Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
1747 - Telegram Web
Telegram Web
..🌿🍂
٭لەبارەی ناوو ناوبانگەوە..

جوندبی کوڕی عبدالله دەڵێت :

پێغەمبەریﷺخوا دەفەرمووێت: هەر ڪەسێك بە دواۍ ناوبانگ بگەڕێت ، خوا ناوۍ دەزڕێنێت ، هەر ڪەسێڪيش ڕیاو ڕووپاماۍ بڪات ، خوا بۆ خەڵڪۍ ئاشڪراۍ دەڪات.

رواە البخاري
❤‍🔥13
ئیبن ئەبی دونیا -بەڕەحمەت بێت- دەفەرموێت:

"ئەگەر تاوان وسەرپێچی مرۆڤ زۆربوو وەهیچ کردەوەیەکی نەبوو ببێتە هۆکاری سڕینەوەی تاوانەکانی، ئەوا الله‌ تووشی خەم وخەفەتی دەکات بۆئەوەی لەسەری بسڕێتەوە."

📚 التـــــوبة (۱۳۰)
❤‍🔥9😢3👍2
ئەوزاعی دەلێ گوێم له بیلالی کوړی سەعد بوو دەیووت : لەرووکەش و ئاشکرادا دۆستی الله تعالى مەبه و له تەنهاییشدا دوژمنی بیت.

«الزهد الأحمد بن حنبل»

واته لاى خەڵك خۆت به زاهد و کەسێکی لە الله ترس بزانی کەچی له تەنهاییدا سنورەکانی الله نەپارێزی و هیچ شەرمت نەبێ بەرامبەری.
❤‍🔥14👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پشت هەڵمەکە لە دینەکەی اللە تعالی🖐🏻🥀
❤‍🔥8😢2
نازانیت چ ساتێك پێت ده‌وترێت

[قَالَ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ(طه 36)]
واته‌ :به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی داوات كرد پێت درا

له‌ دوعا بێزار مه‌به‌
هه‌موو داواكانت به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری جیهانی به‌رزبكه‌وه
😢12
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەژارانێکی زۆر هەن جگە لە ماڵ وسامان هیچی تریان نیە!

ئەگەر وا حاڵی بوون هەژاری تەنها بریتیە لە نەبوونی سەروەت وسامان هەڵەحاڵیبوون.

هەژارەکان ئەوانەن کە لە دونیای کاتی فانیدا نگرۆ بون وحەیران ڕاماون وقیامەتێکیان لە فکر نیە...

هەژارەکان ئەوانەن سەرقاڵییان بە دونیا توشی دەردی نەزانی کردوون بە دینەکەیان...

هەژاری ڕاستەقینە نەبوون وفەقدی عەقڵ وعیلمە.

🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
❤‍🔥8👍1
💙

بەندەلەڕۆژی قیامەتدا دێت بەچاڪەی هاوشێوەی چیاڪان بەڵام زمانی هەموی لێ تێڪداوەو ڕوخاندویەتی

◆ابن القيم - | رحمه الله |"
الداء والدواء ٢٣١"💙
💯6😢4❤‍🔥1
بە ڕۆژیـبوونی سـوننەت

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
هەر موسڵمانێک ڕۆژێک لە پێناو الله بە ڕۆژی ببێت ، الله تعالی ٧٠ پایز ڕووخساری لە ئاگر دووردەخاتەوە.


«صحيح البخاري - صحيح مسلم»
💯9❤‍🔥1👍1👏1
📖 گەورەترین خولی جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بۆ پێگەیاندنی ئاستی سەرەتایی هەتاوەکو ئاستی پێگەیشتوو(مامۆستا) .

👈🏻ئەم خولە بۆ هەموو خوشکێکی فێرخوازە لەهەر شوێن وجێگایەک بن بەهەموو ئاست وتەمەنە جیاوازەکانەوە.

لەم خولەدا فێرخواز بە شێوازێکی تایبەت وورد ئاشنا دەبێت بە هەموو  وردەکاریەکانی زانستی جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە ڕیوایەتی حەفص لە عاصمەوە بەڕێگای شاطبییە .

ئەم خولە دەوترێتەوە لەلایەن أم عبدالملك

_ بەکالۆریۆس لە زانستە شەرعیەکاندا
_ ماجستەر لە زانستەکانی قورئان وقیرائاتی عەشردا .
_ مۆلەت پێدراو لەقورئانی پیرۆز بە هەردوو ڕیوایەتی حەفص وشوعبە لە عاصمەوە.

چاوەروان بن بەم نزیکانە إن شاءالله تعالى


٢٩ جُمادَى الآخِرَة ١٤٤٥
✍🏻أم عبدالملك ..
💯5❤‍🔥1
کاتێک پێم وت دڵم لە قوڕە گاڵتەی پێکردم
چونکە دڵی لە ئاسن بوو.
بەم نزیکانە باران دەبارێ
دڵم گوڵ دەگرێ و دڵی ئەویش ژەنگ!
💔🙇🏻‍♀️
شەمسی تەبرێزی
💔11❤‍🔥3
💙🌼🍃

ابن القیم - رحمە اللە دەفەرمووێت :
‏خودای گەورە بەندەڪەی تاقی ناڪاتەوە تا لەناوی بەرێت بەڵڪو تاقی دەڪاتەوە تا ئارامی و بەندایەتی تاقیڪاتەوە چونڪە بەڕاستی خودای گەورە مافی لەسەر بەندەڪەی ھەیە بەندایەتی بۆ بڪات لەڪاتی تەنگانەشدا.💙الحمدللە

" الوابل الصيب (١/ ٥)
❤‍🔥7😢2😴2
ئاگاداربە و بیزانە

ئەگەر ویستت هاوسەرگیری بکەیت بۆ کەسێک بڕۆپێش کە گونجاوە لەگەڵ قەناعەت و داواکارییەکانی تۆ، دەتەوێت کەسێک بخوازیت کە ژنی ماڵەوە بێت کەوایە مەچۆ داخوازی کچێک کە کاردەکات و نایەوێت واز لە کارەکەی بهێنێت دواتر گرفتەکان لێرەوە دەست پی دەکات

کچێکی سەرپۆش و باڵاپۆشت دەوێت کەواتە بڕۆ داخوازی کچێک کە خۆی سەرپۆش بێت نەک لەگەڵ کچێکی بێ سەرپۆش هاوسەرگیری بکەیت و پاشان هەوڵ بدەیت ناچاری بکەیت بە سەرپۆشی و باڵاپۆشی

لەگەڵ خۆت ڕاستگۆ بە، زۆر ڕوون بە و هەموو ئەو شتانەی دەتەوێت لەسەرەتاوە پێی بڵێ، ئەگەر ڕازی بوو ئەوا پیرۆزی یەکتر بن و ئەگەر ڕەتیشی کردەوە بەدوای کەسێک بگەڕێ کە بیرکردنەوەی تۆ قبوڵ بێت

مەڵێ دوای هاوسەرگیری دەیگۆڕم، هاوسەرگیری درووستکردنی خێزانە نەک مینبەری بانگخوازی و چاکسازی چونکە هاوسەرگیری دەزگای چارەسەری نییە، چونکە ئەسڵی هاوسەرگیری کردن ڕازی بوونی تەواوەتییە بە هەموو شتەکان نەک بەرگەگرتن و هەوڵدان و خۆماندوو کردن بۆ گۆڕینی و چاککرنەوەی هەڵسوکەوتی بەرامبەرەکەت.
💯6😢4
لەسەر بەخششەکانی اللە سوپاسگوزار بە...

أبو بكر الوراق دەفەرمویت: کچیکم ھەبوو کەم ئەندام و تۆزیک کەم عەقڵی لەگەڵ بوو، تەمەنی دە ساڵان دەبوو، ئاواتم خواست بمری.. بڕوات
سبحان اللە زۆری نەبرد مرد و ڕۆشت..

شەو خەونم پیوە بینی لە قیامەت و ناخۆشیەکانی قیامەت
ھەر منداڵی کە مردبوو دەستی باوکی دەگرد بۆ بەھەشت
کچەکەم بینی ووتم کچم دەستم بگرە بمبە
گوتی: ناتوانم تۆ ئاواتت بۆ مەرگم دەخواست!
.
ـ بڕوانە: تاريخ بغداد -(5/261).

زۆر کەس ئاوا دەرگای بەھەشتی پی دراوە
خۆی دەرگاکە لە دەستت دەدات ...
👍4👏2
••🕯️💙

زانست شەش پلەیە، یەڪەمیان جوان پرسیارڪردنە، دووەم جوان گوێ گرتنە، سێیەمیان جوان تێگەشتنە، چوارەمیان لەبەر ڪردنە، پێنجەمیان فێرکردنە، شەشەمیان ڪە بەرووبومەڪەیەتی ئیش پێڪردن و ڕەچاوڪردنی سنوورەڪانیەتی.

◆مفتاح دار السعا
💯12
ئیمام وگەورەمان ئەحمەدی کوڕی حەنبەل -گۆڕی پڕ نور بێت-

أبو داود دەفەرموێت: «هەرگیز ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ـم نەبینیوە باسی شتی دونیایی ودونیای کردبێت».

📚 البداية والنهاية (٣٦٢/١٠)
❤‍🔥8
ئایە باشترین ڪەس ڪێیە؟!

عن أبي سعيد الخدري -رضي الله عنه- مرفوعاً قال رجلٌ أي الناسِ أفضل يا رسول الله؟! قال:- [مؤمنٌ مجاهدٌ بنفسِه ومالِه في سبيل الله» قال: ثم مَن؟! قال ثم رجلٌ معتزلٌ في شِعب من الشِّعَاب يعبدُ ربَّه ، ويدعُ الناسَ من شره]

📚⦅صحيح مسلم⦆

لە ئەبۍ سەعیدۍ خودریەوە -رضي الله عنه- دەڵێت:- پیاوێڪ ووتۍ:- ئەۍ پێغەمبەࢪی️ اللّٰه ، چی ڪەسێڪ باشتࢪینە؟! فەرمووۍ:- {ئیماندارێڪ بە ماڵ و نەفسی خۆی لە پێناو️ اللّٰه تعالی جیهاد و ڪۆشش دەڪات ، ووتی:- پاشان ڪێ؟! فەࢪمووی:- پاشان پیاوێڪ خۆۍ دوور بخاتەوە بۆ شیوێڪ لە شیوەڪان ❪خۆۍ مەڵاس بدات❫ و️ اللّٰه بپەرستێت و خەڵڪۍ لە زیانی بە دووࢪ بگرێت}
👍7
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئــەشڵێن بۆ پشیلەو خۆشەوێ😁💗🪁.
❤‍🔥6👍2
سەردەمی سەلەف هەموو شتێکیان کۆدەکردنەوە لە ئایەت وفەرموودەکان وئاثار لەسەر بابەت وباسێک ئینجا ئەگەر شتێکیان بوتایە دەربارەی...
بەڵام لەم سەردەمی دووری لە زانستی سەلەفە خۆهەڵواسان بە عیلم ئەگەر شتێک بزانن دەربارەی باس وبابەتێک ئامادەن هەموو قسە وشتێک بڵێن دەربارەی!..
👍5
*پیاوێک داوای ئامۆژگاری لە شێخ جونەیدی بەغدادی کرد ڕەحمەتی الله ی لەسەر بێت

*شێخ جونەیدیش فەرمووی:خێر هەموی لەم سێ دێڕەدایە:-

*ئەگەر نەتتوانی بەسەر بردنی ڕۆژەکەت بکەیتە توێشوی قیامەتت مەیکەرە باری قورس بۆی

*ئەگەر هاوەڵی پیاوچاکانت نەکرد هاوەڵی پیاو خراپانیش مەکە

*ئەگەر ماڵت لەوەدا سەرف نەکرد الله ڕازی دەکات لەوە شدا سەرفی مەکە کە توڕەی دەکات

[الزهد الكبير ٢٩٠/١]
💯7
2025/07/13 18:26:38
Back to Top
HTML Embed Code: