Telegram Web
زستان چەند سارد و جوانە، ئەڵێی پەیوەندیەکەی ئێمەیه.
خۆزگە هەر سەرئێشەکە بوایە، ئێستا لەگەڵیا دڵیشم ژان ئەکات.
کە بەو ھەموو برینەوە ھێشتا زیندووم، ئەوەیە تۆم لە ناخدایە.
بـارون’
Mohsen Chavoshi – Mariz Hali
ئێستا ڕێک لەو شوێنەم کە چاوشی ئەڵێت:

حاڵی نەخۆشیەکەم باش نییە، نە خەوێکی ئاسودەم هەییە، نە حەزم لە بێدارییە، ناخی من و تۆ پڕە لە جیاوازی.
چیم لێ ماوەتەوە؟
مرۆڤێکی بێ هەست هیلاک و وێران.
جێگەی داخە هیچ شتێک لە ڕۆژەکانی ژیانت نەگۆڕێت بێجگە لە بەروار.
هێزی قسەکردنم نیە، ئەگەر شتێکی ئارامتر لە بێدەنگی هەبوایە ئەوا ئەوم ئەنجامدەدا.
من لە زۆربەی بێدەنگیەکانی ژیانم مردم، نە کەس تێگەشت نە کەس پێیزانی.
من بە ناچاری وازم لە زۆر شت هێنا، یەکێک لەوانە تۆیەک کە هەموو شتێ بوویت.
ئێوە نازانن چەن قورسە، ڕۆژانەت بە مێشکێکی پڕ ژاوەژاو تێپەڕێنی..
لە قۆناغێک ژیان ئەکەم نە تۆم ئەوێت نە کەسێکیش جیا لە تۆ.
ئاشقی ترسنۆک، ئابڕوی ئەشقیش لە کەدار ئەکات.
هێندە ڕۆژگاری ناخۆشم لەگەڵ تۆ بەسەر بردوە، خۆشەویستیم تیا نەماوە دڵم دەمێکە مردووە.
مانەوە لە ژوورەکەتدا لە تەنیشت شتە دڵخوازەکانت باشترە لە بۆڵەبۆڵی ئەم جیهانە.
17/4🎉
وا ڕۆشتمە تەمەنێکی ترەوە، دەموویست پڕ بە دڵی خۆم باسی ژیان بکەم، بەڵام وا دیارە ناتوانم، ناتوانم لە بەر ئەوەی پەیوەست نیم بە هیچ شتێکەوە لە ژیان، تەنانەت ئەم ڕۆژەش کە هاوڕێکانم بە نامەیەک هیوای بەختەوەری، ئاسودەیی، خۆشی و ...هتد دەخوازن بۆم، وابزانم تەنها شتێک کە بتوانێت بە دێڕێک ئەوەی ها لە ناخما دەریببڕێت، ئەو دێڕەی ئەلبێرت کامۆی فەڕەنسییە کە دەڵێ: ژیان دڵشکانە گەورەکەیە.
ئیتر هیچ هێزێک نەماو هیچ منێکیش بوونی نەما.
..
2025/07/01 10:05:41
Back to Top
HTML Embed Code: