Telegram Web
ئەوانەی ئازادی فیدای هێمنایەتی ئەکەن
نە شیاوی ئازادین نە هێمنایەتی
لە ئەنجامدا هەر دووکی لەدەس ئەدەن...

#بینجامین _ فرانکلین

@royaye_bad_borde1
هەتا نێڵەی نەیە ئاورگی دڵ، چەم پڕ لە نەم نابێ
هەتا نەم دانەبارێ تینی ئەم ئاورگە کەم نابێ

لەناو ئاورینگ و ئاونگا شەوم ڕادەبرێ بێ هەمدەم
بەڵێ شەوگاری تەنیایی بەبێ فرمێسک و خەم نابێ

ستەمکاری منی دوور خستەوە لەو یارە شیرینەم
ئیتر من چۆن ڕقی زۆرم لە ئازار و ستەم نابێ؟

ئەوی سەربەرزە لەم وێرانەدا تووشی خەم و دەردە
چیای سەرکەش ببینە قەت سەری بێ هەور و تەم نابێ

لەناو دەریای خەیاڵم دیمەوە من گەوهەری نایاب
هەمە گەوهەر، ئیتر چاوم لە دینار و درەم نابێ

وەرە ناو باوەشی گەرم و گوڕ و پڕ تاسە و مەیلم
رەدیفیش تێک بچێ پێم خۆشە من دەستم لە مەم دابێ

وەرە با هەڵمژم ئەو لێوە شیرینە بە کەیفی خۆم
لەپاش ئەو تاڵییە با من دەمێک شەکرم لە دەم نابێ

پەلەت بێ، چاوەڕێتم، زوو وەرە، بەس خۆت بخافڵێنە
هەزار جار هێمنیش بم بۆ ویساڵت چۆن پەلەم نابێ؟

#حەزرەتی هێمن

@royaye_bad_borde1
ئەژنۆی بێ هێزم
کۆڵانی بوونت ئەپێوێ
با دەستی شیفابەخشت
ساڕێژ بکا برینی جەستەی دووری
با نیگای ئاسمانیت گشت گیانم دابپۆشێ
ئەگەر بێی بە چاوەکانم
دێمە پێشوازی نیگای پیرۆزت...


#سۆران کەریمیان

@royaye_bad_borde1
بیستوومە خەمی من ئەخۆی
خەمێترم پێ زیاد بوو...
بۆیە دڵتەنگی

شەو هات...
عەتا قەرەداخی | دڵم پڕە
@perezhal
دڵم پڕە لەم ئێوارە نەعلەتییە…

خۆری ئێمە
لەخۆرئاواوە هەڵهات..

‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌{💚🌞❤️}
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌
کێ دەڵێ شەو بێدەنگە
ئەوە نییە هاواری دڵتەنگی
گوێی دڵی کەڕ کردوم...


#سۆران ــ کەریمیان

@royaye_bad_borde1
سڵاو هەڤاڵان
ڕۆژباش کوردستان



هەموو بەیانییەک
پرشنگێ لەتیشکی خۆشەویستی
بەسڵاوێ ڕائەمووسێ نیگام
تا چاوم بڕ بکا لەئاسۆی
یادی زێڕینت
بە بەرامەی بوونت
گیانی تازەم پێ ئەبەخشێ...


#سۆران ــ کەریمیان

@royaye_bad_borde1
دڵ ئەو شتانە دێنێتەوە یاد
کە زەینت ئەیهەوێ فەرامۆشی بکا...

@royaye_bad_borde1
وەرگێڕان

کەسێک نییە
بانگم بکا بگەڕێوە
لەگەڵ جانتاکەم دەیبەم
ئەو هەموو تەنیاییە...

👌👌👌
ئەو شوێنەی کە هەمیشە خاڵییە
جێگای تۆیە...

#ڕەوشەن

@royaye_bad_borde1
❤️ڕازێ دڵ❤️
@razi_dl
ئه‌مشه‌و هێنده بیرت ئه‌که‌م❤️‍🔥

ڕزگار_ئارام
تا ئێستا بیستوتە دەڵێن
گوڵی دڵ👌
وەرە دەرێ لە ژووری خەیاڵم
چاوەڕێتە ژووری ماڵم


@royaye_bad_borde1
🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹


کاتێ کاتژمێری شەو
ئەڕوشێنێ جەستە و گیانم
بە چرکەچرکەی هەراس
لە تەمەنم تئ ئەپەڕێ
قەرەباڵغە کۆڵانی شەو
پڕپڕە لە هەستی نەمان
دیوارەکان جاڕ ئەدەن
شەو دەردەدارە
ڕێزی بێدەنگی ون ئەبێ
لە نێوان هاوارەکان
پەنجەرەکان نایانهەوێ ئاوەڵابن
ئەڵێی دەماری شەو پەیوەستە
بەخوێن
ڕوومەتی شێعر سوورهەڵگەڕاوە
بە شەپڵاخەی پێنووس
لێنووس گڕی تێ بەردرا
لە حەسرەتی وشەکانی ئاگرین
غەزەل ئەبێتە خۆڵەمێش
لەسەر هەیوانی دڵ
مانگ بزرکاوە
ئەستێرەکان بێ نوورن
شار ئاوازی مەرگ ئەخوێنێ
تەرمێک دەس ناکەوێ بۆ پرسە
ئیتر دارەکانیش ماچی تەور ناکەن
داد لەم شەوە
هاوار لەم شارە
داخ لە شێعری جوانەمەرگ و لەخوێن گەوزاو....


#سۆران ــ کەریمیان

@royaye_bad_borde1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ببارە باران
بەڵام ئەمجارە بە بێدەنگی
مەهێڵا
لە چرپە چرپەی پات
بیرەوەریەکانم
بە خەبەر بێن
و
ئاوارەی شەقامەکانم کەن
بە بێ ئەوکەسەی
خۆشم ئەوێ

#ماریا_کەریمیان


@royaye_bad_borde1
لە پیاوێکی ئایینیان پرسی
خۆشم ئەوێی یانی چێ؟
وتی جوانترین درۆی دنیایە!!!!
هەموو شەوێ
بۆ خۆشەویستیت
کڕنۆش ئەبەم
ئەوە دینێکی نوێیە
کە پێغەمبەرەکەی ئەتۆی...
2025/06/30 05:28:33
Back to Top
HTML Embed Code: