لە دەستم دێ
کاتژمێری کامەرانیت بوەستێنم
لە دەستم دێ
ئەڵقەی پەنجەت پێ فڕێ دەم،
نامەی بەختت بسووتێنم
لە دەستم دێ
هەموو شتێک ئاشکرا کەم
کام شەوت گەش و ڕووناکە،
ئەو شەوی فوو( پف) لە چرا کەم
لە دەستم دێ، بە دوو وشە
دڵی زاوای نووستووت ڕەش کەم،
لە خۆشاوی شەوی پەردەتان بێبەش کەم.
@z_harman
مامۆستا پەشێو
کاتژمێری کامەرانیت بوەستێنم
لە دەستم دێ
ئەڵقەی پەنجەت پێ فڕێ دەم،
نامەی بەختت بسووتێنم
لە دەستم دێ
هەموو شتێک ئاشکرا کەم
کام شەوت گەش و ڕووناکە،
ئەو شەوی فوو( پف) لە چرا کەم
لە دەستم دێ، بە دوو وشە
دڵی زاوای نووستووت ڕەش کەم،
لە خۆشاوی شەوی پەردەتان بێبەش کەم.
@z_harman
مامۆستا پەشێو
زاوا، تارای لە سەر بووک هەڵگرت، بزەیەک لەسەر لێوی نیشت. دەنکێک شیرنییان لەگەڵ یەک گۆڕییەوە. هەرچەند یەکتریان باش دەناسی، بەڵام شەرمیان دەکرد پێکەوە قسە بکەن. هەر دووبەدوو مابوونەوە. لە ئاوێنەکەدا چاویان لە یەکتر دەکرد.
ماوەیەک تێپەڕی. زاوا تینووی نەبوو، بەڵام بە دەنگێک کە دیار بوو دەیهەوێ لاسایی پیاوان بکاتەوە دەستووری بە بووک دا لیوانێکی ئاو بۆ بێنێ. بووک ئیشتیای لە هێنانی ئاو نەبوو، بەڵام لە کاتێکدا بە بێوازی نیوە لیوانێکی ئاو بۆ زاوا دێنا، دە دڵی خۆیدا بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن ئەویش فەرمانێک بە زاوا بدا.
بووک کە هێشتا لەم فکرەدا بوو بە زاوای کوت ئەو ئاوێنەیەی لێرە هەڵگرە با نەشکێ. زاوا ویستی بە قسەی بکا، بەڵام وەک ئەوەی لەنەکاو وەبیری هاتبێتەوە کە پیاو نابێ بە قسەی ژن بکا، دەستی کێشاوە و کوتی: بۆخۆت هەڵیگرە.
بووک کوتی: دەبێ ئەتۆ هەڵیگری و زاوا کوتی: نا.
قسەیان لێک چەپ هات. زاوا دەستی دە قژی بووک نا و بووک گەرووی زاوای گرت و بێ ئەوەی ئاگایان لێ بێ، خۆیان لە ئاوێنەکە دا و شکاندیان. بەو دەنگە وەخۆ هاتنەوە، پێش ئەوەی شەڕەکەیان قورستر بێ، بووک بە زاوای کوت:
هەتا دایە و بابە نەهاتوونەوە، وەرە با کایەیەکی دیکە بکەین. ئەم کایەیە هیچ خۆش نەبوو.
@z_harman
(زەماوەند)
لە کتێبی زەوی سەخت و ئاسمان دوور
مارف ئاغایی

👏2
چوار پەنجەرەین و یەک ماڵین ،چوار هەنگاوین و یەک ڕێگا
هۆنراوەی کێها شاعیرە؟
هۆنراوەی کێها شاعیرە؟
Anonymous Quiz
35%
شێرکۆ بێکەس
65%
عەبدووڵڵا پەشێو
بۆ ئەوەی نێوماڵی کوردستان تەبا و پڕ لە ئاشتی بێ پێشنیارت چییە؟
Anonymous Poll
21%
دەبێ ژیر و چاوکراوە بین و فریوی پیلانی ناحەزان نەخۆین.
56%
یەکبوون و یەکگرتن بپارێزین و ڕێز لە جیاوازییەکانمان بگرین.
27%
تەنیا و تەنیا بەرژەوەندی کوردستانمان بۆ گرینگ بێ.
11%
لە بێڕێزی و شەڕەجنێو بەرامبەر بە یەکتر خۆ بپارێزین.
30%
پشتیوان و خەمخۆر و هاوڕێ و هومێدی یەکتر بین.
ئێستا هەزاران مامۆستای زمانی ئینگلیزی و زمانەکانی دیکەمان لە کوردستان هەیە کە لێهاتوو و شارەزان،هیوادارم ئەو مامۆستایانە بەرهەمەکانی بێوێنە و جیاوازی دونیای سینەما،شانۆ ،دراما و کارتۆنی منداڵان بە زمانی کوردی وەرگێڕن و بە شێوازی ژێرنووس بڵاوی کەنەوە بۆ ئەوەی گەنج و منداڵی ئێمە ئەو بەرهەمانە بە ژێرنووس و وەرگێڕانی فارسی و عەڕەبی و تورکی نەبینن و نەبیسن،گەر ئەو مامۆستا ئازیزانە گرووپ و لێژنەیەکی هاوبەش درووست کەن و لەو بوارە خزمەت بکەن من دڵنیام خزمەتێکی زۆر بە زمانەکەمان دەکەن،گەنج و منداڵی ئێستا گیرۆدە و تینووی دیتن و بیستنی فیلم و شانۆ و کارتۆنن و هەتا ئەو بەرهەمانە بە زمان و ژێرنووسی کوردی زیاتر بن ،زمانەکەمان زیاتر گەشە دەستێنێ و دەچێتە نێو دڵ و مێشک و هەستی بەرەی نوێ. هیوادارم هەموومان له بواری خۆماندا بە جوانترین شێواز خزمەت بە نەتەوەکەمان بکەین و لە ئاست پاراستنی پێناسەکانمان کەمترخەم نەبین.
@z_harman
✍️ :زانکۆ
@z_harman
✍️ :زانکۆ
👏10
بووکێک بوو قاتڵی ڕۆنی بوو،خەسۆکەی دەچوو بۆ سەفەرێ،لە ترسی نەوسی بووکەکەی چوار دەورەی کووپەڵەڕۆنی دە خۆڵەمێشی گرت.
بووکە نێوی خاسێ بوو،کوتی چ بکەم ئەوە خۆڵەمێش دابێژراوە و شوێنی بکەوێتە سەری ماڵوێران دەبم، سواری کەرێک بوو بردیە سەر کووپەڕۆنی،لەسەر کەرێڕا چنگی دە کووپەی ڕۆ کرد و بە ئیشتیا خۆی هەتا تێر بوو خواردی،خەسوو ئەگە هاتەوە سەردانی کووپەڵەڕۆنی کرد و کوتی:سم سمی کەرێ و چەنگ چەنگی خاسێ،سەرم لەو کارەی دەحەبەسێ.
@z_harman
#قسەی_خۆش

🤣4
کەنگر دەڵێ شەلم دەوێ،ڕێواس دەڵێ بەلم دەوێ.
ڕێواسکەرێ قیتقیت بڕۆ،کەنگرکەرێ وردورد بڕۆ.
کەنگرکەرێ لەنگێلەنگێ،ڕێواسکەرێ شۆخوشەنگێ.
شرۆڤە:لە باسی چلۆنایەتیی کەنگر و ڕێواس کردندا.
کەنگر چکۆلەیە و دەبێ بە نەرم و هێدی و بەئەسپایی بڕۆی و ورد بۆی بڕوانی هەتا وەبەرچاوت بێ و بتوانی هەڵیقەنی،بەڵام ڕێواس باڵای هەیە و هەتا خێراتر بڕۆی زیاترت دەس دەکەوێ.
@z_harman
ڕێواسکەرێ:کەسێک کە ڕێواس هەڵدەقەنێ
کەنگرکەرێ:کەسێک کە کەنگر هەڵدەقەنێ

❤2👍1👏1
لە ئاوری بێ دووکەڵ بترسە.
بەدنێوکردنی خەڵک،چەکی نامەردانە.
باغەڵت پڕ بێ لە پارە،خزم و بێگانە لە دەورەت دیارە.
چرای کەس تا ڕۆژ ناگڕێ.
بێکار ڕۆژی لێ ئاوا نابێ.
بە ئاورێکی گەش نەبمەوە،بە دووکەڵی بۆچی ڕەش ببمەوە.
تەونی چارەڕەشیی بە ئاوی زمزمیش پا نابێتەوە.
لەسەر ڕێیان گووی دەکا،هەتا نێوی بابی بێنن.
@z_harman
#مەسەل
#ئەدەبیاتی_زارەکی
#پەندی_پێشینیان

👍3❤2
(مەتەڵ)
حەوزێکە و مارێکە و گڕێکە
مارە حەوزەکە دەخوا، گڕەکە مارەکەی دەخوا
حەوزێکە و مارێکە و گڕێکە
مارە حەوزەکە دەخوا، گڕەکە مارەکەی دەخوا
Anonymous Quiz
17%
دموچاو
83%
چرانەوتی.حەلادین