بەشێکی گەورەی هەستانەوەی ئوممەت پەیوەستە بە داڕشتنەوەی چەمکەکان لە مێشک و دڵی تاکەکانی ئوممەتدا ...
یەکەم ڕۆژ ناتانیاهۆ ڕایگەیاند" کێشەی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ گەلێک کەوتووینە جەنگ کە مردنیان لە ژیان پێ خۆشترە"!
ئایا مردن مردنی یەکجارییە یان تەنها مردنی جەستە و غەریزە و شەهوەت و ...؟!
ئایا دوای مردن خۆشترە بۆ ئیماندار یان پێش مردن؟
ئایا ژیانی دونیای فانی و کاتی ئەوە دێنێت خۆمانی بۆ زەلیل و دۆڕاو بکەین؟
ئایا ......؟؟؟؟؟
مەگەر مردن تەنها وەزیفە گۆڕین نیە؟ مەگەر مردن گەیشتنەوە نیە بە حوزوری خالیق؟ مەگەر مردن ڕزگاربوون نیە لە ناخۆشی و نەهامەتی و ....؟ مەگەر مردن گەیشتنەوە نیە بە ژیانی حەقیقی و بەجهێشتنی ژیانی مەجازی و خەیاڵی؟ مەگەر مردن خودی خۆی گەیشتن نیە بە نەمری؟
ئیدی کەوایە بۆ لێی بترسی؟! بۆ باوەش لە دونیا بدەی؟! بۆ بترسی بیری لێ بکەیەوە؟! بۆ خۆشت نەوێت؟! بۆ بەرەو ڕووی نەڕۆی و خۆت پێشوازی لێ نەکەی؟!

٤٤٤ ڕۆژی غەز٭ز .....!!!!!!!!!
٤٤٤ ڕۆژە جیهان تەماشای کۆمەڵکوژکردنی گەلێک دەکات!!!
٤٤٤ ڕۆژ خۆڕاگری!
٤٤٤ ڕۆژ قوربانیدان!
٤٤٤ ڕۆژ جیهادی بەردەوام!
٤٤٤ ڕۆژ بێ کارەبایی!
٤٤٤ ڕۆژ بێ ئاوی!
٤٤٤ ڕۆژ بێ خۆراکی!
٤٤٤ ڕۆژ بێ دەرمانی!
٤٤٤ ڕۆژ بێ ئیسراحەتی و ماندوویەتی!
٤٤٤ ڕۆژ گریانی دەورووبەر!
٤٤٤ ڕۆژ بێ نازی منداڵان!
٤٤٤ ڕۆژ بێکاری و وەستانی ژیان!
٤٤٤ ڕۆژ سوڕانەوەی فڕۆکە بەسەر سەردا!
٤٤٤ ڕۆژ بۆردومانی بەردەوام!
٤٤٤ ڕۆژ تەقە و دەنگی بەرزی بۆردومانەکان!
٤٤٤ ڕۆژ لەدەستدانی ئازیزان!
٤٤٤ ڕۆژ مانەوەی تەرمەکان لەژێر داروپەردودا!
٤٤٤ ڕۆژ چاوەڕوانی!
٤٤٤ ڕۆژ گریانی منداڵانی ساوا بۆ شیر!
٤٤٤ ڕۆژ نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان!
٤٤٤ ڕۆژ بێ خەوی!
٤٤٤ ڕۆژ وێرانکاری ژێرخان و سەرخان!
٤٤٤ ڕۆژ جێهێشتنی ماڵ و حاڵ و ئاوارەبوون و شەو و ڕۆژ کردنەوەی لەسەر جادە و نەخۆشخانە و قوتابخانە و خێمە!
٤٤٤ ڕۆژ چاوەڕوانی گەیشتنەوە بە ئازیزان!
٤٤٤ ڕۆژ گەڕان بەدوای نان بۆ منداڵەکان و خێزان!
٤٤٤ ڕۆژ وەستان بەرامبەر هەموو جیهان!
٤٤٤ ڕۆژ چۆکدانەدان!
٤٤٤ ڕۆژ تەسلیم نەبوون!
٤٤٤ ڕۆژ تێکشاندنی دوژمن!
٤٤٤ ڕۆژ خۆسەلماندن و چۆڵنەکردنی مەیدانی بەرخۆدان!
٤٤٤ ڕۆژ پێشکەشکردنی مەردایەتی و ئازایەتی و نەبەردی و بەرخۆدان و ....
هیچ قەڵەم و نووسەر و ڕووماننووس و زمانێک ناتوانێت وەسفی ئەم قارەمانیەتی و ئازایەتی و غیرەت و عیززەت و خۆڕاگریییە بکات!
ئەگەر ٤٤٤ ڕۆژ لەسەر یەک سەگ و پشیلە لەبەر چاوی جیهان کوژرابان ئێستا هەموو جیهان هاواری لێ هەستابوو! بەڵام بۆ مرۆڤی موسڵمانی بەعیززەت کێشەیەک نییە!

پرسە کۆمەڵاتییەکان
تەعزیە بە نموونە
پرسە کۆمەڵاتییەکان کۆڵەکەی مانەوەی کۆمەڵگەی موسڵمانانن، گرنگی زۆریان هەیە لەڕووی بەیەکەوە بوون و بەخەمبوون بۆ یەکتری و ....،
تەعزیەش یەکێکە لەوانەی گرنگییەکی زۆری هەیە، بەڵام بە مەرجێک لە سنووری خۆی نەچێتەدەر و بنەما شەرعییەکانی تێدا ڕەچاوبکرێت، بنەماکان زۆرن ئێرە شوێنی باسکرنیان نیە، بەڵام بە کورتی چەند شتێک دەخەمەڕوو:
۱. زێدەڕۆیی نەکردن تێیدا، بەشێوەیەک لە سنووری خۆی بچێتەدەر، لە هەموو ڕووەکانەوە.
۲. سەختگیری نەکردن تێیدا، چونکە ئێستا خەڵک زۆربووە، کە خەڵکیش زۆربوو مردنیش زۆردەبێت، لەولاشەوە خەڵک بە گشتی مەشغوڵە و ژیان قورس بووە، ناکرێ یەک هەفتە خەڵک هەمووی لە ئیش بکرێ و ....
ئینجا ناکرێ چاوت لە هەموو دۆست و برادەرێکی دوورە دەست بێت، چونکە جادە و بانەکان بەو شێوەیە سەلامەت نیین، ئینجا ئامرازی تریش پەیدابووە، وەک نامە و تلفۆن، بۆیە سەختگیری تێداکردنی دەبێتە هۆی ئەزیەتدانی خەڵک، ئینجا نابێ ئەوەشمان بیربچێت، ئێستا بەهۆی زۆری خەڵک، بەشی ئەوەندە کۆدەبنەوە کە بتوانن خاوەن مردووەکە سەرقاڵ بکەن و تۆزێ بابەتەکەی بیربەرنەوە و خەمەکەی کەم بکەن، بۆیە بەڕاستی حەقی خۆیەتی دڵەکان پێداچوونەوەیەک بەخۆیاندا بکەن و شت لەسەر خەڵک ئاسان بکەن، چاوەڕێی زۆر لە خەڵک نەکەن، بەتایبەت تەعزیە، دەکرێ کەسێک نەیەتیش بەڵام دوعا بۆ مردووەکە بکات، یان نامەیەکی نووسین یان دەنگی بنێرێت، یان تلفۆنێک بکات کە ڕێی دوورە و ....
ڕەحمەت لەوەی سەختگیری ناکات و دین و ژین و عورف و عادەت لەسەر خەڵک قورس ناکات و بە ئاسانی و ئاسایی و سادەیی ژیان بەڕێدەکات.

ئازارەکان بەردەوامن! غەززە بەردەوامە لە بەرخۆدان و قوربانیدان و جیهاد بە ماڵ و سامان و ڕووح، ئێمەش بەردەوامین لە بێئاگایی و بێ خەمی و بێ هەڵوێستی و ڕۆچوون لە ماددیات و مەلەزات و شەهەوات و ....!!!
ئەگەر توانای سەیرکردنی ئازارەکانی غەززەت هەیە بفەرموو 👇
https://www.tgoop.com/ghaza7878

نابێ ئێمەی موسڵمان ئاوا (وەک ئەوەی ئێستا) مامەڵە لەگەڵ غەززە و ڕووداوەکانی بکەین، چونکە بابەتی غەززە جەنگ و هەواڵ و ڕووداو نییە، بەڵکو شۆڕشە، شۆڕشی فیکری، ڕووحی و ئیمانی و ...، بۆیە ناکرێ لەبیربکرێ، لە دڵ دەرکرێ، ئەگەر وامانکرد واتە هاتینەوە خاڵی سفر و هیچمان بە هیچ نەکرد، بێ وەفا بووین بەرامبەر خوێنی هەزاران شەهید و بریندار و ئازاری زیندانیان و زیندووان و ...، ڕووداوەکانمان وەک هەواڵ وەرگرت نەک وەک شۆڕش و قوتابخانە و فێرگەی فیکری و پەروەردەیی، بۆیە ڕووداوەکان هەر چۆنێکیان لێ بێت، جەنگەکەش بوەستێت، نابێ ئێمە ئەو ٤٤٥ ڕۆژە لەبیر بکەین.
چ شتێک هەیە لە برایەتی گەورەتر؟! باشتر؟! چاکتر؟! گرنگتر؟!
برایەتی و تەبایی و خۆشەویستی لە ئاو و نان پێویستترە، برایەتی ئەگەر حەقیقی و ڕاستەقینە بێت زور جار پێش برایەتی دایک و باوک دەکەوێتەوە!
موسڵمانان لەئێستادا ئەگەر هیچ شتێک لەدەستی خۆیاندا نەمابێت ئەوەیان بەدەستەوە ماوە ببنە برا و خوشکی یەکتر، تەبا بن، لە یەکتر لە بەهانە نەبن، شتی بچووکی نێوانیان گەورە نەکەن، چاوپۆشی لەیەکتری بکەن، تەنازول بۆ یەکتری بکەن، ئیثاریان هەبێت و ئەنانی بوون فڕێ بدەن، گومانی خراپ بەیەکتری نەبەن، چاوەڕێی (زۆر) لە یەکتری نەکەن، وەسوەسەی شەیتانی فڕێبدەن بەرامبەر یەکتری، هەمیشە بیریان لەسەر شتی گەورە بێت نەک بچووک، مێشک و دڵ فراوان بن بەرامبەر یەکتری، پشتی یەکتری بگرن و ڕاجیاییەکانیان وایان لێ نەکات ڕێیان جیابێت و پارچەپارچە ببن و هەریەکەیان ڕوویان لە شوێنک بێت، لەسەر شتە کۆدەنگی لەسەرەکان کۆببنەوە و هاوکاری یەکتری بکەن و لەسەر ڕاجیایی لەسەرەکانیش ڕێزی یەکتری بگرن، ئیختیلاف و ڕاجیایی لێکیان نەترازێنێت و نەیانکاتە دوژمنی یەکتری، ڕق و حەسادەت بەرامبەر یەکتری فڕێ بدەن و دڵیان بە کارەکانی یەکتری خۆش بێت و کارە سوودبەخشەکان بەهی یەکتر بزانن و بە مەعسوم سەیری یەکتر نەکەن.

صلاح الدین أحمد
چ شتێک هەیە لە برایەتی گەورەتر؟! باشتر؟! چاکتر؟! گرنگتر؟! برایەتی و تەبایی و خۆشەویستی لە ئاو و نان پێویستترە، برایەتی ئەگەر حەقیقی و ڕاستەقینە بێت زور جار پێش برایەتی دایک و باوک دەکەوێتەوە! موسڵمانان لەئێستادا ئەگەر هیچ شتێک لەدەستی خۆیاندا نەمابێت ئەوەیان…
ڕابیتەی ئیمانی و پەیوەست بوون بەیەکترەوە لەسەر ئەساسی ئیمان و قیامەت و خزمەتی خوای گەورە ڕابیتەیەکی زۆر بەهێزە، چونکە خاڵییە لە بەرژەوەندی دونیایی و ماددیی. هەر پەیوەندییەکیش لەسەر ئەساسی ماددە و بەرژەوەندی نەبوو ئەگەری بەردەوامبوونی زۆر زۆر زیاترە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەخلاقی زایۆنیزم و کلکەکانی!
Forwarded from شێخ احمد کاکە محمود
ئەگەر ئیماندارێک پێی وابێت سەرکەوتن تەنها ماڵی دونیا و سەلامەتی نەفس و ماڵومنداڵ و ماددە و وڵات و خانووبەرە و ڕووکەشی دونیایە، ئەوەی زۆر هەڵە حاڵی بووە.
غەززە وێران بوو ...
خەڵک کوژرا ...
بۆ کوژرران؟!
ئایە ساتێک بە عیززەت بژی باشترە یان سەدەیەک بەبێ عیززەتی؟
ئایا مردنیان مردنی جەستەیانە یان ڕووحیان؟
ئایا بەهەشتی قیامەت خۆشترە یان دۆزەخی دونیا؟
ئایا من بە ئەرکی خۆم هەستاوم بەرامبەر خوشک و براکانم؟
ئایا وانەکانی غەززە لە ژمار دێن ئەگەر بیانژمێرن؟!
بۆ مەگەر شەڕق و غەڕبی نەناساندەوە؟
بۆ مەگەر دۆست و دوژمنی ڕوون نەکردەوە؟
بۆ مەگەر بەرەی حەق و باتڵی لێک جیا نەکردەوە؟
بۆ مەگەر قودس و دۆزی فەڵەستینی نەهێنایەوە سەر مێزی جیهان؟
بۆ مەگەر ڕووی هەمووانی هەڵنەماڵی؟
بۆ مەگەر ......
ئەوە ئەوان نیین ماڵوێران کە ماڵی فانی دونیایان وێران بووە، ئەوەی من ماڵوێرانییە کە عیززەت و قیامەتم وێران بووە.
ئەوە منم لە سێبەری سیستەمە بەکۆیلەکەران دەتلێمەوە.
بۆ مەگەر غەززە بەڕەی سەرشۆڕی و زیللەتی لەسەر ئوممەت لانەبرد؟
بۆ مەگەر غەززە ئیمانی پێ نەناساندینەوە؟
چی کەمان لە غەززە دەوێت؟! چاوەڕێ چی تری لێ دەکەین؟!
م.صلاح الدین احمد
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
داواکارم لە خوای گەورە ئەو بەرهەمانە و زۆری تریش کە لە ڕێگان:
٭ لێم قبوڵ بکات و بەرەکەتداریان بکات و خەڵک سوودیان لێوەرگرێت.
٭ بیانکاتە پلەبەرزی بۆ باوکی ڕەحمەتیم و بەردەوام پلەی پێ بەرزببێتەوە.
٭ هەر هەڵەیەکیشم تێیاندا کردووە لێم خۆش بێت و بوارم بدات ڕاستیان بکەمەوە.
یەکەم کتێبم کە نووسی دوودڵ بووم پاشگرەکەم چی بێت، دوایی بیرم کردەوە هیچ شت و کەسێک وەک باوکم شایستەی ئەوە نیە بەردەوام لەگەڵم بێت و ناوی بە زیندوویی بمێنێتەوە لەگەڵمدا، هەرچەندە بەبێ ئەدەبی دەزانم ناویشم لەپێشی ناوی ئەوەوە بێت، بەڵام ئەوە بووە بە عوڕف و دەبێ وابێ.
٭ لێم قبوڵ بکات و بەرەکەتداریان بکات و خەڵک سوودیان لێوەرگرێت.
٭ بیانکاتە پلەبەرزی بۆ باوکی ڕەحمەتیم و بەردەوام پلەی پێ بەرزببێتەوە.
٭ هەر هەڵەیەکیشم تێیاندا کردووە لێم خۆش بێت و بوارم بدات ڕاستیان بکەمەوە.
یەکەم کتێبم کە نووسی دوودڵ بووم پاشگرەکەم چی بێت، دوایی بیرم کردەوە هیچ شت و کەسێک وەک باوکم شایستەی ئەوە نیە بەردەوام لەگەڵم بێت و ناوی بە زیندوویی بمێنێتەوە لەگەڵمدا، هەرچەندە بەبێ ئەدەبی دەزانم ناویشم لەپێشی ناوی ئەوەوە بێت، بەڵام ئەوە بووە بە عوڕف و دەبێ وابێ.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قوتابخانەی غەززە بۆ ئارامگری و .....
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوای ئەو جەنگە شتێک نەماوەتەوە لە تەبەقەی سیاسی بە ناوی ئەخلاق، ویژدان، مرۆڤایەتی، غیرەت، ...
هەرچی دامەزراوەی جیهانی هەیە حەقیقەتەکەی ڕوونبۆوە!
کوا مافەکانی مرۆڤ؟!
کوا نەتەوە یەکگرتووەکان؟!
کوا ئەنجومەنی ئاسایش؟!
کوا دادگای لاهای؟!
کوا دادگای تاوانەکان؟!
کوا یاساکانی جەنگ؟!
کوا یاسا نێودەوڵەتییەکان؟!
هەمووی بۆ بن پێی زایۆنیزم و کلکەکانی!
هەرچی دامەزراوەی جیهانی هەیە حەقیقەتەکەی ڕوونبۆوە!
کوا مافەکانی مرۆڤ؟!
کوا نەتەوە یەکگرتووەکان؟!
کوا ئەنجومەنی ئاسایش؟!
کوا دادگای لاهای؟!
کوا دادگای تاوانەکان؟!
کوا یاساکانی جەنگ؟!
کوا یاسا نێودەوڵەتییەکان؟!
هەمووی بۆ بن پێی زایۆنیزم و کلکەکانی!
صلاح الدین أحمد
چ شتێک هەیە لە برایەتی گەورەتر؟! باشتر؟! چاکتر؟! گرنگتر؟! برایەتی و تەبایی و خۆشەویستی لە ئاو و نان پێویستترە، برایەتی ئەگەر حەقیقی و ڕاستەقینە بێت زور جار پێش برایەتی دایک و باوک دەکەوێتەوە! موسڵمانان لەئێستادا ئەگەر هیچ شتێک لەدەستی خۆیاندا نەمابێت ئەوەیان…
ڕێگریەكانی بەردەم برایەتی و یەکگرتوویی و تەبایی:
١- خۆخۆی و ئەنانیەت.
٢- دووربوون لە یەكتری و نزیك نەبوونەوە لە یەكتری.
٣- حیساب نەكردن بۆ بیر و ڕای یەكتری.
٤- حەزی دەركەوتن و ڕەشكردنەوەی ئەوانی تر.
٥- حەسادەت.
٦- ڕیا.
٧- ڕق و كینە.
٨- ھەستی تۆڵە كردنەوە.
٩- خیانەت.
١٠- گومان بردنی خراپ بە یەكبری.
١١- زمان زبری.
١٢- ڕووگرژی.
١٣- ستەم لە یەکتر كردن.
١٤- غەیبەت و بوھتان كردن.
١٥- تەكەبوور و فیز و خۆ بە زلزانی.
١٦- پەیمان شكێنی.
۱۷- حیساب نەکردن بۆ هەست و شعوری یەکتری.
۱٨- موناقەشە و جەدەلی بێ سوود.
۱۹- گەڕان بەدوای عەیبی یەکتردا و فەزح کردنی یەکتری.
۲۰. پێ خۆشبوونی شکستی بەرامبەر.
۲۱- ئینکاری و نکووڵی لە ڕاستیەکانی ئەوانی تر و حەقبوونیان.
۲۲- نەگەڕانەوە و پەشیمان نەبوونەوە و داوای لێبوردن نەکردن دوای زانینی هەڵەکان.
۲۳- تێکەڵکردنی شتی شەخسی و کەسی و تایبەت بە شتە گشتیەکان.
۲٤- بەخۆسەرسام (موعجەب) بوون و حیساب نەکردن بۆ بەرامبەر.
۲٥- گاڵتەکرن بە بەرامبەر.
۲٦- دژایەتی و دوژمنایەتی بەرامبەر.
۲۷- دان نەنان بە چاکەی بەرامبەر.
۲٨- وشکی و ڕەقی و تەبیعەت ناخۆشی.
۲۹- تەعەسسوب و دەرماگیری.
۳۰- خۆ جیاکرنەوە لە خەڵکی.

Forwarded from ڕێکخراوی حوجرە ـ بۆ تواناسازی ئایینی
بنەمای بیست و حەوت
ڕاهێنان و ڕاهاتن لەسەر (نازانم)
ڕۆژێک لەسەر مینبەر دەربارەی پرسێک پرسیار لە ئیمامی عەلی کرا: ئەویش فەرمووی: نازانم. یەکێک پێیگوت: کەواتە ئەو شوێنە شوێنی نەزانان نییە، (واتە: کە نازانی بۆ لەوێی؟!) ئیمامی عهلیش فەرمووی: ئێرە شوێنی کەسێکه شتێک دەزانێ و شتێک نازانێ (واتە: هەندێ شت دەزانێ و هەندێ شتی تریش نازانێت)، بەڵام ئەوەی هەموو شتێک دەزانێ و هیچ شتێک نییە نەیزانێ هیچ شوێنێکی نییە!
ڕۆژێکیان پرسیار لە ئەبو یوسف کرا دەربارەی شتێک، ئەویش فەرمووی: نازانم. ئەوانیش پێیانگوت هەموو ڕۆژێک لە بەیتولمال ئەوەندە و ئەوەندە دینارە دەخۆی و ئێستاش دەڵێی نازانم! ئەویش فەرمووی: من بە ئەندازەی زانستی خۆم دەخۆم، ئەگەر به ئەندازەی جەهل و نەزانی خۆم خواردبام ئەوە هەموو دونیا بەشی نەدەکردم! المجموع ۱/ ٦۳.
ئیمامی شافیعی دەفەرموێت: ئیمام مالیکم بینی پرسیاری دەربارەی چل و هەشت مەسەلە لێکرا، لە سی و دوو مەسەلەدا فەرمووی: نازانم! إحیاء علوم الدین ۱/ ۶٣.
جارێکی تر یەکێک پرسیارێکی لە ئیمامی علی کرد، ئەویش وەڵامی دایەوە، دواتر کەسەکە گوتی: ئەی پێشەوای ئیمانداران وانییە، بەڵکو ئاوا و ئاوایە، ئیمامی عهلیش فەرمووی: تۆ ڕاستت کرد، من هەڵەم کرد، لەسەرووی هەموو کەسێکی زانا زانایەکی تر هەیە. إحیاء علوم الدین ۱/ ٣٧.
گوتنی نازانم زۆر گەورەیە، بۆیە زانایان فەرموویانە: (لا أعلم نصف العلم)، واتە: نازانم نیوەی عیلمە. چونکە کە گوتت نازانم، دیارە شتی تر زۆر دەزانی، بەڵام ئەوەیان نازانی، هەروەها تەوازوع بۆتە بەشێک لە ناخت و خۆبەزلزان نی، هەروەها بەبێ عیلم قسە لە دینی خوا و ژینی خەڵکدا ناکەی.
کەواتە قسەکردن بەبێ عیلمی و نەگوتنی نازانم ئەوپەڕی سنووربەزاندن و تەکەبور و بێ موبالاتییە، ئەگەرنا چۆن کەسێک بەبێ عیلم دەتوانێت فەتوا بۆ خەڵک بدات و دین و ژین بشێوێنێت؟!
زۆرن ئەوانەی پرسیاریان لێ دەکرێ، ڕێک دەچنە سەر گۆگڵ و فەتوایەک دەردێنن...!
بەبێ ئەوەی عیلمەکان بزانێت، بەبێ ئەوەی بزانێت ئەو فەتوایە بۆ کوێ دراوە! بەبێ ئەوەی بزانێت ئەو فەتوایە لێکەوتەکانی چی دەبن! بەبێ ئەوەی ڕەچاوی مەقاصیدی شەریعەت و شوێن و بارودۆخ و وەزع و ژینگە و کۆمەڵگەکەی خۆی بکات! بەبێ ئەوەی پاشخانێکی فیقهی هەبێت، بەبێ ئەوەی بناغەیەکی پتەوی زانستی هەبێت!
کەواتە به گوتنی (نازانم) خۆت و خەڵکیش ڕزگاردەکەی، دین و ژینیش جوان دەکەی. بەپێچەوانەوە ئەگەر وانەکەی خۆت و خەڵکیش گرفتار دەکەی، لە ڕۆژی دواییشدا هیچ کەسێک منەتی بەو فەتوایەی تۆ نییە، نەک لە قیامەت لە دونیاشدا منەتی پێ نییە، نەک هەرئەوەندە جاری وا هەیە فەتوایەکە زیاتریش دەشێوێنن!
بنەما گشتییەکان بۆ فێربوونی زانستە شەرعییەکان
م.صلاح الدین أحمد