ڕێسای_زەروورەت؛_مێزووی_نهتهوهبهك.pdf
156.1 KB
فایلی #pdf
📗 ڕێسای زەروورەت؛ مێژووی نەتەوەیەک
(ئێمە مەحکوومین یا بە داهێنان یان بە توانەوە.)
✍#کەیهان_عەزیزی
🤝لێرەین ↙️
🆔 @parantez_net
➖➖➖➖➖➖➖

🔳 شۆڕشی یەزدانشێر لەپێناو کوردستانی سەربەخۆ
✍ #ئاسۆ_مامزادە
ساڵی ١٨۵٤ ز. چەخماخەی شەڕی لە بتلیسەوە لێ دا و بە ٢٠ هەزار جەنگاوەرەوە توانیی ئەو شارە بگرێت. پاش گرتنەوەی بتلیس حاكمە توركەكەی ڕاو نا و حاكمێكی كوردی بۆ دانا؛ ئینجا هێزی لەبەریەک هەڵوەشاوەی سوپای بۆتان بە سەركردایەتیی تاڵی بەگ و كوڕەكانی بەدرخان خۆیان ڕێک خستەوە و چوونە ناو سوپای یەزدانشێرەوە و سەرانسەری باشووری وان و پاشان موسڵیان بەبێ بەرگرییەكی ئەوتۆ گرت. دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر چەک و تەقەمەنی لەو مۆڵگە گرینگەی لەشكری عوسمانی، ڕێی بۆ خۆش كرد بۆ ئەوەی هێزەكەی بگەیەنێتە ٣٠ هەزار كەس.
ئێزدییەكانی دەوروبەری موسڵیش بە سەركردایەتیی حسێن بەگ، پاش ئەوەی سوپاکەی عوسمانییان تێكشكاند، چوونە ناو سوپای یەزدانشێرەوە و یارمەتیدەرێكی گەورە بوون بۆ ئەوەی بە خێرایییەكی لەڕادەبەدەر سیرت بگرنەوە كە ناوەندی سەرەكیی ئیداری و سەربازیی عوسمانی بوو لە كوردستان و دوو هێزی تایبەتی كە یەكیان لە بەغدا بوو، بە هاوبەشی دەیانپاراست.
لە ئاکامدا خاكێكی زۆری لە بەغداوە تا وان و دیاربەكر خستە ژێر ڕكێفی خۆیەوە؛ ئەو كارەی یەزدانشێر هیوایەکی زۆری بەخشییە خەڵكی كوردستان، بە جۆرێک كە تەنانەت پیرەپیاوێكی زۆر بە چەكی خۆیانەوە چوونە ناو سوپای یەزدانشێر و هەموو شازادەنشینەكانی كوردستانی لەگەڵ كەوت و ئاشووری و ئەرمەنی و تەنانەت یۆنانییەكانیش هاتنە ناو شۆڕشەوە؛ بە جۆرێک كە تا كۆتایی هاوینی ١٨۵۵ ز. ژمارەی جەنگاوەرانی گەیشتبوونە ١٠٠ هەزار كەس.
ڕووسەكان وردە وردە پەنایان بردەوە بەر مۆڵگەی زستانەی خۆیان، ئەوەش دەرفەتێكی باش بوو كە بابی عالی سەرنجی زیاتر بخاتە سەر كوردستان، بریتانیا و فەرانسە كە لە یەک بەرەدا بەرانبەر ڕووسیە لە شەڕدا بوون (شەڕی كریمیا) و دژی دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆ بوون، چونكە بەپێی هەڵكەوتەی مێژوویی و جوگرافی دەترسان ببێتە هاوپەیمانی ڕووسیە.
بریتانیا و دەوڵەتی عوسمانی كە زانیان ناتوانن بە شەڕ بەرەنگاری یەزدانشێر ببنەوە، دەستیان كرد بە داڕشتنی پیلان. لە كۆتایی ساڵی ١٨۵۵ ز. بریتانیا نوێنەری خۆی (نەمرود ڕەسام)ی لە مووسڵەوە نارد بۆ لای یەزدانشێر و داوای لێ كرد قبووڵی بكات لە نێوان ئەو و عوسمانیدا نێوەندگیری بكات. سەرەتا ڕازی نەبوو، بەڵام پاش چەند ڕۆژ هەوڵەكانی وەگەڕخستنەوە و گفتی پێ دا كە سەربەخۆییی كوردستان بە نێوەندگیریی ڕاستەوخۆی بریتانیا و لە ڕێی دانوستان لەگەڵ عوسمانی چارەسەر بكرێت، لە هەمان كاتدا بە نهێنی و بە هەدیە و پارەیەكی یەكجار زۆرەوە، تەماحی وەبەر سەرۆکعەشیرەتەكان نا و ڕازییانی كرد كە چیی تر شەڕ بۆ یەزدانشێر نەكەن.
یەزدانشێر لە شەڕدا پیاوێكی زۆر دلێر و بێباک و فەرماندەیەكی لێهاتوو بوو، بەڵام لە سیاسەتدا ئەزموونێكی وای نەبوو، هەر بۆیە دیسانەوە هەڵخڵەتاوە و بڕوای بە بریتانیا كرد؛ بەتایبەتی كە نامەیەكی بۆ دەرباری ڕووسیە نووسیبوو و داوای یارمەتیی كردبوو و هیچ وەڵامێكی وەرنەگرتبووەوە. هەروەها بەپێی ئەزموونی سەربەخۆییی یۆنان كە ١٨٣٠ بە پشتگیریی وڵاتە ئوروپایییەكان دەستەبەر كرا، گەیشتبووە ئەو باوەڕەی كە دروستكردنی كوردستانێكی سەربەخۆ بەبێ پشتیوانیی لانی كەم دوو وڵاتی ئوروپایی دەستەبەر نابێت.
هەر بۆیە لەگەڵ ڕەسام و لەژێر چەتری پشتیوانیی بەریتانیا بە نیەتی دانوستاندن بەرەو دەرباری عوسمانی وەڕێكەوت. بەڵام هەر پاش گەیشتنی بە ئەستەنبوڵ دەستبەجێ گیرا و خرایە بەندیخانەوە، هێزەكانیشی پاش ماوەیەک سەرگەردانی لە كێوەكانی كوردستاندا، لەبەریەک هەڵوەشانەوە.
شۆڕشی یەزدانشێر لە مێژووی كوردستاندا شانازیی ئەوەی پێ بەخشراوە كە كوردستانی لە قۆناغی جوداییخوازیی فیوداڵییەوە گواستەوە بۆ جووڵانەوەیەكی نیشتمانی.
👁🗨سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی تەلەڤزیۆنی ڕووداوە.

ئەییووب_کەریمی_گەڕانەوە_بۆ_سەروەری.pdf
1.6 MB
فایلی #pdf
📗 گەڕانەوە بۆ سەروەری
(ڕەخنەی ئیدیۆلۆژی بندەست)
✍#ئەیووب_کەریمی
🔅ئاماژە
پێشتر لە دوکتۆر ئەیوب کەریمی سێ کتێب بە ناوەکانی "ئازادی و دەسەڵات"، "فەلسەفەی ڕزگاری" و "مێتاگوتار" بڵاو کراونەتەوە. ئەیووب کەریمی لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٢زایینی لە شاری مەهابادە و دوکتورای فەلسەفەی سیاسی خوێندووە. دوو تایبەتمەندی لە نووسینەکانی کەریمی جێگەی بایەخن: سەرەتا دوکتۆر کەریمی لە ڕێی وشەی کوردی پاراوەوە بە زمانێکی سادە و پوخت تێئۆریەکان بۆ خوێنەری کورد شی دەکاتەوە. ئەم تایبەتمەندییە بە لای ئێمەوە بۆ پانتای ڕۆشنبیریی کوردی زۆر بەنرخە و دەتوانێ زۆریش کاریگەر بێت.
هەروەها لەبەر ئەوەی نووسەر بەباشی بەسەر تێئۆریەکاندا زاڵە دەتوانێ بە یارمەتی ئەو تێئۆریانە کۆمەڵگای کوردی بخوێنێتەوە و زۆر بەرچاو ڕوونی بە خوێنەر بدات. بۆیە نووسەر لە ڕێی زوانە پاراوەکەیەوە دەستی خوێنەر دەگرێت تا بەرفراوانتر بەشداریی خوێندنەوەکان بکات.
لێرە کتێبە تازەکەی دوکتۆر کەریمی واتە "گەڕانەوە بۆ سەروەری" دوای دەسخۆشی لە بڕێزیان پێشکەش به خوێنەرانی هێژای کاناڵی پەرانتێز دەکەین. بەهیواین بەسوود بێت.
✍#کاناڵی_پەرانتێز
🤝لێرەین 👇
🆔@parantez_net

🔳 لە ستایشی خەیاڵکردی سیاسی
✍️#ئارام_کەیخوسرەوی
گرینگ نییە کێ یەکەم جار ئەم وتەیەی بەکار هێناوە: "دەوڵەتی کوردی خەون و خەیاڵی شاعیرانەیە"؛ گرینگ ئەوەیە ئەم وتەیە وەک حوکمێکی هەتاهەتایی لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستانی لێ هاتووە. خەیاڵ لە کولتووری کوردیدا ڕەنگە لە زۆر شوێنی دیکەش زۆر جار بە مانای نەگەیشتن و ساویر لێک دەدرێتەوە. لە فۆلکلۆری کوردیدا دەوترێت: "هیچ کەس بە خەیاڵ بە موراد نەیاوان." لە ڕاستیدا خەیاڵ لێرە لە بەرامبەر هزر پێناسە دەکرێت. ئەم بەریەککەوتنە مێژووییەکی دوورودرێژیشی هەیە کە خۆی لە ڕوانینی ئۆستوورەیی و ڕوانگەی ئاوەزمەندانەوە دەبینێتەوە. لەم ڕوانینەدا سیاسەت دەکەوێتە پانتایی ئاوەز و عەقڵەوە، هەر بۆیە خەیاڵ لەم پانتاییەدا جێی نابێتەوە. لەم دوالیزمەدا خەیاڵ ئاستێکی نزمی لە بەرامبەر ئاوەز و عەقڵدا هەیە. بۆیە ئەو کاتەی کە بە زەردەخەنەوە دەوترێت دەوڵەتی کوردی خەون و خەیاڵی شاعیرانەیە، بە ئەگەری زۆر بێژەری ئەم قسەیە خۆی لە پێگەی ئاوەزەوە دەبینێت و نزم و سووک لە خەیاڵی دەوڵەتی کوردی دەڕوانێت.
پرسیار ئەوەیە، بەبێ خەیاڵکرد (Imagination) دەکرێت شۆڕش بکەین؟ ئایا شۆڕش لە بنەڕەتدا کارێکی ئاوەزمەندانەیە؟
گریمانەی من ئەوەیە، بەبێ خەیاڵکرد شۆڕش ناکرێت. بەبێ خەیاڵکرد هیچ ئایدییایەک ناتوانێت ببێت. خەیاڵکرد بزوێنەری خەبات و چالاکییە. خەیاڵکرد دوور لە فەلسەفەی سیاسیش نییە، واته بە تەواوی ناکەوێتە دژایەتیی ئاوەز و عەقڵەوە. فەلسەفەی سیاسی زۆر جار باس لە باشترین جۆری ژیانی کۆمەڵایەتی و باشترین جۆری سیستەمی سیاسی دەکات. باشترین جۆری دادپەروەری چییە؟ باشترین جۆری ئازادی کامەیە؟ باشترین جۆری دەوڵەت کامەیە؟ کەواته مرۆڤ یان بیرمەندێک دەبێ وێنایەکی گشتی لە باشترینەکان هەبێت تا بتوانێت بناغەکانی بیرکردنەوەی خۆی دابڕێژێت. بۆیە وێناکردن یان خەیاڵکردن بە مانای دژایەتیی ئەقڵ نییە. شتێک کە لە بزووتنەوەی سیاسیی ئێمەدا زۆر دەبینرێت. فەلسەفەی سیاسی پاژێکی سەرەکی لەسەر بناغەی ئەم خەیاڵ و وێناکردنە وەستاوە، واته باس لە دونیایەکی جیاواز و باشتر لە جیهانی هەنووکە دەکات.
لە هەمان کاتدا پێم وایه شۆڕش ناتوانێت بابەتێکی ئاوەزمەندانە بێت. واتە مرۆڤێک کە هەڵدەسەنگێنێت هەرگیز خۆی لە قەرەی شۆڕش، توندوتیژی و ڕادیکالیسم نادات. هیچ ئاوەزێکی تێدا نییە، دەستەیەکی پەنجا کەسی یان هەزار کەسی بە گژ دەوڵەتێکی بەهێزدا بچن. یان بە دەستی بەتاڵەوە بە دژی کەسێکدا بچن کە تانک و مووشکی هەیە. بۆیە بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕ ناتوانێت لە پێگەی ئاوەزەوە خەیاڵ مەحکووم بکات. چونکە سەرەکیترین بزوێنەری شۆڕش و شۆڕشگێڕ، پێش لە هەموو شتێک خەیاڵکردە. بزووتنەوە دەبێ ڕێگایەک، کۆمەڵگەیەک، سیستەمێک، نەزمێکی تر لە سەرەوەی کەتواری ئێستا وێنا بکات و خەیاڵ بکات تاکوو بتوانێت شۆڕش هەڵگیرسێنێت. کەوابوو خەیاڵکرد یەکێک لە پێوسیتییەکانی شۆڕشە.
بەڵام لە ئێستادا پێویستمان بە خەیاڵکردێک هەیە کە یەک لە ماناکانی لە فەرهەنگی ئینگلیزیی ئاکسفۆرد "داهێنان"ه، داهێنان بە وتەی "هانا ئیسکات" پێویستی بە خەیاڵکردە. واته بەبێ خەیاڵکرد ناتوانی داهێنەر بیت. مێژووی بزووتنەوەی سیاسیی ئێمە بازنەیی بووە، واته بەردەوام بە دەوری بازنەیەک دەسووڕینەوە. ڕووداوەکان ڕوودەدەن، خوێنەکان دەڕژێن، لەسەر هێڵی مێژووی بزووتنەوەکەمان کەلێن و دابڕانێک چێ دەکەن، ئێمە ماوەیەک بە دەوری ئەو دابڕانەدا دەخولینەوە و دەگرین و دەیلاوێنینەوە، پاشان، برینەکانی هەڵدەگرین و بەبێ هیچ گۆڕانێک هەمان ڕێگە درێژە دەدەین، تا ڕووداوێکی تر و خوێنێکی تر و دابڕانێکی تر. بۆیە ڕاستییەکی تاڵ ئەوەیە: ئیمە خەبات بۆ خەبات دەکەین. بۆ ئەوەی لەم قەیرانە و بە تایبەت پاش شکستی شۆڕشی ژینا و لێکەوتەکانی دەرباز ببین، پێویستمان بە خەیاڵکردی سیاسییە. خەیاڵکردی سیاسی، لە سەردەمە تاریکەکاندا پەیوەندیمان لەگەڵ داهاتوو ڕادەگرێت. ئیمکانی نوێ لە بەردەماندا چێ دەکات، ڕێگای نوێ دەدۆزێتەوە. خەیاڵکرد دەتوانێت ڕێگایەکی تر بێجگە لەو ڕێگا سواو و باوەی کە حەفتا ساڵی ڕەبەقە پێیدا هاتووین بخاتە بەردممان. کاتێک خەیاڵکرد تەنیا بە وەهم و ساویر پێناسە دەکرێت، لە ڕاستیدا پێش بە ڕێگایەکی نوێ دەگرێت، نکۆڵی لە ئیمکانە نوێکان دەکات و دەرگای داهێنان دادەخات. واتە کاتێک خەیاڵکردی سیاسی -بە هەڵە- بە وەهم پێناسە کرا، پێش لە هەموو شتیک داهێنانت کوشتووە. هەر بۆیە مێژوو بەردەوام دووپات دەبێتەوە و چون بەردەوام شکست و تراژیدیا دەبێتە بەشت، ناچاری لە گوتار پاشەکشە بکەیت. پاشەکشە لە گوتار ڕێگاچارە نییە، ڕێگەچارە داهێنانە.
لێرەین ↙️

🔳 ئێمەی کورد و میراتی فەلسەفیی سوورەبەدی
✍د.#ئیسماعیل_شەمس
🔃وەرگێڕان #پەرانتێز
[1/2]
ئەمڕۆ 8ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 29ی ژوولای هاوکاتە لەگەڵ 833ی ساڵەی مەرگی تراژیکی "شەهابەدین سوورەبەردی" ناسراو بە شێخی ئەشراق، یا شێخی شەهیدە. بەمبۆنەوە کۆڕی یادکردنەوە بۆ ئەو لە تاران بەڕێوەچوو. چون "سوورەبەرد" کەوتوەتە پارێزگای زەنجانەوە لە ڕۆژمێری فەرمی ئێران ئەم ڕۆژەیان بە ڕۆژی زەنجانیش ناوناوە، لەوێش یادی سوورەبەردیان بەرز ڕاگرت. تا ئەو شوێنەی نووسەر شوێنی هەواڵەکانی گرتووە لە هیچ شوێنێکی کوردستان یادێک لە سوورەبەردی نەکرایەوە، ئەو وەک هەمیشە لەناو هاونەژادەکانی نەناسراو مایەوە. ئێستە ئیتر لەوەی سوورەبەردی کورد بووە و لە شاری سوورەبەرد کە لەو سەردەمە کوردنشین بووە و لە دایک بووە گومانێک نییه. بە پێی نووسینی ئێستەخری جوغرافی زانی سەدەی چواری مانگی، سوورەبەرد شارێکی چکۆلەیە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی کوردانە. ئێبنی حەقولیش سوورەبەرد بە شارێکی ئاوەدان و دانیشتوانەکەی بە کورد دەزانێت. شەمسەدین زەهەبی لە شێخ ئەبونەجیب، مامۆی شێخ ئەشراق کە ئەوی لە سەردەمی مناڵییەوە پەروەردە کرد بە ناوی عەبدولقادر ئەلسوورەبەردی ئەلکوردی یادی دەکاتەوە. ( ذهبی،39/167).
پرسیاری سەرەکیی ئەم نووسینە پەیوەندی ئێمەی کوردە لەگەڵ میراتی فەلسەفی سوورەبەردی. گرنگی سوورەبەردی بۆ نووسەرانی کورد تەنیا بە هۆی لە دایکبوونی ئەو لە بنەماڵەیەکی کورد و لە ناوچەیەکی کوردنشین نییە، بەڵکوو لەبەر سیستمی فکری فەلسەفی ئەوە کە ئاکامی ئاویتەکردنی فەلسەفەی یونانی و ئیسلامی لەگەڵ فەلسەفەی "خوسرەوانی" و لەگەڵ بڕێک لە باوەڕە کۆنە ناوچەیەکان، میترایی و زەردەشتییە.
بە وردبوونەوە لە چەمکە سەرەکییەکانی فەلسەفەی سوورەبەردی دەکرێ جێ پێی ئەوانە زیاتر لە هەر شوێنێکی تر لە فەرهەنگ و کۆمەڵگای کوردی بەتایبەت لە ئایینی ئیزدی و یارسان (ئەهلی هەق) بدۆزینەوە؛ بابەتێک بەداخەوە هەتا ئێستە کەمتر جێگای سرنجی توێژینەوانانی سووربەردی بووە. بەڕاستی بۆچی کۆمەڵگای کوردیی تا ئەم ڕادە لە سوورەبەردی نامۆیە؟ لە کتێبێکدا کە بە هەوڵی نووسەر به هاوڕێیەتی دە لێکۆڵەری دیار لەبارەی ڕەچەڵەکی سوورەبەردی و شیکەرەوەی بەرهەمەکانی ــ شەمسەدین شارەزووری ــ لەگەڵ مێژوو و فەرهەنگی کورد نووسراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ دەکرێت، [لەوێ[ بەم پرسیارەش وڵام دەدرێتەوە. بەڵام جارێکانێ دەبێ کێشەکە لە ئیدیۆلۆژییبردەییدا ببینین. بەداخەوە توێژ و لایەنە فکریە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردی وەها لە ئیدیۆلۆژییە ڕەنگاوڕەنگەکاندا نغرۆن دەرفەتێکیان بۆ ناسینی مێژوو و فەرهەنگی خۆیان نییە. ئەگەر لە من بپرسن گرنگترین قەیرانی ڕۆشنبیریی کوردیی بە شێوازی تایبەت و کۆمەڵگای کوردستان بە شێوازی گشتی چییە؟ وڵامی من تەنیا یەک وشەیە: لاواز بیرکردنەوەی مێژوویانەیە. مەبەست لە مێژوویی بیرکردنەوە یان مێژوویی بینین تەنیا خوێندنەوە و نووسینی چەند کتێبی مێژوویی یان وەرگرتنی پسپۆڕیی و بڕوانامەی دکتۆرا لە بەشی مێژوو نییە، بەڵکوو پێناسه نەکردنی پەیوەندی ئەمڕۆ و دواڕۆژی خۆمانە لەگەڵ مێژوو.
هیوادارم دۆستان و هاوڕێیانی لایەنە جۆراوجۆر فکریەکانی کۆمەڵگای کوردیی بە هۆی ئەم ڕەخنە ڕاشکاوە لە من دڵگیر نەبن و ئێزن بدەن پرسیاریان لێ بکەم بە ڕاستی میراتی سوورەبەردی و ئەویتر گەورەکانی کورد لە بوارەکانی فەلسەفە، فقە، عێرفان، زانست و.. کام شوێنیان لە بیرکردنەوەی ئەواندا هەیە؟ لە پڕۆگرامی فکری فەرهەنگی کام لایەن و حزبی سکۆلار و چەپدا سرنج دراوە بە میراتی فەرهەنگی کورد لە سەدەکانی ناوەڕاست؟ ئایا جگە لەمەیە سەدان کەسایەتی ناوازەی کورد وەک سوورەبەردیەکان و شارەزووریەکان و دینەوەریەکان و ئامێدیەکان و ئەشنەویەکان و گۆرانییەکان و وەک ئەوان تەنیا لەبەر ئەوەی بەپێی کات بەرهەمەکانیان بە زوانەکانی فارسی و عەرەبی نووسیوە لەبیر کراون و بەرهەمەکانیان لە چاپ نەدراون و ساق نەکراونەتەوە؟ ئەگەر ساقکەرەوە فارسزوان و عەربزوانەکان نەبوایەن ئایا ئەمڕۆ تەنانەت بەرهەمێکی سوورەبەردی لە بەردەستی ئێمەدا هەبوو؟

مودێرنیتە،_دوو_ڕهخنهگری_ڕادیكاڵ.pdf
154.1 KB
فایلی #pdf
📗 مودێرنیتە، دوو ڕەخنەگری ڕادیکاڵ؛ مارکس و نیچە
✍#کەیهان_عەزیزی
🤝لێرەین ↙️
🆔 @parantez_net
➖➖➖➖➖➖➖
📗 مودێرنیتە، دوو ڕەخنەگری ڕادیکاڵ؛ مارکس و نیچە
✍#کەیهان_عەزیزی
🤝لێرەین ↙️
🆔 @parantez_net
➖➖➖➖➖➖➖
دڵم ئینا لاتانەو
چنی هنگاماتا
مدۆ وەنە
ڕۆحم سێوەرتانەو
چنی ئازارێتا هەم نەوا
ماچوو دارە بەلواو ئیگەیە
تاسەشانە تنگیا ژیوایەو
ئاواتەکێ هەراڵەشا بەس!
بەرزە دیار
هۆ هەڵۆکەی کۆسار نشین
ئی حەسرەتەی
هەمتەر پیمۆ
سەراوەننەو هۆرپڕایا
چەمەڕاییم دەشتێوەنە
پەی نیشتەیتا
ئەر تۆ نەبی
کێ پێشوازی خەمامۆ بەی؟
ماچوو شاهۆی
با مدرۆرە و بۆ سەر پەنا
گیانە
من جە زوانو ڕۆژهەڵاتیەو مدیەونە پەیت
هەناسەما هەناسەتا.
وەختێ شاخی دۆنی
شێعر شێعر
مدیەونە وێم
باڵا کەروو حەزەکامۆ
کە تۆم هەنی
✍#ئەحسەن_ڕەشیدی
@welatehelbest
🤝لێرەین
🆔 @parantez_net
چنی هنگاماتا
مدۆ وەنە
ڕۆحم سێوەرتانەو
چنی ئازارێتا هەم نەوا
ماچوو دارە بەلواو ئیگەیە
تاسەشانە تنگیا ژیوایەو
ئاواتەکێ هەراڵەشا بەس!
بەرزە دیار
هۆ هەڵۆکەی کۆسار نشین
ئی حەسرەتەی
هەمتەر پیمۆ
سەراوەننەو هۆرپڕایا
چەمەڕاییم دەشتێوەنە
پەی نیشتەیتا
ئەر تۆ نەبی
کێ پێشوازی خەمامۆ بەی؟
ماچوو شاهۆی
با مدرۆرە و بۆ سەر پەنا
گیانە
من جە زوانو ڕۆژهەڵاتیەو مدیەونە پەیت
هەناسەما هەناسەتا.
وەختێ شاخی دۆنی
شێعر شێعر
مدیەونە وێم
باڵا کەروو حەزەکامۆ
کە تۆم هەنی
✍#ئەحسەن_ڕەشیدی
@welatehelbest
🤝لێرەین
🆔 @parantez_net
4_5911512885074334595.pdf
369.4 KB
فایل #pdf
📗 خۆبناژۆخوازی لە بەستێنی پاوانی خێڵەکیدا
✍د.#محهممهد_حەقمورادی
دۆخی دووفاقیی “هەرێم” لە هەموو بووارەکاندا بەتایبەت لە ڕووی سیاسییەوە، فۆڕمی خێڵەکی بەرهەم دێنێت. ئەم فۆرمە سیاسییە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە شێوەیەک لە خێڵایەتی بەسەر کۆمەڵگهدا دادەسەپێنێت. بە واتایەکی تر، شکستی دەسەڵاتداریی سیاسی، فۆڕمی خێڵەکی و خێڵایەتی بەرهەم دێنێتەوە. ههر بۆیە من لێرەدا خێڵایەتی وەکوو فەرهەنگ یان درێژەی نەریت پێناسە ناکەم. بەڵکوو میکانیزمەکانی خێڵەکی لە خشتەی سیاسی هەرێمدا زەق دەکەمەوە.
بناژۆخوازی ڕێزمانێکی تایبەت بە خۆی بەسەر کۆمەڵگهدا دهسهپێنێت کە دەرنجام دەبێتە هۆی ئەوەی کە پانتایی گشتی ئیتر لەسەر تەوەرگەلێک وەک پرسی نەتەوەیی کورد ,مافی ژنان , بەرابەری و یهكسانی و كێشهی ژینگە و دیموكراسی هەڤپەیڤین نەکات. رێزمانێک دیاری دەکات و دەیهەوێت بەسەر کۆمەڵگهدا بیسەپێنێت کە ئیتر وتووێژی پانتایی گشتی لەسەر ئهو تەوەر و مژارانه بونیات نەنرێت و لەسەر تەوەرگەلێک وەک "ئوممەت""، ئیرتیداد"، "هیجرەت"و "بەیعەت" دایبرێژێتەوە.
@biruhezr
🤝 لێرەین 👇
🆔 @parantez_net
➖➖➖➖➖➖

🔳 شینێک بۆ هێرۆ و گوڵستان
ڕەنگە له ڕاگەیاندنی ڕەسمیدا هیچ دەوڵەتێک ئەوەندەی تورکیا دژی ئیسڕائیل نەبێ. دژایەتییەک کە تەنانەت گەیشتووەتە هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی لەلایەن تورکیاوە لەناو خاکی ئیسڕائیلیشدا. هەڵبەت هەڕەشەکە هەر له ڕەگەزی چاووڕاوی ئەردۆغانی بوو و خێرا ده ژێر لێوەوە کرا و سوڵتان وای بەباش زانی بەردێکی سەد پووتی لەسەر دانێ.
بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ تێرۆری دوو ڕۆژنامەوانی کورد له خاکی هەرێمی کوردستاندا، لەبەرهەڵگرتنەوەیەکی کوتومتی شێوازی تێڕۆڕەکانی ئیسڕائیل بوو.
هەندێک لەو چاوەدێرانەی شارەزای ژماره و ئامارن بڕوایان وایه له هێندێ بواردا تورکەکان زیاترین ڕێژەی هەناردەی شتومەکیان بۆ ئیسڕائیل هەیه. بەڵام ئەوڕۆ پەرده لەسەر دیاردەیەکی سەرنجڕاکێشی نوێ هەڵدرایەوە. پێوەندییەکانی تورکیا هەر بەتەنیا له ئاستی هەنارده کردنی شتومەک له وڵاتی ئاڵای مانگ و ئەستێرەوە بۆ وڵاتی ئاڵای ئەستێرەی داوود نییه، بەڵکوو وڵاتی ئاتاتورک خەریکی هاورده کردنێکی ترسناک له وڵاتی بێنگۆریۆنە. تورکیا خەریکە شێوازێک بۆ کوشتن و تێرۆر کردن و لەنێو بردنی نەیارەکانی له ئیسڕائیلەوە هاورده دەکا.
ئەم هاورده کردنە مەترسیداره له پێودانی بەهێز بوونی سێ شیمانەی خوارەوە، بۆی هەیه ڕێسای زۆریەک له کایه سیاسییەکان له ناوچەدا بەشێوەی جیددی بگۆڕێ:
یەکەم. ئەو شێوە تێڕۆڕانە لەلایەن تورکیاوە درێژەیان پێ بدرێ و ببن به نەریتێک.
دووەم. وڵاتانی دیکەی ناوچەش بەکارهێنانی ئەو شێوازه بۆ لەناو بردنی نەیارانیان بخەنە دەستووری کاری خۆیانەوە.
سێیەم. لایەنە نەیارەکانیش، وڵامی خوێن به خوێن بدەنەوە.
بەدوور له هەر چەشنە دروشم دانێک، تەشەنە کردنی ئەم نەریتانە هەتوانی هیچ یەک له برینە بێئەژمارەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئاگر و خوێن نییە. دەفری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ توندوتیژی و خوێن ڕشتن و پێکدادان و تێک هەڵچوون پڕ پڕ بووەتەوە. ئەم ناوچە تەژی له گڕکانە پێویستیی به هەناسەدان هەیه؛ پێویستیی به برینپێچی و نەشتەرگەریی سیاسی هەیه. کاتێک دەسەڵاتێک دەست بۆ تۆقاندن و تەقاندنەوە دەبا، دەستی لایەنی بەرانبەریشی بۆ ئەو چەشنە کردەوانە بەتاڵ نییه. ڕەنگە ئەو ڕۆژەی وا دەسەڵاتدارانی تورک بەو ڕاستییه دەزانن کە دەوری بەتاڵی کوشتن و بڕین ئاور له هەموو ناوچەکە بەردەدا، ئیدی درەنگ بووبێ.
جیهانی ئەمڕۆ هەر شتی گەمار و قڕێژی بۆ لێ فێر بوون تێدا نییه، شتی پاقژ و پاکوخاوێنیشی هەیه. مخابن دیسپۆتیسمی ئاسیایی هەر لەسەر پنجی خۆی شین دەبێ.
سەرچاوە: ↙️
@dr_rehber

کهیهان عه زیزی.pdf
263.3 KB
فایل #pdf
📗 ویژدانی نەتەوەیی و هەست بەتاوان
(تێڕامانێکی فەلسەفی لەسەر هەبوونی نەتەوەیی)
✍#کەیهان_عەزیزی
🔺 چاپکراو لە گۆڤاری داکار ژمارە چوار ساڵی 2024
🤝لێرەین 👇
🆔@parantez_net
➖➖➖➖➖➖
📗 ویژدانی نەتەوەیی و هەست بەتاوان
(تێڕامانێکی فەلسەفی لەسەر هەبوونی نەتەوەیی)
✍#کەیهان_عەزیزی
🔺 چاپکراو لە گۆڤاری داکار ژمارە چوار ساڵی 2024
🤝لێرەین 👇
🆔@parantez_net
➖➖➖➖➖➖
📗قاژێک لە وتاری:
ویژدانی نەتەوەیی و هەست بە تاوان
✍#کەیهان_عەزیزی
کاتێ باسی "کوردبوون" دەکەی بڕێ دەڵێن کورد کامەیە؟ ئەگەریش باسی "زوانی کوردی" دەکەی هەندێکی تر دەڵێن زوانی کوردیمان پێ پێشان بدە! مەبەستیان ئەوەیە ئێمە زوانی کوردیمان نییە و کوردیش بوونێکی نییە. جاران هەندێ دەڵێن دەبێ باسی "کوردەکان" بکەین! ئەمانە ڕاشکاوانە بوونی "کورد" یان "کوردبوون" ڕەد دەکەنەوە. تەنیا دێن باسی هەندێ "ناوەڕۆک" دەکەن و "بوون" بەگشتی یان کورد وەک گشتییەتێکی مانابەخش فەرامۆش دەکەن. یەکێ لە کارەکانی ئەویدی ئەوەیە گشتییەتی تۆ دابەزێنێت بۆ هەندێ وردە بابەتی تر هەتا لە جیاتی ئەوەی لەژێر ناوی کوردبوون کۆببیتەوە، تۆ لەتوکوت دەکات، تا ببیتە بەشێک لە ئەو. کاتێ چاو لە مێژوو دەکەی کورد بۆ ئەوەی هەمیشە داگیرکراو بمێنێتەوە لە هەموو ڕوویەکەوە لەتلەت کراوە. هیچکات وەک بوونێک یان بابەتێکی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە و ناسینەوە، ئاوری لێ نەدراوەتەوە. هەمیشە یا لەتلەت کراوە یا پاژێک لە ئەویدی بە ئەژمار هاتووە. جاران ئەم قسە قلۆرەش دەبیسین کە هەندێ ساویلکانە دەڵێن: "بە شێوە کوردم، بەزوان [فڵانم]."(؟!) واتە ناوی کورد لەسەر زوانەکەیان دەسڕنەوە. کەچی ئەگەر تۆ قبوڵت کرد کوردیت، ئەگەر تۆ لەو نەتەوەیتە و شێوەی ئەوت هەیە، حەتمەن ئەم بوونەشت هەڵگری ناوەڕۆکێکە، یان هەڵگری چییەتی و جیاوازییەکە، کە وەک کورد لە مێژوودا خۆی نیشان داوە. زوان یەکێ لە هەرە سەرەکیترین ناوەڕۆکەکانی ئەم چییەتییە حەسێب دەکرێ. وتمان بوون ناتوانێ یان ناکرێ ناوەڕۆکی نەبێت. بوون، وەک دڵبەرێکی جوان و دەلالە، واتا بە هەموو شتێک دەدات. ئاو ئەگەر هەبوو، حەتم ناوەڕۆک و چییەتییەکەی شل بوونە. چون ناکرێ ئاو بەبێ شلبوون وێنا بکەی. هەر بەو جۆرەی خوا جیا لە خسڵەتەکانی نییە، بوونیش ناتوانێ جیا لە نیشانەکانی بێت. بوون ئەوەیە به هەموو شتێک هەبوون دەبەخشێت، بەڵام هۆکارێکی دەرەکی نییە، بەڵکوو بنەمایەکی بنەڕەتییە کە لە هەناوترین هەناوی هەبووەکاندا تۆمار کراوە. لەو جۆرە کەسانە دەبێ بپرسیت تۆ چۆن لەلایەکەوە باسی کورد دەکەی و کوردت وەک بوونێک قبوڵە و دەڵێی بە شێوە کوردم، بەڵام "زوانی کوردی" ڕەد دەکەیتەوە و دەستەواژەی "زوانی کوردی" قبوڵ ناکەیت؟! ئایا دەکرێ کوردێک هەبێت بەڵام ناوەڕۆکی نەبێت؟ ئەمە ئەوە دەگەیەنێ درەختێک هەبێت و تۆ ناوەڕۆکیی درەخت قبوڵ نەکەیت و بە ئاو ناوی ببەیت و چیەتییەکی تری بۆ قایل ببیت. ئەمە دووپات کردنەوەی هەمان ڕوانگەی دژە مێژووی داگیرکەرە کە ناو و شوناسی "کورد" بە ئاسانی دەسڕێتەوە و به ناوی "تورکی شاخاوی" ناوی لێ دەبات. تۆ کە ناوی کورد لەسەر خۆت و زمانەکەت بسڕیتەوە لەگەڵ ئەوانەی کورد دەسڕنەوە و دەیکەن بە تورکی شاخاوی چ جیاوازیەکت هەیە؟! ئەوانیش خۆ هەر هەمان کار دەکەن، واتە سڕینەوەی کورد.