Telegram Web
نەدەکەومە زار و
نە بەدڵدا دەکەم ختوور
من ئەو نالییەم
کە نەگەڕایەوە سلێمانی دڵت...
ـــــــــــــــــ
#سوهەیب_عەلی
#تاپو_نووسراوە
@tapuynusrawe
🔸🔸
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🎵 #دیکلەمە.ئاڵا
شێعر.ناسر حسامی
خوێندنەوە. کەماڵ میرەکی
ـــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸 ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک

📚 کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ

هەقە ئێمەی ئینسان کە ئەوەندە عومرمان کورتە بیر لە مەرگ نەکەینەوە مادامەکێ دەژین، چونکە کە مردین مەجالی ئەوەمان نابێ بیر لە ژیان بکەینەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن ل.138

نووسەر: #شێرزاد_حەسەن

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێشەممە
☀️ ٨ ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

لەلایەک تارە داوی دڵ،
لەلایەک مارە قەستی سەر
چ سیحرێکە عەجەب ماوم،
لە زوڵفی تاروماری تۆ!
#وەفایی📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پێ بزانی یا نه‌زانی
به‌ئاسانی
خۆم بۆت كردووه‌ به‌ قوربانی

با بزانی
بۆ نه‌زانی
چونكه‌ تۆ بۆم
گوڵی باخ و
باخی گوڵی

هه‌ر دووكیانی
هه‌ر سێكیانی
باخ و
گوڵ و
ئاوی كانی!

هه‌ر چواریانی
چاوی
برژانگی
زوڵفی خاوی
شنه‌ و شه‌به‌نگی به‌یانی
بێمنه‌تم لێت
من تۆی ڕێگام
تۆ كوێیه‌ ڕێت؟!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#هاشم_چەمخارا
#تاپوی_نووسراوه 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸
#وەرگێڕان
____

بهێڵە "دونیا"...
       ئاو بیبات!
لە دونیایەکدا کە...
           "زەریای ئارام"
بە شوێن ئارامی‌دا دەگەڕێ

       "بەنداویش" ساز کەی؛  
تەنیا...
مەخشی" منداڵان" زیاد دەکەیتەوە...
سێوێک کەوتە زەوین و
  
هەمووان مانای ڕاکێشانیان بۆ دەرکەوت...
هەزاران مرۆڤ بە عەرزدا کەوتن

هیچ کەس
لە مرۆڤایەتی تێ‌نەگەیشت...

__
و.
#حەفسە

#تاپوی_نووسراوە📚
@tapuynusrawe
🔶🔸🔸
#وتەی_ناوداران

هەر گەمژەیەک دەتوانێت
یاسایەک لە شوێنێک
دامەزرێنێت و گێژێکی دیکەش
گرنگی پێ بدات.
ـــــــــــــــــــــ
#هێنری_تورئو
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
بۆ دواجار

         چاویلکەکەت دابنێ...

مــــــــــــــــردن وا بەڕێوەیە.

💯 @tapuynusrawe
      🔶🔶🔸🔸
Forwarded from اتچ بات
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی : "مەقامی خانێ"
هۆنراوەی: #شێرکۆ_بێکەس*
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خانێ! وەی خانێ!
من ئێستا وەک مەراق ئامادە و
چون هاوار لە سەر پێم!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!

ئەپرسم، لە پێشدا پێ بخەمە
کام خاکی واوەیلا و کام عەردی زریکە و
کام وەرزی کوژراوی لەشمەوە؟!
وەی خانێ!

خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەی خانێ، وەی خانێ!
وەوەیلا، وەیڕۆۆۆۆۆۆ، وەی خانێ!

وەی خانێ!
سەرەتا بچمە ناو
کام گەرووی زایەڵە و
کام ماڵی گەڕۆکی مەرگمەوە؟!
وەی خانێ!

یەکەمجار سەر بکەم
بە چیدا؟
بە تەمدا؟!
بە خوێندا؟!
بە گڵدا؟!
بە کوێدا؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!

لە بەردەم کام دەشتی شیوەن و
کام هەوای خنکا و کام گۆڕی ئەستێرە و
دەربەندی قیژەدا بوەستم؟!
وەی خانێ!

وەی خانێ!
پێم بڵێن، چۆن بڕۆم؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!
ڕاستەو ڕاست؟!
بەرەو خوار
بەرەو ژوور، بۆ لای خوا؟!
چۆن بڕۆم؟
وەی خانێ، وەی خانێ!

بەرامبەر سەرابی خۆرئاوا مل بنێم؟!
یان هەڵمی سوربای ڕۆژهەڵات؟!
پێچاوپێچ؟!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
واوەیلا، وەیڕۆ، وەی خانێ!

وەی خانێ!
پێم بڵێن: چۆن بڕۆم؟! لەگەڵ کێ؟!
بە قسەی کام خۆڵ و کام لم و
کام سەحرای عەدەم و
بە قسەی کام ڕەنگی پەلکەگیا و
کام پووش و پەڵاشی ڕومادی و کەربەلا و
بە قسەی کام لاڕێی ڕەشەبا و
کام داڵی نوگرەکەی سەلمان و
کام جرجی خوار بەغدا بکەم و
کام گومان بکەمە
ڕێبەری سۆراخی سەفەرم؟!
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەیڕۆ، واوەیلا، وەی خانێ، وەی خانێ!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ئەم شێعره هی کتێبی "گۆڕستانی چراکان"ی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی نەمره.

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان 

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە هەندێ قۆناغی مێژووی کۆمەڵایەتیدا شۆڕش ئەبێ بە شتێکی پێویست و فەرمانێکی ناچاری، چونکە بە شۆڕش نەبێ زوڵم و زۆر و چەوسانەوە بنبڕ ناکرێن.
لە کوورەی شۆڕشا نەبێ کۆت و زنجیری دەست و مل و مێشکی کۆمەڵانی خەڵک ناکرێنەوە. شۆڕش ژانی گەلە.

ژانیش ناوی خۆی بە خۆیەوەیە چ هی ژن بێت چ هی گەل؛ بۆیە شتێکی سەیر نییە کە ژانی گەلێک پڕ دەرد و ئازار و ئارەقە و فرمێسک و خوێن بێت! ئەمە وایە، بەڵام ئایا هیچ گومان لەوەدا هەیە کە هاتنە دونیای نەتەوەیەکی ئازا و سەربەرز، بەختیار، ژانێکی لەوەش پڕ ئازار و ناخۆشتر ئەهێنێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #ژانی_گەل
نووسەر: #برایم_ئەحمەد
ژمارەی لاپەڕە:۱٥٨
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە

☀️۹ی جۆزەردان 2724ی کوردی

نیعمەتە ئەم خاک و خۆڵەم
تا ئەبەد جێی ناهێڵم

خاکی سووتاوی وەتەن
بۆ سـورمەیی چـاوانمـە!

@tapuynusrawe 💯
#قانع
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژارانی نه‌بێ
ئه‌وه‌ی خه‌می ڕووت و
بێكارانی نه‌بێ
ئه‌وه‌ی خه‌می هاوین و زستانی نه‌بێ
ئه‌وه‌ی خەمی هه‌رزانی و گرانی نه‌بێ
له‌ ئێمه‌ نییه‌، گورگه‌
له‌ ئێمه‌ نییه‌، گورگه‌..!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــ

گەر کەسێک بیەوێت بە تەنهایی بچێت بۆ بەهەشت، ئینسانێکی چاک و بێ ئازارە.

بەڵام عەزیەت و ئازاری مرۆڤ لەو کاتەوەی دەست پێدەکات کە هەندێ کەس دەیانهەوێت جگە لە خۆیان، کەسانێکی دیکەش ببەن بۆ بەهەشت.
ـــــــــــــــــــ
#گاندی
و. #هەژار
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
#وتەی_ناوداران

ئەگەر ویستتان ئەخلاقی پیاوێک تاقی بکەنەوە،
"دەسەڵاتی پێبدەن!"
ــــــــــــــــــــ
#ئابراهام_لینکۆلن
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
سوێندمان بە خوێنی شەهیدان
تۆڵە لە دوژمن دەستێنین

داگیرکەرانی کوردستان
لەڕەگو ڕیشەوە دێنین

سوێندمان بە خاکی کوردستان
دەبێ کوردستان ڕزگار کەین

داگیرکەر لە خاکمان دەرکەین
گیانی شهیدانمان ڕزگار کەین

#هەژار_موکریانی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🎵 #دیکلەمە.مات
شێعر.فەرید ڕاژین
خوێندنەوە. کەماڵ میرەکی،
ـــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸 ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📽 #کورتە_ئەنیمەیشن

💢 (باڵندە شینەکە)
🎬دەرهێنەر: مۆنیکا ئومبا
📖 وەرگیراو لە شیعرێکی چارلێز بۆکۆفێسکی

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ۱۲ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

سەدای زیل و بەم مەینەت
سەد تەرزەن
خەفەت شادیشەن،
خه‌م ده‌ماخ به‌رزه‌ن!
#مه‌وله‌وی📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"بەشێک لە دەقی گەڕانەوە بۆ ماڵی باران...بۆ باران"

دەستەکانمان یەکتر نادۆزنەوە
من و تۆ دەبین بە دوو کەرتەوە
گەورە بووین و دڵمان بە بەر چاوی مانگی چواردەوە بۆ عەشق دەرهێنا
وەک دوو هاوڕێ کە هەرگیز جەفا دڵی نەشکاندبین
زامەکانمان نیشانی کەس نەدەدا

دەستمان بۆ یەکتری دەگرتەوە و وەک دوو ماسی لەخۆبایی داهاتوومان بۆ یەکتری دەخوێندەوە
جوانی خۆمان وەک خەزێنەی پادشا بەخشندەکان تەخشان و پەخشان دەکرد!

ـــــــــــــــــــــــــــ
#لازۆ_ئازاد
#تاپوی_نووسراوە📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

سـەرت تۆزێکـی تر بێنـە پێشـەوە تا هـەمیسـان هێورتر پێت بـڵێم:

باشتـرین هـەڤاڵی مـرۆڤ، مـرۆڤە نـەک کتـێب!!!

پەڕتووکەکـان،
تا ئەو کـاتـەی کە یاسـای دۆستـایەتی و مـرۆڤایەتیـت فـێر دەکـەن بەڕێـزن!
نـەک تا ئـەو کاتـەی کـە وەکـوو زەریایـەکـی مـردوو
لە وشـەگـەلێکی مـردوو،
تـۆ لـەنـێو خۆیـانـدا نوقـم بکـەن و بـەرەو قـووڵایی ڕاتبـکێشـن...

تـۆ لە کۆڵانـەکان دەبیتـە مـرۆڤ
نـەک
لە تـۆتـۆی کتێبـەکانـدا...

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #نادر_ئیبراهیمی
و. #سروە
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
2024/12/23 09:25:17
Back to Top
HTML Embed Code: