"هەندێ جار ساردبوونەوە هەر ڕووت تێدەکات و بڕێ جاریش غافڵ دەبیت ، بەڵام جیاوازی هەیە لەنێوان ئەوەی کە هەست بکەیت لە لوتکەی چیاکانەوە کە خودا پێی ڕازیە بۆت ، دابەزیویت و هاتویتەتە خوارەوە ، ئیدی زۆری پێناچیت کە هەست بە ئازاری ویژدان و کەمتەرخەمی خۆت دەکەیت ، سەرلەنوێ هەڵدەکشێیتەوە بۆ سەرەوە.
لەگەڵ ئەوەی بەردەوام بی لە دانیشتن لەناو شیوەکاندا و بیر لە هەڵکشان نەکەیتەوە بۆ بەرزایەکان.
بەندەی ژیر سوود لە فەترەی چالاکی و گەرموو گوڕبوونی وەردەگرێت بۆ ئەوەی بەرز بفڕێت ، بەجۆرێک ئەگەر توشی سارد بونەوە بوو لە ئاستی پێویست دانەبەزێت"

"خوویەکی خراپە کە خۆشی بەرامبەرەکەت تێکبدەیت بە پێشبینی ئەگەرە خراپەکان ،
وەک کەسێک کە لە ڕۆژی هاوسەرگیری
سەیری بووکەکە دەکات و دەڵێت : ئەمانە چەند ساتێکن تێئەپەڕن ، دواتر ناڕەحەتیی و ئەرکی منداڵ دەبینیت ، کێش دەزانێت لەوانەیە هاوسەرگیریەکەشت بە جیابوونەوە کۆتایی بێت!
ئەمانە و نمونەی ئەم قسەو گومانە خراپانە پێشکەش بە هیچ کەسێک مەکە ، با تەنها گومانی خراپ نەبێتە چەقی بیرکردنەوەکانت ، مایەی شانازیشە هیوای باشی بخوازیت و بەڵێنی پشتیوانی بدەیت ، هیوای چاکە بخوازیت و نزا بۆ پاراستن بکەیت ،
مژدەدەر بن نەک تۆقێنەر ، بەدیهێنەرێک هەیە کە گەردوون هەڵدەسووڕێنێت ،
هەمیشە گومانت باش بێت بەرامبەر ڕووداوەکان ، دەرئەنجامی ڕوداوەکانش بسپێرە بەو ذاتەی هەڵسوڕێنەری گەردوونە"

بەئەندازەی نەزانینی پێگەی خودا سبحانە وتعالی مرۆڤ خۆی بۆ جگە لەخودا بچووک دەکاتەوە ،
ئەندازە و پێگەی بەدیهێنراوەکان جێگیرە ،
زۆرکات مرۆڤ فیکری دەشێوێت و بەدیهێنراوێک گەورەتر دەبێت لەلای لە بەدیهێنەر ، بەڵام جێگیر بوونی گەورەیی بەدیهێنەر لەلای مرۆڤ ئەندازە و پێگەی بەدیهێنراوەکانت بۆ ڕێک دەخات و هاوکێشەکەت بۆ هاوسەنگ دەکات"

"خەڵکان هەموویان یەکدەنگن لەسەر ئەوەی کە دژایەتی کەسی شێت ناکرێت و دوژمنیشی نین ، بەڵام هەرکات ئەو شێتە عەقڵی بۆ گەڕاوە ، یتر دژایەتی دەست پێ دەکات بەرامبەری ، هەرچەندە ڕادەی عەقڵی زیاتر بێت دوژمنکارانی زیاتر دەبن ، ئەوکەسەی کە کەس دژایەتی ناکات دڵنیابن هۆکاری عاقڵ بوونی لەدەست داوە یان پەکی خستووە ،
ئەندازەی عەقڵت جۆری دوژمنەکانت دیاری دەکات"

"خۆشەیستی بۆ عیلم ، وات لێدەکات بە تامەزرۆییەوە هەوڵی بەدەست هێنانی بدەیت ، تا بەو ئەندازەیەی کەلیمەیەکی باش لە علیم خۆشەویستر بێت لەلات لە خۆشتریت شەهوات و لەزەتەکانی دونیا.
دەگەیتە ئەو پلەیەی ، لە عیلم چێژ وەرگریت ، کە چێژت وەرگرت ئەوکات بەدوای چێژی زیاترەوەیت ، زیاتر و زیاتر عیلم وەردەگریت بۆ گەشتن بە چێژەکەی ، هەتا ئەوەی کە عیلم کۆتای نایەت و تۆش بەردەوام چێژ دەبینیت.
تا وات لێ دێت قورسی فێربوونی عیلم لات خۆشەوسترە لە ئیسراحەت و دانیشتن"

" یەک لە مەرجەکانی بەختەوەری و ڕەزامەندی دەروونی ، بریتیە لە پەیوەندییەکانت لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە مرۆڤە باشەکان ، کە وەک زێڕ وان ، بوونیان دەگمەنە و بەهاکەیان زۆرە ، دەرگایەکی خێری گەورەت لێ دەکەنەوە بۆ دین و دونیاکەت ، ئاسودەیت پێ دەبەخشن.
سەبارەت بە گەورەترین سەرچاوەی نەهامەتیش ، ناسینی ژمارەی زۆری خەڵکە لەوانەی بوونیان زۆرە و بەهایان کەمە ، کە تۆ بێ پێویستی لێیان ، وە دەبنە هۆکارێک بۆ نائاسودەی دەروونت "

"هەرکەسێک بەبچوکی لەوشوێنە دانەنیشێت کە ڕقی لێیە ، بەگەورەی لەوشوێنە دانانیشێت کە خۆشی ئەوێت"
"باوەڕت بە سروشتی بوونی هەموو شتەکان هەبێت لەم گەردوونە ، هەموو شتێک بە تەبیعەت دەڕوات ، لەسروشتی خۆی لانادات.
ئەمڕۆ درەختێک بچێنە بەیانی بەرووبومی ناخۆیت ، پێوستە بە سروشتی خۆی گەورە ببێت.
قبووڵی بکە سەرەتا عیلمت کەمبێت و قبوڵی بچوکی خۆت بکە ئەمە حاڵەتێکی تەبیعیە ، ئەوەی گەورە بووبێت بەم قوناغەدا تێپەڕی کردووە ، دڵنیابە لەگەڵ تەوفیقی خودا وردە وردە گەشە دەکەیت و گەورەی خۆت دەبینی"

"دەزانیت هەموو جارێک کە درەنگ دەکەویت لە گەڕان بەدوای زانست و پێگەیاندنی خۆتدا ، فەترەیەک دادەبڕێیت لەفێربوون ، لەوەی خۆتت پێنەگەیاندووە ، دووربوویت لە چێژی زانست ، کاتێک هەست بەخۆت دەکەیت و دەست پێدەکەیتەوە = خەمێکی گەورە ڕووت تێ دەکات بۆ ئەو کاتانەی پێشتر بەفیڕۆت داوە ، کە دەبوایە زۆر زووتر دەستت پێ بکردایە"
"هەندێ جار هەست بەوە دەکەیت کەس دەست خۆشیت لێ ناکات ، کەس نازت هەڵناگرێت ، زۆر ماندووی بەڵام کەسێك نیە ستایشی ئەو ماندوو بونەت بکات ،
چونکە هەموو مرۆڤێک لە هەردوو ڕەگەز لە هەر تەمەنێك بێت پیویستی بە دەست خۆشی و نازهەڵگرتن و پیاهەڵدان هەیە ، بەڵام ئەگەر ماوەیەکی زۆر تێپەڕی کەسێك قەدری ئیشەکانتی نەزانی ، هەست دەکەی زیادەیت ، هەست دەکەی زۆر بچوکی و هیچ دەورت نیە لەم دونیایە ، تووشی کۆمەڵێك گرفتی دەروونی دەبیت ، هەست بە دڵ توندی دەکەی ، هەست دەکەی لەگەڵ ئەوەی لە زۆر خۆشی بەشداری بەڵام لە ناخەوە ئاسودە نیت،
بەڵام کاتێک قورئانەکەت دەگیرت بە دەستەوەو لاپەڕەکانی قورئان دەخوێنیتەوە لە زۆربەی شوێنەکان هەست بەوە دەکەیت نازت دەگیرێت و دەست خۆشیت لێ دەکرێت و پاداشتت دەدرێتەوە و لە گوناهەکانت خۆش دەبێت و بەڕێزەوە ناوت دەهێنرێت و هیوات پێ دەبەخشێ و هەست بە گەورەیی خۆت دەکەیت ، کاتێك دەبینیت خالقی خۆت و خالقی هەموو گەردوون وا بە تەنها قسە لە گەڵ تۆ دەکات ، ئەمە ئەوپەڕی ووزەیە دەدرێتە ناخت ، ئەوپەڕی ئاسودەیە بۆت ،
ئەوکات زۆر گرنگ نابێت بەلاتەوە خەڵك پەراوێزیان خستووی یان نا، چونکە تۆ ڕۆژانە لەگەڵ خودای خۆت گفتوگۆ دەکەیت"

"ئازیزی من ، بەرووبوومی دەستگرتن بە دینەوە مانای پارێزراو بوون نیە لەدوونیا ، بەڵکوو پارێزراو بوونە لە دواڕۆژ ،
ئەگەر پارێزراو بوون لە دونیادا بە ئەندازەی دەستگرتن بوایە بە ئایینەوە ، ئەوا پێغەمبەر زەکەریا بە مشار نەدەبڕدرا و یەحیای کوڕی نەدەکوژرا و ، پێغەمبەر محمد ﷺ ئازار نەدەدرا و باقی پێغەمبەران ناڕەحەت نەدەکران ، لەکاتێکدا ئەمانە هەموویان پێغەمبەری ڕێزداری خودابوون"