Telegram Web
گوڵم ، تۆ ڕەمزی بوونی، هۆی ژیانی
گزینگی دڵنشینی بەربەیانی

گڕی عیشقی، فریشتەی خۆشەویستی
هەناسەی چاوەڕێی کاتی ژوانی

#عەلی_حەسەنیانی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
کە هاتی دێتە دەر ڕۆحم، لەباتی ئەجری هەنگاوت...

#حەمدی
#ڕۆزانـــــا


-
@rozana_kurdistan 🌼
خۆشا ڕۆژێ لە عالەم دەربەدەر بم
لە نێو ئەوزاعی دونیا بێخەبەر بم

لەبەر بێتاقەتی دێوانە ئاسا
لە غەوواسانی دەریا بێخەتەر بم

شەو و ڕۆژێ لە چۆڵی هەر بە ناڵە
حەریفی شەوڕەوی بادی سەحەر بم

#حەزرەتی_وەفایی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
شەربەتی وەسڵت دەرمانە بۆ من
پێکێکی تێکە و بیدەرە دەستم
خەستەیی عەشقی نێو نیگایەکم
جارجار ئەحواڵی گەدات بپرسە


#کچە_کورد
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
کۆترە ژن..
<unknown>
ئەبێ بێژن..
وەک من چۆن ئەمێستاکە لەسەر بەرماڵی تەڕترین چامەی خودایی وە شا"ترێ"ی دیوانی(ترێستانەکەم)ئێژم..
بم وەخشە تۆ،لەبەرد پێماڵینی هەر شێتییەکمدا،وەپەنجەرەی دڵتا،بم وەخشە تۆ،لە باهۆزی هەر غەزەبێ وەک خوا دابێتم وە تەمووی قەندیلی جوانیتا..
وەی کۆترە ژن گەر خوازیاری،لە شیعری من ماڵت هەبێ،لە ساماڵی دیوانی من،تۆ فڕینی نیشتیمانێ باڵت هەبێ،بۆ لەمەو دوا ڕازی نەبی،گوڵەگەنمی فڕینت بە تەوێڵی قەفەزێکەوە هەڵواسن،
ڕازی نەبی،کێشمە کێش ئاگرت بە بەفرا کێش کەن و  تۆش وەک شەم و دەروەنێ شەم،
بارانت لە شووشەیەکدا خەفە پۆش کەن!
ڕازی نەبی ئەی کۆترە ژن!.دڵت بە ناوی عەشقەوە بسووتێنن.لەپوشەڵانی ناحەقی و زوڵما،دڵت بە قەرەبووت کەن!
ڕازی نەبی ئەی کۆترە ژن،بە شەوقی ئەو هەموو زەمانە ڕۆشنەوە بە زەمانی خوێن و بە زەمانی نازەمانی زینە چاڵدا بتبەنەوە،
نەهێڵی تۆ ئەی کۆترە ژن،با منیش لاس و قەڵەم و یاوەرت بم،نەهێڵی تۆ...نانی جوانیت بەسەر ساجی کۆنە ساڵەی هەزار ساڵەی ژەنگا بسووتێنن!!
(نەهێڵی تۆ...ڕێی فڕینی ساماڵت لێ بەرن
چارەنووست بەدەروەنێکی تردا بەرن و بفڕیت!)

بەشێک:لە حیکایەتی کۆترە ژنێک.
#ئیسماعیل_خورماڵی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
من و تۆ و پەپوولەی ئاشقی
گوڵی سەر کراسەکەت
دەتوانین کوودەتایەک بکەین...

#فەرەیدوون_ئەرشەدی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لەشی تۆ
پەرستگەی ستایشتی منە....

#عەباس_مەعروفی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
هرچه می‌کنم
چهار خط برای تو بنویسم
می‌بینم واژه‌ها
خاک بر سر شده‌اند

هرچه می‌کنم
چهار قدم بيايم
تا به دست‌هات برسم
زانوهام می‌خمد.

نه این‌که فکر کنی خسته‌ام،
نه این‌که تاب راه رفتن نداشته باشم
نه.
تا آخرش همین است
نگاهت
به لرزه‌ام می‌اندازد.



#عباس_معروفی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ئەو کاتەی کە برین
لە گریان ماندوو بێت،
دەست ئەکا بە گۆرانی...!!!

#غازی_القصیبی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لە گێژەنی تاریکیدا،
تۆ بریسکەی بەفری چیای...


#پەشێو
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
فیراقی یاری نازدارە،
ئەساسی بێ‌قەراریمە
خەزانی عومری بێ‌مایەم،
لە فەسڵی نەوبەهاریمە

#قانع
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ئێستا گومان لەچی بکەم لە چی نەکەم
ئێستا گومان لەکێ بکەم لە کێ نەکەم!

#پەشێو
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
نەهاتی تا بەجووت بڕۆین
شێعرم شەوی بەسەردا هات!


#شێرکۆ_بێکەس
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لەسەر بەرگی گوڵێکی باغی حوسنت
هەزار گوڵچینی بێ بەرگ و نەوا چین؟
ئەتۆ میهری و مەهڕوویان ستارەن
لە خزمەت شەوقی تۆدا شەوچرا چین؟


#نالی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لەکۆتاییدا
تاقە کەسێک
کە دەمەوێ عاشقی بم تۆیت...
تۆ سەیری ڕووناکی مانگ دەکەیت لە ئاسمان و منیش سەیری چاوەکانی تۆ...


#جەبار_سابیر
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
سەرت بێنە
با بە دوو پەنجەی ئەم عەشقە شپرزەیە
کڵاوی باخچە بادەم و بتکەمەوە
هەر بەجارێک لەچاومەوە بتقڵپێنمە
ناو ناخمەوە!
ئۆهــ،گوڵاوم!
#ش_بێکەس
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
وەک چۆن ئاسمان بێ ئەستێرە
یان بەهار بێ گوڵ
ئەم کوێر ئەبێ و ئەو جوانەمەرگ،
ئەچێتە ژێر گڵ
بێ چاوی تۆش، چاوی شێعرم
کوێرە و ڕێ‌نەبین
بێ لێوی تۆ ئازیزەکەم،
بەهار و گوڵ چین؟!

#شێرکۆ_بێکەس
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
بۆ شەرابی وەسڵی جانان وێڵ و سەرگەردانە دڵ!

#مەولانا
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ڕۆزانا،.🌼
<unknown>
چۆن وا نابێ،وا نابێ لە ئاستی جوانێ
دڵبەزێنە،ڕفێنە کاتێ ئەڕوانێ
چۆن وا نابێ؟چۆن وا نابێ؟
دڵم عاشقی جوانیت نەبێ...

تیرێکی وات لە دڵ داوە
هەر ڕۆژ مەیلم بۆت زیاد ئەبێ
بە وشەی ناز و پەیمانت
دەمبەی بەرەو دونیای جوانیت...
شیرینە وەک لێوەکانت
هەر وشەیەک لای تۆوە بێت!
چاوەکانت لە کل ناوە
ناز ئەفرۆشی بەم دوو چاوە
ئەڵێن مەیلی بە من داوە
دوعای ئەکەم خۆزگە وا بێ

چۆن وا نابێ.وا نابێ لە ئاستی جوانێ
دڵبەزێنە،ڕفێنە کاتێ ئەڕوانێ..

چۆن وا نابێ؟چۆن وا نابێ؟..


#زەکەریا
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ناچارم دەبێ گۆڕێک هەڵکەنم
بۆ هەر یادگارێک، بۆنی تۆی لێ بێ.
دەبێ گوێم کەڕ کەم،
زمانم لاڵ کەم،
لەلای هەر کەسێک،
باسی تۆی پێ بێ...

#پەشێو
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
2025/01/08 22:17:39
Back to Top
HTML Embed Code: