Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
1463 - Telegram Web
Telegram Web
ھەموو شتێک بۆ خۆت دەگەڕێتەوە بە باش و خراپیەوە
ھەرگیز خودا ئەو شتانە لەبیر ناکات کە تۆ بە دڵێکی پاکەوە کردوتە، پێکەنینت بەڕووی کەسێکدا، دڵدانەوەی کەسێک کە لە تاقیکردنەوەیەکی ڕۆژگاردایە، یارمەتیدانی خوشکەکەت، دڵخۆشکردنی ھاوڕێکەت..، دوبارە خودا ھەموو ئەمانەت بۆ دەنێرێتەوە بە ڕێگایەکی جیاواز

ھیچ شتێکی چاک بە کەم مەزانە، ڕەنگە نرخی شتێکی بچوک لای خودا موعجیزەیەکت بۆ بھێنێتە بوون🤍


#qu_rran
27
حَسْبِيَ اللَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيهِ تَوَكَّلتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ 🤎🌱

#qu_rran
32
‏وَالْحَمْدُ لِلَّهِ 🤎🌱

#qu_rran
23
‏وَاللَّهُ أَكْبَرُ 🤎🌱

#qu_rran
23
هـــــــــــــــــەنێ شت بە نهێنی جوانە

بۆ نمونە دوعا کردن بۆ کەسە ئەزیزەکانت
بێ ئەوەی هەستی پێ بکەن🤎🤲🏻

#qu_rran
34
هەناسەیەک بدە
بۆچــی ئەوەندە ماندوویت بەبیرکردنەوە لە شتانێک لای تۆ مەحالە ڕوبدات،لەکاتێکدا لای خوا ئاسانە☺️


#qu_rran
34
سورە الملک

قَالُوا بَلَى قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ….. (9)
Anonymous Quiz
9%
الغَفُورُ
14%
نَذِيرٌ
77%
كَبِيرٍ
21
سورة الملك

وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ… …(10).
Anonymous Quiz
80%
السَّعِيرِ
13%
حَسِرٌ
7%
البَصَرَ
18
﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ﴾ سوێند بە ده‌ شه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی قوربان...

هەینی: ١ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٧
شەممە: ٢ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٨
یەک شەممە: ٣ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٩

دوو شەممە: ٤ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٠
سێ شەممە: ٥ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١١
چوار شەممــە: ٦ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٢

پێنج شەممە: ٧ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٣
هەینی: ٨ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٤
شەممە: ٩ ذو الحجة(عەرەفە)، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٥

خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزە و
یارمەتیمان بدە زۆرترین کاری چاکەی تێدا بکەین



#qu_rran
18
-
بصِّر فُؤَادَكَ لا تَعِش فِي غفلةٍ
فَالعمرُ مَاضٍ والحياةُ ستنقضي.

دڵت هۆشیار بکە، لە بێئاگای دا مەژی
تەمەن تێئەپەڕێت و ژیانیش کۆتایی پێ دێت.

#qu_rran
20
سورة الملک

فَاعْتَرَفُوا بِذَنْبِهِمْ فَسُحْقًا...... السَّعِيرِ (11) إِنَّ.... يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالْغَيْبِ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ (12)
Anonymous Quiz
8%
الکَٰفِرِينَ ' هُوَ
6%
الرَّحمَٰنِ ' خَلَقَ
86%
لِأَصْحَابِ ' الَّذِينَ
16
سێ بەڵا و تاقیکردنەوە ڕۆژانە توشی هەموو مرۆڤێک دەبێت بەڵام کەم کەس هەستی پێکات .

هەموو ڕۆژێک سێ بەڵا و تاقیکردنەوە توشى مرۆڤەکان دەبێت بەبێ ئەوەى زۆربەى خەڵکی هەستی پێبکەن و لەیادیانبێت ، ئەوانیش بریتین لە:

یەکەم/ : هەموو ڕۆژێک لە تەمەنی کەم دەبێتەوە ، جا ئەو ڕۆژەی کە لە تەمەنی دەڕوات ، هیچ گرنگ نییە بەلایەوە ، بەڵام ئەگەر ماڵ و سامانەکەی زیاد بکات ، گرنگی پێدەدات ، لەکاتێکدا پارە قەرەبوودەکرێتەوە ، بەڵام تەمەن قەرەبوو ناکرێتەوە.

دووەم/ : هەموو ڕۆژێک لە ڕزقی اللە دەخوات ، جا ئەگەر حەڵاڵ بوو ، ئەوا لێپرسینەوەی لێدەکرێ و ئەگەریش حەرام بوو ، ئەوا سزا دەدرێ و ناشزانێت چارەنوسی لێپرسینەوەکەی چییە.

سێیەم/ : هەموو ڕۆژێک ئەندازەیەک لە مردن و ئاخیرەت نزیکدەکەوێتەوە و ئەندازەیەک لە دونیاش دووردەکەوێتەوە ، ئەمە لە کاتێکدا ئەوەندە گرنگی بەو مردنە نادات کە بۆی دەچێت و دەمێنێتەوە ، بەڵام گرنگی بەو دونیایە دەدات کە جێی دەهێڵێت و نامێنێتەوە ، وە ناشزانێت چارەنوسی بۆ بەهەشتی هەرە بەرزە یان دۆزەخی هەرە نزم.


#qu_rran
21
،
چاوەرێی پاداشتی تۆم
خودایە


#qu_rran
18
باشترین کار و کردەوە و عیبادەت
لە ( 9 ) ڕۆژ و شەوی سەرەتای مانگی

( ذي_الحجة )...!!!


① بەڕۆژوو_بوون ( الصیام )

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ


تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتی ( رَسُولُ ٱللَّه ﷺ ) كەمتر و كورت ترە لە تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتانی پێشوو ، لەم بارەیەوە خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّه ) محمد ( ﷺ ) فەرموویەتی : ( أَعْمَارُ أُمَّتِي مَا بَيْنَ السِّتِّينَ إِلَى السَّبْعِينَ، وَأَقَلُّهُمْ مَنْ يَجُوزُ ذَلِكَ ) صحيح سنن الترمذي(3550)، وصحيح سنن ابن ماجه(4236).

واتا : ( تەمەنی ئوممەتەكەی من لە نێوان شەست تا حەفتا ساڵی دایە، وە كەمیان هەیە لە ئەوەندە تەمەنیان تێپەڕ بكات ).
..
بەڵام ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) بە فەضڵ و گەورەیی خۆی هەندێك كات و كرداری داناوە كەوا دەبێتە مایەی بەرەكەت و زیاد بوونی تەمەن ، جا لەو كاتە موبارەكانە ( 9 ) ڕۆژ و شەوی سەرەتای مانگی ( ذي الحجة )ـیە.
..
بۆیە لەم کات و ساتە موبارەكانە دا کە ( 9 ) ڕۆژ و شەوی سەرەتای مانگی ( ذي الحجة )ـیە ھەمووی خێر و بەرەکەتە ، وە پێویستە لەسەر ئێمەی موسڵمان ھەموو کات و ساتەکانی بقۆزینەوە بۆ ئەوەی زۆرترین خێر و چاکەمان پێبگات ،.
..
: ( هیچ ڕۆژانێك نیە كردەوەی چاكەی تیادا خۆشەویست تر بێت لەلای《ٱللَّە》وەك ئەم ( 10 ) ڕۆژەی مانگی ذي الحجة، وتیان: تەنانەت جیهادیش لەپێناوی《ٱللَّە》دا؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی《ٱللَّە》دا تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانیەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی《ٱللَّە》دا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە ).
..
: ( ئەوانەی بەڕۆژوو دەبن دوو خۆشییان ھەیە: یەکێکیان کاتێك ڕۆژووەکەی دەشکێنی، وە خۆشیەکی دیکەی کاتێك دەگاتە خزمەتی
پەروەردگاری ).

بۆ ئەوانەی عوذریان هەیە و ناتوانن هەر ( 9 ) ڕۆژەکەی سەرەتای مانگی ( ذي الحجة ) بەڕۆژوو بن ، با هەموو هەوڵێکی خۆیان بدەن ڕۆژی عەرەفە واتا ( 9 ذي الحجة ) بەڕۆژوو بن ، چونکە سوننەت وایە بۆ ئەو كەسانەی كە نەڕۆیشتوون بۆ حەج و لە عەرەفە نین لە ڕۆژی عەرەفە دا ( 9 ذي الحجة ) بە ڕۆژوو بن
..
خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّه ﷺ ) فەرموویەتی : ( صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ ) صحيح مسلم(1162).
واتا‌ : ( بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ئومێدم وایه‌ به‌《ٱللَّە》كه‌ ببێت به‌ كه‌فاره‌تی تاوان و گوناهی ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتوو‌ ).

◉ داواکارم لە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی ئەم عیبادەتەمان بۆ ئاسان بکات و بەردەواممان بکات لەسەری ، وە داواکارم لە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) زیاتر شاره‌زامان بکات له‌ ئاینه‌ پیرۆزه‌که‌ی وە کۆمان بکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّه ) محمد ( ﷺ ) و هاوەڵەکانی له‌ بەهەشته ی خۆی

اللــهم امييــن يـا اللّٰــه

#qu_rran
20
سورە الملک

وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ….. (13) أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ….. (14)
Anonymous Quiz
93%
الصُّدُورِ ‘ الْخَبِيرُ
2%
نَسمَحُ ' فَسُحقَن
5%
السَمَآء ' الدُنِياَ
18
نوێژەکانم بەخێرایی دەکەم،
هەندێ جار زۆر درەنگ زیکرەکانم دەخوێنم،
لە سنوور دەردەچم و شوێنی نەفسم دەکەوم،

هەموو ئەوەی پێشکەشتی دەکـەم کەم و کورتە،
هەموو ئەوەی پێم دەبەخشی کامڵ و پڕە...

ئای ڕەحم و بەزەییت چەندێ فراوان و مەزنە،
منیش چەندێ بەندەیەکی بێ ئەمەك و لاوازم🤍


#qu_rran
22
عەلی کوڕی ابی طالب دەفەرموێت: ئەگەر خوا بیری هێنایتەوە داوای لێخۆشبوون بکەی…
ئەوە بزانە دەیەوێ لێت خۆشبێت…🥺🧡

#qu_rran
29
پاداشتۍ دوعاڪردن بۆ براڪەت ( خوشڪەڪەت ) بە نهێنۍ

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ "‏ مَا مِنْ عَبْدٍ مُسْلِمٍ يَدْعُو لأَخِيهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ إِلاَّ قَالَ الْمَلَڪُ وَلَڪَ بِمِثْلٍ ‏"‏

‏بەندەیەڪۍ مسوڵمان لە پەنهانۍ ـدا بۆ براڪە‎ۍ ناپاڕێتەوە ئیللا فریشتەیەڪ ئەڵێت : ئەوەندەش بۆ تۆ.
برا و خوشڪەڪانتان لە دوعا‎ۍ خێر و هیدایەت بێبەش مەڪەن

(صحیح مسلم : ٢٧٣٢)


#qu_rran
23
2025/07/14 14:38:40
Back to Top
HTML Embed Code: