هەر کاتێک چاوگێکی لێکدراومان هەبێت و بمانەوێت گەردانی بکەین، هەموو کاتێک وشەی دوابەشی بەجیا دەنووسین.
چ تێپەڕ بێت وەک:
فڕێدان: فڕێ دەدەم. فڕێم دا. (نەک: فڕێدەدەم. فڕێمدا).
چ تێنەپەڕ بێت، وەک:
تێکچوون: تێک دەچێت. تێک چوو. (نەک: تێکدەچێت. تێکچوو).
گەرمبوون: گەرم دەبێت. گەرم بوو. (نەک: گەرمدەبێت. گەرمبوو).
شینبوون: شین دەبێت. شین بوو. (نەک: شیندەبێت، شینبوو).
لە ڕستەدا دەردەکەوێت باسی ڕووەک دەکەین یان باسی ڕەنگ دەکەین. خۆ دەکرێت زۆر وشە واتای جیاوازیان هەبێت و وەک یەک بنووسرێن. یان ڕوونکردنەوەی باشتر بدرێت، وەک:
ڕووەکەکە شین بوو. ڕەنگی دیوارەکە شین بوو.
***
کەوا بێت ئاسانترین شێوەی فێربوون ئەوەیە کە ئەگەر چاوگەکە لێکدراو بوو و گەردان بکرێت، هەمیشە دوابەشەکەی جیا بکەینەوە.
بێ ئەوەی پێویست بکات نووسەر بزانێت ئەوە تێپەڕە یان تێنەپەڕە.
#دیاکۆ_هاشمی
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk

Telegram
وشەی دانسقەی کوردی
کاناڵێک بۆ وشەی ڕەسەنی کوردی تایبەت بە وشە و بابەتەکانی مامۆستای بەڕێز #خەلیل ئەحمەدی (ڕێبوار لەیلاخی)yekeyall@
تاسمە چییە؟
هەژار:
" وەرگێڕان و تەرجەمە وەک تاسمە یە،
ڕەنگە بزانن تاسمە بە چی دەڵێن، پاییز کوولەکەی تەڕ قاش دەکەن لەبەر تاو هەڵی دەخەن تا وشک و چڕچ دەبێ وە بۆ زستان هەڵی دەگرن ئەمجا زستان کە ئیشتیای چێشتی کولەکەیان کرد ئەو چڕچ و وشکانە دەخەنە ناو ئاوی گەرم تا دەخوسێ و نەرم دەبێتەوە شێوی پێ لێ دەنێن جا تامی کولەکەی تەڕ و تازە دەدا یانە ئەوە ئیتر خۆتان ئەیزانن ئەمجا ئەگەر ئەو کولەکە خووساوە هەمتر وشک کەینەوە وە دیسان دە ئاوی گەرمی خەین دەبێتە تاسمەی تاسمە، تەرجەمە لە زمانێکەوە بۆ زمانێتر وە پاشان زمانی تر ئاوایە".
سەرچاوە:
📚گۆڤاری مەهاباد
ژمارە: 171 لا 35
دیاری و ناردنی کاک ئەنوەر وەلەدبەگی

▫️#مامۆستا
▫️زاراوەیەکی بواری پەروەردەیە، دوای ئەوەی قوتابخانەی حوکمی لە سەدەی بیستەم دروست بوو، لە بەرامبەر وشەکانی «موعەلیم» و «مودەڕیسی» عەرەبی، تەوفێق وەهبی دایهێنا، لەسەر ئەو بنەمایەی «مام» وشەی ڕێزگرتنە بە کەسێ لە خۆت گەورەتر دەڵێی «مام». «وەستا»ش ناوی پسپۆرییە و دەلالەت لە زانایی ئەو کەسە دەکات، کە لە شتەکان زانە.
▫️کەواشبێ بۆ کۆکردنەوەی «مام» و «وەستا» وشەی «ماموەستا» دروست دەبێ، کە بە گۆڕانێکی کەم بۆ خۆشکردنی خوێندنەوە، ئەو «مام وەستا»یەش دەبێتە «مامۆستا» ئیدی تەوفێق وەهبی ئەم زاراوەیەی بەو شێوەیە دروست کرد، زاراوەیەکی ئاسان و خۆش و واتاداریش بوو، بۆیە بە زوویی بەکارهێنراو کەوتە فەرهەنگی دەربڕینی کوردییەکان.
▫️شایانی باسە لە بەرامبەر وشەکانی موعەلیمە و «مودەڕیسە»ش کە بۆ ژن بە کار دەهێنرێن، لەسەر هەمان بنەمای وشەی «مامۆستا» تەوفیق وەهبی وشەی «پووروەستا»ی دروست کردبوو، بەڵام «پوورە وەستا» دیارە ڕێک نەبوو و خەڵک بە ئاسانی نەیدەتوانی قەبووڵی بکات و بەکاری بێنێ بۆیە کەس بەکاری نەهێنا و وشەی «مامۆستا» بۆ ژنانیش هەر بەکارهێنرا.
▫️سەرچاوە: کتێبی فەرهەنگی ئەدەب و رۆشنبیری، دوکتۆر ئیدریس عەبدوڵڵا

#وشەی کوردی
#خجل 👈شەرمن، شەرمێون، شەرمەراز، تەریق، تەرێق، سەرشۆڕ
#خجالت آور👈 شەرمهێن، مایەی شەرمەزاری، مایەی سەرشۆڕی، شوورەیی
#اغواکردن👈فریودان، هەڵخەڵەتاندن، هەڵفریواندن، خەڵەتاندن
#اغواگر👈 فریودەر، هەڵفریوێنەر، هەڵخەڵەتێن، خڵەتێن، خەڵەتێنەر، هەڵفریوێن، لەخشتەبەر
#تعیین کردن👈دیاریکردن، دەستنیشانکردن، دانان
#معیّن👈 دیاریکراو، دەستنیشانکراو، دانراو، دامەزراو
#خلاف عرف جامعه👈پێچەوانەی نەریتی کۆمەڵگا، دژی نەریتی کۆمەڵگا، پێچەوانەی دابونەریتی کۆمەڵگا
#عرفا👈بەپێی نەریت(داب/دابونەریت)، بەپێی باو
#نائب👈جێگر، جێنشین، شوێنگر، بریکار
#نیابت👈جێگری، جێگرایەتی، بریکاری، جێنشینی
#به نیابت از👈 لەجیاتی، بەجێی، لەجێی، لەبرێتی، بە جێنشینی لە، بەجیاتی، لەلایەن
#جلودار👈پێشەنگ، پێشدار، پێشڕەو، هەسارکێش، جڵەودار
#سردسته👈سەرگەورە، سەرپەل، سەردەستە، سەرۆک
#مجددا👈دیسان، هەمیسان، سەرلەنوێ، دووبارە، جارێکی تر، دیسانەوە
#تجدید قوا👈بەهێزبوونەوە، هێزگرتنەوە، وزەگرتنەوە، وەدەستهێنانەوەی هێز
بە کوردی بدوێین
بە کوردی بخوێنینەوە
بە کوردی بنووسین
┄┅┅┄┅✶❤️✶┅┄┅┅┄
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
┄┅┅┄┅✶☝️🏻✶┅┄┅┅┄

Forwarded from şiney.jawero
2_5388986506712993397.mp4
9.9 MB
حاڵی خۆشتم ئارەزۆیە کاک سەید
┄┅┅┄┅✶❤️✶┅┄┅┅┄
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
┄┅┅┄┅✶☝️🏻✶┅┄┅┅┄
حاڵی خۆشتم ئارەزۆیە کاک سەید
┄┅┅┄┅✶❤️✶┅┄┅┅┄
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
┄┅┅┄┅✶☝️🏻✶┅┄┅┅┄
#پاییز
ئەی وەتەن پاییز بە خێر بێ، چونکە ئێستا باومە
گەرم و ساردی فەسڵەکەت عەینەن دڵەی شێواومە
باڕەشت ئاهی دروون و هەورت هەر وەک چاومە
نم نمی باران ئەبارێ وەک تکەی زووخاومە
شاخ و داخی تۆ نموونەی جەرگی هەڵقرچاومە
گێژەڵووکەی سەر ملانت، وەک هەناسەی پڕگرین
تەم لە سەر کوێستانەکانت دووکەڵی قەلبی حەزین
ساردی ئەشکەوت و موغارەت وەک دەروونی پڕ برین
پووشی وشکی دەشتەکانت، بەندی جەرگی ئاگرین
بەرگ ڕێزانی دەرختت، عومرەکەی فەوتاومە
ئەی وەتەن! با پێکەوە هەڵکەینە سەر گریان و زار
تۆ لەبۆ گەنجانی لادێ و من لەبۆ لاوانی شار
تۆ لە داخی هەڵپەڕین و من لە داخی عوود و تار
ئەشکی خۆێنین دابڕژین، هەر وەکوو هەوری بەهار
گەر حەیام بێ خوێنی جەرگم شەربەت و شەکراومە
ئەی وەتەن! کوا نەعرەتە و نرکە و گۆڕەی شێرانەکەت
کوانێ قانوون و نیزام و دەبدەبەی بابانەکەنت
بۆچی گووم بوو؟ عیلم و عەقڵ و سەنعەت و عیرفانەکەت
جاهل و مادونی خەڵکن، سەربەسەر خێزانەکەت
ئەی وەتەن! سا گوێ گرە لەم شیوەنە لێشاومە
ئەی وەتەن! هێندێ بە ناوێ تۆیەوە جاسوووسی تام
ئەی وەتەن! بەعزێ لە داخی تۆیە، بوو بە پەندی عام
فیکری خۆمت بۆ بەیان کەم، موختەسەر ئاخر کەلام
شەرتە تا تۆبی حەرام بێ، زیارەتی "بیت الحرام"
شارەزوورە جێی سەعی و مروەو سەفاو پڕتاومە
ئەی وەتەن! خۆمن بە ناحەق، سەر کز و ئاوارە نیم
ڕۆڵەی خۆتم بە پاکی، دوژمن و خوێنخوارە نیم
چونکە ڕۆڵەی کوردستانم وەحشی و پەتیارە نیم
وامەزانە کەوتە ڕۆژی خۆی، وەها بێکارە نیم
سەیری مەغزی دوژمنت کە، تێکەڵی خوێناومە
ئەی وەتەن! تۆ مەملەکەت بووی کەی وەها وێرانە بووی؟
کەی ئەسیر و ژێرچەپۆکەی دوژمن و بێگانە بووی؟
بەینی بەینەڵڵا وەتەن! هەر تاکە بووی مەردانە بووی
عەسری پێشوو بێشەلانی کۆمەڵی شێرانە بووی
من کە ناڕۆم خۆشی عەسری ئاردەڵانت داومە
هۆزی کورد! یا خوا نەمەێنم بۆ هەناسەی سەردتان
بۆ خەم و ئاهی دەروون و بۆ دڵەی پڕ دەردتان
بۆ لچی وشک و بەبار و ڕەنگ و ڕومای زەردتان
دوور لە خۆی بێ شوێنە مەجنوون، چۆڵە شاخ و هەردتان
شیوەنم سەرمەشقه کوردە، بۆ وەتەن کێشاومە
ئەی وەتەن! ناوبردنت بۆ من یەقین شێتانەیە
شێرەکەت بۆ پارە ئەمڕۆ خادمی بێگانەیە
من کە بێ پارەم، دووسەد کۆشش بکەم ئەفسانەیە
ئەی وەتەن! خەڵکی ئەڵێن پێم "قانعی" دێوانەیە
ئەی خوا چی بکەم بۆ ئەم میللەتە فەوتاومە؟
✍#مامۆستا_قانع

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یەکەم شەوی پاییز جوانی لادێ بەتایبەت شەوانی گوندی تەنگیسەر😍😍😍
شەوی پاییز #دڵسۆز_خالێدی
┄┅┅┄┅✶❤️✶┅┄┅┅┄
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
┄┅┅┄┅✶☝️🏻✶┅┄┅┅┄
شەوی پاییز #دڵسۆز_خالێدی
┄┅┅┄┅✶❤️✶┅┄┅┅┄
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
┄┅┅┄┅✶☝️🏻✶┅┄┅┅┄
وەیهەواڵ.وەیهەواڵ:کەسێک کە هەواڵ ناخۆش ڕادەگەیەنێ،
ئەم وشەیە ئاوەڵناوی کارایە و لە دووبەشی.
وەی+هەواڵ پێک هاتووە،
وەی:کاتێ ڕوودانێکی ناخۆش ڕوو دەدا خەڵکان وەی دەکەن.
بۆیە کەسێک کە هەواڵی ئەم ڕووداوە دەگێڕێتەو پێی دەڵێن وەیهەاڵ.
وەیخڕ:شەڕەنگێز. شەڕەو نەر .
#کەسێ کە بەدوای شەڕ و داوا بگەڕێ.
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
ئەم وشەیە ئاوەڵناوی کارایە و لە دووبەشی.
وەی+هەواڵ پێک هاتووە،
وەی:کاتێ ڕوودانێکی ناخۆش ڕوو دەدا خەڵکان وەی دەکەن.
بۆیە کەسێک کە هەواڵی ئەم ڕووداوە دەگێڕێتەو پێی دەڵێن وەیهەاڵ.
وەیخڕ:شەڕەنگێز. شەڕەو نەر .
#کەسێ کە بەدوای شەڕ و داوا بگەڕێ.
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
Telegram
وشەی دانسقەی کوردی
کاناڵێک بۆ وشەی ڕەسەنی کوردی تایبەت بە وشە و بابەتەکانی مامۆستای بەڕێز #خەلیل ئەحمەدی (ڕێبوار لەیلاخی)yekeyall@
Forwarded from خەلیل ئەحمەدی(ڕێبوار لەیلاخی)
کەیخەسرەو چۆن ئاشووریەکانی سڕیەوە؟
(هووەخشەترە یان کەیخەسرەو) ٦٢٤- ٥٨٥ پ.ز پاشای سێهەمی ماد بوو بە مەزنترین و بیرتیژترین و پاشای ماد ناسراوە جەنگاوەرێ زۆر ئازاش بووە بووە باوکی (فراوەرتیس) باپیری (دیاکۆ) دامەزرێنەری دەوڵەتی ماد،
سەرەتای دەسەڵاتداری کەیخەسرەو توشی زۆر کێشە و کۆسپ و ناهەموواری بۆیەوە چونکە مادەکان ئەوکات لەژێر دەستی ئاشووریەکان و سکتییەکان بوون
ئاشووریەکان چەندین وڵات و میرنشین و هۆزیان لەژێر دەس بوو کە باج و سەرای لێ ئەسەندن و بە بیانووی هیچ هیچ هێرشی ئەکردە سەریان و دەسی نە ئەپاراست مناڵ و گەنج و پیری بە زیندووی ئەسوتان لە (مادەکان و بابلەکان و ماناییەکان هتد…) سەرەتا بە کورتی ئاشورییەکان کێن:
یەکێک بوون لە دیارترین و بەهێزترن ئیمپڕاتۆریەتەکان،
سەرەتا میرنشین بوون و دواتر دەوڵەتیان پێکهێناو و هێزیان فراوانکرد بەرەو دەوروبەری شاری موسڵی ئێستا،
لە هونەرسازی و چەک و دروستکردنی سەنگەر و قولە و قەڵا زۆر پێشکەوتوو بوونە نەینەوا پایتەختی وڵاتەکەی بووە.
کەیخەسرەو مناڵ بوو کە باوکی مرد دوای ماوەیەک کە گەورەبوو شوێنی باوکی گرتەوە و ئەو ڕق و کینەیەی بەرامبەر باوکی و گەلەکەی وایکرد هەر زوو لەگەڵ دەستبەکاربوونی مادەکان لە ژێردەستەی سکتییەکان ڕزگارت بکات و (مادیاسی کوڕی پروتونی) بکوژێت، توانیوێتی هەموو مادەکان یەک بخاتەوە کە بەلایەنی کەمەوە توانیوێتی هەموو ئەو ناوچانەی باوکی لەدەستی دابوو بیکاتەوە ژێر ڕکێفی مادەوە، دوای ئەوە توانیوێتی سوپایەکی تۆکمە و بەهێز دروست بکات و (هیرۆدۆت) ئەڵێ کە ئەڵێ لەشکرەکەی لە دەستەی جۆراوجۆری وەک (سەربازی سوارە و پیادە و نێزەدارەکان، تیرهاوێژی) بووە وە باس لە ئازایی و چاونەترسی سوارەکانی کەیخەسرەو ئەکا، ئیتر دوای ئەوەی کە کەیخەسرەو سوپایەکی تۆکمەو بەهێزی دروست کرد و هاوپەیمانی پێکهێنا لەگەڵ کلدانییەکان کە ئەوانیش چەوساوە و ژێردەستەی ئاشووریەکان بوون، ئیتر کەیخەسرەو بەڕێ کەوت بە سوپایەکی چوارسەد هەزار کەسیەوە بەرەو شاری نەینەوا لە ساڵی (٦١٥ پ.ز)، دوای کەمتر لە ساڵێک ئارابخای گرت (کەرکوک)ـی ئێستا، ئیتر ئاوها یەک لەدوای یەک شارەکانی ئاشووری داگیر ئەکرد و هەتا گەیشتە نەینەوا، شارەکە بە شوراوی بەرز دەوردرابوو وە بەردی گەورە و پتەو دروست کرابوون، دوای گەمارۆیەکی زۆر دەوترێت ئیتر مادەکان بیریان کردەوە و توانیان لەڕێی چەند خەندەقێکەوە ئاوی ڕووباری دیجلە ئاراستەی شارەکە بکەن و شوورا گڵینەکانی دەورووبەری شارەکەی ڕووخاند، ئینجا مادەکان توانیان بچنە ناو شارەکە، دوای ئەوە فەرماندەی ئاشورییەکان (ئاشوور ئۆبڵات) کە لە خۆرئاوای وڵات خەریک شەڕ بوو بە خێرایی ئەو سەربازانەی کۆکردەوە کە ڕزگاریان بووە و چوون خۆیان گەیاندە شاری (حەیان)، دواتر مادەکان بابلیەکان ڕێک ئەکەون بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ئەو شارە بەڵام (ئاشوور ئۆبڵات) لە ترسی ئەو سوپایە ڕا ئەکا، دوای ماوەیەکی کەم دەگەڕێنەوە بۆ حەیان و بە مەبەستی ئەوەی کە بیگرنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان بەڵام سەرکەوتوو نابن و ئەویش ئەکوژرێ ئیتر لە دوای ئەمەوە ئاشووریەکان نەمان و مادەکان و بابلیەکان لەنێوان خۆیان ناوچەی و قەڵاکانیان دابەش کرد لەنێو خۆیان.
سەرچاوەکان:
هیرۆدۆت: مێژووی جەنگی پارسەکان
کتێبی دەوڵەتی ماد
دکتۆری جمال ڕشید - دکتۆر فوزی ڕشید:
مێژووی کۆنی کورد

پاڵە:کرێکار،درەوان،ڕەنجدەر
قیڕە:قێڕە،گونشێواو،مرۆڤی نێرینە کە ئەندامی پیاوانەی شێواو بێ .
خایلە:دڵەڕاوکێ،خەم وپەژارە
فرقان:فرقات،گیرانی قوڕگ بەهۆی خەم و خەفەت
فتوور:دووزمان،قسەگەڕێن
دانیار دەهەندە،دڵاوا،بەخشەندە،
ئەڵبەت لای خۆمان دانیار واتایێکی تری هەس

پێڵ:کۆپارە
کۆپارە:گوڵمە گۆشتێکی گەورە لە سەر ملی وشتر و ڕەشەوڵاخ،
کۆپارە:بەرزایی و کۆسپایی کەم لە زەویدا.

وشەی هەرمان چاوگێکی لێکدراوه و له دوو بەش پێک هاتووه: هەر + مان، بەمانای هەمیشه مانەوە کە هاوتا فارسییەکەی دەبێتە "جاودانگی" و هاوتا ئینگلیسییەکەشی دەبێتە "immortality".
بەکار هێنانی وشەی "هەرمان" بەمانای "جاودان" یان "immortal" هەڵەیەکی ئاشکرایه.
له زمانی کوردیدا، هاوتای "جاودان" دەبێتە "هەتاهەتایی". کەوابوو بۆ نموونە ناکرێ بۆ کەسێکی کۆچکردوو بڵێین: "یادی هەرمان"؛ دروستەکەی ئەوەیه له ڕستەیەکی ئەوتۆدا بڵێین: "یادی هەتاهەتایی".
جیاوازیی "هەرمان" و "هەتاهەتایی" له زمانی کوردیدا وەکوو جیاوازیی "خلود" و "خالد" له زمانی عەرەبیدایه.
بەکارهێنانی ڕستەی "یادی هەرمان بێ" هەر هێندەی بەکار هێنانی ڕستەی "ڕۆحی شادی بێ" هەڵەیه. جیاوازیی نێوان "هەتاهەتایی" و "هەرمان"، وەک جیاوازیی نێوان "شاد" و "شادی"یه.
"شادی" حاڵەتی کەسێکی "شاد"ه. "هەرمان"یش دۆخی شتێکی "هەتاهەتایی"یه. "شاد" ئاوەڵناوە. "شادی" ناوه و ئاوەڵناو نییه. هەر بەم شێوەیه "هەرمان"یش ئاوەڵناو نییه.
ـ یادی هەتاهەتایی بێ، نەک یادی هەرمان بێ
ـ ڕۆحی شاد بێ، نەک ڕۆحی شادی بێ
مامۆستا هەژار له شێعری هەڵۆدا دەڵێ:
ڕێیەکم پێ بڵێ بۆ هەرمانم/تۆی لە لات دەست دەکەوێ دەرمانم
واتە ڕێیەکم پێشان ده بۆ "هەمیشە مانەوە" و "قەت نەمردن"م.
هەڵەیەکی ئاوا بۆ کەسێکی تازه فێری نووسینی کوردی دەبێ ـ بە مەرجی دووپات نەکردنەوە ـ ڕەنگە ئاسایی بێ، بەڵام بۆ نووسەرێکی بەئەزموون پاساوهەڵگر نییە.
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
بەکار هێنانی وشەی "هەرمان" بەمانای "جاودان" یان "immortal" هەڵەیەکی ئاشکرایه.
له زمانی کوردیدا، هاوتای "جاودان" دەبێتە "هەتاهەتایی". کەوابوو بۆ نموونە ناکرێ بۆ کەسێکی کۆچکردوو بڵێین: "یادی هەرمان"؛ دروستەکەی ئەوەیه له ڕستەیەکی ئەوتۆدا بڵێین: "یادی هەتاهەتایی".
جیاوازیی "هەرمان" و "هەتاهەتایی" له زمانی کوردیدا وەکوو جیاوازیی "خلود" و "خالد" له زمانی عەرەبیدایه.
بەکارهێنانی ڕستەی "یادی هەرمان بێ" هەر هێندەی بەکار هێنانی ڕستەی "ڕۆحی شادی بێ" هەڵەیه. جیاوازیی نێوان "هەتاهەتایی" و "هەرمان"، وەک جیاوازیی نێوان "شاد" و "شادی"یه.
"شادی" حاڵەتی کەسێکی "شاد"ه. "هەرمان"یش دۆخی شتێکی "هەتاهەتایی"یه. "شاد" ئاوەڵناوە. "شادی" ناوه و ئاوەڵناو نییه. هەر بەم شێوەیه "هەرمان"یش ئاوەڵناو نییه.
ـ یادی هەتاهەتایی بێ، نەک یادی هەرمان بێ
ـ ڕۆحی شاد بێ، نەک ڕۆحی شادی بێ
مامۆستا هەژار له شێعری هەڵۆدا دەڵێ:
ڕێیەکم پێ بڵێ بۆ هەرمانم/تۆی لە لات دەست دەکەوێ دەرمانم
واتە ڕێیەکم پێشان ده بۆ "هەمیشە مانەوە" و "قەت نەمردن"م.
هەڵەیەکی ئاوا بۆ کەسێکی تازه فێری نووسینی کوردی دەبێ ـ بە مەرجی دووپات نەکردنەوە ـ ڕەنگە ئاسایی بێ، بەڵام بۆ نووسەرێکی بەئەزموون پاساوهەڵگر نییە.
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
Telegram
وشەی دانسقەی کوردی
کاناڵێک بۆ وشەی ڕەسەنی کوردی تایبەت بە وشە و بابەتەکانی مامۆستای بەڕێز #خەلیل ئەحمەدی (ڕێبوار لەیلاخی)yekeyall@
کردییە سکەو:ئەم دەستەواژەیە لە مانای خوازراودا خۆی دەنوێنێ،بەواتای قین و قارکردن و دوورکەوتنەوە،لە کەسێ،
هاڵبوونەوە:کولبوونی ددان،
ئەم کۆژە لە مانای خوازراویشدا بەواتای کەمبوونەوەی تووڕەیی و دۆخی دەروونی مرۆڤ بەکار دەچێ،