tgoop.com/perrenus/588
Last Update:
📝 بۆچی کەسایەتیی مامۆستا "کۆچەر بیرکار" گرینگە؟
✍ د. حیسام (هیوا) خاکپوور
کۆچەر بیرکار جیا لەوەی نوخبە و پسپۆڕێکی لێهاتووی بواری بیرکارییە لە ئاستی جیهانیدا و چەندین پلەی باڵای زانستیی وەک خەڵاتی "فیڵدز" و یەکێک لە ۵٠ کەسایەتیی بلیمەتی جیهانیی بەدەست هێناوە؛ مرۆڤێکە ئاگامەندانە و ئاوەزمەندانە کوردە. واتە ئاگایە بە کوردبوونی خۆی.
فرەیەک لە زانستوانان و زانستکارانی کورد هیچ کات بیریان لە کورد وەکوو واقیعیکی مێژووییی ژیانکراو نەکردووەتەوە و قەت نەیانپرسیوە: "من کێم؟ من چیم؟ من چیم دەوێت؟ من لە چ دۆخێکدام؟". ئەو زانستوانانە دروستە بە ڕەگەز و نژاد کوردن، بەڵام گەر تەواوی کوردستان خاپوور بکرێت یان ئاو بیبات، ئەمان مێشێکیش میوانیان نییە، تەنیا زانستێکی وشک و خاڵی و بەرژەوەندیی تاکەکەسی دەپەروەرێنن. بەڵام ئاگامەندانە یان بە تەعبیری جەمال نەبەز "کورد بۆ خۆ (kurd for itself)" نین، واتە بیریان لە خۆیان وەکوو کوردێک نەکردووەتەوە، تەنیا کوردێکی نژادی بیرلێنەکراوەن (kurd in itself).
کەچی کۆچەر بیرکار هەر لە گۆڕینی ناوی خۆیەوە لە ناوێکی ئێرانی واتە "فەریدون درخشانی" بۆ ناوێکی کوردی واتە "کۆچەر بیرکار"، هەتا هەڵوێستی ئەم دوایییەی لە مەڕ هێرشی دڕندانەی داگیرکەرانەی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوا و زۆر شتی تر، پیشانی داوە کە مرۆڤێکی ئاوەزمەند و ئاگایە بە دۆخی خۆی و دۆخی نەتەوەکەی.
وەکوو زۆر کەسی تر زانستی تاکڕەهەند (دانش تک ساحتی) غافڵی نەکردووە لە خۆی وەکوو مرۆڤێکی ژێردەستەی کورد. ئەوەیە بە باوەڕی من کۆچەر بیرکار سێگۆشەی: "زانست و ئەخلاق و کوردییەت" بەباشی دەخەمڵێنێت، هەر بۆیە کەسایەتییەکی گرینگی مێژووی هاوچەرخی کوردە.
💎 @Perrenus
BY Perrenûs
Share with your friend now:
tgoop.com/perrenus/588