Telegram Web
نیشتمانفرۆش

1
دڵنیام تفەنگ دڵتەنگ دەبێ، کە مرۆڤێکی پێ دەکوژن
خەنجەر خەفەتبار دەبێ، کە پاکیزەیەکی پێ خەڵتانی خوێن دەکەن
فڕۆکە خەمگین دەبێ کە باڵەخانەیەک تێک و لوول دەدا
گوناهەکە؛
هی ئەو کەسەیە میلەکەی هێناوەتەوە
هی خەنجەر وەشێنەکەیە
گوناهەکە هی فرۆکەوانەکەیە.

2
ژمارەی مرۆڤ هەر لە زۆر بوونایە
دڵنیام زەوی لەژێر پێمانا
چەند بڕبڕەیەکی پشتی خزیوە و
چەند پەراسوێکی شکاوە

3
کاممان قەرزاری ئەوی دیکەمانین
ئێمە قەرزاری نیشتمانین
یان نیشتمان قەرزاری ئێمەیە؛
کە هەر بستە خاکێکمان بە خوێنی شەهیدێک لێ کڕیوە.

4
کەیفی خۆتە ،
دوکانێک بکەوە،
هەموو شتێکی تێدا بفرۆشە
حەز دەکەی،
خۆت و
ژنت و
منداڵەکانتیشی تێدا هەراج کە.
بەڵام بۆت نییە نیشتمانی تێدا بفرۆشیت.






🔸قوبادی جەلیزادە


@trupkirezgari
👍9👌41😢1
ئێمە فێرکراوین بێدەنگ بگرین و بمرین،
بێدەنگیش گۆرانی بڵێین، بە دزییەوە حەز لە یەکدری بکەین،
شەو تا بەیانی چەندەها نامەی دڵداری بنووسین و
بەیانیش لەگەڵ گزنگی هەموویان بدڕێنین،
نەبا تیشکی خۆر بیانخوێننەوە
ئێمە نەوەیەکین شەمشەمە کوێرە ئاسا، حەز بە تاریکی ئەکەین،
لە نهێنییەکانی خۆمان دەترسین
من دەمرم و
بێ ئەوەی کەس بزانێ "تۆم خۆش دەوێت"

🔸شێرزاد حەسەن

@trupkirezgari
👏13👍2🔥1🙏1🕊1
هەتا نان بە نیوەگیان...دەس‌کەوێ!
،،،،،،،
ئەو دەم کە ئادەم ،لە بیانوو بوو
لە سێو و سێوەری ژێر چاوی حەوا !
من یەکەم درەختی سێوم چاند و،
بە ئارەقی نێو چاوانم هاتە بەر گرتن و،
گسک دانی ژوانی ئاشقانیش بوو بە بارم
چونکە من کرێکارم
،،،،،،،
چەندە بزمارەکانی کشتیەکەی نەوح ئازاری دام !
ئەوەندەش لاتاوی ژنانی پێغەمبەر!
چەندە گاجووتی ئینقلابەکان جەستەی منیان کێڵا
ئەوەندەش نانی بە منەتی پاشاکان .
من خەونم ئەبینی بە یەکسانی و،
کەسانێکتر نووسییان و، ناویان دەرکرد !
غرووری من دەمرد و،
بە کتێبی کەرامەتی ڕووشاوی من، بوون بە رۆشنبیر !
من نان نەبوو بخۆم
داوای خوێنیان دەکرد بۆ ئاوەدانی سەنگەر و،
گەرمای دەستەکانمیان چنی ،
بۆ گڕوتینی دەسەڵات !
چەندە ماندووم ... بە خەونە شەکەتەکانم
چونکە من کرێکارم
،،،،،،،
ژنەکەم،
حەزی لە بۆنی پیاوێکی ئارەقە نەدیوە، جا دەنگ ناکا!
تەنانەت مناڵەکەم بە بێزەوە ماچم دەکا
خواش،
کەیف خۆش
لە چارەنووسم ناپرسێ
بەم هەموو نەگبەتییەوە چۆن ماوم !
جگە لەخۆم کێ دەزانێ کرێکارم
،،،،،،،،
هەتا نان بە نیوەگیان دەس کەوێ
هەتا پێگەی کەسایەتیم ...تەپیو
ئاخ کە ئیسقانی ئارەزووم دەیشێ
تۆ بیژی رۆژێک بێ
ئەگەر جیهان تاریکستان‌تریش بێ،
کرێکاری ،،،کڕینی حەزەکانم نەبێ
با تاوێک وەک ئێوە بم
تاوانە کرێکارم !

🔸عەلی لەیلاخ

@trupkirezgari
4👍3❤‍🔥1
لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و وتی ڕوومە
بە دۆشی ئەژدەهایی پڕ نێشی ڕاگرت و وتی موومە

تکام کرد قەتڵی من ناحەق مەکە سوننەت، وتی فەڕزە
کوتم بۆ ئاگرت بەردایە عومری من؟ کوتی خوومە

وتم تەنها منم کوشتەی ئەتۆ توند بوو وتی گوم بە
دووسەد وەک تۆ لەهەر سوو کوشتەیی شمشێری ئەبروومە

وتم تا کەی لە خانی وەسڵی تۆ نەومید و بێبەش بم
وتی مردووت مرێ عاشق بەدایم زار و مەحروومە

وتم زەخمی دڵم بەس کارییە، توند بوو وتی
لاچۆ، بە من چی؟ تیرەبارانی نیگاهی چاوی جادوومە

وتم تەنها منم بەستەی ئەتۆ توند بوو جوابی دا
هەزارانی وەکوو تۆ بەستەیی زنجیری گێسوومە

وتم ڕەسمی وەفاداری بە جێ بێنە، وتی شێتی
وەفا بۆ دڵبەران کوردی لە ئەم دونیایە مەعدوومە

🔸کوردی ساحێبقڕان

@trupkirezgari
5👍1
دێرینەشێعری کوردی
لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و وتی ڕوومە بە دۆشی ئەژدەهایی پڕ نێشی ڕاگرت و وتی موومە تکام کرد قەتڵی من ناحەق مەکە سوننەت، وتی فەڕزە کوتم بۆ ئاگرت بەردایە عومری من؟ کوتی خوومە وتم تەنها منم کوشتەی ئەتۆ توند بوو وتی گوم بە دووسەد وەک تۆ لەهەر سوو کوشتەیی…
ئەو شێعرە هەم لە دیوانی مستەفا بەگی کوردی هەیە هەم بە بڕێ دەستکاری و پێ زیادکردن لە دیوانی
عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقڕان"سالم"


لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و وتی: ڕوومە
بە دۆشا ئەژدەهای پڕنێشی ڕاکێشا، وتی: موومە

تکام کرد: قەتڵی من ناحەق نییە واجیب وتی: فەڕزە
وتم: بۆ ئاگرت بەردایە عومری من؟ وتی: خوومە

وتم: تەنها منم پابەندی عیشقی تۆ، وتی: گوم بە!
هەزارێکی وەکوو تۆ کوشتەیی شەمشێری ئەبروومە

وتم: گەردەنکەچی عیشقت منم تەنها؟ وتی: شێتی؟
سەدی وەک تۆ لە هەر سوو بەستەیی زەنجیری گێسوومە

وتم: با بەس لە خوانی وەسڵی تۆ نەومیدی جاوید بم
وتی: مردووت مرێ! عاشق هەمیشە زار و مەحروومە

وتم: زەخمی دڵم کاریگەرە توند بوو، وتی: لاچۆ
بە من چی؟ تیرەبارانی نیگاهی چاوی جادوومە

وتم: زارم لە غەم، ڕوانیی، وتی: قانوون مەشێوێنە
وەفا بۆ دڵبەران هەی بێخەبەر یەکبارە مەعدوومە

وتم: سالم دزە، دەستی بوڵەند کرد ئاینەی ڕاگرت
وتی: کێشکچیی ئەم باغە بەدایم خاڵی هیندوومە

🔸سالم

@trupkirezgari
👍113
تۆ دەریامی،
بە ڕوانینی دوو چاوی شینی بێبنت.
بە خاوێنیت، بە ئارامیت.
تۆ دەریامی،
بە شەپۆلی لەنجە و لارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت،
بە سامیت.
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆلبڕی لەپێکەوتوو،
تاپۆی شاری.
تۆ ڕوحسووکی،
وەک خەونی خۆش.
وەک هەناسە،
جێ ناگری،
لە توێی شێعرا چەشنی تاسە.
تۆ تراوکەی، جارێ دیار، گاهێ نادیاری.
هیوای تینوێتیی ڕێبواری.
تۆ شۆڕەبیی ناو شۆرەکاتێکی گەرمی،
لە بەر نیگای تاسەباری ئەویندارا،
خۆداپۆشیو بە لک و پۆی،
کەزیەی نەرمی.
بەڵام ئەی کیژ،
ئەی چاونەرم،
ئەی خەنجەری تۆڵەی ڕق‌تیژ،
ئەمڕۆ من لە خەستەخانەم.
نە وشیارم، نە لەسەرخۆ
لایەکی بیرم لای ئەو گەنجەی،
کە بە دەمی برین پێکەنی،
بە شوورەی وەک پۆڵای لەشی،
ڕێگای چەکمەی سووری خوێن و
دەستی ڕەشی بەعسی تەنی.
لایەکی بیریشم لای تۆ.
نا، ئەی هەنیەت وەک مانگەشەو،
نا، دەریای مەندی چاوبەخەو،
گڕی ئاخ بەرمەدە گیانم
بە نیگای ئاشنا لێ کوژراوان مەمتاسێنە.
خۆم زامارم.
بە خوێی توانج مەمسووتێنە،مەمکولێنەوە
مەڵێ خۆزگە دەزگیرانم،
پاڵەوپشتی ژیانم،
بمردایە.

بەڵام ئەمرۆ،
کە هەر ساتێ دڵی دایکێ،
لە کوردستان هەڵ‌ئەقرچێ،
بەهەر بۆمێکی سووتێنەر،
پێشمەرگەیەک،
داری چاکێک دادەقرچێ،
نەتکوتبایە لایەکی بیرم لای تۆیە.
مەگری و مەڵێ دەزگیرانت ڕەنجەڕۆیە.
بەو زارەی لە زەردە زیزە،
بە ئارامی کە شێوەی دڵمەندیی تۆیە،
مەڵێ بەس ئەم گفتوگۆیە
تۆ لات وایە، من نازانم،
سکاڵای دڵداری خۆشە؟
بەڵام ئەمرۆ من بەشێکی کوردستانم،
کیژی سەد برا کوژراوی نیشتمانم.
تازە ماسیی تازە باری دەستی تینووت،
ڕێی نییە بۆ دەریای سینەم
هێندەی خوا خۆشەویستی
بەڵام من کیژێکی کوردم،
جەهەننەمە گڕی سینەم.

🔸 سوارە ئیلخانیزادە
@trupkirezgari
👍103🥰2🔥1👏1
پیرە ساز
لە کتێبی:
کەژاوەی دڵ
بەرهەمی:
ناسر ئاغابرا (1968-2020)
 
وەرە ئەی پیرە سازی هاونشینم
بشۆ ژەنگی دڵی کۆیلەی ئەوینم
وەرە ئەی شاهیدی عومری خەسارم
بناڵێنە لە دەس بەختی نەیارم
بڵێ ڕازی دەروونی پڕ لە تاسەم
بە گوێی دڵبەر بگا گرفەی هەناسەم
وەرە ئەی زەمزەمەی ئاواتەکانم
ئەوا دێوی خەفەت دەبڕێ تەکانم
لە تۆ بەم لاوە کەس نێ یاوەرم بێ
هەواداری دڵی سەوداسەرم بێ
ئەگەر تاوێ مەلی شادیم لەلایە
لەلای تۆش بەزم و هەڵپەرکێ و هەرایە
لە جەنگەی مەینەت و ڕۆژانی تاڵی
لەژێر پەنجەم لە من خۆشتر دەناڵێ
ئەگەر تیری ئەوین دەدرێ لە جەستەم
دەکەویە کێشەیەکی سەخت و حەستەم
ئەگەر خەمخۆری دایکی نیشتمانم
ئەتۆ دەیڵەی سروود و نەغمەکانم
من و تۆ تازە حەیفە لێک جودا بین
لەتەک یەکتر وەکوو ئەولاد و بابین
لەگەڵ تۆ خۆزگە حەشری من کرابا
لەگەڵ تۆ ڕوحی من کەیفەر درابا
ئەگەر ئەهلی شەفاعەت بووم و ڕەحمەت
خومار و تار بە دەست چووبامە جەننەت
ئەگەر فەرمانی سووتانم درابا
کل و پۆلوم لە تاری خۆم کرابا
1988/08/05

https://www.tgoop.com/trupkirezgari
10👍1
غەم و دەردە بە دەورمدا هەتا حوکمی بەسەر دەڕوا
ئەجەل مەهمانە غەم غەمبارە یاری بۆ سەفەر دەڕوا

غوڵامی ئەو کەسەم فەرقی نەکا عیززەت لەگەڵ زیللەت
تەنەزوول بۆ فەلەک ناکا بە دوونێکی کە هەر دەڕوا

لەپەی جەهلا بە عیززەت چۆتە مل ئیدراکەوە زیللەت
لەگەڵ ئەم تەوق و پێوەندە لە دنیا موختەسەر دەڕوا

نیشانەی ئافەتە هەردەم شکۆفەی ئارەزوو پشکووت
ئەمەل نەخلی هەمیشە سەوزە ئەمما بێ سەمەر دەڕوا

سەدای قاڕوون و غەزنەی دێ دەڵێ غافڵ مەبن خەڵقە
زەمانە خۆشە وەک ئێمە نیهایەت بێ ئەسەر دەڕوا

🔸حەمدی

@trupkirezgari
👍82🔥2👏1
قەدری شەو چا بگرە چاوم شەمع و
پەروانە دەڵێن

سۆز و گریەی شەمع هەر شەو سووتنی
پەروانە شەو

🔸ئاوات

@trupkirezgari
🔥94
لەوێ دەمرم
بە مەرگمەوە گرم گرم گەرمەی ژیان
لە دەروازەی شار دەدا ...
میوانێ بۆ دارەمەیتی پڕ لە پرچی غەریبانەی
شەقام دێنێ
شەوارەی سام لەسەر بستووی بسکی ڕەشی
گرفنچک دەخوا و سەمای نوورێکی ڕووت ڕێژە دەڕوا لەنێو چاوەگەی چاوانی لاوانی لا...
شێعرێکی سارد دەنووسمەوە لەسەر ڕیتمی گۆرانیی ژین! 
دە هەستــــەوە
دە پرچەکانت بەردەوه
وەڕێ کەوە
گشت پەردەکانیش هەڵدەوە
تاریکایی پڕی شەوە
لە غوربەتی مێترۆییدا
مەقسەدەکانی هەر دەوە
بەرخۆڵە بێخەبەرە ترساوەکەم
تۆ گورگەکان بناسەوە،
بنووسەوە
فۆنتی فێڵی سەفحەی مێژوو ...
تایپ دەکەن دوا هەواڵ و
لە برژانی جەرگی و سینە ...
چەند لە برینن ڕۆحی خاوی بن دەستڕێژی گلێرەکان!
چەند چەختینه ڕێبوارانی ژێر چەترەکان!
تەخت تەخت چیڕەی خەوە
جەختی خوێن و سەر و ژووری ڕۆح و 
دڵۆپ دڵۆپ سێڕۆم بە ساتی چاوەڕوانی بنمیچەکان
مەچەک بە چەک نا مە   چەک نینه! ڕۆندکی ڕوون لە گۆمیلکەی چاوی دایک خلوور دەبن
دەکولێنەوە کۆنەشینی شینتر لە پار،
ئیی لەمێژتریش هاتوونە سۆ
خاتوونەکەی کپی بەهار
تۆش هەورەکانت بێنەوە
یارەی باران، سوارچاکی با
وەرزی ڕەشباو دەخوڵقێنن
داربییەکان دەلەرزێنن
چناری پیر ڕادەچڵەکێنن
قامچی قەوچە دەکرتێنن
یەکپشوو بەڵێن دەدەن مەرگ لە کارەسات بوەرێنن
کاروانییەکان غەم لەسەر غەم هەڵدەچنن و
پڕ لە غوربەت دەیئاخنن
تا ترووکەی دوا ئەستێرە
ئەستەمترین ئەزموون لە ئارەزووی دڵ دەستێنن.

شەیدا مەحموودی شنۆ
https://www.tgoop.com/xatunakaniktebishno
10👏3👍1
دڵ ئەبێتە قەترەیێ خوێن و
لە دیدەم  سەر ئەکا

هەرکە ڕابوورێ بە دڵما
سوحبەتی جارانی شەو

🔸شێخ نووری شێخ ساڵح



@trupkirezgari
8👍3
مەیگێڕ دەوەرە بە خێری چاوی کاڵت
دڵ تینووە، جەرگم ڕەشە چەشنی خاڵت

وا تۆبە بەسەر یەکا شکا وەک پرچت
بۆم تێکە مەیێک، لە ڕەنگی کوڵمی ئاڵت


🔸خەییام
وەرگێڕانی: مامۆستاهەژار


@trupkirezgari
5
ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من

🔸بێخود
@trupkirezgari
14❤‍🔥2
وەرە وەک بەندەرێ
ئامێزت بکە بە لەنگەرم
تەنیایی دەستڕێژم لێ ئەکات
من زۆر لە غەریبی دەترسم
بانگم کە!
با ئەوین بکەم بە سەنگەرم...

🔸جەلال مەلەکشا
@trupkirezgari
🔥93👍1
#_سابیری

ئەو ڕۆژە ئەگەر ڕوو بنوێنێ لە شکارا
ئاهووی لەڕ و شیری نەڕ و وەحشی ئەبن ڕام

عومرێکە لە ڕێگای سەفەر و کەعبەیی ڕووتم
وەستاوم و بەستوومە لە تەوافی تۆ ئیحڕام

سوونی غەمی تۆ گەندومی دڵمی بەتەلەف دا
نانی غەزەلم شاهیدە بێقووەت و بێڕام


https://www.tgoop.com/trupkirezgari
5👍1
هەوای سازی ژیان ناسازە یاران
لە نایەی دڵ چ نایە سۆزی جاران
گوڵی هیوام گەلێ ژاکانە سەر خاک
بە کۆچی سووری وان چۆڵن هەواران
کە شانازیی هەڵۆ چوون و چیام چۆڵ
لە چنگی داڵی شەڕ  زامن بناران
کزەی تاسەی هەڤاڵان دێ لە غوربەت
منیش خولیای ئەوینی نادیاران
لە دووریی گوڵ هەزاران وەک دڵی من
دەسووتێن و دەناڵێنن هەزاران
قەفەس بێزاری هاواری تەریکیم
غەریبی ماڵی خۆم، دیلی نەیاران
خەزانی خەم لەمێژە ژین دەکێڵێ
بە شادیمان نەهات موژدەی بەهاران
لە بێدەنگی مەترسە سازی هاوڕێـم
سروود هەڵدە بە هاواری هەژاران

🔸ڕەحیم لوقمانی

@trupkirezgari
👍8🔥8👏54
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەداخەوە
خانمە هونەرمەندی ناوداری کورد و کوردستان خاتوو فەتانەی وەلیدی بەیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین.🌑
دەنگێکی لە ناخ خنکاو و بێناز کەوتوو
ماڵاوا بولبولی خامۆشی سنە


‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
@trupkirezgari
😢25🔥2👍1
دێرینەشێعری کوردی
بەداخەوە خانمە هونەرمەندی ناوداری کورد و کوردستان خاتوو فەتانەی وەلیدی بەیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین.🌑 دەنگێکی لە ناخ خنکاو و بێناز کەوتوو ماڵاوا بولبولی خامۆشی سنە ‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌…
فەتانە وەلیدی
ناوی تەواوی: فەتانە محەمەد شەریف وەلیدی. ساڵی1953 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
باوکی هەم ژەنیاری ڤیۆلۆن بوو، هەم دەنگبێژێکی سەردەمی خۆی، هەر ئەویش یەکەم هاندەری بووە بۆ گەیشتن بەو پلەیە لە هونەر و مۆسیقای کوردیدا.
لە ساڵی 1960 لە تەمەنی (7) ساڵیدا بە هۆی مامۆستا حەسەن کامکار باوکی کامکارەکان نێردراوەتە ڕادیۆ سنە و لەوێ سەرەتای دەست پێکردنی گۆرانی وتنی بووە.
یەکەم ژنە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە گۆرانی وتوە.
لە خوێندنگەی باڵای میوزیک لە تاران خوێندوویەتی.
ساڵانی حەفتاکان لە رێگەی حەسەن کامکار، باوکی گرووپی کامکارەکان و محەممەد شەریف وەلیدی، باوکی خۆی، ئاشنای جیهانی مۆسیقا بووە. یەکەم گۆرانییەکانی لە تەمەنی منداڵیدا و بە هاندانی حەسەن کامگار لە رادیۆی سنە تۆمار کردووە. هەر زوو سەرنجی ژەنیاران و موزیکیانە بەناوبانگەکانی وەک گریشا میکاییلزادە و موجتەبا میرزادەی بۆ خۆی راکێشاوە.
چەندین چیرۆک و گێڕانەوە سەبارەت بە هۆکاری دوورکەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و میوزیک باس دەکرێن، بەڵام دیارترینیان چیرۆکێکی خۆشەویستییە کە بووەتە هۆی خراپی دۆخی دەروونی بۆی. زیاتر لە نیو سەدەیە لە گۆشەی تەنیایی خۆیدا ماوەتەوە و تەنیا جارجارە هەندێک کەس و لایەن سەردانێکیان کردووە.
لەو سەردەمەدا لەگەڵ گۆرانیبێژانی وەکو ساڵح پیرزەهیری، بەهائەدین نەورۆزی، هەروەها هوشەنگ شگێرف، بێهروز تەوەکولی لە رادیوی سنە چالاکی بووە.
نزیکەی (56) گۆرانی لە رادیۆ سنە و کرماشان تۆمار کردووە کە تەنیا یەک ئەلبوومی لە بەردەستدایە و زۆربەی بەرهەمەکانی دیکەی بڵاو نەکراوەتەوە. دوای مردنی باوکی لە ساڵی 2017 و بەهۆی بێکەسوکاری و بێدەرەتانی، گوازراوەتەوە بۆ ناوەندێکی خێرخوازی چاودێری و راگرتنی نەخۆشە دەروونییەکان بە ناوی بەهار کە لە گەڕەکی بەهارانی شاری سنەیە.
ژیانی هونەری ئەو هونەرمەندە بە هۆی باری نالەباری ژیان و نەخۆشی دەروونیەوە زۆر زوو کۆتایی پێ هات، بەڵام لەو تەمەنە کورتەشدا توانی ڕۆڵێکی مێژوویی لە هونەری مۆسیقای کوردیدا ببینێ. خاوەنی سێ خوشک و برایەکە، کە براکەش بە هۆی نەخۆشیی دەروونییەوە هەر لەو ناوەندەیە کە فەتانەی لێیە. خوشکەکانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەم هونەرمەندە ناودارە سنووردار کردبوو.
بەداخەوە ئەمڕۆ لە تەمەنی 71ساڵیدا
لە شاری سنه بۆ هەمیشە ماڵاوایی لێ کردین.

🔘لە لایەن دەستەی بەڕێوبەرایەتی و ئەندامانی کاناڵ و کۆڕی دێرینە شێعری کوردی سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە،  کۆمەڵگای هونەری و هەموو هۆگران و دۆستانی دەکەین.
ڕۆحی شاد یادی هەرمان.
🌑🌑🌑🌑🌑🌑🌑

@trupkirezgari
👍7🕊5🔥1🥰1👏1
زەمینت نایە کەشکۆڵ ئاسمانت گرتە سەر کۆڵت
بنازم هیممەتی مەجنوون بە خۆت و کۆڵ و کەشکۆڵت

لە هەر لایێ کە چۆلی بوو بە سایەی تۆوە مەعموورە
فیدات بم بۆ بە سایەکردنی مەعموورەیی چۆلت

بە منداڵی بە ڕاستە و چەپەدا کردووتە مەشقی عەشق
نەپرسی تا لە وەسڵا کامە ساغە و کامەیە سوڵت

نموونەی کفنی خوێناوی شەهیدی عەشقە ئەی فەرهاد
لە کۆسارا کە وەک لالە گوڵی عیبرەت دەکا خوڵت

بەجێ ماوە لە ئەرزی ئولفەتا ئاساری ڕەنگینت
کە بەردی قەیسەری شیرین دەری خست زەحمەتی قوڵت

بەسەر ئەهلی دڵا تێشەی موحیببەت دابەشی کردی
خەمیرەی قەلبی عوششاقە پڕیشکی خوێن و پڕ زۆڵت

خەیاڵی تێشەبازی و چۆل گەردی قەت نەکەی حەمدی
بە گەردی قەیس و فەرهادا کە ناگا دەست و پێی کۆڵت


🔸حەمدی

@trupkirezgari
12👍2👏1
قەبووڵ ناکەی خەیاڵیشت لەناو دڵدا موقیمی بێ
نەوا پەژموردە بێ گوڵدەستەیی حوسنت لە مەجمەردا

لە دەستم بەرمەدە دامەن مەبادا بمکوژێ ھیجرت
مەبادا خوێنی ناحەق دامەنت بگرێ لە مەحشەردا

🔸سالم
@trupkirezgari
8❤‍🔥2👍2👏1
2025/07/13 10:23:28
Back to Top
HTML Embed Code: