أم الدرداء دەڵێت:
چومە ژورەوە بۆلای عائشە پێم وت فەزڵی ئەو کەسە چييە کە قورئان ئەخوێنێ بەسەر ئەو کەسەی کە نايخوێنێ لە کاتی چوونە بەهەشت؟
فەرمووی: دەرەجەو پلەکانی بەهەشت بەپێی ئايەتەکانی قورئانە، وەهيچ کەسێکيش نييە بچێتە بەهەشت باشتر بێ لە خوێنەری قورئان.
«مصنف ابن أبي شیبة»

❤🔥5💯3
هەموو زانستەکان جگە لە قورئان خۆ خەریک کردنە، تەنها فەرموودە و تێگەشتن و شارەزا بوون لە دین نەبێت، زانست ئەوەیە کە تێیدا بوترێت پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی جگە لەمەش هەمووی وەسوەسەی شەیتانە
زانست ئەوەیە لە صەحابەکانی پێغەمبەرەوە ﷺ هاتبێت وە ئەوەی لە صەحابەکانی پێغەمبەرەوە ﷺ نەهاتبێت ئەوا علم و زانست نیە.
ئەرینـــا🥀.

❤🔥9👏2
بـەڕائی ڪوڕی عـازب(رحمە الله)فەرموویەتی
ئێمـە لەگەڵ پێغەمبەری خـوا ﷺ
بووین لەڪاتی نـاشتنی جەنازەیەڪ،
ئەوەبـوو لـەسـەر لێواری قەبرەڪە دانیشت و دەستی کرد بە گـریان ھەتـاوەڪو زەویەڪەی تـەڕ ڪرد،پــاشان فـەرمووی:
یا إخواني ! لمثل ھذا فأعدُّوا
ئەی براڪانم!بۆ ھاوشێوەی ئـەم ڕۆژە خۆتان ئامادە بڪەن
📚#'ابـن_مـاجة_الزھد_٤١٩٥

💯13👍1
لە ابو هورەیرەوە وتویەتی لە رسول الله صلی الله علیە وسلم بیستوە ئەیفەرموو ئەگەر بەر گوێتان کەوت یەکێک لە مزگەوت بانگەوازی کرد بۆ شتی ونبو بڵێن یاخوا نەیدۆزیتـەوە چونکە مزگەوتەکان بۆ ئەمە دروست نەکراون.
«سنن ابو داود ٤٧٣»
«سنن ابو داود ٤٧٣»
👍7❤🔥5
زیكرەكان بە دەستی ڕاست دەكرێت نەك بە چەپ (رَأيْتُ رَسُولَ اللهِ (ﷺ) يَعْقِدُ التَّسْبِيحَ بِيَمِنِهِ)
(صحيح سنن أبي داوود)(1502).
(صحيح سنن أبي داوود)(1502).
❤🔥4👍2💯2
لە امام مالکەوە گێـڕدراوەتەوە بەوەی پـێی گەشتوە کە عبدالله بن عمر جارێـکیان دوو رکعات سونەتی پێش نوێژی بەیانی لەدەست چوو جا قەزای کردەوە لەدوای خۆرهـەڵهاتـن.
«موطأ امام مالك ٣٣٩»
«موطأ امام مالك ٣٣٩»
💯9❤🔥3
چوار وەعدی ڕەحمانی بۆ بەندەکانی
وەعدی یەکەم: "ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ".
داوام لێبکەن وبلاڵێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە.
وەعدی دووەم: "فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ".
زیکر ویادم بکەن یادتان دەکەم.
وەعدی سێهەم: "لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ".
ئەگەر شوکرانە بژێریم بکەن بۆتان زیاد دەکەم.
وەعدی چوارەم: "وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ".
هەتا کاتێک ئیستیغفار بکەن وداوای لێخۆشبوون بکەن پەروەردگار سزاتان نادات.

💯6❤🔥1👍1
سفيان الثوري دەڵێت :
هەر کاتێك کەسێك خەتمی قورئان دەکات
مەلائيکەتێك ماچی نێوچاوانی دەکات.
«تاريخ بغداد»
هەر کاتێك کەسێك خەتمی قورئان دەکات
مەلائيکەتێك ماچی نێوچاوانی دەکات.
«تاريخ بغداد»
❤🔥7💯6
ئوسامەی کوڕی زەید دەفەرموێت: وتم ئەی رەسولی خواﷺ دەتبینم لەمانگێکدا زۆر زیاتر بەڕۆژوو دەبیت وەک لە مانگەکانی تر جگە لە ڕەمەزان!
فەرمووی: چ مانگێکە؟
وتم: شەعبان.
فەرمووی: شەعبان ئەو مانگەیە کە کردەوەکانی -ساڵی- تێدا بەرزدەکرێتەوە بۆلای رب العالمين، بۆیە پێم خۆشە کاتێک کردەوەکانم بەرزدەکرێتەوە بە ڕۆژوو بم.
✍ فەرموودەکە پوچەڵکردنەوەی فکری نەبوو پەرستەکانـــ"جەهمیەکان"ــی تێدایە کە باوەڕیان بە خوایەک نیە بە زاتی خۆی لە ئاسمان بێت وجیابێت لە دروستکراوەکانی، لە کاتێکدا رەسولی ئەکرەمﷺ بە زمانێکی ڕوون فەرموویەتی کردەوەکان بەرز دەبنەوە بۆ لای پەروەردگار...
وە فەزیڵەتی مانگی شەعبان دەردەخات کە کردەوەی ساڵی بەندەکانی تێدا بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان ودیوانی خوای متعال.
🔖فەرموودەکە ئیمامی ئەحمەد لە المسند: ٢١٧٥٣، وە نەسائی لە السنن الكبرى: ٢٦٧٨، ٢٦٧٩، وە ئیبن ئەبی شەیبە لە المصنف: ٩٨٥٨ وە ئەبی سەعیدی داریمی لە الرد على الجهمية: ٦٥ دا ڕیوایەتیان کردووە.

👍5
دەربـــارەى جـەژنى خۆشەویستی ( #ڤالانتاین) ❌
------------
□ وەك دیارە لەم دوایانەدا یادى جەژنى خۆشەویستى دەگێڕرێت(بەتایبەتى لەنێوان خوێندكاراندا)ئەوەش جەژنێكە لە جەژنەكانى گاورەكان، جل و بەرگەكان بەتەواوى دەكرێن بە سوور و گوڵى سوور دەگۆڕنەوە.....ئایا ئەم بۆنەیە چ حوكمێكى هەیە؟
وە چ ئاماژەو ڕوونكردنەوەیەكتان هەیە بۆ موسڵمانان لەم بۆنەیەدا؟
♦️ وەڵام:
یادگێڕانى جەژنى خۆشەویستى جائیز نی یە لە بەر چەند هۆیەك:
●یەكەم:ئەو جەژنە بیدعەیە و هیچ بنەمایەكى نی یە لە شەرع دا.
●دووەم: ئەوە بانگت دەكات بۆ عەشق و غەرامات.
●سێ یەم: ئەوە بۆ سەرقاڵ كردنى دڵە بە شتى بێ مانا و پێچەوانەى سەلەفى صاڵحە(ڕەزاى خوایان لێ بێت).
بۆیە لەم ڕۆژەدا نابێت و حەرامە كە هیچ دروشمێك ڕووبدات چ لەبوارى جل و بەرگ و خواردن و خواردنەوەكان و دیارى بەخشین،وە لەسەر موسڵمانان پێویستە كە بە عزەتەوە دەست بە دینەكەیانەوە بگرن و دواى ئەوانە نەكەون..
داوا لە خواى گەورە دەكەم كە موسڵمانان بپارێزێت لە هەموو فیتنەیەكى دیار و نادیار...

👍3💯3❤🔥1
سەردەمی فیتنەکانی ئاخری زەمان و کۆتایی دونیا چۆنە؟؟
لە سەردەمی فیتنەکانی ئاخری زەمان ئیسلام دابەش دەبێت بۆ چەندین گروپ و دەستە وتاقم و٧٣ فیرقەی لێ دروست دەبێت !!
هەر یەکێکیش لەو فیرقانە بەخۆیان دەڵێن ئێمە لەسەر ڕێگا ڕاستەکەین !!
لەو سەردەمە مزگەوتەکان پڕ دەبن لە مونافیق و دووڕوو و دین فرۆش !!
موەحید و یەك خوا پەرستان لەناویاندا بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن و غەریب و نامۆ دەبن !!
لەو سەردەمە مینبەرەکان بەتەواوی داگیر دەکرێن لەلایەن ئیمامە گومڕاو و گومڕاکەرەکان !!
کەسانی خاوەن عیلم و حەق بێژەکانیش دووردەخرێنەوە و بە توندڕەو و تەکفیری و تیرۆریست لە قەڵەم دەدرێن !!
لەو سەردەمەدا لەژێر ناوی دیندا ڕیش درێژ دەکرێت بۆ بازرگانی کردن و جاسوسی پێ کردن لەسەر کەسانی ڕاستگۆ و یەك خواپەرست !!
لەو سەردەمەدا ڕاستگۆ بە درۆزن دەناسرێت و درۆزنیش بە ڕاستگۆ، کەسە ڕاستگۆکانیش وەلادەنرێت و بێ نرخەکانیش (روەیبیضە) دەبن بە دەم سپی و کاروباری خەڵكی دەگرنە دەست !!
لەو سەردەمە کەسانی بێ نرخ بەرز دەکرێنەوە و دەبن بە پێشەنگ و لە پێشی ناوەکانیشیان دەستەواژەی (دکتۆر، مامۆستا، پرۆفیسۆر ......هتد) دەنوسن !!
کەسانی خاوەن عیلم و خاوەن بەسیڕەش وون دەبن و دیار نامێنن !!
لەو سەردەمە هەموو پێوەرەکان پێچەوانە دەبنەوە و هیچ شتێك وەکو خۆی نامێنێت !!
کوفر و شیرك دەڕازێنرێتەوە و دەشەرعێنرێت !!
عیبادەت دەبێتە عەیبە !!
سوننەت بە دواکەوتو سەیر دەکرێت !!
بیدعەچی بە موتتەقی دەبینرێت !!
هیدایەت لە مزگەوتەکان نامێنێت !!
قورئان وەکوو گۆرانی و موزیك و دەنگخۆشی دەبیسترێت !!
لەو سەردەمە هەموو ئەو تاوانە قێزوەنانەی کە لەسەردەمی کۆندا کراون زیندو دەکرێنەوە !!
وەکوو کاری قەومی پێغەمبەر لوط (علیە الصلاة والسلام).
بت پەرستی و فێڵ کردن لە کێشان و درۆکردن و دەستکاری کردنی خەلقی اللە تعالی و گۆڕینی ڕەگەزی مرۆڤ (ژن دەبێتە پیاو و پیاویش دەبێتە ژن) !!
لەو سەردەمە ڕەحم و بەزەیی و سیلەی ڕەحم نامێنێت، زوڵم و ستەم خۆرهەڵآت و خۆرئاوای دونیا دەگرێتەوە و دەگاتە لوتکە، ڕیز لە گەورەکان ناگیرێت و بێ بەزەیی دەبن بەرامبەر بچوکەکان !!
لەو سەردەمەدا شتی زۆر سەیر و نامۆتر دەبینرێت کە هیچ سەردەمێك لەوە خراپتر مرۆڤایەتی بەخۆیەوە نەیبینیوە !!
لە کۆتاییشدا دەبێت بڵێین بەداخەوە ئێستا ئێمە لەو سەردەمەدا دەژین و خراپتریش بەڕێوەیە.
اللهم جنبنا من الفتن ماظهر منها وما بطن .
وصلی اللە تعالی علی نبینا محمد وعلی آلە وصحبە وسلم .

😢5💯2