Telegram Web
#چیـرۆڪـی 📝

(#سیمای_بێ_کەس_و_دڵشکاو)

بـــەشـــی دوانزدە 12

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }  

منی دا ئەنا لەبەر دەم مەحەد و دواتر خۆی ئەچوە زانكۆ سەعات سێ ئەهاتینەوە جاری وابوو من زووتر تەواو ئەبووم بەلام ئەبوو چاوەرێی ئەمیر بكەم تا دێت بە شوێنما دادە بەناز لەگەل دادە ئامینەیا خواردنی ئێوارەیان ئامادە دەكرد رۆژانە وە منیش هەموو ماڵەكەم بە سەعاتێ خاوێن ئەكردەوە دادە بەنازیش زۆر یارمەتی ئەدام بەراستی لەخوشک زیاتر بوو بۆم بەو شیوەیە من توانیم زۆر بەباشی پەیمانگا تەواو بكەم و تەخەروجم كرد هەر ئەو ساڵە ئەمیریش تەخەروجی كرد چونكە ئەو ساڵەی من هاتم ئەمیر مەرحەلە چوار بوو خۆی بەشی توبیش شەش ساڵە منیش 2 ساڵ پەیمانگام خوێند پێكەوە لەهەمان ساڵ تەخەروجمان كرد وە ئێمە لەماوەی ئەو 2 ساڵە بەدرێژای هاوین هەموو رۆژ لە نەخۆشخانە دەواممان دەكرد تاوەكو بە باشی فێربین ئەمیر بوە دكتۆرێکی زۆر باش و منیش پەرستار رۆژێک حالەتێكی بە پەلەیان هینایە نەخۆشخانە حالەتی سوتاوی بوو وتیان كە ژنە و تەمنی 58 ساڵە هەموو گیانی سوتابوو نەدەناسرایەوە دوای نزیكی چوار دەقە نەخۆشەكە مرد وتیان غازی پیا تەقیوە زۆر خەمم بۆ خوارد بەراستی تا لە نەخۆشخانە نەبی نازانی ئازار چیە دواتر بە پەرستارێكی هاورێم وت كوا كەسوكاری نەخۆشەكە وتی لەدەرەوەن وتم پێیان بلێ بەداخەوە ئیتر دەنگی گریان و قیژە بەرز بۆوە كاتێ چوومە دەرەوە ئای خوایە گیان خۆ ئەوە كاكە سەیوان و ئەڤین و ئەوینن فرمیسک بە چاوما هاتە خوارەوە وتم كاكە كاكە سەیوانم ئەگریا سەرێكی هەڵبری و وتی سیما باوەشم پیاكرد تێر گریام لەباوەشی وتم تخوا نەلێی ئەوەی ژوورەوە ئامۆژنم بوو وتی بەلێ راستە ئامۆژنم بۆمن خراپ بوو بەلام زۆر زۆر گریام و خەمم بۆی خوارد ئەڤین و ئەوینم ئەبینی ئەگریان بۆ دایكیان ریک مناڵی خۆمم بیر ئەهاتەوە كە دایكمم لەدەستدا دواتر چووم لە باوەشم گرتن دڵنەوایم كردن پاشان تەرمەكەیان برد بۆ قەبرسان و تەعزێ دانرا ماڵی ئەمیریش هەموویان هاتن بۆ سەرخۆشی  زۆرم بەزەی بە ئەڤین و ئەوین ئەهات كاكە سەیوان وتی كە باوكم ساڵێ پێش ئیستا مردوە من زیاتر بۆ مامم ئەگریام چونكە مامم زۆر باش بوو لەگەلم لەبەر ئامۆژنم بوو من مامم جێ هێشت دواتر تەعزێ تەواو بوو من باسی ئەوەم كرد كە چیم بەسەرهاتوە و چۆن بەم رۆژە گەشتووم ئەڤین و ئەوین لە دڵەوە پەشیمان بوون بۆ ئەو كارانەی كە بەرامبەر من  كردویانە وە داوای گەردن ئازاییان لێ كردم وتیان ئیستا ئەزانین ئازاری بێ دایک و باوكی جەند سەختە ئێمە زۆر خراپ بوین لەگەل تۆ تكایە بمانبورە وتم خوا بمانبورێ ئەوە كەی قسەیە ئێوە خوشكی مننن کاكە سەیوان لەماوەی ئەو دووسالەیا خیزانی پیك هینابوو خوشكی هاورێكەی هینابوو ئەوەی كە رۆژی مارەبرینی ئامۆزاكەم جلە كوردیەكانی دا بەمن كجێكی زۆر باش و ئاقل و نەرم و نیان بوو دواتر داوایان لێ كردم كە بیمەوە لەگەڵ ئەوان بژیم و كاكە سەیوان وتی جاریكی تر رێگە نادەم چیمان بهێلی بەیانی پیكەوە ئەچین زۆر سوپاسی ئەو ماڵە ئەكەین و مالئاواییان لێ بكە لەدلەوە زۆرم پێ ناخۆش بوو كە لەو ماڵە ئەرۆم چونكە خێزانێكی زۆر بەختەوەر بوون بەلام پیویست بوو مالئاوای بكەم و لێرە بژیم بەیانی لەگەڵ كاكە سەیوان چوین ماڵئاوایم كردو زۆر سوپاسم كردن كە ماوەی سێ سال لەگەلیان بوون نەیانهێشت لە هیچم كەم بێ و چیم پێویست بوو بۆیان كردم هەموویان زۆر دلتەنگ بوون بە رۆشتنی من دواتر وتم دادە ئامینە ئەمیر لەكوێیە ئەمەوێ مالئاوایش لەو بكەم بەڵام وتی ئەمیر لەدەرەوەیە زۆر چاوەرێم كرد هەر نەهاتەوە دواتر كاكە سەیوان وتی دواتر ئەتوانی بە تەلەفون سوپاسی بكەیت و مالئاوای لێ بكەی وتم زۆر باشە ئیتر هاتینەوە تەلەفونم كرد بۆ ئەمیر هەڵی نەگرت دواتر بەردەوام بۆم ئەكرد ئەمجارەیان هەڵی گرت دەنگی لەوە ئەچوو گریابێ سلاوم كردو سوپاسم كرد بۆ هەموو شت بەدەنگیكی خەماویوە وتی سوپاسی ناوێ هیچم نەكردوە  زۆرم پێ سەیر بوو كە بەو شێوەیە

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی کۆتـایی بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
#چیـرۆڪـی 📝

(#سیمای_بێ_کەس_و_دڵشکاو)

بـــەشـــی ڪـۆتـــایی 🖐️

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }   

وەڵامی دامەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لەماڵی كاكە سەیوان بووم لەگەل كچەكانا وەک و خوشک بوین ماڵێک پێش تەعزێكەی ئامۆژنم داوای ئەڤینیان كردبوو بریار بوو مارەی بكەن بەلام بەهۆی تەعزێكەوە شتەكان دواكەت ئیتر رۆژی مارەبرین هات و ئەڤینیان مارەكرد حەفلەو شتمان بۆ نەکرد بۆ مارەبرین هەر دووسێ خزمی زاواو مامەكانم و و مەلایەكیان هیناو ئیتر ئەڤین مارەكرا هەفتەیە دوای ئەوە ئەڤین ئەگوازرایەوە ئەمجارە بانگی هەموو خزمەكانمان كرد وە من تەلەفونم بۆ مالی ئەمیر كرد و وتم كە بەیانی وەرن بۆ ئاهەنگی گواستنەوەی ئامۆزاكەم وتیان ان شاءالله دواتر من تێلم كرد بۆ ئەمیر بەلام هەڵی نەگرت دووجار بۆم كرد ویستم بە تایبەت پێی بڵێم كە بێت بەیانی بەلام هەر هەڵی نەگرت پاشان لە فەیسبووک چاتێكم بۆ نارد وتم كورە لوتبەرزەكە لەخۆت ناگری جوابی تەلەفۆنیش بەیتەوە بەیانی دەعوەتی بۆ ئاهەنگی گواستنەوە سەیرێكی چاتەكەی كردو هیچی نەوت نە وتی دێم نە وتی نایەم نەوتی لە كامە پارک زۆرم لا ناخۆش بوو كە حسابی بۆ نەكردم نەم ئەزانی ئەمیر بۆ وا گۆراوە بەیانی هات و جوینە پارک و من و ئەوین و براژن لەتەنیشت یەک وەستابوین لەو لاوە ئەوین وتی سەیركە سەیركە بزانە كێ هات ئای خوایە گیان كاتێ سەیرم كرد خۆ ئەوە ئەمیرە ئەتوت زاوایە ئەوەنە قۆز خۆی گۆریبوو هەموو ئەندامانی خێزانەكەی هاتبوون تەنانەت دادە ئامینەش ئیتر چووم بەخێرهاتنم كردن و گەرامەوە شوێنی خۆم ئەوین شانێكی لێ دام وتی سەیركە كچێ سەیركە ئەمیر چۆن سەیرت دەكا هەستەكەم ئەیەوێ قسەت لەگەل بكا لەدڵی خۆم وتم ئەو زۆر وەڵامی تەلەفۆن و نامەكەی داماوە ئیستا نۆرەی قسەیە وتم لێی گەرێ وازی لێ بێنە لەولاوە مەیلی هات وتی دادە دادە مەیلی ببوو بە شەش ساڵ دڵت نەدەهات سەیری بكەی من زۆر زۆرم خۆش دەویست وتم گیانی دادە چۆنی ماچێكم كردو وتی دادە كاكە ئەمیر بانگت ئەكا وتم لەكوێیە كاكە ئەمیر وتی ئەوەتا ئەمیر تۆزێ دوور كەوتبۆ وە لە شایەكە ئیتر چوومە لای ئەمیر وتم سڵاو كورە لوتبەرزەكە خەندەیەكی كردو وتی سلاو وتی سیما ئەتوانم هەندێ لەكاتت   بگرم و قسە بكەین وتم فەرموو ئیتر وتی ببورە كە وەڵامت نادەمەوە مانای ئەوە نیە لوتبەرزم بەراستی حەزناكەم وەلام بدەمەوە منیش وتم بۆچی حەزناكەی وتی راستی لەو رۆژەوە كە تۆ رۆشتووی من یەک رۆژیش دلخۆش نەبوومە تا ئێستا حەزم نەكردوە گوێم لەدەنگت بێ بۆ ئەوەی خۆم رابێنم كە ئیتر تۆ نیت بەلام نەمتوانی سەیرێکم كردو وتم كوا سەیرم كە چاوەكانی پر بوون لە فرمیسک بەلام دەری نەدەبری خەندەیەكم كرد و بە فارسی وتم (ئاشق شودی ) هههه یەعنی ئاشق بووی وتی بالێ  وتی من بە كاكم وتوە كە ئەمرۆ قسە لەگەل كاكە سەیوانت بكا من ئەمەوێ بێمە داوات ئایا تۆ رازیت هاوسەرگیریم لەگەل بكەی وتم جا كێ هەیە كەسێكی وەكو تۆ رەتبكاتەوە نزیک مانگێ دوای گواستنەوەی ئەڤین كاكم پێی وتم كە داوای تۆیان كردوە وە پێویست بە پرس و شتیش ناكا ماوەی سێ سال تۆ لەگەلیان ژیاویت و ئەزانی كە چۆن خێزانێكن تەنها رای خۆت ماوە كە بریار بدەی نامەوێ دریژەی بدەمێ لەوە زیاتر هەر لەو هەفتەیەیا من و ئەمیر لەیەک مارە كراین دوومانگ دواتریش گوازرامەوە ماوەی چوار سالە ئێمە هاوسەری یەكین خاوەنی كچیكی جوانم بەناوی سەنا خۆشترین ژیانم هەیە ئیستا الحمد لله وە لە نەخۆشخانەش لەگەل ئەمیر رۆژانە كاردەكەم و هاوكاری یەكین لەكۆتاییا ئەڵێم تاریكی شەو هەرچەند بێ ڕوناكی ڕۆژی هەر بەدوایا دێت هەرگیز ناشكور مەبە بۆ ئەوەی بەسەرتا دێت تەنها ئارامبگرە

رای خـۆت بڵێ چـۆن بوو بەلاتەوە چیرۆکەکە وە چی شتێک فێربوویت لەم چیرۆکەوە 👤

ڪــــــۆتــــــــــــایـــــــ 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
بـێ تاقـەت مەبـە لـە مــرۆڤەڪان
ڪاتێڪ لـە پـر ئـەگـۆڕێن لـەوانـەیـە
بێـزار بـووبـن لـــەم تـەمسیل ڪـردن..!!

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
خـــودایە هــەمــوو ئــەو شتــانــەی دڵــم پێیانــەوەیـــە ئــامــانـەتــی تـــۆ بــــن 🍁🍂

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
ڪوژانەوەی هەنێڪ هەست
میهرەبانییە لەلایەن خوداوە . .
  ︎ ︎

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
هـەمـوو ئـــەو شتـــانـــە پشتگـوێ
بخـە ڪە لـەدواتـەوە دەوتـرێت ئـەوەنـدە
بــەســە ڪـە لــە بــەرامبـەرتــدا بێـدەنـگـن

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
هـــیــــچ شـــتێــــڪ نـاگـەڕێتـەوە
دۆخـەڪەی پێشـووی"ئــەم یـاسـایـە بپـارێـزە
پێـش شڪانـدنی هـەر شتێڪی جــوان‌ ❤️‍🩹👤

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
ئـــــارام گــرتـن

ئـەوەیـە لـە چـاوەڕوانیدا بیت بـۆ ماوەیەڪی زۆر بـەبـێ تـوڕە بـوون و گلەی ڪردن بـەبێ دوو دڵی و تێڪدانی دەروونـت بـەبـێ ئـەوەی هـاوار بەڕووی دونیادا بکەی بـەبـێ ئـەوەی هاوار بـەسـەر خەڵڪیدا بڪـەیـت

Fra"M 🫧

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
ڪـە لـــەپشتـەوە لێیان دایـت ئــاور 🔥
مــەدەرەوە چــونڪـە لـەهـــەر ئــــاور 👤
دانـەوەیـەڪ ڕوی ئـازیـزێڪت دەبینیـت 👤

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئــەم جیهـانە نـاتـوانێـت تێڪت بشڪێنێت !!

ئـەگەر خـۆت رێگـەی پـێ نـەدەیـت نـاتـوانێت دەستـت بـەسـەردا بگـرێت ئـەگـەر ڪلیلەڪان و دڵتی پـێ نـەبـەخشیـت ڪەوایـە ئـەگـەر بـۆ ساتێـڪ ئـەو ڪلیلانـەت داوەتـە دەستی دونیـا خێرا وەریـان بگـرەوە ئـەمـە ڪـۆتـایی نیـە نـابێـت لێـرەدا بمـریـت دڵـت بێنـەوە و بیـدەرەوە دەسـت خـاوەنی راستەقینـەی خـۆی : ڪــە پەروەردگاری بەرز و پیرۆز (اللَّه)

!Fra"M 🫧

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
“عەمری کوڕی عاص “

سەرسام بووم بە قسەی ئافرەتێڪ ڪاتێڪ بـەلامـدا تێپەڕی مـەنجەڵێڪی پێبـوو سـەری داپـۆشی بـوو لێـم پـرسی ئــەوە چییە؟؟ وتـی ئـەی بـۆ دامپـۆشیـوە؟؟

فێربـە لـە نهێنی ڪەس مـەپـرسـە : بـەدوای نهێنی ڪـەس مەڪەوە گـەر بیەوێت خـۆی پێت دەڵێـت..!!

Fra"M 🫧

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
لێـێ گـەرێ بـا بـرۆن رۆژێـڪ دێـت
ســەد ئــاخ و هــەنـــاســەی پـەشیمـانی
لـە سـوچـی ژوورەڪەیان هـەڵدەڪێشن

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
« دواتر خودا بە شێوەیەڪ ڕازیت دەڪات »
« وەڪ ئـەوەی هـەرگیز خـەمبار نەبووبیت »


Fra"M🇵🇸🫧

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
پێتان باشە دەست بە چیرۆڪ پۆست ڪردن بڪەمـەوە
Anonymous Poll
71%
بـەڵـێ
29%
نـەخێـر
زۆر ڪەسی میھـرەبان دەناسم ڪە ئەڵێن ئاگـات لـەخــۆت بێت بـەڵام لـەهـەمـوویان میھربانتر خودایە ڪە دەفەرمـووێت ئاگام لێتە..!

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
چیرۆڪــــی 📝
#کچە_قژ_براوەکەی_زیندان💔🙂)

باڵا ئەو کچە ناسکە وردیلانەیە بوو کە قژە ئاڵتونیەکەی تا سەر شانەکانی هاتبوون چاوە گەشەکانی لەبەر گریان هیچ تروسکایەکی هیوای تێدا بەدی نەدەکرا ڕۆژی شەمە بوو بڕیار بوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم بچین بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرونی باشتر وایە بڵێم زیندان خانەیەک بۆ کەسە بێتاوانەکان.....هتد
.........................................................
خوێنەری ئەم چیرۆکە بن لەکۆتایی چیرۆکەکە بەکۆمێنتێک لەسەر چیرۆکەکە بەشدار بە سوپاست ئەکەین 📚
.........................................................
ئەم چیرۆکە وەرگیراوەو من🦋بـۆ ئێوەی ئازیز پۆستی ئەکەم ئێوەش وەک وەفایەڪ بـۆ مـانـدوو بـونـم ئـەم چیرۆڪە #forward بڪەن🦋
.........................................................
هەرڪەس چیرۆڪی لەبارەی ژیانی خۆیەوە هەیـە بـا بینوسێتـەوەو بـۆمـی بنێـرێـت بـۆی پـۆسـت ئـەكەم @masto1 ) 🌻🤍

𝐍 𝐔 𝐒 𝐀 𝐑 : 𝐌 𝐀 𝐒 𝐓 𝐎 📚✍️

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نوسـەرێڪی بچوڪ
#چیـرۆڪـی 📝

(#کچە_قژ_براوەکەی_زیندان)

بـــەشـــی یـەکــەم 1

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

باڵا ئەو کچە ناسکە وردیلانە بوو کە قژە ئاڵتونیەکەی تا سەر شانەکانی هات بوون چاوە گەشەکانی لەبەر گریان  هیچ  تروسکایەکی هیوای تێدا بەدی نەدەکرا ڕۆژی شەممە بوو بڕیار بوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم بچین بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرونی باشتر وایە بڵێم زیندان خانەیەک بۆ کەسە بێتاوانەکان  ئێمە دەمانویست وەک ئەزموونێک و کارێکی باشە بۆ خۆمان یارمەتیان بدەین چەند کارتۆنێک بۆیەو ئەداواتی ئافرەتانمان لەگەڵ خۆمان برد لەڕێگا هەستم بە ترسێکی زۆر دەکرد بەڕاستی دەترسام ئەو شتانەی لە دەرەوە بیستوبووم لە بارەیانەوە کەم نەبوو ٩:٤٠ دەقەی بەیانی بوو کە گەیشتین شوێنێکی زیندان ئاسا لە چۆڵەوانیەکی دوور چوار دەورمان هەمووی بەرد و تەلی دڕکاوی بوو ئیزنمان لە پاسەوانەکە وەرگرت و ڕێگەی دا بچینە ژورەوە بە ٤ دەرگای ئاسنین و تەل کراو چوینە ژورەوە زیندان ئاسا هەموو ئافرەتەکان لەو دیو شیشەکانەوە بەخێر هاتنیان دەکردین بەجدی دڵم زۆر پەلە پەل لێی دەدا هەناسەم تەنگ ببو چاوەکانم ئەبڵەق ببو بەو دیمەنە کۆمەڵێ ئافرەتم بینی کە هەموویان سەروو ٣٥ ساڵ دەبوون قژیان تاشرا بوو ماکسیان لەبەربو و لە پشت شیشێکی ئەستور بوون داوامان کرد دەرگاکان بکەنەوە تا بچینە لایان کردیانەوە چوینە لایان  یەکێک لەو ئافرەتانە ناوی نیان بوو ئافرەتێکی باڵا کورتی ڕۆح سوک بوو ٥٠ ساڵ دەبوو بە هۆی حەزە پیسەکانی ٦ ئاژەڵ لەوێ بوو نیان کە دەست درێژی کرا بوە سەر  بە ٦ کەس و جەستەی سوتێنرا بوو باری دەرونی زۆر داڕمابو نیان ئێمەی ڕێنویی کرد بۆ ژوری ئارایشگاکە من تەمەنێکی وەها و ئەزمونێکی وەهام نەبوو بەلامەوە شتەکە ئاسای بێ زۆر شتەکەم لا نامۆ بوو ئەوەندە بە قیژەی ئافرەتێک ڕاچەڵەکیم نەم زانی چی بوو لە دەرەوەی قاوشەکە بوو زۆر ترسام هاوارەکە تا ئەهات بەرز تر و زیاتر ئەبوو هاوارکردنێکی ئاسایی نەبوو هاوڕێکەم بانگی کردم ڤێستا ڤێستا منیش وتم لیا کچێ ئەوە چیە بوا ڕەنگت زەرد بوە؟ وتی هیچ وتم ئەو هاوارە چیە لیا؟ وتی نازانم بەخوا ڤێستا با ئیشی خۆمان بکەین واز بێنە ئێرە نەخۆشخانەیە خۆ بەتەمانی گوێت لە دەنگی گۆرانی بێت هەر ئەو دەنگی قیژەت گوێ لێ دەبێ دەسم کرد بە بڕینی قژی هەندێکیان دووبارە گوێم لە دەنگێک بوو کچێک بوو هاواری دەکرد و دەیوت نا توخوا نامەوێت نا توخوا قژم مەتاشن نا تکایە مەکەن بەخوا ئیتر ئاقڵ دەبم بەخوا ئیتر ئاقڵ دەبم ئەی نەتانوت قژت ناتاشین مەکەن توخوا قژم خۆش دەوێ دوای باوکم با بە کەچەڵی نەم بینێ ئەها ئیتر هاوار ناکەم لێشم بدەن قەینا بەس قژم مەبرن توخوا باوکم قژمی خۆشدەوێت تکایە مەکەن باوکم بەیانی دێت دەمباتەوە لای خۆی من دەزانم توخوا مەکەن وتم ئەوە چیە چی بوە بۆ وادەکات ئەم کچە؟  پەرستارەکە بە تۆڕەییەوە  قورگی باڵای گرت و وتی وس جارێکی تر نەقیژێنی ئەو باوکە گۆڕ بە گۆڕەت ناتوانێ بێت بۆ لات خێزانەکەت شێتێ وەک تۆیان بۆ چییە وتی خێرا وەرن قژی بۆ بتاشن منیش تەنها چاوم ئەبڵەق ببو بە بینینی ئەو دیمەنانە باڵا وتی وسس قسە بە باوکم نەڵێی قسەی پێ نەڵێی دەتکوژم باوکی من نەمردوە باوکە گیانی من منی خۆشدەوێت جێم ناهێڵێت نامرێت وس قسەی پێ نەڵێی !!! وتم باشە باش تەواو پەرستارەکەم بەڕێکرد و پرسیارم کرد ئادەی کچی جوان بزانم ناوت چیە بەدەنگێکێ کز و ماندوە وتی باڵا وتم باڵا ناوەکەت لێ نەخشاوە وتی سوپاس ئەی تۆ وتم ڤێستا وتی باشە ڤێستا قژم بۆ ناتاشی وایە! وتم جا توخوا باڵا کێ دڵی دێ ئەو قژە جوانەی تۆ بتاشێت نا بەس تۆزێ کورتی ئەکەمەوە ئەها قژت زۆرە بۆ ئەوەی ماندونەبی نەبی لەخزمەت کردنی باڵا چاوی پڕ فرمێسک بوو وتی ڤيستا وتم گیان وتی ئەگەر یەکێ شێت نەبێت چی دەکات لێرە؟ وتم ئێ باڵا گیان خۆ مەرج نیە ئەوەی شێت بێ لێرەبێت ئەوەتا منیش هاتوم بۆ ئێرە باڵا گریانەکەی قوت دایەوە سامت بو منیش خەریکی قژیی بوم بۆم شانە دەکرد وتی ڤێستا

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 2  بن 📚🌚

جۆینی گروپ بن بۆ هەر رەخنە و پرسیارێک ❤️👇

https://www.tgoop.com/masto_chat
#چیـرۆڪـی 📝

(#کچە_قژ_براوەکەی_زیندان)

بـــەشـــی دووەم 2

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

گیان خۆزگە تۆ خوشکی من بویتایە ئەگەر تۆ خوشکی من بویتایە قەت من لێرە نەدەبووم  ویستی بگریت و قسەکەم پێ بڕی دەستم خستە سەر شانی وتم ئەی ئەوەنیە بومەتە خوشکت بەس بگریت عاجز ئەبم سەیرکە چاوە جوانەکانت چۆن کز بوە سەیرێکی خۆی کرد لە ئاوێنەی بەردەمی و بێ دەنگ بوو وتم دەی پێبکەنە زۆر بە بێ هیوایی سەیری کردم وتی چی؟ وتم دەی پێکەنە کچێ   زەردەخەنەیەکی تاڵی کرد بەس بەخوا بەو زەردەخەنە تاڵەشەوە زۆر جوان بوو نەمدەزانی دوای دوای ئەوەی من بڕۆم ئازاری دەدەن باڵا وتی ڤێستا وتم گیان وتی ئەگەر باوکم منی بردەوە لێرە سەرم لێ دەەدەی وایە؟ وتم ئەی تەبعەن چۆن سەرت لێنادەم تۆ ئیتر خوشکی منیت یانی قەت من لەبیر ناکەی؟ وتم نەخێر ئەبەد یانی ئیتر تۆ خوشکی منیت؟ وتم ئا بەساقەت بم با باشبیت پێکەوە دەچین بۆ هەموو شوێنێک   پەرستارێک لەولاوە وتی پەرستارێک لەولاوە وتی بابە ئەوە بێکەسە جوابم نەداوە  باڵاش وتی من بێکەس نیم خۆت بێ کەسیت باڵا نزیک کاتژمێرێک دەبوو تەواو ببو بەس حەزم نەدەکرد بڕوات لام باڵا زۆر ئەزیز بو لە دڵم وا هەستم کرد ماوەیەکی زۆرە دەیناسم خۆشم ویست بانگیان کردم تا بچم بۆ ناو قاوشەکە ئافرەتێکی لێبوو نەیدەویست بچێ بۆ سالۆنەکە نزیک بومەوە ئافرەتێک بوو دەیوت نا من ڕەنگ ناکەم من لەچک ئەکەم نایکەم من کچی شێخی سۆڵەم چۆن شتی وا دەکەم دەرمان نادەم لە سەرم !!! وتم باشە باش  ڕەنگ نادەم لەسەرت هێمن بەوە سەیرکە ئەها ئەمە دەرمانێکە بۆ خاوێن کردنەوەی قژت بۆ ڕەنگ نیە وتی بە ڕاست وتم ئائا من هاتوم بۆ لای تۆ ئەوەم بە تایبەت بۆ هێناویت زۆر دڵخۆش بوو کە وام وت زۆر بە ئاقڵی دانیشت تەمەنی نزیک ٦٠ ساڵ دەبوو نەم دەزانی بۆچی لێرەیە دواتر گەڕامەوە باڵا لەوێ نەمابوو پرسیارم کرد کوا باڵا بۆ کوێتان برد؟ پێش ئەوەی بڕۆم حەزمکرد بیبینم بە کۆتا جار بینیم وتم باڵا باڵا وتی گیان خوشکەکەم هاتی وتم بەڵێ هاتم پێویستە بڕۆم خۆت دەزانی ئیشم تەواو بووە وتی وەرە باوەشم پێدا بکە بیرت نەچێت تا ئەبەد خوشکین وتم دڵنیابە جارێکی تر دێمەوە بۆ بینینت پەرستارێکی گەنجی لێبوو لە سەرەتای چونم بۆ ئەوێ هەر سەیری دەکردم چوم بۆ لای وتم سڵاو خانم وتی سڵاو فەرموو شتێک بووە وتم پرسیارێکم هەیە ئەگەر ئاسایی بێ وتی فەرموو وتم باڵا بۆ لێرەیە چی وایلێکردوە بیهێنە ئێرە وتی کێ باڵا کچە گەنجەکە وتم ئائا ئەو لە وڵامدا وتی جا خۆ ئەوە باری دەرونی زۆر باشە وتی هەر وازی لێ بینە وتم نا تکایە زۆرم خۆشویست حەزدەکەم بزانم وتی باشە باڵا کچێکە تەمەنی ٢٠ ساڵە باوکی زۆر زۆر خۆشدەوێت بەڕادەیەکی زۆر تەنها یەک برای هەیە شەوێکی زستانی ساڵی ٢٠٢٠ بەسەر ماڵیان دادەدەن باڵا ئەو کاتە ١٧ ساڵ بووە لەبەر چاوی باوکیان سوتاندوە باڵا یەکەم جار کە هێنایەن بۆ ئێرە حاڵی زۆر وانەبوو هەرچەندە ئێستاش لە زۆربەیان حاڵی باشترە بەس زیاتر لێرە بە هۆی ژوری تاکە کەسی وتم چی چی ژوری تاکە کەسی؟ وتی بەڵێ ژورێکی تاریکی چۆڵە کاتێک زۆر ئاژاوە دەنێنەوە دەیانبەنە ئەوێ نازانم باوڕدەکەیت بەس ڤێستا لێرە ئەگەر کەسێکی تەواویش داخڵ بکەی بە تەواوی تێک دەچێ لێرە شتەکان زۆر باش نیە ئەگەر بە دەست من بوایە خێزانی هەموو ئەو کەسانەی ئێرەم کۆدەکردەوە پێیانم دەوت بیانبەنەوە لای خۆتان

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 3 بن 📚🌚

جۆینی گروپ بن بۆ هەر رەخنە و پرسیارێک ❤️👇

https://www.tgoop.com/masto_chat
2025/02/04 20:07:01
Back to Top
HTML Embed Code: