سڵاو و ڕێز هاوڕێیان ..! خۆشەویستان تکایە بینێرن بۆ هەموو هاوڕێکانتان..!
https://www.tgoop.com/trupkirezgari
https://www.tgoop.com/trupkirezgari
Forwarded from 🍁 jale sefiyari 🍁
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.
تۆ کە وێنەی شەم ڕووناکت کردووە ماڵی دڵم
ئەرخەیان بە من پەپوولەی دەوری باڵاتم گوڵم
یادەکانت نیشـتمانێکە و ئەوا تێــیدا دەژیم
بوونە ئۆخژ‌نی دەروون و چلچرا بۆ مەنزڵم
#ئەوین_ڕەحمانی
@trupkirezgari
تۆ کە وێنەی شەم ڕووناکت کردووە ماڵی دڵم
ئەرخەیان بە من پەپوولەی دەوری باڵاتم گوڵم
یادەکانت نیشـتمانێکە و ئەوا تێــیدا دەژیم
بوونە ئۆخژ‌نی دەروون و چلچرا بۆ مەنزڵم
#ئەوین_ڕەحمانی
@trupkirezgari
شەهیدی دیدەیی مەخمووری شۆخێکم منی شەیدا
لە خاکی مەشهەدم نەزدیکە بڕوێ نێرگسی شەهلا
بە مەحزی ئیمتحان دەستم بنێنە باخەڵت یەک دەم
لە بندا بیبڕن ڕازیم ئەگەر نەمبوو یەدی بەیزا
بە ئوممێدی وەفای گوڵ کۆششی بولبول چ سوودی بوو
بەڵایە، ڕامی عاشق کەی دەبێ مەعشووقی بێ پەروا
بە فیکری مووشکاف ئەمشەو قیاسم کرد لەڕووی زوڵفت
بە تاریشی بە توولیشی بەقەد تاری نەبوو یەلدا
لە پەستی بۆ دەکێشن زاهیدی غافڵ چلەی خەڵوەت
بچن عاشق بە باڵا بن بچن بۆ مەرتەبەی باڵا
حەدیسی نەنگ و نامم زوو شوکور مەشهووری عالەم بوو
لە حەرفی موددەعی ناکەس نییە باکم منی ڕیسوا
لە کاری هائیل و سەعبا گورێزە چارەیی مەردوم
وەلێکین سالمی یەکدڵ لە عیشقا ماوە پابەرجا!
#سالم

Forwarded from فێرگەی زمانی کوردیی بەیان
زۆر بەداخەوە ڕۆماننوسی ناوداری کورد «مامۆستا فەتاح ئەمیری» کۆچی‌دوایی کرد
ڕوحی شاد و یاد و ناوی
هەرمان
هه‌سته ڕۆڵه‌م! هه‌سته که‌سی مامی! بلوێره‌که‌ت له توربێنێ ده‌رکێشه و وه‌ک نه‌فه‌سی عیسا له‌شی مردووم زیندوو که‌وه! ڕابه دڵم مه‌شکێنه! ئاره‌زووه‌کانم وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاوی یه‌ک به دووی یه‌کدا ده‌ته‌قن. دڵم گۆڕستانی مه‌به‌سته! چاوم کۆلی چاوه‌ڕوانییه! مێشکم هێلانه‌ی مه‌لی ئازادییه. ورده ورده به نامرادی پیر ده‌بم؛ له‌وانه‌یه ته‌واوی ویست و داخوازه‌کانم له‌گه‌ڵ خۆم به‌رمه ژێر خاک!
📖هاوارەبەرە /لاپەڕەی ٦٦
فەتاحی ئەمیری
ڕوحت شاد🥀
🆔 @fzkbeyan

کە ئاسمان گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە باڵندە ...
کە دارستان گریا،
تنۆکەکانی بوون بە گژ و گیا ...
کە چیا گریا ...
ئەسرینەکانی بوون بە قەڵبەزە ...
کە سەحرا گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە شێعر ...
کە شێعریش گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە موورووی ملوانکە
بۆ گەردنی هەموو ژنە جوانەکانی دنیا ...!
"شێرکۆ بێکەس"
@trupkirezgari
فرمێسکەکانی بوون بە باڵندە ...
کە دارستان گریا،
تنۆکەکانی بوون بە گژ و گیا ...
کە چیا گریا ...
ئەسرینەکانی بوون بە قەڵبەزە ...
کە سەحرا گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە شێعر ...
کە شێعریش گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە موورووی ملوانکە
بۆ گەردنی هەموو ژنە جوانەکانی دنیا ...!
"شێرکۆ بێکەس"
@trupkirezgari
.
ئێمە درەختی زڕ و بێبەر نین،
تا لە چوار لاوە بمانبڕنەوە.
ئێمە تووتن نین،
چەرچی و بازرگان
بمانفرۆشن و بمانکڕنەوە.
ئێمە بە هەنیەی دنیاوە تف نین،
بە سووکەدەستێک بمانسڕنەوە.
"مامۆستا پەشێو"
@trupkirezgari
ئێمە درەختی زڕ و بێبەر نین،
تا لە چوار لاوە بمانبڕنەوە.
ئێمە تووتن نین،
چەرچی و بازرگان
بمانفرۆشن و بمانکڕنەوە.
ئێمە بە هەنیەی دنیاوە تف نین،
بە سووکەدەستێک بمانسڕنەوە.
"مامۆستا پەشێو"
@trupkirezgari
#مەلا_مارف_کۆکەیی
موددەتێکە نەفسی حیز حوکمی خراوم لێدەکا
هەر بە قەهر و کینە دەڕوانێت و چاوم لێدەکا
جاربەجار دەگری و دەناڵێنێ وەکوو هەوری بەهار
گەهـ بە خەندە و پێکەنین دێت و سڵاوم لێدەکا
یەک سەعات و یەک دەقیقە دەست لە من هەڵناگرێ
ڕوو لە هەر لایێ دەکەم هەر قاوەقاوم لێدەکا
بۆ خەرابات و کلیسا و مەسجید و دەیر و کەنیشت
دەمڕفێنێ ئەم سەگە سە‌د گورگەڕاوم پێدەکا
هەرچی تەفرەی لێدەدەم، وەعد و وەعیدی پێدەدەم
ناسـرەوێ تەکلیفی قۆڕ و بن‌دڕاوم لێدەکا
گەرچی دنیا بۆ مەلاکان بۆتە یەک بەیتولخەلا
زاڵمە دەعوای گوڵ و عەتر و گوڵاوم لێدەکا
ڕۆژی شیرینم نەماوە عەهدی ترش و تاڵییە
وەک مناڵ دەگریت و داوای شەکری خاوم لێدەکا
من لەبەر عیجز و پەرێشانی کە هیچ نوتقم نییە
ئیددیعای ئەشعار و بەیت و بەند و باوم لێدەکا
هێندە گریاوم لە چاومدا نەما فرمێسکی خوێن
زاڵمە بێ ڕوحمە داوای خوێنی چاوم لێدەکا
من بە ناری دڵ دەبرژێنم کەبابی جەرگی خۆم
بۆی دەبەم ڕازی نییە داوای پڵاوم لێدەکا
هەرچی فکری لێدەکەم ڕێگەی خەلاسیم بۆ نییە
بەم چلەی زستانە داوای تاو و ساوم لێدەکا
دەچمە ماڵێ ماڵ و منداڵ دێن و دەورەم لێدەدەن
یەک تەمەننای قەند و چا یەک نان و ئاوم لێدەکا
دەچمە مزگەوتێ لەوێش شەیتانی مەلعوون حازرە
ئیددیعای ئیسلام و ئیمانی نەماوم لێدەکا
ڕوو لە بازاڕی دەکەم ئەم جارە ئەربابی تەڵەب
هەر کەسێ تووشم دەبێ داوای دراوم لێدەکا
دەچمە سەر چۆم و خەیابان یەک نەفەس ئاسوودە بم
شارەبانی حازرە و داوای کڵاوم لێدەکا
سەیری خۆشتر، من کە «مەعڕووف»م لە نێو ئەم شارەدا
تازە ئیحسائییە داوای ئیسم و ناوم لێدەکا
دەردی بەدتر لەم هەموو دەردانە تیغی پیرییە
جەرگی لەت‌لەت کردووم داوای هەناوم لێدەکا
حەزرەتی قابیز بە حوکمی پادشاهی لایەمووت
ئیددیعای تەکمیلی عومری ناتەواوم لێدەکا
یەک لە ئەشخاسی ئەدیب و دۆستانی موحتەڕەم
ئیددیعای یەک گەوهەری کون ناکراوم لێدەکا
چوومە لای غەوواسی بەحری فکر و بۆی هێنامەدەر
گەوهەری ناسوفتە داوای باج و خاوم لێدەکا

خۆشەویستەکەم،
ڕاسته، حەز دەکەم،
ساڵانی تەمەن،
چرکە بە چرکە هەر لە تەکت بم
لەجیاتی کۆرپەی خوێن‌شیرین وەک خۆت
من پەنجەمژی سەر مەچەکت بم.
ڕاستە، حەز دەکەم،
لە نزیک چاوت،
دڵی هەڵبەستم لە خورپەدا بێ.
هەر دیاری و نامە بگۆڕینەوە،
وەکوو لە ژینمان هیچ ڕووی نەدابێ.
ڕاستە، حەز دەکەم،
پەپوولەی نیگام هەموو ڕۆژ بفڕێ،
تا لە هەلێکا،
درزی پەنجەرە یا دەرگە ببڕێ.
ماچێک لە نیگای چاوت بسێنێ،
تینوێتیی گەرووی دڵم بشکێنێ.
بەڵام، گیانەکەم،
تاکە یادگارم،
ناچارم، ناچار کە تۆ لە یاد کەم.
لەژێر دارکاریی ویژدانی هارم
بحەسێمەوە و زوو خۆم ئازاد کەم.
ناچارم دەبێ گۆڕێک هەڵکەنم
بۆ هەر یادگارێک، بۆنی تۆی لێ بێ.
دەبێ گوێم کەڕ کەم،
زمانم لاڵ کەم،
لەلای هەر کەسێک،
باسی تۆی پێ بێ...
دەبێ هەر ئەمڕۆ
وێنەی دووقۆڵی و نامەی بەدەرزن
لە گەرووی گڕدا ببنە خۆڵەمێش،
هەرچەند لە ناخی دڵمدا بەرزن.
دەبێ، هەر ئەمڕۆ،
بمرێ لە یادم دڵکێشترین چاو،
بمرێ لە یادم
ناسکترین دەنگ،
شیرین‌ترین ناو.
دەبێ هەر ئەمڕۆ،
بڕووخێ لە یاد پەیکەری باڵا
سڕ بێت لەسەر زار،
ئاگرینترین وشەی سکاڵا.
ئەو سنگە نەرمەی، کاڵ و گۆشتن بوو
بەهەشتی مەلی ئارەزووی من بوو،
ئەمڕۆ تاوانە، نە زۆر نە کەم،
وەک گەنجینەی خۆم پەنجەی بۆ ببەم
چونکە بێگانەم،
تۆ بەهەڵە چووی،
هی پیاوەکەتە و کۆرپەی تازەبووی...
ئەو قژە ڕەشەی،
کە پاروپێرار،
بۆنی سەرمەستی دەکردم جارجار،
ببوو بە داڵدەی چاوی شەرماویم،
ڕەنگی پەڕیوم، لێوانی بە بار.
ئەمڕۆ دەبێ دڵ ئەویش لە بیر کا،
تا تەنیا کۆرپەت دەستی لێ گیر کا...
#پەشێو
@trupkirezgari
ڕاسته، حەز دەکەم،
ساڵانی تەمەن،
چرکە بە چرکە هەر لە تەکت بم
لەجیاتی کۆرپەی خوێن‌شیرین وەک خۆت
من پەنجەمژی سەر مەچەکت بم.
ڕاستە، حەز دەکەم،
لە نزیک چاوت،
دڵی هەڵبەستم لە خورپەدا بێ.
هەر دیاری و نامە بگۆڕینەوە،
وەکوو لە ژینمان هیچ ڕووی نەدابێ.
ڕاستە، حەز دەکەم،
پەپوولەی نیگام هەموو ڕۆژ بفڕێ،
تا لە هەلێکا،
درزی پەنجەرە یا دەرگە ببڕێ.
ماچێک لە نیگای چاوت بسێنێ،
تینوێتیی گەرووی دڵم بشکێنێ.
بەڵام، گیانەکەم،
تاکە یادگارم،
ناچارم، ناچار کە تۆ لە یاد کەم.
لەژێر دارکاریی ویژدانی هارم
بحەسێمەوە و زوو خۆم ئازاد کەم.
ناچارم دەبێ گۆڕێک هەڵکەنم
بۆ هەر یادگارێک، بۆنی تۆی لێ بێ.
دەبێ گوێم کەڕ کەم،
زمانم لاڵ کەم،
لەلای هەر کەسێک،
باسی تۆی پێ بێ...
دەبێ هەر ئەمڕۆ
وێنەی دووقۆڵی و نامەی بەدەرزن
لە گەرووی گڕدا ببنە خۆڵەمێش،
هەرچەند لە ناخی دڵمدا بەرزن.
دەبێ، هەر ئەمڕۆ،
بمرێ لە یادم دڵکێشترین چاو،
بمرێ لە یادم
ناسکترین دەنگ،
شیرین‌ترین ناو.
دەبێ هەر ئەمڕۆ،
بڕووخێ لە یاد پەیکەری باڵا
سڕ بێت لەسەر زار،
ئاگرینترین وشەی سکاڵا.
ئەو سنگە نەرمەی، کاڵ و گۆشتن بوو
بەهەشتی مەلی ئارەزووی من بوو،
ئەمڕۆ تاوانە، نە زۆر نە کەم،
وەک گەنجینەی خۆم پەنجەی بۆ ببەم
چونکە بێگانەم،
تۆ بەهەڵە چووی،
هی پیاوەکەتە و کۆرپەی تازەبووی...
ئەو قژە ڕەشەی،
کە پاروپێرار،
بۆنی سەرمەستی دەکردم جارجار،
ببوو بە داڵدەی چاوی شەرماویم،
ڕەنگی پەڕیوم، لێوانی بە بار.
ئەمڕۆ دەبێ دڵ ئەویش لە بیر کا،
تا تەنیا کۆرپەت دەستی لێ گیر کا...
#پەشێو
@trupkirezgari
به حاڵی كورد
فه‌له‌ك حه‌یران ده‌بینم
ژیانی كورد
وه‌كوو زیندان ده‌بینم
هه‌موو دنیا
خه‌ریكی كه‌یفی خۆیان
به‌ڵام كورد بی كه‌س و وه‌یلان ده‌بینم
هه‌تاومان تا به‌كه‌ی خامووش و سه‌رده
هه‌تا كه‌ی ئه‌م گه‌له
ناڵان ده‌بینم
مناڵانی جیهان سه‌رگه‌رمی كایه ن
مناڵی كورد
هیلاكی نان ده‌بینم
له سه‌ر گۆڕی شه‌هیدی خاك و گه‌ل دا
كچه كوردێك له سه‌ر
جێ‌ژوان ده بینم
له خوێنی سووری لاوی نیشتیمانم
سه‌راسه‌ر كورده‌واری جوان ده‌بینم
وه‌كوو زه‌رده گه‌ڵایێك وا له سه‌ر ئاو
گه‌لی كورد وێڵ و سه‌رگه‌ردان ده‌بینم
ئیتر ناگاته گوێم ئاهه‌نگی شادی
بۆ هه‌ر لایێك ده‌ڕۆم گریان ده‌بینم
دڵم ته‌نگ و سه‌رم شێت و له‌شم سه‌رد
كه ده‌ردی كورد به بێ ده‌رمان ده‌بینم
به‌سه‌رهاتی
گه‌لی كوردان له مێژو
چیرۆكی ئاگر و خه‌رمان ده‌بینم
به حاڵی كورد و خاكی كورده‌واری
دڵی هیوا وه‌ها بریان ده‌بینم
"مامۆستا قانع"
@trupkirezgari
فه‌له‌ك حه‌یران ده‌بینم
ژیانی كورد
وه‌كوو زیندان ده‌بینم
هه‌موو دنیا
خه‌ریكی كه‌یفی خۆیان
به‌ڵام كورد بی كه‌س و وه‌یلان ده‌بینم
هه‌تاومان تا به‌كه‌ی خامووش و سه‌رده
هه‌تا كه‌ی ئه‌م گه‌له
ناڵان ده‌بینم
مناڵانی جیهان سه‌رگه‌رمی كایه ن
مناڵی كورد
هیلاكی نان ده‌بینم
له سه‌ر گۆڕی شه‌هیدی خاك و گه‌ل دا
كچه كوردێك له سه‌ر
جێ‌ژوان ده بینم
له خوێنی سووری لاوی نیشتیمانم
سه‌راسه‌ر كورده‌واری جوان ده‌بینم
وه‌كوو زه‌رده گه‌ڵایێك وا له سه‌ر ئاو
گه‌لی كورد وێڵ و سه‌رگه‌ردان ده‌بینم
ئیتر ناگاته گوێم ئاهه‌نگی شادی
بۆ هه‌ر لایێك ده‌ڕۆم گریان ده‌بینم
دڵم ته‌نگ و سه‌رم شێت و له‌شم سه‌رد
كه ده‌ردی كورد به بێ ده‌رمان ده‌بینم
به‌سه‌رهاتی
گه‌لی كوردان له مێژو
چیرۆكی ئاگر و خه‌رمان ده‌بینم
به حاڵی كورد و خاكی كورده‌واری
دڵی هیوا وه‌ها بریان ده‌بینم
"مامۆستا قانع"
@trupkirezgari
#به‌سه‌رهاتى_ماچى_خودايى
🔹ئه‌حلام مه‌نسوور:
"ڕۆژێكیان به ته‌نها له ده‌زگاى ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى بووم، ئه‌و ڕۆژه فه‌رمانبه‌ران نه‌هاتبوون، مامۆستا هێمن له پڕ به مه‌ستییه‌كى زۆره‌وه هات بۆ ژووره‌كه‌م و پێى وتم: ئه‌م شه‌و تا به‌یانى نه‌خه‌وتووم، هه‌ر بیرم له تۆ كردۆته‌وه! گوتى: نه‌ڵێى پیرى! منیش گوتم: ناتوانم پێت بڵێم پیر، بەڵام ناتوانم عه‌شقى تۆ بم، چونكه تۆ هاوڕێمى و زۆریش ئازیزى له لام، ئه‌و كه‌سه‌ى عاشقیشى ده‌بم له تۆ ئازیزتر نییه. مامۆستا هێمن گوتى: ئه‌حلام گیان ماچێكم بدەرێ، منیش گوتم به سه‌ر چاو! ئه‌و گوتى:"نه‌ک ماچى سینه‌مایى، به‌ڵكوو ماچى خودایى" و ماچى كردم.
ئه‌م ماچه‌م هه‌ر بیر ماوه‌و؛ ئه‌مه‌م به كه‌س نه‌گوتووه، ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره بووە کەوا باسى ده‌كه‌م."
هه‌روه‌ک ئه‌و گێڕایەوە، مامۆستا هێمن بۆ به‌یانییه‌كه‌ى دیار نامێنێ، دواى دوو رۆژ كه دێته‌وه، ئەحلام لای وایە دیسان هاتووە بۆ ماچ؛ بەڵام به ئه‌حلام ده‌ڵێت: "وه‌ره ماچم ناوێ و ئه‌م قه‌سیده‌یه‌م بۆت نووسیوه". ئه‌حلام شیعره‌كه‌ى لێوه‌رده‌گرێت، كه مامۆستا هێمن به ده‌ستوخه‌تى خۆى بۆى نووسیوه و گوتى: "له كۆتایى ئه‌م قه‌سیده‌یه‌دا كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دێڕێک هه‌ڵگیراوه و بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌و دێڕه ناوى منى تێدایه".
ئه‌و كه هه‌واڵى مه‌رگى ئه‌و پیاوه‌ى "ماچى خودایى" لێكردووه، ده‌بیسێت، هه‌ست به بێ كه‌سى ده‌كات، تاكوو ئێستاش له دووریی هێمن ئه‌و هه‌سته‌ى هه‌یه و ده‌ڵێت: "هه‌زار برا و خوشكم هه‌بێت، هه‌موو میللـەت منیان خۆش بوێت، بێ هێمن، هه‌ست به بێكه‌سى ده‌كه‌م، ئه‌و كه‌سێكى به‌هێز و پاڵه‌وان بوو، كه‌سایه‌تییه‌كى زۆر به‌رزى هه‌بوو، ڕه‌وشت به‌رز و قسەخۆش بوو، درۆى نه‌ده‌كرد و فیتنه‌ى نه‌ده‌نایه‌وه".
به بڕواى ئه‌حلام مه‌نسوور ئه‌دیب و گه‌وره نووسه‌ران كه موڵكى نه‌ته‌وه‌كه‌یانن، به جه‌سته و یاده‌وه‌ریش ده‌مرن و كه‌سیش گوێیان پێ نادات، ته‌نانه‌ت ناویشیان ده‌ڕوات. مه‌گه‌ر ته‌نیا یادى كۆچى دوایییان بۆ بكه‌ن. ئه‌و ده‌یگوت: "كاتێک له ژیانن ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، كه مردیشن یادیان ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه مام هه‌ژار ڕاست ده‌كات، كه گوتوویه‌تى "ئێمه زیندووكوژى مردوو په‌رستین."
ئاماژه‌ى دا به‌وه‌ى ئه‌و له دواى مردنی نایه‌وێت كه‌س كۆڕى بۆ بگرێت و گوتى: "دوو كوڕم ڕاسپاردوون بۆ ئه‌وه‌ى دواى مردنم كۆڕم بۆ نه‌گێڕن، كه‌سانێک كه ئێستا سه‌ردانم نه‌كه‌ن، حه‌زناكه‌م له دواى مردنیشم بێن كۆڕ و قسه‌م بۆ بكه‌ن".
ئه‌حلام ده‌یگوت: "میللـە‌تى خۆم خۆش ده‌وێت و ده‌یپه‌رستم، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ش نیم كه‌سێک پاداشتم بداته‌وه، هه‌ندێ كه‌س كه ده‌ڵێن ئه‌م وتاره‌ت جوان بوو و ئه‌و نووسینه‌ت باش بوو و ده‌ست خۆشیم لێده‌كه‌ن، به‌خه‌یاڵمدا نایه‌ت و حه‌زى لێناكه‌م، من له‌ززه‌ت له‌وه ده‌بینم كه به ڕاستگۆیی ده‌نووسم".
@trupkirezgari
" #ماچی_خودایی"
وه‌ره یارم، وه‌ره ئه‌ی تازه‌یارم!
وه‌ره ئه‌ستێره‌که‌ی شه‌وگاری تارم!
وه‌ره ئه‌ی شاپه‌ڕی باڵی خه‌یاڵم!
وه‌ره ئه‌ی شه‌وچرای ڕووناکی ماڵم!
وه‌ره خاسه‌که‌وی ڕام و که‌ویی من!
وه‌ره ئیلهامه‌که‌ی نیوه‌شه‌وی من!
وه‌ره ئۆخژ‌نی سینه‌ی پڕ گڕی من!
وه‌ره پیرۆزه‌که‌ی به‌رزه‌فڕی من!
وه‌ره ئاونگی سه‌ر په‌لکی گوڵی سوور!
وه‌ره ئاورینگی گه‌رم و مه‌شخه‌ڵی نوور!
وه‌ره ئه‌ی ڕێژنه‌بارانی به‌هاری!
وه‌ره شێعری ته‌ڕی پڕ ورده‌کاری!
وه‌ره ئه‌ی نه‌ونه‌مامی باغی ژینم!
وه‌ره ئه‌ی شاگوڵی مێرگی ئه‌وینم!
وه‌ره کاروانکوژه‌ی کاتی به‌یانیم!
وه‌ره بیره‌وه‌ری و ئاواتی جوانیم!
وه‌ره ئه‌ی بوت هه‌تاکوو بتپه‌رستم!
وه‌ره مه‌مکۆڵه‌که‌ت بگرم لە مستم!
وه‌ره ئه‌ی "خه‌ج"، وه‌ره ئه‌ی "خاتووزین"م!
وه‌ره با به‌ژن وباڵا‌که‌ت ببینم!
وه‌ره با دامرکێ ئاوات و تاسه‌م!
وه‌ره با بسکه‌که‌ت لادا هه‌ناسه‌م!
وه‌ره به هه‌ڵمژم ئه‌و لێوه گه‌رمه!
وه‌ره با هه‌ڵگوشم ئه‌و ڕانه نه‌رمه!
وه‌ره جوانێ، وه‌ره نازت بکێشم!
وه‌ره وه‌ک ده‌سته‌گوڵ داتنێم له پێشم!
وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە!
وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە!
وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم!
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم!
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی!
وەرە کورد بە و مەکە پەیمانشکێنی!
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ!
وەرە با هەست بکەم گەرمیی لەشی تۆ!
وەرە ماچم دەیە، ماچی خودایی!
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی!
١٢/١/١٩٧٦
#هێمن

ماهی من"
تا له من ئه‌و زوڵفه ڕێی بۆسه و که‌ناری گرتووه
ناو ده‌مم بێ شوبهه تامی زه‌هری ماری گرتووه
خۆش له‌سه‌ر سینه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه دوو گۆی سه‌ر به مۆر
مات و حه‌یرانم که عه‌رعه‌رە که‌ی هه‌ناری گرتووه!
ئه‌ژده‌های زوڵفی له ده‌وری گه‌نجی حوسنی حارێسه
حه‌ڵقه حه‌ڵقه، چین به چین، سه‌ر تا به خواری گرتووه
ماهی من ته‌نها مه‌هێکه سه‌د نوجوومی مه‌حو کرد
یاری من ته‌نها گوڵێکه سه‌د هه‌زاری گرتووه
دامه‌نی پاکی مه‌داری دایره‌ی خامه‌ک نییه
خوێنی مه‌قتولانه وا دامێنی یاری گرتووه
گه‌رد و بادی هیجری تۆ وا عاله‌می لێ کردمه تۆز
نه‌ک دوو چاوم، به‌ڵکه حه‌تتا دڵ غوباری گرتووه
شه‌ربه‌تی عوننابی لێوی شه‌که‌ر و بادامی چاو،
سه‌روی قه‌دت ڕاسته ئه‌نواعی سیماری گرتووه
له‌علی شه‌که‌رباری تۆ تێراوه، شه‌که‌ر باریه
لێوی میحنه‌ت‌باری من بێ ئاوه، باری گرتووه
پڕجه‌فایه، بێ وه‌فایه، زوود جه‌نگه، دێر سوڵح
سە‌د درێخ و حه‌یفه تە‌بعی ڕۆژگاری گرتووه
یادی (کانی دمدم) و سه‌رچاوه‌که‌ی (مێگوڕ) ده‌کا
(به‌کره‌جۆ)ی چاوم که شێوه‌ی (سه‌رچنار)ی گرتووه
بێ مه‌حابا ئاو ده‌ڕێژێ گه‌ھ به فه‌ور و گه‌ھ به ده‌ور
چاوی من مودەتێکه شێوه‌ی ئابشاری گرتووه
شه‌معی به‌زمی من که‌وا سوتاوه، زه‌رد و ئه‌شک ڕێژ
قه‌ت نییه فه‌ردێک نه‌ڵێ ڕه‌نگی مه‌زاری گرتووه
مودده‌عی زه‌جرم ده‌کات و، پێم ده‌ڵێ: سەبرت ببێ
که‌ر به له‌عنه‌ت بێ که که‌ی عاشق قه‌راری گرتووه!
(نالی) وا دائیم که مه‌شغوڵی فوغان و ناڵه‌یه
باعیسی هیجرانی یاره دڵ شه‌راری گرتووه
#نالی

شمشاڵه ئەمه، یا قەده یا سەروی ڕەوانه؟
یا عەرعەره یا نەخلی مورادی دڵ و جانه
داخۆ ئەمه ئەگریجەیه پەخشاوه به سەردا
یا سـونبوله کـردوویه سەبا زولفی به شانه
ئاهووی خوتەنه، جیلوە دەکاتن له خـەتادا
یا چاوی ڕەشی فیتنەگەری سورمەکەشانه
دڵ هــایمـه دائـیم که ئـەمه قـەتـرەیه ئاخـۆ
یا جوزئێکی بێ جوزئە موسەمما به دەهانه
ئەم مەیسفەتی خوونخۆره وا نازک و سووره
یاقـووتی لـەبـه، یـا گـوڵـه، یـا قـووتـی ڕەوانه
ناڵاندم و فـەرمـووی که ئـەم ئاوازی حـەزیـنه
یا "مەحوی" یه یا بولبولەکەی فەسڵی خەزان
#مەحوی

چرا
1
پۆلێک پەپوولە بەسەر کراسە گوڵگوڵییەکەی دایکمدا نیشتنەوە
پێیان وابوو باخچەیە!
2
هەمیشە پۆلێک چۆلەکە بە شوێن دایکمەوەن
پێیان وایە گوڵەگەنمە
3
دایکم,
بەر لەوەی تێر بخوات، دەستی لە قاپەکە دەکێشایەوە؛
ئەمەش بەشی چۆلەکەکان.
دەستی بۆ ئاسمان هەڵدەبڕی و دەیگوت:
خودایە کولێرەبەڕۆنی شەڕڤانەکانیش لەسەر تۆ
4
دایکم،
کراسێکی بۆ خۆی دەکڕی و کراسێکیش بۆ بێوەژنێک و دەیگوت:
خودایە جل و بەرگی پێشمەرگەکانیش لەسەر تۆ
5
دایکم،
چرایەکی بۆ ماڵەکەمان دەکڕی و چرایەک بۆ ماڵی دراوسێکەمان
پاشان دەیگوت:
خودایە بۆ ئەشکەوتە تاریکەکانی گەریلاش، چرایەک لەسەر تۆ.
قوباد جەلیزادە
@Ghobad_jalizadeh

من کــه ســووتاوی فیــراقم، ئیـتر ئاوم بۆ چییە؟
خەزنەداری گەنجی عیشقی تۆم، دراوم بۆ چییە؟
کـــەم بــە شمشێری برۆ قەســدی دڵـی زارم بکـە
من شــەهـیدم، تیخــی تیـژی تازەساوم بۆ چییه؟
مـن بـە بــەدنـاوی لــە دنیــادا بەناوبانگــم بــەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بـێ، بانگ و نـاوم بۆ چییە؟
وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ زنجیر و داوم بۆ چییە؟
ئـەم جیهـانە چـۆڵ و هــۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانـی خــۆم دەوێ دنیــای گــڵاوم بۆ چییه؟
مــن لــە تەنیــایــی گـەلــێ تەنیــاترم لـەم شارەدا
ماڵی خــەم هــەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆ چییە؟
بۆ فـەرامۆشـی بەرەو مـەیخـانە ڕاکێشم مەکـەن
مەست و کەیلی‌ساغەری‌عەشقم‌شەراوم بۆ چییە؟
من کـە پەیمـانم لەگـەڵ ڕۆحـی هـەتاوا بەستـووە
ناز و خـەمزەی وردە تیشکـی ناوبەناوم بۆ چییە؟
من موریدی حـەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چییە؟
#جەلال_مەلەکشا

Forwarded from HAWAR_STUDIO
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شا لینگێ بابم😂😂😂😂
🎤🎬پشت مایکێکی تایبەت و خۆش له دوبلاژی ئەنیمەیشنی (بەرەو پێش)😍
بۆ دیتنی تەواوی ئەم بەرهەمە سەردانی سایتی www.hawarco.ir بکه
🌹👇🌹👇🌹
@hawar_studio
🎤🎬پشت مایکێکی تایبەت و خۆش له دوبلاژی ئەنیمەیشنی (بەرەو پێش)😍
بۆ دیتنی تەواوی ئەم بەرهەمە سەردانی سایتی www.hawarco.ir بکه
🌹👇🌹👇🌹
@hawar_studio
ئارۆ وێنەی وێم، دیم خەزانێ زار
بەند بی بە زامەت، جەور و جەفای خار
ئەو جە دەردی وێش بێ مدارا بی
خار چەنگی زامەت لێش ویارا بی
بە زارزارەوە هەر وێش مەشانا
جە زامەتی خار دووریش مەنمانا
خار شەرمش نەکەرد جە ڕەنگی زەردش
تا بە جەفا و جەور سە‌د پارە کەردش
فەرزەن جە هەرکۆ دەردەدارێ بۆ
زەدەی زامی سەخت نێشی خارێ بۆ
ئەویچ چوون جەستەی من دەردەدار بۆ
یا بەی تەور زەدەی زامەتی خار بۆ
🔸بێسارانی
@trupkirezgari
بەند بی بە زامەت، جەور و جەفای خار
ئەو جە دەردی وێش بێ مدارا بی
خار چەنگی زامەت لێش ویارا بی
بە زارزارەوە هەر وێش مەشانا
جە زامەتی خار دووریش مەنمانا
خار شەرمش نەکەرد جە ڕەنگی زەردش
تا بە جەفا و جەور سە‌د پارە کەردش
فەرزەن جە هەرکۆ دەردەدارێ بۆ
زەدەی زامی سەخت نێشی خارێ بۆ
ئەویچ چوون جەستەی من دەردەدار بۆ
یا بەی تەور زەدەی زامەتی خار بۆ
🔸بێسارانی
@trupkirezgari
شەوی یەڵدا و شەوچلە؛ مێژوو و بنەچەکەی لە فەرهەنگی کوردی‌دا
Soran Hamarash
⭕️ خۆ ناسین
بنەچەی شەوی یەلدا و پێوەندی بە کوردەوە
ئایا یەلدا یان شەوی چلە پێوەندی بە کوردەوە هەیە؟
لەزاری مێژوو نووسی مەزنی گەلەکەمانەوە
بەڕێز سۆران حەمە ڕەش
https://www.tgoop.com/zagrosDaily