Telegram Web
اللَّهُمَّ أعِنَّا عَلَى ذِكْرِكَ،
وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ🤍
ئەبو مووسای ئەشعەریی (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:

خواردن بدەن بە کەسی برسی .

*ئێستا (ئەبوبەکری صدیق) لەژیان بووایە، هەموو ماڵەکەی ئەبەخشی!
(رضي‌الله‌عنه)
ئەی ئێمە چەند و چی ئەبەخشین؟
📚أبي سعید الخدري«رضي الله عنە»فەرموویەتی :

هیچ کەسانێك دانەنیشتوون لە مەجلیسێکدا صەڵاوات نەدەن تێیدا لەسەر پێغەمبەر️ ﷺ ئیللا دەبێتە حەسرەت و پەشیمانی لەسەریان لەڕۆژی قیامەتدا ئەگەر چی بچنە ناو بەهەشتیشەوە - کاتێك ئەو پاداشتە دەبینن کەلەسەر صەڵەوات دان لەسەر️ رسول اللّٰه ﷺ دانراوە .

««اللَهُمَّ صَلِّ وَسَلِمْ عَلى نبِيِّنَا مُحَمَّـد.»»


📜📍| سنن الکبری للنسائي [١٠١٧١]
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:


اتَّقِ اللهَ حَيْثُمَا كُنْتَ، وَأَتْبِعِ السَّيِّئَةَ الْحَسَنَةَ تَمْحُهَا، وَخَالِقِ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنٍ.

واتە: لە هەر شوێنێك بوويت پارێز لە خوا بكە، هەر خراپەيەكيشت كرد چاكەيەكى بە دوادا ئەنجام بدە، خراپەكەت دەسڕێتەوە، وە بە ڕەوشتى جوان هەڵسوكەوت و مامەڵە لەگەڵ خەڵكى دا بكە.
برسیەتی غەززە وەک قورئان وەسفی کردووە‏


لەقورئاندا وەسفێکی وردی قۆناغەکانی برسیەتی کراوە ، لە ئازارێکی کەمی برسیەتی تا مردن

لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش برسیەتی پێنج قۆناغە ،

‌‏---

1️⃣ الجوع برسیەتی

‏ {الذي أطعمهم من جوعٍ وآمنهم من خوف}
برسیەتی لەغەززە بە راگرتنی هاوکاریەکان و هاتنەژورەوەی خۆراک دەستی پێکرد ‏
قۆناغی کەم بوونەوەی خۆراک و بەبرسیەتی خەوتن
‏---

2️⃣ الخصاصة — ئەزمەی خۆراکی
‏ {ويؤثرون على أنفسهم ولو كان بهم خصاصة}
‏کاتێک ئینسان تیکەیەک دەخوات و دانەیەک دەداتە منداڵەکەی و خۆراک بەتەواوەتی بەرەو کەمبونەوە دەچێت و بەکوردی تیکەی دەمی خۆی دەگريتەوە
‏---

3️⃣ المخمصة

‏ {فمن اضطر في مخمصة غير متجانف لإثم فإن الله غفور رحيم}
لەم قۆناغە شکڵی منداڵ و ڕەنگی دەگۆڕێت
‏بەدخۆراکی توند دەست پێدەکات و مەترسی دروست دەکات بۆسەر گیان
‏---

4️⃣ المسغبة — قۆناغی کارەسات

‏ {أو إطعام في يومٍ ذي مسغبة}
‏ئيستا غەززە گەشتووەتە ئەم قۆناغە
منداڵ دەمرێت لەبرسا و منداڵی شیرەخۆرە شیری دەست ناکەوێت دایکی بێشیرە لەبرسا و شیریتر بەردەست نیە

قۆناغی کۆتایی
قۆناغی مردنە بەکۆمەڵ بەهەزار هەزار تەرم دەکەوێت و کەسانیتریش لەبرسا توانای کۆکردنەوەیان نامێنێت

‌‏---
ئەمڕۆ غەززە هەروەک وەسفی قورئان و قۆناغەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گەشتووەتە قۆناغی کارەسات
غەززە تەنها برسی نیە بەڵکو بەرەو قۆناغی کۆتایی برسیەتی و بەکۆمەڵ مردن دەچێت

ئەمڕۆ غەززە لەقۆناغی خواردی یوم ذي مسغبة دایە
بۆیە باشترین کار بەخشینە

لەزیادەی ماڵ نا بەڵکو لەو ماڵەی کەدڵت خۆشی دەوێت‏
نوێژی چێشتەنگاو...
ئەو نوێژەی پێغەمبەرمانﷺ تەنانەت لە سەفەریشدا لەیادی نەکردووە… ڕۆژانە بیکەن ئەگەر دوو ڕکعات بێت..

- بەکردنی تەنیا سوو ڕکعات ٣٦٠ چاکە مسۆگەر بکە بۆهەریەک لەئەندامەکانی لەشت.

#بیرخستنەوە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عەدیی کوڕی حاتيم (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:

خۆتان بپارێزن لە ئاگر ئەگەر بە لەتە خورمایەکیش بێ، ئەگەر هیچتان دەست نەکەوت بە قسەیەکی خۆش.

گەوهەرەکانی بوخاری
إبن القیم رحمە اللە فەرمویەتی:..

ئاگاداری نەفسی خۆت بە!، هەر بەڵایەڪ بەسەرت دێت ئیلا لەنەفسی خۆتەوەیە .!

الفوائد ص ٦٨ ..
📚ئایا سفورى چیە؟ وە چ سزایەک بۆ ئافرەتانى سفور دانراوە لە قیامەتدا؟📚

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
سفوری بریتى یە لە دەرخستنی جەستەی ئافرەت بە شێوەیەك كەوا رووت بێت و پۆشتە و داپۆشراو نەبێت، پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: ((الـمرأة عورة)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2688)] .
واتە: جەستەی ئافرەت عەورەتە.
عەورەتیش دەبێت پۆشتە و داپۆشراو بێت بە پۆشاك و حیجابی شەرعی بەڵام ئەگەر ئافرەتێك هەندێك لە جەستە و لاشەی خۆی نەپۆشی بێت ئەوا بەو ئافرەتە دەگوترێت ئافرەتێكی سفورە واتە رووتە و پۆشتە نى یە.
سفوریش ئافرەت مەحروم و قەدەغە دەكات لە چونە ناو بەهەشتەوە و ئەوەندەش دووری دەخاتەوە لە بەهەشت كەوا هەست بە بۆنی بەهەشت نەكات وەك لە فەرموودەیەدا باس كراوە:
پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی:((صنفان من أهل النار لم أرهما بعد: قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونساء كاسيات عاريات، مائلات مميلات رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة، لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا)) [صحيح مسلم] .
واتە: دوو كۆمەڵ لە خەڵكی دۆزەخ نەمبینیون: كۆمەڵێكیان قامچیان پێ یەو وەك كلكی مانگا وایە پێی ئەدەن لە خەڵكی، وە كۆمەڵەكەی تریان ئافرەتانێكن جلیان لەبەردایە و ڕووتیشن، و لە ڕێگە بە لەنجەو لار دەڕۆن تا سەرنجی پیاوان بۆلای خۆیان ڕابكێشن، قژیان ئەبەستن و كۆی دەكەنەوە لە سەر تەوقی سەریان وەك كۆپارەی ووشتر (البخت)ی لێ دەكەن، ئا ئەم ئافرەتانە ناچنە بەهەشتەوە و بۆنیشی ناكەن، لە گەڵ ئەوەی بۆنی چەندەها ساڵ بۆنی دەڕوات. ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەكی ڕوون و ئاشكرای تیایە بۆ ئەو ئافرەتانەی كە حیجابی شەرعی ناپۆشن یان جلیان لە بەردایە بەڵام ڕووتن واتە یان جلەكانیان كورتە و بەشێك لە ئەندامەكانی لەشی بەدەر دەكەوێت یان تەنكە و لاشەی دیارە یان تەسكە، بێ گومان دیارە تاوانەكە زۆر گەورەیە. ئەگەر نا چۆن بەهۆی ئەم تاوانەوە ناچنە بەهەشت. بەڵكو (سبحان الله) هەر بۆنی بەهەشتیش ناكەن. جا لەو هەڕەشە گەورە تر هەیە. (پەنا بەخوای گەورە.)
هەروەها پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: ((ثلاثة لا تسأل عنهم - يعني لأنهم من الـهالكين-: رجل فارق الجماعة وعصى إمامه ومات عاصياً، وأمَة أو عبد أبق فمات، وامرأة غاب عنها زوجها، قد كفاها مؤونة الدنيا، فتبرجتْ بعده، فلا تسأل عنهم)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (542)] .
واتە: سێ جۆرە كەس هەن سەبارەتیان هیچ پرسیار مەكەن ـ واتە: تیاچوون ـ پیاوێك لە كۆمەڵی موسڵمان دوور بكەوێتەوە سەرپێچی سەركردەی موسڵمانانى كردبێت و لە سەر ئەم سەرپێچی یە بمرێت، وە كۆیلەیەك ڕابكات لەژێر دەستی خاوەنەكەی و نەگەڕێتەوە تا دەمرێت، و ئافرەتێك پیاوەكەی بڕوات و سەفەر بكات و هەموو پێویستی یەكانی بۆ دابین كردبێ لە گەڵ ئەمەدا بچێت خۆی دەربخات وجوانی خۆی بۆ پیاوانی نا مەحرەم بەدەربخات.
هەروەها پێغەمبەر () لەو شتانەی كە لە سەری بەیعەتی لە ئافرەتان وەردەگرت دووركەوتنەوە بوو لە سفوری و جوانی دەرخستن وەك لەفەرموودەكەی (أميمة بني رقيقة) هاتووە كە بەیعەتی دا بە پێغەمبەر () پێغەمبەریش () فەرمووی هاوەڵ بۆ خوا بڕیار نەدەی وە دزی نەكەی وە زینا نەكەی وە مناڵەكانی خۆت نەكوژی وە بوختیان بۆ كەس هەڵنەبەستی وە هاوارو شیوەن و ڕۆڕۆ نەكەی وە جوانی لەشت بەدەر نەخەی بۆ بێگانە [جلباب المرأة المسلمة ص: (121) ] .
گەورەی صَدَقَة ...

حَدَّثَنَا مُسَدَّدٌ، حَدَّثَنَا يَحْيَى  يَعْنِي القَطَّانَ عَنْ شُعْبَةَ قَالَ: حَدَّثَنِي عَبْدُ الله بْنُ السَّائِبِ قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا قَتَادَةَ رَجُلًا مِنْ مُحَارِبٍ قَالَ سَمِعْتُ ابْنَ مَسْعُودٍ يَقُولُ: «مَا مِنْ رَجُل يَتَصَدَّقُ بِصَدَقَةٍ إِلَّا وَقَعَتْ فِي يَدَي الله قَبْلَ أَنْ تَقَعَ فِي يَدَيِ السَّائِلِ، وَقَرَأَ﴿أَنَّ اللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ،
وَيَأْخُذُ الصَّدَقَتِ ﴾التوبة:١٠٤
_________
هاوەڵی بەڕێز ابن مسعود رضي اللە عنە دەیفەرموو: ھیچ پیاوێك نیە شتێك بکات بە صەدەقە ئیللا ئەو شتە دەکەوێتە ھەردوو دەستی اللە ـوە پێش ئەوەی بکەوێتە ھەردوو دەستی ئەو کەسەی داواکارەکەوە، وە ئایەتی: ﴿أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ ٱلتَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِۦ وَيَأْخُذُ
ٱلصَّدَقَٰتِ﴾[التوبة: ١٠٤] خوێندەوە.

نقضُ أَبِي سَعِیدٍ عَلَی المَرِیسِي العَنِید|٤٥
جەریری کوڕی عەبدوڵڵای بەجەلی (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:

خوا بەزەیی نانوێنێ بەو کەسەی کە بەزەیی نانوێنێ لەگەڵ خەڵک.

گەوهەری بوخاری
شەونوێژ و نوێژی وتر لەیاد مەکەن..

شەوتان بەخێر …
هاوڕێی باش
ئاوێنەیەکە مرۆڤ حەقیقەتی خۆی تێیدا دەدۆزێتەوە 🤍
ابن مسعود - رضي الله عنه - دەفەرموێت:

پیاو بە هەردوو دەستی بنوسێت بە پشکۆیەکی ئاگر تاوەکو سارد دەبێتەوە چاکترە لەوەی دەربارەی قەدەر وبڕیارێکی اللە تعالی بڵێت:
خۆزگە نەبوایـە
ئەزانن بۆ بێدەنگ بووم کاتێک لەسەر حەق بووم ؟؟!

پێغەمبەرم ﷺ فەرموویەتی گرەنتی خانوویەک دەدەم بەو کەسەی واز لە مناقەشەکردن بهــێنێت گەر لەسەر حەقیش بێت
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:


إِذَا حَدَّثَ الرَّجُلُ الرَّجُلَ بِالْحَدِيثِ، ثُمَّ الْتَفَتَ فَهِيَ أَمَانَةٌ.

واتە: ئەگەر پياوێك قسەى بۆ پياوێك كرد، پاشان ڕووى وەرگێڕا (و ڕۆيشت) ئەوە ئەمانەتە (واتە: ئەو قسە دەبێتە ئەمانەت لە ڵاى و نابێبۆ كەسى بگێڕتەوە).
ئیمامی عمر ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئەفەرموێت :

خۆتان سەرقاڵ مەڪەن بە باسڪردنی خەڵڪی چونڪە بەڵایە ،، و خۆتان پەیوەست بڪەن بە یادی خودا چونڪە ڕەحمەتە .

[موسوعة ابن ٲبي الدنیا [۱۳۷/۷ ]
📱 ئەپڵیکەیشنی گەوهەرەکانی فەرموودە
💎 گەنجینەیەک لە فەرموودە صەحیحەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ.
📚 8200 فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەری خوا ﷺ لە یەک ئەپڵیکەیشندا.

لەپێناو زیاتر بڵاوکردنەوە و گەیاندنی فەرمایشتە شیرینەکانی سەروەر و نوری چاومان ﷺ، هەستاین بەئەلیکترۆنیکردنی زنجیرە کتێبەکانی گەوهەرەکان (الجواهر) و بڵاوکردنەوەیان لە ئەپڵیکەیشنێکدا، بەشێوازێک کە زۆرترین کەس لە وڵات و زمانە جیاوازەکانەوە بتوانێت بە باشترین و ئاسانترین ڕێگا دەستی بگاتە فەرمایشتی صەحیحی پێغەمبەرمان ﷺ.

📚 ئەو کتێبانەی کە لەناو ئەپڵیکەیشنەکە بەردەستن:
📙 جواهر صــحیــح البخــــاري - 987 فەرموودە
📙 جواهر صــحیــــح مـســلـم - 837 فەرموودە
📙 جواهر صحیح ابــن خزيمـة - 592 فەرموودە
📙 جواهر صحیح ابن حـبــان - 1326 فەرموودە
📙 جواهر صحيح المستـدرك - 1309 فەرموودە
📙 جــواهــر سنــــن أبـــو داود - 870 فەرموودە
📙 جــواهــر سنـــن التـرمـــذي - 791 فەرموودە
📙 جــواهــر سنـــن النـســـائي - 590 فەرموودە
📙 جــواهــر سنـــن ابـن ماجه - 870 فەرموودە

📱لە تایبەتمەندییەکانی ئەپڵیکەیشنەکە:
🔹 ئەپلیکەیشنەکە بە زمانەکانی: (کوردی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی، ئۆردو) بەردەستە.
🔹 بەئاسانترین شێوە کردنە وێنەی فەرموودەکان بە چەند ڕەنگ و دیزاینی جیاواز و هاوبەشپێکردنی.
🔹 تەنها فەرموودەی صحیح هێنراوە.
🔹 هەوڵدراوە لە هەر کتێبێکدا فەرموودەی دووبارە نەهێنرێت.
🔹 گەڕان بەوشە لەنێو سەرجەم فەرموودەکاندا بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی.
🔹 دڵخوازکردن و دیاریکردنی فەرموودە.
🔹 جیاکردنەوەی فەرمایشتەکانی پێغەمبەر ﷺ لەناو دەقەکانی بە ڕەنگی جیاواز.
🔹 هەروەها چەندین تایبەتمەندی دیکە.

📱 ئێستا ئەپڵیکەیشنی گەوهەرەکانی فەرموودە بۆ سیستەمە جیاوازەکانی مۆبایل بەردەستە:
🔸 داگرتن بۆ ئایفۆن (App Store) :
https://apps.apple.com/app/id6747139606
🔸 داگرتن بۆ ئە‌ندرۆید (Play Store) :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.jawahir.peet
🔸 داگرتن بۆ هەواوی (App Gallery) :
https://appgallery.huawei.com/app/C114601769
2025/10/10 22:50:57
Back to Top
HTML Embed Code: