Telegram Web
‍ ‍ تۆی به تەنیا ئەوی سەرقاڵی من و ماڵی منی
ماڵەکەم تۆش ئەرێ نیسکۆڵەیه سەرقاڵی منی!؟

ڕوو له هەر ڕووگەیه نوێژێکی عەشق دابەستم
دڵی پاڕانەوەیەک بۆ سەری بەرماڵی منی

ناشکێ قەت بتی عەبداڵی به تەوری زولەمات
خوا نەبێ تاقێ له کابەی دڵی عەبداڵی منی

هەیه کێ بیهەوێ ڕووناکی بەکاتی شەوەزەنگ؟
مەشخەڵانی گوڵی ڕێگا به‌شەوی حاڵی منی

تۆ ده‌شمشاڵی جودایی چ دەتوورێنی به‌سۆز؟
بێری! دەم بێره، هەوایەک دەمی شمشاڵی منی

ئاگرێ بەرزه له‌نەورۆزی دڵ و هۆزی شەماڵ
گوڵ دەبووژێنەوه تا ئاگری سەرساڵی منی

خەمه منداڵەکەمه دەگری به بیانووی گەمەباز
ڕۆڵه شادم‌که! گەمەی دەوری گڕوگاڵی منی

غەزەلم گەیوەته کوێ؟ قەدری هونەر بگره کچێ
نوقڵی شیرینی دەمی نەقڵ و وتەی تاڵی منی

٦ی ڕەشەمەی ۱۳۹۵ی هەتاوی

🆔@nozhin_74
#هونەرموکریانی
پڕ بە ئامێزی شەوێ هاودەمی ژان و کەسەرم
دێ بەرەو کووچەیی یادت لە پڕێکا نەزەرم

پێم دەڵێ کووچە: بڕۆ لێرە نەما شۆخی ئەوین
بێ‌خەبەر بۆچی دەڕۆی؟ خاک و گڵی ڕێت بەسەرم

نییە توانا کە بەرەو دواوە بنێم هەنگاوم
سەیرە ئەو ڕێیە کە هاتووم چەنێ سەختە لەبەرم

تەرمی خۆزگەی منی داماوە لە کۆڵانی حەزت
سەیری هەر شوێنێ دەکەم لیپە لە خوێناو و تەرم

چیت لە من کردووە گەر هەست بە برینم ناکەم؟
دەبڵێ: تازەیە خۆ ئێشی نییە زامی گەرم

قوڕی ئەم شارە بەسەر کەم لە غەمت؟ بێ بەزەیی
من لە شار و گەڕەکی عەشق و ئەوین دەربەدەرم

بە خودا ماوە لە دڵ عەشقێ ئەهوورایی گوڵێ
بۆنی تۆیە لە غەزەل بۆتە هەوێنی هونەرم

من کە میراتگری شەشدانگی غەمی هیجری ئەتۆم
بەو بەشەی داوتە بە من تاکوو بڵێی بەختەوەرم

"کاوە" گەر شاعێری عەشقە لە سەدەی بیست و یەکا
بەرگی ئوستادی غەزەل تۆی کە دووریوتە بە بەرم

@nozhin_74
#کاوە_داشبەندی
سەرم بەرزۆ نەکرد گەرچی لە لای تۆ
سەرێکم بوو بە سەربەرزی، کەچی چوو

کەچم کرد قیبلە بۆ لای بەرزە باڵات
سڕم، نەمزانی ئیمانم بە چی چوو

سەدان خوزگە بەوەی باڵاکەتی دیت
نە عومری من کە بە گەردن کەچی چوو

له من "ده‌چم" و له دوستانم "نه‌چێوه!"
هه‌موو لاویم دەگەڵ ده‌چم و نه‌چی چوو

@nozhin_74
#ئیسماعیل_موختاری
بە هاوین جەستەخەستەی دەردی گەرمام
بە زستان دڵشکستەی بەردی سەرمام

بەڵاگەردانی باڵات بم ئەگەر چووم
فیدای هیندوویی خاڵت بم ئەگەر مام

@nozhin_74
#نالی
هەرچی لە سەر تۆ گەڕا شاد بوو بە دەوڵەتی ڕووت
زولفی شکستە بۆیێ دەستی لە دامەنت دا

سەد ڕۆح ئەگەر فیدا کەم ناگەم بە خەتت و خاڵت
من نائومێد و مەحرووم هیندوو لە گوڵشەنتدا

زولفت لە پێ کەوت و خەت هات بە تەمای قەتڵی دڵ
ئاخر بە دەستخەتی خۆت گرتت بە کوشتنت دا

ئەی نەوبەهاری خووبی ڕوحمێ بە حاڵی بولبول
نەوەک سەرمای هەناسەی لە گوڵ و یاسەمەنت دا

ئەی خەت بە زولفی دولبەر تۆ بوویە فیتنەیی دڵ
دڵ بێغەم و خەیاڵ بوو هاتی بە گرتنت دا

وا تێمەگە عەزیزم کوشتمت و نائومێد بووم
دەستم ئەگەر نەگەییێ خوێنم لە گەردەنت دا

بە قسەم بکە وەفایی بمرە هەتاکوو ماوی
وەسڵی بەقا بە ئایات ئەوا لە مردنت دا

@nozhin_74
#وەفایی
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەکگیر بم، بە مەرگی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند

گوڵ بە تۆزی پێتەوە لاف و گەزافی لێ دەدا
وا شکور سۆزەی نەسیم هات و ئەویشی لێ ستاند

نەشتەری موژگانی تۆ هاتۆتە سەر سەفحەی دڵم
هەر خەتێ بوو، غەیری خەتتی سەوزی تۆ، پاکی کڕاند

لەشکری ئاهم لەگەڵ جەیشی حەبەش دەعوا دەکا
حیرەتم ماوە کە چۆن ئەو دڵبەرە دڵمی ڕفاند؟

بۆ گوڵی ڕووت ماتەمی پەرچەم دەبینێ بۆیە وا
ماهی نەورۆزم بە شیوەن وەک محەڕڕەم خۆی نوواند

تۆ لە ئەووەڵ گۆی وەفات هێنایە نێو مەیدانەوە
ئێستە چەوگانی خیلافت پشتی سەد وەعدەی شکاند

تۆخودا قەت غیرەتە بۆ تۆ ئەرێ سەروی ڕەوان
گوڵ بەبێ تۆ وا لە باغا خێوەتی خۆی لێ چەقاند؟

با وجوود ئینساف بدەم چاکە، گوڵیش موشتاقتە
هەر لە شەوقی تۆیە سەرپۆش و گەریبانی دڕاند

هەرکەسێ مایل بە پیرێکە و تەریقێکی هەیە
تۆ بە شوعلەی غەم حەریقی وا وەجاخت هەڵگڕاند

@nozhin_74
#حەریق
پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا

لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا

لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا

فەرشی کەففی بەری پێتە نەرگس
سەری داخستووە وەک چاوی حەیا

مەمخەرە هاوییەیی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا

سەری فەرهادم و، دەندووکی قوڵنگ
دەستی مەجنوونم و، دامێنی چیا

خاتری زاهیدی خاڵی، خاڵی
نییە، ئەڵبەتە، لە بێنێکی ڕیا

دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە، قوربان
حاڵی نالی کە نە مرد و نە ژیا!
@nozhin_74
#نالی
دڵ لە هیجرت وا لە خەمدا، ماهی کەنعانم وەرە
زەخمە جەرگم بۆ فیراقت، زوو بە لوقمانم وەرە

سەد تەبیب هات و عەلاجی ئەم برینانەی نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە، سا بە ئامانم وەرە

گەر دەزانی چەند پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیدەنت
سەد ئەوەندەی زوڵفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە

لوتف و تانەی تۆ لەلای من هەردوو وەک یەک ڕەحمەتە
کەعبە کەچ نابێ، لەبەر لۆمەی ڕەقیبانم وەرە

هەرکەسێ هات و بەتیری غەمزەکەت سەد پارە بوو
کەس نییە وەک من حەریفت، مەردی مەیدانم وەرە

کافرا، دەردی فیراقت وا لە جەرگم کارییە
سا بکە ڕەحمێ بە حاڵم، ماهی تابانم وەرە

سەد کەڕەت ئیمڕۆ لە دووریت خوێن لەچاوم جارییە
غەرقی دەریای ئەشکی خوێنم، شەمسی خووبانم وەرە

گا دەگریێم، گا دەسووتێم، کار و بارم زارییە
زیوەری تاجی غەریبم، شاهی خووبانم وەرە

سینە ناڵان هەر وەکو بولبول لە دووری گوڵشەنت
سا بە لوتفێ بمدوێنە، جانی جانانم وەرە

بەس جەفا بنوێنە قوربان، زوڵمی ناحەق چا نییە
کافریش ڕەحمێ بەسە، دەی، دین و ئیمانم وەرە

سوورەتی باڵات بە دایم نەقشی قەلبی زارمە
هەر وەکوو مەجنوون لە ئەشقت دیدەگریانم وەرە

دیدەمەستی، شۆخ و شەنگی، نازەنینەی شارەزوور
دڵ ڕفێنی جەمعی عالەم، کەبکی کووهانم وەرە

دڵ لە دووریت پڕ لەخوێنە، شەمعی دیوانی ئەمن
هەروەکوو تاهیر هەمیشە سینە بریانم وەرە

@nozhin_74
#تاهیر_به‌گی_جاف
Forwarded from لاولاو (.)
چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی دووهەمم بە زوویی.

کتێبێکی پڕ لە بزە و وزە بۆ چاوگەشەکانی وڵات.

قالۆنچە خاتوون و وزوز پاشا، دەرزیلە و  دوکتور مێشوولە، هەزارپێی شپڕیو ...
دێنە ماڵەکانتان. مەترسن ئەوان وەک ئێوە نازار و بزۆزن...
لە سایەی ماچی لێوت مەیلی عەنناب و شەکەر ناکەم
کە ڕووی تۆ دەرکەوێ قەت ڕوو لە ڕووی شەمس و قەمەر ناکەم

ئەگەر بێت و گەدایی کۆیی دڵدارم بەقیسمەت بێ
بە دڵ بادی شەهنشاهی و سوپاهـ و کەڕڕوفەڕ ناکەم

خوا بیکا ئەگەر ڕۆژێ قەدەم بێنێتە سەر چاوم
تەنەززول بۆ جەواهیرسورمە و کوحلولبەسەر ناکەم

بە تیغی ئەبرووانی خۆی ئیشارەی کرد کە بۆ قەتڵم
لەبەر ئەو موژدە ئەسڵەن مەیلی قەڵغان و سوپەر ناکەم

قەلەندەرمەشرەبی و دێوانەیی خۆشە لە دنیادا
بە فەقری خۆم ڕەزام ئەسڵەن خەیاڵی زیو و زەڕ ناکەم

نزیکی پیاوی ئەحمەق باعیسی فەوتانی ئینسانە
هەتا عومرم ببێ قەت من ڕەفیقی پیاوی کەر ناکەم

کە من مائیل بە خێرم خیلقەتەن «ئەحمەد» بەخۆڕایی
وەکوو ئینسانی جاهیل مەیلی فیتنە و شۆڕ و شەڕ ناکەم


❤️ئەحمەد_موختار_جاف

❤️@nozhin_74
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😄پێم بڵێ نووری، برووسکەے یا گڕی؟
😄هەرچی هەے بۆ گیان و ماڵم ئاگری

😄ڕوو لە هەر لایێ دەکەم، هەر ڪوێ دەچم،
😄کۆترم، تۆ وەک شەهێن دێی دەمگری

😄یادی تۆیە ئۆگری ڕۆژ و شەوم
😄داخەکەم تۆ هەر لەگەڵ خۆت ئۆگری

😄دڵنشینی، دڵڕفێنی، دڵکوژی
😄دڵ بە کەس نادەی کەچی خۆت دڵگری

😄ئاخری دنیا هەموو دەگری بە ناز
😄خۆ تۆ «نازی» نی ڪە دنیا داگری

😄ڕێم بدە خونچەی دەمت بگرم بە لێو
😄خۆ چ ناقەومێ لە ئامێزم گری!

❤️عەلی حەسەنیانی ❤️

nozhin_74
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەمیشە شێعرەکانم دوو پیت کەمترن لە تۆ
ئێستا یا من شاعیر نیم!
یا تۆ ئەو دڵدارە نەبووی ڕۆڵە

نووسین و خوێندنەوەی ڕامین فەرەجی

@nozhin_74
وەرە ئەی گیانی شیرینم ئەمان دەستم بە دامانت
بکە ڕەحمێ بە حاڵی عەبدەکەت بەردەرک و دیوانت

لە حاڵی نەزعدام ڕۆحم لەسەر لێو چاوەڕێی تۆیە
دەسا تاکو نەمردووم بێرە لام بمکە بە قوربانت

یەخەت دەگرم لە مەحشەردا لەبەر دیوانی یەزدانا
کە تۆ قاتیلمی کوشتومت بە نووکی تیری موژگانت

دڵم وەک قیمە جنراوە بە ذوالفقاری ئەبرۆکەت
کەبابئاسا جگەر برژا بە ئاخ و داخی هیجرانت

ئەگەر تۆ هێندە ڕەحمت بێ بەقوربان کەعبە کەچ نابێ
ئەوەند ڕوخسەت بدەی جارێک ئەمن بێم ببمە میوانت

خەمی چەند ساڵەم و گریەی شەو و ناڵینی ڕۆژانم
بە بادەی ئەم هەمو دەردە بە ماچێکی لە لێوانت

ئەگەر پێت عەیبە من ببمە خوڵامی دەرگەکەت حەقتە
بەڵام خاڵی نییە هەرگیز لە دڕک و تیشە... باغانت

شەو و ڕۆژ شێت و وێت ئاسا کە من ئەم مەسرەعەم «وردە»
«وەرە ئەی گیانی شیرینم ئەمان دەستم بە دامانت»

@nozhin_74
#ئەخۆل
قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی سروەکەی سەحەر!
ئەی شارەزا و بەڵەد بە هەموو کێو و دەشت ودەر!

کاتی گزنگ چیا بە نەسیمت مونەووەرە
ڕەنگین دەبێ لە تۆقی سەریڕا هەتا کەمەر

ئەم ڕەنگی زەرد و سوورە لە سەرڕا بە لوتفی خۆت
دێنی بە هەدیە بۆ دەرودەشت کاتی گەشتوگەڕ

چەشنی کزەی شەماڵ بە، وەرە لام بە گەرموگوڕ
وەک ئاهی من مەبە، کەسەکەم! هێندە ساردوسڕ

باش بۆم بگێڕەوە: چییە باس و خەبەر لەوێ؟
لێرە بە مەرگی تۆ خەمە باس و خەمە خەبەر!

ئێمە هەموو پەرۆش و پەرێشان و هەڵوەدا
وەک تۆ هەناسەسەرد و سەحەرخێز و دەربەدەر

ئاهەنگ و کەیف و شایی و جێژن و سروورمان
ناڵین و ئاخ و حەسرەت و خوێنخواردنی جگەر

ڕۆژێ کە جێژنە، کاتی سروورە، کەچی لەپڕ
دەگرێ بەبێ موحاسەبە، دەرگا بە ئێمە شەڕ

پیاوی جحێڵ و پیرە لە پێش تیری دوژمنان
وێستاوە بێ پەنا و پەسیو، بێ زرێ و سوپەر

خێزان و ماڵی دوژمنی مە، گوڵ دەکەن لە بەر
خێزان و خاوی ئێمە کەچی گڵ دەکەن وەسەر

بەرموور و خشڵ و زێوەری ماڵی مە، موورووە
یاقووت و لەعلە، خشڵی ژنی وان و زێو و و زەڕ

هەریەک بە ئێش و ئۆف و بە دەردێکەوە تلاین
هەریەک لە بەر خەمێکە کز و مات و لاڵ و کەڕ

چاوی تەڕی گەلە کە دەبارێنێ خوێنی گەرم
فرمێسکی سووریانە لە جێگەی دوڕ و گوهەر

یاڕەببی! چاوەڕێی کزەبای ڕەحمەتین هەموو
ڕەحمێ بە ئاگر و کوڵی دڵ کە و بە چاوی تەڕ

بەڵکوو چرۆ وەدەرکەنەوە باغی لاوەکان
بێ سایەبان و بێبەر و بێبەرگ و بێسەمەر

«کامیل» خودات دەگەڵ بێ بە ئاواتی خۆت دەگەی
ئەم جار بە ڕەحم و لوتفی خودای خاوەنی هونەر

@nozhin_74
#سەید_کامیل_ئیمامی
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە٤۹.pdf
3.6 MB
گۆڤاری ژمارە ٤۹:
لە داوێنی ئاربەبا


پووشپەڕی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد
Forwarded from لاولاو (لاولاو)
‌وزوزی باس لەو جڕوجانەوەرانە دەکات کە لەگەڵ ژیانی مرۆڤی سەردەم ئاوێتەن و خوازراو و نەخوازراو لە دەور و پشتمانن.
ئەم کتێبە بە شێوەیەکی زۆر شاراوە و ناڕاستەوخۆ و بە زمانی پێکەنین و تەنز فێری منداڵان دەکات کە هەموو بوونەوەرەکان، بە هەر تایبەتمەندییەکی سروشتییەوە، مافی ژیانیان هەیە.
جاری وایە کاراکتێرەکان پێناسەیەکی زۆر جیاواز لەوەی کە لە زەینی منداڵەکاندا هەیە، نیشان دەدەن. ئەوان هاروهاج، بەورە و وزە، ژیکەڵانە، ئەکتیو و کارتێکەر و گرینگن.
شێعرەکان زۆر ڕیتمیکن و زوو دەکەوێتە سەرزاری منداڵان. لەگەڵ ئەوەش لە تەوسیفێکی تۆخ پاراستراون و توخمی دیالۆگ و مۆنۆلۆگ و فەزاسازیی زمانی و وێنەیی کارەکە بۆ لای ڕەوایەت و گێڕانەوە دەبات.
بەردەنگ واتە منداڵ لەم کتێبەدا پەسیڤ و بێکار دانانیشێ و هەندێ جار هان دەدرێ بیر بکاتەوە و مەتەڵۆکەکان وڵام داتەوە.


https://www.tgoop.com/lawlaw1400
Forwarded from ZANiST ZAGRUS Institute (Kamran Rehîmî)
.
ئەندام تر ئەنستیتو زانست زاگروس خەڵات گرت

(فەوزیە، ساراژن نۆسمان گەڕووس)

لە ڕووژ دوشەمە ۱۴۰۳/۵/۱ خاتوون "فەوزیە بەشارەت"   ڕومان نووس بیجاڕ گەڕووس وەک یەکەمین ژن بیجاڕ لە وەزارەت ڕوشنبیری و لاوان (وزارت فرهنگ و ارشاد) هەریم کوردستان لە هەولێر دیدارێ داشتگن وەرد وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێز  «حەمەی حەمەسەعید».
دەێ دیدارە خاتوو فەوزیە بەشارەت قسە و باس شێوەزار گەڕووسی کرد و خوەێ وە بەختەوەر زانست کە وە زوان داڵکی دنۆسێ و  جناب وەزیریش پێشوازی کرد لە شێوەزاری گەڕووس.
شایان باس کە دەێ دیدارە جەخت(تەئید) لە سەر نۆسین وە شێوەزارە کوردی گەڕووسی لە لاێن خاتوون فەوزیە بەشارەت دوپاتەوە(تکرار) بیەو ئوو دومین ڕومانیش هەر وە کوردی گەڕووسی ئامادەێ چاپە.

فەوزیە بەشارەت، چیروک نۆس و ئەندام بنەکی ئەنستیتو زانست زاگروس، سال ۱۳۴۹ لە  شار بیجاڕ گەڕووس وە دی هاتگەو ئێسەیش نیشتەجی شار سنەس. تا یەمە سێ کتاو ڕومان چاپ کردگە:

۱.سەرچوپی ئاگر لە ڕیخەسیە، یەکم کومەڵە چیروک، ۱۳۹۷، گوتار؛

۲. هورمسگەگان ژنێگ،  ساڵ ۱۳۹۹ وە پشتیوانی شارکتاو بیجاڕ چاپ و وڵاو بییەو ئوو خاتوو مەستوورەێ دڕەخشی وە ناو «اشک‌های یک زن» لە لاێن نەشر ئەفراز تاران وە فارسی ئەڵگەردانگە؛

۳. سەماێ چارەنۊس ساڵ ۱۴۰۰ لە لاێن نەشر گوتار چاپ بۆیەو خاتوو «هدیەێ مەسرووری» وە فارسی تەرجمەێ کردگە.  

#بیجاڕ، ئاخرین شار لە خوەرنشین کوردستانەو وە  بنزوان گەڕووسی که پەلێ دە کوردی پاڵەوانی قسە دکەن و یەکایەک جوور کوردی فەیلی/ ئیلامییە. لەێ سێ دەیە شاعران و نووسەران پایەبەرزێ سەر هێزدانەو خزمەت گەوراێ وە چیرووک، شێعر، وشەنامە، ئەدەب زاڕووانەێ ئی بنزوان ئەسڵەمەنە کردنە جوور:
جافەر سریش ئابادی، پاکڕەوان رەزا سوهرابی، زانا( عەلیرەزا قاسمی فەڕ)،
حەسەن مێعمار، بەهمەن قەرەداغی،  فرشتەێ شەریفیان، مازیار حەسەنعەلی،
ماشالا فەرمانی، محەمەد رەزا ڕەحیمی ڕزوان، ئەسغەر ئاهووان، جەمشید فەرجوەند فەردا.

#گروس_گەڕووس
#بیجار_بیجاڕ
#فەوزیەێ_بەشارەت
#عادڵ_نادری
#زانا_قاسمی‌فەڕ
#جافەر_سریش‌ئابادی
#رەزا_سوهرابی
#حەسەن_مێعمار
#فرشتەێ_شەریفیان
#مازیار_حەسەنعەلی
#ئەسغەر_ئاهووان
#بەهمەن_قەرەداغی
#ماشالا_فەرمانی
#محەمەدڕەزا_ڕەحیمی_ڕزوان
#جەمشید_فەرجوەند_فەردا
#مەستوورەێ_دڕەخشی
#هدیەێ_مەسرووڕی

موسقی کلیپ:
گوورانیچڕ، عادڵ نادری
شێعر، زانا قاسمی‌فەڕ:

«دۆەت و کوڕەگان گەڕۆس
نازارەگان خوەشەویس
دەنگێ دێاێ لە چارەنۆس
من دخوەنم تونیش بنۆس»


#ئەنستیتو_زانست_زاگروس

#فەیلی_پەهڵەئی
#فهلویات_پاڵەوانی
#ایلامی_ئیلامی
#کرمانشاە_کرماشان
#قروە_قوروە
#شاهیندژ_شاێندژ
#کلاردشت_کەلاردەشت
#بغداد_بەغدا
#خانقین_خانەقین
@zanist2021
Forwarded from فوزیە بەشارەت بیجاڕ
.
ئەندام تر ئەنستیتو زانست زاگروس خەڵات گرت

(فەوزیە، ساراژن نۆسمان گەڕووس)

لە ڕووژ دوشەمە ۱۴۰۳/۵/۱ خاتوون "فەوزیە بەشارەت"   ڕومان نووس بیجاڕ گەڕووس وەک یەکەمین ژن بیجاڕ لە وەزارەت ڕوشنبیری و لاوان (وزارت فرهنگ و ارشاد) هەریم کوردستان لە هەولێر دیدارێ داشتگن وەرد وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێز  «حەمەی حەمەسەعید».
دەێ دیدارە خاتوو فەوزیە بەشارەت قسە و باس شێوەزار گەڕووسی کرد و خوەێ وە بەختەوەر زانست کە وە زوان داڵکی دنۆسێ و  جناب وەزیریش پێشوازی کرد لە شێوەزاری گەڕووس.
شایان باس کە دەێ دیدارە جەخت(تەئید) لە سەر نۆسین وە شێوەزارە کوردی گەڕووسی لە لاێن خاتوون فەوزیە بەشارەت دوپاتەوە(تکرار) بیەو ئوو دومین ڕومانیش هەر وە کوردی گەڕووسی ئامادەێ چاپە.

فەوزیە بەشارەت، چیروک نۆس و ئەندام بنەکی ئەنستیتو زانست زاگروس، سال ۱۳۴۹ لە  شار بیجاڕ گەڕووس وە دی هاتگەو ئێسەیش نیشتەجی شار سنەس. تا یەمە سێ کتاو ڕومان چاپ کردگە

۱
  

#بیجاڕ، ئاخرین شار لە خوەرنشین کوردستانەو وە  بنزوان گەڕووسی که پەلێ دە کوردی پاڵەوانییە قسە دکەن و یەکایەک جوور کوردی فەیلی/ ئیلامییە.

#گروس_گەڕووس
#بیجار_بیجاڕ
#فەوزیە_بەشارەت


#ئەنستیتو_زانست_زاگروس

#فەیلی_پەهڵەئی
#ایلامی_ئیلامی
#کرمانشاە_کرماشان
#قروە_قوروە
#شاهیندژ_شاێندژ
#کلاردشت_کەلاردەشت
#بغداد_بەغدا
#خانقین_خانەقین
@zanist2021
له‌‌‌داوێنی_ئاربه‌با‌ـ‌ژمارە٥٤.pdf
4.9 MB
گۆڤاری ژمارە ٥٤:
لە داوێنی ئاربەبا

سەرماوەزی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر: 
#ک_د_ئازاد
2024/12/01 03:38:03
Back to Top
HTML Embed Code: