Telegram Web
رسول الله ﷺ فەرموویەتی :-


هەرڪەسێڪ پشت بڪاتە ڕێبازی من
لە من نییە.


| رواە البخاری ٥٠٦٣ |
- تابیعی مورق العجلي ئەڵێت :

(ئەگەر سستبووی لە چاکەدا، ئەوە سست بە لە خراپەشدا، من دڵخۆشم بەو خەوەی کە ئەخەوم) .

📚 الزهد لإمام أحمد : (١٨٤٩)
" گەورەترین گوناح لەلای خودا ، بریتیە لەوەی گومانی خراپ بەخودا ببەیت "

ئیبن قەیمی جەوزی ( ڕەحمەتی خودای لێ بێت )

📚الداء والدواء
احمد بن حنبل فەرمووی؛

لەبارەی پیاوێکەوە پرسیاری لێکرا کە بەردەوام بوو لە پشتگوێخستنی نوێژی ویتر؟ وتی: ئەمە پیاوێکی خراپە.
[ درء تعارض العقل والنقل ]
´
الإمام الشافعي المحبوب دەفەرمـووێـت: ئەگەر هاوڕێیەڪەت هەیە و یارمەتیت دەدات لەسەر طاعەتی️ اللّٰه تعالی توند بەدەستەڪانت بیگرە چوونڪە دۆزینەوەی ئەم جۆرە هاوڕێیە قورسە وە دابڕانیش لێی ئاسان .

◆حلية الأولياء _١٠١/٤.

...
عَنْ عَبْدِ اللَّه رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ﷺ: «أَوَّلُ مَا يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِي الدِّمَاءِ».

واتە: «یەکەم شتێک کە لە نێوان خەڵکیدا دادوەرى لەسەر دەکرێت لە ڕۆژى قیامەتدا دەربارەى خوێنەکانە».

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 502
ٱلْلَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّدٍ..
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: مَا تَرَكَ رَسُولُ اللَّه ﷺ دِينَارًا وَلَا دِرْهمًا، وَلَا شَاةً وَلَا بَعِيرًا، وَلَا أَوْصَى بِشَيْءٍ.

عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ نە درهەم و نە دینار و نە مەڕ و نە وشترى (وەک میرات) لەدواى خۆى بەجێ نەهێشت، وە (لە بارەى سەروەت و سامان) وەسییەتى بە هیچ شتێک نەکرد.

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 525
دایم دوعا بکە و داوا لە پەروەردگار بکە ،
بێ پێویستت کات لە مرۆڤەکان..
هەوا و ئارەزوو و عشق کوێری یە.

وَقَالَ عَلِيٌّ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: الْهَوَى عَمًى.

أدب الدنیا و الدین للماوردي ـــ📚
پێشەوا الحسن البصري - رحمه الله - دەفەرموێ :

پێمان گه‌یشتووه‌ كه‌ فریشته‌كان پێیان خۆشه‌
زستان بێت له‌به‌ر بڕوادار ، چونكه شه‌وه‌كه‌ی
درێژه‌و شه‌ونوێژی تێدا ده‌كاو ڕۆژه‌كه‌شی كورته‌و
تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بێت .

📜الزهد لأبي حاتم
ئیمامۍ بەربەهارۍ رحمە اللە دەیفەرموو:

«ئیمتحان و تاقی ڪردنەوەی خەڵڪی لە ئیسلام بیدعەیە ،، بەڵام ئەمرۆ تاقیان ئەڪەینەوە بە سوننەت».


:شرح السنة للبربهاري صـ ٤٥/٤٦.📚


وە ئیمامۍ بەربەهارۍ رحمە اللە دەیفەرموو: «بۆ ڪەسێڪی موسڵمان درووست نییە بڵێت: فڵان ڪەس ئەهلۍ سوننەیە ،، هەتا نەزانرێت تەواوی سیفاتی
ئەهلی سوننەی تێدایە ،، وە پێی ناوترێ ئەهلۍ سوننە هەتا
خاوەنی هەموو سوننەتەڪان نەبێت».

: شرح السنة للبربهاري صـ/۱۲۸.📚
عَنْ أُمِّ كُرْزٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ ﷺ يَقُولُ: «عَنِ الْغُلَامِ شَاتَانِ مُكَافِئَتَانِ، وَعَنِ الْجَارِيَةِ شَاةٌ».

ئوم کوڕز خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر ﷺ بوو دەیفەرموو: «لەبرى کوڕ دوو مەڕى وەکوو یەک بکەنە گوێزەبانە، وە بۆ کچیش یەک مەڕ».

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 621
ئیمامی مالیڪ دەڵێ

بزانە خراپەکاریەکی زۆر گەورەیە کە ئینسان هەرچی بیستی قسەی پێ بکات.

📜- سير أعلام النبلاء (٦٦/٨)
🔹نوێژی چێشتەنگاو...

٭ئەو نوێژەی پێغەمبەری خودا ﷺ هەرگیز وازی لێ نەهێناوە. پاداشتێکی مەزن و بێوێنەی هەیە.

٭ کەمترینی دووڕکعاتە، زۆرترینی هەشت ڕکات.
٭ کاتەکەی٢٠ خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەست پێ دەکات، ١٥ بۆ ٢٠ خولەک پێش نوێژی نێوەڕۆ تەواو دەبێت. صەدەقەیە بۆ ٣٦٠ جومگەی جـەستەت. با لەوکارانەت بێت کەلەسەرەتای ڕۆژ ئەنجامی ئەدەیت.

٭ سووننەتەکان فەرامۆش مەکەن
لەوەیە زیندووکردنەوەی سوننەتێک،
چەندین نیعمەتی مەزنت پێ ببەخشێت...
.
#عیلم_بەزۆری_کتێب_نیە!!

ئیمامی بربهاری (لە شرح السنە:٩٨) دەڵێت: وە بزانە ڕەحمەتی اللەت لێبێت کەوا عیلم بەزۆری کتێب و ڕیوایەت نییە، بەڵکو زانا ئەو کەسەیە شوێنی عیلم و سونەتەکان دەکەوێت، هەرچەندە عیلم و کتێبی کەم بێت، هەر کەسێک لەگەڵ کتاب و سوننەدا ناکۆک بوو ئەوا خاوەنی بیدعەیە هەرچەندە کتێب و عیلمی زۆر بێت.

ژمارەی ئەو کتێبانە📖 گرنگ نیە کە خوێندوتەوە ، گرنگـ ئەوەیە کە چەن سودت لێی بینیوە!
عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ﷺ: «مَنِ اقْتَنَى كَلْبًا، فَإِنَّه يَنْقُصُ مِنْ عَمَلِه كُلَّ يَوْمٍ قِيرَاطٌ، إِلَّا كَلْبَ حَرْثٍ أَوْ مَاشِيَةٍ».

ئەبو هوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: «هەر کەسێک سەگ ڕابگرێت ئەوە هەموو ڕۆژێک (قيراط)ێک لە کردەوەکانى کەم دەبێتەوە، جگە لە سەگێک کە بە مەبەستى پاسەوانیى کشتوکاڵ یان پاسەوانیى مەڕوماڵات ڕابگیرێت».

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 629
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:

«هەر کەسێک چاکەکردنێکی بەخەیاڵدا هات و ئەنجامی نەدا،ئەوە چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت،هەر کەسێکیش چاکردنێکی بەخەیاڵدا هات و ئەنجامی دا ، ئەوە بە دەهێندە تاکوو حەوت سەد هێندەی چاکەکە پاداشتی بۆ دەنووسرێت،هەر کەسێکیش خراپەیەکی بە خەیاڵدا هات و ئەنجامی نەدا ،ئەوە بۆی نانووسرێت، بەڵام ئەگەر ئەنجامی دا ئینجا بۆی ئەنووسرێت (وەک خۆی بێ زیاد و کەم) »
پێشەوا ئاجوری دەفەرمووێت :

❪رحم الله عبدا حذر هذه الفرق وجانب البدع واتبع ولم يبتدع  ولزم الأثر فطلب الطريق المستقيم، واستعان بمولاه الكريم❫

الله ڕەحم بەبەندەیەڪ بڪات ڪەخۆی پاراستوە لەم گروپە گومڕایانە وەدوورڪەوتۆتەوە لەبیدعە وەشوێن ڪەوتەیە بۆشوێن پێی هاوەڵان نەڪ شتێڪ دابهێنێت و زیادی بڪات ڪە هاوەڵان زیادیان نەڪردوە  وەدەستی گرتوە بەئاساراوە و وتەی پێشین  وەداوای ڕێگای ڕاستی ئەڪات و بەدوای ئەگەڕێت لەو مەنهەجی ڪە هاوەڵان بویانە وە پشتیشی بەستوە بەالله تعالی

الشريعة ١٨📗
المروذي فەرمووی :

أبو عبداللە (واتە ئیمامی أحمدی کوڕی حنبل) نکۆڵی لەو کەسانە دەکات کە لە پرسیار و وەڵامەکاندا پەلە دەکەن و دەفەرمووێت :

با عەبد لە اللە بترسێت و سەیری ئەوە بکات چی دەڵێت؛ چونکە لێپرسینەوەی لێدەکرێت.

الفروع لابن مفلح📗
2025/10/08 14:12:57
Back to Top
HTML Embed Code: