هەموو ئەوەی کە دەمانەوێت ئەوەیە بدۆزرێینەوە ، لەو چاڵە دەربهێندرێین کە خۆمان خستوەتە ناوی و بۆخۆمان دروستمان کردووە، دەمانەوێت ببیندرێین ، بناسرێین ، بزانرێت کە چەندە ڕۆژانی سەختمان تێپەڕاندووە ، دڵەکانمان بەرگەی چەندە بەسەرهاتی گرتووە ، لەکاتێکدا لە ناخەوە دەسووتاین و ڕووخسارەکانمان هەردەم خەندەی پێوەدیار بوو ، بزانن کە چەندە بەهێزبووین و چەندە خۆڕاگربووین، وە چەندە دڵیان شکاندین و فرمێسکیان پێ ڕژاندین ، بزانن کە ئێمە کێین؟ ئێمەی ڕاستەقینە، کەهەمیشە وادەرماندەخست کە هەموو شتێک باشە و دڵەکانمان خوێنی لێدەچۆڕا، تووشی زریانی چەندە گەورە دەبووین لە ناخمان ، وە دوای هەموو ئەوشتانەش کە تێپەڕین ئێمە لێرەین، وە هێشتا دەژین و هەناسەدەدەین ، دەمانەوێت بدۆزرێینەوە، تاکو ئەو وشانەی کە دڵو دەروونمانی پڕ کرد ئیتر هەڵی ڕێژین، وە چیتر بە بێدەنگی فرمێسک نەڕێژین ، دەمانەوێت قسە بکەین ئەو وشانەی کە توانامان نەبوو بیڵێن لە ناخمان دەری بێنین.
ئێمە زۆر لەیەک نزیک بووین
لە ھەمان کاتیشا زۆر لێك دووربوین
ھەر وەك مانگی یەک و دوانزە..
لە ھەمان کاتیشا زۆر لێك دووربوین
ھەر وەك مانگی یەک و دوانزە..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو دیمەنەی چاوەکانت تەواو ئەگەشایەوە پێی ڕۆژێک لەچاو تروکانێکدا ڕەنگە نەمێنێت و ئەو وشانەی لێیان بێزار بووی کە بەردەوام ئەتبیستن ڕۆژێک دێت گوێت لێیان نابێتەوە ، ئەو بۆنەی هەموو ڕۆژ بە کەسە نزیکەکانتەوە بۆنت ئەکرد لەوانەیە ئەمجارە لەسەر شەقام لە کەسێکی بێگانە هەمان بۆن بکەی ، ئیتر ژیان بەم جۆرەیە یەکێک ئەبات و یەکێکی تریش بۆخەم جێدێڵێت.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
i said i love the smiths.