Telegram Web
Forwarded from رِحَال | Rehal
ڕەيانی ڕوحم وە ڕوناکی دڵم
خوزگە ڕۆژگار هەمووی ڕەمەزان بوایە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هاوڕێەتی ئەهلی قورئان بکە چونکە بەڕاستی ئەوان چرای ژیانن لە زەمانی فیتنەدا


@xandakam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یارب  داوات لێ دەكەين پێمان ببەخشى..
🕕 ئيمانێکی زيادە،،
🕕 تەمەنێكى پڕ بەرەکەت،،
🕕 لاشەیەكى تەندروست،،
🕕 رۆزيەكى فراوان،،
🕕 تەوبەكردن بەرلەمردن،،
🕕 شهادە لەكاتى مردن،،


@xandakam
‏بـۆچـی کەس  بە ژیانـی خۆی ڕازی نیە ؟
زۆر سەیرە هەموان چاویان لەسەر ژیانـی یەکترە !
من دەڵێم خۆزگەم بەتۆ
تۆ دەڵێی خۆزگەم بەخۆت
ئەگەر ژیانمان بگۆڕینەوە دڵنیام دیسان خۆزگە بەژیانـی یەکتر دەخوازین
دەبێت بزانین یەکێک لە نهێنیەکانی بەختەوەری ژیانـی دونیا ڕازی بوونە بەو بەشەی کە هەتە..!


@xandakam
العيد صوتك و الوصال
︎حنين الشوق
جێژنەی هەموو لایەکتان پیرۆز بیت اللە تعالی طاعەت و قیام و صیامی هەموو لایەکتانی قەبول کردبێت …


تَقبَّل اللهُ مِنَّا ومنكُم
💭﴿من ظن أن العلم يأتي
بدون تعب فقد أخطا.﴾

💭﴿هەر کەسێک وا گومان ببات کە زانست بەبی ماندوبوون بە دەست دەکەویت ئەوە هەلەی کردووە. ﴾


👈 الجامع الكبير 2/297.



@xandakam
دڵم دەشکێت و ژان دەکات،
لەو دەمەی لە کتێبەکانی فەرموودەدا دەخوێنمەوە،
کە هاوەڵێک لە هاوڕێکەی دەپرسێت: لە کوێ بووی؟
ئەویش پێی دەڵێت: لەلای پێغەمبەری خودابوومﷺ.

یاوەرێکی تر دەگات بە هاوڕێیەکی،
دەڵێت: بەرەو کوێ دەچیت؟
پێی دەڵێت: دەچم بۆ لای پێغەمبەری خوداﷺ.
بەم سادەییە،
بەم جوانییە،
لەلای پێغەمبەری خوداﷺ و بۆلای پێغەمبەری خوداﷺ.

ئاواتەخوازبووم بچمە خزمەتی و
پێی بڵێم: ئەی پێغەمبەری خودا، دڵم ئازارم دەدات!
ئەویش دەست بهێنێت بەسەر سینەمدا و ئارامم بکاتەوە.
یان پێم بڵێت: بێ ئومێد مەبە، چەند ڕۆژێکە و تێدەپەڕێت!
یان دەست بخاتە سەر دڵم و بفەرموێت: جێگیربە ئەی دڵ!
جێگیر و ئارام دەبێت،
چونکە ئەو دەمەی بانگی کردە ئوحود، جێگیربوو!

ئاواتەخوازبووم بیرم بکردایە،
قوڵپەی گریانی کەسی تامەزرۆم لێ دەربکەوتایە،
بەزەیی پێمدا بهاتایەتەوە،
وەک چۆن بەزەیی بە قەدی دارەکەدا هاتەوە،
پاشان وەک ئەو لە ئامێزی بگرتمایە...

ئەگەر لەگەڵ ئازیزێکمدا ناکۆکیم بووایە،
دەچوومە خزمەتی و داوای شەفاعەتم دەکرد،
لەگەڵم دەهات و شکاوی دڵمی ساڕێژ دەکرد،
وەک چۆن لەگەڵ تامەزرۆیی موغیسدا ڕۆیشت،
لەو دەمەی بەریرە جێیهێشتبوو،
فەرمووی: گەر بگەڕێیتەوە بۆ لای!

ئاواتەخوازبووم قەرزاربوومایە و بهاتمایەتە خزمەتت،
شەکوای حاڵی خۆمم لەلات بکردایە،
لەگەڵمدا بهاتیتایە و لەلای قەرزارەکان تکات بۆ بکردمایە.
وەک چۆن بە دەم جابرەوە هاتیت و
بە جووە خاوەن قەرزەکەیت وت: مۆڵەتی جابر بدە!

ئاواتەخوازبووم هاوڕێیەکم خراپەیەکی بەرانبەرم بکردایە و
بەدڵ شکاوییەوە بهاتمایەتە خزمەتت،
سەرت بخستمایە، وەک چۆن بیلالت سەرخست،
لەو دەمەی ئەبو زەڕ وتی: ئەی کوڕی قولەڕەشەکە!
فەرمووت: هێشتا خەسڵەتی سەردەمی نەفامیت تێدا ماوە!
یان ئەوێ ڕۆژێ لە دڵتدا خۆشەویست دەبووم وەک ئەبوبەکر،
لە پێناوی مندا تووڕەدەبوویت، دەتفەرموو:
واز لە هاوڕێکەم ناهێنن بۆ من!

ئاواتەخوازبووم نەخۆش بوومایە و سەردانی ماڵمت بکردایە،
وەک چۆن سەردانی سەعدی کوڕی ئەبو وەقاست کرد.

ئاواتەخوازبووم شتێک خەمباری بکردمایە و
دڵنەواییم بکەی،
وەک چۆن دڵنەوایی ئەو منداڵەت کرد کە مەلەکەی مردبوو.

ئاواتەخوازبووم بچوکترین شت خەمباری بکردمایە،
دەهاتمە خزمەتت بۆ ئەوەی بۆم سانا بکەیت و لەگەڵمدا بێیت.
وەک چۆن لەگەڵ کچۆڵەیەکدا ڕۆیشتیت،
هەتا لەلای ماڵەوەیان تکای بۆ بکەیت،
چونکە ناردبویان بۆ پێویستیەک و درەنگ کەوتبوو لێی!

ئاواتەخوازبووم لەخزمەتتدا سەفەرم بکردایە،
بە چاو و دڵم پاسەوانیم دەکردیت،
لەوەیە لە ماندوویدا لەسەر سوارییەکەت خەوت لێ بکەوتایە،
منیش پشتیوانت دەبووم، چیت بە ئەبو تەڵحە وت،
بە هەمان شێوەیش بە منت بوتایە:
خودا بتپارێزێت، وەک چۆن پێغەمبەرەکەیت پاراست!

ئاواتەخوازبووم لە ڕۆژی ئوحود لەگەڵتدا بوومایە،
پێش تەڵحە بکەوتمایە و بەرگریم لێ بکردیتایە و
تۆش بەرەو شاخەکە بڕۆشتیتایە،
دواتر پێت بوتمایە: واجبوو ئەدهەم!

ئاواتەخوازبووم هەر دەمێک دڵتەنگ دەبووم،
بەلامدا بڕۆشتیتایە، وەک چۆن بە لای ئالی یاسردا ڕۆیشتیت،
بتفەرموایە: ئارامبگرە ئەدهەم، شوێنت بەهەشتە!
لەو دەمەدا هەموو شتەکان لەلام سانادەبوون!

خۆشەویستەکەم ئەی پێغەمبەری خوداﷺ،
تامەزرۆی دیدارتم و زۆر بیرت دەکەم.

- ئەدهەم شەرقاوی
و: ئەیاد فەهمی
نەمانبینیوە بەلام موشتاقی لیقای ئەوین

نەمانبینیوە بەڵام بیری دەکەین

نەمانبینیوە بەلام لەهەموو کەسمان زیاتر خۆشدەوێ

نەمانبینیوە بەڵام وا هەست دەکەین لەگەڵی ژیاوین

نەمانبینیوە کەچی فەرمودەکانی ئارامی بە دلمان دەبەخشن

نەمانبینیوە ......

بەلێهـــ ئەوە پێغەمبەری خودایە ﷺرۆحمان بەقوربانی بێ🥺💔

اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌🤎💐

@xandakam
شەوی هەینیە سەڵاوات لەبیر مەکەن🤎

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
- ‏﴿ وَخَشَعَتِ الأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَنِ ﴾ ♥️.
پەروەردگارا
خۆزگە نێوانی من و ماڵەکەتــ تەنها شەقامێک بوایا
هەرکات دڵم داوای کرد سەردانم بکردایا🥹💔
Forwarded from حنين الشوق
قَالَ: يَا عُمَر هِيَ أَيَّامٌ وَنَمضِي.

فەرمووی ؛ عمر ئەوانە ڕۆژانێکن و ئێمە دەڕۆین ..
پێغەمبەری خوداﷺ بە بەهەشت دڵنەوایی هاوەڵانی دەکرد!
ئەو دەمەی یاوەران پۆشاکێکی ئاوریشمیان بینی،
پێی سەرسامبوون،
پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی:
دەسماڵەکەی سەعدی کوڕی مەعاز لە بەهەشتدا
زۆر لەمە باشترە!

لە موئتەدا هەردوو دەستی جەعفەر قرتان،
پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی:
خودا بۆی گۆڕی بە دوو باڵ و لە بەهەشتدا پێی دەفڕێت!

گەر یەکێک منداڵێکی بچووکی لەدەست بدایە،
پێغەمبەری خودا دڵنەوایی دەکرد و
هەواڵی پێ دەدا کە ئیبراهیم و سارەخاتوون چاودێری دەکەن!

هاوڕێ گیان با بەهەشت دڵنەوایی کارت بێت،
بەهەشت سەرکەوتنێکە هەموو شکستەکانی پێشوو دەکاتە شتێکی پووچ،
دۆزەخ شکستێکە هەموو سەرکەوتنەکانی پێشوو دەکاتە شتێکی پووچ،
گەر لە جەنگەکەی دونیادا شکستت هێنا،
خۆت کۆبکەرەوە،
لە بەهەشتدا دڵنەواییەك هەیە کە دڵەشکاوەکەت ساڕێژ دەکات!

لە بەهەشتدا،
خۆشەویستانت جێت ناهێڵن،
خۆشەویستانت لەگەڵتن، بۆ تۆن، نزیکتن،
ناچارنیت بەهەموو بوونتەوە بجەنگێیت
بۆ ئەوەی براوەبیت لە پارێزگاری کردن لێیان!

لە بەهەشتدا،
ئازار و بێداری بوونی نییه،
نە ئاگر لە سینەت بەر دەبێت،
نە سەرما ئێسکەکانت دەپوکێنێتەوە،
ساغ و سەلامەتیت و هیچ ئازارێکت تووش نابێت!

لە بەهەشتدا،
چاوێـک بوونی نییه کە لەتاو گریاندا سووربووبێتەوە،
پێڵووەکان لەتاو بێداری وشک نەبوونەتەوە،
لۆچی پێست و پیری بوونی نییه،
پشت چەمانەوە و لاوازی ئێسکەکان بوونی نییە،
خەیاڵی ئیسراحەتی ئەوێ بکە و دڵنەوایی خۆتی پێ بکە!

لە بەهەشتدا،
دەگەیت بەدیداری ئەوانەی مردون و جێیان هێشتووی،
دەگەیت بەوانەی خۆشت ویستن بەڵام دونیا بەخیلی کرد و
نەگەیشتی بەدیداریان،
لە بەهەشتدا دەگەیت بەوەی نەفست حەزی پێیە!
لە بەهەشتدا،
دەبیتە هاوڕێی پێغەمبەران و پیاوچاکان، ئەبوبەکر و عومەر،
ئاسیای کچی موزاحیم و مەریەمی کچی عیمران،
دەگەین بەدیداری ئەوانەی کە لەدونیادا شانازیمان پێوە دەکردن!

لە بەهەشتدا،
تەماشای ڕووی موبارەکی خودا دەکەین،
هاوڕێ گیان خەیاڵی ئەو دیمەنە بکە،
هەر هێندەی خەیاڵی بکەیت،
بەشێک لە ئازارەکانت لەلا سانا دەبێت!
خودایە بەهەشت بکە بە نسیبمان.

- سڵاوت لێ بێت هاوڕێ گیان، ئەدهەم شەرقاوی
هەرچەندە رێگاکە قورس و دژوار و پڕ وەسوەسەی دوژمنی بەنی ئادەمە
وەلێ دەستبەردار نابم بإن الله تعالى  تا ئەوکاتەی پێم دەفەرموون:
بخوێنە و بەرزبەوە بخوێنەوە و بەرز بەوە
یارب......💔
رَبِّي اشْرَحْ لي صَدْرِي🌿🖤
اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلى نَبِيْنَا مُحَمد ﷺ وەی قوربانی بم🥺😘 @xandakam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەردەمانێک بیرم لەوە نەدەکردەوە زەواج بکەم مندالیکم هەبێ یانیش وا هەستم دەکرد دورە و هیشتا زۆرم ماوە
بەلام ئەوەتا دوای چوار ساڵ نمونەی هەمان ڤیدیۆ بە دەنگی بچکۆلەکەی من تۆمار دەکەم

یارب سالحەی بکە
ببەخشە بەوانەی تامەزرۆن
بیپارێزە لەئاگر و بیخەرە ریزی بەندە چاکەکانت

#Arwa
@xandakam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆ هەر خودای منی
بامن لە بەندایەتیشت نەزانم🤎
2025/04/12 03:33:30
Back to Top
HTML Embed Code: