📕 «فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/wahby-edmonds
🟢 تایبەتمەندییەکانی فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز:
🔹 فەرهەنگێکی گشتییە و هەموو بابەتێکی تێدایە.
🔹 دوو زمانناسی شارەزای هەر دوو زمانەکە نووسیویانە (خوێنەر لە دروستبوونی وشەکان و ماناکان دڵنیایە).
🔹 بۆ هەر وشەیەک کە پێویست بووە، پوختەیەکی ڕێزمان و حاڵەتەکانی بەکارهێنانیان لەناو ڕستەدا هێناوە.
🔹 مەبەستی نووسەران لە دانانی ئەم فەرهەنگە تەنیا پاراستنی وشەکان نەبووە و هەوڵی ستانداردکردنی زمانی کوردیشیان داوە.
🔹 کورتترین و نزیکترین هاوتای ئینگلیزییان دەستنیشان کردووە.
🔹 جۆری وشەکان (ناو، جێناو، ئاوەڵناو و…) یان دەستنیشان کردووە. (part of speech)
🔹 بۆ فعلەکان، چاوگ و ڕەگەکان و وردەکارییەکانی بەکارهێنانیان دەستنیشان کردووە.
🔹 هەوڵیان داوە تەواوی وشە داڕێژراو و لێکدراوەکان لەژێر هەر سەروشەیەکدا کۆ بکەنەوە.
🔹 بۆ وشەی وەرگیراو، زمانی سەرچاوەیان دەستنیشان کردووە. (etymology)
🔹 هێز (stress) یان دیاری کردووە بۆ ئەو وشانەی لەسەر بڕگەیەکی جیاوازە.
🔹 چەند پاشکۆیان داناوە کە زانیاریی زۆر بەسوودیان لەسەر زمان و کولتوور کوردی تێدایە.

VejinLex
فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز | ڤەژینلێکس
فەرهەنگی «فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز» لە ڤەژینبوکسدا
🟩 ئامادەکردنی فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز بۆ ڤەژینلێکس
ئاسۆ مەحموودی، ٢٠٢٢/٠٤/٢٦
«فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز» شاکارێکی مەزن و مێژوویییە کە بەرهەمی دەیان ساڵ توێژینەوەی ئەو دوو زمانناسە گەورەیەیە. ئەگەرچی یەکێک لە باشترین فەرهەنگە کوردییەکانە بەڵام بەداخەوە کەم کەس دەیناسن و بە کاری دەهێنن.
کاری دیجیتاڵیکردنی ئەم فەرهەنگەم لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەست پێ کرد بەڵام بە هۆی قورسبوونی کارەکە و کێشەی جۆربەجۆری ژیانی خۆم نەمتوانی بەردەوام کاری لەسەر بکەم. ئێستا فەرهەنگەکەم (بەبێ دەستکاری لە ناوەڕۆکدا) بە شێوازێکی مۆدێرن ئامادە کردووە کە بۆ خوێندنەوە و بەکارهێنان ئاسانە و هەموو کەسێک دەتوانێت لەسەر پرۆژەی ڤەژینلێکسدا کەڵکی لێ وەربگرێت. لەم سەردەمەدا کە ئینگلیزی بووە بە زمانی نێونەتەوەیی و خواستی زۆرتری لەسەرە، هیوادارم وەشانی دیجیتاڵی ئەم فەرهەنگە بۆ کوردەکان بەسوودتر بێت و خزمەتێکی زۆرتر بە پێشکەوتنی کوردەکان و زمانی کوردی بکات.
🔴 ئەم وەشانە دیجیتاڵە پێشکەش دەکەم بە مامۆستا تۆفیق وەهبی! ئەگەرچی نەتەوەی کورد هێشتا پەیکەری زێڕینیان بۆی دروست نەکردووە بەڵام نرخی بەرهەمەکانی دەزانن و کەڵکیان لێ وەردەگرن!

📕 «دەستووری زمانی کوردی» بەرهەمی «تۆفیق وەهبی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دەستووری زمانی کوردی» بەرهەمی گرنگ و مێژووییی «تۆفیق وەهبی» (١٨٩١-١٩٨٤)، یەکەم کتێبی ڕێزمانی کوردیی ناوەندییە کە کوردێک بە شێوەی مۆدێرن نووسیویەتی.
تۆفیق وەهبی بۆ ئەم کتێبە کە لە ساڵی ١٩٢٩دا بڵاوی کردووەتەوە، ئەلفوبێیەکی تایبەتی داناوە. لەو کاتەدا کە پیتی کوردی لە چاپخانەکاندا نەبووە، لە لوبناندا پیتەکانیان بۆ دروست کردووە. ئەلفوبێی تایبەتی ئەم کتێبە پێشوازیی لێ نەکرا و لە کتێبی تردا بە کار نەهێنرا. بۆ دانانی لە ڤەژینبوکسدا، ئەلفوبێەکەمان کردەوە بە باوی ئێستا بەڵام لە هەر شوێنێک کە بۆ تێگەیشتن لە مەبەستی نووسەر ئەلفوبێکەی خۆی پێویست بووبێت، ئەسڵەکەیمان لەناو کەوان یان بەشێوەی شاراوە داناوە کە بە کلیک نیشان دەدرێت.
- سپاس بۆ دادە «نەشمیل دژدەمە» و کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە
- سپاس بۆ «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی کتێبەکەی ئامادە کرد بۆ دانانی لە ڤەژینبوکسدا
https://books.vejin.net/ck/news/1090
https://books.vejin.net/Book/146

ڤەژینبوکس
«دەستووری زمانی کوردی» بەرهەمی تۆفیق وەهبی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دەستووری زمانی کوردی» بەرهەمی «تۆفیق وەهبی» (1891-1984) ...
📕 «هەمیشە بەهار»ی عەلائەدین سەجادی لە ڤەژینبوکسدا دانرا.
«هەمیشە بەهار» کۆمەڵەچیرۆکێکی «عەلائەدین سەجادی» (١٩٠٧-١٩٨٤) کە لە ساڵی ١٩٦٠دا بڵاوی کردووەتەوە. لەسەر ڕووبەرگەکەیدا نووسراوە: «هەموو جۆرە گۆبەندێکی کوردەواری پێشان ئەدا. لە جەرگەی ژیانی کۆمەڵایەتیی ئەو گەلەوە هاتووەتە دەرەوە کە پەردەکانی وەکوو پەردەی دێوجامە وانە!»
- سپاس بۆ دادە «پرشنگ مستەفازادە» کە دەقی کتێبەکەی تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1091
https://books.vejin.net/ck/book/132

«هەمیشە بەهار»ی عەلائەدین سەجادی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«هەمیشە بەهار» کۆمەڵەچیرۆکێکی «عەلائەدین سەجادی» (1907-1984)...
📕 «دیاریی مەهاباد»ی مەلا غەفوور دەباغی لە ڤەژینبوکسدا دانرا.
«دیاریی مەهاباد» گوڵبژێرێک لە پەندی پێشینان و شیعرەکانی «مەلا غەفوور دەباغی» (١٩٢٧-١٩٩٠) حافزی مەهابادییە.
مامۆستا هەژار سەبارەت بەم دیوانەی دەڵێت: «مەلا غەفوور هۆنەرێکی بەهونەر و دەستڕەنگینە... ماڵم حەقە لە شاعیری و دەمپاراوی چەندی دڵ حەز کا ڕەنگینە، لە تەرازووی هەڵسەنگانی وێژەوانی تا بێژی قورس و سەنگینە... ئەستێرێکە لە عاسمانی کوردەواری و لە لای من تیشک داوێژێ..»
- سپاس بۆ دادە «نەسرین ڕەحمانی» و کاک «دیاکۆ ڕەحمانی» و کاک «کەماڵ ڕەحمانی» کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1092
https://books.vejin.net/ck/book/147

«دیاریی مەهاباد»ی مەلا غەفوور دەباغی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیاریی مەهاباد» گوڵبژێرێک لە پەندی پێشینان و شیعرەکانی «مەلا غەفوور دەباغی» (١٩٢٧-١٩٩٠) حافزی مەهابادییە...
📕 «دیوانی سالم» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیوانی سالم» شیعرەکانی «عەبدوڕڕەحمان بەگی ساحێبقڕان» ناسراو بە سالم (۱٨۰۰-١٨٦٦) شاعیری بەناوبانگی خەڵکی سلێمانییە. لە تایبەتمەندییەکانی شیعری سالم، بەکارهێنانی زۆری وشەی قورئانی، ئاماژە بە ڕووداوە مێژوویییەکان و بەکارهێنانی وشەی فەلسەفی و سۆفییانەیە.
- سپاس بۆ کاک «حسەین حسەینی» و دادە «هۆزان عەزیزی» کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ کاک «محەممەد ئیسماعیلنەژاد» کە بە دەقی دیوانەکەدا چووەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1085
شیعرە کوردییەکانی سالم (٣٧٦ شیعر):
https://books.vejin.net/ck/book/39
شیعرە فارسییەکانی سالم (١٩ شیعر):
https://books.vejin.net/ck/book/250

«دیوانی سالم» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیوانی سالم» شیعرەکانی «عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران» ناسراو بە سالم (۱٨۰۰-١٨٦٦)
📕 دوو بەرگی «دیوانی خادیم» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیوانی خادیم» شیعرەکانی «حاجی میرزا عەبدووڵڵا» ناسراو بە خادیم (۱٨۹٥-۱۹٥۳) شاعیری خەڵکی کۆیەیە. خادیم لە هەموو بابەتێک شیعری نووسیوە وەک ئایینی، دڵداری، وەسف و پێداهەڵدان و نیشتمانپەروەری. شەش تەرکیببەندی داناوە بە ناوی «تەرکیببەند لە عیشقدا» کە بووەتە هۆی دەوڵەمەندیی دیوانەکەی، لەگەڵ کۆمەڵێک چوارینە و پێنجخشتەکی و موستەزاد.
- سپاس بۆ کاک «محەممەد حەلیمی» کە دەقی بەرگی یەکەمی دیوانەکەی تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ دادە «هۆزان عەزیزی» و کاک «ناسێح خوسرەوی»، کە بەرگی دووەمی دیوانەکەیان تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ دادە «سروە ئەمین ساڵەحی» و دادە «هۆزان عەزیزی» کە دەقەکانیان ئامادە کرد بۆ داتابەیس.
- سپاس بۆ کاک «ڕێبوار هەورامی» کە کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.
https://books.vejin.net/ck/news/1093
بەرگی یەکەمی دیوانی خادیم:
https://books.vejin.net/ck/book/264
بەرگی دووەمی دیوانی خادیم:
https://books.vejin.net/ck/book/274

«دیوانی خادیم» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
دیوانی حاجی میرزا عەبدووڵڵا ناسراو بە خادیم (۱٨۹٥-۱۹٥۳) خەڵکی کۆیە...
📕 چیرۆکی «لە خەوما»ی جەمیل سائیب لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«لە خەوما» چیرۆکێکی کۆنی کوردییە بەرهەمی جەمیل سائیب (١٨٨٧-١٩٥١) نووسەری خەڵکی سلێمانی. چیرۆکەکە لە باردۆخی خەڵک لە کاتی حکومەتی شێخ مەحموودی حەفید ئەدوێ. ئەوانەی نووسەر وەسفیان دەکات کاربەدەستی ئەو دەمە بوون. ئەگەرچی لە کۆتاییدا چیرۆکەکە بە ناتەواوی دەمێنێتەوە بەڵام مەبەستی خۆی دەگەیەنێتە خوێنەر.
- سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی ئاراس» کە دەقی کتێبەکەی خستە بەر دەستمان.
https://books.vejin.net/ck/news/1094
https://books.vejin.net/ck/book/143

چیرۆکی «لە خەوما»ی جەمیل سائیب لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«لە خەوما» چیرۆکێکی «جەمیل سائیب» (١٨٨٧-١٩٥١)...
📕 «عەقیدەی مەرزیە»ی مەولەوی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«عەقیدەی مەرزیە» دەفتەرە شیعرێکە لە بەرهەمەکانی سەید عەبدولڕەحیمی تاوەگۆزی ناسراو بە «مەولەوی» (١٨٠٦-١٨٨٢). بەپێچەوانەی دیوانی مەولەوی کە بە کوردیی گۆرانی هۆنراوەتەوە، عەقیدەی مەرزیە بە کوردیی ناوەندی و بە شێوەی جافی دانراوە. بابەتەکەی زانیاریی کەلام و بیر و باوەڕی ئایینی ئیسلام و تەریقەتە. شیعرەکان لەسەر قاڵبی مەسنەوی و بە کێشی ١٠ بڕگەیی نووسراون.
- سپاس بۆ دادە «هۆزان عەزیزی»، دادە «حەسیبە سەییدی» و کاک «ئارەش مێهرەبان»، کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1095
https://books.vejin.net/ck/book/105

«عەقیدەی مەرزیە»ی مەولەوی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
عەقیدەی مەرزیە دەفتەرە شیعرێکە لە بەرهەمەکانی مەولەوی تاوەگۆزی (١٨٠٦-١٨٨٢)...
📕 کۆمەڵە بەیتی «دمدم» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دمدم» کۆمەڵە بەیتێکی فۆلکلۆری کوردیی باکوورییە لە بەرهەمەکانی «حەجیێ جندی» (۱۹۹۰-۱۹۰٨) نووسەر و زمانناسی کورد. حەجیێ جندی لە گوندێکی پارێزگای قەرسی باکووری کوردستاندا لە دایک بووە و نزیکەی ٦۰ کتێبی نووسیوە کە زۆربەیان لەسەر فۆلکلۆر و زمان و وێژەی کوردین.
- سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی ئاراس» کە دەقی کتێبەکەی خستە بەر دەستمان.
https://books.vejin.net/ck/news/1096
https://books.vejin.net/ck/book/145

کۆمەڵە بەیتی «دمدم» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دمدم» کۆمەڵە بەیتێکی فۆلکلۆری کوردیی باکووری بەرهەمی حەجیێ جندی (۱۹۹۰-۱۹۰٨)...
پیرۆزباییی «حەوتەم ساڵی کردنەوەی ڤەژینبوکس» و «ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک» لە هۆگرانی زمان و ئەدەب و مێژووی کورد دەکەین.
زۆر سوپاسی بەشداربووانی پرۆژەکە دەکەین لە بەشەکانی تایپ و پێداچوونەوە و دانانی دەقەکان لەسەر سایت و هەروەها لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەش کە بە دڵێکی فراوانەوە فایلەکانیان بۆ ناردین. سوپاسێکی تایبەتیش لەو خۆشەویستانە دەکەین کە لە بارودۆخی خراپی ئابووری ناوچەکەدا، یارمەتیی داراییی پرۆژەکەیان داوە.
ئەمساڵیش زیاتر لە 1560 دەق لە 16 کتێبی دیکەمان بڵاو کردەوە؛ مژدەی بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمی گرنگی دیکەش بەم زووانە دەدەین، چاوەڕێ ببن...
https://books.vejin.net/

هەوڵێکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردستان
📕 «دیوانی مەلای جزیری» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیوانی مەلای جزیری» شیعرەکانی «شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەممەد» ناسراو بە «مەلای جزیری» (١٥٧٠-١٦٤٠) لە بەناوبانگترین هۆنراوەنووسانی کوردستان و خەڵکی جزیری بۆتانە. مەلای جزیری ناسناوی ئەدەبیی «مەلێ» یان «مەلا» و «نشانی»ی لە شیعرەکانیدا بە کار هێناوە. شیعرەکانی لەبارەی دڵداری و تەسەوف و ڕاستی و خوداپەرستین. دوو وتووێژی شیعریشی لەگەڵ میر عیمادەددینی جزیری و فەقێ تەیراندا هەیە.
قاڵبی شیعرەکانی زۆرتر غەزەلن و هەروەها کۆمەڵێک تەرجیعبەند و چوارینەی هەیە و شیعرێکی موستەزادیشی هەیە کە بە زمانی عەرەبی نووسراوە، زۆربەی شیعرەکانی لەسەر کێشی عەرووزین.
تا ئێستا چەند کەس لەسەر دەستنووسە جیاوازەکان، بەم دیوانەدا چوونەتەوە و چاپیان کردووە. یەکەم جار لە ساڵی ١٩٠٤ لە بەرلین لە چاپ دراوە. لە ڤەژینبوکسدا، چاپی ساڵی ٢٠١١ی دەزگای سپیرێزمان کردووە بە پێوەر و ئاماژەمان بە جیاوازییەکانی نوسخەکانی دیکەش داوە.
سوپاس بۆ:
- دادە «هۆزان عەزیزی» و کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە لە تایپ و ئامادەکردنی دەقەکەیدا بەشدارییان هەبووە.
- کاک «محەممەد ئیسماعیلنەژاد (م.ئاران)» کە کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.
https://books.vejin.net/ck/news/1097
https://books.vejin.net/book/54

«دیوانی مەلای جزیری» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
شیعرەکانی «شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەممەد» ناسراو بە «مەلای جزیری» (١٥٧٠-١٦٤٠)خەڵکی جزیری بۆتان...
📕 «کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند» شیعرەکانی «عەبدولقادر کوڕی ڕەسووڵ جوامێر» ناسراو بە «فەقێ قادر» (١٨٣٠-١٨٩٠) لە تیرەی چەلەبیی هۆزی هەمەوەند لە ناوچەی بازیانە.
فەقێ قادر لە هەڵبەستەکانیدا «فەقێ» و «فەقێی دڵ» و «دەروێش»ی وەکوو ناسناوی شیعری بە کار هێناوە. زۆربەی شیعرەکانی سەبارەت بە ئایین، ئامۆژگاری و وەسفی سروشت و سکاڵا لە دونیا و ڕۆژگارە. شیعرەکانی فەقێ قادر لەسەر شێوازی گۆرانی و مەسنەویی دە بڕگەیین.
سوپاس بۆ:
دادە «هۆزان عەزیزی»، دادە «ئارەزوو فەتحی» و دادە «سروە دەستووم» کە دەقی دیوانەکەیان تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1098
https://books.vejin.net/book/288

«کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
شیعرەکانی «عەبدولقادر کوڕی ڕەسووڵ جوامێر» ناسراو بە «فەقێ قادر» (١٨٣٠-١٨٩٠) لە تیرەی چەلەبیی هۆزی هەمەوەند لە ناوچەی بازیان...
📕 «خوێندەواریی باو» بەرهەمی تۆفیق وەهبی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
لە کتێبی «خوێندەواریی باو»دا کە ساڵی ١٩٣٣ بڵاو بووەتەوە، زمانەوانی بەناوبانگ «تۆفیق وەهبی» (١٨٩١-١٩٨٤) ئەلفوبێیەکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی پێشکەش کردووە. ئەگەرچی ئەم ئەلفوبێ لاتینییە نەبوو بە گشتگیر و نووسەران بە کاریان نەهێنا، بەڵام ئەم کتێبە وەک بەشێکی مێژووی ڕێنووس و ئەلفوبێی کوردی گرنگییەکی تایبەتی هەیە. بەتایبەت لە بەشی سێیەمیدا کە باسی ڕێساکانی ڕێنووس (نووسیار) دەکات، زیاتر وردبینی و ڕوانگەی مۆدێرنی تۆفیق وەهبیمان لە ٩٠ ساڵ پێشدا بۆ دەردەخات.
تۆفیق وەهبی شرۆڤەکانی ئەم کتێبەی بە ئەلفوبێی عەرەبیی ناتەواوی ئەو سەردەمە نووسیوە کە جیاوازە لە ڕێنووسە وردبینانەکەی «دەستووری زمانی کوردی»ی چەند ساڵ پێشی خۆی. لە ڤەژینبوکسدا، لەبەر ئەوەی کە خوێنەری ئێستا کێشەیەکی لە خوێندنەوەدا نەبێت، شرۆڤەکانمان بە ڕێنووسی نوێ نووسیوەتەوە بەڵام دەستکاریی ئەلفوبێ لاتینەکەمان نەکردووە.
سوپاس بۆ:
- کاک «زیاد ئەسعەد» کە دەقی کتێبەکەی تایپ کردەوە
- کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی کتێبەکەی ئامادە کرد بۆ دانانی لە ڤەژینبوکسدا
https://books.vejin.net/ck/news/1099
https://books.vejin.net/Book/158

«خوێندەواریی باو» بەرهەمی تۆفیق وەهبی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«خوێندەواریی باو» بەرهەمی تۆفیق وەهبی (١٨٩١-١٩٨٤) ...
📕 «روضة الصفا»ی میرزا عەبدولقادری پاوەیی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«روضة الصفا» دیوانە شیعرێکە بە شێوەی گۆرانی کە «میرزا عەبدولقادری پاوەیی» (١٨٥٠-١٩١٠) هۆنیویەتەوە. میرزا عەبدولقادر سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بووە و لە دیوەخانی حاکمی ئەو کاتەی جوانڕۆ، محەممەد بەگی وەکیل، پلەی تایبەتی هەبووە. «روضة الصفا» وەرگێڕانێکی ئازادی بەشێکی کتێبی «روضة الأحباب في سير النبوی والآل والأصحاب»ە کە پەخشانێکی فارسی و بەرهەمی «جمالالدین حسینی، عطاء الله بن فضل الله» زانای بەناوبانگی سەدەی 15ی زایینیە.
- سوپاس بۆ کاک «غەفار (سارۆ) ئیبراهیمی»، کاک «ئیرشاد ڕەشیدی ڕوستەمی» و کاک «عەبدوڵڵا حەبیبی» کە دەقی دیوانەکەیان نارد.
https://books.vejin.net/ck/news/1100
https://books.vejin.net/book/151

«روضة الصفا»ی میرزا عەبدولقادری پاوەیی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«روضة الصفا» دیوانە شیعرێکی گۆرانییە کە میرزا عەبدولقادری پاوەیی (١٨٥٠-١٩١٠) هۆنیویەتەوە...
📕 «ئینجیلی موقەدەس» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
ئەم وەرگێڕانەی «ئینجیلی موقەدەس» لەلایەن «لودڤیگ فاسوم» (١٨٧٩-١٩٢٠، Ludvig Olsen Fossum) لە کۆنترین وەرگێڕانەکانە کە بۆ کوردیی ناوەندی کراوە. هەر چوار ئینجیلە باوەڕپێکراوەکەی «مەتا و مەرقوس و لوقا و یوحەننا» لە خۆ دەگرێت. لەسەر ڕووبەرگەکەی بەم شێوەیە نووسراوە: «ئینجیلی موقەدسی ڕەب و خڵاسکەری مە یەسووع مەسیح کە لە زمانی ئەسڵی یۆنانی تەرجومە کراوە بە بەیبڵ سۆسائێتئی ئەمریکا (American Bible Society) و برتیش و فۆرن بەیبڵ سۆسائێتئی (British and Foreign Bible Society) چاپ کراوە».
فاسوم لە ١٩٠٥دا بۆ بانگەشەی مەسیحیەت نێرراوە بۆ ورمێ. دواتر لە ساڵانی ١٩١١ بۆ ١٩١٦ گوازراوەتەوە بۆ سابڵاغ (مەهاباد) لەوێ کوردی فێر بووە. «میرزا ڕەحمانی حاجی نەورۆز» لە وەرگێڕانی ئینجیلدا یارمەتیی داوە و لە ١٩١٩ لە ئەمریکادا ئینجیلی کوردی و ڕێزمانێکی کوردیی چاپ کردووە.
ئەم ئینجیلە کە بە زمانی سەدەیەک لەمەوبەر نووسراوە بۆ ئەو زمانەوانانەی کە توێژینەوە لەسەر مێژووی زمانی کوردی و گۆڕانکارییەکانی دەکەن سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە. ئەگەرچی لە ڤەژینبوکسدا ڕێنووسەکەی نوێ کراوەتەوە بەڵام خاڵێکی بەرچاو لە ڕێنووسی چاپە کۆنەکەیدا ئەوەیە کە جیاوازیی «ل/ڵ» هەر بەم شێوەیەی ئێستا دیاری کراوە.
- زۆر سپاسی دادە «هۆزان عەزیزی» دەکەین کە دەقی کتێبەکەی بە ڕێنووسی نوێ تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1101
https://books.vejin.net/book/150

«ئینجیلی موقەدەس» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
وەرگێڕانی ئینجیلی موقەدەس لەلایەن «لودڤیگ فاسوم» (١٨٧٩-١٩٢٠) هەر چوار ئینجیلە باوەڕپێکراوەکەی «مەتا و مەرقوس و لوقا و یوحەننا» لە خۆ دەگرێت...
📕 «فەرهەنگی ژیان» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/zhyan
«فەرهەنگی ژیان» بەرهەمی «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە» مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە ساڵی 1973 لە ناوچەی مەهاباد لە دایک بووە. فەرهەنگی ژیان ساڵی 2015 بڵاو بووەتەوە و فەرهەنگێکی گشتیی ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە 14237 سەروشەی تێدایە. بۆ هەموویان جۆری وشە (Part of Speech) و فۆنەتیک بە ستانداردی IPA دەستنیشان کراوە. ماناکان بە پوختی دانراون کە بە تایبەتی بۆ وەرگێڕەکان بەسوودتر ببێت.
- سوپاس بۆ کاک «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە» کە مافی بەکارهێنانی فەرهەنگەکەی پێ داین و فایلی وۆردی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.

📕 «دیوانی ڕاجی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیوانی ڕاجی» شیعرەکانی «مەلا عەبدولڕەحمان کوڕی مەلا ئیبراهیم» (١٩١٢-١٩٦٩) ناسراو بە «ڕاجی»یە کە لە تیرەی میكایەڵی هۆزی جافی شارەزوور و دانیشتووی ناوچەی کۆیە بووە. ڕاجی مامۆستای ئایینی بووە و بێجگە لەم دیوانە، چەند کتێب و نامیلەکەشی بە عەرەبی و کوردی نووسیوە. لە دیوانەکەیدا ناسناوی شیعریی «ڕاجی»، «پشکۆ»، «ژیکۆ» و «گوویا»ی بە کار هێناوە. شیعرەکانی لە بابەتی مانا و هونەرەوە زۆر بەهێزن و زۆربەیان لەسەر کێشی عەرووزین.
- سپاس بۆ بنەماڵەی ڕاجی بە تایبەت کاک «ئسیماعیل ڕاجی» (شاعیر و وەرگێڕ)، کە دەقی دیوانەکەیان بۆ ناردین.
- سپاس بۆ کاک «محەممەد ئیسماعیلنەژاد (م.ئاران)» کە کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.
https://books.vejin.net/book/162
https://books.vejin.net/ck/news/1102

دیوانی ڕاجی | ڤەژینبوکس
کتێبی «دیوانی ڕاجی» لە ڤەژینبوکسدا
📕 «فەرهەنگی مەردۆخ» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/merdox
«فەرهەنگی مەردۆخ» بەرهەمی «شێخ محەممەدی مەردۆخ» (١٨٨٠ – ١٩٧٥) ناسراو بە «ئایەتوڵڵا مەردۆخ»، مامۆستای ئایینی، نووسەر و شاعیری خەڵکی سنەیە. فەرهەنگی مەردۆخ 22759 سەروشەی کوردیی تێدایە کە زیاتر لە شێوەی سنەییدا بە کار دێن و هاوتاکانیشی بە کوردی و فارسی و عەرەبی و هەندێک جاریش تورکی داناوە. ئەم فەرهەنگە یەکەم جار ساڵی ١٩٥٧ بە شێوەی ئۆفسێتی دەستنووس بڵاو کراوەتەوە. ئایەتوڵڵا مەردۆخ لە پێشەکییەکەیدا پێشنیازی ئەلفوبێیەکی کوردیی دەستکردی خۆی هێناوە بەڵام لە نووسینی فەرهەنگەکەدا بە کاری نەهێناوە و هەر بە ڕێنووسی فارسی وشە کوردییەکانی نووسیوەتەوە بەڵام بۆ نیشاندانی «بزرۆکە (i)» ژێرە/کەسرە (ـِ) و بۆ دالی کلۆر «ڊ»ی داناوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦دا کاک «ڕەئووف ڕەهنموون» فەرهەنگەکەی بە ڕێنووسی نوێی ئێستا نووسیوەتەوە و «انتشارات پرتوبیان» لە سنە چاپی کردووە.
- سوپاس بۆ کاک «ڕەئووف ڕەهنموون» کە فایلی وۆردی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.

📕 «فەرهەنگی جۆیس بلەو» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/blau
«فەرهەنگی کوردی-فەرەنسی-ئینگلیزی» بەرهەمی دکتۆر «جۆیس بلەو/Joyce Blau» (١٩٣٢-٢٠٢٤) نووسەر و زمانناس و چالاکی ئاشتیخوازی فەرەنسییە. جۆیس بلەو لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس بوو و ئەم فەرهەنگەی لە ساڵی ١٩٦٥دا (لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا) بڵاو کردووەتەوە. فەرهەنگەکە 6277 سەروشەی کوردیی باکووریی تێدایە کە واتاکانی بە فەرەنسی و ئینگلیزی بۆ داناوە. هەروەها جۆری وشەکان (ئاوەڵناو، ئاوەڵکردار و...) و نێر و مێی ناوەکان و شێوەی ڕانەبردووی کردارەکانی دەستنیشان کردووە (بەڵام بە داخەوە تێپەڕ و تێنەپەڕبوونی کردارەکان دیاری نەکراون). لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە وشەکانی لەو دەقە کوردییانە کۆ کردووەتەوە کە تا ئەو سەردەمە بڵاو بوونەتەوە.
- سوپاس بۆ «ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس» کە وێنەی لاپەڕەکانی فەرهەنگەکەیان بڵاو کردووەتەوە.
- سوپاس بۆ «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی لە وێنەکان دەرهێنا و ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.