Telegram Web
ئەو گوڵەی ئاواتی گەل بوو، پێم بڵێ‌ بۆچی ونە
چاو لە تاوی خوێن دەڕێژێ‌، دڵ لە تاوی كونكونە
خۆی نەماوە، شیعرەكانی تیری جەرگی دوژمنە
گەر هەبێ‌ شاعیر لەناو كوردا، بەڕاستی "هێمنە"
خۆشەویستی ئەو هەمیشە وا لەناو هەستی منە

🔸مامۆستا هێمن


@trupkirezgari
دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا
لە شانە خۆفناکم دەفعەیێ لەم بەندە دڵ بەردا

لە دونیادا دڵم گەر تەرکی توڕڕەی تۆ نەکا سەھلە
بروون نایێ لە شۆر و زەمزەمەی غەوغایی مەحشەردا

بەسەر سەرتا بپێکێ چەتری تاووسی ئەگەر توڕڕەت
دەکا بیروون لە فەرقی پادشەھ زینەت لە ئەفسەردا

گڕی بەست دڵ لە سینەمدا لە حەسرەت سەردی میھری تۆ
هەتا کەی ئاگری پڕ گڕ دەسووتێنی لە مەجمەردا

تەحەممول کە زەمانی کوشتنی من سورعەتی ناوێ
لە دڵمایە بگێڕم خۆم بەدەوری دەست و خەنجەردا

نە فەرھاد کەوتە شۆری من نە شیرین گەییە ڕوتبەی تۆ
لە دڵ من نەقشی تۆم ھەڵکەند و ئەو کێشای بەڕووی بەردا...

🔸سالم

@trupkirezgari
ئارەزوومە هیچ نەبێ جارێکی‌ تر ماچ کەم زاری «تۆ»...!

#هێمن
شار باغە وەحشێک بوو
پڕ لە پەنجەی ڕۆشەنبیری
پڕ لە ئێسکی فریشتەی ئەخلاق و
پڕ لە جنجڕوکی تابلۆی نینۆککاری
لە کێوی کوڵمەی پڕ لە ژێلی نیگای دڵبەر کە وەسەر کەوتی
پێچێک سەرتر لە عەنکاوە
دوو شێر
لە چادرێکدا
لەسەر ئیمپڕاتووری بێشەڕەفی شەڕیانە
ئەو شێعرە
لە دووکەڵی قەلیانێک دەچێ
کە لە سییەی شەکەتی دێمۆکڕاسی دێتە دەرێ
ماچێک لە لێوی موجەسسەمەی دین و
ماچێکیش
لە لێوی تەڕی پەیکەری مێژوو
ئەوڕۆ
شەممەیە
قوتابخانەکان کراونەوە و
بێچۆ مرۆڤ
خەریکن
وانەی وەحشی بوون دەخوێنن


تروسکه هۆنیا

@trupkirezgari
خۆشەویستم!
زۆر لەمێژە تاسەی دووریت
وەک دڵۆپێ فرمێسک
لەناو گلێنەی چاوما قەتیس ماوە
هەوری ئازار
بەسەر کێڵگەی تینووی دڵما
پرچی ڕەشی خەم و زووخاوی هەڵاوە...

🔸جەلال_مەلەکشا

@trupkirezgari
حەبیبا دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ
لەبەر دووریت لە ڕووح بێزارە بێ تۆ

فەرامۆشی نییە بەو خەڵکە ئێستێ
لەلای نەخشێکی ڕووی دیوارە بێ تۆ

هەموو دەم وا لە گۆشەی بێکەسیدا
بە شین و زاری و هاوارە بێ تۆ

شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
کە ڕۆژی تالعیشی تارە بێ تۆ

کە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ

خەمی خۆی بەس بوو «سافی» وا ئەمێستێ
دڵی غەمباریشی سەربارە بێ تۆ

🔸سافی_هیرانی


@trupkirezgari
هەنگاونان لە تاریکی

هەر پارشێو دەستی بە کارکردن دەکرد.  هەویر شێلان و نان کردن، مانگا دۆشین و تاقەتکردنی ماڵات، گەوڕماڵین و شیاکەڕشتن، نان و چای سازکردن بۆ دەشتەوان، گسکدان هەر له دیواخان هەتا دەرماڵان، مەشکەژەندن و تەپاڵەپێژان، ئاویەدان و سپی کردنەوەی ماڵ و... وێنەی شمقار لە هاتوچوودا بوو. تازە پاش هەموو ئەمانە دەچووە یارمەتی پیاوان. شەغرەی دەخست، گێرەی دەکرد...

هەموو جارێ ماڵە ئەعیانی ناوچە بە خانمیان دەگوت خۆزگەم به خۆت بۆ کڵفەتت.
ئەو کچە کڵفەتە جگە لەمانە زۆریش دەستڕەنگین بوو. لە چەندین جۆر چێشت‌‌لێنان و مەشکە خۆشکردن و کڵاو و گۆرەوی‌چنین و زۆر کاری دیکە.
بەڵام شتێ کە جێی سەرسووڕمان بوو، دڵسۆزی لەڕادەبەدەر و یەکڵایەنانە بوو بۆ ئەو بنەماڵە. کاتێ لەگەڵ چەرچی و قەرەچی و وردەواڵە فرۆشی نێودێ دەکەوتە چەقە کردن هەتا شتێک بە دوو قران هەرزانتر بۆ ماڵی ئاغا بکڕێ، ژنانی ناودێ به گاڵتە لێیان دەپرسی ئەرێ تۆ و خانم بن‌ئامۆزان؟

ڕۆژێک ئەو بنەماڵە چوون بۆ سەیران. لە پڕ تووشیان بوو بە تووشی گایێکی شێتەوە. هاکا گاشێتی چاوسوور خانمی داپڵۆساند، کەچی کچە، پەیتاپەیتا خۆڵی دەپژاندە نێوچاوانی گاشێت. چەند پیاوێک هاتنە یارمەتیان. هاواری کرد کامتان بەهێزترن، کلکی ڕاگیر بکات و یەکێکی تر بە تێڵا بدا لە نێو شاخانی هەتا ئەوانی دیکە بە گوریس قولەفیسکەی ببستن.
ئەم کارەی لە نێو دێ دەنگی دایەوە. کەچی ڕۆژی دوایی کاتێ منداڵێکیانی ماچ کرد، پێیان گوت جارێکی دیکە ئەم هەڵە دووپات نەکەیتەوە، تۆ هاوشانی ئێمە نیت.

تەنیا کوڕێکی خۆشکەزای هەبوو جار جارێک سەردانی دەکرد. دیارە لە ژیانیدا دڵسۆزێکی وەهای نەبووە. بەڵام کاتێ هەواڵی جوانەمەرگ‌بوونی خۆشکەزاکەی بیست، بەدەم کارەوە چەند فرمێسکێکی هەڵوەراند. تەنانەت خانم ئیزنی ئەوەی پێدا کە بۆ ماوەیێک بڕواتەوە ناوچەی خۆیان و لای خۆشکی دانیشێت. کەچی وتی پێویست ناکات. بەڵام کاتێ کچی ئەو بنەماڵە کۆچی دوایی کرد، ئەم لە دایکی زۆرتر خۆی دەڕنی. فریای فرمێسک نەدەکەوت. لە گۆڕستان وێنەی عازیەتباران کوڵوانەکەی بەراوەژوو لەکۆڵ کردبوو. بە دەم شین و شەپۆڕەوە دەیلاواندەوە:
شەرتە بیپۆشم بەرگی ڕەش دەوار، لە شوێنتا وێڵ بم هەوارە و هەوار.

پاش ساڵەهای ساڵ کارەکەری و بارەبەری، زستانی پیری بەسەردا هات. بە چاوی کەم حوکم و گوێی گران و پشتی کووڕ. لە ماڵێکدا دەژیا، چۆڵ و هۆڵتر لە ئاسیاوی ئاو لێبڕاو. تووشی چەندین جۆرە وەهم و خەیاڵ و پەرێشانی ببوو. ئاخریشی ڕۆژێک بە داماوی و زەلیلی سەری نایەوە. چەند کەسێک بە خێری خۆیان ناشتیان و ناوی لە ناواندا ون بوو. پیرە پیاوێک دەیگوت کەسێک نەزانێ بۆ مردووی خۆی بگری، خۆشی هەر گۆڕبەگۆڕ دەبێ.

گۆستاڤ فلۆبێر/ حسن افشار

خوێنەری خاوەنبیر!
ئەو کچە سەرەڕای ئەو هەموو توانا و هێز و هونەرە هیچ خوێندنەوەیێکی لە مرۆڤ‌بوون و تەنانەت ژن‌بوونی خۆی نەبوو. بە شێوەی نائاسایی بنەماڵەی ئەربابی له خۆی خۆشتر دەویست. بۆیە دەبووە بەڵاگەردانیان. بە شادی ئەوان شاد و بە خەمی ئەوان خەمبار بوو.

ڕەنگە ئەو کچە نانێکی لەگەڵ ئێمەی کوردا خواردبێت. ئێمه لە مێژوودا کەواسووری بەرلەشکەری بێگانە بووین. زۆر دڵسۆزیمان بۆ ئەدەب و هونەر و مووسیقای بێگانە کردووە. بەڵام بۆ خۆمان وا نین، بۆیە وا پەرێشانین.

🔸عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٤/٠٧

@trupkirezgari
له‌ دوگمه‌ی سوخمه‌ی دوێنێ نوێژی شێوان،،
به‌یانی دا سفێده‌ی باخی سێوان...!!!

له‌خه‌وفی ته‌لعه‌تی ڕۆژ هه‌ر وه‌کوو شێت،،
به‌رو زه‌ردی هه‌ڵات و که‌وته‌ کێوان...!!!

دووچاوی من که‌وا که‌یلی سوروشکن،،
ده‌پێون ئاوی به‌حری خوێ به‌پێوان...!!!

مه‌که‌ن لۆمه‌ی په‌شێوی دڵ که‌ ئه‌مشه‌و،،
په‌شێواوه‌ له‌به‌ر په‌رچه‌م په‌شێوان...!!!

شه‌رابی له‌علی ڕومانی له‌ نالی،،
حه‌رامه‌ بێ مه‌زه‌ی ماچێکی لێوان...!!!

🔸نــالی
حەسەن زیرەک/سوێندم خواردووە بە پەرچەمت ...
@HAMYYDD
مامۆستا حەسەن زیرەک
چیت لێ کردم


سوێندم خواردووە بە پەرچەمت
تا دەم نەنێمە نێو دەمت
نابم بە شەریکی خەمت

یاڕەبی چی بوو چیت لێ کردم
جێژنەش ڕۆی خوڵکت نەکردم



ئااااااخ
تۆبی‌ تۆ سووڕەی وەلفەجری
فەسڵێک دەمبەن بۆ گوێی قەبری
بزانن لێوئاڵ چۆن بۆم دەگری

یاڕەبی چی بوو ، وات لێ کردم
جێژنەش ڕۆی خوڵکت نەکردم



چاو و ئەبرۆ لەیەک زیرن
میسلێ شاهان بە تەگبیرن
ساحەبی کۆت و زنجیرن

یاڕەبی چی بوو چیت لێ کردم
جێژنە ڕۆی خوڵکت نەکردم



ئاااای ئەی ئازیزەکەم ، ئاااااخ ئاای
ئەو چاوانەی هەڵیاندێنی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی
بۆ لێم زیزی نامدوێنی

جا بۆچی چی بوو چیت لێ کردم
جێژنە هات خوڵکت نەکردم



ئەو گەڕەکە سەرانسەرە
تێیدایە ناسکە دولبەرە
نەخۆشم بۆت ئای نازدارە

یاڕەبی چی بوو وات لێ کردم
ئەی بە بێهوودە پیرت کردم



#حەسەن_زیرەک

@trupkirezgari
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟
لە سەر مەیتم لە خۆ دانت بە من چی

کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم
ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟

لە شانت دام،لە شانم گەر نەدەی شان
... کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟

بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم
ئەگینا سەر لە کێــــل دانت بە من چی

بەرۆکت دامەخە ئێـــستا ئـــەگیـــنا
بەرۆک دادڕانی قەبرانــت بە من چی؟

بە زیندویی بە باللــۆرەم نـەدوێــنی
کە مردم خەتمی قورئانـت بە من چی؟

کە رێــبوارت نەگــرتە سێــبەری خۆت
«سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟

🔸ڕێبوار



@trupkirezgari
دێرینەشێعری کوردی
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟ لە سەر مەیتم لە خۆ دانت بە من چی کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟ لە شانت دام،لە شانم گەر نەدەی شان ... کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟ بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم ئەگینا سەر لە کێــــل…
من تاریکم وەک شەوەزەنگ
تۆ گیانی، تیشکی، ڕووناکیی
من ڕووبارم،
نائارام، پڕ لە خرۆش
تۆ وەک دەریا،
مەنگ و خامۆش و سامناکی
لە دۆزەخی عیشقی خۆتا
بمسووتێنه
من جەننەتی چاوی تۆ،
بە بەهەشتی خوا ناگۆڕمەوە
ڕۆحی یاخیم دەستەمۆ کە
با چەواشەی هەڵدێر نەبم
تۆ تەوەرەی جەغزی ژینی
من هەر بە دەوری عیشقی تۆدا
دەخولێمەوە
ئەمە دوایین جارە دەژیم
من خدر نیم
تاوێ،
تەنیا تاوێ لە لات دادەنیشم
ماڵت ئاوا، من ڕەوتەنیم..!


🔸جەلال مەلەکشا

@trupkirezgari
ئەگەر ئاوێنە تەشبیهـ کەم بە ڕوویی تۆ ئەمن ڕووت بم
هیلاکی دەردی دووریە و کوژراوی تێغی ئەبرۆت بم

بە غەیری تۆ بە دڵدارێ بدەم هەر دڵ، وەفادارا
بە دوو زوڵفی تەنافینت لەگەڵ سێدارەدا جووت بم

بەبێ دوو چاوی مەستی تۆ ئەگەر مەست بم بە بادە و مەی
بە ناکامی لە وەسڵی تۆ هیلاکی چاوی جادووت بم

لە دڵ ناڕوێ ئەنیسی من ئەگەر بێت و لە فیکرت کەم
حەڵاڵ بێ بمکوژە خوێنم فیدایی دەست و بازووت کەم

لە دووری تۆ ئەگەر شاد بم لە شادی دوور و بێبەش بم
بە حوکمی قودرەتی باری کە مەنفی هێند و بێرووت بم

ئەگەر بیدەم بە جەننەت من غوڵامیی کۆیی تۆ جانا
لە مایەی وەسڵی تۆ جانا بە دائم ڕووت و نابووت بم

بەرابەر کەم لەگەڵ لێوت ئەگەر لەعلی بەدەخشانی
منی "عاسی" لە هیجرانت بەقوربان ڕووت و نابووت بم

🔸مامۆستا عاسی


@trupkirezgari
بریا چڵە موویێکی سەری بام و وەریبام
کەوتبامە بەری دەستی و مەستی
نەزەری‌بام
ئەشکی سەری موژگانی بە دۆعاوە لەریبام
بخزایەمە سەر کوڵمی نە هەرگیز گوزەری‌بام
یا نا پەڵەهەورەی بە مەسەل چەتری سەری بام

سەد خۆزگە ئەوەی خۆفی لەشەڕ عەینی عەدەم بوو
نەخشی بزەیێکی بەدووسەد باغی ئیرەم بوو
ورشەی نیگەهی گرشەیی سەهبایی قیدەم بوو
ئەو تیغە ببوایەم کە بە دەستێوە عەلەم بوو
هەم جەوشەنی ئەم جەنگەیی جەنگ هەم سوپەری بام

گەردی ڕوخی ئاوێنە ببوایەم لە حزوورا
بیسڕایێوە ئینجا بەسەری پەنجەیی نوورا
ئاوێنە و ئاوێنە لە نیزیک و لە دوورا
بیزایە ئیلانووری عەلانووری لە توورا
یاڕەب چ دەبوو جەیبی دە جوببەی دەبەری‌بام

دوێ شەو لە خەوا سوورە گوڵێک بووم لە بەهەشتا
بۆ عەتری مە ڕۆییشتبوو تا ئەو پەڕی دەشتا
قەت موعجیزێ وا نابێت و نەبووە لە سروشتا
گریام سەرەڕای ئەوهەمۆ سەر خۆشییە هێشتا
خۆزیا چڵەخاری سەری دیواری دەری بام

بوومە چڵەخارێ بە شەکەرخەندێ گڕی دام
گڕگڕ بەشەقەی باڵی ئەوین تاکو فڕیبام
وەک بەرقی نەزەر تا دەری کاشانە بڕیبام
یابولعەجەبا عوجبی دەغاپێشە بڕی دام
حەق بوو لەبن ئەوڕێشەوەڕا هەڵبوەریبام

ڕۆییشت و کوتم ئەی دڵی غافڵ بە چ نابی
شوێن هەڵگری ئەو نابی هەتا مەستی هەوا بی
فەرمووی عەجەبا بابە چ شەیئێکی عوجابی
وا وردبەوە هەر خۆتی لە خۆت عەینی حیجابی
وەی سۆزی لەسەوداسەری تۆزی ئەسەری بام

عومرێکە لە دووی بۆیەکی وا بێ پەڕوپۆمە
نەخشێکە لەنێو ئاوێنەیی هەستی بەسۆمە
یاری مە لەچینە کەچی ڕوویی مە لە ڕۆمە
چین چین بچەمابامەوە دەمکوت حەقی خۆمە
سەدچین کە لە چین تاکو بەڕۆم هەمسەفەری بام

جارێکی بە هەڵکەوتی قەزا هەمسەفەری بووم
وەک بەندی لە پێڵاوی لە بەرپێی نەزەری بووم
گەهـ قەوسی عەسا گەهـ لکی دەستاڕی سەری بووم
هاتایەهەتا هەرخەبەرێک موختەبەری بووم
بێ هیچ حەزەرێک سەدبری هەر دەرحەزەری بام

وا ڕۆح دەگەڕاوە لەپەنا دڵ وەتەنی بوو
خامەم هەموودەم تەختی ڕەوانی سوخەنی بوو
ئەشکم سەدەفی دووڕی شەهیدی دەهەنی بوو
لەو ڕۆژەوە غەم بەرگی گڕین پیرەهەنی بوو
گڕ بەرگی بویستایە خودا پڕ بە بەری بام

چین نەقشێکی بی وێنەیە ڕۆم ئاوێنەبەندە
هەر وێنە کە دەنوێندرێ بەو وێنەوە بەندە
وەسفی لەقەڵەم نایە ، چییە و چۆنەووچەندە
کێوێکە دووسەد هێندی ئەوێرێستێ بڵەندە
خۆزیاکوو لەسەد ئاوێنەڕا وێنەگەری‌بام

چین هیمەتی ئەو ئەکمەلی کەونەینە  بە ئیما
ڕۆم ئاوێنەیی دڵ بەمەسەل هەر لە قەدیما
هەر ئێسمی موسەمما بێ بە سیمایی وەسیما
وەک سیڕڕی (وَلَموبِالسّینِ)ی یاسینا
ئەی خوایە کەمەربەستەیی دەستەو نەزەری بام

ئەوڕۆژە لە تائیف بە کوڵ و کۆوە دەڕۆیی
سووڕمابوو لەسەر سەختی سەرانی سەرەڕۆیی
بوایەم بە درەختی چڕ و پڕ بالق و پۆیی
کەوتایە وەمن هەرچێ هەبوو بەد و کڵۆیی
لق لق بە بەر و پۆوە بە سەرگەردی سەری بام

هەستم بە هەوایێکەوە بەستوویە سەر و پێچ
پێچرانەوەیە و تێکەوەپێچانە لەسەی پێچ
گەهـ وەک مەلی بۆران پێنجم و گەهـ تەتەریی پێچ
ئێستا مەسەلی ئەمن و خەتاخوارە لەگەڵ خێچ
بریا بە بری خوا ، لە خواری خۆ بەری بام 

خەتتی نەبوو تا خەت بەخەتی دەفتەری بوایەم
(ن و القلم) هەم قەڵەم و جەوهەری بوایەم
سەر حەڵقەیی دەرد و سەری حەڵقەی دەری بوایەم
سەرتابەقەدەم گوێ سەدەفی گەوهەری بوایەم
سەر نامە بەنامی نەمرا نامەبەری بام

هەر کو لەسەری کویی بەقاڕوو دەنوێنێ
بەرقی نەزەری هەورەتریشقەی دەبەزێنێ
هەستم بەبەر تەپڵەوە شمشێر دەوەشێنێ
ئەمواجی ئەشک کەشتیی غەم وەردەگەڕێنێ
دیدەم لەسەری لانەدەچوو دیدەوەری بام

غەم ڕایەڵ و پۆی هەستی بەسۆی بێ کەس و دەرمە
هەمڕازی لەهەوراز و نشێوانی سەفەرمە
هەم ڕاگوزەری پێچ و پەناکانی نەزەرمە
دەمسازی گڕی عەشقی نەبی و عەزمی خەتەرمە
مێحڕابی هیلالەین و بەتاقی زەفەری بام

هەرکاتێ بەسەرهاتی نەبی دێ بە زمانا
ئەشکم دەشکێ و خوێنە کوفارەی لەچەمانا
وەک تیری قەزا بفڕێ لە یالێ لەکەوانا
ئەوکەس کە لەتەکمانە لەمان و لە نەمانە
بەو شەوڕەوەکەی شاهیدی شەققولقەمەری بام


🔸قاسم موئەیەدزادە"هەڵۆ"

@trupkirezgari
من گلە ناکەم لە تۆ ئەی هاونشینی وێنەکەم
چۆن دڵۆ تێ لێم نەپرسی شیعرەکانت ها لە کوێ

🔸 شەهرام قەدیمی

@trupkirezgari
دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری
لەبیر چۆتەوە چەن وەختە وا عەبدی وەفاداری

لەلام وابوو کە یارێکی وەفــادار و وەفــا جۆیە
بەسەهوا چووم و نەمزانی، وەهایە ڕەسم و ئەتواری

ئەگەر چی بێوەفا و مەیلە بەڵام ڕۆح و دڵم سەد جار
بەقوربانی نیگاهی دیدە و لێــوی شەکـەرباری


🔸ئەحمەد موختارجاف

@trupkirezgari
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔸وێنەی تایبەت
پێشکەش بە ئێوە هاوڕێیان


بەناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت....!

🔸مەحوی


@trupkirezgari
ڕۆژێک دادێ
لە سەر شوێنی هەر تۆپێک
ناو قاپووڕی هەر موشەکێک و گوللەیەک
شین دەکەین و دەڕوێینەوە
شەڕ و ئاژاوە لە میژوو دا دەنێژین
لە ئاشتی و ئاوەدانی دەدوێینەوە
ڕۆژێک دادێ...


🖋️#زیوەر_عەبدوڵڵاهی


@trupkirezgari
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/07/05 14:02:13
Back to Top
HTML Embed Code: