Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
1828 - Telegram Web
Telegram Web
🌼💙👀

‏ سیخوڕی ڪردن بەسەر موسڵمانانەوە
بەشێڪە لە نیفاق و دووروویی ، هەروەڪو گومانی چاڪە بردنیش بەشێڪە لە ئیمان
"أبو حاتم - رحمه الله"

◆ روضة العقلاء : ۱/۱۲٥
◆  أَبُو مُسْلِمْ الآريـٰانِيْ.💙
❤‍🔥5👍3👏1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ ئەترسی لە جێبەجێكردنی شەرعی اللە تعالی؟!💔🥀
❤‍🔥4💔3💯1
تکایە بوەستن لە خۆ نمایشکردن...!

بەداخەوە دیاردەیەکی زۆر ناشرین لە نێوان خوشکانی عەبا پۆش و نیقاپ پۆش بڵاوبۆتەوە، ڕۆژ بەڕۆژ لەزیادبوونە ئەویش خۆ دەرخستن و نمایشکردنە لە تۆڕەکانی ئەنتەرنێت، بەجۆرێکیش نیقابەکەیان سەرنج ڕاکێشترە لە ئافرەتانی سفور.

بەداخەوە سەردەمێکی پڕی فیتنەو بەهیلاکەت چوونە، هەموو شتمان بۆتە خۆدەرخستن و نمایشکردن، هەندێ لە نیقاب پۆشەکان بە مۆدیلێکی سەرنج ڕاکێش و ڕەنگی ڕەونەقدار لە ستۆرییەکان ڤیدۆی نیقاب و ڕاکردن و خۆناسکردنەوە بڵاودەکانەوە.

یان دەچنە سەفەرێک یان بازار بەنیقابێکی تەسک و ڕەنگی سەرنج ڕاکێش و جانتایەکی مۆدێلی لەپشت دەکەن تەنها بۆخۆ دەرخستن لەڕۆژی دواتر لە ستۆریەکەی بڵاو دەکەنەوە، ئەمە تەنها بۆ ئەوەی بلێن فڵانیش نیقابه، بەڕاستی هیچ شتم نەبینووە لەکچ عاتف ترو سایلکەتر زۆۆر خۆشباوڕو زوو هەڵدەخەڵتێن بۆیە رسول الله ﷺ فەرموویەتی زۆرینەی ئەهلی دۆزەخ ئافرەتانن.

بەیەک قسە هەڵدەخەڵتێن، بەس بە قسەیەکی هاوڕێکەی بلێت والله فڵان تۆ جوانی یەکسەر وێنەی بڵاودەکات یانی سبحان الله هەندە خۆشباوەڕن، سەرەڕای ئەوەش دەبێ ترسی ئەوەیان هەبێ نەبنە فیتنە بەڕاستی فیتنەیەکی زۆر سەختن بۆ سەر گەنجان، گەورەترین فیتنەن بۆ پیاوان.

پێغەمبەرى ئازیز ﷺ ڕاستی فەرمووە بەقوربانی بم کە فەرموویەتی: (ما تَرَكْتُ بَعْدِي فِتْنَةً أَضَرَّ عَلَى الرِّجَالِ مِنْ النِّسَاءِ) رواه البخاري 4706
واتە: دوای خۆم هیچ فیتنەیەکم جێنەهێشتووە کە بەزیانتر بێت لەسەر پیاوان لە فیتنەی ئافرەت.

ئیماندار گەر ئیمانێکی بتەویشی هەبێت ئافرەت دەتوانێ هەڵی بخەڵەتێنێ‌ پەنا بە الله تعالی.

پیاو زۆر بێدەسەڵاتە بەرامبەر مەکر ونازی ئافرەتان..!
حەسەنی کوڕی صاڵح دەفەرمووێت: گوێم لێ بوو شەیتان دەیووتە ئافرەتێک: تۆ نیوەی سوپاکەی منی، وە تۆ تیری منیت کە دەت هاوێژم هەرگیز هەڵە نایپێکیت، وە تۆ شوێنی نهێنیەکانی منی.!
وقال الحسن بن صالح رحمه الله: سمعت أن الشيطان قال للمرأة: أنت نصف جندي، وأنت سهمي الذي أرمي به فلا أخطئ، وأنت موضع سري‌) ــ موسوعة ابن أبي الدنيا: 4/539

ئامۆژگاریمان بۆ خوشکان لە اللە بترسێن و وازبێنن لەو دیاردە ناشرینە، کەخۆ نمایشکردنە و بەشێوەی کافرەکان کە پێشانگا بۆ جڵەکانیان دەکەنەوە و کچان لەبەر چاوی خەڵکەکە دێن و دەچن نمایشی جەستەو جڵیان دەکەن، بەداحەوه نیقاپ پۆشەکانیان دەیان ئەوێ چاویان لێبکەن والله گریانی دەوێیت ئەم حاڵە، سەیری حەیایی ئافرەتانی سەلەفی پێشین بکەن چەندە تەقوادار بوونە.

پێشەوا ئیبن قوتەیبەی دەینەوەری دەفەرمووێت:
پیاوێک چووە ژوورەوە ئافرەتێکی (عەربی) واتە خانەدان خاتوونی لێبوو.
نیقابەکەی هەڵدابۆیەوە ئەو پیاوەش سەر و قژی بینی.
ئەم ئافرەتە ساڵحەش قژی خۆی بڕی و گووتی: نابێت هیچ کەسێک سەیری قژم بکات ئیلا حەلالی خۆم نەبێن.!
قال العلامة ابن قتيبة الدينوري رحمه الله:
"دخل رجلٌ على امرأةٍ عربيةٍ وهي واضعةٌ خِمارها فرأى شعرَها، فحلقتْ رأسها وقالتْ: ما كان يَصحبُني شعرٌ نظر إليه غير ذي مَحرَم)
ــ [عيون الأخبار (٨٧/٤)]

ئەی ئافرەتانی ئەمڕۆ بەناو نیقاب چی کە نیقابێکی مۆدێلی سەرنج ڕاکێش لەبەر دەکەن و لەگەڵ گوڵی سور و پشیلەو نازانم چی و چی وێنە و ڤیدۆکانیان بڵاودەکەنەوە بەڕاستی گریانی دەوێت گریان بۆ حالی ئەم ئوممەتە بێنازە.

شەکوای نەمانی شەرم و حەیا و ئەخلاقی نێو چینی ئافرەتان بۆ لای الله دەبەین، شەکوای ئەوەی ئافرەتانی ئێستامان نەیانتوانیوە منداڵێکی سالیحەو چاک بێننە بوون بەهۆی خەمساردی لە پەروەردەکردنیان و گرنگی تەنها بەخۆ دەرخستن و خۆنمایشکردن بۆ لای تۆ دێنین یارب، شەکوای یەیتمی ئومەتی ئیسلام و نەمانی دڵسۆزە سەر ڕاستەکانی هەر بۆ لای تۆ دێنین یاالله ڕەحمێک بکەی بەحاڵمان و ئیسلاحی حاڵمان بکەیت و ئیستیقامەو بەردەوامیمان پێبدەی لەسەر ڕێگاکەت امین.
👍6💯5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی بەدەستهێنانی زانست بریتیە لە دوعا….🥀
❤‍🔥10👏1
عبدالله بن حمار ئەو صحابە بەڕێزەی رسول الله صلی الله علیە وسلم ـی ئەهێنایە پێکەنین


عبدالله هیزەیەک ڕۆن و هیزەیەک هەنگوینی بە قەرز هێنا و وەکو هەدیە بردی بۆ رسول الله صلی الله علیە وسلم ، کاتێک خاوەن قەرزەکە داوای پارەی ڕۆن و هەنگوینەکەی لە عبدالله کردەوە ئەویش بردی بۆلای رسول الله صلی الله علیە وسلم وتی پارەی ڕۆن و هەنگوینەکەی بدەرەوە ، رسول الله صلی الله علیە وسلم پێکەنی و فەرمووی پارەکەی بدەنەوە.


«أسد الغابة في معرفة الصحابة»
❤‍🔥8
أبو العالية دەڵێت :
ئێمه واهەژمارمان دەکرد لەهەر تاوانه گەورەکانه پياوێك فێری قورئان دەبێت و پاشان دەخەوێت وهيچی لێ ناخوێنێت.

«الزهد للإمام أحمد ٣٠٣»
💔7😢1
أم الدرداء دەڵێت:

چومە ژورەوە بۆلای عائشە پێم وت فەزڵی ئەو کەسە چييە کە قورئان ئەخوێنێ بەسەر ئەو کەسەی کە نايخوێنێ لە کاتی چوونە بەهەشت؟
فەرمووی: دەرەجەو پلەکانی بەهەشت بەپێی ئايەتەکانی قورئانە، وەهيچ کەسێکيش نييە بچێتە بەهەشت باشتر بێ لە خوێنەری قورئان.

«مصنف ابن أبي شیبة»
❤‍🔥5💯3
هەموو زانستەکان جگە لە قورئان خۆ خەریک کردنە، تەنها فەرموودە و تێگەشتن و شارەزا بوون لە دین نەبێت، زانست ئەوەیە کە تێیدا بوترێت پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی جگە لەمەش هەمووی وەسوەسەی شەیتانە
زانست ئەوەیە لە صەحابەکانی پێغەمبەرەوە ﷺ هاتبێت وە ئەوەی لە صەحابەکانی پێغەمبەرەوە ﷺ نەهاتبێت ئەوا علم و زانست نیە.

ئەرینـــا🥀.
❤‍🔥9👏2
ئیمام أحمد رحمە الله دەڵێت :
من لە هەوڵی گەڕان بەدوای عیلمدا دەبم
تا دەمخەنە ناو گۆڕ .

[شرف أصحاب الحدیث ١٣٦]
❤‍🔥9
بـەڕائی ڪوڕی عـازب(رحمە الله)فەرموویەتی

ئێمـە لەگەڵ پێغەمبەری خـوا ﷺ
بووین لەڪاتی نـاشتنی جەنازەیەڪ،
ئەوەبـوو لـەسـەر لێواری قەبرەڪە دانیشت و دەستی کرد بە گـریان ھەتـاوەڪو زەویەڪەی تـەڕ ڪرد،پــاشان فـەرمووی:
یا إخواني ! لمثل ھذا فأعدُّوا

ئەی براڪانم!بۆ ھاوشێوەی ئـەم ڕۆژە خۆتان ئامادە بڪەن

📚#'ابـن_مـاجة_الزھد_٤١٩٥
💯13👍1
لە ابو هورەیرەوە وتویەتی لە رسول الله صلی الله علیە وسلم بیستوە ئەیفەرموو ئەگەر بەر گوێتان کەوت یەکێک لە مزگەوت بانگەوازی کرد بۆ شتی ونبو بڵێن یاخوا نەیدۆزیتـەوە چونکە مزگەوتەکان بۆ ئەمە دروست نەکراون.


«سنن ابو داود ٤٧٣»
👍7❤‍🔥5
💙🌙

«اللھمـ صل وسلمـ علی نبینا محمد»💙
❤‍🔥5💯3
زیكرەكان بە دەستی ڕاست دەكرێت نەك بە چەپ (رَأيْتُ رَسُولَ اللهِ (ﷺ) يَعْقِدُ التَّسْبِيحَ بِيَمِنِهِ)
(صحيح سنن أبي داوود)(1502).
❤‍🔥4👍2💯2
لە امام مالکەوە گێـڕدراوەتەوە بەوەی پـێی گەشتوە کە عبدالله بن عمر جارێـکیان دوو رکعات سونەتی پێش نوێژی بەیانی لەدەست چوو جا قەزای کردەوە لەدوای خۆرهـەڵهاتـن.



«موطأ امام مالك ٣٣٩»
💯9❤‍🔥3
چوار وەعدی ڕەحمانی بۆ بەندەکانی

وەعدی یەکەم: "ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ".
داوام لێبکەن وبلاڵێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە.

‏وەعدی دووەم: "فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ".
زیکر ویادم بکەن یادتان دەکەم.

‏وەعدی سێهەم: "لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ".
ئەگەر شوکرانە بژێریم بکەن بۆتان زیاد دەکەم.

‏وەعدی چوارەم: "وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ".
هەتا کاتێک ئیستیغفار بکەن وداوای لێخۆشبوون بکەن پەروەردگار سزاتان نادات.
💯6❤‍🔥1👍1
2025/07/12 16:06:52
Back to Top
HTML Embed Code: