Telegram Web
چەند جار ووشەی البکاء گریان لەقورئاندا هاتوە
Anonymous Quiz
25%
5
34%
6
33%
7
8%
8
لەچەند ئایەت ووشەی غم لەقوڕئاندا هاتوە؟؟

غم واتە خەم دلتەنگی دلتوندی .....
Anonymous Quiz
30%
16ئایەت
49%
18ئایەت
20%
20ئایەت
ئایا ناوی (یس یان طە ناوی پێغەمبەری خوان صلی اللە علیە وسلم ؟
Anonymous Quiz
27%
بەڵێ
50%
نەخێر
22%
تەنها یس
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پرسیار👈ئایا شیرک چۆنە و چەند بەشی هەیە ؟
جۆرەکانی چین ؟
وەڵام/خوێندکاریکی زانستە شەرعیەکان
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم شێوازی ڕیشی موبارەکی چۆن بوو ؟
Anonymous Quiz
83%
ڕیشی پڕ و زۆر بوو
10%
تەنک بوو
8%
نازانم
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پرسیار👈ئایا ڕەچەلەکی مرۆڤ پێشتر مەیموون بووە ؟
ئایا حوکمی وتنی ئەو قسەیە چیە ؟
وەڵام/خوێندکارێکی زانستە شەرعیەکان
پرسیار 👈ئایە نوصیریەکان کێنە

وەلام

پێش ئەوەی جوابی پرسیارەکە بدەینەوە بەشار اسد و بنەمالەکەیی نوصیرین...

نوصەیری گروپێکی شیعەن لەقەرنی سێی هجری دەرکەوتن
لەسەردەستی محمد کوڕی نصیری البصری نمیری لەسالی 270هـ مردوە وبانگەوازی پێغەمبەرایەتی دەکرد

ئەم گرووپە زۆر کوفرو لادانیان هەیەکە زانایان لەکۆنەوە بەکافریان زانیون
لەو کوفرانە
1ـ پێیان وایە امامی علی رضی الله عنە خوایە نعوذ بالله.
2ـ مەشروب خواردنەوەبەگەورە دادەنێن و حەلالی دەکەن و دەیخۆنەوە

3ـ ئیمانیان بەحەج نیە
4ـڕۆژانە پێنج نوێژ دەکەن بەلام نوێژەکانیان وەکو نوێژی موسلمانان نیە و سوجدەی تیا نیە

5ـ هەندێک شتی پیرۆز بەخۆیان هەیە وەکو هاوشێوەی نەصرانیەکان

6بروایان بەزەکات نیە

7ـ بڕوایان بەڕۆژوو نیە وەکو ڕۆژوی موسلمانان بەلکو پێیان وایە ڕۆژو ئەوەیە بە تێکرای مانگی ڕەمەزان لە کاری جیماع لەگەل خێزانەکانیان دووربکەونەوە دەنا خواردن و خواردنەوە ئەمانە ئاساییە

8ـ یەک کۆمەلە چێژنەیان داناوە و کردوویانە بەدین

9ـ بیرو باوەریان تێکەلاوە و وەریان گرتوە لە ئەستێره پەرست و فەلسەفە و نەسارا و ...
جائەمە کورتەیەکە لە کوفرەکانیان...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پرسیار👈ئایا دووڕوەکان(منافیق) چیە و کێن؟
مسوڵمانن یان نا ؟
وەڵام/خوێنکارێکی زانستە شەرعییەکان
شێوازی ووتاری پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چۆن بوو ؟
Anonymous Quiz
11%
زۆر درێژ بوو
86%
کورت و پوخت بوو
3%
نازانم
چەند جار ناوی محمد صلی الله علیه وسلم لەقوڕئاندا هاتوە؟؟
Anonymous Quiz
35%
3
48%
4
17%
8
ئایە بە پێی بەلگەکانی ئەهلی سوننە و جەماعەت جن دەچێتە لاشەی ئینسان؟؟؟
Anonymous Quiz
79%
بەلێ
12%
نەخێر
6%
دەچێتە لاشەی کافر بەلام ناچێتە لاشەی موسلمان
3%
دەچێتە لاشەی موسلمان بەلام ناچێتە لاشه ی کافر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پرسیار👈ئایا خواردنەوە گازیەکان یان بیپسی درووستە ؟
وەڵام/مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی اللە پایەداری بکا
ئایا گۆشتی ئەم ئاژەڵانە دەخورێت ؟


پرسیار // ئایا گۆشتی ئەسپ دەخورێ ؟

وەڵام // بەڵێ بێگومان گۆشتی ئەسپ دەخورێ و فەرموودەی صەحیحی لەسەرە

عَنْ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَتْ { نَحَرْنَا عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَرَسًا فَأَكَلْنَاهُ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ

واتاكەی: لە ئەسمای کچی ئەبوبەکری صدیقەوە اللَّە لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرموویەتی { ئەسپێکمان سەر بڕی لەسەردەمی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جا خواردمان }

┉┅━❀♻️🔰♻️❀━┅┉

پرسیار // ئایا گۆشتی کەری چیوی ( وەحشی ) دەخورێت ؟

وەڵام // بەڵێ گۆشتی کەری چێوی ( کەری وەحشی ) دەخورێت و فەرموودەی صەحیحی لەسەرە

عن أبي قَتَادَةَ ، يَقُولُ : خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَتَّى إِذَا كُنَّا بِالْقَاحَةِ، فَمِنَّا الْمُحْرِمُ، وَمِنَّا غَيْرُ الْمُحْرِمِ، إِذْ بَصُرْتُ بِأَصْحَابِي يَتَرَاءَوْنَ شَيْئًا، فَنَظَرْتُ، فَإِذَا حِمَارُ وَحْشٍ، فَأَسْرَجْتُ فَرَسِي، وَأَخَذْتُ رُمْحِي، ثُمَّ رَكِبْتُ، فَسَقَطَ مِنِّي سَوْطِي، فَقُلْتُ لِأَصْحَابِي - وَكَانُوا مُحْرِمِينَ - : نَاوِلُونِي السَّوْطَ، فَقَالُوا : وَاللَّهِ لَا نُعِينُكَ عَلَيْهِ بِشَيْءٍ، فَنَزَلْتُ، فَتَنَاوَلْتُهُ، ثُمَّ رَكِبْتُ، فَأَدْرَكْتُ الْحِمَارَ مِنْ خَلْفِهِ - وَهُوَ وَرَاءَ  أَكَمَةٍ  - فَطَعَنْتُهُ بِرُمْحِي، فَعَقَرْتُهُ، فَأَتَيْتُ بِهِ أَصْحَابِي، فَقَالَ بَعْضُهُمْ : كُلُوهُ، وَقَالَ بَعْضُهُمْ : لَا تَأْكُلُوهُ، وَكَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَمَامَنَا، فَحَرَّكْتُ فَرَسِي، فَأَدْرَكْتُهُ، فَقَالَ : " هُوَ حَلَالٌ ؛ فَكُلُوهُ } متفق عليه

┉┅━❀♻️🔰♻️❀━┅┉

پرسیار // ئایا گۆشتی پشیلە دەخورێت ؟

وەڵام // نەخێر گۆشتی پشیلە ناخورێت بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە

قَالَ رَسُولُ  اللَّهِ ﷺ { كُلُّ ذِي نَابٍ مِنَ السِّبَاعِ فَأَكْلُهُ حَرَامٌ }

أخرجه: الإمام مالك وأحمد ومسلم والترمذي والنسائي وابن ماجه وَغَيْرُهُمْ.

واتای فەرموودەکە: پێغەمبەر ️ﷺ { خواردنی هەموو ئاژەڵێکی کەڵبەداری دڕندە حەڕامە }
ئایا درووستە ئافرەت پێش نوێژی بکات؟

پرسیار // ئایا درووستە ئافرەت پێش نوێژی بکات بۆ ئافرەتان ؟؟

وەڵام // زۆرینەی زانایان پێیان وایە درووستە ئافرەت پێش نوێژی بکات بۆ ئافرەتان

🌹قال ابنُ حزم { وقال الأوزاعي، وسفيان الثوري، وأحمد بن حنبل، وإسحاق بن راهويه، وأبو ثور: يستحبُّ أن تؤمَّ المرأة النساء } المحلی

واتاکەی: ئیبن حەزم وتوویەتی { پێشەوا ئەوزاعی و سوفیانی ثەوری و شافیعی و ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و ئیسحاقی کوڕی ڕاهەوەیهی و ئەبو ثەور فەرموویانە: شتێکی چاکە ئافرەت پێش نوێژی بکات بۆ ئافرەتان }

┉┅━❀♻️🔰♻️❀━┅┉

پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت پێش نوێژی بکات بۆ پیاوی خۆی یان بۆ پیاوان یان بۆ کوڕی بچووک ؟

وەڵام // نەخێر درووست نیە ئافرەت پێش نوێژی بکات بۆ پیاوی خۆی یان بۆ پیاوان یان بۆ کوڕی بچووک، جا نوێژە فەڕز بێت یان تەڕاویح و نوێژی سوننەت بێت، نوێژی ئەو پیاوانە قەبووڵ نیە نوێژ لەدوای ئافرەتەوە بکەن.

🌹قَالَ الشَّافِعِيُّ رَحِمَهُ الله في الأم { وَإِذَا صَلَّتْ الْمَرْأَةُ بِرِجَالٍ وَنِسَاءٍ وَصِبْيَانٍ ذُكُورٍ فَصَلاةُ النِّسَاءِ مُجْزِئَةٌ وَصَلاةُ الرِّجَالِ وَالصِّبْيَانِ الذُّكُورِ غَيْرُ مُجْزِئَةٍ ; لأَنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ جَعَلَ الرِّجَالَ قَوَّامِينَ عَلَى النِّسَاءِ وَقَصَرَهُنَّ عَنْ أَنْ يَكُنَّ أَوْلِيَاءَ ، وَلا يَجُوزُ أَنْ تَكُونَ امْرَأَةٌ إمَامَ رَجُلٍ فِي صَلاةٍ بِحَالٍ أَبَدًا }


🌹قال ابن حزم { واتفقوا على أن المرأة لا تؤم الرجال وهم يعلمون أنها امرأة ، فإن فعلوا فصلاتهم باطلة بإجماع } المحلى


🌹وقال النووي في المجموع { وَاتَّفَقَ أَصْحَابُنَا عَلَى أَنَّهُ لا تَجُوزُ صَلاةُ رَجُلٍ بَالِغٍ وَلا صَبِيٍّ خَلْفَ امْرَأَةٍ . . . وَسَوَاءٌ فِي مَنْعِ إمَامَةِ الْمَرْأَةِ لِلرِّجَالِ صَلاةُ الْفَرْضِ وَالتَّرَاوِيحِ , وَسَائِرُ النَّوَافِلِ , هَذَا مَذْهَبُنَا , وَمَذْهَبُ جَمَاهِيرِ الْعُلَمَاءِ مِنْ السَّلَفِ وَالْخَلَفِ - رحمهم الله , وَحَكَاهُ الْبَيْهَقِيُّ عَنْ الْفُقَهَاءِ السَّبْعَةِ فُقَهَاءِ الْمَدِينَةِ التَّابِعِينَ , وَهُوَ مَذْهَبُ مَالِكٍ وَأَبِي حَنِيفَةَ وَسُفْيَانَ وَأَحْمَدَ وَدَاوُد ..... }
ئایا پیاو بۆی هەیە چێژ لە خێزانی وەربگرێت لە کاتی سوڕی مانگانە؟

لەباسکردنی شەرعدا شەرم نیە ...

بەڵێ پیاو دەتوانێ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بێت و چێژی لێوەربگرێت لە کاتی سوڕی مانگانەدا تەنها ئەوەی سەرجێی لەگەڵ نەکات، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی هەموو شتێک بکەن تەنها سەرجێی نەبێت واتا تەنها دخول ناکەن ئەگەر نا بۆ هەر دوکیان دروستە چێژ لە جەستەی یەکتر ببینن چ بەدەستی یەکتر یان لاشەی ، بەڵام دروست نیەو حەڕامەو لەعنەتی لەسەرە کەوا لەکاتی سوڕی مانگانەدا جماع بکرێت بەڵکوو کەفارەتی لەسەرەو تاوانێکی زۆر گەورەیە .

📖وەرگیراوە لە فتواکانی لیژنەی بەردەوامی زانایانی سعودیە بەدەستکاریەوە .
⚪️حوکمی خۆ شۆردنی کەسی بێ نوێژ کەلەسوڕی مانگانەدابێت یان لەشگرانی  بە ئاوێک کە قورئانی  بەسەردا خوێنرابێت..

پرسیار

ئایا کەسی بێ نوێژ دەتوانێ خۆی بشوات  بە ئاوێک کە قورئانی  بەسەردا خوێنرابێت ؟

وەڵام

بەڵێ دەتوانێ، چونکە ئاوەکە قورئانی  بەسەردا خوێنراوەو قورئانی تێدا نەنوسراوە.

وە هیچ شتێکی پەیوەست بە نوسراوی قورئانی تێدا نییە.

ئەوە تەنها ئاوێکە و دوعای بەسەردا خوێنراوە.


مصدر نور علی الدرب ٧/٢
حوکمی شەرعی منداڵ لەباربردن چی یە ؟ ئایادروستە ؟

وەڵام :

زانایانمان لە چەندین ڕوویەوە دەڕوانە کێشەی کۆرپە لەباربردن لەوانە:

یەکەم : کۆرپە پێش بگاتە (٤مانگ=واتا  ١٢٠ڕۆژ) کە هێشتان ڕوحی نییە، لەباربردنی ئەم کۆرپەیە حەرامەو تاوانە ، بەڵام چونکە نەبووتە ئینسان و ڕوحی نییە، بۆیە هەندێک لە زانایان بۆ ئەوە دەچن، کە لەبەر زەرورەتی پاراستنی گیانی دایک، دروستە لەباربەرێت، کاتێ کۆمەڵە پزیشکێکی پسپۆڕ و شارەزا و جێی باوەڕ ، بڕیار بدەن کە مانەوەی کۆرپەکە ترسناکێکی گەورەیە لەسەر ژیانی دایکی ئەوا دروستە .

دووەم : کۆرپە پاش (٤مانگ = ١٢١ رۆژ و زیاتر) خاوەن ڕوحە وەکو هەر ئینسانێک، بڕیاری لەباربردنی تاوانی کوشتنە! و ئەگەر پزیشکەکان مانەوەی بە ترسناک تێبگەن بۆ سەر ژیانی دایکی ئەوا با بزانن، هەردووکیان(کۆرپە و دایک) خاوەن ڕوحن، بڕیاری ژیان و مردن لە دەست خودایە، لە دەست پزیشکەکاندا نییە، تاوەکو پرسیان پێبکرێت.
سێیەم : هەرکات ڕوحی هاتەبەر کۆرپەکە ئینسانە، هەبوونی کەم ئەندامی لەم کۆرپەیەدا پاساو نییە بۆ لەباربردنی (بە کۆدەنگی زانایان).


سەرەڕای ئەمە زۆر لە زانایان هەبوونی کەمئەندامیێکی زۆر و ئاشکرا بێت پێش ئەوەی روحی بێتەبەر؛ بە پاساوی شەرعی دەزانن بۆ لە باربردن، بەمەرجێک کەمئەندامیەکە زۆر ، و هیوای چارەسەری نەبێت بە یەقینی، ئەمەش ممکن نییە، چونکە پزیشکان دەڵێن پێش ١٢٠ ڕۆژ دیارخستنی کەمئەندامی کۆرپە  شتێکی ئیحتیمالیە، حوکمی شەرعیش لەبابەتێکی وا ترسناک لەسەر ئیحتمال نادرێت.
ڕاستیەکەشی ڕازیبوونە بە قەدەری خودا، بەتایبەت ئەگەر زانیمان کەمئەندامی پێش ١٢٠ ڕۆژ یەقین نییە، ئەگەر یەقینیش بێت ئیحتیمالی چاکبوونەوەی هەیە؛ بە قورئان خوێندنێکی بە دڵ یان بە دوعایەکی بە کوڵ یان بە هێزی تەوەکول، ئەمەش شتێکی بەدەرە لە زانستی پزیشکاتی.

لە کۆتاییدا:

  تاوانی منداڵ لەباربردن؛ تاوانی کوشتنە، ئەگەر پاش ئەوە بێت کە ڕوحی هاتەبەر ئەوا بکوژەکە لەسەر قسەی هەندێک لە زانایان (دیە و خوێنی) لەسەرە، کە قازی دەستنیشان دەکات لە دەوروبەری ٥٠ میسقال زێر ، لەگەڵ بەڕۆژوونی دوو مانگ لەسەریەک.
و ابن حزم بۆ ئەوە دەچێت کە وەکو قەتلی عەمدە، بکوژەکە دەکوژرێتەوە (قصاص) ئەگەر عەفو نەکرێت.



لە ڕەحمەتی خودای پەروەردگار دەرگای تۆبە کراوەیە؛ بۆ هەرکەس بیر لەم تاوان بکاتەوە، یان ئەگەر تاوانەکەی کردبێ با تۆبە بکات و دووبارە نەکاتەوە.


کەواتە : بەهیچ جۆرێک منداڵ لەبار نابردرێت کە بو بە چوار مانگ یاخود 120 ڕۆژ خۆ ئەگەر تەمەنی هەشتا ڕۆژ بەرەو سەڕ بێت و ئەندامی لاشەی بەتەواوی بۆ دروست بوبێت هەر لەبار بردنی دروست نیە بەهیچ پاساوێکی کەم ئەندامی و هەرشتێکی کە .
🌹ئایا نیقاب واجبە لەکاتی ئیحڕام دا ؟


پرسیار // ئایا ئافرەت لەوکاتەی ئیحرام دەبەستێت بە حەج یان بە عومڕە دەبێت ڕوخساری دیار بێت یان بیشارێتەوە ؟

وەڵام // ئافرەت لەکاتی ئیحڕام بەستن بە حەج یان بە عومڕە ئەسڵ وایە ڕوخساری دیار بخات و نەیشارێتەوە ئەگەر کەسی نا مەحڕەم و پیاوی بێگانەی لێ نەبێت

فەرموودەیەک هاتووە دەربارەی ئەم بابەتە  قَالَ رَسُولُ الله ﷺ { وَلَا تَنْتَقِبِ الْمَرْأَةُ الْمُحْرِمَةُ، وَلَا تَلْبَسِ الْقُفَّازَيْنِ } صحیح البخاري (١)

واتای فەرموودەکە { ئافرەتی خاوەن ئیحڕام نیقاب نەکات، و دەست کێش لەدەست نەکات }

بەڵام ئەگەر ئەو ئافرەتە لەکاتی ئیحڕام بەستن بە حەج یان بە عومڕە نا مەحڕەم و پیاوی بێگانەی لەلا بوو و دەیانبینی وەکوو ئەو سەردەمەی خۆمان ئەوە واجبە ڕوخساری دابپۆشێت چونکە لەناو پاس و لەکاتی طەواف و لەکاتی صەفاو مەڕوادا ژن و پیاو تێکەڵ دەبن، ڕوخساری ئافرەتانیش عەوڕەتە بۆ پیاوی نا مەحرەم بۆیە دەبێت ڕووخساریان بشارنەوە.

پرسیار // ئەی ئافرەتان لەکاتی ئیحڕام دا بە چ شتێک باشە ڕوخساری خۆیان دابپۆشن ؟

وەڵام // باشتر و لەپێشتر وایە ئافرەتان ڕوخساری خۆیان دابپۆشن بە جگە لەو نیقابانەی کە لەپشتە سەریانەوە دەبەسترێت یان لەزگەیەو دادەخرێت و بە ڕوخساریانەوە دەنوسێت، بەڵکوو کۆمەڵە لەچک و چەفیەیەک هەنە درێژن، لەچکەکە دەدات بەسەریاو بەشێکی زۆری لێ دەمێنێتەوە و لەسەر سەری دا دەیهێنێتە خوارەوە بۆ دەم و چاوی، ئەو کات ڕوخسار و گەردەنیان دادەپۆشرێت، ئەگەر لەچکەکەی سەریشی بچووک بێت ئەوە دەتوانێت لەچکێکی تری پێوە ببەستێت جا بە دەمبوز بێت یان بەدەرزی یان بە قولابە و بیهێنێتە خوارەوە بۆ سەر ڕوخسار و گەردەنیان.


عَنْ فَاطِمَةَ بِنْتِ الْمُنْذِرِ ، أَنَّهَا قَالَتْ { كُنَّا نُخَمِّرُ وُجُوهَنَا، وَنَحْنُ مُحْرِمَاتٌ، وَنَحْنُ مَعَ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ } موطأ مالك


🛑 بەم شێوەیەی باسم کرد هەم لە گومانی نیقابەکە دەردەچێت هەمیش ڕوخساری دادەپۆشێت و کەس نایبینێت، ابن تەیمیە و ابن القیم ـیش پێیان درووست بووە و کە چەفیەکەیان بەسەریاندا بهێننە خوارەو ڕوخساریان پێ دابپۆشن.

🛑 بە نسبەت دەست کێشیش دەتوانێ بەجلەکەی خۆی یان بە درێژی قۆڵی جلەکەی دەستەکانی دابپۆشێت.

🛑 دەتوانن بۆ ئەم بابەتە بگەڕێنەوە بۆ

کتابی صحیح فقە السنة بەرگی دووەم لاپەڕە: ١٨٢

کتابی الوجیز في فقە السنة والکتاب العزیز لاپەڕە: ٣٠٥

صفة حجة النبي️ ﷺ للعبد العزیز الطریفي لاپەڕە: ٨٣ و ٨٤

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(١) زانایان جیاوازن دەربارەی ئەم فەرموودەیە کە ئایا مەڕفوعە و فەرموودەی پێغەمبەرە️ ﷺ یان مەوقوفە و وتەی پێشەوا عبداللەی کوڕی عومەرە.

عَنْ نَافِعٍ أَنَّ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عُمَرَ كَانَ يَقُولُ { لَا تَنْتَقِبُ الْمَرْأَةُ الْمُحْرِمَةُ، وَلَا تَلْبَسُ الْقُفَّازَيْنِ } موطأ مالك وهو حدیث صحیح
2024/12/22 01:19:42
Back to Top
HTML Embed Code: