Telegram Web
ئەتانەوێت فێری ئەدەب و ڕەوشتبن
و بزانن چۆن طلبی علم ئەکەن ؟

ئەوا ئەم «10» وانەیە بخوێنە !

«آداب الطالب مع شیخە»

https://youtube.com/playlist?list=PLAPEOvBi4GanghImXZwoFBhrvrxZimzqz&si=u4tjbRztt5keg_jf
[ یەکێک لەئادابەکانی طالب العلم ]

«خۆڕازاندنەوەی « دڵ و لاشە » بە ترسان لەخوا، وە دروشمەکانی ئیسلام بپارێزیت، وە سوونەت دەربخەیت نابێت مامۆستا بین و ڕیشت تاشراو بێت دەبێت قدوە بیت نابێت شەڕواڵەکەت شۆڕ بێت و خشــەی بێت بەئەرزا نابێت جگەرە بخۆیت نابێت کارانێک بکەیت کەلایەق نەبێت باسوونــــەتت پێوە دیـار بێت ، دەبێت چی سوونەتی پێغەمبـەری خوایە ﷺ ئاشکرای بکەیت، نابێت کاتێک ڕێ ئەکەیت لەسوونەتەوە بەدوور بێت».

[ شرح حلیة طالب العلم للشيخ علي خان ]
[ لەم سەردەمە ئەدەب زۆر کەمە ]

ئیبن و جەماعە -رحمە الله- دەفەرمووێت :

«نابێت فێرخواز قسە لەگەڵ مامۆستاکەی بکات بڵێت : | تــۆ | واتە : نابێت دەستەواژەی بەرامبەر بەکاربهێنێت، وە با لەدوورەوە بانگی مامۆستاکەی نەکات، بەڵکو با بڵێت : گەورەم، یان بڵێت: مامۆستام». اهـ

قوتابی ئەم سەردەمە وای لێ هاتووە هەر حیساب بۆ مامۆستاکان ناکەن، یانی سبحان الله گەیشتۆتە ئاستێک بێ ڕێزی کردن نا بەڵکو لەمەش خراپتر ناو بردن بەوەی کە «فڵانە مامۆستا جەهلی هەیە و دوورە لەزانست» سبحان الله لەم بێ ئەدەبیە.

[ التذکرة ص / ۱۳۸ ]
[ لەهەموو سەردەمێک پێویستت بەمامۆستاکەتە ]

« لەم سەردەمەدا • عیلم • بەئاسانی دەست دەکەوێ بەڵام پێویستی تۆ بە • مامۆستاکەت • زۆر زیاترە لەسەردەمەکانی تر، چونکە لەگەڵ زۆری مەعلومات و زانیاری ئەوا ئینسان زیاتر توشی کیبر و لەخۆبایی بوون دەبێ ئەو کیبر و  لەخۆبایی بوونەش بەچۆک دانان لە بەردەم  مامۆستاکەت نامێنی »

[  وانە دەنگییە شــەرعیـەکان ]
[ وەسیەتی شێخ عثیمین بۆ • طالب العلم • ـەکان ]

شێخ عثیمین ـ رحمه الله ـ فەرمویەتی :

« بەڕاستی خەڵکی لە بێ ئاگایی دان سەبارەت بە  فەزڵ و گەورەیی ئەو • دە ڕۆژەی مانگی حاجیان • پێویستە لە سەر قوتابیانی عیلم لە پیاوان و لە ئافرەتان ئەوانەی شتێک لە زانستی شەرعی دەزانن فەزڵی ئەو دە ڕۆژە بۆ عامەی  خەڵک ڕوون بکەنەوە چونکە عامی خەڵک حەزیان لەخێرە خێریان خۆش دەوێ بەڕاستی تەڵەبەی عیلم بێ ئاگان لەوەی  کەوا خەڵکی وریاکەنەوە  بەئاگا بێنەوە سەبارەت بە فەزڵ و چاکەکانی و گەورەیەکانی ئەو دە ڕۆژە پێویستە لەسەرمان ئەم وەسیەتە جێ بەجێ بکەین وەکو قوتابیانی عیلم  خەڵکی بە ئاگا بێنینەوە و وریا بکەینەوە »

[ شرح فضل عشر ذي الحجة ]
سینگ فراوانی لەبابەتی خیلافیدا ..

دەمێکە وتومە : هەموو کەس بەرگەی بابەتی «خیلافی ناگرێت» بەچاوی خۆشمان بینیومانە چی دەگوزەرێت، کەسێک لەبابەتە خیلافیەکان سینگی فراوانە کە «الأصول الفقە و مقاصد الشریعة» خوێندبێت.

ئەگەر حەز دەکەن دوای جەژن ئەم دوو زانستە بخوێنین ؟

بەڵێ 💯
نەخێر 😢

💎 پـێـشـیـن | Peshin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
لەڕۆژی • عەڕەفە • چی ڕوویدا ؟

بڵاوی بکەنەوە بارک الله فیکم.
[ خۆراکی دڵ زانستی شەرعیە ]

قال الإمام ‏ابن القيِّم رحمه الله :

«العلم : طعام القلب ، وشرابه ، ودواؤه ، وحياته موقوفة على ذلكَ ، فإذا فَقَدَ القلب العلم ؛ فهو ميِّت».

واتە : زانست خۆراکی دڵە، وە خواردنەوەیەتی، وە چارەسەریەتی، وە ژیانی وەستاوە لەسەر ئەمە، ئەگەر دڵ زانستی نەبوو؛ ئەوە دەمــرێت.

مفتاح دار السعادة (١/٣٤٤)
کەناڵێک تایبەت بەسوودەکانی «فیقهی ئاسان» دەتوانن لای خۆتان زیاد بکەن

تایبەتمەندی ئەم کەناڵە :

١-کەناڵەکە تەنیا ڕاڤەی پەرتووکی «فیقهی ئاسان» تیایدا بڵاو دەکرێتەوە.
٢-هەمووی کراوەتە بەش بەش بۆ سوود وەرگرتنی زیاتر.
٣-هەموو سوودەکانی ڕاڤەی پەرتووکی «فیقهی ئاسان» کورت کراوەتەوە و مۆنتاژ کراوە.

بڵاوی بکەنەوە بارک الله فیکم.

https://www.tgoop.com/sudakany_fiqhy_asan
ڕێگاکانی بەدەست هێنانی «زانستی بەسوود».
[ فـــێربە ئەی طالب العلم ]

«فـــێربە طالب العلم کە زانست دەخوێنیت دەبێت وات لێ بکات دوور بیت لەدرۆ و بوهتان، دەبێت دوور بیت لەغەیبەت کردنی خەڵکانی تر ئەگەر چی تاوانباریش بن، دەبێت خۆت بەدوور بگریت لەگومانی خراپ، طالب العلم دەبێت خەریکی زانست بێت نەک خەریکی خەڵک بیت».

[ کەناڵی وانە دەنگیە شەرعیەکان ]
[ هەڵەی یەکتری داپۆشن، بڵاوی مەکەنەوە ]

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت : «لا يستُر عبدٌ عبدًا في الدنيا إلا ستره الله يوم القيامة».

واتە : هیچ بەندەیەک نیە کە تاوان و هەڵەی بەندەکەی تر داپۆشێت لەدونیا ئیللا پەروەردگار تاوان و هەڵەی لەقیامەت دادەپۆشێت.

[ رواه مسلم : ٢٥٩٠ ].

لەژێر ڕۆشنایی ئەم فەرموودەیە لەم سەردەمەدا جۆرەها ڕێگا هەیە بۆ ئاشکراکردنی • تاوان و هەڵەی • یەکتری بەئیزنی خوا هەندێک لەو خاڵانە باس ئەکەم تاوەکو ببێتە هۆکاری داپۆشینی • تاوان و هەڵەی • یەکتری.

هەندێک لەو ڕێگایانەی دەبنە هۆی ئاشکرا کردنی • تاوان و هەڵەی • یەکتری ئەمانەن :

١-باس کردنی لەناو کەناڵەکان بەوەی کە بڵێی کەسانێک هەن فڵانە تاوان دەکەن، ئەمە یەکێکە لەدانەپۆشینی • تاوان و هەڵەی • یەکتری، بەڵام ئەگەر بەشێوازێکی تر باسی ئەم هەڵەیە بکەیت بۆ نمونە بڵێی : «حوکمی فڵانە تاوان حەڕامە»، بەم شێوازە نابێتە باس کردنی • تاوان و هەڵەی • یەکتری.

٢-باس کردنی لەچاتی نێوان دوو کەس کە ئەم خاڵە زۆر زۆر بڵاوە لەئێستادا دوو کەس بەیەکەوە باسی • تاوان و هەڵەی • کەسێکی تر دەکەن پەنا بەخوای گەورە.

٣-ئاماژە پێکردنی • تاوان و هەڵەی • کەسانێک کە بەگومانی خۆی کردویانە بەڵام لەڕاستیدا ئەم کارە نەکراوە دێت لەکەناڵ و پۆست ئاماژە بەم خاڵە دەدات بەناوی ئەوەی کە کەسانێک هەبوون فڵانە تاوانیان کردووە ئەمەش دووبارە یەکێکە لەباس کردنی خەڵکی تۆ ئەگەر دەتەوێت ئامۆژگاری بکەیت بڕۆ بەتەنیا قسەی لەگەڵ بکە و بەبەڵگەی قورئان و فەرموودە بۆی ڕوون بکەرەوە.

٤-سکرین چاتی کەسانێک کە • هەڵەیان • کردووە لەژێر ناونیشانی • جەهلی ئەم کەسانە • کە بەڕاستی ئەمە ترسناکترین خاڵە تۆ بێیت ئابڕوی کەسێک ببەیت بەوەی • سکرینی چات و کۆمێنتەکەی • بڵاو بکەیتەوە سوێند بەخوای گەورە ئەم کارە لەشەرعدا جێگای نابێتەوە تۆ دەستی بگرە و ئامۆژگاری بکە نەک بێیت بەبیانوی ئەوەی کە خەڵک ئاگاداری ئەم کارە بن بێیت ئابڕوی ئەم بەندەیە ببەیت، بەجوانی لەکەناڵەکەت ئاماژە بەو تاوانە بکە بڵێ : «تاوانێک هەیە کە خەڵک لێی بێ ئاگان» بەجوانی ڕوونی بکەرەوە ئینجا حوکمەکەی باس بکە بەم شێوەیە خەڵکیش لێت قبوڵ دەکات و جێ بە جێی ئەکەن، بەم شێوازە خەڵک دوو بەیانی دەتوانێت باسی • کێشە و هەڵە و تاوانی • خۆی بکات لات تا یارمەتی بدەیت.

چـۆن یارمەتی کەسێک بدەین کە کاتێک • تاوان و هەڵەیەک • دەکات ؟

کۆمەڵە ڕێگایەکی گرینگ هەیە دەبێتە هۆکاری یارمەتی و داپۆشینی کەسانێک کە • تاوان و هەڵە • دەکەن لەوانە :

١-باس کردنی تاوانەکان بەشێوازێکی گشتی؛ وەک بڵێی : «زینا کردن یەکێکە لەتاوانە گەورەکان».

٢-بیر هێنانەوەی خەڵک بەسزای دۆزەخ و ترسناکیەکەی.

٣-بەتەنیا باس کردنی • تاوان و هەڵەی • ئەو کەسەی کە تێی کەوتوە، یارمەتی بدەیت و دڵنەوایی بکەیت نەک بڵاوی بکەیتەوە.

٤-باس نەکردنی بەهیچ شێوەیەک لە هیچ شوێنێک و لای هیچ کەسێک.

٥-چۆن بۆ خۆت پێت خۆشە • تاوان و هەڵەکانت • داپۆشن بەهەمان شێوە پێت خۆش بێت کە • تاوان و هەڵەی • کەسانی تر داپۆشرێت.

٦-هەست کردن بەترسناکی دانەپۆشینی • تاوان و هەڵەی • یەکتری.

٧-دوعای خێر کردن بۆیان نەک بڵاو کردنەوەیان.

تێبینی : دەبێت هەر هەموومان دوو خاڵی زۆر گرینگ ڕەچاو بکەین :

١-ئێمە مرۆڤین کە مرۆڤیش بین شایەن • بەتاوان و هەڵەین • هەر وەکو لەفەرموودەی صحیح هاتووە.

٢-هەر کاتێک هەڵەیەکیان بەشێوازێکی جوان و شەرعی نیشان داین پێویستە کە بەسینگێکی فراوانەوە قبوڵی بکەین.

خوای گەورە لەهەموومان خۆش بێت.

💎 پـێـشـیـن | Peshin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
[ طالب العلم بەبەڵگەوە قسە دەکات ]

«طالب العلم پێویستە بەبەڵگەوە قسە بکات، نەک هەر بێت پۆستێک بکات قسە فڕێ بدات گوایە بەحیسابی خۆی ئامۆژگاری قوتابیانی زانستی شەرعی دەکات، ئەی کوا ئێمە لە • الأصول الثلاثة • فێر نەبووین کاتێک دەعوە بکەین بەبەڵگەوە قسە بکەین ؟
ئەی ئیمامی بوخاری لەصەحیحەکەیدا سەرەتا بەبەڵگەی ئایەت باسی • بابەکانی • نەکردووە ؟

هەموو ئەمانە فێرمان دەکەن کە بەبەڵگەوە قسە بکەین، نەک هەر بێین بڵێین : طالب العلم لەم سەردەمە خەریکی تاوان و سەرپێچی کردنی خوایە واز لەم بەناو ئامۆژگاری کردنە بێنن سوێند بەخوا ئەمە ئامۆژگاری نیە».

خوا پەنامان بدات لەم خراپەیە .

[ کەناڵی وانە دەنگیە شەرعیەکان ]
نــوێ لەمەدینەوە

ئەمڕۆ پرسیارم لەزانای بەڕێز شێخ صالح السحیمي کرد -خوا بیپارێزێت-
سەبارەت بەتەندروستی و سەلامەتی، دواتر پرسیاریم دەربارەی خەڵکی کوردستان لێ کرد، وە «ئامۆژگاری بۆ ئەهلی سوننەی خەڵکی کوردستان» چیە ؟
کەناڵێک تایبەت بەسوودەکانی «فیقهی ئاسان» دەتوانن لای خۆتان زیاد بکەن

تایبەتمەندی ئەم کەناڵە :

١-کەناڵەکە تەنیا ڕاڤەی پەرتووکی «فیقهی ئاسان» تیایدا بڵاو دەکرێتەوە.
٢-هەمووی کراوەتە بەش بەش بۆ سوود وەرگرتنی زیاتر.
٣-هەموو سوودەکانی ڕاڤەی پەرتووکی «فیقهی ئاسان» کورت کراوەتەوە و مۆنتاژ کراوە.

بڵاوی بکەنەوە بارک الله فیکم.

https://www.tgoop.com/sudakany_fiqhy_asan
[ سبحان الله گەیشتووینە چ سەردەمێک ! ]

«سبحان الله • نەزانین • گەیشتۆتە ئاستێک منداڵێک دێت، بانگەشەی شتانێک دەکات بەناوی بابەتی | خیلاف | قسە لەسەر کەسانێکی زۆر لەخۆی بەرزتر و داناتر دەکات، بـۆچی ؟!
چونکە • نەزانین • وات لێ دەکات ئەگەرنا نە من نەهیچ یەکێک لەو کەسانەی کە تازە بەتازە تۆزێکی زۆر کەممان لەو زانستە خوێندوە کە ئەوانەی لەئێمە گەورەترن چەندین ساڵە ئەم زانستە بەدەرس دەڵێنەوە !

کە سوێند بەخوا ئەو بابەتەی کە بیانوی پێوە ناوە هەر سەری لێ دەرناکات نازانێت ئەسڵ و بنەما و ڕوکنەکانی ئەم بابەتەش چیە.

گەیشتووینە چ سەردەمێکی نەزانی سبحان الله !».

فـوائـد الأثـريـة | Fawaid Athar
[ ڕۆژێکی زانستی و لەشوێنێکی زانستی ]

ڕۆژی سێشەم دوای نوێژی مەغریب لەکتێبخانەی «صلاح الدین» لەشاری هەولێر مامۆستا علي خان دەرسێک پێشکەش دەکات.

Peshin | پـێـشـیـن
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔴 ئاگاداری .. ئاگاداری

بەڕێزان، بەهۆی ئەو سزایەی فەیسبووک لەسەر ئەم پەیجە دایناوە، کە پەیجەکەی کۆت و بەندکردووە، بۆیە لە ئێستا بەدواوە پۆست لەم پەیجە فەرمییە نوێیەی ( مامۆستا علي خان ) دەکەین کە لینکەکەی دانراوە، هیوادارین ئێوەش هاوکاربن لەبڵاو کردنەوەی ئەم پەیجە نوێیە و ئێوەش لە ئەجرەکەی بەشدار دەبن.


سەرپەشتیارانی سۆشیال میدیای مامۆستا علي خان

ئەمەش لینکی پەیجە نوێیەکەیە :

https://www.facebook.com/alikhankrd
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/03/13 08:54:19
Back to Top
HTML Embed Code: