Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
2135 - Telegram Web
Telegram Web
یەکەم کەس کێ بوو ئاواتی مردنی خواست؟!
Anonymous Quiz
37%
ئادەم علیە سلام
24%
قابیل
25%
یوسف علیە سلام
14%
هابیل علیە سلام
••🍃💙

«دونیا شەڕابی شەیتانە، هەرڪەسێڪ پێی سەرخۆش بوو ئەوا بەئاگا نایەتەوە، تەنها لەنێو ڪۆمەڵی مردووان نەبێت، جا لەوێدا لەگەڵ دۆڕاوەڪان پەشیمان دەبێتەوە»!

◆يحيى بن معاذ ’ رحمه الله’
◆لطائف المعارف صــ339"
🔶﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ﴾ سوێند بە ده‌ شه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی قوربان.

🔷خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزە و
یارمەتیمان بدە زۆرترین کاری چاکەی تێدا بکەین.

🔸هەینی: ١ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٧
🔸 شەممە: ٢ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٨
🔸یەک شەممە: ٣ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٩

🔹دوو شەممە: ٤ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٠
🔹سێ شەممە: ٥ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١١
🔹چوار شەممــە: ٦ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٢

🔸پێنج شەممە: ٧ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٣
🔸 هەینی: ٨ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٤
🔸 شەممە: ٩ ذو الحجة(عەرەفە)، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٥💙
(اللَّهُمَّ ارْحَمْنِـي وَارْزُقْنِـي وَعَافِنِـي وَاهْدِنِـي)

خوایە رەحمم پێ‌ بكە و ڕزقم بدە و لاشەم ساغكە و هیدایەتم بدە .

🤲🏻💙
ئەوەی لەپێناوی نیشتمان شەڕ بکا، ئەوە نیشتیمان جگە مترێک خاک هیچی تری ناداتێ

ئەوەشی بۆ ڕێی خوا شەڕ بکا، پاداشتەکەی نە چاوێک دیوویەتی نە گوێیەک بیستوویەتی نە بەختوورەی دڵیشا هاتووە

دەرسێکی عەقیدە لەسەر دیوارێک..لەیەکێک لە کۆڵانەکانی خانیونسەوە لە غەززە
ئاگاداری ڕۆژووی عەرەفە بن وخۆتان مەحروم مەکەن لەو فەزڵە گەورەیە بە بیانوی ئەوەی دەکەوێتە شەممەوە.

👈بەئاگا بن/ ئەو فەرموودەیەی کە نەهی دەکات لە بەڕۆژووبوونی ڕۆژانی شەممان تەنها بۆ واجب نەبێت، فەرموودەیەکی لاوازە، وزانایانی فەرموودەناسان وەک (ئیمامی زوهری، ومالک، وئەوزاعی، ئەحمەدی کوڕی حەنبەل، ویەحیا کوڕی سعیدی قەطان، ونەسائی، وئەبوداود) بەلاواز وضعيف لە قەڵەمیان داوە.

ئەگەر صحيح ــش بێت هەندێک لە سەلەف فەرموویانە مەنسوخە وحوکمەکەی هەڵگیراوەتەوە.

ئەگەر بەڕۆژووبوون لە شەممەدا بۆ سوننەت بە ڕەهایی دروست نەبێت ئەی چۆن لەم هەموو فەرموودە صەحیحەدا لەوەڵامی کەسێک کە بیەوێت هەینی بەڕۆژوو بێت پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: "لاَ يَصُومَنَّ أَحَدُكُمْ يَوْمَ الجُمُعَةِ إِلاَّ يَوْمًا قَبْلَهُ أَوْ بَعْدَهُ" (١).
ڕۆژێک پێش هەینی یان دوای هەینی بەڕۆژووبە لەگەڵیدا.
👈مەگەر دوای هەینی ڕۆژی شەممە ناکات؟!.

بگرە بە پێچەوانەوە هاتووە لە أُمَّ سَلَمَةَ رضي الله عنها کە دەفەرموێت: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ يَصُومُ يَوْمَ السَّبْتِ وَيَوْمَ الْأَحَدِ أَكْثَرَ مِمَّا يَصُومُ مِنَ الْأَيَّامِ، وَيَقُولُ : " إِنَّهُمَا يَوْمَا عِيدِ الْمُشْرِكِينَ، فَأَنَا أُحِبُّ أَنْ أُخَالِفَهُمْ "(٢).

واتە: زۆرترین ئەو ڕۆژانەی کە پێغەمبەری خواﷺ تێیدا بەڕۆژوو دەبوو ڕۆژانی شەممە ویەک شەممان بوو.
وە دەیفەرموو: ئەم دوو ڕۆژە جەژنی کافرەکانە، من پێم خۆشە موخالەفەیان بکەم تێیدا وبەڕۆژوو بم -چونکە ئەوان هەرگیز تێیدا بەڕۆژوو نابن-.

🔑بۆیە فەزڵی گەورەیی ڕۆژە سوننەتەکان لەبەر ئەوەی کەوتبێتە شەممانەوە لە کیس خۆتان مەدەن بەتایبەت ڕۆژووی عەرەفە کە کەفارەتی تاوانی دوو ساڵە.

ڕۆژووی عەرەفەی ئەمساڵ دەکەوێتە شەممەوە، ولە کیس خۆتانی مەدەن بەهۆی فەتوای کەسانێکەوە کە چەند فەرموودەیەکی لاواز ومەنسوخ -کە دیندارێتیان پێ ناکرێت- دەکەنە بەڵگە وخەڵک مەحروم دەکەم لەو فەزڵە.


(١): أخرجه البخاري (١٩٨٥)، ومسلم (١١٤٤) من حديث أبي هريرة رضي الله عنه.
(٢): أخرجه أحمد (٢٦٧٥٠)، والحاكم (١٥٩٣)، وابن حبَّان (٣٦٤٦)، وابن خزيمة (٢١٦٧)، والبيهقي (٨٤٩٧)، قال ابن تيمية في «اقتضاء الصراط المستقيم» (١/ ٥٠٩): وصحَّحه بعضُ الحفَّاظ.
وممَّن صحَّح الحديثَ الحاكمُ ووافقه الذهبيُّ، وصحَّحه ابن حبَّان وابن خزيمة [انظر: «نيل الأوطار» للشوكاني (٥/ ٣٣٩)].

🛑تکایە ئەم بابەتە لای خۆتان بڵاو بکەنەوە تا خەڵکی مەحروم نەبن لەو فەزڵە گەورەیە بەهۆی فەتوای هەڵەی کەسانێکەوە.
● شيخ الاسلام ابن_تيميه رحمه الله تعالى رحمه الله دەفەرمێت:-

°النفوس الطيبه تتلذذ بالخير ؛ والنفوس الخبيثه تتلذذ بالاساءه والعدوان.

°نەفسە پاک و چاکەکان چێژ دەبینن لە خێرو چاکە

°وەنەفسە پیسەکان چێژ دەبینن لە خراپەو دژایەتی

تلبيس_الجهميه (529/1).
رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ 🤍🫀

پەروەردگارمان لە دونیا چاکەمان پێ ببەخشە و لە قیامەتدا چاکەمان پێ ببەخشە و لە عەزابی ئاگر بمانپارێزە.🤍🫀
بەچی منداڵ پەنا دەدرێت ؟

پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) حەسەن و حوسەینی (ڕەزای خودایان لێبێت) پەنا دەدا بە

: أُعِيذُكُمَا بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ, وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ

. واتە: (پەناتان دەدەم بە ناوە تەواو و جوانەکانی خودا لە ھەموو شەیتانێک و پێوەدەرێک (مار و دوپشک و ...)لە ھەموو چاوێکی پیس و تێڕوانینێکی خراپ).

ـ البخاري ٤ / ١١٩
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)
((مَا زَالَ جِبْرِيلُ يُوصِينِي بِالْجَارِ، حَتَّى ظَنَنْتُ أَنَّهُ سَيُوَرِّثُهُ)) رواه البخاري ٦٠١٥.

واتە: ((بەردەوام جبریل ئامۆژگاری دەكردم كە لە گەڵ دراوسێ چاك بم, هەتا گومانم برد كە میرات لە یەكتر دەگرن)).
••📝🔗|

❞قال سفيان بن عيينة 'رحمه اللە' : الزم الحق ولا تستوحش لقلة أهله.❝

❞ئیمامی سوفیان ـی ڪوڕی عویەینە ئەفەرمووێت : پابەندبە بە حەقەوە ، وە دڵتەنگ مەبە بە ڪەمی شوێنڪەوتووانی.❝

◆الزهد الڪبیر للبیهقي | 238
- ئیمامی تابیعی الحسن البصري ئەڵێت :

(ئەی بەنی ئادەم بە باشترین ئەخلاقت هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکی، چونکە کاتێکی کەم لەناویاندا ئەمێنیتەوە) .

📚 مکارم الأخلاق لإبن أبي الدنیا : ٣٨
• پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی :

بە دڵینایی تۆ واز لە شتێك ناهێنی بۆ خودای گەورە ، ئیللا خودای گەورە بەهۆی ئەوەوە بۆت دەگۆڕێتەوە بە شتێكی باشتر لەو .

| أخرجه أحمد ( ٢٣٠٧٤ ) 📕
#عاشوڕا

پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی:
بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عاشورا ئومێد ئەکەم ️ اللّٰه بیکاتە کەفارەتی تاوانی ساڵی پێش خۆی.

📖رواە مسلم | ۲۷٤٦|

عَبْدَاللەِ بْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْە :
دەفەرمووێت کاتێک پێغەمبەر ﷺ ڕۆژووی عاشورای گرت ئەمری کرد بە ئێمەش بیگرین وتیان : ئەو ڕۆژەیەجوولەکە و نصارا بە گەورەی ئەزانن ، پێغەمبەر یش ﷺ فەرمووی : ئەگەر ساڵی  داهاتوو هاتەوە ، ئەوە ڕۆژی نۆیەمیش بە ڕۆژوو ئەبین ساڵی داهاتوو نەهاتە پێش پێغەمبەر ﷺ وەفاتی کرد.

📖رواە مسلم | ۲٦٦٦|
« فَكُلُّ حُزْنٍ لاَ يَدُومُ »❤️🌚


هیچ ناخۆشییەك تاسەر نیە!❤️🌚
°•
ئاگاداری مێردەکەت بە، ئاگاداری ژنەکەت بە، واز لە مۆبایلەکانتان بهێنن و کاتەکانتان بەیەکەوە بەسەر ببەن
لە خودا بترسن، ماڵەکان خەریکە وێران دەبن و موسڵمانەکانیش ون دەبن

💔😔
2025/01/07 04:58:29
Back to Top
HTML Embed Code: