Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
#فەرموودەکانی‌خۆشەویستمانﷺ

🌹 پێغه‌مبه‌رمانﷺ فه‌رمویەتی:

🌸﴿لە نیشانەکانی نزیک بوونەوەی ڕۆژی دوایی بریتیە لە گەورە بوونی مانگ زیاتر لە قەبارەی خۆی﴾

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «مِنِ اقْتِرَابِ السَّاعَةِ انْتِفَاخُ الأَهِلَّةِ»


📘(صحيح) انظر حديث رقم: 5898 في صحيح الجامع

🌸سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ عَدَدَ خَلْقِهِ، وَرِضَا نَفْسِهِ وَزِنَةَ عَرْشِهِ، وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ🌸
🔸 [خواردنەوە بەپێوە ”ئاو“]

▪️پێغەمبەری خوا (ﷺ) قەدەغەی کردووە کەخواردنەوە بەپێوە بخورێتەوە جا ئاوبێ شەربەت بێ ماستاوبێ هەرشلەمەنیەک بێ .

▪️پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێ باهیچ یەکێک لەئێوە بەپێوە شت نەخواتەوە ئەگەر لەبیری چوو ئەواباخۆی بڕشێنێتەوە ، ئەگەر ئەو کەسە بزانی چی لەسکی دایە ئەوا خۆی دەڕشاندەوە .

▪️کاتێک پێغەمبەری خوا (ﷺ) پیاوێکی بینی بەپێوە ئاوی دەخواردەوە پێی فەرموو کخ کخ .. وتی بۆ؟ وتی حەزەکەی پشیلە خواردن بخواتەوە لەگەڵت وەشتێک لەپشیلە خراپتر کەشەیتانە ......

▪️ ابن عمر ڕەزای خوای لێبێ دەفەرمووێ ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خوابوین (ﷺ) بەڕێگاوە شتمان دەخواردو دەخواردەوە .

▪️پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەڕۆژی عەڕەفەدا ئاوی زەم زەمی بەپێوە خواردۆتەوە.

▪️هەرکارێک پێغەمبەری خوا (ﷺ) زۆربەی کات لەسەری بەردەوام بوو بێ ئەوا ئێمە دەبێ شوێنی ئەوە بکەوین ، زۆربەی کات پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئاوی بەدانیشتنەوە خواردۆتەوە ئەوائێمەش دەبێ بەدانیشتنەوە بیخۆینەوە بەڵام ئەگەر لەبەر هەبوو نی عوزرێک و پێویستیەک ئاوە جار جار لە تەمەنت چەند جارێک بەپێوە بخۆیتەوە ئاسایە
هەروەک ئەوەی زۆربەی جار پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەندامەکانی دەست نوێژی سێجار سێجار شۆردونە جارجاریش بەیەک جاری ئەندامەکانی دەست نوێژی شۆردوونە یان هەندێ جار تەوافی لەسەر وشتر کردووە وەزۆربەی جاریش بە پیادە کردویەتی .

▪️سوننەتە ئەگەر کەسێک بەپێوە شتێک بخواتەوە خۆی بڕشێنێتەوە لەبەر جێ بەجێ کردنی حەدیسەکەی پێغە مبەرمان (ﷺ)..

▪️کاتێک زانایان حوکمێک لەحەدیسێک دەردەهێنن دەڵێن ئەوەی من بزانم نەیان ووتوە ئێمە هەموو شتێک دەزانین. باعیلمیشت هەبێ مەرج نیە هەموو شتێک بزانی .

▪️دەتوانی تامردن لەسەر جێبەجێ کردنی حەدیسێک بڕۆیت وەک ئەو صەحابەیەی کەفەرمووی من پێغەمبەری خوام (ﷺ) بینیوە بەم شێوەیە نانی خواردووە منیش تا مردن بەم شێوەیە نان دەخۆم .

▪️نابێ هەر کەشتێک دەبینی حوکم لەسەربدەی بەڵکو پێویستی بەشیکاری و وردکاری وردبینی و دوور بینی هەیە .

▪️ابن حجر( رحمە الله) دەفەرمووێ ئەگەر ویستت ئاو بخۆیتەوە دانیشە ...

▪️شت خواردنەوە بەدانیشتنەوە سوننەتە وە بۆ تەندروستیش زۆرباشە چەندان سودی باسکراوە وە بەپێوە خواردنەوە چەندان زیانی باسکراوە هەندێک لەوزیانانە :
ــــ تەواو تێنوویەتی ناشکێ .
ــــ بەخێرایی بەتیژی ئاو دائەبەزێ بۆ مەعیدە مەترسی لێدەکرێ ساردیەک لەمەعیدە دروست بێ و توشی زیان بێ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئێمەی گەنج ئێستا هیچ تاقەتمان نەماوە🥀
#قورئان‌ئارامی‌دڵان🥀

ــــــــــــــــــــــ❁﷽❁ــــــــــــــــــــــ


❀ ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە..

❁ ماڵ و مناڵتان بێ ئاگان نەکەن لە یادی خودا

❀ هەر کەسێک وابکات .. ئا ئەوانە خۆیان خەسارەتمەندن

❁ ببەخشن لەهەندێ لەو ڕۆزیانەی کە پێمانداون پێش ئەوەی مردن یەخە بە یەکێکتان بگرێ..

❀ جا بڵێ: خۆزگە مردنی منت دواخستایە بۆ ماوەیێکی کەمی تر

❁ تا چاکەم بکردایە و ماڵم ببەخشیایەوە بچوبامایە ڕیزی چاکەکارانەوە

❀ هەرگیز خودا مردنی کەس دواناخات کاتێ وەختی مردنی هات

❁ وە خودا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن

🌸سوُرَةُ المُنَافِقُوْن🌸
#فەرموودەکانی‌خۆشەویستمانﷺ

👈موجاهید کێیە

🌹 پێغه‌مبه‌رمانﷺ فه‌رمویەتی:

🌸﴿موجاھید ئەو کەسەیە کە جیھادی نەفسی دەکا لە پێناو خوای گەورە﴾

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «المجاهد من جاهد نفسه في الله»


📘صحيح الجامع الصغير ٦٦٧٩

اللهمَّ يا مُقَلِّبَ القُلوب ثَبِّت قَلبي على دِينِك🤲🥀
#قورئان‌ئارامی‌دڵان🥀

ــــــــــــــــــــــــــــــ❁﷽❁ـــــــــــــــــــــــــــ


❀ (ئیبراهیم نزای کردو وتی خودایه..)

❁ لەڕۆژی زیندو بونەوەی ئەو خەڵکەدا شەرمەزار و خەجاڵەتم مەکە

❀ ئەو ڕۆژەی نە ماڵ سودی هەیە نە منداڵ و نەوە

❁ مەگەر کەسێ بە دڵ و دەرونی پاک و پڕ لە ئیمانەوە بە خزمەت پەروەردگاری گەیشتبێت

❀ ئەوکاتە بەهەشت لە چاکەکاران و خواناسان نزیک کراوەتەوە

❁ دۆزەخیش بۆ گومڕا و سەرلێشێواوان دەرخراوە

❀ پێشیان دەوترێ لە کوێن ئەوانەی ئەتانپەرست !!

❁ وە خودا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن

🌸سوُرَةُ الشعراء🌸

اللهمَّ إِنِّـي أَسْأَلُـكَ الجَـنَّةَ وأََعوذُ بِـكَ مِـنَ الـنّار🤲🥀
#فەرموودەکانی‌خۆشەویستمانﷺ

🌹 پێغه‌مبه‌رمانﷺ فه‌رمویەتی:

🌸﴿جوێن بە هاوەڵانم مەدەن ، ئەگەر یەكێك لە ئێوە بەقەد كێوی ئوحود زێڕ ببەخشێت ، ناگات بە مشتێكی ئەوان وە ناگات بە نیوەشی﴾

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «لاَ تَسُبُّوا أَصْحَابِي، فَلَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا مَا بَلَغَ مُدَّ أَحَدِهِمْ، وَلاَ نَصِيفَهُ»


📘رواه البخاري ٣٦٧٣
#قورئان‌ئارامی‌دڵان🥀

لە خەڵک دەترسی و لە خودا ناترسی؟!

ـــــــــــــــــــــــــــ❁﷽❁ــــــــــــــــــــــــ


❀ ئەوانە دەیانەوێ تاوانەکانیان لە خەڵکی بشارنەوە..

❁ لەکاتێکدا ناتوانن لەخودای بشارنەوە

❀ کە لەگەڵیانە و چاودێرە

❁ و خوداش گەمارۆدەری ئەو کارانەیە کە ئەنجامی دەدەن

🌸 سوُرَةُ النساء 🌸

اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِلْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ الأَحْيَاءِ مِنْهُمْ وَالأَمْوَات🤲🥀
#فەرموودەکانی‌خۆشەویستمانﷺ

🌹 پێغه‌مبه‌رمانﷺ فه‌رمویەتی:

🌸﴿ئەگەر دەرزی ئاسن لەسەرتان دابكوترێت باشترە بۆتان لەوەی كە ئافرەتێك حەڵاڵ نەبێت دەستان بەری بكەوێت﴾

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس امرأة لا تحل له»


📘رواه الطبراني في "الكبير" (٤٨٦)، والحديث: قال الألباني عنه في "صحيح الجامع" (٥٠٤٥)
ئیمامی مالک دەڵێ ... 🌼🌼🖐

من مرۆڤێکم هەڵە دەکەم و ڕاستیش دەکەم
جا سەیری بۆچوونم بکەن هەرچی لەگەڵ قورئان و سونەت بوو دەستی پێوە بگرن ,, وە هەرچی لەگەڵ قورئان و سونەت نەبوو وازی لێبهێنن

جامع بيان العلم وفضله لابن عبد البر، 2/32.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پاداشت و گەورەی دەست نوێژ گرتن
#قورئان‌ئارامی‌دڵان🥀

ـــــــــــــــــــــ❁﷽❁ـــــــــــــــــــــــ


❀ سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە بە کەمێک لەترس و بیم و برسیەتی و کەم بوونی ماڵ و سامان و مردنی کەسوکار و تیاچوونی بەرووبومی کشتوکاڵ

❁ جا مژدە بدە بەو کەسانەی کە خۆڕاگر و ئارامگرن

❀ ئەوانەن کاتێک توشی بەڵا و ناخۆشیەک دەبن دەڵێن..

❁ ئێمە موڵکی خوداین و وە هەر بۆ لای ئەو زاتەیە گەڕانەوەمان

🌸 سوُرَةُ البقرة 🌸

اللهمَّ يا مُقَلِّبَ القُلوب ثَبِّت قَلبي على دِينِك🤲🥀
#فەرموودەکانی‌خۆشەویستمانﷺ

👈ئازار و ناخۆشیەکان تاوانەکان هەڵدەوەرێنن🥀

🌹 پێغه‌مبه‌رمانﷺ فه‌رمویەتی:

🌸﴿سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە هیچ موسوڵمانێک لەسەر زەویدا نیە توشی ئازارێک ببێت (لە نەخۆشی وجگە لەوەش) ئیلا خودای گەورە تاوانەکانی لەسەر لادەبات هەروەکو چۆن درەخت گەڵاکانی لادەبات و دەوەرێنێت﴾

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «والذي نفسي بيده ما على الأرض مسلم يصيبه أذى (من مرض فما سواه) إلّا حطّ الله عنه خطاياه كما تحطُّ الشجرةُ ورقه»


📘رواه ابن أبي شيبة في المسند:(٢٦٣) وصححه الألباني في الصحيحة:(٢٠٤٧)
#قورئان‌ئارامی‌دڵان🥀

ـــــــــــــــــــــــــ❁﷽❁ـــــــــــــــــــــــ


❀ ئەو فریشتانەی کە هەڵگری عەڕشن ئەوانەش کە بەدەوەریدا دەسوڕێنەوە و تەسبیحات و سوپاس و ستاییشی پەروەردگاریان دەکەن و باوەڕی زۆر بەهێزیان پێیەتی

❁ و داوای لێخۆشبون دەکەن بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە

❀ پەروەردگارا هەموو شتێکت پێ گرتۆتەوە.. میهرەبانی تۆ و زانست و زانیاری تۆ

❁ کەوابوو خۆش ببە لەوانەی کە تەوبەیان کردوە و شوێنی ڕێگای تۆ کەوتوون

❀ و بیانپارێزە لە سزای دۆزەخ

🌸 سوُرَةُ غافر 🌸
#فەرموودەکانی‌خۆشەویستمانﷺ

🌹 پێغه‌مبه‌رمانﷺ فه‌رمویەتی:

🌸﴿لە بەهەشتدا هیچ درەختێک نیە ئیللا قەدەکەی لە ئاڵتوونە﴾

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «ما مِن شَجَرَةٍ فى الجنةِ إلا وساقُها مِن ذَهَب»


📘صَحيحُ الجَامِع: 5647
ــــــــــــــــــــــــــــــ❁﷽❁ـــــــــــــــــــــــــــ


❀ ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە

❁ ئەگەر هەڵسان بۆ نوێژ کردن..

❀ ئەوا دەم و چاوتان بشۆن..

❁ وە دەستەکانیشتان لەگەڵ ئانیشکەکانتان

❀ وە دەستی تەڕ بێنن بەسەرتانا

❁ وە پێیەکانتان لەگەڵ هەردوو قولە پێتان

❀ وە گەر لەشتان گران بوو خۆتان پاک بکەنەوە (خۆتان بشۆن)

❁ وە گەر نەخۆش بوون یان لە سەفەردا بوون

❀ یان کەسیکتان سەرئاوی بەکارهێنا

❁ یان جووت بوون لەگەڵ خێزانەکانتان

❀ وە ئاوتان دەست نەکەوت ئەوا تەیەموم بکەن

❁ وە تەیەموم بکەن بە خۆڵێکی پاک و بیهێنن بە ڕوخسار و دەستتانا

❀ خودا نایەوێت هیچ تەنگی و ناڕەحەتیێکتان لەسەر دابنێ

❁ بەڵکو ئەیەوێ پاکتان بکاتەوە

❀ وە ئەیەوێ ناز و نعمەتی خۆیتان بەسەردا تەواو بکات تا سوپاسگوزار بن

🌸سورة المائدة🌸

‌ ‌ «الحمدللە رب العالمین»
#فەرموودەکانی‌خۆشەویستمانﷺ

🌹 پێغه‌مبه‌رمانﷺ فه‌رمویەتی:

🌸﴿کاتێک دەخەون ئاگر بە داگیرساوی جێ مەهێڵن لە ماڵەکانتان﴾

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «لا تَتْرُكُوا النار في بيوتكم حين تنامون»


📘[صحيح] - [متفق عليه]
#فەرموودەکانی‌خۆشەویستمانﷺ

🌹 پێغه‌مبه‌رمانﷺ فه‌رمویەتی:

🌸﴿چاکترین کردەوە ئەوەیە بمریت و دونیا بەجێبھێڵیت لەو بارودۆخەی کە زمانت تەڕە بە ذیکری خودا﴾

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «خَيرُ العَمَلِ أنْ تُفارقَ الدُّنْيا ولِسانُكَ رَطْبٌ مِن ذِكرِ اللَّه»


📘السلسلة الصحیحة: ١٨٣٦
#قورئان‌ئارامی‌دڵان🥀

ـــــــــــــــــــــــــــــــ❁﷽❁ــــــــــــــــــــــــــــ

❀ لەو ڕۆژەدا ئافرەتان و پیاوانی دووڕوو دەڵێن بەوانەی کە باوەڕداربوون..

❁ سەیرێکمان بکەن تا لە ڕوناکیتان تروسکێک وەرگرین

❀ بەڵام پێیان ئەوترێ : بگەڕێنەوە دواوە ،خۆتان بە شوێن نور و ڕوناکیدا بگەڕێن

❁ یەکسەر شوڕایەک دەکێشرێ لە نێوانیاندا کە دەرگایەکی تێدایە..

❀ دیوی ناوەوەی کە ڕووی لە ئیماندارانە ڕووی لە ڕەحمەت و بەهەشتە

❀ و دیوی دەرەوەی کە ڕووی لە دوڕوەکانە ڕووی لە سزا و دۆزەخە

🌸سوُرَةُ الحديد🌸
2024/11/18 12:10:39
Back to Top
HTML Embed Code: