چـەنـد وێنـەیـەڪی جـوان و شیاو بـۆ سـەر پـرۆفـایلی خـوشڪە بــەرێــزەڪــان وێنـەی جــــوان و تــایبەتـن...!!🖤
ᗰᗩᔕTO ❤️🩹
♡ㅤ ❍ㅤ ⎙ㅤ ⌲
ˡᶦᵏᵉ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ ˢᵃᵛᵉ ˢʰᵃʳᵉ
•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
ᗰᗩᔕTO ❤️🩹
♡ㅤ ❍ㅤ ⎙ㅤ ⌲
ˡᶦᵏᵉ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ ˢᵃᵛᵉ ˢʰᵃʳᵉ
•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
❤6👍1🔥1🍾1
#چیـرۆڪـی 📝
(#جەنگ_لەگەڵ_مەرگ_و_ژیاندا)
بـــەشـــی سێیەم 3
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
ببـــورن ڪــە بـــەهــۆی ئیـش و ڪـارەوە
تاخیر ئـەبـم لـەپۆست ڪردنی بەشەڪان
چاوەکانم فرمێسکیان لێدەباری بەڵام کاتێک دەستم بۆ گیرفانی دڕاوی خۆم برد تەماشا دەکەم دوو دینارۆکەیەکی تێدایە کە ئەویش دەبێت بیدەمە پاروە نانێکی گەرم بۆ ماڵەوەمان رۆژانەیەکی کەمم دەست دەکەوت لەو کارانەی کە ئەنجامم دەدا کە زۆر جاران بە ئەستەم بەشی خێزانەکەم و کرێی خانوەکەمانی دەکرد ئەگەر چی لەپاش کۆچی دوای باوکم خاوەن ماڵەکە کرێی خانوەکەی لەسەرمان کەم کردەوە بۆ 100 هەزار دیناری عێراقی بەڵام ئەو بڕە پارەیە بۆ ئێمە زۆر بوو لەچاو ئەو پارەیەی کە من لە کارکردن دەستم دەکەوت رۆژانە لەکرێی کارکردنەکەم توانیم چەند دینارێکی کەم بۆ خۆم جار بە جار پاشەکەوت بکەم ئەویش بۆ کرینی هەندێک کتێب و گۆڤار کە زۆر ئارەزووم لەخوێندنەوە هەبوو لەڕێگای خوێندنەوەی ئەو کتێب و گۆڤارانەی کە دەمکرین شتی نوێی و جوانی تێدا فێربووم ئەگەر چی هەندێک لەکتێبەکان نرخیان زۆر گران بوو منیش توانای ئەوەم نەبوو بەدەستیان بێنم یاخود خاوەنی ئامێرێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنی نەبووم بۆ ئەوەی کتێبەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دابەزێنم بۆ خۆم مامۆستا شەوکەت یادی بەخێر لە بازاری ڕۆشنبیری کتێبخانەیەکی هەبوو ناو بەناو هەندێک لە کتێبە گرانبەهاکان بەخۆرای یان بە برە پارەیەکی کەم پێی دەدام تاوەکو چێژی لێ وەرگرم هەستم دەکرد لەپاش هەر کتێبێک کە تەواوم دەکرد ئەو سەختیەی سەر شانم لاواز دەبوو کتێبەکانی وەکوو جادوگەرێک وابوون بۆم کە رۆشتبوونە نێو دڵمەوە ئازارەکانی دڵمیان بەشێوەیەکی کاتی چارەسەر دەکرد بەڵام نەیان توانی بۆ هەتا هەتایی چارەسەری بکەن شتێکی ئەستەمە کە ڕەنگە بەپێی تێپەربوونی ڕۆژگار چاکبێتەوە یاخود تاوەکو مردنم بمێنێت ئەو زامەی دڵم دڵە زامدارەکەی من لە پێناو باڵا و چاوی جوانی کچێکی ناسکۆڵەی چاو نەشمیلانی بریندار نەکراو بەڵکو لە ئەنجامی هەژاری و سەختی ئەم ژیانە نادادپەروەرەوە زامدارکراوم خۆزگە منیش لەلایەن کچێکەوە دڵم زامدار بکرابایە نەکو بە هەژاریەکی نەگریس منێکی بێ دەسەڵات زامدار بکرێم جارێکیان کە کتێبێکم بەدەستەوە بوو راستەوخۆ خەیاڵم کرد کە رۆژێک بێت من ببمە نوسەر و ئەکتەرێکی لێهاتوو بە پێکەنینەوە بەخۆمم گووت : هەی ئامانجە خەون حوشتر هەر بەراستی خەونی زۆر گەورە و پەمەی ئەبینم ئەو ماوەیە من لەکوێی و نوسەری و ئەکتەری بۆ منێک کووجا مەرحەبا منێکی داماو ئەبێت بەردەوام راکە راکەم بێت لەملا بۆ ئەملا بۆ پەیداکردنی دوو لوقمە نانی گەرم بۆ خۆم و خێزانەکەم ئەو کاتەم لەکوێی دەبێت کە بۆ نوسەر بوون تەرخان بکەم وا هەست دەکەم ڕۆژ بە ڕۆژ بەم خەونە خۆشانەوە عەقڵم لەدەست دەدەم ئەو جۆرە شتانە هی ئەو گەنجانەیە کە ژیانێکی ئارامیان هەیە و بیر لە داهێنان دەکەنەوە وا باشە هەستمەوەو برۆمە لای کارەکەی خۆم باشترە با بەم خەونە بێ مانایانەوە لە کارەکەشم دەرنەکرێم هەستێکی ترم هەبوو کە لەناخەوە هێزی پێبەخشیم پێی دەگووتم ئامانج تۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختی ژیاندا خۆت دەبینیتەوە بۆیە هیچ کاتێک لەنیوەی رێگا ئەم تاقیکردنەوەیە بەجێ نەهێڵیت
خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹
چـاوەرێی بـەشی 4 بن 📚🌚
ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok بکەن ❤️👇
https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1

❤2
بيرمـە ڪەناڵى تـەلەفزيۆنى سەعات (6) دەڪرايەوە سەعات (12) شەو ڪۆتایى پێ ئەهات نانى ئيوارەت ژەمە خواردنيڪى سوڪ بوو پانڪەڪەت لەسەر (5) دائەنا دائـەنيشتى جـەدوەلەڪەت بـە📏بەراستــە📏✏ خەتت بــۆ ئـەڪێشا ژيـانێڪى خـۆش بـوو هـەرڪـە✈فرۆڪەيەڪمان ئــەبينى هاوارمان ئەڪردو خـۆمـان مشەوەش ئـەڪرد (تێڪ ئەدا) وامـان ئـەزانى سـەر نشينەڪان ئـەمـان بينـن دوايـش بــــــــــەدەست ئــــامـاژەمــــان بــۆ ئــەڪــردن:👋خـواتـان لـەگەڵ : 👋خـواتان لـەگــەڵ
هـــەمـوومــان چـــــاوەريێ پـــــۆلى چـــوارى سـەرەتايمان ئەڪرد بـۆ ئەوەى✏ قەڵـەم جاف بـەڪـار بێنیـن دايڪـم لێی ئـەپرسيـن ڪــورم سـەعـات چـەنـدە ئـەمان ووت دایە گەورەڪە لـەسەر شـەشـەو بچوڪەڪە لەسەر چوارە⏰
هـەستمـان بـە سەرڪەوتنيڪی مەزن ئـەڪرد گـەر تـا بـەرەبـەيان 🌞 نەخەوتينايـا و هەڵاتنى خـۆرمــان بدیـبـایـە👀 چاوەرێی ئيمتيحانمـان ئـەڪـرد زوو بێـت بــۆ ئـەوەى 💼 جــانتـــا نـەبـەين لـەگـــەڵ خــۆمـــان ، خـۆمــان ئــامادە ئەڪرد بـــۆ ئـــەو رۆژەی📑ڪـەڪارتمان(دەرئەنجامی ڪۆتای ساڵ) وەر ئــەگـرتـەوە بـۆ ئـەوەى بــە ڪەشخـەى و شاز خــۆمــان دەرخەيــن😊
!! بــەدڵنيايـەوە یـەڪێـڪ لــەمــانـــەت ::!!
!! ئــەنجـام داوە يـــاخـــود هــەمــووى ::!!
1- ڪە منـاڵ بــوويـن وينـــەى🌞 خــۆرمــان ئـەڪێشا لــەسوچێڪى لاپــەرەڪـە📑
2 - ڪاتێ ڪـە 👶 منـاڵ بـوویـن وامـان ئـەزانى شيـوەى دڵ بـەم شێـوەيـەيـە❤️
3 - تـاو نـا تـاوێـڪ دەرگاى سـەلاجـەڪەمان ئـەڪردەوە دامـان ئـەخست بـۆ ئەوەی بـزانين گلـۆپەڪە ئەڪوژێتەوە قيمەى بێ ئيشی هههه
4 - هـەوڵى تـەواومـان ئـەدا سويج پلاڪە
لـەنـاوەراستدا رابگـريـن لـەنێوان ON و OFF ڪــەدا
5 - ڪــاتێ يـەڪێڪ لــــــە ئــەنـدامـانى خێزانـەڪەت داواى پەرداخێڪ ئــاوى🍷ئەڪرد هەر ئـەبـوايـە قومێڪت لەئاوەڪە بـدايە ڪە ئـەشچـويتـە ژوورەوە دەمـت بـەبلوسەڪەت (تی شێرتەڪەت) ئەسرى بـۆ ئـەوەى تـەڕى پێـوە ديـار نـەبـێ نـەزانێ لـە پـــەرداخــەڪــەت خــواردۆتــەوە دڵنيـــام ئێستـا تـۆ بـەو ڕۆژگارە خۆشە پيێ ئەڪەنی
6 - ڪاتێڪ منـاڵ بـووین وامـان ئـەزانی منـاڵ بـوون لـەجـادەو ڪۆڵانـان ئـەبیندرێتـەوە ڪاتێ لــەدایڪ ئــەبـــوو 😅
7 - ڪاتێ مـامـۆستـا ئـەيووت ئـەو تـەباشيرو وەرەقـــانـــە بـدەرە دەس مـامـوستاىی ئـــەو پـۆلـەڪـە ئەچوويتـە پـۆلـەڪەوە لـەبەرچاوى تـەڵـەبـەڪان واخـۆت نيشـان ئـەدا نێـردراوى نـەتـەوە يـەڪگرتـوەڪـانيت 😄
لـە ڪۆتـاییدا اڵێـم خۆزگـە قـەت گەورە نـەدەبوویـن گـەورە بـوون هـەر لـە خـودا جـوانـە وە ئـەشڵێـم خـۆزگـه یـهڪ رۆژ لـەو رۆژه خــۆشـانـه گــەڕایــەوە 💔😥
𝐐𝐀𝐋𝐀 🇬🇧⃤

😢2❤1👍1🌚1
#چیـرۆڪـی 📝
(#جەنگ_لەگەڵ_مەرگ_و_ژیاندا)
بـــەشـــی چـوارەم 4
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
چونکە ئەم تاقیکردنەوەیە کاتیە و لەپاشان ژیانێکی جوان بەروتدا دەکرێتەوەو سەرجەم نەهامەتیەکانی قۆناغی منداڵی و هەرزەکاریت لەیاد دەکەیت ئەمەش بەو مەرجەی کە بتوانی لەم تاقیکردنەوە سەختە نمرەیەکی باش بهێنیت ئیتر ئەو کاتە بەهەموو خۆشیەکانی ژیان شادە دەبیتەوە ئەو هەستەی ناخم لەو رۆژەوە بووە پاڵنەرێکی گەورە بۆم کە بەئاسانی لە نیوەی رێگا خۆم نەدەمە دەستی سەختیەکانی ژیانم ژیانی من وەکو جەنگێکی خوێناوی وایە بۆیە منیش دەبێت ببم بە سەربازێکی لێهاتوو تاوەکو بتوانم بە بەهێزی لەم گۆڕەپانە فراوانەدا جەنگ لەگەڵ سەرجەم ئەو بەربەستانەی پێشی خۆمدا بکەم کەدێنە سەر رێگای ژیانم لەسەردەمێکدا دەژیم هیچ کەسێک خەمی کەسی تری نیە تەنیا دەبێت خۆت خەمی خۆت بخۆیت ئەگەر نا بەزیندووی لە بەیانیەکی روناک زیندە بەچاڵ دەکرێی تەنانەت هیج کەسێک نایات بەلاتەوە دەستت بگرن و بتخەنە سەر پردی ژیان سەرباری ئەوەش هەمیشە هەوڵدەدەن ئەو پردەی کەبە ماندوو بوون دەتەوێت بنیادی بنێت ئەیانەوێت بیروخێنن بۆم بـۆ ئەوەی لە دۆڵی مەرگی ژیان نغرۆببم ئێوارەیەک بە روخسارێکی ماندوو لەگەڵ جەستەیەکی لاواز لەکار گەرامەوە بەڵام پێش ئەوی بەرەو ماڵ برۆم راستەوخۆ بەرەو گۆڕستان رۆشتم بۆ سەر گۆڕی باوکی کۆچکردووم کاتێک گەیشتمە لای گۆڕەکەی باوکم مەنزڵگەکەی باوکم هەر وەک خۆی مابوو کە نەمان توانی بەکاشی و مەرمەرێکی شاهانە بۆی برازێنینەوە برە پارەیەکی زۆری دەویست ئێمەش ئەو پارەیەمان پێ پەیانەدەکرا کە بۆی بکەین تەنانەت باوکیشم لەپاش مردنی مەنزڵگەیەکی جوان بۆ خۆی برازێنێتەوە ئاخ باوکە تۆ رۆشتی و سێ منداڵت بەدوای خۆت بەهەژاری جێهێشت بخەوە باوکە بخەوە بەئارامی😥 چەپکە گوڵێک و هەندێک ئاورێژی سەر گۆڕەکەیم کرد تاوەکو باوکم لەنێو ئەو چاڵەدا هەست بە فێنکی بکات باوکم زۆر عاشقی گوڵ بوو هەمیشە بەبۆنی گوڵەکان هەستی بە ئارامی دەکرد ئەم شوێنە کش و ماتە کە بەدەیان کەس بۆ خۆیان بەبێدەنگی پاڵیانداوەتەوە لەنێویشیاندا باوکە ماندووەکەی منیش بەئارامی لەم شوێنە بۆخۆی پشوو دەدات باوکم لەماڵی خۆی هیچ کاتێک پاڵدانەوەو پشوودانی لێ زەوت کرابوو دایم لە راکە راک بوو بۆ ئێمە تاوەکو پارووە نانێکی گەرمان بۆ بهێنێتەوە گۆرستان بەلای منەوە ئەو شوێنە جوانەیە کە مرۆڤە پاکەکان و ماندووەکان بەئارامی تیایدا ئەحەسێنەوە بۆ هەتا هەتایی بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک ماندوویان بکات ئەو جۆرە مرۆڤانەی هاوشێوەی باوکم هیچ کات لەژیان بۆ چرکەیەکش بێت نەیان توانیوە بەئارامی خەوێکی خۆشی زستانان لە چاوەکانیان برواتن کەچی هەر بەدوای پەیداکردنی نانەوەن بە پارەیەکی کەمیش لەلایەکی دیکەوە کەسانێک بەلامانەوە تێدەپەرن بە 2 کاتژمێر کەمتریش کارکردن ئارامترین ژیانیان هەیە هاوشێوەکانی باوکم لێرەدا بۆ خـۆیـان چاوەکانیان لێک ناوەتەوەو خەمی هیچیان نیە هەرکاتێک بچووبامایە سەر گۆڕی باوکم ئەوا هەندێک دەردە دڵیم لەگەڵ باوکم کرد هەرچەندە ئەو گوێی لەمن نەبوو بەڵام قسەکانی ناخی خۆم کردوو پێم ووت : باوکە لەپاش تۆ من زۆر ماندووم لەم ژیانە دوو ڕوەدا ئیتر نازانم تاوەکو کەینێ بەرگەی سەرما و گەرما و سەختی و نەبوونی دەگرم باوکە تۆ ئاگاداری کە من لەپاش تۆ هەموو بەیانیانێکی زوو چاوەکانم لەخەو رادەپەرێت ئیتر وەکو دێوانەیەک ئەملا بۆ ئەولا دەکەم بۆ پەیداکردنی پارووە نانێکی گەرم بۆ دایکە نەخۆشەکەم و دوو خوشکە بچووکەکەم شەشەمین جارمە کە پێڵاوەکەی پێم دەدرێت و منیش بەناچاری پینەی دەکەم بەهۆی نەبونیمەوە ئەگەر بمزانیبایە ژیان ئەوەندە بۆ من سەختە هیچ کاتێک ئارەزووم نەدەکرد لەدایک ببم من و دوو خوشکەکەم ئارەزوو دەکەین وەکو ژیانی منداڵی خەڵکی خۆش بژین دوێنێ کاتێک لەکار گەرامەوە زینەی خوشکم داوای پاسکیل و بوکەڵەی شوشەی لێدەکردم منیش بەڵێنم پێدا کە بەهەر شێوەیەک بێت بۆی بکرم ئەی باشە کێ بۆ من شت بکرێت ؟؟ باوکە تۆ روشتیت و هەموو قورسایەکانی ئەم ژیانە کە پریەتی لە مرۆڤی بێوەفا هەموویت یا بەسەر شانی منەوە منیش ناچارم لەپێناو خۆم و خێزانەکەم جەنگ بکەم بۆ ئەوەی بەزیندووی بمێنینەوە لەم ژیانە کولە مەرگیەماندا کاتێک لەسەر گۆری باوکم هەستامەوە لەپاشان بەناو ئەو گۆڕستانە فراوانە دەرۆیشتم کە بینیم لەهەر سوچێکی ئەم گۆڕستانە فراوانە چەندین گۆڕی سارد و سر ئەهاتە پێش چاوەکانم کە هەریەکە لەو گۆڕانە کەسێک بۆ خۆی لەنێویدا پاڵیداوەتەوە بەبێ ئەوەی بزانم لەنێو گۆڕەکاندا چی دەگوزەرێتن
خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹
چـاوەرێی بـەشی 5 بن 📚🌚

❤2🔥1
قوڕ بەسەر ئەوەی ڕۆمانێکی "بەختیار عەلی" ئەخوێنێتەوە..!!😄
ماوەیەک لە خۆمەوە کتێبەکانی "بەختیار عەلی"م ئەخوێندەوە ئەوەنە بەجدی وەرم گرتبوو ڕیشم هاتبوو بێزار و بێتاقەت جوابی تەلەفۆنم نەئەدایەوە یەک عاشقێکم لێدەرچوبوو جا عادەتەن کە عەشق لێتەیا ڕێک پەرکەمیش لێتەیا لەخۆمەوە سەیری خۆر ئاوا بونم ئەکرد تا ئاوا ئەبوو هەموو ئێوارەیەک خواردنەکەم سارد ئەبۆ وە ڕۆژێکیان داڵغە بردبومیەوە پاص بەجێی هێشتم بەپێ ڕۆشتمەوە 😂 مەغۆل بوبوم مەغۆل سەرم ئەنا بە پەنجەرەوە ئەتوت ژن مردوم 🥲😂خۆم هیوایەتم چایە بوو ئەچومە کافتریا قاوەم بانگ ئەکرد ههههه جا عاشقێکی دڵ پیسشم لێ دەرچوبوو ڕۆژێ لە کافێیەک دانیشتبوم کچێکی تەنورە لەپێ لەولامەوە دانیشتبوو لەبەر خۆمەوە ئەموت ئەزیز تۆ نابێ جلی ڕوت لەبەرکەی غیرە ئەکەم غیرە تەنانەت ئەبێ لە حەمامیشا بە جلەوە خۆو بشۆی 😂خوا عەلیمە یەک ڕۆمانسیەکم لێ دەرچوبوو ژورەکەم پڕکردبوو لە مۆم شەوێک ژورەکەم گڕی گرت هەر خوا ڕەحمی کرد خانوەکەم نەسوتا 😢😮💨 هەتیوو لەخۆمەوە رەسمی شتی وا حیزم ئەگرت ڕەسمی قۆنەرەی دڕاو و تەناف و کلیل و قوفڵ و مەسینە و دەزگرە و قۆری قوپا و پەنجەرەی شکاو و دەرگای ژەنگاوی تەبعەن بەبێ ئەوەی هیچ کچێکیش وجودی هەبێ لـەهەموو ژیانما ئەمەیش پەنی کاکە بەخە بوو

𝙷𝙰𝚂𝚃𝚈𝙰𝚁
✨♡ㅤ ❍ㅤ ⎙ㅤ ⌲
ˡᶦᵏᵉ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ ˢᵃᵛᵉ ˢʰᵃʳᵉ
•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
❤3✍3🕊1🤣1💔1👻1
❤السلام علیکم ورحمة الله وبركاته
لەپێناو خزمەتکردنی ئاینی ئیسلام و قورئانی پیرۆز ئارامی دەروون هەستاوە بە کردنەوەی پرۆژەیەک بۆ خەتمکردنی قورئانی پیرۆز ✨
خوشکانی ئازیز وبرایانی سەنگینم لەگەڵ ئێمە بەشداربن لە خەتمکردنی قورئانی پـیرۆز لە رێگەی گروپ و کەناڵی ئارامی دەروونەوە 🌹📖 🕋
هـــەر خــوشک و برایــەک ئــەیــەوێت🦋
بەشدار بێت له گەلمان جۆینی ئەمانە بێت
لینکی گروپ بۆ خوشکان 👇🏻
https://www.tgoop.com/+A8L3wds8eW00Yjhi
لینکی چەنال بۆ برایان 👇🏻
https://www.tgoop.com/Nuri_hibadatt
لە ئێستاوە ناونوسین دەستی پێکرد تا
(( 10/7/2024 ))
پرۆژەی ئارامی دەروون راگەیەندرا📣📣📣😊

بـــەشـــی پێنچـەم 5
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
بەبێ ئەوەی بزانم لەنێو گۆڕەکاندا چی دەگوزەرێتن چوار گۆڕم بینی لەنێـو ئـەو گۆڕستانەدا کە لەتەنیشتی یەکەوە بوون دانەیەکیان باوکەکە بوو ئەوەی تریان دایکەکە بوو لەگەل کچەکەی و کورەکەی کەهەر چواریان لەتەنیشتی یەکترەوە نێژرابوون بەبینینی ئەو دیمەنە زۆر پێیان کاریگەر بووم ڕۆشتن بۆ گۆڕستان شوێنێکی ئێجگار جیاوازە لەهەموو شوێنەکانی دیکە کە رۆژانە سەردانیان دەکەین ئەگەر چی هەستم بەدڵتەنگی دەکرد لەنێو ئەم گۆڕستانە بێدەنگە کە بەدەیان مرۆڤی مردوو تێدا نێژرابوو بەڵام لەلایەکی دیکەوە بە زەردەخەنەیەکەوە بەخۆمم وت : ئامانج تۆش رۆژێک دێتە ئێرە و دەچیتە ژێر ئەو خاکە تاریک و بێدەنگە ئەگەر بێت و لێی بێبەش نەبم زۆر کەس هەیە رۆژانە پارچە گۆرێکش نابیتە بەشیان نازانم لەپاش مردنم چارەنووسم چی لێدێت و بەرەو کوێی گەشت دەکەم مردن گەشتێکە تەنها کەسی مردوو خۆی دەزانێت چارەنووسی چی لێدێت خۆزگە بمزانیبایە باوکم لەکوێیە ئێستـاکـە ئەگەر ببمە نوسەر و ئەکتەر یان فەرمانبەر و مامۆستا یان پزیشک و ئەندازیار یاخود وەزیر و سەرۆک هەمووی لەکۆتایدا بەچاو تروکانێک لەدەست ئەدەم تەنیا ئەم شوێنە بێنازە پێشوازیم لێدەکات بەپارچە زەوییەکی باریک و تاریکی چارەنووس نادیار کەواتە چیتر پێویست ناکات من بۆ بەدەستهێنانی شتێک دڵگران ببم لەکۆتایدا بەهۆی مردنەوە لەدەستی دەدەم بۆ هەتا هەتایە هیچ کاتێکش نابێتە موڵکی من بەڵام تاوەکو ئەو ڕۆژەی کە لەژیانم منی مرۆڤ دەبێت بەبەردەوامی ئاوات و خەونم هەبێت بۆ ژیانی خۆم ئەم شوێنە کە پێ دەڵێن گۆڕستان ماڵی هەموو کەسێکە ئەوەی ئاین و رێبازی جیاوازە یاخود ئەوەی لەهەر پلەو پۆستێک خزمەتی کردووە رۆژێک لە رۆژان پێم وایە مردن هیچ کەسێک لە ئێمە ناناسێت ئەم شوێنە رۆژانە هەر یەکێک لە ئێمە بۆلای خۆی رادەکێشێت بۆ شوێنێک کەهەموو کەسێک چاوەرێیەتی ڕۆژێک لە شەمەندەفەری مەرگ دابەزێت پاش 5 ساڵ لەکۆچی دوای باوکم لەشەوێکی درەنگی کش و ماتا دایکشم چیتر بەرگەی ئەو ئازارەی نەگرت کەماوەی جەندین ساڵە بەدەستیەوە ئەیناڵاند دایکم لەپاش کۆچی دوای باوکمەوە توشی چەندین نەخۆشی کوشندە ببوو کەنەمان توانی تەنانەت چارەسەرێکی سەرەتایشی بۆ بکەین بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە نەیتوانی بەرگە بگرێت ئیتر وای لێهات تا ئەو رۆژەی چاوەکانی لێکنا هەر لەسەر جێگایەکی خۆی نەیتوانی هەڵسێتەوە سەر پێیەکانی خۆشی ئەمەش بۆمن قورسایەکی دیکە بوو لەسەر شانم کە لەلایەک کاری دەرەوە لەلایەکی دیکەوە بەخێو کردنی دایکم و لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامیم لەخوێندن بۆ دواجار لەدرەنگانێکی شەو دایشکم کۆتایی بەو ئازارەی هات و بەرەو مەنزڵگەی ئارامی بەرێکەوت و لەتەنیشتی باوکمەوە بەخاکمان سپارد من و دوو خوشکەکەم بەبێ دایک و باوک ماینەوە دینە و زینەی خوشکم رۆژ بە رۆژ ئەوانیش گەورە بوون زینە و دینە 2 کچی ژیر و تێگەیشتوو بوون هەر وەکو خۆم وابوون ئەوانیش لەگەڵ سەختیەکانی ژیان جەنگیان دەکرد من زۆر شانازییم پێیانەوە دەکرد بەشێکی قوربانیەکانم لەپێناو ئەو دوو خوشکەی خۆم بوو هیچ کاتێک نەم هێشتووە هەژاری کاریگەری بکاتە سەر ژیانی دوو خوشکەکەم بۆ ئەوەی نامەردێکی ناو گەڵ گەرمی بۆ گەن ئەو هەلە بۆ خۆی نەقۆزێتەوەو خوشکەکانم بکاتە کاڵایەک بۆ خۆی هەژاری وا لەمرۆڤانێک دەکات کە دەست بۆ هەموو کارێک ببەن بەتایبەتیش کچان و ئافرەتان ساڵانێکی زۆرە ئافرەتێک بەناوی ساجیدەوە دەناسم بەڵام شوێنی نیشتەجێبوونەکەی ناڵێم چونکە پێویست ناکات کەس شوێنی بزانێت ئافرەتێکی تا بڵێی زۆر بەرێز و میهرەبانە کە چەندین جار هاوکاری من و خوشکەکانمی کردووە بەڵام رۆژێکیان هەژاری گەیشتە تنۆکی ساجیدەی داماو ئیتر ئەو ئافرەتە لەناخەوە یاخی بوونی راگەیاند کە بریاریدا ببێتە لەشفرۆش و ئافرەتێکی سۆزانی جارێکیان ساجیدە لە باخچەیەکدا بەرێکەوت چاوم پێکەوت و لەگەڵی دانیشتم هەندێک لەسەختیەکانی ژیانی خۆی بۆمن گێرایەوە بەو شێوەیە : ساجیدە وتی هەموو شەوێکی من لەباوشی چەندین پیاوە قەڵەو ترخێنە بۆگەنەکان شەوەکانم بەڕێ دەکەم خۆزگە تەنیا لەباوشیان بوومایە سەر باری ئەوەش لەسەر ئەندامە نێرینە بۆگەنەکەیشیان وەک منداڵ جۆڵانە ئەکەم بۆ چەندین کاتژمێر تاوەکو ئارەزوو ئاژەڵیەکەیان دێتە خوارەوە لەگەڵ چەندەها رووداوی ناخۆشتر
خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ
زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹
چـاوەرێی بـەشی 6 بن 📚🌚

❤4💯2
#چیـرۆڪـی 📝
(#جەنگ_لەگەڵ_مەرگ_و_ژیاندا)
بـــەشـــی شەشەم 6
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
چەندەها رووداوی ناخۆشتر کە لە شەوانی بەناو (( سور )) من لەم شەوە قێزەونە دەناڵێنم لەو شەوەدا چەندین کەسانی جیاواز خۆیان لێم نزیک دەکەنەوە بۆ کاری فاعیشە ساجیدە وتی ئیتر لەمە زیاتر ناتوانم هەموویت بۆ باس بکەم بۆیە با سەری تۆش نەیەشێنم ئامانج گیان کاتێکی خۆش بەقوربان ئاگات لەخۆت و دوو خوشکەکەت بێت ،، ئەو خانووەی کە تێدا بووین بەکرێ بەجێمان هێشت و بەرەو شوقەیەک رۆشتین لەوێ نیشتەجێ بووین چەند بەئاواتی ئەوە بووم ڕۆژێک شوقەیەک یان ماڵێکمان هەبێت بەئاسودەی تێدا بژیم من و خوشکەکانم بەشێک لەهاورێکانم کە لە زانکۆ پێکەوە بووین ژیانی هاوسەر گیریان پێکهێنابوو هەندێکیان لەکاتی زانکۆ هەندێکی تریشیان لەپاش تەواو بوونی زانکۆ چوونە چوونە ئەو پرۆسەیەوە ناو بەناو بە منیان دەگوت : ئامانج تۆش کەی دەبیت بەزاوا پرسیارێکی زۆر بێمانا و بازارییانە بوو کە لەلایەن هاورێکانمەوە لێم دەکرا بەڵام زۆر گوێم بۆ ئەو پرسیارانە شل نەدەکرد من هیچ کاتێک پرۆسەی هاوسەرگیری لەنێو مێشکی خۆمم دانەنابوو بەچەندین قۆناغی سەختی هەژاریدا تێپەرببووم ئەو قۆناغانەی کەمن تێدا تێپەرببووم سەرجەمیان بۆ من وانە بوون بۆ ژیانم کە جارێکی تر ئەو وانە ناخۆشانە دووبارەی نەکەمەوە ئەگەر بێت و ئێستا پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەم ئەوا دووبارە ژیانێکی سەخترم دێتەوە پێش کە ئەمجارەیان جگە لەخۆم منداڵەکەم و هاوسەرەکەم باجەکەی دەدەن تەنانەت بەقورسترین شێوەش باجەکەی دەدەن هەر وەکو چۆن باوکم کۆچی دوای کرد دواجار من باجی هەژارییەکەی باوکم دا هەزاران خەونی جوانی منداڵیم و هەرزەکاری و گەنجیم هەمووی بەهۆی هەژاریەوە لە گۆڕنران قۆناغی هەرزەکاریم سەخترین ساڵەکانی تەمەنی من بوو لەژیانم کە زۆر ئەستەمە لەیادیان بکەم بەتایبەتی ئەو رۆژانە لە تاو سەرمای سەختی زستان و بەپێڵاوێکی دراوی پینەکراو لەکار کردن بووم هەموو دەستەکانم لەتاو سەرما دەلەرزین بۆیە ئێستاکە زۆر ئەستەمە ئەو ژیانە دووبارە بکەمەوە چونکە من وانە گەلێکی گرنگ فێربووم لەو سەختیانەی ژیانم کە ئیتر ئێستا خۆم باش دەزانم چۆن هەنگاو دەنێم بەرەو پێشەوە بۆ ژیانێکی جوانتر و ئارامتر نامەوێت منداڵەکەم چێژی هەژاری ببینێت تەنانەت بۆ چرکەیەکش رێگا نادەم ژیانێکی ناخۆشی هەبێت هەروەها هیچ کاتێکش بۆی باس ناکەم کە باوکت بەچەندین قۆناغی سەختی هەژاریدا تێپەریوە ئەوەی من چەشتم لەم ژیانە تەنیا ئاوات دەخوازم هیچ کاتێک بەسەر دوژمنەکەشمدا دووبارە نەبێتەوە تەنیا خۆم هەست بە ئازارە سەختەکەی دەکەم تاوەکو رۆژی مردن ئازاری ئەو رۆژە تاڵانەی ژیانم لەپێش چاوم ناو مێشکم دەمێنێتەوە ئەو کات دەبم بە باوکێکی باش کە خاوەنی ئابورییەکی مسۆگەر کراوم بۆ ئەوەی بتوانم داهاتوویی خۆم و منداڵەکەم لەرێگای ئەو داهاتەوە کە هەمە ژیانی منداڵەکەم زۆر بەجوانی و بێ کەم و کورتی مسۆگەر بکەم ئەم سەردەمەی کەمن ئێستا تێیدا دەژیم کەمێک گۆڕانی بەسەرهاتووە واتە هاوشێوەی سەردەمەکانی پێش خۆم نیە کە بەسەردەمانی سادەیی و باورکردن بە شتـە جوانەکان ناسرابوون مرۆڤەکان ئەوکات دڵیان بە شتانێکی سادەوە خۆش بوو بەڵام ئێستاکە رۆژ بە رۆژ پێداویستیەکان و خواستەکان زۆر دەبن بەتایبەتیش منداڵی ئێستا دەبێت باشترینەکان بۆیان بکەین وەک و باوک و دایک چونکە تەنیا بەخێو کردن گرنگ نیە بۆ منداڵەکانمان بە پارویەک نان بەڵکو فەراهەمکردنی ژیانێکی ئارام و شایستە بۆ منداڵەکەم گرنگ ترینیانە بەلامەوە باوکم کاتێک بریاری هاوسەرگیری دا هەرگیز بەشێوەیەکی دوربینانە نەیروانیە داهاتووی خۆی و ئێمە هەر بۆیە دەرئەنجامەکەی بەورۆژە سەختانە گەیشتین کە تەنانەت نەبوینە خاوەنی پارچە زەویەکش ئەگەر چی جار و بار هەستێک لەناو ناخمەوە وام لێدەکات لەباوکم تورەبم بەڵام سەرباری ئەوە من هەر باوکم خۆشدەوێت و شانازی پێوە دەکەم چونکە ئەو لەم ژیانەدا کە کاتێک کۆچی دوای کرد وانەیەکی گرنگی فێر کردم کە ئەویش بریتی بوو لە وانەی (بیرکردنەوە) هەژاری و دەردەسەری لەئەنجامی بیرنەکردنەوەیەکی فراوان دێت لەلایەن مرۆڤەکانەوە بۆیە مرۆڤ دەبێت خاوەنی بیرێکی فراوان بێت لەژیانیدا نەک وەکو ئاژەڵی دارستانەکان مامەڵە بکاتن لەکۆتاییدا من مرۆڤم دەبێت لەئاستی مرۆڤ بوونی خۆم بژیم کە ئەویش مێشک و بیرکردنەوە دورەکانمە ئەوەی من فێری بووم لەژیانم ئەوەیە کە ئەم ژیانە وەکو جەنگ وایە دەبێت سەربازێکی باش بیت لەپێناو مانەوەت دا ئەمەش تەنیا لەئەنجامی بیرکردنەوەی باش

چـاوەرێی بـەشی 7 بن 📚🌚
ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok بکەن ❤️👇
https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nlpeKJgNO4&_r=1

TikTok
نـوسـەرێـڪی بچـوڪ 📚 on TikTok
@nusarm0 2319 Followers, 5115 Following, 3767 Likes - Watch awesome short videos created by نـوسـەرێـڪی بچـوڪ 📚
❤6🥰1
سڵاو ئازیزان و خۆشەویستانـم 👇 گـرنگـە
پێـم بـاش بـوو ئـێوەش بـزانن هەرڪەسێڪ لینڪی بۆ ناردن راستەوخۆ بلۆڪی بڪەن ئێستا چەندین لینڪ پەیا بووە هـەر لینڪەڪە بڪەیتەوە هاڪت دەڪەن بۆ نمونـە ئـەم لینڪە کە نێردراوە بەحیساب لینڪی بـۆتی پـارە پەیاڪردنە بـەڵام لەراستیدا لینڪی هاڪە هـەر بیڪەیتەوە هاڪت دەڪات بۆیە داواتان لێدەڪەم خـۆتان بەدوور بگرن لەڪردنەوەی ئەم لینڪانە بۆ ئەوەی دوربن لەهاڪ کران و پارێزراو بن

👏9❤5❤🔥1👍1😢1