Telegram Web
Forwarded from پەناگــە |🤍 (NMA)
100_دعاء_من_الكتاب_والسنة_للشيخ.pdf
2.8 MB
100دوعا لە«قوڕئــان و فەرموودە»دا
تێکەڵـی دوعاکانـی خۆتانی بکەن؛خودا قبوڵـی بفەرمووێ لەھەمـوو لایەک🌱
Forwarded from پەناگــە |🤍 (ɴᴍᴀ)
- ئەوپەڕی خۆشەویستـی ئەوەیە ناوی ئەوکەسەلە دوعاکانتا هەبێت “)
با کەس لە ئێوە خۆشەویستـانی خۆی لەیاد نەکات لە دوعاباشەکانی ئەم ڕۆژە بونیان هەبێ🤍
تقبل اللە منا ومنکمـ
یاخوا جەژنتان پیرۆزبێ و بگەن بە جەژنی بەهەشتیش 🌱💓
«ئەبێ ڕقیان چۆن بێ بۆ ئیماندارەکان؟»


ئیبن تەیمیە(قدس اللە روحە) فەرموویەتی:
یەهودییەکان ڕقیان لەو پێغەمبەرانە بوو کە بۆیان ڕەوانە کرابوو، ئەی چی دەربارەی ڕقیان بەرامبەر بە ئیمانداران؟!

📖|الجواب الصحیح لمن بدل دین المسیح٣/١١٠|
Forwarded from ڕووح
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🌟❤️

ڕزگاربوونی سوریا پیرۆزبێت لەهەموو ئومەتی ئیسلامی😭♥️♥️♥️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from پەناگــە |🤍 (ɴᴍᴀ)
[چی ئەکەن و چی دەڵێن لەکاتی بومەلەرزە]
Forwarded from پەناگــە |🤍 (ɴᴍᴀ)
جعفری کوڕی برقان پێی گەیاندین کە عومەری كوڕی عبدالعزیز نوسی بۆمان:
لەپاشان ، ئەم بومەلەرزەیە شتێكە اللە تعالی بەندەكانی پێ سزا دەدات ، نوسیومە بۆ شارەكان كە لە ڕۆژی فڵان و مانگی فڵان دەربچن، جا ھەركەسێك شتێكی ھەبوو با بیبەخشێت

خوای گەورە فەرموویەتی:
«قد أفلح من تزكى*وذكر اسم ربه فصلى»
واتە: بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه‌.

- ئێوەش بڵێن وەك چۆن باوكتان ئادەم «عليەالسلام»فەرموویەتی :

«ربنا ظلمنا أنفسنا وإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين»

واتە:په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێماندا نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین


- ئێوەش بڵێن وەک «نوح عليەالسلام»فەرموویەتی:

« وإلا تغفر لي وترحمني أكن من الخاسرين»

واتە:خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمدا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه‌.


-ئێوەش بڵێن وەك يونس «عليەالسلام»فەرموویەتی :

«لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين »


واتە:پەروه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه شایستەی پەرستن بێت جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه‌، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم.

———
📖ابن أبي الدنيا كتاب العقوبات الالٰهية-٣٣
Forwarded from پەناگــە |🤍 (ɴᴍᴀ)
•|🌙


لە طلحةی کوڕی عُبيدِ اللە ،پێغەمبەر ﷺ ئەگەر هیلال-مانگی تازە-ی ببینیایە دەیفەرموو: اللَّهُمَّ أَهِلَّهُ علَيْنَا بِالأَمْنِ والإِيمَانِ، وَالسَّلامَةِ والإِسْلامِ، رَبِّي ورَبُّكَ اللَّه.

- رواه الترمذي|3451
Forwarded from پەناگــە |🤍 (ɴᴍᴀ)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
....🌙


مانـــگی ڕەمەزانتان پیرۆزبێ
و خوای پەروەردگار بیکاتە مانگی پاکبونەوەی تاوان
و گوناهمان و بەرەکەت بخاتە کات و ساتمان
هەتا زیاتر تاعەت و گوێڕایەڵی ئەو بکەین
کاتە پڕ خێرەکانتان بە شتی بێ مانا و بێ سود بەزایەع مەدەن
و هەتا ئەتوانن عیبادەت بکەن و بکەونە پێشبرکێی یەکتر
لەبەرامبەر بەدەستهێنانی بەهەشت و ڕەزامەندی اللە تعالىٰ
وە یەکتر ئاگاداربکەنەوە لە خێرەکان و دەستی یەکتر بگرن بەرەو
زیاتر خواپەرستی و کردەوەکانتان با پڕ ئیخلاص بێ
و شوێنکەوتەی رسول اللە«صلی اللەعلیەوسلمـ» بن.
Forwarded from پەناگــە |🤍 (ɴᴍᴀ)
«خۆشۆردن بۆ شەوێک کە گومان دەکرێ شەوی قەدر بێت»
Forwarded from پەناگــە |🤍 (ɴᴍᴀ)
🌿ابن جریر دەفەرمووێ:موسڵمانانی پێشوو-سەلەف-پێیان خۆش بوو کە هەموو شەوێک لە دە شەوەکەی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا خۆیان بشۆن.


🌱نەخەعي لەو دە شەوەدا هەموو شەوێک خۆی دەشۆرد
هەندێ کەسیش هەر شەوێ گومانی ئەوەی لێ بکرایە کە شەوی قەدرە ئەو شەوە خۆی دەشۆرد و خۆی بۆنخۆش دەکرد
زیری کوری حوبەیش شەوی بیست و حەوتی هەموو ڕەمەزانێ فەرمانی بە خۆشۆردن دەکرد.


🪴ئەیوبی سختیانیش شەوانی بیست و سێ و بیست و چوار خۆی دەشۆرد و جلی تازەی لەبەردەکرد و بە بخورد خۆی بۆنخۆش دەکرد و دەیفەرموو: شەوی بیست و سێ بەلای خەڵکی مەدینەوە قەدرە،وە شەوی دواتر-٢٤- شەوی ئێمەیە -واتە بەلای بەصرییەکانەوە شەوی ٢٤ قەدرە٠

ثابت ی البناني و حمید الطویل «رحمهما اللە» خۆیان بۆنخۆش دەکرد و خۆیان دەشۆرد بۆ٢٤ و٢٣ـی مانگی ڕەمەزان .
اللهمـَّ إنَّكَ عَفوٌّ تُحِبُّ العَفوَ فاعفُ عنَّا🤲
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🗓ڕەنگە ئەمشەو شەوی قەدر نەبێت
✔️بەڵام هەموو شەوێکی ڕەمەزان شەوی ڕزگاربوونە لە ئاگری دۆزەخ

🌟کەمتەرخەمی مەکەن لە عیبادەتەکانتان خەڵکینە🤎
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from پەناگــە |🤍 (سوزي)
شەوی ٢٧

زر بن حبيش فەرموویەتی:
«ئەگەر نەفامەکانتان نەئەبوو- کەئەم کارەی ببێت بەفیتنە بۆیان- ئەچووم وەکو بانگ دەستم دەگرت بەگوێمەوە و هاوارم دەکرد کە: شەوی قەدر شەوی بیست و حەوتەمی ڕەمەزانە، ئەو کەسە بۆی گێڕاومەتەوە کە درۆی نەکردووە لەە کەسەی کە درۆی نەکردووە- مەبەستی أبي بن کعب ە کە فەرموودەکەی گێڕاوەتەوە بۆی لەپێغەمبەری خواوە ﷺ-»

صحيح ابن خزيمة(٢١٨٧)📚
مەحبەت ئەوەیە لە دوعا خێرەکانمان یەکتری لەیاد نەکەین🩷

ئەبو دەرداء«🔹» فەرموویەتی:

🔖من کاتێ دوعا بۆ براکانم ئەکەم لەسوجدەدا
ناویان ئەهێنم بە ناوی باوکیشیانەوە!🔖

[تارخ دمشق ١٨٨/٤٧]
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🎊تقبل اللە منا ومنـکمـ🎊
جەژنتان پیرۆزبێ یاخوا هەر لەخۆشی و جەژنابن🌷
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from پەناگــە |🤍 (ɴᴍᴀ)
جەژنـــــی بەهەشتـ🤍”)


ڕۆژەکانی جەژنی ئیمانداران لە بەهەشتـا ئەو ڕۆژانەن کە دەچنە سەردانی پەروەردگاریان
جا سەردانی دەکەن و ڕێزیان لێ دەگیرێت ئەوپەڕی ڕێز!
جا خوای گەورە خۆی دەردەخات بۆیان و ئەوانیش سەیری دەکەن ، جا خودا هیچ شتێکی نەبەخشیوە پێیان هێندەی دیداری خۆی خۆشەویستتربێ لایان
وە ئەوە ئەو «زیاترە»ی کە لەم ئایەتە هاتوە بەمانای دیداری اللە دێت :«لِّلَّذِينَ أَحْسَنُواْ ٱلْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌ»

واتە: بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه‌یان کردووه‌ پاداشتی چاکتر (به‌هه‌شت) و زیاتریان هه‌یه‌ (که‌ بینینی خودایە)..•
جا خۆشەویست جەژنی بۆ نیە جگە لە نزیکبوونی لە خۆشەویستەکەی-خودا-


[لطائف المعارف |278|]
2025/04/13 07:54:23
Back to Top
HTML Embed Code: