Telegram Web
Forwarded from ڪتێب و نامیلڪە شەرعیەڪان بە PDF (ابو عبدالرحمان)
گەڕانەوە بۆ قورئان و سوننەت
#كەناڵی .لەپێناوی_خوا_هەستاوە بۆ بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی بەبەڵگەی قورئان و سونەت بە تێگەییشتنی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت
https://www.tgoop.com/SunatJmaet
tiktok.com/@namo563


لەتیک تۆکیش لەگەڵ تانینن

رەحمەتی خواتان لێبێت.... فولی بکەن...
بسم الله الرحمن الرحیم
(وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُۚ
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ)
[النحل: 125]
مەرجەکانى دانیشتنى دکتۆر عبداللطیف
لەگەڵ مەریوان هەڵەبجەیی بێ باوەڕ بە ئیسلام

1. موجادەلەو مونازەرەیەکى زانستى بێت و دور بێت لە جنێوو و قسەى نەشیاو، بەتایبەت بەرامبەر پیرۆزیەکانى ئیسلام.
2. قسە لەسەر بابەتە سەرەکییە گەورەکان (الأصول والکلیات) بکرێت وەک (الایمان بالله ورسله وکتابه...)، نەک لەسەر بابەتە لاوەکیی و لقەکان؛ چونکە شتى لاوەکى و جوزئی كاتى زۆری دەوێت و بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بەشی ناکات ، وە تاوەکو لە تەوەرێک تەواو نەبین نەچینە سەر تەوەرێکی تر.
3. دانیشتنەکە ڕوو بەڕوو بێت لە سلێمانى یان هەولێر نەک بە ڕێگاى ئۆنلاین، وە ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت لە کەناڵى ئاسمانییەوە، وە هیچ یەکێکیان کەسیان لەگەڵ نەبێت و هیچ پەرتوک و مۆبایل و کۆمبیوتەريان لەبەر دەست نەبێت و سەماعەشيان لەگوێ نەبێت، بۆ ئەوەى بە زانستى خۆیان قسە بکەن، نەک قسەى ئەم و ئەو نەقڵ بکەن.

تێبینى: پابەند نەبوون و دەرچوون لەم مەرجانە کۆتایی بە دیبەیتەکە دەهێنێت و کەسى پابەند نەبوو بە ناحەق و دۆڕاو حیساب دەکرێت.
چاوەڕێی وەڵامتین بە کردەوە بێیت بۆ دانیشتنەکە لەمڕۆوە تا دە ڕۆژی تر هەر کاتێک بێییت دکتۆر ئامادەیە إن شاء الله

بەڕێوەبەرى سۆشیاڵ میدیای د.عبداللطیف أحمد
‏28/ 11/ 2020
2025/07/05 01:25:16
Back to Top
HTML Embed Code: