Telegram Web
خودا قەرەبوی هەموو ئەو شتانەت بۆ بکاتەوە کە بەتەنها خۆت هەستت پێیان دەکرد، بە تەنها خۆت بەبێ دەنگی تێتپەڕاندن.
+ بۆ ئەوانەی وەکو خۆمن ...

یاخوا مرۆڤ لە خۆی نەڕەنجێت،
کە لە خۆی ڕەنجا، سەری دنیای لێ دێتە یەک، شەڕ بە هەمووشت دەفرۆشێت، ئەو کاتانەیش مرۆڤ لە خۆی زویر دەبێت کە دەزانێت کارانێک هەن دەبێت بیانکات و نەیکردوون.
کەمتەرخەمی، مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی دەخات.

(قانع خورشید)
لە کتێبی (بۆ ئەوانەی وەکو خۆمن، کتێبی چوارەم)
لە دڵم گڕت….
چونکە ئەگەر من بومایە وام نەئەکرد لەگەڵتا🖤
هەردووکمان کوێر بووین…!
ئەو منی نەبینی، منیش جگە لەو کەسیترم نەبینی💔
ئەبێ رۆژێک باسی منیش بۆ ئەو بکەی…؟
یان هەروا هەڵسوکەوت ئەکەی کەوا هەرگیز منت نەناسیوە؟🙂
کامڵبوون واتا کاتێک ڕووی دووەمی مرۆڤەکان ببینیت و سەرسام نەبیت…

-دۆستۆیڤسکی
2025
Forwarded from 𝗬𝗔𝗗𝗚𝗔𝗥𝗘𝗠 (Paiwand Jack)
ئێستا ٢٠٢٢ ، ئەگەر ئەنتەرنێت نەبوایە ، ماسنجەر و فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەبوایە ، بەلایەنی زۆرەوە زۆربەمان خەوتبووین ، ھەندێکمان لەناو جێگە خەوەکەیا ڕاکشاوە چەرچەفێکی سادەی بەسەرەوەیە فێنک کەرەوەکە ھەوایەکی خۆش ئەھێنێ ھیچ بیری لەلای ئەم فەوزایە نیە ، ھەندێکی ترمان مەژغوڵی سەعی کردنە و چراکەی نزیک کردۆتەوە لە کتێبەکەی بیری لای نۆتیفیکەیشنی سناپ و تلگرام نیە ، ھیچ کوڕێک خەم ناخوا لەبەر ئەوەی ناشرینە و وێنەی دانانێ لە فەیسبووک ، ھیچ کچێک نەکوژراوە لەسەر چات و وێنە و نامەی دەنگی ، دایک و باوکمان مۆبایلەکانیان لەلاوە نیە بەڵکوو ماوەی جارێک دێن سەرت لێ ئەدەن بۆ ئەوەی بزانن سەرمات نیە ،ئەم وەختە کەم کەس دڵتەنگ ئەبوو ، سبەینان زوو ھەڵئەسای چونکە مەژغوڵ ئەبویت بە ئیش کردن لەکاتی کارەکەتا باسی کچە جوانەکەی کۆڵانەکەتان ئەکرد لەگەڵ دراوسێ دوکانەکەتدا ئاخۆ چۆن نامەیەکی پێ بدەی ، وای فای بکوژێنەوە و بخەوە ئەوە باشترین کارێکە دەرھەق بەخۆتی بکەی ( شەو شاد)
#jack
ئافرەتی ژیر هەرگیز غیرە ناکات چونکە غیرەکردن دانپێدانانە بەوەی ئافرەتێکی باشتر و جوانتر هەیە لەو…

-شکسپیر
من هێشتا لە ناخی دڵمەوە ئەوم خۆش ئەوێت…
بەڵام ئێستا ئاواتەخوازم کە خۆزگە خۆشم نەویستبا ئەو شایەنی عەشقێکی وەها نییە.

-دۆستۆیڤسکی
چۆنیت؟

دەتوانم چی بڵێم، مرۆڤبوون ئاسان نییە.

Songs from the second floor(2000)🎞️
بیستوومە کە ئێستا تەنیایی
هەمووان رۆشتن و تەنها خۆت مایەوە
ئێستا ئەزانی ئازاری بەجێ هێشتنی کەسێک چەند قوڕسە…💔



@ahmadkabdulla💙🕊️
دوای تێپەڕینی ٢ ساڵ لە جیابوونەوەمان: ژمارەی نهێنی ئەو هەژمارەم لەبیر کرد کە لێیەوە چاودێریم دەکردیت، لە بیرەوەریمدا هیچ شتێک لە یادگاریەکانمانم بیر نەما، لە پێناو خۆمدا پاڕامەوە، ئیدی دڵم ئازاری نەبوو کاتێک ناوەکەت بەبەردەممدا تێدەپەڕی، هەموو ئەوانەی لە ژیانمدان بە ڕێکەوتیش تۆ ناناسن، تەنیا ئەو کاتانە بیرم دەکەویتەوە کە ئەو کارەساتەنە بیر خۆم دەهێنمەوە کە بەهۆی جیابونەوەمان بەسەرم هات، ئیدی دەنگت لە گوێمدا نازرینگێتەوە، چیدی شێوەی روخسارت ئەوە نییە کە خۆشم دەویست،
ئەگەر ژیان بژاردەی ئەوەم بداتێ لەنێوان تۆ و ژیانی ئێستامدا، ئەوا جیابوونەوەمان هەڵدەبژێرم،
نەتەنازول ئەکەم و نەقەبوڵی ئەوە دەکەم کە تۆ تەنانەت مرۆڤێکی تێپەڕیش بیت لە ژیانمدا.

هێندە چاوەڕێم کردیت هەتا چاوەڕوانی خۆشەویستیم بۆتی تێکدا ...
#jack
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ھەموو ترسی من ئەوە بوو
ڕۆژێک تۆ غەریبەترین کەسی من بیت و
من ھەموو شتێکی تۆ بزانم!
#jack
هەنێک کات لەبری موناقەشەکردن سەیری ناو چاوانی بەرامبەر دەکەم و سەرم سور دەمێنێ ئەو هەموو بێ عەقلیە چۆن لەو سەرە بچوکەدا جێی بۆتەوە..؟

-ئەلپاچینۆ
کاتێک تۆ بە من ڕازی بووی پێت گوتم من ئامادەم لەگەڵتدا بژیم یەکسەر ڕۆشتمە سەر جادەکە چونکە ئاسمانی ژوورەکەم بچووک بوو بۆ فڕینم….

-کافکا (بۆ میلینا)
بەبێ ئەوەی بە خۆم بزانم دەبینم دوو کورسیم بردووە….
یەکێک بۆ خۆم، یەکێکیش تا بیرم نەچێت چەندە بێ تۆم

-تەڵعەت تاهیر
بە بیركردنەوەكانی خۆمان ، دوور ڕۆیشتین
لەبیرمان كرد ، ئەوەی بڕیارەكان دەدات بریتییە لە چارەنووس
.
.
#مەحمود_دەروێش
ڕۆژگار تێدەپەڕت و ھیچ شتێکی تازەی پێ نییە.

نەمان توانی وەکوو ئەوانی تر درۆ بکەین،
نەمان ویستووە هەرگیز خیانەت بکەین،
بەرژەوەندی خواز و دوو ڕوو نەبووین،
وەلێ تاکە عەیبی ئێمە ئەوەیە…
هێندە بۆ خەڵک ژیاین هێندە
خۆمانمان خۆشنەویست بۆیە ئێستا وا دەبینن ..
سەبر سەبر پێکەنینەکانمان کاڵ دەبنەوە”
#jack
2025/01/23 05:18:56
Back to Top
HTML Embed Code: