Telegram Web
ئەو پەلە پەلەت لەچیە ؟
(بۆچی کاتی من نایەت ، تەمەنم ڕۆی ، لەدەستم چوو ، ئەی کەی بەوشتانە دەگەم ، حەق نەبوو وام لێبێت ، تازە هەموشت کۆتایی هات ....)
چاوەکەم تۆیت پەلەتە وا دەزانیت ئەوانیتر لەپێش تۆوەن ، هەر ئەوەی چەند ساڵێکە بەو شتانە گەشتوە تۆ ئاواتن ، لێی بێزارە ، ماندوە ، دڵتەنگە
دەشکرێ پێچەوانەبێ ، ویستی تۆ بۆ گەیشتن بەخواستەکانت لە ژێر ناونیشانی خۆشبەختی هەڵەیەکە ، گەمژانە دەرت ئەخات
لە ڕاستیدا هەموو شت لەکاتی گونجاوی خۆیدا دێت
دەکرێت ئەو شتانەش بێن کەچی وا دەرنەچن
چونکە حیکمەتی ڕاستەقینەی بونت نە گەشتنە ،
نە نەگەیشتن بەڵکو ڕازی بون و ئارامگرتنە مامەڵەکردنتە بەقەناعەتەوە لەگەڵ ئەو بارودۆخەی کە هەتە
ئەم پەلەپەلەی ناوێ فریوی دونیا مەخۆ ، نە دوا کەوتویت نە پێش کەوتویت ئەنجامی کۆتایی تەمەنن دیاری دەکات کە کامیانیت ، ئاسانە خواردنێکی خۆش بەتامو لەزەتەوە بخۆی ئازایەتی تیانیە
ئازایەتی ئەوەیە بەرگەی تامە ناخۆشەکان بگریت بە خۆشەویستیەوە

Haloy Mam Xaled  🖤
بۆچی کۆمۆنیستەکان پێشناوی " هاوڕێ" بەکاردێنن ؟؟
#بەشی_یەکەم
https://www.tgoop.com/kteb1/3354

#51♠️
کورتە چیرۆک :

شوانەکە لە بن سێبەری دارەکەدا خەوتبوو
لەپاش ماندوبونێکی زۆر ، مەڕەکانی خەریکی لەوەڕ بون ، سەرخەوێکی شکاند
لەپڕدا زریکەی لێ بەرزبۆوە
ئەی هاوار ، ئەی هاوار ، مار پێوەی دام
بەهەڵەداوان گورگ هات بۆلای شوانەکە
پەلاماری مارەکەی داو کوشتی ، لەترسی گورگەکە هیچ کام لە مەڕەکان نەیان وێرا نزیک ببنەوە ، شوانەکەش بە سەرسوڕماوی لەنێوان ترسی مردن و هەڵوێستی گورگەکە سەرسام بوو
لەبەر خۆیەوە پرتە پرتی بوو لەتاو ئازار تا گیانی سپارد ، ئینجا گورگەکە ڕوی کردە مەڕەکان ، وتی بینیتان چۆن مارەکەم کوشت کە بەشوانەکەتانیەوە دا
وتیان بەڵێ قوربان بینیمان
وتی ئەزانن دوا وەسێتی ڕەحمەتی چیبوو
چیوت ؟
مەڕەکان وتیان قوربان تۆ لێی نزیک بویت
تۆ باشتر دەزانیت پێمان بڵێ چی وت
گورگەکە وتی : دوا وەسێتی ڕەحمەتی ئەوەبوو ، کە من ئاگام لێتان بێت وەک ئەو چاودێریتان بکەم ئێستاش پێشم کەون تا تاریک نەبوە با بەناو دۆڵەکەدا تێپەڕین !

ڕونە ....!

Haloy Mam Xaled 🖤
نهێنـــــــی خۆشبەختی ئەوەیە
خۆشبــــــەختی نهێنی بێت .....

Haloy Mam Xaled 🖤
لەژێر ناونیشانی ..................!

Haloy Mam Xaled 🖤
ئەو وشەیەیی  بەرنەفرەتی ئامون کەوتوە ...

"" زۆر ""

(  دیقەتان داوە ئەم پێشگرە ، ئەیخەیتە پێش هەرشتێکی باش،  کورت ئەهێنێ ...)

زۆر+ڕێزگرتن = ئیستیغلال کردن
زۆر + گرنگی پێدان = لەبەرچاو کەوتن
زۆر +ڕوو پێدان = جوتە 🐎
زۆر + خواپەرستی = توندڕەوی
زۆر + خۆشەویستی = سوک بون
زۆر+ دڵسۆزی = بەردەستی
زۆر + وەفا = خەمۆکی
زۆر + سادەیی= تەنیایی
زۆر + گاڵتەکردن = بچوک بونەوە
زۆر + بێدەنگی = گۆشەگیری
زۆر + نەرم = لاوازیی

ئەرێ ناتوانی لەپێش شتێکەوە داتبنێین کورت نەهێنی؟

زۆر : مرۆڤ سەگ خزمەتی ئەکات ، کەچی کاتێ باسی پاڵەوان و ئازا ئەکەن وەسفی گورگ ئەکەن

ڕونە !
Haloy Mam Xaled 🖤
بەلامەوە گرنگ نیە پێت خۆشە یان نا
ئەمە حەقیقەتە ، هەمومان لەناو سۆشیاڵ میدیاکان ئەسوڕێنەوە چونکە نەقصمان
هەیە

Haloy Mam Xaled 🖤
هەندێک لەو وتانەی کە کەسانی ئاقڵ و هۆشمەند لێی تێ ئەگەن :

1_ خەڵک بڕیار لەسەر داهاتویان نادەن ، خوەکانیان بڕیار دەدات ،دواتریش خوەکان بڕیار لەسەر داهاتوو ئەدەن
(F.M Alexander )

2_ئەو مرۆڤەی هەرگیز هیچ هەڵەیەک ناکات ، ئەو کەسەیە کە هەرگیز هیچ شتێک ئەنجام نادات
´´Theodor Roosevelet``

3_ ئەو پیاوەی لە ئازار چەشتن ئەترسێ ، هەر خۆی ئێستا ئازار لەو شتە ئەچێژێ کە لێی ئەترسێ
""montaigne""

4_ ئەگەر تۆ جدیت دەربارەی گۆڕانکاری لەژیانت ئەوا ڕێگایەک ئەدۆزیتەوە ، بە پێچەوانەوە
پاساو ئەهێنیتەوە
``Jen Sincero ´´

5_ تەنها گەشتی مەحاڵ ئەو گەشتەیە کە هەرگیز دەستی پێ  ناکەیت
``Tony Robbins´´

6_ڕۆژێک لە خەو هەڵدەستیت وە هیچ کاتێک نەماوە بۆ ئەنجام دانی ئەو شتەی هەمیشە ئەتویست ،ئێستا ئەنجامی بدە
""paulo coelho""

کامیانت بەدڵ بوو؟

وەرگێڕانی : Haloy Mam Xaled 🖤
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «هەندێک لەو وتانەی کە کەسانی ئاقڵ و هۆشمەند لێی تێ ئەگەن : 1_ خەڵک بڕیار لەسەر داهاتویان نادەن ، خوەکانیان بڕیار دەدات ،دواتریش خوەکان بڕیار لەسەر داهاتوو ئەدەن (F.M Alexander ) 2_ئەو مرۆڤەی هەرگیز هیچ هەڵەیەک ناکات ، ئەو کەسەیە کە هەرگیز هیچ شتێک ئەنجام…»
کێ ڕاستە و کێ درۆزن ؟
کێ دۆستە و کێ دوژمن ؟

بۆم دەرکەوت لە سیاسیەوە تا ماسی ،
لە عاسیەوە تا خاسی ، ئەم شین و ڕۆ ڕۆ بۆ من و بۆ تۆ نیە ، شینی شینی هەلیسەکەیە ، باوەڕ بە کێتان بکەین ؟
بەناوی ئاینەوە ، ئامۆژگاری واتان کردین سڕ بوین
قسەی وا گەورەتان بۆکردین دانە دانە هەموان کڕ بوین
بەناوی گاڵتەو پێکەنین کۆمیدیا ، کەسی باش ، سیاسی ڕاستگۆ ، خەمی میلەت هەرچی هات و خۆی دەرخست
وتی ئەها منیش هەم ، لەبەر ئێوە

چاکی لێ حاڵی بوم لەم نیشتیمانە هەرکەس بەردی گەورەی هەڵگرت و گەورەتان کرد لەسۆشیاڵ میدیاکان
یان بوو بەکاندیدی پەرلەمان یان دوکانێک مەتعەمێک
شتێکی دانا ، هێشتا ئەوانەی دوکانێکیان داناوە زۆر شەریفترن لانی کەم ئەهل و قیاسی بەهای خۆی ئەچێ بۆلایان ئەوانەی پێیان ئەڵێن هەوادار
بەس سەرم سوڕماوە پەرلەمان ئەبێ شوێنی ئینسانی ئاقڵ و بە مەعریفەبێ یان شوێنی کەسانێکی هەرزە و هیچ یان کەسێک کە پشتگیری ستەمکار و خوێنڕێژ ئەکات نازانم ئەم ئینتیما مناڵانە چیە

بەهەرحاڵ کورت و موختەسەری فەرهاد پیرباڵ وتەنی
دەنگم پێبدەن با ٦ ملیۆن مەعاش وەرگرم ئاقڵ بم

Haloy Mam Xaled 🖤
باوکەکە،
خەریکی پێدانی لەفەیەک بوو بە کچەکەی، هەستا ڕۆشت ساسەکەی هێنا و کردی بە لەفەکە، ئەوە بوو کچەکەی دەستی کرد بە گریان.

باوکەکە تووڕە بوو و هاواری کرد و وتی:
" بۆچی ئەگریت؟ خۆ ئەوەنە گەرم نییە، واز لەم نواندنە بێنە، دەی بیخۆ."

ئەویش بەترس و گریانەوە تا تەواوی کرد، خواردی.
دواتر دایکی هات و کردییە باوەشی و لە باوەشیدا خەوی لێکەوت.

دواتر باوکەکە هەستا و قوتووی ساسەکەی بردەوە و خستیەوە ناو سەلاجەکە.

لەناکاو بینی ئەوەی کە بەدەستییەوەیەتی ساسە توونەکەیە و قوتووی ساسە ئاساییەکە لە ناو سەلاجەکەیە.

ئیتر زانی هۆکاری گریانی کچەکەی ئەوە بووە کە بیبیەری تیژی پێ داوە.

تووشی شۆک بوو و زانی کە هۆکاری گریانەکەی ئەوە بووە کە ساسە توونەکەی بە کچەی داوە.

بەپەلە گەڕایەوە و تێر کچەکەی ماچ کرد و دەستی بەسەریدا دەهێنا و لە باوەشی کرد و وتی: "بمبوورە، من هەستم بەو ئازارەی تۆ نەدەکرد."
****
ڕۆژانە، چەند جار بە وشەکانمان دڵی کەسانی تر لەت لەت دەکەین و ئازاریان دەدەین و پێشمان ئاساییە و، پێشیان دەڵێین واز لە نواندن بێنن؟
چەندجار وا لەوانی تر دەکەین بخەون، بەڵام ئەوان لەبەر گریان خەویان لێ ناکەوێ؟

چەندجار واتان زانیوە کە وشەکانتان ساڕێژکەرن، بەڵام خوێیەک بووە و کردووتانەتە سەر زامی بەرامبەرەکەتان؟

ئاگاداری وشەکانتان بن
خوای گەورە فەرموویەتی: " مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ"
هەر وتەیەکت لە دەم دەردەچێت، فریشتەى چاودێرى ئامادەیە و لە لاتە و دەینووسێ.

پێغەمبەری مەزنیش فەرموویەتی: "الكلمة الطيبة صدقه."
"قسەی جوان و باش، خێرە."

وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی
با پیاسەیەک بەناو ئەو وتانە بکەین کە ڕەنگە شتانێکت بیربخەنەوە بیربکەیتەوە :

1_ بەرواری ڕۆژێک و سەعاتێک وچرکەیەک هەیە لە هەموو ساڵەکانی تەمەنت لەژیاندا کە دەبێتە بەرواری مردنیشت

2_ هەموو شتێک دوو دیوی هەیە باش و خراپ ، بەدڵنیایی لە بەشێکی باش لەوشتانە تەنها یەک دیوت بینیون

3_ دواجار ئەو دایک و باوکەی کە سایەو سێبەرتە ڕۆژێک ئەوانیش وادەیان تەواو ئەبێت نایان بینیتەوە

4_ تەنانەت ئەو کەسەشی کە ئازاری داویت هەر خەم دەخوات بەڵام لەکات و ساتی خۆی

5_ بەشێکی زۆر لەو شتانەی خۆزگەیان بۆ ئەخوازیت و نابن ڕەنگە ببن بەس جارێ ئەو کاتە نەهاتبێ تا ئەرکەکەیان جێ بەجێ بکەن

6_ لەبیرت چۆتەوە دواجار کەی بوو وەک مناڵ یاریت کرد ، بوبە ئاخیر جارت

7_ هەموو ئەو شتانەی زۆر پێیان ناڕەحەتی لە بەر تازەیی بابەتەکەیە کە کات تێپەڕی کاریگەری هۆرمۆنەکان کەم بونەوە وا نامێنن

8_ لە یادەوەریەکانتا کەسانێکی تیایە پێت وابوو ئەوان کەسە ڕاستەکەن تاکۆتایی ئەمێننەوە

9_لەژیانی هەموماندا خەیاڵانێک هەن کە نابنە ڕاستی

10 _ هەموو ئەو قسانەی تا ئێستا کردوتن ئەوانەن کە توانیوتە بیانڵێیت ، دونیایەک قسە بێ وتن ئەمێننەوە و ناتوانی بیانکەیت

11_ ئازیزێک لەوانەی مردن حەزت ئەکرد بمایە تا باشتر بویتایە لەگەڵی تا زیاتر خزمەتت کردبا

12_ تەنها بەپێی قۆناغەکانی تەمەنت تێئەگەیت کە چەنێک ڕاست بویت و چەنێک هەڵە ڕەنگە هەڵەی ئەمڕۆت ڕاستی 10 ساڵی داهاتوت بێ

13_ هەموو شتێک کۆتایەکی هەیە

14_ لەژیانی هەمواندا دەرفەتێک هەیە کە بەنەزانی لە دەستی داوە

Haloy Mam Xaled 🖤
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «با پیاسەیەک بەناو ئەو وتانە بکەین کە ڕەنگە شتانێکت بیربخەنەوە بیربکەیتەوە : 1_ بەرواری ڕۆژێک و سەعاتێک وچرکەیەک هەیە لە هەموو ساڵەکانی تەمەنت لەژیاندا کە دەبێتە بەرواری مردنیشت 2_ هەموو شتێک دوو دیوی هەیە باش و خراپ ، بەدڵنیایی لە بەشێکی باش لەوشتانە تەنها…»
2025/02/26 09:24:58
Back to Top
HTML Embed Code: