Telegram Web
پێتان باشە دەست بە چیرۆڪ پۆست ڪردن بڪەمـەوە
Anonymous Poll
69%
بـەڵـێ
31%
نـەخێـر
👍2
زۆر ڪەسی میھـرەبان دەناسم ڪە ئەڵێن ئاگـات لـەخــۆت بێت بـەڵام لـەهـەمـوویان میھربانتر خودایە ڪە دەفەرمـووێت ئاگام لێتە..!

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
6👍4👏2
چیرۆڪــــی 📝
#کچە_قژ_براوەکەی_زیندان💔🙂)

باڵا ئەو کچە ناسکە وردیلانەیە بوو کە قژە ئاڵتونیەکەی تا سەر شانەکانی هاتبوون چاوە گەشەکانی لەبەر گریان هیچ تروسکایەکی هیوای تێدا بەدی نەدەکرا ڕۆژی شەمە بوو بڕیار بوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم بچین بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرونی باشتر وایە بڵێم زیندان خانەیەک بۆ کەسە بێتاوانەکان.....هتد
.........................................................
خوێنەری ئەم چیرۆکە بن لەکۆتایی چیرۆکەکە بەکۆمێنتێک لەسەر چیرۆکەکە بەشدار بە سوپاست ئەکەین 📚
.........................................................
ئەم چیرۆکە وەرگیراوەو من🦋بـۆ ئێوەی ئازیز پۆستی ئەکەم ئێوەش وەک وەفایەڪ بـۆ مـانـدوو بـونـم ئـەم چیرۆڪە #forward بڪەن🦋
.........................................................
هەرڪەس چیرۆڪی لەبارەی ژیانی خۆیەوە هەیـە بـا بینوسێتـەوەو بـۆمـی بنێـرێـت بـۆی پـۆسـت ئـەكەم @masto1 ) 🌻🤍

𝐍 𝐔 𝐒 𝐀 𝐑 : 𝐌 𝐀 𝐒 𝐓 𝐎 📚✍️

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نوسـەرێڪی بچوڪ
💊51
#چیـرۆڪـی 📝

(#کچە_قژ_براوەکەی_زیندان)

بـــەشـــی یـەکــەم 1

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

باڵا ئەو کچە ناسکە وردیلانە بوو کە قژە ئاڵتونیەکەی تا سەر شانەکانی هات بوون چاوە گەشەکانی لەبەر گریان  هیچ  تروسکایەکی هیوای تێدا بەدی نەدەکرا ڕۆژی شەممە بوو بڕیار بوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم بچین بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرونی باشتر وایە بڵێم زیندان خانەیەک بۆ کەسە بێتاوانەکان  ئێمە دەمانویست وەک ئەزموونێک و کارێکی باشە بۆ خۆمان یارمەتیان بدەین چەند کارتۆنێک بۆیەو ئەداواتی ئافرەتانمان لەگەڵ خۆمان برد لەڕێگا هەستم بە ترسێکی زۆر دەکرد بەڕاستی دەترسام ئەو شتانەی لە دەرەوە بیستوبووم لە بارەیانەوە کەم نەبوو ٩:٤٠ دەقەی بەیانی بوو کە گەیشتین شوێنێکی زیندان ئاسا لە چۆڵەوانیەکی دوور چوار دەورمان هەمووی بەرد و تەلی دڕکاوی بوو ئیزنمان لە پاسەوانەکە وەرگرت و ڕێگەی دا بچینە ژورەوە بە ٤ دەرگای ئاسنین و تەل کراو چوینە ژورەوە زیندان ئاسا هەموو ئافرەتەکان لەو دیو شیشەکانەوە بەخێر هاتنیان دەکردین بەجدی دڵم زۆر پەلە پەل لێی دەدا هەناسەم تەنگ ببو چاوەکانم ئەبڵەق ببو بەو دیمەنە کۆمەڵێ ئافرەتم بینی کە هەموویان سەروو ٣٥ ساڵ دەبوون قژیان تاشرا بوو ماکسیان لەبەربو و لە پشت شیشێکی ئەستور بوون داوامان کرد دەرگاکان بکەنەوە تا بچینە لایان کردیانەوە چوینە لایان  یەکێک لەو ئافرەتانە ناوی نیان بوو ئافرەتێکی باڵا کورتی ڕۆح سوک بوو ٥٠ ساڵ دەبوو بە هۆی حەزە پیسەکانی ٦ ئاژەڵ لەوێ بوو نیان کە دەست درێژی کرا بوە سەر  بە ٦ کەس و جەستەی سوتێنرا بوو باری دەرونی زۆر داڕمابو نیان ئێمەی ڕێنویی کرد بۆ ژوری ئارایشگاکە من تەمەنێکی وەها و ئەزمونێکی وەهام نەبوو بەلامەوە شتەکە ئاسای بێ زۆر شتەکەم لا نامۆ بوو ئەوەندە بە قیژەی ئافرەتێک ڕاچەڵەکیم نەم زانی چی بوو لە دەرەوەی قاوشەکە بوو زۆر ترسام هاوارەکە تا ئەهات بەرز تر و زیاتر ئەبوو هاوارکردنێکی ئاسایی نەبوو هاوڕێکەم بانگی کردم ڤێستا ڤێستا منیش وتم لیا کچێ ئەوە چیە بوا ڕەنگت زەرد بوە؟ وتی هیچ وتم ئەو هاوارە چیە لیا؟ وتی نازانم بەخوا ڤێستا با ئیشی خۆمان بکەین واز بێنە ئێرە نەخۆشخانەیە خۆ بەتەمانی گوێت لە دەنگی گۆرانی بێت هەر ئەو دەنگی قیژەت گوێ لێ دەبێ دەسم کرد بە بڕینی قژی هەندێکیان دووبارە گوێم لە دەنگێک بوو کچێک بوو هاواری دەکرد و دەیوت نا توخوا نامەوێت نا توخوا قژم مەتاشن نا تکایە مەکەن بەخوا ئیتر ئاقڵ دەبم بەخوا ئیتر ئاقڵ دەبم ئەی نەتانوت قژت ناتاشین مەکەن توخوا قژم خۆش دەوێ دوای باوکم با بە کەچەڵی نەم بینێ ئەها ئیتر هاوار ناکەم لێشم بدەن قەینا بەس قژم مەبرن توخوا باوکم قژمی خۆشدەوێت تکایە مەکەن باوکم بەیانی دێت دەمباتەوە لای خۆی من دەزانم توخوا مەکەن وتم ئەوە چیە چی بوە بۆ وادەکات ئەم کچە؟  پەرستارەکە بە تۆڕەییەوە  قورگی باڵای گرت و وتی وس جارێکی تر نەقیژێنی ئەو باوکە گۆڕ بە گۆڕەت ناتوانێ بێت بۆ لات خێزانەکەت شێتێ وەک تۆیان بۆ چییە وتی خێرا وەرن قژی بۆ بتاشن منیش تەنها چاوم ئەبڵەق ببو بە بینینی ئەو دیمەنانە باڵا وتی وسس قسە بە باوکم نەڵێی قسەی پێ نەڵێی دەتکوژم باوکی من نەمردوە باوکە گیانی من منی خۆشدەوێت جێم ناهێڵێت نامرێت وس قسەی پێ نەڵێی !!! وتم باشە باش تەواو پەرستارەکەم بەڕێکرد و پرسیارم کرد ئادەی کچی جوان بزانم ناوت چیە بەدەنگێکێ کز و ماندوە وتی باڵا وتم باڵا ناوەکەت لێ نەخشاوە وتی سوپاس ئەی تۆ وتم ڤێستا وتی باشە ڤێستا قژم بۆ ناتاشی وایە! وتم جا توخوا باڵا کێ دڵی دێ ئەو قژە جوانەی تۆ بتاشێت نا بەس تۆزێ کورتی ئەکەمەوە ئەها قژت زۆرە بۆ ئەوەی ماندونەبی نەبی لەخزمەت کردنی باڵا چاوی پڕ فرمێسک بوو وتی ڤيستا وتم گیان وتی ئەگەر یەکێ شێت نەبێت چی دەکات لێرە؟ وتم ئێ باڵا گیان خۆ مەرج نیە ئەوەی شێت بێ لێرەبێت ئەوەتا منیش هاتوم بۆ ئێرە باڵا گریانەکەی قوت دایەوە سامت بو منیش خەریکی قژیی بوم بۆم شانە دەکرد وتی ڤێستا

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 2  بن 📚🌚

جۆینی گروپ بن بۆ هەر رەخنە و پرسیارێک ❤️👇

https://www.tgoop.com/masto_chat
4👍1
#چیـرۆڪـی 📝

(#کچە_قژ_براوەکەی_زیندان)

بـــەشـــی دووەم 2

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

گیان خۆزگە تۆ خوشکی من بویتایە ئەگەر تۆ خوشکی من بویتایە قەت من لێرە نەدەبووم  ویستی بگریت و قسەکەم پێ بڕی دەستم خستە سەر شانی وتم ئەی ئەوەنیە بومەتە خوشکت بەس بگریت عاجز ئەبم سەیرکە چاوە جوانەکانت چۆن کز بوە سەیرێکی خۆی کرد لە ئاوێنەی بەردەمی و بێ دەنگ بوو وتم دەی پێبکەنە زۆر بە بێ هیوایی سەیری کردم وتی چی؟ وتم دەی پێکەنە کچێ   زەردەخەنەیەکی تاڵی کرد بەس بەخوا بەو زەردەخەنە تاڵەشەوە زۆر جوان بوو نەمدەزانی دوای دوای ئەوەی من بڕۆم ئازاری دەدەن باڵا وتی ڤێستا وتم گیان وتی ئەگەر باوکم منی بردەوە لێرە سەرم لێ دەەدەی وایە؟ وتم ئەی تەبعەن چۆن سەرت لێنادەم تۆ ئیتر خوشکی منیت یانی قەت من لەبیر ناکەی؟ وتم نەخێر ئەبەد یانی ئیتر تۆ خوشکی منیت؟ وتم ئا بەساقەت بم با باشبیت پێکەوە دەچین بۆ هەموو شوێنێک   پەرستارێک لەولاوە وتی پەرستارێک لەولاوە وتی بابە ئەوە بێکەسە جوابم نەداوە  باڵاش وتی من بێکەس نیم خۆت بێ کەسیت باڵا نزیک کاتژمێرێک دەبوو تەواو ببو بەس حەزم نەدەکرد بڕوات لام باڵا زۆر ئەزیز بو لە دڵم وا هەستم کرد ماوەیەکی زۆرە دەیناسم خۆشم ویست بانگیان کردم تا بچم بۆ ناو قاوشەکە ئافرەتێکی لێبوو نەیدەویست بچێ بۆ سالۆنەکە نزیک بومەوە ئافرەتێک بوو دەیوت نا من ڕەنگ ناکەم من لەچک ئەکەم نایکەم من کچی شێخی سۆڵەم چۆن شتی وا دەکەم دەرمان نادەم لە سەرم !!! وتم باشە باش  ڕەنگ نادەم لەسەرت هێمن بەوە سەیرکە ئەها ئەمە دەرمانێکە بۆ خاوێن کردنەوەی قژت بۆ ڕەنگ نیە وتی بە ڕاست وتم ئائا من هاتوم بۆ لای تۆ ئەوەم بە تایبەت بۆ هێناویت زۆر دڵخۆش بوو کە وام وت زۆر بە ئاقڵی دانیشت تەمەنی نزیک ٦٠ ساڵ دەبوو نەم دەزانی بۆچی لێرەیە دواتر گەڕامەوە باڵا لەوێ نەمابوو پرسیارم کرد کوا باڵا بۆ کوێتان برد؟ پێش ئەوەی بڕۆم حەزمکرد بیبینم بە کۆتا جار بینیم وتم باڵا باڵا وتی گیان خوشکەکەم هاتی وتم بەڵێ هاتم پێویستە بڕۆم خۆت دەزانی ئیشم تەواو بووە وتی وەرە باوەشم پێدا بکە بیرت نەچێت تا ئەبەد خوشکین وتم دڵنیابە جارێکی تر دێمەوە بۆ بینینت پەرستارێکی گەنجی لێبوو لە سەرەتای چونم بۆ ئەوێ هەر سەیری دەکردم چوم بۆ لای وتم سڵاو خانم وتی سڵاو فەرموو شتێک بووە وتم پرسیارێکم هەیە ئەگەر ئاسایی بێ وتی فەرموو وتم باڵا بۆ لێرەیە چی وایلێکردوە بیهێنە ئێرە وتی کێ باڵا کچە گەنجەکە وتم ئائا ئەو لە وڵامدا وتی جا خۆ ئەوە باری دەرونی زۆر باشە وتی هەر وازی لێ بینە وتم نا تکایە زۆرم خۆشویست حەزدەکەم بزانم وتی باشە باڵا کچێکە تەمەنی ٢٠ ساڵە باوکی زۆر زۆر خۆشدەوێت بەڕادەیەکی زۆر تەنها یەک برای هەیە شەوێکی زستانی ساڵی ٢٠٢٠ بەسەر ماڵیان دادەدەن باڵا ئەو کاتە ١٧ ساڵ بووە لەبەر چاوی باوکیان سوتاندوە باڵا یەکەم جار کە هێنایەن بۆ ئێرە حاڵی زۆر وانەبوو هەرچەندە ئێستاش لە زۆربەیان حاڵی باشترە بەس زیاتر لێرە بە هۆی ژوری تاکە کەسی وتم چی چی ژوری تاکە کەسی؟ وتی بەڵێ ژورێکی تاریکی چۆڵە کاتێک زۆر ئاژاوە دەنێنەوە دەیانبەنە ئەوێ نازانم باوڕدەکەیت بەس ڤێستا لێرە ئەگەر کەسێکی تەواویش داخڵ بکەی بە تەواوی تێک دەچێ لێرە شتەکان زۆر باش نیە ئەگەر بە دەست من بوایە خێزانی هەموو ئەو کەسانەی ئێرەم کۆدەکردەوە پێیانم دەوت بیانبەنەوە لای خۆتان

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 3 بن 📚🌚

جۆینی گروپ بن بۆ هەر رەخنە و پرسیارێک ❤️👇

https://www.tgoop.com/masto_chat
3
Live stream finished (30 minutes)
#چیـرۆڪـی 📝

(#کچە_قژ_براوەکەی_زیندان)

بـــەشـــی ڪــۆتـــایی 🖐

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

بەس مخابن ناتوانم وتم باشە باڵا خێرانەکەی دەبینێ وتی بەڵێ زوو زوو دەیانبردەوە لای خۆیان بەس هەر شەڕی بکردایە دەیانهێنایەوە باڵا ئەگەری باشبونی هەیە بڕوادەکەیت لە من و تۆ تەواوترە بەڵام خێزانەکەی خەم ساردن خێزان یانی بنیاد نەرو یارماتیدەری منداڵەکانیان باڵا نزیک ٢ ساڵە لێرەیە بەس خێزانەکەی پشتیان تێنەکردایە ئێستا وەک هەر کەسێکی ئاسایی لەگەل خێزانەکەی دەبوو وتم دەکرێت ڵەگەڵ خێرانەکەی قسە بکەم وتی نا ناتوانیت خۆت هیلاک مەکە زۆر قسەم لەگەڵ براکەی کردوە بەس هەتا بڵێی خەم ساردە وتی چیتر مەگەڕێوە ئێرە خۆت بە دوور بگرە هەموو ئەوانەی لێرە بینیت لە بیریکە چیتریش مەگەڕێوە چونکە بیرکردنەوە لێرە دەرون تێک دەدات ئێرە بۆ ئێوە نەشیاوە نەدەبوو لێرە بن جارێکی تر بێنەوە دڵنیابن ڕێگاتان پێنادەم بێنە ژورەوە وتم سوپاس خانمی پەرستار ئەو ڕۆژە تەواو بوو لە تەواوی ڕێگاکە بیرم لای نەخۆشخانەکە و دیمەنەکان و هەڵسوکەوتی پەرستارەکان بوو کە بە شێوەیەکی خراپ مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسە بێتاوان و پاکانە دەکەن بیرو ڕام وایە ئێمە دەرون نەخۆشین نەک ئەوان ئەی خێزانی باڵا بەڕاستی ئەگەر باڵا خێزانەکەی لە لای بونایە وای لێ نەدەهات ئەوانەی من بینی تەنها پێویستیان بە گرینگی و سۆزو خۆشەویستی خێزان بوو هەندێکات خێزان تاکە چارەسەرە نەک ئەو نەخۆشخانانەی بە ناوی چارەسەر کە ئاساسی تێکدانی زیاتری دەرونە بەداخەوە تاکە هیوام ئەوەیە ڕۆژێک باڵا ببینمەوە یان قسە لەگەڵ خێزانەکەی بکەم تاوەکو لە حاڵی باڵا ئاگاداریان بکەمەوە ئێستا گەیشتومەتە ئەو قەناعەتەی کە ژیان هەمووی ئەوە نیە کە ئێمە دەمانەوێت ئێستا ئێمە لە ماڵەکانی خۆمانین لەگەڵ خێزانەکانمانین بەڵام چەندەها کەس هەن بە هۆی بێ کەسیوە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی زیندان ئاسادا دەژین ئەوەی من بینیم ئەزمونێک بوو هەتا بە چاوی خۆت دیوە تاریکەکەی ژیان نەبینی هیچ ئەزمونێکت نیە هیوام وایە خێزانی تاک بە تاکی ئەو کەسانەی کە بە حیساب دەرونیان نەخۆشە ئاگاداریانبن سەردانیان بکەن بزانن چی دەگوزەرێ چۆن عەزاب نەفسیان دەدرێ تا نەچیتە ناویان نازانی چی ڕودەدا لە کۆتایدا دەڵێم مرۆڤەکان تەنها پێویستیان بە سۆزو خۆشەویستی و یارمەتیە نەک دەرمان و زیندانەکان

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

ڪــــــۆتــــــــایـــــــــی 📚🌚

جۆینی گروپ بن بۆ هەر رەخنە و پرسیارێک ❤️👇

https://www.tgoop.com/masto_chat
6👍1💔1
ئــومێـدت هــەبـێت خـــودا 👤
بـــۆت چـــارەســەر دەڪـاتــ🕊

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
6💯1
یـەقینت هـەبێت پـەروەردگـار 🖤
پێی ئـەزانێـت و بـۆتی ئـەگۆڕێت
🦋

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
5👏1💯1
#ئــەمــەت_لـە_بـیـر_بـێـت

ئــەوان دەیــانەوێـت بتبینـن بـاشیـت
بـەڵام هــەرگیـز نــایــانــەوێـت بتبینـن
لــەوان بــاشتـر بـیـت 🖤🌚

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
6👏1💯1
چیرۆڪــــی 📝
#پەیوەندی_تری_لەگەڵ_دایە💔🙂)

من شاهۆم خێزانەکەم لە تـرێ ی هاوسەرم و کوڕەکەمان مـاد پێک دەهات زۆر بەختەوەر و بێ کێشە بووین لە کۆتای ساڵی2017 دا بوو ترێکەم دووگیان بوو مادیش هەر ئەو ساڵە تەمەنی گەیشتە 5 ساڵ خستمانە باخچەوە منیش بە حوکمی ئەوەی ئەندازیار بووم ترێش مامۆستا بوو ووتمان بۆ ئەوەی ئاگامان لە مـاد بێت کە دەچێت بۆ باخچە مۆبایلێکم بۆ کری و.....هتد
.........................................................
خوێنەری ئەم چیرۆکە تراژیدیایە بن لەکۆتایی چیرۆکەکە بەکۆمێنتێک لەسەر چیرۆکەکە بەشدار بە سوپاست ئەکەین 📚
.........................................................
ئەم چیرۆکە وەرگیراوەو من🦋بـۆ ئێوەی ئازیز پۆستی ئەکەم ئێوەش وەک وەفایەڪ بـۆ مـانـدوو بـونـم ئـەم چیرۆڪە #forward بڪەن🦋😇
.........................................................
هەرڪەس چیرۆڪی لەبارەی ژیانی خۆیەوە هەیـە بـا بینوسێتـەوەو بـۆمـی بنێـرێـت بـۆی پـۆسـت ئـەكەم @masto1 ) 🌻🤍

𝐍 𝐔 𝐒 𝐀 𝐑 : 𝐌 𝐀 𝐒 𝐓 𝐎 📚✍️

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نوسـەرێڪی بچوڪ
4👏1
#چیـرۆڪـی 📝

(#پەیوەندی_تری_لەگەڵ_دایە)

بـــەشـــی یـەکــەم 1

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

من شاهۆم خێزانەکەم لە تـرێ ی هاوسەرم و کوڕەکەمان مـاد پێک دەهات ، زۆر بەختەوەر و بێ کێشە بووین لە کۆتای ساڵی2017 دا بوو ترێکەم دووگیان بوو مادیش هەر ئەو ساڵە تەمەنی گەیشتە 5 ساڵ خستمانە باخچەوە منیش بە حوکمی ئەوەی ئەندازیار بووم ترێش مامۆستا بوو ووتمان بۆ ئەوەی ئاگامان لە مـاد بێت کە دەچێت بۆ باخچە مۆبایلێکم بۆ کڕی و تەنها چەند یاریەکی کەمم بۆ تێکردو ژمارەی خۆم و ترێم تیا خەزن کردو وێنەی هەردووکمانم بۆ دانا تا هەرکات پێویستی پێمان بوو یەکسەر بچێتە سەر وێنەکەو تەلەفۆنمان بۆ بکات پاش ماوەیەک هەستم کرد کە مـاد تەلەفۆنی زۆرم بۆ دەکات منیش لەبەر ئەوەی کارم زۆر بوو پێم ووت کوڕی خۆم هەوڵ بدە زیاتر ئەگەر کارێکت هەبوو تەلەفۆن بۆ دایکت بکە ئەگەریش زۆر گرنگ و پێویستیش بوو ئەوجا تەلەفۆن بۆ منیش بکەیت قەیناکا ئاسایە
مـاد ووتی باشە باوکە گیان بەهار هات و خەڵکی لە نەورۆزدا زۆر دەچوونە سەیران لە ڕاستیدا من حەزم لە قەرەباڵغی ئەو ڕۆژە نەبوو حەزم لێ بوو ئازادانە لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکەم کاتێکی خۆش بەسەر بەرین دوور لە قەرەباڵغی ڕێگاو چاوی خەڵکی لە نیوەی مانگی 4 ی 2018 دا ڕۆژی شەمە بوو ترێ سکەکەی 4 مانگ و چەند ڕۆژێک بوو چووین بۆ دەرەوەی شار بۆ سەیران زۆر دوور ڕۆیشتین لە چەندین شوێن دەوەستاین و دادەبەزین و وێنەمان دەگرت لەو سروشتە جوانەی کوردستانم کە هەر حەزت دەکرد لەسەر هەر کانیاو و چەمێکی هەوارێک هەڵبدەیت کە ئەوانم دەبینی چەند دڵخۆش بوون چۆن لە دڵەوە پێدەکنین من زۆر زیاتر دڵخۆش دەبووم وام دەزانی هەموو دنیا هی منە شوێنێکی زۆر خۆشم پێ دەزانی ووتم تا نزیکی ئێوارە بۆ خۆمان لەوێ دەبین خەڵکیش کەم هاتبوونە دەرەوە بەرەو ئەو شوێنە دەڕۆیشتین ئەوەندەم زانی کەروێشکێک فرتەی کرد بە بەردەم سەیارەکەمدا و ڕێویەکیش بە دوایدا ڕای کرد منیش شپرزە بووم پەشۆکام سەیارەکەم لە دەستی وەرگرتم خۆم کێشا بە بەردێکی گەورەی قەراخی جادەکەدا تایەی سەکنم تەقی سەیارەکە وەستایەوە باش بوو ترێ قایشی بەستبوو ماد لەبەینی من و دایکیدا گیرسایەوە هیچی لێ نەهات ووتم تۆ باشی ترێ گیان ووتی بەڵێ باشم دابەزیم سەیری سەیارەکە بکەم پاش کەمێکیش ترێ دابەزی ڕوانیم خوێن بە قاچی ترێدا دێتە خوارێ تووشی خوێن بەربوون بوو بوو (ئەوجا ترێ لە بنەڕەتدا خۆی هەر کەم خوێن بوو ) ووتم ترێ گیان ان شاء اللە هیچی خراپ نیە بەس تۆ پاڵ بکەوە قاچیم خستە سەر بەرزیەک هەرچەند زەنگم لێ دەدا بۆ ئیسعاف بۆ خزمێک لەو ناوە هیچ شەبەکەیەک نەبوو پەیوەندی نەدەکرا هەرچەند سەیریشم دەکرد نە سەیارەیەک نە کەسێک لەو ناوە دیار نەبوو ترێ ڕەنگی پێ نەمابوو سپی سپی بوو بوو لەو ناوە دارێکم دۆزیەوەو دامە دەست مادەوە ووتم مادە گیان کوڕم بە هیچ شێوەیەک ئێرە جێ نەهێڵی دەچم سەیارەیەک دێنم و کەمێکی تر دێمەوە ئەو دارەش خۆتانی پێ بپارێزە (خەمی ئەمانیشم بوو چۆن لەم چۆڵیە بە تەنها جێیان بهێڵم ) ناچار بە جادەکەدا به خێرای و بە ڕاکردن ڕۆیشتم لە دوورەوە سەیارەی سەیرانکەرێکم بەدی کرد هەتا هاتمەوە بۆ لای ترێ نزیکی 30 خولەکی پێ چوو ترێ بە حاڵ هەناسەی دەدا لێدانی دڵی هەبوو نەبوو تــا گەیشتینە خەستەخانەی شارۆچکەکە دکتۆرەکە سەیری کرد و فشاری خوێنی بۆ گرت و سەرێکی باداو نائومێدی بە ڕوخساریدا دیار بوو ووتی بەپەلە بیگەیەننە ناو شار ، چارەی لەوێیە ئەمبۆڵانسی داینێ و پەرستاریشی لەگەڵ ناردین پەرستارەکە زۆر دڵنەوایی دەکردم ماد تاسابوو هیچی نەدەووت نەش دەگریا بەڵام خۆم ڕووخابووم بە بێدەنگی فرمێسک بە چاوانمدا دەهاتنە خوارێ سەری ترێم لە باوەش گرتبوو توند توند بە خۆمەوەم دەنووساند ، ماچم دەکرد ئەویش بە چاوە جوانە بێهێزەکانی لێی دەڕوانیم چاوی لەسەرم لا نەدەدا وەک بڵێیت بیەوێت شتێک بڵێت و نەیدەتوانی بیڵێت چاوی سووڕان بە لای ماددا وەک بڵێت ئەمانەتی تۆ بێت مـاد توانای هەڵبڕینی دەستەکانی نەبوو دەست لە ملم بکات خەریک بوو تەواو سارد دەبۆوە ( جار جار چاوی لێک دەنا ئەوەندەی تر دەیترساندم هەر ئەوە نەبوو دڵم بووەستێ ) بەقوڕگی پڕ گریانەوە پێم ووت/ تکایە هێشووەکەم چاوت دامەخە بێ تۆ منیش ناژیم (چاوی دەکردەوە دیار بوو هەر لەبەر منی بوو بزەیەکی زۆر بێهێزیشی بۆ دەکردم)

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 2 بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
2👍21
#چیـرۆڪـی 📝

(#پەیوەندی_تری_لەگەڵ_دایە)

بـــەشـــی دووەم 2

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

خوایە گیان ئێمە بۆچی هاتین تووشی چی بووین ؟! خۆم گرتبوو هەردوو دەستم دەگرت بە ڕوخسارمداو هەناسەی قووڵم هەڵدەمژی و گریانەکەم دەخواردەوە لە خوای گەورە دەپاڕامەوە کە فریامان بکەوێت پەرستارەکە زوو زوو فشاری خوێنی بۆ دەگرت و ئۆکسی میتەرەکەشی دەخستە پەنجەی هەستم کرد ترێ تەواوی کردووە بەڵام پەرستارەکە هەر دڵخۆشی دەکردم کە چاک دەبێتەوە دەیووت نیگەران مەبە خوا کەریمە چاک دەبێتەوە هەتا گەیشتینە ناو نەخۆشخانەی گەورەی شار 2 کاژێری پێ چوو دکتۆرەکان زۆر هەوڵیان دا نەشتەرگەریان بۆ ترێ کرد بەڵام ترێکەم بە تەنها جێی هێشتم و وەفاتی کرد لە بار چوونەکەی زیانی زۆری پێگەیاندبوو خوێنی زۆر لێ ڕۆیشتبوو هەر دوای 6 مانگێک خزم و هاوڕێ وازیان لێ نەدەهێنام دەیان ووت کاکە تۆ گەنجیت تاکەی هەر بە تەنها دەبیت بۆ ژنێک ناهێنیت خۆ ژیان هەر بەردەوامەو پیاو بێ ژن ئیدارە ناکات دایکێکی باشیش بۆ ماد بهێنە بۆ هەردووکتان باشترە با مادیش تەنیا نەبێت خۆ قسەکانیشیان ڕاست بوو بەڵام من زیاتر لەبەر ماد حەزم نەدەکرد ژن بهێنم و بیخەمە ژێر دەستی باوەژنەوە بەڵام بیریشم لەوە دەکردەوە تۆ بڵێیت هە موو باوەژنێک هەر خراپ بێت خۆیشم بە ڕاستی بێ ماڵ و بێ هاوسەر ژیانم زۆر سەخت بوو بەڵام لە سەروو ئەوەشەوە ترێم هەر لە بیر نەدەچوو مامەڵەو قسەکانی یادەوەریەکانی لە هەموو سوچێکی ماڵەکەمدا دیار بوو بیرمە هەموو جارێ کە سفرەکەی ئامادە دەکرد دەیووت شاهۆ گیان دەی وەرە خێراکە با نانەکەت سارد نەبێتەوە و پێکەوە بیخۆین بێ تۆ سفرەکە چۆڵە ئەم شەو با سەرێکیش لە دایکت بدەین دوای دەچین بۆ لای شەوبۆی خوشکیشت قەت نەیدەووت بچین بۆ ماڵی کەسێکی خۆم منیش چاک ئاگام لەوە بوو دوا جار ڕۆژێک پێش مردنی ووتی ئەگەر ئەم سکەم کچ بوو ناوی دەنێین پەیام کە پەیامیشم بیر کەوتەوە دامەوە پڕمەی گریان بە دەنگی بەرز هاوارم دەکرد تا باشتر هەناسە بدەم و کەف و کوڵم دابمرکێتەوە چونکە دەیووت من و تۆ پەیامی خۆشەویستین با خۆشەویستی بە گوێچکەی خێزانەکانی تریشدا بدەین خوایە گیان خۆزگە من بمردمیایە لە جێی هێشووە ترێکەم ئاخر دابڕان لێی گەلێ سەخت بوو ئافرەتێکی ئەندازیاری هاوڕێم لە فەرمانگە پێکەوە بووین گەورە کچ بوو ناوی سنە بوو ئەو لە حاڵی دەزانیم زۆرجار لێم نزیک دەبۆوە قسەمان دەکرد پێکەوە تا وای لێ هات زۆر جار بە مۆبایلیش جگە لە قسەی کار قسەی تریشمان دەکرد و ناچار خەتێکی ئاسیای فریشم کڕی چونکە قسەکان زیادی کرد الحمد للە کار گەیشتە ئەوەی باسی هاوسەرگیریش بکەین خۆم هەر لە سەرەتاشەوە مەبەستم ئەوە بوو چونکە بە ئافرەتێکی باشم دەزانی بە تایبەت بۆ مـاد پێم ووت سنەخان من تاکە مەرج و هەموو خەمێکم ئەوەیە کە بەڵێن بدەیت ببیت بە دایکێکی باش بۆ مـاد چونکە مــاد هەناسەمە دیاری ڕەحمەتی ترێی هاوسەرمە کە بۆی بە جێهێشتووم ئیتر چاوەڕێی سنە بووم کە وەڵامم بداتەوە هێشتا سنە وەڵامی نەدابوومەوە چاوەڕێی وەڵامی ئەو بووم کۆتای مانگی 12 بوو ڕۆژی هەینی بەیانیەکەی کەشەکەی زۆر تەم و مژو سارد بوو سەیرێکی مـادم کرد زۆر جوان نوستبوو بە ئەسپای هەستام و دەرگاکەم کردەوەو دامخستەوە چونکە هەر لە تەنیشت خۆمەوە دەمخەواند زۆپاکەم هەڵکرد و چوومە دەرەوە تــا خواردنی بەیانی و سەموونی گەرم بکڕم بۆ خۆم و مـادەکەم پێش ئەوە دووبارە سەیرێکی مـادم کردەوە هەر نووستبوو سەموون خانەکە کەمێک لێمانەوە دوور بوو لە ڕێگا بووم سـنە تەلەفۆنی بۆ کردم پێکەوە کەوتینە قسەکردن دووبارە زیاتر هەر لە سەر مـاد قسەمان کرد کەمتر لەسەر خۆمان قسەمان دەکرد باش بوو ڕێکەوتین کە دوو سبەی بچمە داوای ئەم قسەکردن و هاتنەوەیەم بۆ ماڵەوە زۆری پێ چوو هەتا هاتمەوە سەیرم کرد لە بەر دەرگای ماڵی ئێمە قەرەباڵغی هەیە بە پەلە دابەزیم ژنێکی هاوسێمان ووتی ئەی ماڵت نەشێوێ ئەوە تۆ لە کوێ بوویت
ووتم بۆ چی بووە ووتی ماڵەکەت سووتاوە
ووتم ئەی کوڕەکەم ووتی ئەویش سووتاوە کاک دڵشادی هاوسێمان بردی بۆ نەخۆشخانەی سووتاویەکە نەچوومە ماڵەوە بەپەلە ڕۆیشتم بۆ نەخۆشخانەی سووتاویەکە گەیشتمە لای بەشی فریاکەوتن کارمەندو دکتۆر خەریکی مـاد بوون من بە هاوار هاوار و گریانەوە نزیک بوومەوە لێی کە زانیان باوکیم نەیان دەهێشت سەیری ماد بکەم دووریان دەخستمەوە لە دەرەوە هەر بە زۆر لە پەنجەرەکەوە سەیرم دەکرد دەیان ووت نابێت بیبینی دوایی تێگەیشتم کە ئەوان لە بەر منیان بوو چونکە زۆری سووتا بوو لە 60% زیاتری سووتا بوو
خۆم دا بە زەویدا ئینکاری زۆرم کرد هەر نەیانهێشت بچمە ژوورەوە ڕوانیم کەمێک لە

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی کـۆتایی بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
💔2
#چیـرۆڪـی 📝

(#پەیوەندی_تری_لەگەڵ_دایە)

بـــەشـــی ڪــۆتـــایـی 🖐

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

جلە وەرزشیەکەی بە گیانیەوە بوو چونکە نایلۆن بوو تێکەڵی پێست و گۆشتی بوو بوو زۆرێک لە جەستەی برژابوو هاواری دەکرد دایە گیان باوکە باوکە گیان منیش هاوارم دەکرد کوڕی شیرینم من لێرەم من بە ساقەو بم بە قوربانت بم لێم ببوورە ڕۆڵە گیان بمبەخشە مادە گیان بریا من بسوتامایە لە بری تۆ ڕۆڵە گیان بەو شێوە تۆم نەدیایە خوایە گیان فریام کەوە خوایە گیان ئارامیم پێ ببەخشە یان خوایە گیان بم کوژە من بەرگەی ئەم هەموو ئازارە ناگرم چەند جارێک سەرم کێشا بە دیوار و زەویەکەدا ئەوانەی کە لەوێ بوون گرتمیان  ئاگام لە خۆم نەبوو کە بوورابوومەوە هەتا هۆشم کردەوە مادیان بە لەفاف پێچابوو لە ژوورێکدا بە تەنها دایان نابوو نە دایک نە کەسی تریشی لا نەبوو چونکە هێشتا کەس و خزم نەیزانبوو کە مادەکەم سووتاوە ئەوجا چوومە لای هێشتا کەمێک توانای قسەکردنی مابوو چاوەکانی دەگێڕا نەمدەزانی چی بکەم چی پێ بڵێم وەک شێت بە دەم گریان و هاوارەوە خۆم بۆ نەدەگیرا دەستی سەری ئەم لای ئەولای ژێر پێکانیم ماچ دەکرد لەفافی سەر سووتاویەکانیم ماچ دەکرد دەمووت خۆزگە من بسووتامایە لێم خۆش بە کوڕی شیرینم ووتی باوکە گیان توخوا مەگری خەفەت مەخۆ من چاک دەبمەوە وەک جارانیش پێکەوە یاری دەکەین ئەوەندەی تر ئاگری تێبەردام دووبار دامەوە پڕمەی گریان هاوارم لێ بەرز بۆوە ڕووم کردە ئاسمان خوایە گیان سەبر و ئارامیم پێ ببەخشە خۆزگە من بسووتامایە خوایە گیان جارێکانێ مادەکەم لێ مەستێنە بۆ لای خۆتی مەبەرەوە خوایە گیان وەک دایکیت بردەوە با ماوەیەکی تریش لەگەڵ ماد پێکەوە بژین حەزم دەکرد وەک جاران بینووسێنم بە خۆمەوە لە باوەشی بگرم بەڵام لەبەر سووتایەکەی نەم ئەتوانی ئەوەش بکەم چەند کەسێک گوێیان لە گریانم بوو هاتن و هێوریان کردمەوە دوای ئەوەی ئەوان ڕۆیشتن دووبارە کەوتمەوە قسەکردن لەگەڵ مـاد ووتم مادە گیان ئەتوانی قسەم بۆ بکەیت تۆ چۆن سووتای ئەتوانی بۆم باس بکەیت وتی باوکە کە لەخەو هەستام هاتمە هۆڵەکە کەمێک تاریک بوو وام زانی تۆ لەوێیت نەمزانی خۆم کێشا بە زۆپاکەدا زۆپاکەش کەوت و یەکسەر فەرشەکە گڕی گرت منیش زۆر ترسام چوومە سوچەکەوە کەمە کەمە ئاگرەکەش زۆر بوو هەرچەندە بانگی تۆم کرد وەڵامت نەبوو بیرمە دایکم دەیووت بۆ هەر شوێنێک چوویت با مۆبایلەکەت پێ بێت منیش مۆبایلەکەم خستبووە گیرفانم وتم ئەی بۆچی تەلەفۆنت بۆ من نەکرد وتی باوکە چەند جارێک بۆم کردی هەر دەیووت پـەیوەندی تـری لەگەڵ دایـە کە وای ووت ئیتر ئەوەندەی تر بێ تاقەت بووم بە هەردوو دەست دەمکێشا بە سەری خۆمدا چونکە ڕاستی دەکرد ئەوە هەمووی تاوانی من بوو ئەو کاتە بوو کە قسەم لەگەڵ سنەدا دەکرد زۆریش قسەمان کرد ئەوەندەی تر هاوارم لێ بەرز بۆوە پەردەم هێنایە خوارەوە شوشەم شکاند سەرم کێشا بە دیواردا شەو درەنگ بە ئاگا هاتمەوە تومەز وەک شێتم لێ هاتووە دەرزی خەویان بۆ کردبووم بۆ سبەینێ بەیانیەکەی هەواڵم زانی کە مادیش مردووە ئەوا 4 ساڵ زیاترە من هەر بەناو زیندووم قاوغێکی بێ ڕووح و بێ گیانم چۆن ئەجووڵێم چۆن دەخۆم چۆن دەخەوم هەندێک جار هەر نازانم چۆن مامەڵەی خەڵکی ڕای دەکەم لە فەرمانگە هیچ شتێک چێژی لام نەماوە خۆم بە تاوانبار دەزانم له مردنی ترێ و ماددا لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتیەی بەسەرمدا هاتووە هێشتا دووبارە خزم و هاوڕێ دەڵێن ژیان هەر بەردەوامە ژنێکی تر بێنە بـا ئەوانەت لە یاد بچێت منداڵی ترتان دەبێت تۆ یەکەم کەس و دوایەمین کەسیش نیت کارەساتی وای بەسەر هاتبێت بەڵام من لە ئێستادا هەرچەندە تەمەنم 39 ساڵە بڕیارم داوە کە چی تر هاوسەرگیری نەکەم هەفتەی جارێ دووجار دەچمە سەر گۆڕی ترێ و مادەکەم تێر تێر بە تەنها بۆ خۆم دەگریم لەگەڵ وێنەو یادەوەریەکانیاندا دەدوێم هەتا کەنەفت دەبم و هێور دەبمەوە بەڵام هەر سوپاسی خوداش دەکەم هەر خۆی زانایە بە هەموو شتێک تا بزانم بە چی تریش تاقیم دەکاتەوە وازم لە سنەش هێناوە بەڵام ئەویش هێشتا هەر شووی نەکردووە جار جار هەر پەیوەندیش دەکاو دڵنەوایشم دەکات
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هاوڕێیان لە ئەزموونی باش و خراپی  هەموو کەسێک دەبێت ئێمەش وانەیەک فێر بین
ئایە لە سەیرانەکەی شاهۆ و لە مۆبایلەکەیەوە چی فێر بووین ؟؟ ئایە بڕیاری شاهۆت پێ چۆنە لە بابەت هاوسەرگیری نەکردنی ؟؟

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

ڪـــۆتـــــــایـــی 🌚 🖐

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
2👍2👌1
لــە غـــایبـی خـۆمـــانــــــدا 👤
هـەرچیەڪ بڵێـن داخـی دڵیـانـە 🔥

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
6👏4💔1
ئـەوەی دوێـنێ پشـتی تێـڪـردم
ئـەمـرۆ نـاهێـڵـم ڕووم تـێ بڪـات مـن
بـەمـە دەڵێـم شـعور تـۆش بڵـێ غـرور🖤

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
3💯21👏1
خـوای گــەورە ڕێڪی دەخـات 🤍
ئـەوەنـدە بیـری لێ مـەڪـەرەوە 🌚


ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
7💯2
2025/07/14 02:28:31
Back to Top
HTML Embed Code: