Forwarded from مامۆستا شێرکۆ بێکەس
هاوڕێکەم!
کانییەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو کانییەی
تینوێتی زۆری شکاندووم.
باخەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
خۆشەویستتر لە هەموویان
ئەو باخچەیەی
بەری زۆرتر بۆ گەیاندووم.
مامۆستایانی وڵاتم خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو مامۆستایەی یەکەم جار
فێری یەکەم حەرفی کردووم.
هاوڕێکەم!
شەهیدانی وڵاتەکەم تێکڕا
هەموو خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو شەهیدانەی یەکەم جار
ترسی مەرگیان
بۆ بەزاندووم!
@sherkooFayagh
🌼🌼🌼🌼🌼
شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس، هەڵەبجە
@FZ_kurdi
شێعرێکی شێرکۆ بێکەس بە دەنگی پڕ سۆزی خۆیان
لەدوای خنکانی هەڵەبجە
لەدوای خنکانی هەڵەبجە
Audio
#گۆڕستانی_چراکان
تایبەت بە #ئەنفال
بە دەنگی ئێمپراتۆری شیعری دونیا
شێرکۆ بێکەس
@SherkooFayagh
@smkoopakzad
تایبەت بە #ئەنفال
بە دەنگی ئێمپراتۆری شیعری دونیا
شێرکۆ بێکەس
@SherkooFayagh
@smkoopakzad
4_5965154892002629583.mp4
14.7 MB
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جێژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنە پیرۆزە
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺هاتنی بەهاری کوردەواری لە ئێوە و بنەماڵەی بەرێزتان پیرۆز بێ
@smkoopakzad
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنە پیرۆزە
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺هاتنی بەهاری کوردەواری لە ئێوە و بنەماڵەی بەرێزتان پیرۆز بێ
@smkoopakzad
@ZHILAMO_1381
سوارە ئیلخانیزادە | نەورۆز
📻#نایاب
🎙#سوارە_ئیلخانیزادە | 🎵نەورۆز
✍🏼#پێرەمێرد
🎙#سوارە_ئیلخانیزادە | 🎵نەورۆز
✍🏼#پێرەمێرد
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە،
نەورۆزە، هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە
بەخۆشی و بەهاتەوە
وا ڕۆژ هەڵات
لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەهیدە
ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
چەند ساڵ گوڵی هیوای
ئێمە پێپەست بوو تاکوو پار
هەر خوێنی لاوەکان بووە
گوڵ ئاڵی نەوبەهار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو
کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی
دوور و نزیک ئەبرد
🏷سروودی «نەورۆز»، بە دەنگی کاک سوارە ئیلخانیزادە ساڵی 1354 هەتاوی ئەم دەنگەی بۆ وەستا محەمەد قەرەگوێزی تۆمار کردووە.『🌸@𝐙𝐇𝐈𝐋𝐀𝐌𝐎 | ژیلــہمـۆ🌸』
ڕۆمانی کەیغان
نووسەر : مامۆستا عەلی ئازیز
بۆ ئاگاداری زۆرتر دەگەڵ ئایدی تێلگڕامی نووسەر پێوەندی بگرە
@aziz_lasar
@smkoopakzad
نووسەر : مامۆستا عەلی ئازیز
بۆ ئاگاداری زۆرتر دەگەڵ ئایدی تێلگڕامی نووسەر پێوەندی بگرە
@aziz_lasar
@smkoopakzad
پیتکە بوون : بەکرانەوەی قۆزاخەی تێکوڵی گوێز وبادام دەگوترێ کە گەیشت زار دەکاتەوە ، دەهیچ فەرهەنگ وشەدانێکدا باسی لێنەکراوە .
#سمکۆ_پاکزاد
@smkoopakzad
#سمکۆ_پاکزاد
@smkoopakzad
Audio
یادی هێمن ، شێعری مامۆستا هێدی
مامۆستا خالیدی حیسامی
پێنج خشتەکی ، تخمیس :
ئارش نەدا .
خوێندنەوە سمکۆ پاکزاد...418
@smkoopakzad
مامۆستا خالیدی حیسامی
پێنج خشتەکی ، تخمیس :
ئارش نەدا .
خوێندنەوە سمکۆ پاکزاد...418
@smkoopakzad
Forwarded from پایگاه خبری هاژه
🔴کۆڕی پرسە و سەرەخۆشیی هونەرمەند سەید عەلی سەردەشتی لە شارەکانی سەردەشت و مەهاباد بەڕێوە دەچێت
١۴٠۴٫٠١٫٢٣
🆔 @HajeNews
١۴٠۴٫٠١٫٢٣
🆔 @HajeNews
Forwarded from زانیار
تێ نەگەیشتبوو دڵداری بێ ھۆش
کە کچ زوو کوڕان دەکەن فەرامۆش
ھیچکەس بەو کارە ناڵێ ئازایی
خۆ بەکوشت بدا پیاو بە خۆڕایی
خۆی بەئاو دادا بۆ ھەوەسی چووک
پێی وابێ پاش ئەو کچ نابێ بەبووک
کەسێک دەیەوێ قەت نەکرێ لە بیر
ناوی لاپەڕەی مێژوو بکا داگیر
خەڵک بەمەردی و ئازایی و پیاویی
ھەتا ھەتایە ھەر بەرن ناوی
ببێ بەمایەی سەربەرزیی کۆمەڵ
بۆی دروست بکەن پاش مردن کۆتەڵ
لە ڕیزی گەوران ناوی بنووسرێ
سەت شێعری باشی پێ ھەڵ بگوترێ
جێی شانازی بێ بۆ نەتەوەی خۆی
گۆڕی مەزار بێ، کڕنووش بەرن بۆی
خۆ فیدا بکا بۆ گەل و خاکی
ناوی نەمرە بەپاکی و چاکی
۱۹۷۳/۱۰/٦
🆔 @divanihemn
❇️ شڕۆڤە: ناوەڕۆکی شێعری لەبیرم مەکە ئەویندارانەیە و باس لە خۆشەویستی نێوان کوڕێک و کچێک دەکا. کچەکە لە جوانیدا بێوێنە بووە و زۆر لە کوڕانی شار خوازیاری بوونە. کوڕەی چیرۆکەکەی مامۆستا کچە ڕازی دەکا و لە ڕۆژێکی خۆشی وەرزی بەهاردا کچە بۆی دەچێتە ژوانێ و تا ڕۆژاوا خەریکی ڕابواردن و عیشقبازی دەبن. هەوا کە تاریک دەبێ بەناچاری بەرەو شار دەگەڕێنەوە. لەگەڕانەوەدا کچەکە چەپکێک گوڵی سوور لەنێو ئاوەکەدا دەبینێ و دەڵێ: خۆزگە ئەو گوڵەسوورە ئی من با. کوڕەش هەر کە ئەوەی دەبیسێ خۆی لە ئاوەکە داوێ و گوڵە سوورەی بۆ کچە داوێ و دەڵێ: لەبیرم مەکە. ئاوی زۆر و بەخوڕی بەهاری دەیسووڕێنێ و نوقمی دەکا و کوڕەی دەخنکێنێ.
مامۆستا هێمن لە دەسپێکی شێعرەکەدا بە شێوازێکی مامۆستایانە بە پێداهەڵگوتنی سرووشتی کوردستان، ڕەنگ و بۆیەکی کوردانە دەدا بە چیڕۆکەکە و هەروەها ناوەڕۆکی چیڕۆکەکە بە پەند و ئامۆژگاری و نیشتمانپەروەری درێژە پێ دەدا و کۆتایی پێ دێنێ. بەبڕوای وێژەوانانی ئەو قسە نەستەقە کە دەڵێ: دیسان دەسکە گوڵت بە ئاودا دا، لەو چیڕۆکە سەرچاوە دەگرێ. ڕوانگەی ئاسایی و سرووشتی مامۆستا هێمن سەبارەت بە هەوەس یا هەستی جوانخوازی مرۆڤ لەو شێعرەدا بە دڵداری سەرلەنوێی کچەکە خۆی دەردەخا و ئەو دوو شتە لێک جیا نابینێ. هەستی بەرزی نیشتمانپەروەری لە کۆتایی شێعرەکەدا دێتە بەچاو. شاعیر هەوەس و خۆشەویستی شتگەلێکی بچووک دەبینێ و دەفەرمێ: ئەگە دەتهەوێ ناوت لە نێو گەلدا هەرمان بێ دەبێ لەپێناو خاک و گەلدا خۆت فیدا بکەی نەک بۆ هەوەس.
❇️تێبینی: ڕەخنەیەک لەسەر ئەو شێعرە هەیە کە کە لە بەیتێکدا دەفەرمێ:
تێ نەگەیشتبوو دڵداری بێهۆش
کە کچ زوو کوڕان دەکەن فەرامۆش
لەوانەیە چون لەبیرکراوی ئەو چیڕۆکە کوڕە و شاعیریش خۆش پیاوە ئاوا نووسرابێ ئەگینا هەمووکەس دەزانێ پێچەوانەی ئەوەش هەیە و لەوانەیه پتریش بێ.
وەها: ئاوها، ئەوجۆرە
کەڵەگەت: باڵابەرز
ڕەزاسووک: دڵگر، خوێنشیرین
گوڵووک: کوڵووک، چرۆ
مەشرەفخۆش: قسەخۆش، کەسێک کە هاونشینی دەگەڵ ئەو خۆشه
سێبەنگی: جۆرێک عەتری بۆنخۆش بۆ مووی سەر
زەنگی: ماری زەنگی
گەزۆ: جۆرێک شیرینییەکی زۆر خۆشە کە لە وەرزەکانی بەهار و هاوین لەسەر گەڵای هەندێک دار دەنیشێ
بەڕەزا: گیایەکی درێژی گەڵاباریکی بەهاری کە وە گەنم و جۆ دەچێ
پەرچەم: ئەگریجە، بسک
هەنیە: نێوچاوان
هیلال: مانگ
بژانگ: برژانگ، مژۆڵ
لاجانگ: نێوان گوێ و چاو لە هەردوو لای سەر و چاو
زەند: مەچەک
شووش: باریک و جوان، قەد و باڵای ڕێک و باریک
سۆڵ: سەهۆڵ
بەرخەبەبە: بەرچەنە، بەرچێڵە
خەڵف: توولی یەکساڵەی دار
کریشمە: ناز، مەکر
دەفیزا: دەچەما
عەوداڵ: ماڵ لەکۆڵ، کەسێک کە بە دوای شتێکدا بگەڕێ و نەیبینێتەوە
گوێسوانە: لێواری سەربان
بەستە: جۆریک مەقام لە مۆسیقادا
داوخواز: خوازیار
تاوێک: ماوەیەک
سیلە: گۆشە
ئاوڕ: نیگاکردن، ڕوانین
وەرهەم: جۆرێک نەخۆشی
هەدادان: ئارامبوون
ئۆقرە: ئارامی، هێمنایەتی
ڕەدا: ڕازیبوون، ملدان
خەمڵی: بەخۆیدا هاتەوە، پێگەیشت
مێرگ: چیمەن
لاپاڵ: قەدی شاخ
بەندەن: کێو
پێدەشت: دەشتایی
شنە: شنەبا، سروە
ڕەوەز: تەختەبەردی سەخت
ڕەوت: بزووتنی خۆڕسک
مێلاقە: گوڵەمێلاقە، گوڵاڵەسوورە
بەرۆک: یەخە
چووزەڵە: چرۆ
بەرامە: بۆن
ژوان: دیداری ئەوینداران
کەمەند: پەت یا گوریسێک بۆ گرتنی ڕاکردوو
گەنگەڵ: شۆخی
مێز: ئامێز
باخەڵ: باغەڵ، نێو سینگ
گەردنکێل: گەردنی بڵیند
قانەقدیلە: قانەقدیلکە، قانەقدی
دین: دیتن
کەند: کەنداڵ
نێرینەی ئاو: نێوەڕاستی ئاو
پتی خوێن:
پەلەقاژە: پەلەفرتە، حەول و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی شتێک لە بارودۆخێکی سەختدا
لوولی دا: سووڕاندی
شەڵاڵ: تێوەردراو
دژ: داماو
گڵکۆ: قەبر
یەسک: ئێسک، ئێسقان
کاو: ئاوات، ئارەزوو
چووک: بچووک، چکۆڵە
کۆتەڵ: پەیکەر
کڕنۆش: چەمانەوە بۆ ڕێزگرتن