Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
کاتێک ژیان گۆڕاوە، قورسە وەک گەلانی کۆنی ناوچەکە، لەمەبەستی ڕاستی پشت نەورۆز و بەهار تێبگەین!

وێنای ئەم دیمەنە بکە: چوار مانگە بەفر ڕێگای گرتوویت، کشتوکاڵت نییە، لەوەڕگای ئاژەڵت نییە، نەوت و غاز و کارەبات نییە، هەموو خواردنت، بووە بە مێوژ و تووەوشکە و دۆینە، نەخۆشی زستانە، تەنگی پێهەڵچنیویت و نە دکتۆر و نە دەرمان، سەقفت ئاوی پێوە ناوەستێت!

سەرەتای کۆتایی ئەمە، دڵخۆشکەر نییە؟

قسە لەسەر ئەسڵی ئەسڵی بابە، نەک چیرۆکی ئاینی و ناشەرعی کەس.
گەنجی مسوڵمان و قەیرانی شوناسی ئاینی و نەتەوەیی:

لێتان شاراوە نییە، کە کاتێک گەنجێک لەپڕ، وەک ئەڵێن: ئەگەڕێتەوە بۆ ئاین.
چەند گۆڕانکاری بەسەردا دێت و چ بەریەککەوتنێکی گەورەی لەنێوان ئێستا و ڕابردووی و دەیان چەمکدا بۆ دروست ئەبێت.

لەنێویاندا، بابەتی نەتەوەییە.
بێگومان کاتێک تۆ کوردیت، بە هۆی دۆخی مێژوویی و جوگرافی و سیاسییەوە، ئاستەنگی نەتەوەییەت زۆرە و زۆر پرست هەیە، کە ڕەنگە ئەگەر واقیعت وا نەبایە، هەر جێی باس نەبان، ئەگەر وەک هەندێک گەل، نەتەوایەتی نەبووایەتە دەردی گرانت!

بۆیە ئەبینیت، ئەم گەنجە، بە ڕێژەیەکی زۆریان، لەداوای ئیسلام و نیشانەی ئاینداری ئەبینن، کە کورد بە سوک و قەبیح و غەزەبلێگیراو بزانن، هەوڵ بدەن پۆشاکی عەرەبی بپۆشن و زۆرترین دەستەواژەی بەکاربهێنن، عورفی عادییان، بخەنە جێی عورفی کوردی، کە هیچیان حەقی ئیسلامی نییە!
تەنانەت پەنا بە خوا، لەکوردبوونیدا، خۆی بە مەزوڵم ئەزانێت! غەزەبگرتووە لەداک و بابی، کە بۆ ناوەکەی کوردییە! بۆیە پەنا بۆ ئەبو و ئیبن و ئەلکوردییەک ئەبات!

قسەکردن لەسەر هۆکار و چارەی ئەمە، زۆر زۆری ئەوێت، مەگەر هەر بڵێین: هەموو ئەمە، هیچی داواکراوی ئیسلام نییە و سەقفی توموح و داوای ئیسلام، لەتاک و گەلان، زۆر زۆر لەمانە بەرزترە.

تەنانەت بە بارەکەی تریشدا، من زۆر دڵشکاوم لەمامۆستایان و فەقێیان، کە جلی کوردییان بە دیندارییەوە بەستووەتەوە!

هەمیشە خۆیان لەقەفەزی تۆمەتدا ئەبینن و بە بەرگی کوردییانەوە، خۆیان ناچار بە سەلماندنی کوردبوون و بێ تاوانییەوە کردووە!
چەندە ئەبینین: ئەگەر ئێوە ڕۆژێک بۆ جلی کوردی دابنێن، من بەرگی هەموو ژیانمە!
ڕۆشتنە مەیدانی وەڵامی هەندێک تۆمەتەوە، بۆخۆی داننانە پیایدا.
بەدەر لەبابەتی بەرەکەتی مەکتوباتی وەلی خوا (بلا منازع)، عیباڕەتی نەوەویم بە کەس موقاڕەنە نەکردووە و ئیمام بەسەریدا زاڵ نەبێت، دووبارە بەدەر لەناسکی و جەزالەتی ئەلفاز، هەمیشە لەگەڵ عیباڕەتی نەوەویدا، هەستەکەم ئەو جوملەیە کە لەلاوەعی و دڵمدایە و ئاستی ئەوەم نییە بیخەمە سەر کاغەز!

عیباڕاتی نەوەوی، قسە و نووسراوی، هەموو جوانبین و جوانناسێکە، با قەڵەم و ئالاتی ئەوەشیان نەبێت.

خۆ هەرگیز کەس زاتی ئەوە ناکات، کە ئەگەر بهاتایە و مەزهەب ئەمی نەبووایە!
ئەی ئەسڵەن بە بێ ئیمام، کێ نوێنەرایەتی لوغەی بەرزی فوقەهای ئەکرد!

یەعنی سوبحانەڵڵا، ئەوی لەم پوختتر نووسراوە، بێزارکەرە، ئەوەشی درێژتر و ئاسانترە، هەروا!
سەید عومەر : Said Omer
Photo
زۆر موتابەعەم بۆ جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم و هۆکارەکانیان و پێشەکی و پاشەکی و ڕێکەوتن و هاوپەیمانی و گەشە و نوشوستی چەک و سوپا و جۆرەکانی چەکیان هەیە، بە سەدان سەعات، بە چەند هەزار لاپەڕە، دە ساڵە موتابەعە ئەکەم.

زۆر هەیە بۆ وتن، تەنها ئەوەندە ئەڵێم: دۆخی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا و کاریگەرییەکانی لەئێستا و داهاتوودا، زۆر زۆر لەوە گەورەترە، کە میدیای ئەوروپی و ئەمریکی پشانی ئەدات.

جەنگی جیهانی هەستاوە، بەڵام ئەوروپا بێ پیاو و بێ بڕیارە، عاشقی ژیانە.

بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتننامەی ڤێرسای، پاش جەنگی جیهانی یەکەم و شکاندنی لەلایەن هیتلەرەوە، لە(١٩٣٣)ـەوە، بزانن چۆن شەش ساڵ بوو، بەند بەندیان ئەشکاند و ئەوروپا خۆیان لەگێلی ئەدا و زیاتریان پێ ئەدا، هەتا نەک هاتە ماڵیان، نیوەی ماڵی بردن، ئەوجا بڕیاری شەڕ درا!

شەڕ هەستاوە، بەس پیاوی نییە، ئابووری هیلاکە، ئایدۆلۆژیا و ئینتیما نەماوە.
ئاگاتان لەبەیاننامەی گەنجە ئەڵمانییەکانە؟
بۆ ئەبێت لەپێناو نیشتیماندا بمرین؟!

هەموو ئەم دۆخەش، بە ویستی ڕووسیا کۆتایی بێت، ترامپ هەموو شتێکیان بۆ بکات و بە فەرمی خاکی گیراویان پێ بدات، ئەم جەنگە ناوەستێت.

ئەو ئیهانەی پاش جەنگی جیهانی یەکەم، بە ئەڵمانیا کرا، جەنگی دووەمی لێ بوویەوە.
ئەو ئیهانەشی پاش ڕووخانی سۆڤیەت، بە ڕووسیا کرا، ئەم جەنگە و زۆری تری لێ ئەکەوێتەوە.

دوو خاڵی ئیزافی:
- ڕۆژئاوا، هەرگیز بە سەرکەوتنی ئاسایی ڕازی نییە، ئیللا ئەبێت، ئیهانەی دوژمن بکات، بۆیە جەنگ ناوەستێت و کاردانەوە بەردەوام ئەبێت.
- لەبابەتی گەرمبوونی گۆی زەویدا، هەڵوێستی ڕووسیا لەواقیعدا، پێچەوانەی هەموو گەردوونە، چونکە تا ڕادەیەکی زۆر، کێشەی ئاوی بەستەڵەک و گەرمی بۆ حەل ئەکات، بۆ بوونی بەندەری ئاوی، بە درێژایی ساڵ، کە ئەمە کێشەیەکی جیۆسیاسی گەورەی ڕووسیایە.

با ئەم تۆزە بەس بێت.
سەید عومەر : Said Omer
Photo
ڕۆژانە، بۆچوونی سەیر و عەجیب ئەبیستین، دوورترینیان لەئاوەز، هیوا و ئومێدی ڕووخان و شکستی تورکیایە!

هەرگیز لەخۆتت پرسیوە: بۆچی تورکیای بێ هێزی بێ چەکی بێ کاریگەریی زۆرینە مسوڵمان[با مولتەزیمش نەبێت]، کرا بە ئەندام و کەڵەگا و هێزی دووەمی ناتۆ، بەڵام بە تەکلیفیش، نەکرا بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا؟!

جوگرافیای تورکیا، بە درێژایی مێژوو، جێی توموحی هەموو زلهێزان بووە، دواترین و گەورەترینیشیان، ڕووسیا بووە.
بۆچی ڕووسیا و دەوڵەتی عوسمانی، (١٢)جەنگی گەورەیان کردووە!

پیتڕۆسی گەورەی قەیسەری ڕووسیا، وەسیەتی کرد: ئەبێت ڕووسیا بگاتە ئاوی گەرم.

لەوی ڕۆژێوە و پێشتریش، ئەمە پلانی ستراتیژی و هەنگاوی ئەساسی ئەمنی قەومی ڕووسی بووە.

جەنگی قڕم و ئۆکرانیا، تا ڕادەیەک ئەم کێشەی حەل کردووە، بەڵام بە تەواوەتی نا، بۆیە هەمیشە چاویان لەمەمەڕی بۆسفۆڕ و دەڕدەنیل بووە و ئەبێت، کە دەریای ڕەش، بە دەریای مەڕمەڕە، پاشان سپییەوە ئەگەیەنێت.

لەبەرامبەر ئەم ویستەی ڕووسیادا، ئەمریکا و ئەوروپا، پێویستیان بە تورکیایەکی بەهێز هەیە، تەنانەت لەبەرامبەر ڕووسدا، هاوکاری دەوڵەتی عوسمانیشیان ئەکرد!

بۆیە هەرگیز بەتەمای پشتکردنە تورکیا مەبن، پشتکردنە سەرۆک و حیزب و پارتێک ئا، ئەمما دەوڵەت نا.

ئەی تورکیا ئەتوانێت زیاد لەمە، جوگرافیای خۆی بقۆزێتەوە؟
زاهیرەن زۆر نا، چونکە دیتتان هاکان فیدان وتی: ئێمە بەردەوام ئەبین، لەلێدانی هەسەدە، چونکە ئەمە دۆسیەی ئاسایشی نیشتیمانیمانە!

کەواتە لەگەڵ ئەم هەمووە هێز و نوفوزەی دژ بە ڕووسدا، بەڵام پەکەکە و هەسەدەشی لێ ڕاست کراوەتەوە، بۆ ئەوەی هەمیشە کێشەی ئەمنی قەومی هەبێت و نەتوانێت بیر لەهەنگاوی گەورەتر بکاتەوە.

ئایا هەموو ئەمانە، قابیلی گۆڕانە؟
بەڵێ.

بۆیە باشترین کاری کورد، خۆگونجاندنە بەگوێرەی ئەوەی لەمستە، نەک خولیای لەناوچوون و لاوازبوونی وڵاتێکی خاوەن ئەو جوگرافیا هەستیارە.
قوربان، ئێمە هاتووینەتە کەناڵی تۆ، فێری شەرع ببین، نەک سیاسەت!

ئەمەش شەرعە، پشتمان لەم بەشەی شەرع کرد، بۆیە کەوتینە بن پێی هەموو گەلان!

ئافەرم بۆ فەقیهی سیاسی، پێشەوای حەقیقی کامڵ.
ئاساییە، هەموو ڕۆژێک هەمان حەز و ویست و توانا و تاقەتت نییە، بۆ تەڵەبی عیلم و هەر کارێکی تر، بە ئاسایی وەریبگرە.

خێرا مەڵێ: هیممەتم دابەزیوە و چۆن خولیام بەرزببێتەوە!
وات وت، ئەو ڕۆژە، ئەبێتە مانگ و ڕەنگە بە یەکجاریش لەعیلم داببڕێیت.

قەبوڵی بکە، تۆ ئینسانیت، چەندە ماددەیت، چەند هێندە، هەست و نەست و ڕۆح و مەشاعیر.
بێزاری و کزی و ساردی، تەبعی تۆیە.
پێت وا نەبێت، هەموو ئەوانەی دینیان فرۆشت و دەمڕاست و کاسەلێسی سوڵتان بوون، بە حەق عالم نەبوون، بۆیە وایان کرد و وان!

نەوەڵا، زانای بە حەقی زۆر گەورەیان تێدا بووە و هەیە، بەڵام ئیتر ئینسانە، لێی تێ ناگەیت!

ئەگەر بڕیارە تەڵەبی عیلم بکەیت و لەئەهلی بیت، لەئێستادا کە دووریت و دەرفەتی نزیکی زاڵمانت نییە، خۆتی لەسەر پێ بگەیەنە، خۆت لەسەر کەمی و زبری پەروەردە بکە، ئەگینا بەڕاستی ژیان خۆشە و فریودەرە…

خوای گەورە هیدایەتمان بدات و نەبین بە مەسەلی سوئـ، بۆ غەیری خۆمان.
ئەگەر بزانیت چۆن و کەی بخەویت، خەوتن، کات کوشتن نییە، بەڵکو گرنگترین بەشی ڕۆژەکەتە، بناغەی بەرهەمداری کاتەکانتە.

کەسم نەدیوە، خەوی ناڕێک بووبێت و هیچی گەورەی پێ کرابێت.

زۆر کەس، دەوام و کەسابەت ئەکاتە بیانووی ناڕێکی خەو!
ئەسڵەن من لەڕۆژەکانی پشوودا، هەموو سیستەمم تێک ئەچێت، بەرهەمم کەم ئەکات!

بیانووەکانت لابە، خزمەتی خۆت بکە.

پێت وایە کەس هەبێت، شەوانە کاتژمێر هەشت بخەوێت؟!
بەڵێ، من جار جار ئەوەشم هەیە، بە گشتیش، دە.
لەکاتێکدا جاران لەوانەبووم، کە هەشتی بەیانی ئەخەوتم!
عەزیزانم، لەڕابردوودا بیرم نییە، بیرم بووبێت، ئەم لینکەتان بۆ دابنێم.

ساڵی (٢٠٢١)، دۆستانی ئینستیتیوتی بینایی، کتێبی یاوەدەریی نووریان کرد بە دەنگ، بە دەنگێکی زۆر تایبەت و کوالیتییەکی بەرز، لەدوانزە وانە و شەش کاتژمێرێکدا.

بەهیوای سوود.
ئەوە خۆشم دەستمکرد، بە گوێ لێگرتنەوەی.

https://youtube.com/playlist?list=PLzlKcfmaJszpfBQU6whejiFBiM4LJORyF&si=vS9iDB9HnpNNw4Df
گەورەترین قۆناغی فیتنەی عیلم ئەوەیە: کە هیچ شتێک سەرنجت ڕانەکێشێت!
هەموو شتێک، هەر کەموکورتی هەبێت و ئەگەر وەسفیشی بکەیت، دواتر بڵێیت: بەڵام، خۆی ئەزانی چۆنە، ئەگەر…

جیاوازی ئێمە و سەلەف، کورە ئێمە و خەڵکی پاکی پێش سی ساڵ، نەمانی ئەو نەفسە پاکەیە، کە بە حەق و عیلم و کاریگەر، کاریگەر ئەبێت!

ئێستا کیبر و غوڕوڕی ئێمە لەئاستێکە، بە عەیبەی ئەزانین، سەرسامی بە هیچ دەرببڕین!
جا ئەوە چییە؟!
کائینێکی نامۆ مەبە، کوڕە بێتامەکەی ماڵ مەبە…

ئەم ڕۆژانە، ڕۆژی جەژن و گەڕان و خواردن و خۆشی و سەردان و دەمەتەقەیە، نەک موڕاجەعەی مەحفوز و هەزمی مەشڕوح و وەرزش و ڕێجیم!

ڕەحمەت لەو کەسەی، نابێتە سەبەبی ناشرینی و خواری، جوانی و بەرزی!
سەرسامی کەسانی خاوەن پلان و بەرنامەم، زیاتر لەوان، سەرسانی ئەوەم، کە ئەتوانێت لەهەموو پێویستییەکدا، هەموو یاساکانی خۆی بشکێنێت و سبەیش بڕواتەوە سەری!
سەدان مناڵم بینی، لەوانەی دایک و باوکیان، پڕۆفیسۆر و یاریدەدەر و دکتۆر و …ن، سەفەری دەیان وڵاتیان کردووە، بەڵام سەرەتایترین خاڵەکانی ئەتەکییەت و ئەخلاقی مەجلیس و مامەڵە نازانن.

بەڵام وەڵڵاهی مناڵگەلێکم بینی، نە خۆیان شەهادەی شەشی سەرەتاییان هەیە، نە دایک و باوکیان، بەڵام لەپانزە ساڵیدا، بۆ ئەوە ئەشێن، ببرێنە مەجلیسی سوڵحی خوێن و، نیکاح و تەڵاقەوە، خێزانیان پێ بسپێردرێت!

باشە بۆ؟
لەگەڵمدا ڕامێنە، بۆ؟!
چەندە ناڕێکە، بێ خەبەر بیت لەئەلفییەی نەحو، بەڵام قسە لەتوحفەدا بکەیت!
بناغەیەکی چاکت لەمەنتیقدا نەبێت، بەڵام لەئاستی جەمعولجەوامیعدا قسە بکەیت!
هیچ سەلیقەی لوغەوی و توڵی سوحبەتت نەبێت، ئەمما تەڕجیح لەنێوان موفەسسیریندا بکەیت!

برای من، ڕێگای عیلم و تەعەللوم، ڕوون و ڕووناکە، تۆ بۆ لەخۆتت تێکداوە؟!

یەعنی چی، تۆ ئەلفییە و سەڕف و مەنتیق و بەلاغە و ئادابی بەحست نەخوێندووە و، ئەتەوێت ئوسوڵی بیت، فەقیهـ بیت؟!

وەڵڵاهی نەک نەحو، دەستم بۆ مینهاجی ئیمامی نەوەوی نەبرد، هەتا جەمعولجەوامیعم بە شەرحی دەببان و مەحەللیش خوێند!

ئێستاش هاوار ئەکەم: من جاهیلم بە فیقهـ و ئوسوڵ و هەموو عیلمەکان، تەنها سەقافەیەکی گشتیم هەیە.
تا ئێستاش هەموو تەرکیزم لەسەر ئەوەیە، بناغەیەکی گشتی دابنێم، تا بەشکو بتوانم لەعیلمێکدا ئیختیساس وەربگرم.

ئوممەت فەقهیـ و ئوسوڵی و موفەسسیری نەزانیوە و نەناسیوە، کە شارەزای هەموو عیلمەکانی تر نەبێت!

ئەڵێت: ئەمەوێت ببم بە فەقیهـ…

ئەڵێم: زۆر باشە قوربان، کەواتە فیقهی عیباداتی ئەبی شوجاع بخوێنە بۆ خۆت(بۆ خۆت، فەتوا نا)، پاشان لەفیقهـ داببڕێ، هەتا هەموو عولومی ئالە و غایە تەواو ئەکەیت، بەم مەنهەجە، ئینجا ئەچیتە خزمەت مینهاج و ئاوا و ئاوا ئەکەیت!

لەدەنگ و دەمووچاویدا ئەبینم، بە خۆی ئەڵێت: توخوا من وتم ئەمەوێت فەقیهـ بم، یان نەحوی و بەلاغی و ئوسوڵی!

ئێ نابێت، چاوە ڕاستەکەم نابێت، ئەم بازە بە کەس نەدراوە، ئەبێت ئەم پرد و بناغە دابنێیت، خۆزگە قسەی تۆ بووایە، چی لەوە باشتر!
پلانێکی زۆر ئاسان و بەرێکی زۆر گەورە:

ڕۆژانە، سەعاتێک-دوو سەعات، ئەکەیت بە چەن بەشەوە، چارەک و بیست دەقە.

باشە، دوو سەعات بیست دەقەیی، شەش ئەکات.
هەڵئەستیت بە هەڵبژاردنی شەش کتێبی ئەسڵ، لەبواری جیاجیادا، هەر یەکیان و بیست دەقەی ئەدەیتێ.
مەسەلەن: جەمعی بەینی سەحیحەین، ئیعڕابی قورئان، موفڕەداتی قورئان، مەقاماتی حەریری، دیوانی موتەنەببی، سییەری ئیمامی زەهەبی…

ڕۆژانە لەگەڵیان و بەم کاتە، بەردەوامیت، ئامانجیشت خەتمیان نییە، بەڵکو کەی تەواوت کردن، ئەگەڕێیتەوە بۆ ئەوەڵ.

تێبینی: نابێت کتێبی عیلمی ڕەق و قورس و قوڵ هەڵبژێریت.

ئەگەر یەک سەعات و چوار کتێبیش بکەیت، هەر زۆر باشە.
هەندێک کێشە و کەمی، چارە نابێت، تا لەحەقیقەتی خۆت و گەردوون تێنەگەیت.

ببینە، هەموو ئەمانەوێت لەجوانترین و باشترین شێوەدا ببینرێین، لەئۆفیس و بە قاتەوە و لەپشت سوکانی سەیارەی بەرزەوە و بەدەم پێکەنینەوە و لەگەڵ خزم و دۆستاندا، بەڵام زۆرینەی ژیانمان پشان نادەین، کە هەر ئێمەین، قژ شێواو، جلی ئاسایی، لای فیتەرین و لەئارەقدا خووساوین، کێشەی خێزانی و ماددی و مەعنەویمان هەیە، لەتەنگانە و تەنهاییدا پساوین!

ناڵێم با ئەمانە دەربخەین، بەڵام ئەو تەرکیزە زۆرە، لەسەر زۆر جوان و بەرز دەرکەوتن، خۆی نییە، چارەی دەردی کەمی و بچوکیمان ناکات، هەر ئەوەی کە مەخلوقین، بەسە بۆ بوونی سەدان کەمی و خواری و موحتاجی، هەر هەوڵێکی زیاد لەحەد و ناواقیعی بۆ چارەی کاتی ئەمە، خراپترکردنی ئەو دەردەی دەروونمانە.

مەگەر بۆ ئەم هەمووە ئیدیت و فیلتەرە، بۆ وێنەمان دروست کراوە و کاری پێ ئەکەین؟!
کاتێک تۆ شەرم ئەکەیت لەلوت و پێست و هەیکەلت، بە پەنابردن بۆ فیلتەر و ئیدیت، زیاتر دان بە ڕووخانی ناختدا ئەنێیت!

تەنها ئەمەیە: ئێمە خەلق نەکراوین، هەموومان سەرۆک و سەرمایەدار و زانا و ژیر و شاجوان و لەشساغ بین!
زۆرێک لەئێمە، ڕۆژانە بێتاقەتییەک لێمان ئەدات، کاتێک ئەڵێن: بۆ؟
ئەڵێین: نازانم!

ڕاستە زۆر جار نازانم نییە، هۆکار هەیە، بەڵام هۆکارمان هەیە بۆ نەوتنی، کە ئایا بێ سوودە، یان حەزەکەی شاراوە بێت، یان…
ئەمە ئەگەر مادییەن تەماشای مرۆڤ بکەین، ئەوا هەر بێ هۆ نییە.

ئەمما ئەگەر تەماشای لایەنی مەعنەوی و دەروونی مرۆڤ بکەین، حەققەن زۆر بێتاقەتی هەیە، هۆکارێکی دیار و مادی و بەرجەستە و بەردەستی نییە و، نازانیت بۆ!
تەنها ئەمەیە: ئەمە سروشتی مرۆڤە، حیکمەتی خوایە لەمەخلوقاتیدا…
2025/04/03 08:50:55
Back to Top
HTML Embed Code: