Telegram Web
نیعمەتە ئەم خاک و خۆڵەم،
تا ئەبەد جێی نایەڵم

خاکی سووتاوی وەتەن
بۆ سورمەیی چاوانمە

@z_harman

✍️:قانع
2
تیشک باوێ
زەوی هێشتا زۆری ماوە
خۆرەکانی خۆی بناسێ.
هەر زوڵاڵ بە
دەریا هێشتا زۆری ماوە
چۆم و کانیی خۆی بناسێ.

@z_harman

✍️:ئەمین گەردیگلانی
وێنە:شێرکۆ کانی‌سانانی

#کوردستان
#نەورۆز
👌2👍1
ڕۆژێک مامۆستا هێمن لەگەڵ دوکتوور خوسرەوی و دوکتووریکی دیکە دەچنە شوێنێک و لە هەورازی زۆر ماندوو دەبێ
تووشی کابرایەک دەبێ ئێسترێکی پێیە
مامۆستا هێمن دەڵێ:ئەرێ برا سەودایەکم لەگەڵ ناکەی؟ئەو دوو دوکتوورەت دەدەمێ ئێسترەکەم دەیە.

@z_harman

یادی هێمن
نووسەر:کەریم حیسامی
🤣11
شێت بە مەوعیزە کوا دێ عیلاجی؟
کەر بشچێتە حەج نابێ به حاجی

سەگ بۆ سەولەیەک بە خەڵک ئەوەڕێ
کەریش بە دەنکە جۆیەک دەزەڕێ


@z_harman


✍️:مەلا غەفوور دەبباغی
💯3
🔥4👌21
🔥5
4
لە خوێن و خۆڵا گەر بتلێمەوە
ناگریم، ناناڵم ناکڕوزێمەوە

چاوم تاریک بێ گەر لە برسانا
لە هیچ نامەردێ ناپاڕێمەوە

@z_harman

✍️:ئەخۆل
3👍1👏1
ئەڵێم خۆزگە لەجیاتی خوێن دەمارم ئاوی تیا بووایە
لەناو جەرگەی بیابانا لەپڕ یارم پەیا بووایە

لەبەر تەڕکردنی لێوی بەبێ پەروا لە بەردەمیا
بە نووکی خەنجەرێ خوێنی دڵی خۆم بۆ بڕشتایە

@z_harman

✍️:کامەران موکری
3
مه‌وه‌سته‌ ڕێگه‌ گه‌ر سه‌خت و ڕه‌وه‌ز بێ
ده‌بێ سه‌ختی له‌ چه‌نگانت وه‌ڕه‌ز بێ

به‌ تێکۆشان به‌جێ دێ، گیانه‌ داوات
ئه‌وانه‌ی بێ وره‌ن ناگه‌ن به‌ ئاوات

@z_harman

✍️:ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی(هەڵوەدا)
🔥5
کوڕم هەتا هەی کەس مەدە فریو
مەڕفێنە پارووی هەژار و هەتیو

زانا و شیاو بە،ناکرێتەوە بۆت
گرێپووچکەی ژین بە مێشکی ڕزیو

@z_harman

✍️:محەممەد نووری(عەتری گڵۆڵانی)
👏4👍3
دەردی کوردم گرتووە، چ بکەم ئەمن؟
تەیری بەختم مردووە، چ بکەم ئەمن؟

یەکنەبوون و ڕێکنەبوون و لێکپسان
ژەهری دووریم چێشتووە، چ بکەم ئەمن؟

باری یەکجار زۆر گرانی قەومەکەم
ئەمنی یەکجار خستووە، چ بکەم ئەمن؟

ڕیسی چەند ساڵەم، تەشیڕێسی زەمان
پێچەوانەی ڕستووە، چ بکەم ئەمن؟

یەکنەبوونی دوو برای ئازا و نەبەز
ڕێی نەجاتی بەستووە، چ بکەم ئەمن؟

وا نەیاری بەدمەسەب بۆ ئەو دووە
سەد پلانی ڕشتووە، چ بکەم ئەمن؟

هۆنەری چەند ساڵەیی پیر، بەختەکەی
هاتووە و لێی نوستووە، چ بکەم ئەمن؟

@z_harman

✍️:سەید کامیل ئیمامی(ئاوات)
👍81
بەهاری دڵشکاو
<unknown>
@z_harman


🎼نەجمەدین غوڵامی🎼
4
2025/07/10 21:29:18
Back to Top
HTML Embed Code: