Telegram Web
مەترسی وشک بوونی زیاتر لە نیوەی دەریاچە گەورەکانی جیهان

🔸توێژینەوەیەکی نوێی توێژەران دەریخستووە کە زیاتر لە نیوەی دەریاچە و کۆگا ئاویە گەورەکانی جیهان لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە تووشی مەترسی وشک بوونی جدی بوونەتەوە. ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و چڕبوونەوەی بەکارهێنانی کشتوکاڵ و کارەبای ئاویەوە بووە.

🔸تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتی لە گۆڤاری سایێنس بڵاویانکردەوە، هەندێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی ئاو لە جیهاندا، لە گۆلی ورمێ لە کوردستان تا دەریاچەی تیتیکاکا لە ئەمریکای باشوور نزیکەی سێ دەیەیە ساڵانە نزیکەی ٢٢ گیگاتۆن ئاو لەدەست دەدەن.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/The-drying-up-of-more-than-half-of-the-worlds-lakes

📡 @chawga
دۆزینەوە نوێیەکەی زاناکان: ناوەکی زەوی هەر ٨.٥ ساڵ جارێک دەبزوێت

🔸توێژەرانی چینی بۆیان دەرکەوتووە کە ناوەکی ناوەوەی زەوی هەر ٨.٥ ساڵ جارێک بە شێوەیەکی ڕیتمی دەبزوێت. و ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر کێڵگە موگناتیسییەکەی هەسارەکە هەبێت. دۆزینەوەی ئەم بزوانە خولگەییە لە ناوەکی زەویدا ڕەنگە تێڕوانینە تەقلیدییەکانی توێژەران سەبارەت بە کێڵگەی موگناتیسی و تایبەتمەندییە دینامیکی و جیۆفیزیکییەکانی زەوی بگۆڕێت.

🔸بەگوێرەی بابەتێک کە لە گۆڤاری Natureدا بڵاوکراوەتەوە، توێژەرانی جیۆفیزیک لە زانکۆی ووهان لە چین، دیاردەیەکی ڕیتمیکیان لە ناوەکی ناوەوەی زەویدا دۆزیوەتەوە. پێدەچێت ناوەکی ناوەوەی زەوی هەر ٨.٥ ساڵ جارێک بزوانێکی کەم بە دەوری میحوەرەکەیدا بکات. ئەم بزوانە بەهۆی هەڵە ڕێکخستنێکی بچووکەوە لە نێوان ناوەکی ناوەوە و بەرگی زەویدا (Mantle) دروست دەبێت.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/earths-core-wobbles-every-8-5-years

📡 @chawga
دۆزینەوەی حەوزێکی ئاوی ژێر زەوی لە قووڵایی چیاکانی سیسیلیا کە تەمەنی 6 ملیۆن ساڵە

🔸تیمێکی جیهانی زانایانی جیۆلۆجی حەوزێکی دێرینی قووڵی ئاوی شیرینیان دۆزیوەتەوە کە بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان تەمەنی شەش ملیۆن ساڵە و بە هەزاران پێ لە ژێر چیای هایبلیان لە باشووری سیسیلیای ئیتاڵیا هەڵکەوتووە.

🔸توێژەران پێیان وایە دۆزینەوەی ئەم حەوزە ئاوە ژێرزەوییە دەستکەوتێکی زانستی گەورەیە. بەو پێیەی نەک تەنها ڕۆشنایی دەخاتە سەر مێژووی کۆنی زەوی، بەڵکو تێڕوانینێکی بەنرخیش دەداتە زاناکان سەبارەت بە ژیان لە ژینگە سەختەکاندا.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/discovery-of-an-underground-water-pool-6-million-years-old

📡 @chawga
کۆمپانیای سۆنی و کانۆن و نیکۆن کار لەسەر تەکنەلۆژیایەکی نوێ دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی وێنەی ساختە

🔸کۆمپانیا زەبەلاحەکانی کامێرای ژاپۆنی نیکۆن و سۆنی و کانۆن کار لەسەر تەکنەلۆژیایەکی نوێ دەکەن کە دڵنیابوون لە ڕاستی وێنەکان ئاسانتر دەکات. هاوکاری نێوان ئەم کۆمپانیایانە وەک بەشێک لە بەرنامەی بەردەوامیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی وێنەی ساختە ڕاگەیەندرا.

🔸بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکی ئاسیا، ئەو تەکنەلۆجیایەی کە ٣ کۆمپانیا زەبەلاحەکەی ژاپۆن پەرەی پێدەدەن، ڕێگە بە فۆتۆگرافەران دەدات لە ڕێگەی خودی کامێراکەوە واژۆیەکی دیجیتاڵی بۆ کارەکانیان زیاد بکەن. ئەم واژۆ دیجیتاڵییە کە زانیارییەکانی وەک ناوی فۆتۆگرافەر و بەروار و کات و شوێنی وێنەکە لەخۆدەگرێت، دواتر دەتوانرێت لە ڕێگەی بەرنامەیەکی بێبەرامبەری وێبەوە بە ناوی Verify پشتڕاست بکرێتەوە.

🔸لە بەرامبەردا، ئەگەر وێنەیەک بە زیرەکی دەستکرد دروستکرابێت یان بۆ دەستکاریکردنی وێنەیەکی ڕاستەقینە بەکاربهێنرێت، Verify بە “ناوەڕۆکی بێ بایەخ” نیشانەی دەکات.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/nikon-sony-and-canon-fight-ai-fakes-with-new-camera-tech

📡 @chawga
خاکی ئەلیکترۆنی چییە؟ ئایا برسێتی لەناو دەبات؟

🔸مامەڵەکردن لەگەڵ تەحەدای زیادکردنی بەرهەمهێنانی خۆراک بۆ دابینکردنی خواست پێویستی بە چارەسەری ناتەقلیدی هەیە. یەکێک لەو چارەسەرانەش لە زانکۆی سویدی لینشۆپینگەوە کاری بۆ کراوە، کە توێژەرانی “خاکی ئەلیکترۆنی”یان دروستکردووە کە یارمەتی گەشەکردنی خێراتری ڕووەکەکان دەدات لە سیستەمی هایدرۆپۆنیکیدا. وردەکارییەکانی ئەم دەستکەوتە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بەڵگەنامەکانی ئەکادیمیای نیشتمانی سایێنس بڵاوکراوەتەوە.

🔸هایدرۆپۆنیکس واتە ڕووەکەکان بەبێ خاک گەشە دەکەن. و تەنها پێویستیان بە ئاو و ماددە خۆراکیەکان و شتێکە بۆ ئەوەی ڕەگەکانیان پێیەوە بلکێن. ئەم سیستەمە داخراوە ڕێگە دەدات ئاو دووبارە بەکاربهێنرێتەوە. کەواتە ئاوی زۆر کەم پێویستە، هەموو ماددە خۆراکیەکانیش لە سیستەمەکەدا دەمێننەوە، ئەمەش لە کشتوکاڵی تەقلیدیدا ئەستەمە.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/electronic-soil

📡 @chawga
بۆ یەکەمجار لە جیهاندا چاندنی بەشەکی دڵ بووە هۆی گەشەکردنی وەلڤەل و خوێنبەرەکان

🔸ئێستا زیاتر لە ساڵێک لێکۆڵینەوە هاتۆتە ئاراوە و یەکەم چاندنی بەشەکی دڵ لە جیهاندا بە سەرکەوتوویی تەواو دەبێت. لەم دەستکەوتەی پزیشکانی پەیمانگای تەندروستی دوک، ئێستا دڵی منداڵێکی نەخۆش، وەلڤەل و خوێنبەری هەیە کە لەگەڵ باقی پێکهاتەکانی دڵدا گەشە دەکەن. وەک ئەوەی تیمی پزیشکی چاوەڕوانی دەکرد.

🔸لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٢ پزیشکەکان چاندنی بەشەکییان بۆ منداڵێک ئەنجامدا کە پێویستی بە وەلڤەلی نوێی دڵ بوو. پراکتیکی ئاسایی بریتییە لە بەکارهێنانی وەلڤەلی دەستکرد بۆ ئەو جۆرە نەخۆشانە. بەڵام ئەم وەلڤەلانە گەشە ناکەن. ئەمەش بەو مانایەیە کە دەبێت لە نەشتەرگەریەکاندا چەندین جار وەلڤەلەکانی دڵی منداڵەکە بگۆڕدرێت کە لە هەر نەشتەگەیەکتدا ئەگەری مردنی %٥٠ی دەبێت. پزیشکانی سەنتەری دوک دەڵێن شێوازە نوێیەکەیان ئەم کێشانەی تێدا نییە.

🔸دۆزینەوەکانی پزیشکان دەریدەخەن کە شێوازی داهێنەرانە بۆ بەستنەوەی وەلڤەل لەم نەشتەرگەرییەدا ئێستا دوو وەلڤەل و خوێنهێنەری تەندروستی دروستکردووە کە لەگەڵ منداڵە نەخۆشەکەدا گەشە دەکەن. ئەم وەلڤەل و خوێنبەرانە هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ خوێنبەرە ئاساییەکان نییە.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/first-partial-heart-transplant

📡 @chawga
بۆ یەکەمجار لە جیهاندا چاندنی بەشەکی دڵ بووە هۆی گەشەکردنی وەلڤەل و خوێنبەرەکان

🔸ئێستا زیاتر لە ساڵێک لێکۆڵینەوە هاتۆتە ئاراوە و یەکەم چاندنی بەشەکی دڵ لە جیهاندا بە سەرکەوتوویی تەواو دەبێت. لەم دەستکەوتەی پزیشکانی پەیمانگای تەندروستی دوک، ئێستا دڵی منداڵێکی نەخۆش، وەلڤەل و خوێنبەری هەیە کە لەگەڵ باقی پێکهاتەکانی دڵدا گەشە دەکەن. وەک ئەوەی تیمی پزیشکی چاوەڕوانی دەکرد.

🔸لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٢ پزیشکەکان چاندنی بەشەکییان بۆ منداڵێک ئەنجامدا کە پێویستی بە وەلڤەلی نوێی دڵ بوو. پراکتیکی ئاسایی بریتییە لە بەکارهێنانی وەلڤەلی دەستکرد بۆ ئەو جۆرە نەخۆشانە. بەڵام ئەم وەلڤەلانە گەشە ناکەن. ئەمەش بەو مانایەیە کە دەبێت لە نەشتەرگەریەکاندا چەندین جار وەلڤەلەکانی دڵی منداڵەکە بگۆڕدرێت کە لە هەر نەشتەگەیەکتدا ئەگەری مردنی %٥٠ی دەبێت. پزیشکانی سەنتەری دوک دەڵێن شێوازە نوێیەکەیان ئەم کێشانەی تێدا نییە.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/first-partial-heart-transplant

📡 @chawga
پەرەپێدانی “زمانی ئەلیکترۆنی” کە توانای تامکردنی هەیە

🔸ساڵانێکە تیمەکانی توێژینەوە لە سەرانسەری جیهاندا کاردەکەن بۆ باشترکردنی کوالیتی “زمانی ئەلیکترۆنی” بۆ ئەوەی بگاتە کۆپییەکی نزیک لە هەستی تامی مرۆڤ. بەڵام بەدیهێنانی ئەم خەونە ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە. تیمێکی توێژینەوە لە کۆریای باشوور بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەرکەوتوو بووە لە زاڵبوون بەسەر ئەم ئاستەنگانەدا، بە گەیشتن بە نزیکترین کۆپی ئەلیکترۆنی کە ئاڵۆزییەکانی هەستی تامکردن تەقلید دەکات.

🔸“زمانی ئەلیکترۆنی” دەتوانێت جیاوازی بکات لە نێوان تامە جیاوازەکان و بە شێوەیەکی چەندایەتی تایبەتمەندییە وردەکان هەڵسەنگێنێت. ئەمەش دەیکاتە ئامرازێکی پۆتانسێل بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی نوێ و کۆنترۆڵکردنی کوالیتی.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/developing-an-electronic-tongue-that-mimics-the-human-sense-of-taste

📡 @chawga
زیانەکانی زیرەکی دەستکرد

زیرەکی دەستکرد لە مێژە یەکێکە لەو تەکنەلۆژیایانەی کە زۆرترین قسەی لەسەر دەکرێت و هەمیشە لە لوتکەی هەواڵەکانی تەکنەلۆژیادا بووە لە سەرانسەری جیهاندا. لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ پێشکەوتنی بەرچاوی زیرەکی دەستکرد و هاتنە ناو بوارە جیاجیاکانی کاری مرۆڤایەتی، وایکردووە هەندێک کەس زیرەکی دەستکرد بە مەترسیدار بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی ببینن. لەلایەکی تریشەوە هەندێک کەس هاوڕان لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە لە زیرەکی دەستکرد. لەم بابەتەدا دەمانەوێت لە لایەنە جیاوازەکانەوە لە زیانەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی بکۆڵینەوە و ڕێگا پێشنیار کراوەکان بۆ ڕێگریکردن لەم بابەتە بناسێنین.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/disadvantages-of-artificial-intelligence

📡 @chawga
ئەگەری کەمبوونەوەی یەک چرکە لە کاتژمێری جیهان:

🔸 گۆڕانکاری لە خێرایی خولانەوەی زەویدا دەتوانێت هەڕەشە لە هەستی کات و کاتژمێر و جیهانی کۆمپیوتەرییمان بکات. بێگومان تەنها بۆ یەک چرکە. ئێستا بۆ یەکەمجار لەم جیهانە کۆمپیوتەرییەدا، پێدەچێت لە ساڵی ٢٠٢٩دا ڕوبەڕوی کەمبوونەوەی یەک چرکە لە کاتژمێری جیهان ببینەوە. چونکە زەوی لە هەموو کاتێک خێراتر دەخولێتەوە. ئەم دیاردەیە پێی دەوترێت “بازدانی دووەمی نەرێنی“.

🔸 بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی AP، بازدانی نەرێنی چرکە دیاردەیەکی بێ وێنەیە و دەکرێت ببێتە کێشەیەکی گەورە.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/faster-spinning-earth-cause-timekeepers-subtract-a-second-from-world-clocks

📡 @chawga
هێزی G چییە و چ کاریگەرییەکی لەسەر جەستەی فڕۆکەوانەکان هەیە؟

🔸 کاتێک باس لەوە دەکەین کە هێزی Gی فڕۆکە جەنگییەکان چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت، پێویستە لەوە تێبگەین کە هێزی G چییە و چۆن کاریگەری لەسەر هەموومان هەیە لە ژیانی ڕۆژانەماندا. بە سادەیی، کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدایت، لە هەر خێراکردنێکی لەناکاو، هەندێک هێزی جی دەکەوێتە سەر جەستەت.

🔸 فڕۆکەوانانی فڕۆکەی جەنگی دەتوانن بە جۆرێک کاریگەری هێزەکانی جی بێلایەن بکەن بە لەبەرکردنی جلی تایبەتی دژە جی، کە ڕێگەیان پێدەدات بەرگەی ٨ یان ٩ هێزی جی بگرن. لە کاتێکدا کە ئەم بڕە لەم هێزە دەبێتە هۆی بێهۆشبوونی مرۆڤێکی ئاسایی.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/what-is-the-g-force

📡 @chawga
گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ + ئینفوگرافیک

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ داماڵینی کاربۆن لە ئابووری جیهانی و ڕێکەوتنەکانی وڵاتان لە لوتکەی COP28، نەوت وەک یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی جیهان دەمێنێتەوە. نەوت لەلایەن ژمارەیەکی تاڕادەیەک سنووردار لە وڵاتان بەرهەم دەهێنرێت. کە دەتوانێت ببێتە لیڤەری فشاری ئابووری و سیاسی بۆ سەر وڵاتانی هاوردەکاری نەوتی خاو. لەم بابەتەی خوارەوە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان لە ساڵی 2023دا باسکراوە، کە بە ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا پێوانە دەکرێت.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/the-worlds-biggest-oil-producers-in-2023

📡 @chawga
ئینفوگرافیکی گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان لە ساڵی 2023
نەخۆشی شیزۆفرینیا چییە و نیشانەکانی چین؟

🔸 شیزۆفرینیا نەخۆشییەکی مەترسیداری مێشکە کە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان واقیع بە شێوەیەکی نائاسایی لێکبدەنەوە. نازانن کە ئەو شتانەی دەیبینن یان دەیبیستن یان هەست بەو شتانەی چواردەوریان دەکەن ڕاستیە یاخود تەنها خەیاڵێکە کە مێشکیان دروستی دەکات.

🔸 شیزۆفرینیا بەزۆری وەهم، وڕێنەکردن (بینین یان بیستنی ئەو شتانەی کە بوونیان نییە)، جووڵەی نائاسایی و بیرکردنەوە و قسەکردنی شێواو و ناڕێکخراو لەخۆدەگرێت. باو و ئاساییە کە ئەو کەسانەی تووشی شیزۆفرینیا بوون قەلەقی بێ هۆکاریان هەبێت یان بێ هۆکار گوێیان لە دەنگ بێت. بۆ نموونە لەوانەیە پێیان وابێت کەسێک کۆنتڕۆڵی مێشکیان دەکات یان کەسێک زیانیان پێ دەگەیەنێت. ئەم ڕووداوە دەروونییانە زۆرجار ترسناکن.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/schizophrenia

📡 @chawga
پرسیار و لێدوانەکان دەربارەی لافاوەکەی دوبەی

🔸وێنەی شارێکی گەورەی بیابانی ژێرئاوکەوتوو جیهانی تووشی شۆک کرد و قسەی لەسەر پیتاندنی هەور و گۆڕانی کەشوهەوا و دیزاینکردنی شارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گۆڕانەی لێکەوتەوە. دیمەنەکانی لافاوەکەی شاری دوبەی کە یەکێکە لە وشکترین ناوچەکانی سەر زەوی لەم هەفتەیەدا جیهانی تووشی شۆک کرد.

🔸باران بارینی بەخوڕ لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عومان بووە هۆی ئاو بردنی ژومارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و ڕێگا سەرەکییەکانی داخست و لانیکەم ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا. هەروەها گەشتەکانی فڕۆکەخانەی دوبەی، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕاگیران یان هەڵوەشایەوە.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/dubai-floods

📡 @chawga
کۆمپانیای ئەسترازینێکا دانی بەوەدانا کە ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیاکە دەبێتە هۆی مەینی خوێن:

🔸 کۆمپانیای دەرمانسازی ئەسترازینێکا کە کۆمپانیایەکی بەریتانی-سویدیە، دوای سێ ساڵ دانی بەوەدانا کە ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیاکە کە بە ناوی مارکەی Covishield دەفرۆشرێت، کاریگەری لاوەکی دەگمەنی لێدەکەوێتەوە، لەوانەش خوێن مەین.

🔸توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کۆڤیشیڵد دەبێتە هۆی خوێن مەین لە هەندێک کەسدا، ئەمەش دەتوانێت کوشندە بێت. لە سكاڵایەکی بە کۆمەڵ باس لەوە دەکرێت کە ڤاکسینەکە بووەتە هۆی مردن و داوای قەرەبووی تا ١٠٠ ملیۆن پاوەند دەکرێت بۆ نزیکەی ٥٠ قوربانی. یەکێک لە داواکاران ئیدیعای کردووە کە ئەم ڤاکسینە بووەتە هۆی تێکچوونی هەمیشەیی مێشک و کەمئەندامی دوای دروستبوونی خوێن مەین.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/astrazeneca-covid-vaccine-blood-clots

📡 @chawga
یەکەم دەرمانی گەشەکردنی دووبارەی ددان لە جیهاندا

🔸 کاتسو تاکاهاشی، سەرۆکی بەشی پزیشکی ددان و نەشتەرگەری دەم و ددان لە نەخۆشخانەی کیتانۆ لە ژاپۆن ڕایگەیاند، تاقیکردنەوە کلینیکیەکانی یەکەم دەرمانی گەشەکردنی دووبارەی ددان لە جیهاندا لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی زانکۆی کیۆتۆ دەستپێدەکات.

🔸 دوای ئەوەی ئەم دەرمانە دەتوانێت لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا سەرکەوتوو دەربکەوێت، دەدرێت بەو نەخۆشانەی کە بە زگماکی ددانیان نەبووە. توێژەران هیوادارن لە ساڵی ٢٠٣٠ دەست بە فرۆشتنی یەکەم دۆزی ئەم دەرمانە بکەن.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/the-first-tooth-regrowth-drug

📡 @chawga
تای دێنگی چییە؟ هۆکاری، نیشانەکانی و چارەسەری ئەم نەخۆشیە چییە؟

🔸 تای دێنگی (Dengue fever) کە بە “تای ئێسک شکێن” و “ئەنفلۆنزای گەرم” ناسراوە، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە بە هەمان ناوەوە دروست دەبێت. ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی مێشوولەی ئاێدیسەوە دەگوازرێتەوە. تای دێنگی بە خێرایی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە و ئێستا بە نەخۆشییەک دادەنرێت کە سەرهەڵدەداتەوە.

🔸 مێشوولەی ئایدێس هەڵگری نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک تای دێنگی، چیکۆنگونیا و زیکایە. ئەم نەخۆشیانە دەبنە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە و جومگەکان، هەروەها پەڵەی پێست و لە حاڵەتە توندەکاندا، دەتوانن ببنە هۆی مردن.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/dengue-fever

📡 @chawga
2024/10/04 07:26:03
Back to Top
HTML Embed Code: