تکام وایە رۆژانە ئەگەر بۆ کاتێکی کەمیش بێت، خۆت دوورنەخەیەوە لە یادکردنەوەی یادی خودا
خۆت بەتەنها بەبێ هیچ شتێک مۆبایل و کتێب و هتد...، یادی خودا بکە
یادی خودا بەوەیە نیعمەتەکانی خودا لەسەر خۆت ببینە، خۆت بە کەمتەرخەم بزانە بەرامبەر نیعمەتەکانی خودا، وە لە ناخت یادی ئەوە بکەوە قەدری عەزەمەت و گەورەیی و دەسەڵاتی خودات نەگرتووە
ئەو هەموو نیعمەتە خودای پێی بەخشیوی و گوناە و کەموکورتی ئێمەش بەرامبەری!
یادی خودا بکە، تا خودای خاوەن لووتف و کەرەم یادت بکات ئەی بەندە

زه‌مانێكه، حه‌زت لێیه هاوار بكه‌یت، به گشت جیهاندا بگه‌ڕێیت، هه‌رچی زمانی دنیایه فێر ببیت و به هه‌موویان بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكه‌یته‌وه له چ دۆخێك‌دا ده‌ژین و به‌ره‌و كوێوه هه‌نگاو ده‌نێن، كه‌چی ده‌بینیت تاقه‌تی قسه‌ت نییه، وا هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌رچییه‌ک ده‌یڵێیت با ده‌یبات..
سه‌رده‌مێكه په‌یام ناگات. ده‌ڵێی شه‌وه* به‌سه‌ر سنگی جیهانه‌وه هه‌ڵنیشتووه.
دنیا پڕ بووه له زوان و گوێ نه‌ماوه، قسه فره‌یه و ڕامان كه‌م. ئاوه‌ز به‌بێ ڕووناكایی ڕێ ده‌بڕێت و دڵ خامۆشه، بنیاده‌م ده‌ڵێی سه‌رخۆشه.
سڵاو له هه‌ركێیه‌ک ده‌كه‌یت وه‌ڵامی نابیستیته‌وه. نامه بۆ هه‌ر كێ ده‌نێریت جوابی نییه، ته‌نانه‌ت تاقه‌تی نییه بڵێت ڕاست ده‌كه‌یت یان درۆ!
دنیایه‌كه پڕ بووه له خۆپه‌رستی، دنیا پڕ بووه له گوفتار، كه‌چی خاڵییه له كردار...
وه‌ختێ ده‌ته‌وێت بابه‌تێک بۆ یه‌كێک ڕوون بكه‌یته‌وه، ئه‌و خه‌یاڵی لای تۆ نییه و گوێ نادات باسی چ ده‌كه‌یت، ته‌نیا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه زوو له قسه ببیته‌وه، تا توانای خۆیت پیشان دا و بیسه‌لمێنێت ئه‌و له تۆ زۆرتری پێیه!
ئه‌رێ هاوڕێ... ئه‌مڕۆ ڕۆژێكه ناچاریت گۆشه‌گیر بیت، زاهیدانه ژیانی خۆت له په‌راوێزی دنیایه‌ک دڵی شكاو و گه‌رووی ماندووی ده‌نگنووساو و خه‌می له كاروان جێماودا به ڕێ بكه‌یت.
حه‌ز ده‌كه‌یت هاوار بكه‌یت و نا‌توانیت. به دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێیت لێت تێبگات و ده‌ستت ناكه‌وێت. هه‌ر بۆیه ناچاریت له‌گه‌ڵ خۆتدا دانیشیت و نه‌رم نه‌رم فرمێسكه‌كانت به‌سه‌ر ڕوومه‌تتدا بێنه خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی دڵی به‌تاڵ له ئه‌وین و سه‌ری خاڵی له سه‌ودایه.
ڕۆژگاری ساتڵمه‌دان و كه‌وتنه، زۆرێک له خه‌ڵكی ون بوونه و زه‌حمه‌ته بیاندۆزیته‌وه.. پێویسته وریا بیت خۆت ون نه‌بیت.
هه‌ر به‌یانییه‌ک له خه‌و هەڵدەستین، ده‌بینین هه‌ندێكی دیكه دیار نه‌ماون، یاخود مردوون یان ڕێگه‌یان لێ ون بووه و ته‌م سه‌ر دڵی داپۆشیون و به‌ره‌و ماڵی بێئه‌وسه‌ری هه‌نگاو ده‌نێن.
حه‌زت لێیه هاوار بكه‌یت و نا‌توانیت، پێت خۆشه شتێک بنووسیت و نا‌توانیت..
چ ڕۆژگارێكی سه‌خته هاوڕێ وه‌ختێ هه‌ست ده‌كه‌یت نه كه‌س ده‌تبینێت و نه كه‌س له زمانت ده‌گات!

هەموو کاتێک لە هەر شتێکدا بوویت تەواوی هەوڵی خۆت بدە، ڕێگاکان هەمووی بگرە تا ئەنجامێکت دەبێت، هەستی ئەوەی کە هەموو هەوڵێکت داوە سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەکەشت بە دڵ نەبێت زۆر باشترە لەوەی پەشیمان ببیتەوە و خۆزگە بخوازیت زۆرتر بکردایە.
عن أبي هريرة -رضي الله عنه- قال: (أَوْصَانِي خَلِيلِي بثَلَاثٍ لا أدَعُهُنَّ حتَّى أمُوتَ: صَوْمِ ثَلَاثَةِ أيَّامٍ مِن كُلِّ شَهْرٍ، وصَلَاةِ الضُّحَى، ونَوْمٍ علَى وِتْرٍ) رواه البخاري، في صحيح البخاري، عن أبي هريرة، الصفحة أو الرقم: 1178،
ئەبو هورەیرە (خوا لێی ڕازی بێت) دەڵێت: خۆشەویستم پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی پێکردم کە سێ شت هەن وازیان لێ نەهێنم تاوەکو دەمرم، ڕۆژوو گرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێکدا، نوێژی چێشتەنگاو و نوێژی وەتر).

اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ
لەم سەردەمە چەندە پێویستمان بە دووبارە کردنەوەی ئەم دوعایە هەیە :(

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەتا هەموو قورئان لەبەر نەکەم یەک پیتی تر ناخوێنم!!!
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هیچ شتەکی دونیا شایەنی ئەوە نییە لە پێناوی دا توڕە بیت، تەنها دینەکەت نەبێت!!
"ئەوەی پێت ئەکرێ لە خەیر ئێستا بیکە بۆ دونیا و ئاخیرەتت بیکەو چاوەڕێ مەبە کاتی گونجاو بێت،چونکە کاتی گونجاو وەهم و سەرابە،دڵنیابە تاکو تەمەنت بەرەو سەرەوە بچێت سەرقاڵی و ئەرکت زیاد ئەبێت،بۆیە بزانە باشترین کات بۆ دەسپێکردن دوێنێ بوو،وە دووەم باشترین کات ئێستایە،خراپترین هەڵبژاردنیش ئەوەیە هەڵیگری بۆ سەرابی کاتی گونجاو."
چوار شت مایەی نەگبەتین:
یەکەم: ووشکی چاو
دووەم: دڵ ڕەقی
سێیەم: سوربوون لەسەر گوناه و تاوان.
چوارەم: خۆشویستنی دونیا.
یەکەم: ووشکی چاو
دووەم: دڵ ڕەقی
سێیەم: سوربوون لەسەر گوناه و تاوان.
چوارەم: خۆشویستنی دونیا.