Telegram Web
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مرۆڤی ڕاستەقینە بۆنی ڕەوشتی لێدێت
نەک عەتری گرانبەها ...

خوێندنەوەی سینا محمد ..
جیهان بەکەڵکی چیدێت
گەر درۆ بەها بدا بەژیان
وشەکان چەند بێنرخئەبن
کاتێک هیچ هیوایەک نابەخشن
جیهان بەکەڵکی چیدێت
کاتێک مرۆڤ هێندە ڕەنگی بگۆڕێت
ڕۆژانێکی باشتر لەڕێدایە
خۆڕاگربە
ژیان هیچ شتێکی جێگای پەشیمانی نیە
تەنها کۆمەڵێک وانەبوون کە فێریان بووین
خۆڕاگربە ..
من ، هەر ئەم منە سادەیە
لەپێناو یەکجار هەستانەوە
هەزار هەزارجار کەوتووم..
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر لەمن ئەپرسیت عیشق چیە ؟
ئیوارەیەک بە پاسکیل تا لێواری ڕوبارەکە ڕۆشتین ، تەواوی ڕێگاکە بێدەنگ بێدەنگ بوین .. پرسی بیر لەچی دەکەیتەوە ؟
لەبەر خۆمەوە وتم :
دڵت بتەکێنە کاتێک هەڵەکانت کەوتەسەر زەوی
لێیانگەڕێ لەوێ بمێننەوە ، لە ناو هەڵەکانتا ئەزموونێک بدۆزەرەوە و
هەڵیبگرە و بیخەرە چوارچێوەو هەڵیواسە بەدیواری دڵتدا
هەڵەکردن هەڵە نیە ، لە هەڵەیا مانەوە هەڵەیە
وتی: ئەمە قسەی کێ بوو ؟
وتم : لێخورە با بگەڕینەوە ، شەومان بەسەردێت
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەڕۆژانی ڕابردوودا فیلمەکەمان ( غەریبانە لەم خۆشبەختیە دەڕوانم ) لەشاری میونیخ لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ڕۆژانی فیلمی کوردی میونیخ نمایشکرا .. وەک هەمیشە و وەک هەرفیلمسازێکی تر ترسی ئەوەم هەبوو خەڵکانێک لەم پارچەیە لە زەوی کە زۆر بەیان هیچ شتیک دەربارەی کورد و کوردستان نازانن ئایا لەم فیلمە کوردیە و لەم چیرۆکە کوردیە تێدەگەن ؟ تا فیلمەکە تەواو ئەبێت دڵەڕاوکێم هەیە ،..
بەڵام دڵخۆشم کاتێک دەربارەی فیلمەکە قسەدەکرێت تێدەگەم لەوەی فیلمەکە نەبۆتە هۆی بێزاری و لە گەڵ چیرۆکەکەدا ڕۆشتوون
وەهەموو جارێک باشتر لەو قسەیە تێدەگەم کە دەڵێت دەکرێت چیرۆکێکی تەواو لۆکاڵی خەڵکانێکیش لەوپەڕی دونیا لێتێبگەن ..
ئەوەی دڵخۆشم ئەکات دوای هەموو نمایشێک چەند کەسێک دێن و هێندە بێئاگان لە کوردستان کە ناچار ئەبم لە مۆبایلەکەمدا لە سەر نەخشە وڵاتەکەمیان نیشان بدەم .. وە بەخۆم دەڵێم ئێمە چەند دوورین لە جیهان و چەند ئەرکامن گەورەترە لە فیلمسازێک ..

سوپاس بۆ تەواوی تیمی فیلمەکە
سوپاس بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی هاوکاری دروستکردنی ئەم فیلمە بوون
ئەگەر بۆ یەک ڕۆژیش بێت بەدوای ئەو شتانەیا مەچۆ کەنیتە
چێژ لەو شتانە ببینە کە هەت ...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەم ساڵە نوێیەدا
2025/01/09 16:05:23
Back to Top
HTML Embed Code: