Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
2435 - Telegram Web
Telegram Web
خودا بیانوو بەخشە بیانو بڕ نیە!

بیانوو بەخشە و دەست بڵاوە لەبیانوو پێدانت
بەڕێگایەک ، بە جریوەی چۆلەکەیەک ، قسەیەکی باش
خەوێک ، خەمێک ، ئازارێک نەخۆشیەک ، ماندوبونێک
بیانوو بەخشە تا بە گوناحباری نەمریت
چی لەوە جوانتر مافت هەیە سەرت نەوی کەیت خۆت برسی بکەیت تینوبکەیت تەنها لەبەر خوا
خۆش بەحاڵت کە لەوانە نیت کە مۆر لەدڵیان دراوە
خودا بیانوو بەخشە تا ون نەبیت ، ون بیت بیانوت ئەداتێ خودا بدۆزیتەوە ، بیدۆزیتەوە بیانوت پێبەخشێ بەردەوام بیت ، لەڕێ لابدەی بیانوت پێبەخشێ تا تۆبە بکەیت ، چی ئۆفەرێک لەوە باشتر وجودی هەیە، باش بیت ، خراپ بیت ، بتەوێ نەتەوێ
ئەو نایەوێ تۆ بسوتێیت بیانوت ئەداتێ ، خوی خراپت هەیە جەستەت بۆ ئەهێنێتە ڕێگا ، دەرونت بۆ ڕام ئەکات ، خەڵکت ئەهێنێتە سەر ڕێ، ئەو قسانەت ئەهێنێتە بەرگوێ کە بۆت پێویستن ، ڕائەکەیت ، ئەگریت خەمەخۆی گرنگ نیە ، بیانوبەخشە و دەست بەردارت نابێ ، چی ئەگەر ئەمە کۆتا ڕەمەزانت بوو؟

گلەیت هەیە دوعابکە ، پرسیارت هەیە بگەڕێ ،بپرسە ، دڵتەنگی لەگەڵتە ،توڕەیت لە گەڵتە ، شکست هێناوە کێشە نیە ، ڕەت کراویتەوە کێشەنیە ، بەکەم سەیرئەکرێی کێشەنیه ، هەرجۆرێک ئەڕوانی یان لێت ئەڕوانن ، بیانوو بەخشە بیانوو بڕ نیە
بەهەموو جۆرێک پێت ئەفەرموێت لەگەڵتم تۆ بتەوێ بەس هەنگاوبنێ بە ڕاکردن یەین بۆلات بەس بکەوەرێ ڕێ خۆمان ڕێگاکەت نیشان ئەدەین ، ئەترسی چی لەدەست بەیت با قەرەبوت بکەینەوە ، چیت بەلاوە زۆر گرنگە با گرنگترت پیشان بەین !

هەر بەڕاست شایستەی ئەم هەموو بیانوانەین پێمان ئەبەخشرێ ؟

Haloy Mam Xaled 🖤


https://www.tgoop.com/qawaxanayklture/921275
قاوەخانەی کوڕان pinned «خودا بیانوو بەخشە بیانو بڕ نیە! بیانوو بەخشە و دەست بڵاوە لەبیانوو پێدانت بەڕێگایەک ، بە جریوەی چۆلەکەیەک ، قسەیەکی باش خەوێک ، خەمێک ، ئازارێک نەخۆشیەک ، ماندوبونێک بیانوو بەخشە تا بە گوناحباری نەمریت چی لەوە جوانتر مافت هەیە سەرت نەوی کەیت خۆت برسی بکەیت…»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێش کەش بەخوشکانی بەڕێزمان
ڕێز و پێگەی خۆتان بزانن لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ، ئیسلام ئاینی بەرز ڕاگرتنی شکۆمەندی خانمەکانە .....

Haloy Mam Xaled 🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حاڵی موسڵمانانی ئەمڕۆ چەند شێواوە خوایە گیان !
جارێ نوێژە فەرزەکانی بەباشی ناکات ، ئاگای لەو کارانە نیە لەسەری واجبن بەدوای سونەتی فرە ژنی کەوتوە

خۆی ئەڵێی عەتری تێستە بۆی بکرێ سەرنجی مردوش ڕاکێشێ ، کەچی لەسەر شتی وا محاسەبە ئەکات یەکێ نەزانێ مامۆستای ئەخلاقی هەموانە

ئەمەیە بەدبەختی ، لەئایندا سەرەکی پێش لاوەکیە ، جارێ نوێژەکانت بکە ، ڕۆژ و زەکات و ئەخلاقت ، غەیبەت و درۆ و دزی و خیانەت و بوختان فڕێ بە خوا کەریمە بۆ وردەکاریەکەی

فلیمێکی پڕ چێژ لە ئامۆژگاری بۆ حاڵی ئێستای موسڵمانان

Haloy Mam Xaled 🖤
خێزانی کورد و جەژن بۆ خۆشی یان بۆ ناخۆشی ؟
(دیوە ناشرینکەی جەژن بەهۆی کلتوری کوردیەوە )

🔶هەر ئەونە ڕۆژێک دوانی مابوو بۆجەژن ئافرەتەکانی ئەم وڵاتە،وەک ئەوەی ئیمتیحان بکرێن جۆرێک ماڵ پاک ئەکەنەوە تا یەک حەفتەی تر پشت ئێشەو قاچ ئێشە بەریان نادات ، جا خوانکا پیاوی داماویش دەست بەرێ بۆ دەسکی کەوانتەرێک بیکاتەوە سێ چوار هاواری خێرای لێئەکرێ نەکەی نەکەی پیاو وا ئەزانێ قومبەلەی تیایە

🔴جا لەوەش سەیرتر کەوانتەرەکەی بیست تاکی هەیە هەموی پاک ئەکاتەوە وەک ئەوەی میوانەکان بێن بگەڕێن بزانن کام تاک ڕێکنەخراوە ، ئەڵێی سوێندیان خواردوە کە ئەبێ خۆیان بخەنە ئەرکەوە

🔴ئینجا لەبەدبەختی خێزانە هەژارەکان ئەوەیە ئەیانەوێ لاسایی دەوڵەمەندەکان بکەنەوە ، ئێ ئیتر جەژنە چۆن فەرش و تەپڵەک و قەنەفە بگۆڕن ، چۆن فیلەرو بۆتۆکس و ساڵۆن و جلکڕین و ڕاکە ڕاکێکە ئەڵێی چاوی کامێراکانی جیهان ئەو ڕۆژە لەسەر تۆیەو بەس

ئەرێ کاکە ، ئەرێ دادە کێ وتوێتی کە بارودۆخەکەی تۆ هی ئەوەنیە لەپێناو دوسێ ڕۆژ ئەبێ داهاتی مانگێکت دانێی ،ئەسڵەن بۆچی لاسایی ئەوانی تر ئەکەیتەوە؟؟

هەموو ڕۆژەکانی ساڵەکە ئاسایی بویت ئێستا بۆ چەند ڕۆژێک ئەم هەموو ناڕەحەتیەی بۆچیە؟

قەیچێکە ماڵت پاک و جوانبێ ، جل بکڕی ،خۆت بڕازێنیتەوە، خواردنی خۆش کەس لاری لەمانە نیە بەڵام کوردانە بیشەرعێنی (بەپێی بەڕەکەی خۆت پێ ڕاکێشە )

ئەوانە دیوەکەی دەرەوەی خۆشی جەژنن ، لەناوەوە زیاتری لێ وەربگرە ، بە بەسەرکردنەوەو بەخشین و پێکەوە کۆبونەوەی خێزانی وسەردان و لێخۆشبونی ڕقی کەسێک کەلەدڵتایە لەبەر خودا ...

کلتورێکی تری ناشرین ئەم کۆپی پەیستی نامەو ناردنی ڤیدۆیەکی جەژنانە بۆ هەموو هاوڕێکانت ، دو وشەی خۆتانەم بۆ بنوسە [جەژنت پیرۆزبێت] زۆر لەوە باشترە کۆپی تێکستێک بۆمن و هەزاری وەک من بنێریت ...

ئینجا چاوەکەم خۆت زەخت و شەکرەو نەخۆشی دڵت هەیە ، خۆ جەژن واتای ئەوەنیە خۆت ئینتیحاربکەی ،ئاگات لەتەندروستی خۆتبێ ، جەژن بۆ سەردان و خۆشیه نەک لەتەواری بەسەری ببەی..

لەدیوە جوانەکەشیەوە جەژنەوە هەر کە وشەی جەژن ئەبیستی ، نوقڵ و جەژنانەو جەژنت پیرۆزبێ و ، فاسۆلیاو قەیسی و گۆشت و مریشک وقەل و قازت یەتەوە یاد ، ئەوەی چەنێکە نەتدیوە ئەیبینی شتێکی جوانە ئەم بەسەرکردنەوەیە ، هەرئەوەشی کە قوربانی ئەکرێ و وەک هەدیەیەک پێشکەش ئەکرێ ئەگەر لەقسەی دڵ ڕەشەکان بگگەڕێن ئەرکێکی جوانە ...

خۆشیەکی تریشی ئەوەیە ڕۆژی یەکەم هەمومان چاوەڕێی میوانەکانین و ڕۆژی دوەم دا ئەنێین بۆ سەردان لەڕۆژی یەکەم هەمومان چاوەڕێین ، لەڕۆژی دوەمیش ئەچین بۆماڵی یەک و یەک نابینین

🔶سودێکی تریشی ئەوەیە وەک هەمیشە وتومە بۆت دەرەکەوێ زۆرێک لەژمارەو هاوڕێکانی ناو مۆبایلەکەت ودۆستەکانت ، زیادەن

نوسین و ئامادەکردنی : Haloy Mam Xaled
قاوەخانەی کوڕان pinned «خێزانی کورد و جەژن بۆ خۆشی یان بۆ ناخۆشی ؟ (دیوە ناشرینکەی جەژن بەهۆی کلتوری کوردیەوە ) 🔶هەر ئەونە ڕۆژێک دوانی مابوو بۆجەژن ئافرەتەکانی ئەم وڵاتە،وەک ئەوەی ئیمتیحان بکرێن جۆرێک ماڵ پاک ئەکەنەوە تا یەک حەفتەی تر پشت ئێشەو قاچ ئێشە بەریان نادات ، جا خوانکا…»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەفسیری ئایەتی:
{ومن يتوكل على الله فهو حسبه}

{هەرکەس پشت بەخوا ببەستێ ئەوی بەسە}

هەر مەبەستی ئەمەیە ، تویتەری نەبوو
فەیسبوکی نەبوو ، ئینستاگرامی نەبوو

زیاتر لەهەزار ساڵە پەیامەکەی زیندوە ، سڵاوات لەبیرمەکەن


🌼🌼 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ 🌼🌼
تایبەت بە موسڵمانان ، پێش ئەوەی بیکەن بەجەژن
زۆر بەکورتی:

نازانم ئەو کەسەی تۆ کێیە کە لەکاتی عیبادەتەکانت لەم مانگە کاتژمێرێک بەر لەبەربانگ و کاتژمێرێک
بەرلە پارشێو ، وەک تۆ بە قوڕگی وشک و سکی برسی
خواردنی ئامادەئەکرد ماڵی پاک ئەکردەوە ، تا تۆ ڕۆژوەکەت بشێکێنیت ، ئەوەی شایەنی سوپاسە ئەوکەسە (خوشکەتە ، دایکەتە ، هاوسەرتە) هەر کامێکیانە کەلەم مانگە ئەرکی کێشا تا من و تۆ عیبادەتەکانمان بەجوانی بکەین ...
#بیکەن_بەکلتور سوپاسی ماندوبونیان بکەن هیچی تێناچێت

Haloy Mam Xaled 🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕێک ئامۆژگاریەکانی خێزانی ئیمام ئەحمەدی حەنبەلی بیرخستمەوە بۆ کچەکەی کە فەرموی
کچم گوێرایەڵی پیاوەکەت بە ، لەڕواڵەتدا وا دەردەکەوێت کە ناخۆشە بەڵام پیاوەکان گەر گوێرایەڵیان بکرێت هەموو ئەوشتانەت بۆ ئەکەن کە تۆئەتەوێ

Haloy Mam Xaled
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تکایە ئەم سۆعبەتانەمان لەگەڵ مەکەن
خۆمان میزاجمان زۆر باش نیە

دوایی مەشڵێن پیاو توندو تیژە😂
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بابەتەکە بەنیسبەت کوڕەکانەوە عامە 😂
دایکی کێ وانیە 🙂
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هاوڕێی ئاوا نەبوو تورێکی قوڕاوی ناهێنێ 🙂😂
2024/11/12 04:20:56
Back to Top
HTML Embed Code: