کە بە تامەزرۆییەوە و پێویستی بەم دانپێدانە و عیبادەتە بێت و ئەمەش لەگەڵ پێگەی پەروەردگارییەکەیدا ناگونجێت. ئەشکەنجەدانی مرۆڤ لەسەر ئەو ستەمەی بەرامبەر برا مرۆڤەکانی کردوویەتی، جێگای قبووڵ و تێگەیشتنە بەڵام سزادانیان لەسەر نەپەرستنی، نیشانەی کەموکورتی و پێویستی پیشان دەدات!!
🔹وتم: ئایا دەزانن بە چ بەڵگە و هۆکارێك خوای گەورە سزای مرۆڤ دەدات لەسەر ئەو ستەمەی بەرامبەر بە براکەی بە ڕەوای دەبینێت؟
لە سەرەتای پرسیارەکە -بە حاڵەتی ڕابواردنەوە- چەند پێکەنینێکی کرد و وتی: بەڕێزتان ڕوونکردنەوە بدەن!
وتم: هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەو پەروەردگارێکە خاوەنی زاتییە و پێی خۆشە ئەوانە جێبەجێبکات.
وتی: مەبەستت چییە؟
وتم: ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە کە یەکێک لە سیفەتە سروشتییەکانی خودا دادپەروەری و حەق و حیکمەت و داناییە؛ بۆیە ناعەدالەتی لە بەندەکانی قبوڵ ناکات و بەهۆیەوە سزایان دەدات. ئەمانە سیفەتە سروشتییەکانی ئەون کە لەسەر بنەمای ئەوان ڕەفتار دەکات و نیشانەی کامڵبوونیەتی.
وتی: جوانە... ئەمە هەمان مەبەستی منە!
وتم: بەڵام قبوڵکردنی ئەم قسەیە، شایەتیدانە لە دژی خۆت.
وتی: چۆن؟!
وتم: چۆن دەتوانی داوا لە کەسێک بکەیت کە سیفەتە زاتییەکانی دادپەروەری و حەق و دادگەری و داناییە؛ گەورەترین گرفتی نکۆڵیکردن و ئینکاری، واتە خۆشنەویستنی خوا و گەورەدانەنانی و گوێڕایەڵینەکردنی قەبووڵ بکات؟! ئێستا کە خوا لە نەبوونەوە ئەوانی هێناوەتە بوون و نیعمەتەکانی ڕووکەشی و نا ڕووکەشەکانی پێ بەخشیون؟!
🔹بە هەمان شێوە چۆن ئەم سیفەتە زاتییانە پێشوازیکردنی ستەمکردنی مرۆڤەکان نییە لە بەرامبەر مرۆڤێکی دیکە؛ ئینکاری لە لایەن مرۆڤەوە قبووڵ ناکەن و لێی ڕازی نین؛ ئایا ئەم وتەیەی خوای گەورەتان نەبیستووە کە فەرموویەتی
▪️{إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ} [الزمر: 7]
▫️واتە: «ئەگەر سپڵە و بێباوەڕ بن، ئەوا بێگومان خوا بێنیازە لێتان؛ خوا ڕازی نییە بە کوفری بەندەکانی.»
بۆ چەند ساتێک بێدەنگ بوو و پاشان وتی: ئەوەی مەبەستتە ئەوەیە کە داواکاری خودا بۆ عیبادەت لە بەندەکان هیچ پەیوەندییەکی بە پێویستی و هەژارییەوە نییە -و بە پێی سیفەتە کامڵ و سروشتییەکانی- و پەیوەندی هەیە بە دۆستایەتی و خۆشەویستی خوداوە؛ سەبارەت بە دادپەروەری و حەق و ڕازی نەبوونی ئەو لە ئینکار و نەزانی؛ هەر چەندە ئەم ئینکارییە هەرگیز زیانی پێناگەیەنێت؟
وتم: بەڵێ ڕاستە؛ کاتێک لە سزادانی مرۆڤ بە هۆی ستەمکردنییەوە بەرامبەر بە مرۆڤێکی دیکە، خوات بێپێویست زانیوە لە خەیاڵتدا، ئەم کارەت گەڕاندووەتەوە بۆ سیفاتی کامڵبوون و سیفاتی زاتی لە دادپەروەری و حیکمەتەکەی؛ هەروەها ئەوەت بە هەژار لێک نەداوەتەوە، ڕێک ئەم لێکدانەوە و ئاڕاستەکردنە لە سزادانی ڕاستە بۆ ئەو کەسەی کە ئینکاری و نکۆڵی لە پێگەی پەروەردگارێتی “الربوبیة” خوا دەکات.
▪️درێژەی هەیە…

🔹بەڵام لە حاڵەتی دووەمدا، بۆ ئێوە ڕوون نییە؛ چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە مافەکانی خوداوە هەیە بەرامبەر بە بەندەکانی؛ وە تۆش پێت وابوو ئەم سزا خواییە بە هۆکاری نکۆڵیکردن بووە لە یەکتاکردنەوەی خوا لە بواری پەروەردگاری و پەرستراوی “الربوبية والٲلوهية”. بەهۆی پێویستی و هەژارییەوە بەرامبەری بووە؛ چونکە لە حاڵەتی یەکەمدا ئەو تۆڵەسەندنەوەی مرۆڤ بەرامبەر ئەو ستەمەی بەرامبەری کراوە، بەهۆی هەستی ئەوەوەیە بەرامبەر بەم ستەم و ئازارەوە لە ناخەوەی خۆی هەستی پێدەکات. بەڵام لای خودا لێکدانەوەی ئەم بابەتە بەمشیوازە نییە؛ سزای خوای گەورە لەسەر بنەمای سیفەتەکانی کامڵبوونییەتی؛ بۆیە بەبێ گرنگیدان بەوەی کە ئەم بابەتە پەیوەندی بە خۆیەوە هەبێت یان بە دروستکراوەکانییەوە، ئینکاری و نکۆڵیکردن قبوڵ ناکات و پێی ڕازی نییە؛ بەڵام ئەگەر بابەتەکە پەیوەندی بە خۆیەوە هەبێت، بەپێی دوو سیفەتی حیکمەت و دادپەروەرییەکەی، شایەنی سزایەکی گەورەتر و توندترە. ئەگەر نا، چ جۆرە چاوەڕوانییەك لە خودا دەکەیت؟! ئایا چاوەڕوانی ئەوە دەکەیت چاوپۆشی بکات لە نکۆڵیکردنی بەندەکانی؟
🔹ئەمەش بریتییە لە خودی کەم وکورتی و پێچەوانە و دژ بە کامڵبوونە.
پێی وتم: پێویستیم بەوە هەیە کەمێک زیاتر بیر لەم بابەتە بکەمەوە!
وتم: بەڵکو پێویستیت بەوە هەیە! هەندێک دادپەروەری و دادگەریت هەبێت بەرامبەر بە پەروەردگارت.