Telegram Web
بۆ زەبتی موڵکی دڵ بەسە لەو لێوە یەک قسە

شاھم، بە سەوقی لەشکری غەمزە چ ئیحتیاج


#مەحوی

#واتا :

تۆ شا و فەرمانڕەوای دڵی منی!
وڵاتی دڵ بە تەنها وتەیەک لەو دوو لێوتەوە، سەرت بۆ دادەنوێنێ و پێویست ناکا لەشکری ئیشارەی چاوانت بۆ ئەم مەبەستە بخەیتەڕێ
بە دوو زوڵفی کەمەندئاسا
ڕەگی دڵمت لە بێخ هەڵکەند..

دەسا ڕەحمێ کە با نەمرم دڵ
ئینتیزاری دەرمانە!


بە دوو ئەبرۆی هیلال ئاسا کە وەک
شمشێری قەتتاعا..

بڕیت ڕیشەی دڵی زارم
لە ژینی خۆی هەراسانە..


#زاری
جە بێکەسیی وێم تۆم کەردەن وە کەس
نە بە کەس شیای نە بە نیمەکەس

سەر جە ڕاستی کەردەنم توفەیل
من مەجنوونی تۆم تۆم کەردەن وە لەیل


#مەولەوی
ئەو دۆزەخ چێشەن عەزابش جە کۆن
دۆزەخ هەر دۆزەخ دووریی باڵای تۆن


#مەولەوی
لە یادی تۆ زیاتر
نایەتە فیکرم خەیاڵاتێ..


#صابیری
وه‌ختی ڕە‌حمه دولبه‌را
میوانی ده‌وڵه‌تخانه‌تم..

تۆ ئه‌گه‌ر له‌یلای
منیش مه‌جنوونه‌که‌ی دێوانه‌تم..


#ئەحمەد_موختار_جاف
بە تۆ چارەی چلۆن دەکرێ دەروونی پڕ لە ناسۆرم
خەساری بۆ دەکەی دوکتۆری زانا مەرهەمێکی تر


#هێمن
سەر کە جۆشێکی نەبێ، من زرکە تاڵم بۆ چییە!
دڵ کە هۆشێکی نەبێ شیشەی بەتاڵم بۆ چیە!

#مەحوی
ڕەحمێ کەر ئازیز جە هیجری حاڵت
مانوو پەی تەواف ئاسانەی ماڵت


#مەولەوی
واتە: ئازیز ڕەحمێکم پێ بکە و بەزەییت بە حاڵمدا بێتەوە با لەتاو دووریی تۆ نەمرم بەڵکوو بمێنمەوە بۆ سەردان و زیارەتی بەر دەرگای ماڵەکەت.
دەردەدارم.. بێزبانم.. بێدڵم.. سەوداسەرم..
ئاخ لەبۆ دڵمیهرەبانێ، هەمزبان و هەمسەرێ..


#وەفایی
عیلاجی عاشقان سەبرە
ئیتر دەرمانی پێ نــــــاوێ..


#صابیری
ئەگەر بمتوانیایە نەمدەهێشت دڵ هێند بناڵێنێ
بەڵام چی لێ دەکەی بێ عار و شێت و کەوتەکارێکە

لە ناو شاری دڵانا جاڕ ئەدەن کێ بێ کە هوشیار بێ
لە هیچ لایەک جواب نایە عەجەب خامۆش شارێکە

#پیرەمێرد
دڵ نەخۆشە ئینتیزاری هاتنی دڵدار ئەکا
مەیلی سەیری میوەهات و سێبەری گوڵزار ئەکا

چاوی بیماری دڵارامم مەگەر ڕەحمێ بکات
وەرنە دەردم سەد چوو لوقمانی حەکیم بێزار ئەکا


#صابیری
گەدایی و سواڵکەری بەر ماڵەکەی، دەستم کەوێ ڕۆژێ
خوا نەیکا کە من بیدەم بە تەخت و تاجی سوڵتانی


#ئەحمەد_موختار_جاف
پەرێشانم لە حەسرەت دەردی دووری
بە لوتفی خۆت بدەی یاڕەب سەبووری

منم وەک نانەوا فرمێسکم ئاگر
جگەر نان، چاو ئەکا ئیشی تەنووری


#بێخو
تەشریفی نەوبەهارە کە عالەم دەکا نوێ
دڵ چونکە میسلی غونچەیە بۆیێ دەپشکوێ

دنیا کە گوڵگوڵی بووە، قوربان ئەتۆش وەرە
تالیب بە گوڵ بە، قەیدی چییە گوڵ گوڵی بوێ


#نالی
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ..

#دیوار
ئەی ئەو کەسەی کە شەوها یادت ئەنیسی دڵمە
یەک لەحزە دێمە یادت داخۆ لە ڕۆژگارا..


#سالم
ڕۆژێ کە نەبینم قەمەری ڕوویی دلارام
ڕۆحم لە جەسەد دەرچووە بێشک لە دڵ ئارام

لەیلی کە لە توێی خەیمەوە تیرێکی لە من دا
لەو ڕۆژەوە مەجنوونسیفەتم مائیلی سەحرام


#صابیری
وەکوو ڕۆژێ
لە مەغریب بێتە دەر
بێ ببمە قوربانت...


#مەحوی
2025/02/17 20:59:29
Back to Top
HTML Embed Code: