با بێن
با بێنە پێشوازتەوە رۆژە خۆشەکان
با فەرشت بۆ رابخەن
فەرشی سوور
بەفری سوور با ببارێ و
ئەم وەرزە قایمتر بکات
ئێمە بووین بەڵام
ئێمە ئەو تووەمان چاند
ئێمە ئەو وەرزەمان روواند
ئێمە ئەو فەرشەمان چنیەوە
با بێن
با بێنە پێشوازتەوە رۆژە خۆشەکان
ئێمە بووین هەڵمەتی ئەم شەوە نەگریسەمان بڕی
ئێمە بووین
بە ژن و مێردەوە
چووینە نێو دەمی ئەو ئەژدیها و
مەشخەڵی ئازادی ئێمە بووین هەڵمانکرد
با بێن
با بێنە پێشوازتەوە رۆژە خۆشەکان
ئێمە بۆ هەزاران ساڵە
تەنیا کوتەکی ئەو دەستەین
تەنیا ئامرازی شۆڕشین
هەر شۆڕش بوو کە کردمان و
هەر کاوە بووین
هەر چاندمان و
لە وەرزی دروێنەدا
ئەوەی نەبوو
هەر ئێمە بووین...
با بێن
با بێنە پێشوازتەوە رۆژە خۆشەکان
با فەرشت بۆ رابخەن
فەرشی سوور
بەفری سوور با ببارێ و
ئەم وەرزە قایمتر بکات...
@smail74

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سێهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا
@smail74
@smail74
جەلای عاقڵان ساحێب عەقڵ و دین
دانا و بوزورگان "کوردستان" زەمین
ڕاستەن مەواچان فارسیی شەکەرەن
"کوردیی" جە فارسیی بەڵ شیرینتەرەن
پەی چێش نە دەوران ئەی دنیای بەدکێش
مەحزووزەن هەر کەس بە زوبان وێش
مەعلوومەن هەر کەس بە هەر زوبانێ
بواچۆ نەزمێ جە هەر مەکانێ
وێنەی عەرووسان زێبای میشک چین
بکەرۆش جە حوسن عیبارت شیرین
خاریج جە مەعنی نەبۆ مەزموونش
کریابۆ چون شیعر جامی مەوزوونش
جەلای خیرەدمەند دڵپەسەند مەبۆ
شیرینتەر جە شەهد شیرەی قەند مەبۆ
جە عەرسەی دنیای دوون بەدفەرجام
بە دەستوور نەزم نیزامی مەقام
بە لەفزێ "کوردیی" "کوردستان" تەمام
پێش بوان مەحزووز باقی وەسەلام !
خانای قوبادی
@smail74
@jihani_hest
دانا و بوزورگان "کوردستان" زەمین
ڕاستەن مەواچان فارسیی شەکەرەن
"کوردیی" جە فارسیی بەڵ شیرینتەرەن
پەی چێش نە دەوران ئەی دنیای بەدکێش
مەحزووزەن هەر کەس بە زوبان وێش
مەعلوومەن هەر کەس بە هەر زوبانێ
بواچۆ نەزمێ جە هەر مەکانێ
وێنەی عەرووسان زێبای میشک چین
بکەرۆش جە حوسن عیبارت شیرین
خاریج جە مەعنی نەبۆ مەزموونش
کریابۆ چون شیعر جامی مەوزوونش
جەلای خیرەدمەند دڵپەسەند مەبۆ
شیرینتەر جە شەهد شیرەی قەند مەبۆ
جە عەرسەی دنیای دوون بەدفەرجام
بە دەستوور نەزم نیزامی مەقام
بە لەفزێ "کوردیی" "کوردستان" تەمام
پێش بوان مەحزووز باقی وەسەلام !
خانای قوبادی
@smail74
@jihani_hest
کۆشێعری رۆماتیسم
ئەم کتێبە حەڤدە شێعری لە خۆ گرتووە و گوڵبژێرێک لە ئەو شێعرانەیە کە لە ماوەی ئەم چەن ساڵەی رابردوو نووسراوە. کتێبەکە سەد لاپەڕەیە و بە هەوڵی بڵاوگەی هەژان- سەقز بڵاوئەکرێتەوە.
@smail74
ئەم کتێبە حەڤدە شێعری لە خۆ گرتووە و گوڵبژێرێک لە ئەو شێعرانەیە کە لە ماوەی ئەم چەن ساڵەی رابردوو نووسراوە. کتێبەکە سەد لاپەڕەیە و بە هەوڵی بڵاوگەی هەژان- سەقز بڵاوئەکرێتەوە.
@smail74
کتێبی : ڕەش ماسی بچکۆلەی ژیر و شانزە چیرۆکی کورت
ئەم بەرهەمانە بۆ مناڵان و میرمناڵان نووسراوە و وەرگێڕانی چەندین چیرۆکی بەنرخی جیهانە و پێشتر لە بەشی پێنجەمی کۆبەرهەمی " ڕاڤەی پێدەشتەکانی شاخ ١٣٩٦ - نەشر گوتار " چاپ کرابوو، ئەمجار بەشێوەی کتێبێکی سەربەخۆ لە دووتۆی ٨٠ لاپەڕە بە هەوڵی نەشر و بڵاوگەی هەژان - سەقز بڵاوئەکرێتەوە.

Forwarded from هایکۆی کوردی
گوڵەگەزیزە ؛
لەوپەڕی بێدەنگی -
بەهاری هێنا.
هاتنی وەرزی بەهار و سەری ساڵی٢٧٢٤ی کوردی لە هەموو لایەک پیرۆز بێت. هیوای بەختەوەری و دڵخۆشی بۆ هەموو ئینسانەکان
@haykokurdi
لەوپەڕی بێدەنگی -
بەهاری هێنا.
هاتنی وەرزی بەهار و سەری ساڵی٢٧٢٤ی کوردی لە هەموو لایەک پیرۆز بێت. هیوای بەختەوەری و دڵخۆشی بۆ هەموو ئینسانەکان
@haykokurdi
لەکۆشێعری؛ فەرهەنگی تازەی هەورەکان 1387
.
.
که‌سانێک به شه‌قامێکدا تێده‌په‌ڕن...*
.
وه‌ک تۆ که‌سانێک زۆرن
که له مه‌ودای به‌هار ئه‌دوێن
پێده‌که‌نن
چه‌که‌ره‌ی په‌پووله‌ن
*
که‌سانێک
به شه‌قامێکدا تێده‌په‌ڕن
خولیان
که ئه‌دوێن رێبوارن
.
با...
به‌هاریش
هه‌ر حه‌کایه‌ت له وه‌رز ئه‌که‌ن
ئێواره هه‌ر ئێواره‌یه و
رۆژ که‌ناری بێخه‌به‌ری گرتن
شه‌و خولیا بژاردن
*
وه‌ک تۆ که‌سانێک که‌م نین
که په‌پووله‌ن و کاڵ
هه‌ر ئه‌ڕوانن
*
سه‌فه‌رێک هه‌رچه‌ن تا به‌هار
خولیای منیشه
له سه‌ره‌تای پاییزی هه‌ر ساڵدا
ئه‌و خولیا ئه‌بێته ئاوات
ئه‌مخاته‌وه به‌هار
هه‌رمه‌منوونم...
*
که‌سانێک به شه‌قامێکدا تێده‌په‌ڕن
نه شه‌قام دیاره
نه که‌سیش ئه‌یانبینێ
*
که‌سانێک له شه‌قامێکدان
ده‌وریان نیه
وه‌ک دوورگه‌ێک له هه‌وادا سه‌رگه‌ردانن
به سه‌ر عومری په‌پووله‌دا هه‌نگاو ئه‌نێن
به شه‌قامدا تێده‌په‌ڕن...
@smail74
.
.
که‌سانێک به شه‌قامێکدا تێده‌په‌ڕن...*
.
وه‌ک تۆ که‌سانێک زۆرن
که له مه‌ودای به‌هار ئه‌دوێن
پێده‌که‌نن
چه‌که‌ره‌ی په‌پووله‌ن
*
که‌سانێک
به شه‌قامێکدا تێده‌په‌ڕن
خولیان
که ئه‌دوێن رێبوارن
.
با...
به‌هاریش
هه‌ر حه‌کایه‌ت له وه‌رز ئه‌که‌ن
ئێواره هه‌ر ئێواره‌یه و
رۆژ که‌ناری بێخه‌به‌ری گرتن
شه‌و خولیا بژاردن
*
وه‌ک تۆ که‌سانێک که‌م نین
که په‌پووله‌ن و کاڵ
هه‌ر ئه‌ڕوانن
*
سه‌فه‌رێک هه‌رچه‌ن تا به‌هار
خولیای منیشه
له سه‌ره‌تای پاییزی هه‌ر ساڵدا
ئه‌و خولیا ئه‌بێته ئاوات
ئه‌مخاته‌وه به‌هار
هه‌رمه‌منوونم...
*
که‌سانێک به شه‌قامێکدا تێده‌په‌ڕن
نه شه‌قام دیاره
نه که‌سیش ئه‌یانبینێ
*
که‌سانێک له شه‌قامێکدان
ده‌وریان نیه
وه‌ک دوورگه‌ێک له هه‌وادا سه‌رگه‌ردانن
به سه‌ر عومری په‌پووله‌دا هه‌نگاو ئه‌نێن
به شه‌قامدا تێده‌په‌ڕن...
@smail74
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەرچەن لە پێشەکی کتێبەکەدا بە وردی زۆر باس و تێبینی لەسەر گرینگی چیرۆک بۆ مناڵان و مەبەست لە ئامادەکردنی ئەم کتێبە نووسراوە، بەڵام بە پێویستی ئەزانم ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بکەم ئەویش کاردانەوەی حەکایەت و چیرۆکە لە ناوشیار و لە ژیانی مرۆڤ
.
.
.
سپاس بۆ بڵاوگەی هەژان بە بەرپرسایەتی مامۆستا هەژان بابامیری و کاک میلاد ئەمانوڵایی و هەروەها سپاس بۆ کاک چیا سەرسپی بۆ زەحمەت و ئەرکی دیزاین و رووبەرگ
@smail74
.
.
.
سپاس بۆ بڵاوگەی هەژان بە بەرپرسایەتی مامۆستا هەژان بابامیری و کاک میلاد ئەمانوڵایی و هەروەها سپاس بۆ کاک چیا سەرسپی بۆ زەحمەت و ئەرکی دیزاین و رووبەرگ
@smail74
دزی ئەدەبی " سرقت ادبی"
ئەم هەواڵە مەریوان نیوز دایناوە و باسی دزی لە فەزای مەجازیدا ئەکات
🔷جلد دوم کتاب هایکوی کوردی منتشر شد
🔹این کتاب با عنوان هایکوی کوردی ۲، هایکوی کُردی ۱۰۱ شاعر کُرد زبان منتشر شد
این کتاب به انتخاب و تلاش و کوشش آقای "زانا کوردستانی"، شاعر، نویسنده، مترجم و پژوهشگر کُرد ایرانی و ویراستاری خانم "لیلا طیبی" توسط نشر آیدیا در قطع رقعی و ۱۶۷ صفحه و ۳۰۰ نسخه آماده و ارائه شده است.
مریوان خبر
https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAADxFUQSvHD8Irv3d0g

Forwarded from سمایل عەزەمی
بوون بە واتای داهێنان
سمایل عەزەمی
مانای سەرەکی هونەرمەند بوون و بە گشتی ، شاعر بوون راستگۆبوونە لەگەڵ خەیاڵ و هاوکات پێبەس بوونە بە داهێنانەوە. چ ئەگەر خەیاڵ لە شوێنی خۆی - ئەمڕۆی زمان - مسۆگەر نەکرابێ و داهێنان لە جەغزی بەرپرسایەتی هونەرمەند- من وەک شاعر- خۆی نەبینێتەوە، ئەوە رێگەکە ون دەبێ و هەموو کەسێک کە هونەر وەک کەرەستە و ئامراز چاو لێئەکەن ئەتوانن بێنە نێو بازنەی هونەر- شێعر-ەوە و ببنە کاسبکاری هونەری و ئەدەبی...
مارتین هایدیگەر لە باسی پرۆسەی دەربڕیندا ئەڵێ:( ئەوەی پرسیاری لەبارەوە دەکرێت "بوون"ە. ئەوەیە کە هەبوونەکان وەکوو بوون دیاری ئەکات و لەسەری بناغەی ئەویشە لە هەبوونەکان تێدەگەین و باسیان دەکەین.)
مارتین هایدیگەر. بوون و کات . لاپەڕەی ٤٣
وەرگێڕاوی؛ د.موحەمەد کەمال
لەسەر ئەو دوو تێبینیەی سەرەوە ئەتوانین رێگایەک ببینینەوە بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەقی ئەدەبی داهێنەرانە- ئەمڕۆیی- ناکرێ لە داهێنەر- نووسەر و شاعری رچەشکێن و ئاوانگارد جیابکرێتەوە.
نالی دەقی پێش خۆی و شاعری پێش خۆی بە ڕابردوو ناو دەبات- نەک بۆ ئەوەی بە سووک چاویان لێبکات و بە کەم بیاننرخێنێ- لەبەر ئەوەی لە ڕاستیدا رابردوون و ئەوە هیچی پێ ناکرێ! گۆران لەسەر خەزێنەیەکی گەورەی دەقی پێش خۆی دانیشتووە و وەک ڕابردوو سەیریان دەکات و هاوکات زەمەن و سەردەمی خۆی دەبینێ. تەنانەت داهاتوویش نابینێ!لەبەر ئەوەی کە ناتوانێ بیبینێ. داهاتوو هێشتا نەهاتووە و کەس بۆی نیە بیبینێ.
خۆرخە لوویس بۆرخیس ئەڵێ:( ئێمە ئیمڕۆژین. ئەمە ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرە و بەردەستە کە ئێمە لە ئێستادا ئەژین و کەسیش تا ئێستا نەیتوانیوە زەمەنی ڕابردوو ببینێتەوە و دەرکی لێ وەربگرێ. تەنانەت داهاتوو خوازەکان نەیانتوانیوە تێگەیشتنێک لە زەمەنی داهاتوو بەدەستەوە بدەن. ئێمە ئیمڕۆژین و ئەوە تەواوە بۆ ئەوەی وەک ئیمڕۆژی خەیاڵ و داهێنانمان ڕێک بخەین.)
بۆرخێس. هونەری شێعر . لاپەڕەی ١٠١
بە گشتی دام و دەزگا و شوێنە ئاکادێمیەکان لە بواری ئەدەبیدا- ئەوانەی کە خوێندنەوە و دەقی دیاریکراو ئەسەپێنن بەسەر خوێندکارەکانیان- بەردەوام هەوڵیان ئەوەیە ئیجازە نەدەن خوێندکار- دانشجو- لە بازنەیەکی دیاریکراوی ئەو باسانەی کە فێرکراون لا بدەن. لەبەر ئەوەی فێرکار - استاد- تووشی قەیران دەبێ! - زۆر کەسی داهێنەرمان بوونە کە نەیانتوانیوە لەو کەش و هەوادا تاقەت بگرن و تەنانەت کۆرسەکانیان جێهێشتووە - رەوتی شوێنە ئاکادێمیەکان وابووە کە لەبەرانبەر هەوڵی نوێ و داهێنانی جیاوازدا رائەوەستن و بەرپەرچی ئەدەنەوە و ڕێگری لێئەکەن یان ئەیخەنە پشت گوێ و بەهەند وەریناگرن یان ئەگەر لێی نێزیک ببنەوە بۆ ئەوەیە بە لاڕێدا بیبەن و نسکۆی بکەن. ئەوەیش دوو هۆی سەرەکی هەیە کە یەکەمیان تێنەگەیشتنە لە بیرکردنەوەی داهێنەرانە و ئەویتر تووش بوونە بە نەخۆشیی رابردووخوازی!
بۆ ئەوەیە هەرکات شوێنێکی رەسمی و دەوڵەتی هەوڵ ئەدات دەس بخاتە ناو دەقی ئەدەبی ئەمڕۆیی ئەیەوێ وەک ئاکادێمیا ئاستی هەوڵی ئەدەبی و کەسایەتی داهێنەر و چالاک دیاری بکات، ترسی ئەوەم هەیە چەواشەکاری و سەرشێواوی بخاتە نێو تاقمی زۆر زۆر کەمی شاعران و نووسەرانی ئەمڕۆیی کە هێشتا و سەرباری بێ بژێوی و سەخڵەتی ماڵی و...هەوڵیان بەردەوامە بۆ داهێنان!
@Smail74

دیداری گەرم و خۆماڵیانەی هاوڕێیانی پاوە و سنە لەگەڵ چاوپێکەوتن و رێزگرتنێک لە نووسەر و بیرمەندی بەڕێز کەیهان عەزیزی
.
.
١٠ی خەزەڵوەر ٢٧٢٤ی کوردی
@smail74
.
.
١٠ی خەزەڵوەر ٢٧٢٤ی کوردی
@smail74