Telegram Web
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی کــــۆتــایی 🖐

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }

دوای دانانی ئەو دەفتەرە و قسەکردنیان لەگەڵمدا، زیاد بوونی گومانەکان و وەڕاست گەڕانیان دەربارەی تێوەگڵانی باوکم لەو ڕووداوە، لەگەڵ ئازاد بووین بە دوو هاورێی زۆر نزیک و هەمیشە بەیەکەوە بە دوای ئەسمەر دەگەڕاین کوچە و کۆڵان و کون و کەلەبەری هەولێر نەما نەیپشکنین هەر ئەوندە مابوو ماڵ ماڵ بەدوایدا بگەڕێین هەرگیز بیرمان لەوە نەکردبووەوە ناردبێتی بۆ کەرکوک دابێتی بەماڵێکی عەرەب من بەهۆی زانینی گشت ڕاستیەکانەوە دەربارەی زەردەشت و دەست درێژی باوکم بۆسەر ئامۆژنم خەریک بوو لەپێستی گیانم دەردەچووم بۆیەش زۆر خراپ دژی باوکم دەوەستامەوە هەرچەن جارێک گوێم لەپەیوەندییەکانی باوکم دەبوو زیاتر دڵنیادەبوومەوە لەوەی باوکم ئەسمەری ڕفاندووە و هەموو شتێک ئەو ئەنجامی داوە بیرمە شەوێک گوێم لێ بوو بە تێل قسەی دەکرد و دەیگوت نابێت ئەو کچە لە هیچی کەم بێت، دەبێت بەناز گەورەی بکەن و باش ئاگاداری بن ئەگەر شتێکی بەسەربێت نایەڵم بەسەر دوونیاوە بمێننەوە بەڕاستی نەمدەزانی لەگەڵ کێ قسە دەکا و باسی چی دەکات بەڵام هەرچی دەگوت بۆ ئازادم دەگێڕایەوە وهەوڵمان دەدا بیدۆزینەوە هەموو کاتیش هەوڵەکانمان پووچەڵ دەبووەوە رۆژێک باوکم دەفتەرەکەی منی بینی، ئەو دەفتەرەم تروسکایی هیواکانم بوو، بە سەیر کردنی تاقە وێنەکەی دڵفراوانی و خۆشی هەموو دوونیای بۆ دەهێنام هەرکاتی دڵم تەنگ بوایە تێڕامان لەو وێنەیە سوکنایی بەدڵم دەدا. هەمیشە دەمگوت ئەمە تەنها وێنەکەیەتی وام لێ دەکات ئاخۆ ئەبێ بە هەبوونی و بینینی ڕاستەوخۆی چیم بەسەر بێت ئەو ڕۆژەی باوکم ئەو دەفتەرەی بینی لە هەمان کاتدا زانیبووی نیازی ڕاستەقینەی من چیە، بۆیەش هەڕەشەی ئەوەی لێ کردم گەر هەر شتێک بکەم وا لە زەردەشت دەکات دەست درێژی بکاتە سەر ئەسمەر من لەو نێوانەدا بەڕاستی نەمدەزانی چی بکەم بەڵێ ڕاستە باوکم پیاوێکی دڕندە و ترسناکە، بەڵام بەڕاستی نەمدەزانی لەپێناو پارە و سامان دەگاتە ئەو ڕادەیەی خوشک و برایەک بکاتە هاوسەری یەکتری دوای ئەوەی ناردمیە سەر سنور کەسێکم چاودێر کرد بەسەر ئەسمەرەوە بۆ ئەوەی هەموو شتێکی بزانم ڕاستە بەوە نەگەیشتم ڕێگای مارەبڕین و گواستنەوەی بگرم، بەڵام سووپاس بۆ خوا بەوە گەیشتم ڕێگری لەوە بکەم دەستی چەپەڵی جەزا بە زەردەشتەوە بگات بە ئەسمەر و ژیانی سەراوژوور بکات دوای ئەو هەموو گێڕانەوەیە هەردووکیان بێدەنگیەکی ماوە کورت دای گرتن ئینجا ئەسمەر نانا با منیش هەڵە نەکەم ئەنالیا ڕووی لێم کرد بیرم چوو شتێکت پێی بڵێم گیان بڵێ ئەسمەر؟ نانا، ئەنالیا گیان بیڵێ ئەسمەر گریژاییەوە و گوتی دەمزانی ئەو دوو ناوییە بۆ من دەبێتە سەر ئێشە. با پێتی بڵێم من و ڕۆژگار ئێستا دەستگیرانین وبۆ نەخۆشیەکەشم تەمای دەرەوەم هەیە ئەو نەخۆشییەی سامان و پارە و ناوبانگ لە گەنجێتیمدا خستیە کۆڵمەوە. من نازانم پارە و سامان کام جەهەننەمە وا لە پێناوی من خرامە ژێر ئەو هەموو میحنەتەی ژیانەوە. تەمەنم بیست وشتێکی تێنەپەڕاندووە نەخۆشی تەنگی پێ هەڵچنیووم جەرگم هەڵخوڕاوە و بەسەریەکدا پووکاوەتەوە دەزانم مامە جەزا و کەسانی وەک ئەو لە پێناو دینارێک دەتوانن شەڕەفیان خۆیان بخەنە ژێر قاچی هەموو ئەو نامەردانەی تک تک حەیا و ئابڕو و کەڕامەتی ساختەیان لێ دەچۆڕێت

لەکۆتایی چیرۆکەکە ئەمەوێ سوپاسی خاتوو ((شەم فەرهاد)) بکەم بۆ ناردنی ئەم چیرۆکە بۆمان و ئێمەش بۆ ئێوەی بەرێزمان پۆست کرد

بـەشی کــــــــۆتایی  📚🌚

لەکۆتا بەشی ئەم چیرۆکە بەکۆمنێتێک
بەشدار بە ئایە چیرۆکەکەت بەدڵ بوو ‌🖐



جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
بـەبـۆنەی هـاتنی جـەژنی قوربـانى پیـرۆز گـەرمترین پیرۆزبـایی ئـاڕاستـەی جـەنابتان و خـانـەوادەکـانتـان دەکـەم ئـومێدەوارم ئـەم جـەژنـە ببێتە مـایـەی خـۆشگـوزەرانی و ئـاسوودەیی زیـاتر بۆ جەنابتان و خانەوادەی بـەرێـزتـان

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و لـە خـۆشی
و شـادی و سـەرفـرازیـدا بـژیـن💐💐💐

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
مانەوە لەسەر بەڵێن و پەیمان هیچ سەخت
نییە ئەگەر جەنـابت مرۆڤانە مـرۆڤ بیت..!!

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
چیرۆڪــــی 📝
#تەرزەی_بێ_بەخت💔🙂)

چیرۆکی تەرزەی بێ بەخت ئەم کچە خوێندکارەو لەخانەوادەیەکی هەژارە وە ئەم کچە لەخوێندنگا زۆر زیرەکە و یەکەمە رۆژان دێت و رۆژان دەروا ئەم کچە عاشقی کورێک ئەبێت خۆتان بینەر و خوێنەر بن بزانن چۆن خوێندنەکەی و عشقەکەی لەدەست ئەدات....هتد
.........................................................
خوێنەری ئەم چیرۆکە تراژیدیایە بن لەکۆتایی چیرۆکەکە بەکۆمێنتێک لەسەر چیرۆکەکە بەشدار بە سوپاست ئەکەین 📚
.........................................................
ئەم چیرۆکە وەرگیراوەو من🦋بـۆ ئێوەی ئازیز پۆستی ئەکەم ئێوەش وەک وەفایەڪ بـۆ مـانـدوو بـونـم ئـەم چیرۆڪە #forward بڪەن🦋😇
.........................................................
هەرڪەس چیرۆڪی لەبارەی ژیانی خۆیەوە هەیـە بـا بینوسێتـەوەو بـۆمـی بنێـرێـت بـۆی پـۆسـت ئـەكەم @masto1 ) 🌻🤍

𝐍 𝐔 𝐒 𝐀 𝐑 : 𝐌 𝐀 𝐒 𝐓 𝐎 📚✍️

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نوسـەرێڪی بچوڪ
#چیـرۆڪـی 📝

(#تەرزەی_بێ_بەخت)

بـــەشـــی یـەکــەم 1

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

من ناوم تەرزەیه و تەمەنم 25 ساڵە ئەم چیرۆکەی باسی دەکەم هین تەمەنی گەنجیمه کاتێ 17 ساڵ بووم من کچیکی سادەی باڵابەرز و چاورەش بووم نەزور قەڵەو نەزور زەعيف بووم یەعنی مامناوەند بووم کچی تاقانەی ماڵ بووم دایکم ژنی ماڵ بوو باوکیشم کرێکاری دەکرد بەیانی زوو دەرۆیشت ئیوارە دەهاتەوه بەڵام سوپاس بۆ خوا دەمان توانی بژێوی ژیانمان دابین بکەین و ژیانێکی سادە و خۆش دەژیاین دایکم وباوکم زۆرمنیان خۆشدەویست لەقوتابخانه پۆلی 11 بووم و یەکێک بووم لە قوتابيه زۆر زیرەکەکان و هەمیشه مامۆستاکانم دەست خۆشیان لێدەکردم هاورێیەکی زۆر نزیکم هەبوو بەناوی لانه چەند مالێک لە سەرووی خۆمانەوه بوون رۆژیک عەسرەکه ی چووم بۆ ماڵیان تاپێکەوه وانەکان بخوێنین ئێمه هەمیشه پێکەوه وانەمان دەخوێند کەچووم بۆ ماڵیان بینیم مالێکی تازه هاتوونەنه بەرامبەریان و خەریکی داگرتنی کەلوپەلەکانی ماڵ بوون سەیرم کرد کورێکی باڵا بەرزی چاو رەش سەيرم دەکات منیش سەرم داگرت و چووم بۆ ماڵی لانەی هاورێم و وانەکانمان خوێند دوای تەواو بوونی وانەكان بینیم کورەکه هەر لەپێش دەرگایی خۆیانە هەتا چوومەوه ماڵ هەر سەیری دەکردم منیش زۆر گرنگیم پێنەدا چەند روژێ تیپەری لەگەڵ لانه چووینەوه بۆ قوتابخانه بینیم هەمان کور لای قوتابخانەکەمانە خۆم تێک نەدا ئەو منی دی و منیش وەک هەموو جارێک سەری خۆم داگرت و چوومه ژوورەوه بینیم خوێندکاریکی تازه مان بۆهاتووه بەناوی یارا بەخێرهاتنمان کرد و بۆم دەرکەوت خوشکی ئەو کورەیه کەله لای ماڵمانه و دایم سەیرم دەکا ناوی دیار بوو ئیتر رۆژان تێپەری و یارا بووه نزیکترین هاورێی من و لانه هەمیشه هەرسێکمان پێکەوە وانەمان دەخوێند هەر جاره و لەماڵ یەکێکمان بووین بەس هەر جارێک من و لانه بچووینایه بۆ ماڵ يارا بۆ خوێندن هەمیشه دیار بە خێرهاتنی گەرمی دەکردین و قسەو گاڵتەی خوشی لەگەڵمان ده کرد به تایبەت لەگەل من کورێکی زۆر باش و رێک و پێک بو هەموو رۆژیش من و لانه و یارای خوشکی دەبرد بۆ مەکتەب و دەیهێناینەوه و کاتێکی خۆشمان بەسەردەبرد بەیەکەو رۆژێک لەمەکتەب یارا وتی تەرزه هەندێ ئیشم پێتە ووتم فەرموو يارا ئەوكاته لانەشمان لەگەڵ بوو یارا ووتی بەیارمەتیت لانه ئیشم بە تەرزەیه بینیم لانه رووی خوی گرژ کرد و وتی باشه جێتان دێڵم قسەى خۆتان بکەن ووتم يارا بۆ هێشتت لانه بروا ئەو وەک خوشکم وایه قەت شتی لێناشارمەوە و هەموو شتێكم دەزانێت یارا ووتی تەرزه ئەو بابەتەی باسی دەکەم پەیوەندی بەژیانی خۆتەوە هەیه ووتم فەرموو قسەکە ووتی تەرزه ماوەیەکه دیاری برام تۆی چووه به دڵدا و زۆری خۆشدەوێیت و ئاشقی تۆ بووه هەموو رۆژ هەواڵی تۆ لە من دەپرسێ سەیرکه تەرزه ئێستا جواب مەده وه باشه بیری لێ بکەوه ئينجا دڵنيابه دیاری برام دەتکاته دڵخوشترین کچی ئەم دونیایه هیچم نەووت تەنها ووتم ( بیری لێدەکەمەوە) دواتریش هەموو شتم بۆ لانەى هاورێم باس کرد لانەش وتی ئەگەر دیارت به دڵه رازی بەچونکه کورێکی چاکە و لەوەتەی ئەیناسین هیچ شتێکی خراپمان لێی نەدیووه منیش بیرم کرده وه و به یارام وت باشە رازیم ئەویش بە دیاری وتبوو کە تەرزه رازیە ئیتر من و دیار بووین به خۆشەویستی یەکتر زۆر دڵ خۆشبووین هەمیشه رێزی دەگرتم و میهرەبان بوو لەگەڵم و دڵخۆشی دەکردم هەموو جار به مەبەستی خوێندن دەچووم بۆ ماڵی یارا لەگەل دیار دەبووم و قسەمان دەکرد دیاری جوان جوانی بۆ دەکریم رۆژێک موبایلێکی زور جوانی بۆ کریبوم روژانه بەتیل قسەمان دەکرد هەموو رۆژیش کە دەیبردمە قوتابخانە هەواڵی دەپرسیم رۆژ بە رۆژ خۆشەویستی دیار لەنێو دڵم زیاتر دەبوو کە قوتابخانە تەواو بوو من و لانە و یارا هەرسێکمان توانیمان دەربچین من توانیم یەکەمی پۆڵ خۆمان بم و دەرەجەم لەهەردووکیان بەرزتر بێت هاوین هات و خۆشەویستیەکەی من بۆ دیار گەورەتر ئەبوو هەمیشە بەتێل قسەمان دەکرد جار جاریش دەچووم بۆ ماڵیان دەمبینی و قسەمان دەکرد لەو

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 2 بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
#چیـرۆڪـی 📝

(#تەرزەی_بێ_بەخت)

بـــەشـــی دووەم 2

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

کات هاوینەدا ماڵی لانەی هاورێم کە وەک خوشکم وابوو گواستیانەوە بۆ شارێکی تر زۆر گریام و بێتاقەت بووم بۆ لانەی هاورێم چونکە لە منداڵیەوە پێکەوە بووین وەکو خوشکم وابوو ئیتر مەکتەب کرایەوە بوومە پۆلی 12 هەموو کات خەریکی خوێندن بووم هەندێ جاریش دەچوومە لای یارا دەمخوێند بەڵام زۆربەی کات خۆم بەتەنیا وانەکانم دەمخوێند چونک پۆلی 12 بووم کەمتر قسەم لەگەڵ دیاریش ئەکرد ئەویش دەستی کردبوو بە کارکردن سوپاس بۆ خوا توانیم پۆلی دوانزە بەسەرکەوتووی و دەرەجەی بەرز تێپەرێنم و ناجح ببم زۆر دڵخۆش بووم کە بەخەونەکەم گەیشتم یاراش توانی پۆلی 12 تەواو بکات هەر چەندە دەرەجەکەی زۆر بەرزیش نەبوو بەس هەر باش بوو من و یارا زۆر دڵخۆش بووین بەوەی دەچینە زانکۆ وە لەگەل دیاریش
نێوانمان گەرم و گوڕتر بوو هەمیشە پێی دەوتم تۆ خێزانی منیت ناویشمان بۆ منداڵەکانمان دانابوو باسی ئەو رۆژانەمان ئەکرد کە من جلی بوکێنی بۆ دیار لەبەردەکەم ئەویش بە قاتە رەشەکەیەوە زۆر جوان دەردەچین هەمیشە دەمووت ئەی خوایە کەی ئەو رۆژە دێت من ببمە خانمی دیار زستان هات و کاتی کردنەوەی زانکۆ بوو زۆر دڵخۆش بووم کە دەچمە زانکۆ و بەخەونەکەم ئەگەم بەڵام بەداخەوە ئەم دڵخۆشیەم زۆری نەخایاند رۆژە ناخۆش و رەشەکانم لێرەوە دەستی پێکرد باوکم کە کرێکاری دەکرد چەند مانگێک بوو کاری نەبوو نەیدەتوانی پارە و خەرجی زانکۆم بدات کرێی چەند مانگی خانوشمان نەدابوو لەلایەکی تریشەوە زۆر قەرزار بووین باوکم وتی تەرزە ئەمساڵ مەچۆ بۆ زانکۆ توانای خەرجی زانکۆی تۆمان نیە من شەو و رۆژ دەگریام و دوعام دەکرد شتێک ببێ و بتوانم برۆمە زانگۆ کە خەون و خەیاڵم بوو شەو نەبوو بەگریانەوە نەخەوم دیاریش زانیبووی زۆر خەمی لێم خواردبوو شەوێک گوێم لەباوکم بوو بەدایکمی ئەوت تەرزەی کچمان گەورە بووە ئەگەر کەسێکی چاک هاتە داوای بەشووی دەدەین کە ئەمەم بیست زیاتر بێتاقەت بووم و تێلم بۆ دیار کرد و هەموو شتێکم پێ وتت پێم وت کە بێتە داوام پێش ئەوەی بەشوم بدەن و بمدەنە کەسێکی تر تۆ وەرە داوام ئینجا بەڵێنم لێی وەرگرت کە رێگام بدات لای خۆێی خوێندنەکەم تەواو بکەم و بەخەونەکەم بگەم ئەویش رازی بوو و وتی لەماوەیەکی کەمدا قسە لەگەڵ ماڵەوە دەکەم و دێمە داوات وتم باشە دڵخۆشبووم چونکە لای دیار دەچمە زانکۆ و خوێندنەکەم تەواو ئەکەم دیار قسەی لەگەل ماڵەوەیان کردبوو داوای کردبوو بێنە داوای من بۆی باسی ئەوەی بۆیان کردبوو که چەند ساڵە ئاشقی منە و منی خۆشدەوێت بەڵام دایکی رازی نەببو وتبووی من برازای خۆمت بۆ دێنم برازاکەم لەو کچە جوانترە دیاریش رەتی کردبۆوە و وتبووی ئەو کچە وەک خوشکم وایە من بەس تەرزەم خۆشدەوێت و ئاشقی ئەوم چەند جارێک داوای لەدایکی کردبوو بێتە داوام دایکی رەتی کردبۆوە دەیوت من ئەو کچەم ناوێت ببێت بە بوکم رۆژێک دیار بەتورەی لەماڵ دەرچووبوو بە خێرایەکی زۆر سەیارەی لێخوریبوو بۆیە توشی حادیسە ببوو بەڵام سوپاس بۆ خوا تەنیا کەمێک بریندار ببوو زۆر خەمم خوارد و گریام کە دیار وای لێهاتووە لەسەر من ئیتر دیار وتبووی یان دەچنە داوای تەرزە و بۆم دێنن یان ئەرۆم و ئەم وڵاتە بەجێدەهێڵم ئیتر دایکی ناچار هاتە داوای من دەمەو عەسر بوو دایکی و یارا هاتن بۆ ماڵمان منیش خۆم جوان کردبوو زۆریش دڵخۆش بووم بەوەی دایکی دیار رازی بووە بەخێرهاتنێکی گەرمیانم کرد و چایم بۆیا برد دایکی دیار وتی هاتوینەتە داوای تەرزە بۆ دیاری کورمان دایکشم وتی یاخوا بەخێربێن خۆشحاڵین بە خزمایەتیتان قسە لەگەل باوکی تەرزە دەکەم و دواتر جوابتان ئەدەینەوە ان شاء الله لەو کاتەیە من خۆشبەخترین کەشی دونیا بووم و زەردەخەنە تەواوی روخسارمی گرتبوو چونکا هەم دەگەیشتم بە ئەشقەکەم هەمیش دەمتوانی بەخەونەکەم بگەم کە تەواو کردنی خوێندن بوو

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 3 بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
#چیـرۆڪـی 📝

(#تەرزەی_بێ_بەخت)

بـــەشـــی سێیەم 3

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

خوێندنەکەم بوو خەریک بوو لەخۆشیا بفرم بەڵام بەداخەوە دڵخۆشیەکەم زۆری نەخایاند دایکی دیار وتی ئەتوانم کەمێ قسە لەگەڵ تەرزە بکەم بەتەنیا دایکشم وتی فەرموو چوینە ژورێکی تر و دایکی دیار بەتورەی و رقێکی زۆرەوە سەیری دەکردم و وتی تەرزە خان جوان گوێی بگرە راستە ئێستا هاتومەتە داوات بۆ کورەکەم بەس ناچار بووم ئەوەش باش بزانە ژیانت لێ دەکەم بە دۆزەخ ژیانێک کەهەموو رۆژ بمری و بژیتەوە و خۆت ناچارانە داوای تەڵاق دەکەیت لەکورەکەم من هەرگیز تو بەبوکی خۆم دانانێم و وەک بوکی خۆم سەیرت ناکەم ئەوە باش بزانە تۆ ئێستا چاوەرێی ژیانێکی تازە و خۆشی لەدیار بەڵام من ژیانێکی تاڵ و جەهەنمیت پێ دەبەخشم من برازای خۆم داناوە بۆ کورەکەم منیش رێک گریام و ووتم توخوا بۆ وا دەکەی پورێ گیان تاوانم چیە ئاشقی کورەکەتم وتی وسکت بە هیچ مەڵێ دایکی دیار رۆشت و منیش بەچاوی پر گریانەوە چوومە ژورەکەی خۆم گریانێک گریام فرمێسکەکانم وشک نەدەبوون گریانی من رێک لەگریانی ئەو منداڵە ئەچوو کە دایکی نیە و لەسەر قەبری دایکی دەگری و بێناز کەوتیە شەو هات و دایکم باسەکەی بۆ باوکم کرد باوکیشم بانگی کردم منیش فرمێسەکەکانم سری و وتم فەرموو باوکە باوکم ووتی کچم دایکت شتێکی بۆ باس کردم ئیتر ژیان ئاوایە کچ ئەبێ شوو بکات و کوریش ئەبێ ژن بێنێ دیار کورێکی چاکە و خێزانەکەشی کەسانێکی چاکن و دراوسێی خۆمانن ماوەیەکە دەیان ناسین و هیچ خراپەیەکمان لێی نەدیون له خوا بەزیاد بێت باری دارایشیان باشە ئەگەر بەدڵتە دەڵێن بێنە پێشەوە وە ئەگەریش ناتەوێ ئەوە بەزۆر بەشووت نادەم تۆ هەر کچە تاقانەکەی منی قابیلە نەتوانم تۆ بەخێو بکەم بشمبورە کچەکەم خۆت باری دارایمان دەزانی بۆیە نەمتوانی بتنێرمە زانکۆ تا خوێندنەکەت تەواو بکەی منیش زۆر خەمبار بووم کە بەخەونەکەت نەگەیشتی کچە جوانەکەم ئەزانم ئاشقی خوێندن و تەواو کردنی زانکۆ بوویت منیش وتم دایە بابە بیری لێ دەکەمەوەو وەڵامتان ئەدەمەوە وتیان باشە کچە جوانەکەمان چومە ژورەکەی خۆم و دووبارە دەستم کردەوە بەگریان ئەوەنە گریابووم سەرینەکەم گشتی تەر ببو تەواوی شەوەکە ئەگریام و نوێژم ئەکرد و دوعام ئەکرد و ئەمووت خوایە بۆ ئەبێت وابێ هەم ئەشقەکەم هەم خەونەکانم لەدەست بدەم چ ژیانێکی سەختە خوایە خۆت ئاگات لە حاڵمە یارمەتیم بدە پەنجەرەی ژورەکەم کردەوەو لەلای پەنجەرەکە دانیشتم سەیری مانگ و ئەستیرەکانم دەکرد و بەرامبەریان بەگریانەوە خەو بردمیەوە ئەوەندە گریابووم چاوم سور ببۆوە بەیانیەکەی هەستام و دەست و دەموچاوم شۆری و چومە لای دایکم و وتم دایە من شو ناکەم بەدیار هیچ دڵم بۆی ناچێت ئەمشەو زۆر بیرم لێی کردەوە ئەگەر شوی پێ بکەم هەست دەکەم دڵخۆش نابم لەگەڵی هەست ناکەم من لەگەل دیار بگونجێم دایکم ویستی پەشیمانم کاتەوە و داوای لێم کرد دووبارە بیری لێبکەمەوە بەس وتم دایکە ئەمجارە هەرکەسێک هاتە داوام و بەدڵم بوو رێک شووی پێدەکەم دایکم وتی باشە کچم بەدڵی خۆت هەواڵی دایە ماڵی دیار و وتی کچەکەمان شوو ناکات و رازی نیە دایکی دیار زۆری پێ خۆش بوو بەس دیار ئەم هەواڵەی بیست شێت بوو رێک تێلی بۆ کردم و وتی راستە تۆ ناتەوێ شوو بەمن بکەی یان من هەڵە بیستوومە وتم بەڵێ من نامەوێ شوو پێ بکەم من تۆم خۆشناوێی و هەست دەکەم تۆ بۆ من گونجاو نیت من شایەنی کەسێکی باشترم چونکە من خوێنەوارم و تۆ نەخوێنەواری و خوێندنت تەواو نەکردووە کە ئەم قسانەم کرد دیار زۆر زیاتر تورە بوو منیش بەزۆر خۆم گرتبوو نەگریم دیار وتی راست ناکەی شتێک بووە و شتیک رویداوە دایکم قسەیەکی کردووه یان شتێکی پێت ووتووە وا تۆ رازی نابیت و رەتم دەکەیتەوە وتم نەخێر چی بڵێ وەڵامی من نەخێرە و تەواو برۆ خەریکی ژیانی خۆت بەو واز لەمن بێنە ئیتر تێلەکەم داخستەوەو سیمکارتەکەم شکاند بۆ ئەوەی نەتوانێ جارێکی تر تەلەفۆن بکاتەوە ئەوجا رۆشتم یارمەتی دایکم دا لەکاری ماڵ بەگەرویەکی پر لەگریان بەناچاری زەردەخەنەم دەکرد تا دایکم هەست نەکات گریاوم بەو شێوەیە شەوانم پر لە گریان و رۆژانەشم زەردەخەنەی درۆینە بوو گریانی شەوانەم رێک لەگریانی منداڵێکی هەتیو و کچێکی بەزۆر بەشوو دراو و بێوەژنێک دەچوو کە مێردەکەی لەدەست دابێت

هاورێیان ئەم چیرۆکە وشەکانی بەسەقەتی نوسراوە کێ یارمەتیم ئەدات ئەبێ دووبارە بنوسرێتەوە منیش زۆر کاتم نیە هەرکەس ویستی نامە بنێرێت بۆم

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 4 بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
#چیـرۆڪـی 📝

(#تەرزەی_بێ_بەخت)

بـــەشـــی چوارم 4

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

بگرە لەوان خراپتریش بووم هەموو شەوا لەبەردەم پەنجەرەکەم تا رۆژ دەبۆوە دەگریام و قسە و گریانەکانم هەمووی بۆ مانگ و ئەستێرە دەکرد و ئەوانیش بێدەنگ گوێیان لێم دەگرت نەمدەزانی شەوەکانی زستان خۆی وا درێژە یان فرمێسک و خەمەکانی من درێژی کردووە رۆژێک وەک جاران دووبارە زەردەخەنە درۆینەکانم کرد لەبەر خاتری دایکم زۆری نەبرد لەدەرگا درا و دایکم چوو دەرگای کردەوە بینی یارا بوو دایکم بانگی کردم و وتی تەرزە کچم یارای هاورێت هاتووە منیش چوم و وتم فەرموو یارا وتی کچێ ئەوە بۆ خۆت حازر نەکردووە ئەمرۆ رۆژی لەدایک بوونی نازەی هاورێمانە دەی خێراکە بابرۆین منیش وتم کوا ئەمرۆ رۆژی لەدایک بونێتی ئەو 4/10 رۆژی لەدایک بونیەتی یارا وتی چاک تێک چویت و شتت لەبیرکردووە ئەمرۆ رۆژ لەدایک بونیەتی دەی خێرا خۆت بگۆرە و وەرە برۆین دایکشم وتی دەی برۆ وتم باشە وامزانی بەراستی رۆژی لەدایک بونی نازەیە و منیش لەیادم کردووە وتم ئەی دیاریم بۆی نەکریوە یارا وتی خەمت نەبێت من شتم زۆر بۆی کریو پێت دەدەم تۆش پێی بدە وا دەزانێ تۆ کریوتە وتم باشە بەڵام یارا درۆی لەگەڵ کردم منی بردە باخچەیەک کە دیار ی لێبوو دیار چاوەرێی ئێمەی ئەکرد وتم بەداخەوە بۆت یارا درۆت لەگەڵ کردم دیار هات و وتی تەرزە چیبووە بۆ رازی نەبووی پێم بۆ پەیوەندی دەکەم وەڵام نادەیتەوە کوا عشقە جوانەکەی من و تۆ کە خەیاڵمان بۆی ئەکرد ئەی ئێمە بەیەکەوە نەدەبووین بە جوانترین بوک و زاوای ئەم دونیایە کوا ئەو رۆژانەی دڵخۆشبووین و ناومان بۆ منداڵەکانمان دادەنا تۆ چۆن ئەو رۆژانەت لەبیر کرد کە وا اڵێ تۆم ناوێ پێم بڵێ دایکم شتێکی پێت وت وا پەشیمان بویتەوە ها تەرزە شتێک بڵێ کە دیارم بینی نەمتوانی هیچ بڵێم ئەویش حاڵی لەمن باشتر نەبوو زانیم ئەویش گریاوە و خەمی خواردووە هاوارم کرد و وتم چی بڵێم دیار من تۆم ناوێ و تۆم خۆش ناوێت شایەنی تۆ نیم بۆ وازم لێی ناهێنیت ئەو کاتانەشی لەگەڵت بووم ئاشقت نەبووم هەمووی درۆ بوو ئیتر وازم لێ بێنە چیتر مەیەرەوە سەر رێگام و ژیانم من تۆم ناوێ ئیتر تەواو ئینجا دیار وتی باشە ئەوە بەیەکجاری ئەرۆم و نایەمەوە سەر رێگا و ژیانت بەڵێنت پێ دەدەم پەشیمان دەبیتەوەو دڵت بۆم تەنگ دەبێت چونکە تۆ یاریت بە دڵم کرد کە ئەوەندە ئاشقت بووم کە جارێکی تر من نابینیتەوە و پەشیمان دەبیتەوە یاراش وتی حەیف وات کرد تەرزە هاوارم بەسەر ئەویشدا کرد و وتم بەسە یارا ئەوجا شوێنەکەم بەجێ هێشت و گەرامەوە ماڵەوە کە گەیشتمەوە دایکم بەخێرهاتنەوەی کردم منیش وتم سوپاس دایە گیان وتی کچم خۆشبوو رۆژی لەدایک بوونی نازە ئەی بۆ وا زوو هاتیەوە پێم وابوو تا ئێوارە نایتەوە وتم دایە کەمێک سەرم دەهێشا بۆیە بەیارام وت بابرۆینەوە دایکم وتی چیتە کچە جوانەکەم نەخۆشی وتم نەخیر دایە گیان تەنیا کەمێک سەرم دەهێشێت دەچمه ژورەکەم دەخەوم بانگم مەکە بۆ نان خواردنی ئێوارە کێک و شیرینی زۆرم خواردووە هیچم پێ ناخورێت ئیتر چومە ژورەکەم و سەیری وێنەکانی دیارم دەرکرد و دەگریام بیری ئەو رۆژانەم دەکرد کە لەگەل دیار بووم و دەیبردینە قوتابخانە و ئەو کاتانەی بۆ خوێندن دەچوومە ماڵی یارا و قسەم لەگەل دیار ئەکرد و دڵخۆش بووم لەگەڵی و نازی ئەکێشام و لەخۆشی و ناخۆشی لەگەڵم بوو گریانم بۆ ئەو رۆژانە ئەهات کە تا بەیانی قسەم لەگەڵ دەکرد و دڵخۆشی دەکردم گوێم لە نامە دەنگیەکانی دەگرت و فرمێسک نەدەوەستا لەچاوم دووبارە هاورێ و هاودەمم پەنجەرەکەم بوو لەگە ئەستێرە و مانگ قسەم لەگەڵ ئەوان ئەکرد دووبارە شەوەکەم بە گریان بەرێ کرد کە بوو بە بەیانی خەبەرم بۆیەوە خۆزگە خەبەرم نەبوایەتەوە و بمردمایە ئەم هەواڵەم نەبیستایە

هاورێیان ئەم چیرۆکە وشەکانی بەسەقەتی نوسراوە کێ یارمەتیم ئەدات ئەبێ دووبارە بنوسرێتەوە منیش زۆر کاتم نیە هەرکەس ویستی نامە بنێرێت بۆم

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 5 بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
من بـاش نیم لـەبیـرهێنـانـەوە بـەڵام..!!
رۆژانێڪ هـەن ڪەنـاتوانم بیرم بچێت..!!

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
#چیـرۆڪـی 📝

(#تەرزەی_بێ_بەخت)

بـــەشـــی پێنجـەم 5

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

خۆزگە خەبەرم نەبوایەتەوەو بمردمایە ئەم هەواڵەم نەبیستایە دیار پورزاکەی خۆی مارە کردبوو دایکی خەونەکەی هاتە دی و ئەو کچەی بۆ هێنا کە خۆی دەیویست نازانم بە چ وشەیەک یان قسەیەک وەسفی حاڵم بکەم کاتێ ئەوەم بیست تەنها دەزانم وەک مردووم لێ هات جەستیەکی سارد و سر و بێ دڵ تەنها هەناسەم دەدا چومەوە ژوورەکەم ئەمجاە جیاواز لەجارانی تر گریانێک گریام ئەگەشتە حەوت تەبەقەی ئاسمان ئەو شەوە جیاواز لەشەوەکانی تر بووم چونکە بۆ هەمیشە هەم ئیشقەکەم هەم خەونەکەم کە زانکۆ بوو لەدەستم دا دووبارە وێنەکانی دیارم دەرکردو و بەسەریەوە دەگریانم زۆر گریام و هاوارم دەکرد و ئەمووت خوایە بۆ دەبێت وابێت ئەو هەموو ناخۆشی و ئازارەم بەسەرهات بۆچی تەواو نابێت ئیتر ژوورەکەم بۆ من وەک زیندان وابوو ئاخۆ حاڵت ئەبێ چۆن بێت گەر لەنێو چوار دیواری ماڵدا بیت و دڵت شکابێت و ئەشقەکەت و گشت خەون و خەیاڵی منداڵیت لەدەست دابێت کێ دەتوانێ وەسفی ئەم وێرانیەم بۆ بکات من نازانم بڵێم چی تەنها ئەوە نەبێ کە مردنێکی بێدەنگم بەسەر هاتبوو هەستم بەخۆم و دڵم نەدەکرد هەموو گیانم دەسووتا بە بیرکردنەوەی هەر یاردگاریەکی دیار زیاتر دەگریام ئەو شەوە ئەوەندە گریام نەم ئەتوانی چاوم بکەمەوە دووبارە چوومەوە بەردەم پەنجەرەکەم و وەک شەوەکانی تر قسەم بۆ مانگ و ئەستێرەکان دەکرد ئاسمان تەم و شەوێکی سارد و درێژی زستان لەگەل دڵە ساردەکەی ما هیچ جیاوازیان نەبوو ئیتر ئەو شەوەشم لێ رۆیشت و رۆژ بویەوە لەبەر خاتری دایکم و باوکم بەسەر خۆمم نەدەهێنا بەڵام تەواو لاواز ببوم و نانم نەدەخوارد دایکم هەمیشە ئەیوت هەستەکەم نەخۆش بیت کچم منیس بەپێکەنینەوە ئەمووت نەخێر دایکە هیچ عەیبم نیە ئەها کچەکەت چەندە بەهێزە و عەیبی نیە ئیتر چەند رۆژ تێپەری هەواڵم بیست دیار ژنەکەی گواستۆتەوە و ماڵی بردوتە شارێکی تر و لەوێ دەژی هەر ئەم وتت ئەی خوایە ئێستا دەبێ دیار چەند جوان بێ بەو قاتە رەش و ریشە تەنکەیەوە خۆ دەبوایە لەبری ئەو ژنەی من بوکی بومایە بەس ئاخ ژیان بێ رەحمە زۆر دیار بەڵێنەکەی خۆی بردە سەر و بۆ هەمیشە لەژیانم رۆیشت منیش وەک جاران خەمم بۆی ئەخوارد و هەمیشە شەوان سەیری وێنەکانیم ئەکرد و ئەگریام و لەگەڵ یادگاریەکانی دیار دەژیام هەمیشە بیری خۆی و قسەو پێکەنینەکانیم ئەکرد کەهیچ کات لام نەبوو من لەدوای دیار توشی نەخۆشی بووم بەردەوام سینەم دەهێشا بەس هیچم بەماڵێ نەدەوت ئێمە بۆ بژێوی پارەی تەواومان نەبوو جا نەخۆشی منیشی بێتە سەر چەند هەفتەیەک تێپەری هاورێیەکی باوکم هات ۆ ماڵمان و منیش ئاو و چایم بۆیان برد هاورێی باوکم وتی کاک عەلی ئەمە کچە تاقانەکەتە باوکیشم وتی بەڵێ هاورێکەی باوکم وتی ماشاء الله گەورە بووە تەمەن درێژ بێت باوکم وتی سوپاس لەگەڵ منداڵەکانی تۆشدا هاورێکەی باوکم وتی کاک عەلی بەتەمانیت بەشووی بدەی باوکم وتی ئەگەر قسمەت بێ و کسێکی باش بێتە داوای و بەدڵی بێت بۆ نا هاورێکەی باوکم وتی وەڵا کاک عەلی کورێکی خزمان هەیە بەتەمایە ژن بێنێ کورێکی چاک و جوانە بەس دایکێکی پیری هەیە خانوو ماڵ و شتیشی هەیە بۆ نایەی کچەکەتی پێ بدەیت باوکیشم وتی با رای خۆی و دایکی وەرگرم وەڵامت ئەدەمەوە جا لەخزمی تۆ باشترم دەست دەکەوێت ؟؟ ئیتر باوکم پێی ووتم شتێکی وا هەیە منیش لەدوای دیار نە دڵ نەهەستم مابوو وتم ئەگەر ماڵێکی باشن با بێنە پێشەو بەس بەو مەرجەی رێگا بدات زانکۆ تەواو بکەم ئیتر ئەوە بوو ماڵەکە هاتنە ماڵمان و کورەکە کە خۆی ناوی ئاسۆ بوو لەگەڵ دایکی و دوو خاڵی هاتن کورێکی خراپ دیار نەبوو باڵا مامناوەند و چاو قاوەیی بوو بەڵام هێشتا دیارم لەو جوانتر بوو ئیتر یەکمان بینی و ئاسۆ منی بەدڵ بوو

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 6 بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
#چیـرۆڪـی 📝

(#تەرزەی_بێ_بەخت)

بـــەشـــی شـەشـەم 6

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

ئیتر بەو مەرجەی زانکۆ تەواو بکەم ئیتر ئەو رۆژە دووبارە هیوام بۆ گەرایەوە بەوەی دەگەرێمەوە زانکۆ و تەواوی دەکەم چەند هاورێکانم گەیشتبوونە قۆناغی دووەم بەڵام بریارم دابوو لەسەرەتاوە دەست پێ بکەمەوە و ژیانێکی تازە بژیم و هەموو رابردووم لەبیر بکەم ئەویش بەڵێنی دابوو کە رێگا بدات زانکۆ تەواو بکەم ئیتر چومە ژورەکەم و گشت وێنە و یادگارییەکانی دیارم سوتاند و بۆ کۆتاجار چومەوە لای پەنجەرەکەوە بۆ کۆتا جار قسەم لەگەڵ مانگ و ئەستێرەکان کرد ئەمجارە بەگریانەوە نا بەڵکو بەدڵێکی پر هیواو ئومێدەوە هەر چەندە سەخت بوو بەڵام بریارمدا چیتر لە رابردوو نەژیم و هەموو شت لەبیر بکەم و پیاوەکەم خۆشبوێت و رێزی لێ بگرم و میهرەبان و باشبم لەگەل خۆیی و دایکی کۆتا رۆژم لماڵی باوکم و رۆژی گواستنەوەم هەر کە لە ساڵۆنەکە هاتمە دەرەوە و دەستی ئاسۆم گرت ئیتر ژیانە تازەکەم دەستی پێکرد ئاهەنگێکی خۆش کرا و چوومە ماڵ و حاڵی خۆم پیاوەکەم لەگەڵم باش و میهرەبان بوو داوای هەرچیم بکردایە نەیدەوت نا و،زۆر رێزی لێدەگرتم گەرامەوە زانکۆ و زۆر دڵخۆش بووم و دووبارە رۆژە خۆشەکان دەستی پێکردەوە هم لەزانکۆ دەمخوێند هەم خزمەت ماڵ و مێردیشم ئەکرد هیچ کێشەم نەبوو لەگەل پیاوەکەم بەڵام خەسووم زۆر جار ئەیوت من ژنم بۆ کورم هێنا تا خزمەتی من و ئەو بکا و ماڵ و میوان بەرێوە بەرێت نەک خەریک خوێندن بێت هتمیشە ئەیوت من خەریک کارم و بوکەکەشم خەریک خۆ جوان کردن و زانکۆیەتی من گوێم نە دەدایە قسە و تورە بوونەکانی و هەر وەک دایکم خەسووم خۆشدەویست و رێزم دەگرت زوو زوویش شەری لەگەل دەکردم بەس هەر پێم ئەوت دایە ئیتر سوپاس بۆ خوا قۆناغی یەکەمم بەسەرکەوتووی بری هەرچەندە دەرەجەم
زۆر بەرزیش نەبوو لەچاو هی قوتابخانە بەس سوپاس بۆ خوا سەرکەوتوو بووم ئەوکات خودا لەبەخششی خۆی پێی بەخشیم و دوگیان بووم کە ئەو شتەم زانی لەخۆشیا خەریک بوو باڵ بگرم پیاوەکەم زیاتر خۆشی ویستم هەمووکات لەلام بوو قەت جێینەدەهێشتم و چیم ویستبا بۆی دەهێنام و نەیدەوت نا خەسوشم کەزانی دوگیانم لەگەڵم زۆر باش بوو هەمیشە لەخۆشیا دەگریام و سوپاسی خودام ئەکرد بەهۆی دوگیان بونەکەم پیاوەکەم رێی نەدا بچمەوە زانکۆ و وتی کەمنداڵەکە لەدایک بوو ئینجا خوێندنەکەت تەواو بکە منیش رازی بووم دوگیانیەکەم بووە پێنچ مانگ و زۆر دڵخۆش بووم بەڵام ئەم دڵخۆشیەم زۆری نەخایەند دووبارە رۆژە رەش و ناخۆشەکان هاتنەوەو بەرۆکی منیان گرتەوە باوکم کە ئیشی کرێکاری دەکرد بەهۆی کەوتنی لە بینایەکدا لەکاتی کارکردندا بەرببۆوە و دەستبەجێ وەفاتی کردبوو خۆزگە دەمردم و هەواڵی مردنی باوکم نەدەبیست چەند رۆژێکی ناخۆش بوو وەک شێتم لێهات کە ئەم هەواڵەم بیست زۆر زۆر گریام خۆ قەت گریان لەچاوی من وشک نەبووە لە پرسەی باوکمدا مناڵەکەم لەبار چوو توش خوێن بەربونی ناوەکی بووم و دکتۆر وتی مەحاڵە جارێکی تر منداڵت ببێتەوە ئەگەری زۆر کەم هەیە دوگیان بیتەوە ئاخ دووبارە مردنێکی تر بەس پێم بڵێ ژیان ئەم هەموو ناخۆشی و سەخت و ئازارە چیە بەمنی دەدەی ڕۆژێک دڵخۆش بم دەبێ سەدەیەک باجەکەی بدەم و بگریم کۆرپەلەکەم مرد بێ ئەوەی جارێکش لەباوشی بکەم ئاخر هێزی گریانم نەما زۆر ماندوو بووم ئیتر پرسەی باوکم تەواو بوو دایکم بێوەژن کەوت و منیش لەنەخۆشخانە دەرچووم بەئازارێکی زۆرەوە ئەو منداڵەی کە نەمبینی مرد ئەبێ ئازاری ئەو دایکە چی بێت ئێوە پێم بڵێن ناوی ئەم ئازارە بنێم چی کە کۆرپەلەکەم نەدی و دونیایەک جلک و شتی منداڵانەم بۆی کریبوو خەیاڵی جوانم بۆی کردبوو نازانم ناوی ئەم ئازارە بنێم چی خوایە ئیتر لێرەوە رۆژە ناخۆش و رەشەکانم دەستی پێکردەوە خەسووم هەموو رۆژێ قسەی پێ دەوتم دەیوت من یەک کورم هەیە و چاوەرێی نەوەی بووم تۆش چیتر منداڵت نابێ و چیتر نابیتەوە بەدایک تۆ قەت ئاگات لە نەوەکەم نەبوو هەڵەی خۆت بوو ویستت لەبار بچێت رۆژ نەبوو خەسووم قسەم پێ نەڵێت پیاوەکەشم گۆرا لەگەڵم وەک جاران خۆشی نەدەویستم و رێزی نەدەگرتم و لەسەر بچوکترین شت قسەی پێ دەوتم و لێم تورە دەبوو و شەری لەگەڵ دەکردم کار گەیشتە ئەوەی ژنم بەسەردا بێنێت بەقسەی دایکی کرد و ژنی هێنا و دووبارە مردنێکی ترم بینی نەم دەزانی من باجی کام گوناح دەدەم وا ئەو هەموو ئازارەم بەسەر دێت

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 7 بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.🫀

#شەوی_هــەیــنــی
#ســەڵاوات_سورەکـهـف_لەبیرمەکەن

𝙶 𝚄 𝙻 𝙻 𝙰 🌸

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
#چیـرۆڪـی 📝

(#تەرزەی_بێ_بەخت)

بـــەشـــی کــــــۆتـــایـی 🖐

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

لە یەک ماڵ لەگەڵ ئەو ژنە دەژیام کەناوی رێناس بوو پیاوەکەم چیتر منی نەدەویست نەخۆشەویستی نە رێز هیچ نەما لە نێوانمان وەک خێزانی نا وەک سواڵکەرێک سەیری دەکردم لەو ماڵە هەمیشە لەگەڵ ژنی دووەمی بوو دەیبردە بازار و گەشت و گەران و پیاسە من لەگەل ئازار و رۆژە ناخۆشەکان راهاتبووم و هیچم بەلاوە گرنگ نەبوو راستی بڵێم گوێم لێ نەبوو کە پیاوەکە هەموو شت بۆ ئەو ژنە دەکا و بۆ من هیچ ناکا و وەک خزمەتکارێک سەیرم ئەکات لەو ماڵە دوای ماوەیەک رێناس دوگیان بوو ئاسۆ زیاتر لەجاران خۆشەویستی و نازی پێ دەدا من زۆرم پێ خۆشبوو چونکە ئاسۆ دەبوویە باوک دڵخۆشی ئاسۆم دەویست بەڵام مناڵەکەی خۆمم دەهاتەوە یاد و دووبارە گریان بویەوە هاورێم دوبارە شەوانی تەنیای و دووبارە ئەستێرە و مانگ بونەوە هاورێم پەنجەرەم دەکردەوەو دووبارە قسەم بۆ مانگ و ئەستێرە دەکرد لەو کاتەوەی رێناس دووگیان ببوو پیاوەکەم هیچ شەوێک نەدەهاتە لام بخەوێ من هەر بەتەنها دەخەوتم و لەگەڵ ئەستێرە و مانگ وەک رۆژانی رابردووم بوینەوە هاورێ خۆ پێشتر لەماڵی باوکم خوا حافیزیم لە مانگ و ئەستێرە کردبوو بەس وادیارە دووبارە ببونەوە هاورێم رێناس زۆر مەکر باز بوو زۆر جار بەدرۆ و بوختان بەدەست ئاسۆ منی بەلێدان دەدا دووبارە ژیانێکی پر لە ئازار و جەهەنمی دەژیام بەڵام هیچ قسەم نەدەکرد و هیچم نەدەوت هەمیشە بێدەنگ بووم رێناس کورێکی جوانی بوو ناویان لێنا ئاراس ماشاء الله زۆر جوان بوو چاو رەشێکی سپی پێست بوو رێک لەئاسۆ دەچوو ئاسۆ و خەسووم زۆر دڵخۆش بوون هەم ئاسۆ هەم خەسووم رێناسیان خۆشدەویست و میهرەبان بوون لەگەڵی رۆژێک شیرم بۆ مناڵەکەی ئاسۆ ئامادەکرد کەمێک ئاوەکەی گەرم بوو رێناس کردیە رۆژی خۆی و یەک دونیا قسەی کرد و لەسەر ئەوە ئاسۆ زۆر قسەی پێ وتم و زۆری لێدام ئەوەندەی لێدام دەم و لوتم خوێنی لێدەهات وە دەست و قاچێکشم شکا خۆشم جاران ئازاری سینگم هەبوو ئیتر لە جاران زیاتر ئازاری هەبوو دایکم کە بەمەی زانی هات و وتی دەبێ کچەکەم تەڵاق بدەی بەو جۆرە منیش داوای تەڵاقم کرد و من و دایکم هەردووکمان بێوەژن ماینەوە و هەر لەماڵە کۆنەکەی باوکم دەژیاین ئیتر بەخەونەکەم نەگەیشتم زانکۆم تەواو نەکرد دوبارە چومەوە ژورەکەی جاران بەڵام ئەمجارە جیاوازتر لەجاران شەوان هیچ نەدەگریام چونکە ئەوەە گریا بووم فرمێسک وشک ببوو گریانم نەدەهات لەگەڵ ئەو هەموو ئازارانە راهاتبووم تەنها هاورێم مانگ و ئەستێرەکان بوو هەموو شەو لە پەنجەرەکەوە سەیریانم دەکرد و قسەم بۆیان دەرکرد دەبوو بۆ بژێوی خۆمان کار بکەم بیستم کۆمپانیایەک سکرتێری پێویستە چونکە منیش خوێنەوار بووم و شەهادەی پۆلی 12 م هەبوو وەرگیرام و دەستم بە کارکردن کرد باورم نەدەکرد لەکۆمپانیا کێم بینی تارای هاورێم ئەو کچەی وەک خوشکم وابوو ئەو منی ناسیەوە چونکە من وەک جاران بووم بەڵام من ئەوم نەناسیەوە چونکە زۆر گۆڕا بوو زۆریش جوان ببو منیش نە جوانیم مابوو نەهیچ زۆریش لاواز ببووم باوەرم نەدەکرد تارام بینیوەتەوە بەبینینەوەی زۆر دڵخۆش بووم تارا شووی بەخاوەنی ئەو کۆمپانیایە کردبوو کە من کارم لێی دەکرد زۆر دڵخۆشبووم باوەشم پێدا کرد چونکە زۆر بیرم کردبوو تارا وتی زۆر گۆراوی تەرزە ڕەنگی مردوت لێ نیشتووە چیبووە بۆ ئاوایت منیش هەمووشتێکم بۆی باس کرد هەردووکمان دەسمان کرد بەگریان ئەو هەر زۆر گریا بەهۆی ئەوەی ژیانم ئاوا بردۆتە سەر وتی دەبێ تۆ و دایکت لەگەڵ ئێمە بژین ئێمە خانویەکی گەورەمان هەیە جێگای ئێوەش دەبێتەوە هاوسەرەکەی کەناوی عومەر بوو کەسێکی زۆر باش بوو ئەویش وتی دەبێ بێن لەگەڵ ئێمە بژین ئیتر من و دایکم رازی بوین تارا دکتۆر پێی وتبوو ناتوانی دوگیان ببیت و مناڵت ببێت بەڵام پیاوەکەی ئەوەندەی تارا خۆشدەویست هەرگیز بیری لەوە نەکردبویەوە ژنی بەسەر بێنێت بۆیە کچ و کورێکیان لەخانەی بێسەرپەرشتان هەڵگرتبۆوە و بەخێویان دەکرد چونکە منیش منداڵم نەدەبوو ئیتر منیش مناڵێکم هەڵگرتەوەو بەخێوم کرد ئەمجارە بەتەنیا نەبووم بەڵکو لەگەڵ مناڵەکەم شەوان لە پەنجەرەکەوە قسەم لەگەڵ ئەستێرە و مانگ دەکرد هەستم بەدڵخۆشی دەکرد بە هۆی هەبونیەوە هەستم بەبونە دایک ئەکرد ئێستاش مناڵەکەمم بەقەت هەموو دونیا خۆشدەوێت و بەیەکەوە لەگەڵ دایکم لەماڵی تارا ی هاورێم دەژین لەکۆتایدا دەڵێم......

((ژیان هەرچەندە سەخت و ناخۆش بیت و ئازارمان پێ بدات لەکۆتاییدا هەر باش ئەبێت و دەرگای خۆشیەکان بەرووماندا دەکرێتەوە))

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

گەیشتینە کۆتایی بەخوداتان ئەسپێرم 🖐

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
نوسینەکانم هەمیشە بۆ ئازارەکانم بـوون
بڵێی ڕۆژێک بۆ خۆشیەکانم بینووسم..!!🖤

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
هــەر ڪـەس بـاسی تـۆی ڪـردبـا..!!
بێدەنگـم ئـەڪـرد بەڵام ئـەوەی بـاسی..!!
منی لای تــۆ ڪـرد بـــاوەڕت پێی ڪـرد
..!!

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
Live stream finished (25 minutes)
Live stream finished (1 minute)
2025/06/25 19:14:28
Back to Top
HTML Embed Code: