Telegram Web
وەرزش مرۆ ئازا دەکا
ئــازا وڵات ئــاوا دەکـا

من له وەرزش پاڵـەوانم
ڕۆڵەی ئازای کوردستانم

@z_harman


✍️:مامۆستا هەژار
5
توند توند
لە باوەشم بگرە
با نەڵێن کورد
قەت قەت
یەک ناگرن.

@z_harman

✍️:قاسم تاباک
نیگارکێش:مامۆستا ئیرەج قادری ئازەر
3👍3💔2🔥1
ئەم دڵە،ئەم پلەگۆشتە پڕ لە ڕازە
نازانم بۆ لەگەڵ شادیا ناسازە

@z_harman

✍️:مامۆستا جەلال مەلەکشا
3🥰1
مەمتارێنە و مەمنێرە بۆ غەریبی
من هەر لە نیشتمانی خۆم بە سەنگم

@z_harman


✍️:مامۆستا جەلال مەلەکشا
👏4
کە مانی هاتە سەر کێشانی ئەبرۆی تۆ لە پاش چاوت
لە مەستی دەستی وا لەغزی کە کەچ هات خەتتی پەرگاری

@z_harman

✍️:م.مستەفابەگی ساحیبقڕان(کوردی)
👌3
تۆ دەوڵەمەند و من کیژی نەدار
بە غەیری وەفا چی هەیە هەژار؟

خونچەی دڵی خۆم هێنا و دام بە تۆ
بەڵام وتەی تۆ هەموویان درۆ

@z_harman


هۆنراوە:مامۆستا شەریف
👍3
@z_harman

"هۆنراوە و هەڵبەستی شاعیران بۆ یار"


بەهاری دڵگوشا وەک حوسنی تۆ نایێتە ڕووی دونیا
هەوای باغی بەهەشتت گەر هەیە، بڕوانە ئایینە
(سالم)


دەسا لادە سەری زوڵفت لەسەر ڕووت
کە ڕووتی ڕووتم و مایل بە تاوم
(نالی)


ئەهلی چین نەققاشی چاکن خۆ، بەڵان تەسویری تۆ
نەقشی خامەی کردگارە، کاری وەستای چین نییە
(کوردی)


بە تەخمین وەسفی فیردەوس و جەهەننەم بۆچ دەکا واعیز
لە سایەی وەسڵ و هیجرانت بە خۆم دیتوومە دەیزانم
(حاجی قادری کۆیی)


خزر ئەگەر چاوی حەیاتی بڕیە ئاوی حەیات
من لە خاکی دەری جانانەمە هەر چاوی حەیات
(مەحوی)


دیم لە خەودا شاد و خوڕڕەم یاری من بادەی دەوێ
دەس لەناو دەس، دەم لەناو دەم، وەی لە شادی ئەو شەوێ
(ئەحمەد کۆر)


دڵم بۆ تۆ دەسووتێ، دیدەکەم بۆ تۆ دەبارێنێ
دەمێک وابێ، ئەمان ئەی جێت لەنێو دڵ، پێت لەسەر چاوم
(وەفایی)


خۆت وەکوو سوڵتان و چاوت حاکم و ئەبرۆتە شیر
تیری موژگانت وەزیرە مەشقی خونخواری دەکا
(حەریق)


تۆ گوتت: مەرجانە لێوم؛ من گوتم: جانا، بەهای
غەیری ئەم سەودایە جانا، من چە تاوانم نەکرد
(ئەدەب)


زەمانێکە لە گۆشەی بێکەسی ڕەنجووری تۆیە دڵ
حەبیبم کەعبە کەچ نابێ ئەگەر خۆت بێیە سەردانی
(سافی هیرانی)


گریبانی سەبووریم چاکە وەک بولبول لە شەوقی گوڵ
نموونەی چاکە ئەم چاکە، بە یادی چاکی دامانت
(ناری)

@z_harman
3🔥3
👍4
[بۆ کۆچی دوایی خاتوو ژیلا حوسێنی]

کەنیشکە
بۆ هێندە بەپەلەی
نەختێتر دانیشە لە لامان
با تێر تێر بتبینین
تاسەمان هێشتا لێت نەشکاوە
ئەزانم دڵت لەم دنیایە بێزارە
دەروونت لە نیشی دووپشکی وڵاتی ئەوینکوژ زامدارە
زۆر تیری تانەت لێدراوە
بەڵام ئەی شاگوڵی باخی ژین
نەختێ تر دانیشە
هەتاکوو ئێوارە زۆر ماوە
خەزان زۆر ناکێشێ
وەرزێ تر بەهارە
بەجێمان مەهێڵە...

@z_harman

✍️:مامۆستا جەلال مەلەکشا
7👌2
فەریادم وە تۆن
هانا هەی ئازیز فەریادم وە تۆن
دەردم گرانەن، ئەڵوەدام بێشۆن
شیفام ئینتیزار مەیلی باڵای تۆن

@z_harman

✍️:مامۆستا مەولەوی
👍4
4🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@z_harman

۳ی ڕەشەمە،ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

‌نە کورد دەمرێ و نە زمانەکەی
4👏3
2025/07/13 11:03:24
Back to Top
HTML Embed Code: