Telegram Web
نوێژی مانگ گیران


حوکم: سوننەتێکی موئئەکەدەیە

سەرەتای کاتی نوێژەکە: دەستپێکی مانگ گیران.

کۆتایی کاتەکەی (یانی ئەگەر تا ئەو کاتە نەکرابوو، ئیتر ناکرێت): بوونەوەی مانگ، یان دەرکەوتنی خۆر.
تب/ بە ئاوابوونی مانگ بە گیراوی، کاتی نوێژی مانگ گیران بەسەرناچێ.

چۆنیەتی نوێژەکە: دوو ڕەکعەت نوێژی ئاسایی لەگەڵ نیەتی نوێژی مانگ گیران، لەگەڵ ڕەچاوی سێ خاڵ:
١ـ لە هەر ڕەکعەتێکدا دوو جار رکوع دەبرێت، یانی دوای خوێندنی فاتحە و سوڕەتی دوای فاتحە رکوع دەبرێت، پاشان (سمع الله لمن حمده) دەکرێت و ئنجا (ربَّنا لك الحمد) و ئنجا دەستدەکرێتەوە بە فاتحە و سوڕەتی دوای فاتحە، و ئنجا رکوع، و هەڵسانەوە لە رکوع، و ئنجا چوونە سوجدە.
یانی: لەو دوو ڕەکعەتەدا چوار رکوع، و چوار سوجدە هەن.
هەر کەسیش بە رکوعی یەکەمی ڕەکعەتێک ڕانەگات، ئەو ڕەکعەتە لەکیس چووە و دوای سەلامی ئیمام هەڵدەستێت نوێژەکەی تەواو دەکات.
٢ـ ئیمام لە فاتحە و سوڕەتی دوای فاتحەدا دەنگ بەرزدەکاتەوە.
٣ـ سوننەتە نوێژەکە قوڕئانی زۆری تێدا بخوێندرێت، و درێژکردنەوەی رکوع و سوجدەکانیش سوننەتن.

دوای تەواوبوونی نوێژەکە دوو وتاری وەکو وتاری جومعە دەدرێت، و زۆر زیکر و دوعای تێدا دەکرێت.
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:

{يصبح على كل سلامي من أحدكم صدقة؛ فكل تسبيحة صدقة، وكل تحميدة صدقة، وكل تهليلة صدقة، وكل تكبيرة صدقة، وأمر بالمعروف صدقة، ونهي عن المنكر صدقة، ويجزئ من ذلك، ركعتان يركعهما من الضحى} [أخرجه مسلم].

واتە: كە رۆژدەبێتەوە هەموو جومگەیەكى جەستەى هەریەكەتان صەدەقەیەكى لەسەرە, جا هەموو (سبحان الله) یەك صەدەقەیەكە, و هەموو (الحمدلله) یەك صەدەقەیەكە, و هەموو (لا إلە إلا الله) یەك صەدەقەیەكە, و هەموو (الله أكبر) ێك صەدەقەیەكە و فەرمان بەچاكە صەدەقەیە و رێگرى لە خراپە صەدەقەیە و لەبرى هەموویشی دوو ركعاتى چێشتەنگاو كە دەیكات شوێنى هەمووى دەگرێتەوە.   
 
* دروستە بۆ موسڵمان كە دوو یان چوار یان شەش یان هەشت یان دوازدە ڕكات بكات و هەمووى فەرموودەى لەسەر هاتووە. 

#نوێژی_چێشتەنگاو
💭امام ابن القيم ‹رحمه الله› فەرموویەتی:‏

خوای گەورە بەندەكەی تاقی ناكاتەوە تا لەناوی بەرێت، بەڵكو تاقی ئەكاتەوە تا ئارامی و بەندایەتی تاقیكاتەوە؛ چونكە بەڕاستی خوای گەورە مافی لەسەر بەندەكەی ھەیە بەندایەتی بۆ بكات لەكاتی تەنگانەیشدا. ‏

📚الوابل الصيب: ١/ ٥
هیچ كارێكی چاك بە كەم سەیر مەكە

عَنْ أَبِي ذَرٍّ، قَالَ: قَالَ لِيَ النَّبِيُّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((لَا تَحْقِرَنَّ مِنَ الْمَعْرُوفِ شَيْئًا، وَلَوْ أَنْ تَلْقَى أَخَاكَ بِوَجْهٍ طَلْقٍ))

واتە: ((هیچ كارێكی چاك بە كەم و بێ بایەخ سەیر مەكە, ئەگەر ئەوەش بێت كە بە ڕوویەكی خۆش و كراوە ڕووبەڕووی برایەكت بووەستی)).

رواه مسلم ٢٦٢٦
🔘 باسی دەستنوێژ گرتن پێش خۆشۆشتن (سونەتە)

عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا زَوْجِ النَّبيَّ ﷺ: أَنَّ النَّبيَّ ﷺ كَانَ إِذَا اغْتَسَلَ مِنَ الَجنَابَةِ بَدَأَ فَغَسَلَ يَدَيْهِ، ثُمَّ يَتَوَضَّأُ كَمَا يَتَوَضَّأُ لِلصَّلَاةِ، ثُمُّ يُدْخِلُ أَصَابِعَهُ فِي الَماءِ، فَيُخَلِّلُ بِهَا أُصُولَ شَعَرِهِ، ثُمَّ يَصُبُّ عَلَى رَأْسِهِ ثَلَاثَ غُرَفٍ بِيَدَيْهِ، ثُمَّ يُفِيضُ الَماءَ على جِلْدِهِ كُلهِ.

عائیشەی خوا لێی ڕازی بێت خێزانی پێغەمبەر ﷺ دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ﷺ کاتێک خۆی دەشۆرد لەبەر لەشگرانی، بە شۆردنی دەستەکانی دەستی پێ دەكرد، پاشان دەستنوێژی دەگرت وەك چۆن دەستنوێژی ده‌گرت بۆ نوێژ، پاشان پەنجەکانی دەكرد بەنێو ئاوەکەدا و دەیکرد بە بنی مووەکانی سەریدا (بۆ ئەوەی بەجوانی تەڕ ببن)، پاشان به‌ هەردوو دەستی سێ مشت ئاوی بە سەریدا دەكرد، پاشان ئاوی بە هەموو لاشەیدا دەكرد.

گەوهەرەکانی صەحیحی بوخاری: 57
🔘 فەزڵ و سوودەکانی سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم)

سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا، محەمەد (صلی الله عليه وسلم)، یەکێکە لە گەورەترین نزیکبوونەوەکان لە خوای گەورە و چەندین فەزڵ و سوودی هەیە لە دونیا و دواڕۆژدا. ئەمانە هەندێک لەو سوودانەن:

سوودەکانی:

• جێبەجێکردنی فەرمانی خودا: سەڵاواتدان جێبەجێکردنی فەرمانی خوای گەورەیە کە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە.
• هۆکارێکە بۆ لادانی خەم و دڵتەنگی: زۆر سەڵاواتدان دەبێتە هۆی لابردنی ناخۆشی و نەهێشتنی خەمەکان.
• گیرابوونی دوعا: دەستپێکردن و کۆتاییهێنان بە دوعا بە سەڵاواتدان، یەکێکە لە هۆکارەکانی وەرگیرانی.
• بەدەستهێنانی ڕەحمەتی خودا: هەر کەسێک یەک جار سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر بدات، خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر دەدات.

▫️سوودەکانی لە دواڕۆژ:

• هۆکارێکە بۆ بەدەستهێنانی شەفاعەتی پێغەمبەر: زۆر سەڵاواتدان هۆکارە بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دواییدا شەفاعەتی پێغەمبەرت (صلی الله عليه وسلم) بەربکەوێت.
• سڕینەوەی گوناهەکان: سەڵاواتدان دەبێتە هۆی لێخۆشبوونی گوناهەکان و سڕینەوەی خراپەکان.
• بەرزبوونەوەی پلە و پایە: سەڵاواتدان پلەی ئەو کەسە لە بەهەشتدا بەرز دەکاتەوە.
• نزیکبوونەوە لە پێغەمبەر لە ڕۆژی دواییدا: ئەو کەسانەی زۆرترین سەڵاوات دەدەن، لە ڕۆژی دواییدا نزیکترین کەسن لە پێغەمبەرەوە (صلی الله عليه وسلم).

▫️باشترین کاتەکان بۆ سەڵاواتدان:

• ڕۆژ و شەوی هەینی: باشتر وایە لەم ڕۆژەدا زۆرترین سەڵاوات بدرێت.
• دوای بانگ: سوننەتە دوای بیستنی بانگ سەڵاوات بدرێت.
• لە تەحیاتی ناو نوێژدا.
• کاتێک ناوی پیرۆزی پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) دەهێنرێت.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت:

«هەر کەسێك نییەتی شەو نوێژ بهێنێت و خەو نەهێڵێت بیکات، هەر کەسێك عادەتی بیت شەو نوێژ بکات،
بەڵام خەو زۆۆری بۆ بێنێت و بخەوێت ، ئەوا خوای گەورە پاداشتی نوێژەکەی بۆ دەنووسێت و خەوەکەشی بۆی دەبێتە خێر و چاکە»

❴صحیح النسائي //1784 ❵

شەونوێژ…لەیاد مەکەن
▫️ دايكى ئيمانداران عائيشة رضي الله عنها فەرموویەتی:

"كان رسول الله يصلي فيما بين أن يفرغ من صلاة العشاء إلى الفجر إحدى عشر ركعة يسلم بين كل ركعتين ويوتر بواحدة..." [أخرجه مسلم].

واتە: پێغەمبەرى خوا ـ ـ لە نێوان تەواوبونى نوێژى عیشاو فەجردا یازدە ركعات نوێژى دەكرد, وە لە نێوان هەر دوو ركعاتێكدا سەلامى دەدایەوە, و بەیەك ركعاتیش ویترى دەكرد.
الحسن بصری رحمة اللە دەڵێت:

هەرڪەس چاوی بەرەڵا بڪات،
ئازاری زۆر دەبێت.

- واتا: ئازاری دڵت بە ئەندازەی سەرقاڵ ڪردنی چاوته لە حەڕامدا.

بحر الدموع ٣٧/١
لە هەڵەکانى خەڵکی لە ڕۆژى جومعەدا

1- وازلێ هێنانی نوێژی هەینی لەلایەن هەندێك كەسەوە بەبێ عوزر.
2- كەمتەرخەمی و تەمەڵی كردن لە ئامادەبوون بۆ وتاری هەینی.
3- كڕین و فرۆشتـن دوای ئەوەی بانگی هەینی دا.
4- هەڵساندنی كەسێك و دانیشتن لە شوێنەكەی.
5- دەنگ بەرزكردنەوە لەكاتی قسەكردن و قورئان خوێندندا، كەبەو هۆیەوە ئەو كەسانەی نوێژ دەكەن لەو كاتەدا یان دانیشتوون و زیكر دەكەن سەریان لێ تێك دەچێت.
6- دەرچوون لە مزگەوت دوای بانگ بەبێ عوزر.
7- قسەكردن لەكاتی وتاردا.
8- تایبەت كردنی ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو ، وە شەوەكەشی بە شەونوێژ .
9- وازهێنان لە خۆشۆردن و خۆبۆن خۆشكردن و سیواك.
10- پێ نان بەملی خەڵكیدا و جیاكردنەوەی خەڵكی لەیەكتر.
11- سيواك كردن له كاتى وتاردا .
12- سەلام كردن لە خەڵکی و وەڵام دانەوەی سەلام لەکاتى وتار خوێندنەوەی ئیمام .
13- نەکردنی (تحیة المسجد) تا تەواو بونی وتارى یەکەم (واتە : کەسێک دێتە مزگەوتەوە ئیمام وتار دەدات ئەم یەکسەر دادەنیشێ و دواى تەواو بونى وتاری یەکەم هەڵدەسێتەوە بۆ (تحیة المسجد))
14- وازهێنان لەنوێژی سوننەتی پاش نوێژی جومعە .
15- وازهێنان لە صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی جومعەدا .
ابن الجوزی «رحمە الله»فەرموویەتی:

ئـەگەر اللە تعـالی خێری بـۆ بەندەیەڪ بوێت ، ئاسانڪاری بـۆ زمانی ئەڪات ڪە صلاوات لـەسەر رسول الله ﷺ بنێرێت.

♡ اللَّهُــمَّ صـَلِّ وَسَـلِّمْ علـى نَبِيِّنَـا مُحمَّدﷺ ♡
👀
پێغه‌مبه‌رﷺ ده‌فه‌رمووێ:
(الرَّجُلُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ، فَلْيَنْظُر أَحَدُكُم مَنْ يُخَالِل)

واته‌: مرۆڤ له‌سه‌ر ئاینی هاورێ و خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی. بۆیه‌ هه‌ریه‌كێك له‌ئێوه‌ با سه‌یربكات بزانێ كێ ده‌كات به‌هاورێ وخۆشه‌ویستی خۆی.

واللەهی كه‌سێك له‌خوات نزیك نه‌خاته‌وه‌ و قیامه‌تت بیرنه‌خاته‌وه‌ سودی قیامه‌تی نه‌بێ، به‌ره‌و تیاچونت ده‌بات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ی بۆیه‌ ئاگاداری خۆت به‌
الحَمدُلِلّە حَمداً کَثیراً طَیباً مُبارَکاً فیەِ🤍
فضیل بن عیاض دەڵێت:

پێم خۆشە نێوانی من لەگەڵ موبتەدیعێڪ قەڵایەڪ بێت لە ئاسن.

خۆتان بەدوور بگرن لە ئەهلی بیدەع، هەروەك چۆن خۆتان بەدوور دەگرن لە ئاگر، گەرنا ڕاپێچی ئاگرتان دەكەن.

{ الابانە الکبری لابن بطە:٤٩٨}
تابعی سەعید بن زبیر(رحمه‌ الله‌)
دەفەرمووێت:


یەکەم كۆمه‌ڵه‌ کە بانگ دەکرێن بۆ بەهەشت
ئەوانەن کە لە هەموو بارودۆخێکدا سوپاس و ستایشی الله‌ تعالی یان كردوه‌..

یان:
لە کاتی خۆش و ناخۆشدا سوپاس و ستایشی
الله‌ تعالیان كردوه‌..

كتاب الزهد لابن مبارك
رسول اللّٰه صلی اللە علیە وسلم لە سوجدەڪانیدا دەیفەرموو:

{ اللَّهمَّ اغفِر لي ذنبي كُلَّهُ دِقَّهُ، وجِلَّهُ، وأوَّلَهُ وآخرَهُ وعلانيتَهُ وسِرَّهُ}

واتە: خوایە لەهەموو تاوانەڪانم خۆشبە بچوڪ و گەورەی، ئەوەڵ و ئەخیری ئاشڪراو نهێنی

صحیح المسلم: ٤٨٣
🔘هەندێک لە هۆكارەكانی نەخۆش كەوتنی دڵ🫀

دڵ توشی نەخۆشی و ڕەش بوون و ڕەق بوون دەبێت بە هۆى یەکێک لەم هۆکارانە ، بۆیە دەبێت تۆی موسڵمان زۆر ئاگاداریان بیت و خۆت بەدوور بگریت لێیان تا نەبێتە هۆکارى دڵ ڕەقبونت و پاشان هیچ ئامۆژگاری و نەسیحەتێک کارت تێ نەکات و دڵەکەت ببێتە دڵێکی مردوو.

یەکەم: زۆر قسە كردن:
یەكێك لەو تاوانانە كەوا زۆربەى هەرە زۆرى خەڵك بە گشتی تێیدایە لەم سەردەمەدا و نەخۆشیەكی ژەهراویە بۆ دڵ و تێكى ئەدات و دڵ ڕەق ئەكات بریتی یە لە زۆری قسە كردن بە تایبەتی قسەیەك كە دونیایی بێت، یان قسەیەك كەوا تاوان و مەعصیەت و سەرپێچی خوای گەورەی تیادا بێت ئەو قسەیە ئەبێتە هۆی ئەوەی كەوا دڵ ڕەش بكات.

دووەم: نەزەر کردن و تەماشاکردنى ئافرەتان:
نەخۆشیەكی تر لە نەخۆشیە ژەهراویەكان و كوشندەكان كە دڵ ئەمرێنێت و دڵ ڕەق ئەكات بریتی یە لە نەزەر كردن و تێڕوانینی حەرام كە زۆر كەس هەیە چۆن زمانیان بەرداوەتەوە بەئارەزووی خۆیان قسە ئەكەن هەیشە چاوی بەڕەڵا كردووە بە ئارەزووی خۆی تەماشای حەرام ئەكات کە ئەمەش دەبێتە هۆى دڵ ڕەشبوونى و کەمە کەمە بەتەواوی دڵى ڕەش دەبێت.

سێیەم : باوەش كردن بە دونیادا: نەخۆشیەكی تر لە نەخۆشیەكانی دڵ بریتی یە لە باوەش كردن بە دونیادا، بەشێوازێك مرۆڤ باوەش بكات بە دونیادا كە ببێتە هۆی ئەوەی كەوا قیامەتی لەبیر بباتەوە یاخود ببێتە هۆی ئەوەی کە کەمتەرخەم بێت بۆ عیبادەت و تاعەتی خوای گەورەی.

چوارەم : زۆر پێكەنین: 
نەخۆشیەكی تر كەوا دڵ ئەمرێنێت و ڕەش ئەكات بریتی یە لە زۆر پێكەنین (دەم بە خەندە بە و ڕوو خۆش بە) بەڵام با هەمیشە حاڵت وانەبێت کە بەردەوام پێبکەنیت بە بەقاقا‌و بەدەنگی بەرز لەبەر ئەوەی ئەو زۆر پێكەنین و قاقایە دڵ ئەمرێنێت وەكو پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرمووێت: ئاگادارتان ئەكەمەوە كەوا زۆر پێنەكەنن لەبەر ئەوەی زۆر پێكەنین ئەبێتە هۆی ئەوەی دڵ ئەمرێنێت‌ و ئەو دڵە ئەمرێت، وە هەروەها ڕووناكی ناوچەوانیش ناهێڵێت ئەوەی كەوا زۆر پێ ئەكەنێت دڵی ئەمرێت.
سفيان الثوري رحمە اللە دەفەرموێ:



خۆزگە من لە شوێنێڪۍ نەزانراو دەبووم، هیچ ڪەسێڪم نەدیبوایە و ڪەسیش منی نەدیبوایە، هەتاوەڪو ئەمردم.



|(العزلة والانفراد لابن أبي الدنيا)|
إِنَّهُ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ


پێى وابوو ڪە هەرگیز زیندوو نابێتەوە
و ناگەڕێتەوە بۆلاى پەروەردگاریى ..︎
••📚|

پـرسیار ڪرا...
لە ئیمامی ئـەبو داود'رحمە️اللّٰه' :
فیتنە زۆربووە ئەهلی بیدەعەش زۆرن وەسیەتت چیە بۆ ئێمە لەدوای تۆ لای ڪێ دانیشین بۆ فێربون و بیستنی زانستـ ؟

ئیمام وتی :، لای ڪــــتــــێــــب دانیشن.


◆الفوائد المنتخبة لابن بشڪوال _١/ ٤١٣.
...
2025/10/09 20:01:50
Back to Top
HTML Embed Code: