Telegram Web
Mazhari Xalqi - Beri Beyan - HD _ مەزھەری خالقی - بەری بەیان
<unknown>
🎼

 
بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ:
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ!
دەنگی بانگ هەڵسا لە مزگەوتی دێ
باڵدار هێلانەی خەو بە جێ دێڵێ
قاسپە قاسپی کەو ئاشکرا ئەڵێ:
کاتی فرمان هات، کورد نابێ بنوێ.
بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ:
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ!
هەڵسە ئەی لاوی نیشتمانیی کورد!
سەردەمی هەڵسان هەرکەسێ نووست، مرد!
پێویستی پیرۆز؛ بەڵام سەخت و ورد
چاوەڕوانتە، هەڵسە دەستوبرد!
بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ:
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ!
بۆ بەختیاری و سەربەخۆیی گەل،
لەگەڵ هاوڕێتا پەل بدەرە پەل!
کەی دەرچوو تیشکی هەتاو لە دەم کەل،
وریا بی، زۆر چاک بە کاربێنی هەل
بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ،
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ!


🔸گۆران
@trupkirezgari
❤‍🔥6👍32
هەیبەتی شەڕەنگێزی ئەم ئێوارە وەچاوەکانت دەچێ
کاتێ کە تووڕەی و من دەسەڵاتی خۆشویستنتم نییە!

شەیدا مەحموودی

@hanasyaven
🔥5👏32👍2
خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم

ھەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من

🔸بێخود

@trupkirezgari
16👍2
جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر
ئەی پەیکی موستەعید لە هەموو ڕاهی پڕخەتەر

ئەی میروەحەی جەماڵی مەهاسای دڵبەران
وەی شانەزەن بە کاکۆڵی تورکانی سیمبەر

جاڕووکەشی مەنازیلی جانان لە خەڵوەتا
فەڕڕاشی فەڕشی سەبزە، بەهاران، لە دەشتودەر

ماڵش دەدەی بە دەم لە دەمی خابی سوبحدەم
هەم زولفی قیرگوونەو هەم چیهرەیی قەمەر

باری لە سروەکەت بە شنەی ئەنگەبینی گەز
کردوویە جونبوشت بە هەماغووشی نەیشەکەر

وەختی تەوافی عاریزی دڵبەر شنۆیی تۆ
لەغزش دەخا بە توڕڕە لە سەر تا بە پێی کەمەر

کەی دێتە خەندە غونچەدەمێ بێ وەزیدەنت
گەر تۆ نەبی درەختی چەمەن ناگرێ سەمەر

ئەحیاکونی جەمیعی نەباتاتی عالەمی
ڕەعنا کشا لە تەربیەتت قامەتی شەجەر

ئابی حەیاتە ئاتەشی ئەفسوردەیی دەمت
تەحریکی تۆیە گڕ لە تەنوورا کە دێتە دەر

میحنەت ئەوەندە زۆرە، هێندە دڵم تەنگ بووە
دوودی هەناسەیی سەحەرم هەوری گرتە بەر

شەهرێکە پڕ لە زوڵم و مەکانێکە پڕ لە شین
جایێکە پڕ لە شۆر و وڵاتێکە پڕ لە شەڕ

سەربانی پڕ لە کەژدوم و دیواری پڕ لە مار
گەودالی پڕ لە ڕەهزەن و سەحرایی پڕخەتەر

توو خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی دەخیلی بم
بەم نەوعە قەد نەکا بە سولەیمانییا گوزەر

«سالم» ـسیفەت لە بێکەسیا با نەبێ هیلاک
من کردم، ئەو نەکا لە غەما خوێنی خۆی هەدەر


🔸سالم


@trupkirezgari
10❤‍🔥3🔥3
هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ
قەسەم بە شەربەتی دیداری پاکەت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ


🔸نالی
❤‍🔥125👌5👏4
بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەزلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا

هەر کەسێ ئیزهاری دانایی بکات و مەقسەدی
خود پەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا

خەرقە پۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری زاتی ئەمن؟
بێتە نێو جیلوەی بە زوشتیی خۆی بە عوریانیی دەکا

زابیتەی تەبعم سەوارە، ئیدعای شاهیی هەیە
موحتەشەم دیوانە، داوای تەختی خاقانی دەکا [١]

شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەریی
شاهی خوسرەو ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا

نووکی خامەی من کە بێتە مەعنی ئارایی کەماڵ
خەت بە خەت ئیزهاری نەقشی سوڕەتی مانی دەکا

ئیستیتاعە و قووەتی تەبعم بە کوردی و فارسی
عارەبت، ئیزهاری چالاکی یو چەسپانی دەکا

خاترێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زولفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا

هودهودی دڵ حەبسی بەڵقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامەن گیری شاهی ئاسەفی سانی دەکا

ئەو کەسەی تەحدیسی نێعمەت بێ موراد و مەتڵەبی
میسلی نالی ئیمتیسالی ئەمری یەزدانی دەکا [٢]

🔸نالـــــی


[١] موحتەشیم دیوان: دیوەخانی قەرەباڵغ؛ ئاماژە بە شاعیرێکی فارسیشە بە نێوی موحتەشیم
[٢] تەحدیسی نێعمەت: باس کردنی ناز و نێعمەت. ئیمتیسال: گوێ ڕایەڵی


@trupkirezgari
11👍6❤‍🔥2
من و بادی سەحەر یاران! عەجایب بێ قەرارێکین

بە سەرگەردانییا هەر دوو دەڵێی مەشغووڵی کارێکین

لە سایەی دەوڵەتی حاجیب، مەکان و ئاشنام دەسکەوت

لە کۆی جانانەدا دایم لەگەڵ سەگ یاری غارێکین

لە هەمدەردت مەکە وەحشەت، وەرە بولبول ڕەفێقت هات

بناڵین با بەجووت هەر یەک، ڕەهەندەی گوڵعوزارێکین

سەدای گریانی خۆم و دەنگی ناڵەی دڵ لەدەس هیجران

وەها دێ موتتەسیل شەو، هەر دەڵێی زەنگی زەوارێکین

تەنی زار و ڕوخی زەردم، لە حورمەتدا خەس و پووشن

لە مەددی مەوجی بەحری لوتفی یارا بەرکەنارێکین

لەگەڵ زاهید بە تەقدیری فەلەک هەرگیز جودا نابم

لە قوربی غەیرە ڕەغبەتدا بەمیسلی سیر و مارێکین

ستادەم خۆم و جان و دڵ بە سالم وەختێ ڕابووری

لەڕێگەت نەقد دەر کەف بۆ نیسارت ئینتزارێکین

🔸سالم

@trupkirezgari
18👏3
ئەو گوڵەی ئاواتی گەل بوو، پێم بڵێ‌ بۆچی ونە
چاو لە تاوی خوێن دەڕێژێ‌، دڵ لە تاوی كونكونە
خۆی نەماوە، شیعرەكانی تیری جەرگی دوژمنە
گەر هەبێ‌ شاعیر لەناو كوردا، بەڕاستی "هێمنە"
خۆشەویستی ئەو هەمیشە وا لەناو هەستی منە

🔸مامۆستا هێمن


@trupkirezgari
25👏7
دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا
لە شانە خۆفناکم دەفعەیێ لەم بەندە دڵ بەردا

لە دونیادا دڵم گەر تەرکی توڕڕەی تۆ نەکا سەھلە
بروون نایێ لە شۆر و زەمزەمەی غەوغایی مەحشەردا

بەسەر سەرتا بپێکێ چەتری تاووسی ئەگەر توڕڕەت
دەکا بیروون لە فەرقی پادشەھ زینەت لە ئەفسەردا

گڕی بەست دڵ لە سینەمدا لە حەسرەت سەردی میھری تۆ
هەتا کەی ئاگری پڕ گڕ دەسووتێنی لە مەجمەردا

تەحەممول کە زەمانی کوشتنی من سورعەتی ناوێ
لە دڵمایە بگێڕم خۆم بەدەوری دەست و خەنجەردا

نە فەرھاد کەوتە شۆری من نە شیرین گەییە ڕوتبەی تۆ
لە دڵ من نەقشی تۆم ھەڵکەند و ئەو کێشای بەڕووی بەردا...

🔸سالم

@trupkirezgari
11
ئارەزوومە هیچ نەبێ جارێکی‌ تر ماچ کەم زاری «تۆ»...!

#هێمن
❤‍🔥94👍3
شار باغە وەحشێک بوو
پڕ لە پەنجەی ڕۆشەنبیری
پڕ لە ئێسکی فریشتەی ئەخلاق و
پڕ لە جنجڕوکی تابلۆی نینۆککاری
لە کێوی کوڵمەی پڕ لە ژێلی نیگای دڵبەر کە وەسەر کەوتی
پێچێک سەرتر لە عەنکاوە
دوو شێر
لە چادرێکدا
لەسەر ئیمپڕاتووری بێشەڕەفی شەڕیانە
ئەو شێعرە
لە دووکەڵی قەلیانێک دەچێ
کە لە سییەی شەکەتی دێمۆکڕاسی دێتە دەرێ
ماچێک لە لێوی موجەسسەمەی دین و
ماچێکیش
لە لێوی تەڕی پەیکەری مێژوو
ئەوڕۆ
شەممەیە
قوتابخانەکان کراونەوە و
بێچۆ مرۆڤ
خەریکن
وانەی وەحشی بوون دەخوێنن


تروسکه هۆنیا

@trupkirezgari
8
خۆشەویستم!
زۆر لەمێژە تاسەی دووریت
وەک دڵۆپێ فرمێسک
لەناو گلێنەی چاوما قەتیس ماوە
هەوری ئازار
بەسەر کێڵگەی تینووی دڵما
پرچی ڕەشی خەم و زووخاوی هەڵاوە...

🔸جەلال_مەلەکشا

@trupkirezgari
13💔4❤‍🔥3👍2
حەبیبا دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ
لەبەر دووریت لە ڕووح بێزارە بێ تۆ

فەرامۆشی نییە بەو خەڵکە ئێستێ
لەلای نەخشێکی ڕووی دیوارە بێ تۆ

هەموو دەم وا لە گۆشەی بێکەسیدا
بە شین و زاری و هاوارە بێ تۆ

شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
کە ڕۆژی تالعیشی تارە بێ تۆ

کە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ

خەمی خۆی بەس بوو «سافی» وا ئەمێستێ
دڵی غەمباریشی سەربارە بێ تۆ

🔸سافی_هیرانی


@trupkirezgari
12
هەنگاونان لە تاریکی

هەر پارشێو دەستی بە کارکردن دەکرد.  هەویر شێلان و نان کردن، مانگا دۆشین و تاقەتکردنی ماڵات، گەوڕماڵین و شیاکەڕشتن، نان و چای سازکردن بۆ دەشتەوان، گسکدان هەر له دیواخان هەتا دەرماڵان، مەشکەژەندن و تەپاڵەپێژان، ئاویەدان و سپی کردنەوەی ماڵ و... وێنەی شمقار لە هاتوچوودا بوو. تازە پاش هەموو ئەمانە دەچووە یارمەتی پیاوان. شەغرەی دەخست، گێرەی دەکرد...

هەموو جارێ ماڵە ئەعیانی ناوچە بە خانمیان دەگوت خۆزگەم به خۆت بۆ کڵفەتت.
ئەو کچە کڵفەتە جگە لەمانە زۆریش دەستڕەنگین بوو. لە چەندین جۆر چێشت‌‌لێنان و مەشکە خۆشکردن و کڵاو و گۆرەوی‌چنین و زۆر کاری دیکە.
بەڵام شتێ کە جێی سەرسووڕمان بوو، دڵسۆزی لەڕادەبەدەر و یەکڵایەنانە بوو بۆ ئەو بنەماڵە. کاتێ لەگەڵ چەرچی و قەرەچی و وردەواڵە فرۆشی نێودێ دەکەوتە چەقە کردن هەتا شتێک بە دوو قران هەرزانتر بۆ ماڵی ئاغا بکڕێ، ژنانی ناودێ به گاڵتە لێیان دەپرسی ئەرێ تۆ و خانم بن‌ئامۆزان؟

ڕۆژێک ئەو بنەماڵە چوون بۆ سەیران. لە پڕ تووشیان بوو بە تووشی گایێکی شێتەوە. هاکا گاشێتی چاوسوور خانمی داپڵۆساند، کەچی کچە، پەیتاپەیتا خۆڵی دەپژاندە نێوچاوانی گاشێت. چەند پیاوێک هاتنە یارمەتیان. هاواری کرد کامتان بەهێزترن، کلکی ڕاگیر بکات و یەکێکی تر بە تێڵا بدا لە نێو شاخانی هەتا ئەوانی دیکە بە گوریس قولەفیسکەی ببستن.
ئەم کارەی لە نێو دێ دەنگی دایەوە. کەچی ڕۆژی دوایی کاتێ منداڵێکیانی ماچ کرد، پێیان گوت جارێکی دیکە ئەم هەڵە دووپات نەکەیتەوە، تۆ هاوشانی ئێمە نیت.

تەنیا کوڕێکی خۆشکەزای هەبوو جار جارێک سەردانی دەکرد. دیارە لە ژیانیدا دڵسۆزێکی وەهای نەبووە. بەڵام کاتێ هەواڵی جوانەمەرگ‌بوونی خۆشکەزاکەی بیست، بەدەم کارەوە چەند فرمێسکێکی هەڵوەراند. تەنانەت خانم ئیزنی ئەوەی پێدا کە بۆ ماوەیێک بڕواتەوە ناوچەی خۆیان و لای خۆشکی دانیشێت. کەچی وتی پێویست ناکات. بەڵام کاتێ کچی ئەو بنەماڵە کۆچی دوایی کرد، ئەم لە دایکی زۆرتر خۆی دەڕنی. فریای فرمێسک نەدەکەوت. لە گۆڕستان وێنەی عازیەتباران کوڵوانەکەی بەراوەژوو لەکۆڵ کردبوو. بە دەم شین و شەپۆڕەوە دەیلاواندەوە:
شەرتە بیپۆشم بەرگی ڕەش دەوار، لە شوێنتا وێڵ بم هەوارە و هەوار.

پاش ساڵەهای ساڵ کارەکەری و بارەبەری، زستانی پیری بەسەردا هات. بە چاوی کەم حوکم و گوێی گران و پشتی کووڕ. لە ماڵێکدا دەژیا، چۆڵ و هۆڵتر لە ئاسیاوی ئاو لێبڕاو. تووشی چەندین جۆرە وەهم و خەیاڵ و پەرێشانی ببوو. ئاخریشی ڕۆژێک بە داماوی و زەلیلی سەری نایەوە. چەند کەسێک بە خێری خۆیان ناشتیان و ناوی لە ناواندا ون بوو. پیرە پیاوێک دەیگوت کەسێک نەزانێ بۆ مردووی خۆی بگری، خۆشی هەر گۆڕبەگۆڕ دەبێ.

گۆستاڤ فلۆبێر/ حسن افشار

خوێنەری خاوەنبیر!
ئەو کچە سەرەڕای ئەو هەموو توانا و هێز و هونەرە هیچ خوێندنەوەیێکی لە مرۆڤ‌بوون و تەنانەت ژن‌بوونی خۆی نەبوو. بە شێوەی نائاسایی بنەماڵەی ئەربابی له خۆی خۆشتر دەویست. بۆیە دەبووە بەڵاگەردانیان. بە شادی ئەوان شاد و بە خەمی ئەوان خەمبار بوو.

ڕەنگە ئەو کچە نانێکی لەگەڵ ئێمەی کوردا خواردبێت. ئێمه لە مێژوودا کەواسووری بەرلەشکەری بێگانە بووین. زۆر دڵسۆزیمان بۆ ئەدەب و هونەر و مووسیقای بێگانە کردووە. بەڵام بۆ خۆمان وا نین، بۆیە وا پەرێشانین.

🔸عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٤/٠٧

@trupkirezgari
11👍4🔥2👏2👌2
له‌ دوگمه‌ی سوخمه‌ی دوێنێ نوێژی شێوان،،
به‌یانی دا سفێده‌ی باخی سێوان...!!!

له‌خه‌وفی ته‌لعه‌تی ڕۆژ هه‌ر وه‌کوو شێت،،
به‌رو زه‌ردی هه‌ڵات و که‌وته‌ کێوان...!!!

دووچاوی من که‌وا که‌یلی سوروشکن،،
ده‌پێون ئاوی به‌حری خوێ به‌پێوان...!!!

مه‌که‌ن لۆمه‌ی په‌شێوی دڵ که‌ ئه‌مشه‌و،،
په‌شێواوه‌ له‌به‌ر په‌رچه‌م په‌شێوان...!!!

شه‌رابی له‌علی ڕومانی له‌ نالی،،
حه‌رامه‌ بێ مه‌زه‌ی ماچێکی لێوان...!!!

🔸نــالی
17🔥7👏1
حەسەن زیرەک/سوێندم خواردووە بە پەرچەمت ...
@HAMYYDD
مامۆستا حەسەن زیرەک
چیت لێ کردم


سوێندم خواردووە بە پەرچەمت
تا دەم نەنێمە نێو دەمت
نابم بە شەریکی خەمت

یاڕەبی چی بوو چیت لێ کردم
جێژنەش ڕۆی خوڵکت نەکردم



ئااااااخ
تۆبی‌ تۆ سووڕەی وەلفەجری
فەسڵێک دەمبەن بۆ گوێی قەبری
بزانن لێوئاڵ چۆن بۆم دەگری

یاڕەبی چی بوو ، وات لێ کردم
جێژنەش ڕۆی خوڵکت نەکردم



چاو و ئەبرۆ لەیەک زیرن
میسلێ شاهان بە تەگبیرن
ساحەبی کۆت و زنجیرن

یاڕەبی چی بوو چیت لێ کردم
جێژنە ڕۆی خوڵکت نەکردم



ئاااای ئەی ئازیزەکەم ، ئاااااخ ئاای
ئەو چاوانەی هەڵیاندێنی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی
بۆ لێم زیزی نامدوێنی

جا بۆچی چی بوو چیت لێ کردم
جێژنە هات خوڵکت نەکردم



ئەو گەڕەکە سەرانسەرە
تێیدایە ناسکە دولبەرە
نەخۆشم بۆت ئای نازدارە

یاڕەبی چی بوو وات لێ کردم
ئەی بە بێهوودە پیرت کردم



#حەسەن_زیرەک

@trupkirezgari
11❤‍🔥4😍1
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟
لە سەر مەیتم لە خۆ دانت بە من چی

کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم
ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟

لە شانت دام،لە شانم گەر نەدەی شان
... کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟

بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم
ئەگینا سەر لە کێــــل دانت بە من چی

بەرۆکت دامەخە ئێـــستا ئـــەگیـــنا
بەرۆک دادڕانی قەبرانــت بە من چی؟

بە زیندویی بە باللــۆرەم نـەدوێــنی
کە مردم خەتمی قورئانـت بە من چی؟

کە رێــبوارت نەگــرتە سێــبەری خۆت
«سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟

🔸ڕێبوار



@trupkirezgari
15❤‍🔥3😭1
دێرینەشێعری کوردی
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟ لە سەر مەیتم لە خۆ دانت بە من چی کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟ لە شانت دام،لە شانم گەر نەدەی شان ... کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟ بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم ئەگینا سەر لە کێــــل…
من تاریکم وەک شەوەزەنگ
تۆ گیانی، تیشکی، ڕووناکیی
من ڕووبارم،
نائارام، پڕ لە خرۆش
تۆ وەک دەریا،
مەنگ و خامۆش و سامناکی
لە دۆزەخی عیشقی خۆتا
بمسووتێنه
من جەننەتی چاوی تۆ،
بە بەهەشتی خوا ناگۆڕمەوە
ڕۆحی یاخیم دەستەمۆ کە
با چەواشەی هەڵدێر نەبم
تۆ تەوەرەی جەغزی ژینی
من هەر بە دەوری عیشقی تۆدا
دەخولێمەوە
ئەمە دوایین جارە دەژیم
من خدر نیم
تاوێ،
تەنیا تاوێ لە لات دادەنیشم
ماڵت ئاوا، من ڕەوتەنیم..!


🔸جەلال مەلەکشا

@trupkirezgari
17🥰2
ئەگەر ئاوێنە تەشبیهـ کەم بە ڕوویی تۆ ئەمن ڕووت بم
هیلاکی دەردی دووریە و کوژراوی تێغی ئەبرۆت بم

بە غەیری تۆ بە دڵدارێ بدەم هەر دڵ، وەفادارا
بە دوو زوڵفی تەنافینت لەگەڵ سێدارەدا جووت بم

بەبێ دوو چاوی مەستی تۆ ئەگەر مەست بم بە بادە و مەی
بە ناکامی لە وەسڵی تۆ هیلاکی چاوی جادووت بم

لە دڵ ناڕوێ ئەنیسی من ئەگەر بێت و لە فیکرت کەم
حەڵاڵ بێ بمکوژە خوێنم فیدایی دەست و بازووت کەم

لە دووری تۆ ئەگەر شاد بم لە شادی دوور و بێبەش بم
بە حوکمی قودرەتی باری کە مەنفی هێند و بێرووت بم

ئەگەر بیدەم بە جەننەت من غوڵامیی کۆیی تۆ جانا
لە مایەی وەسڵی تۆ جانا بە دائم ڕووت و نابووت بم

بەرابەر کەم لەگەڵ لێوت ئەگەر لەعلی بەدەخشانی
منی "عاسی" لە هیجرانت بەقوربان ڕووت و نابووت بم

🔸مامۆستا عاسی


@trupkirezgari
11
2025/07/14 18:36:04
Back to Top
HTML Embed Code: