Telegram Web
ڕۆژێکی دیکە لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا
بە هەزارها کوردمان لە ئەشکەوتەکان دەستگیر کرد و هێناماننە خوارەوە،
له دەشتاییەک خڕمان کردنەوە و فەرمانی
کوشتنیان درا،بەڵام فەرماندەکەمان گوتی:
پێویست ناکات ئەوەندە گوللە لە کوشتنی
ئەوانەدا بە فیڕۆ بدەین،بۆیە بیانبەن لە ئاوی
ڕووباری "مونزر" بیانخنکێنن
،ئێمەش ئەوانمان بە پێش خۆمان دا و بەش بەش
دەمانبردنە سەر پردی مونزر و لەوێش
فڕێمان دەدانە ناو قووڵایی ئاوی ڕووبارەکە.
ئەوانەی نەشدەهاتن بە زەبری هێز و
لێخوڕینەوە بە پێش خۆمان دەدان و
دەمانخستنە ناو ڕووبارەکە.

@z_harman

بیرەوەریەکانم:مووسا عەنتەر

شرۆڤە:ئەو ڕووداو و کارەساتە(دێرسیم)لە زمان ئەفسەرێک بە نێوی سەجادەدین لە کەمپێکی سەربازی کە ئاپێ مووسا لەوێ بووە باس کراوە.
💔8🤣1
تەماشای چاوەکەم کردی ،برۆت فەرمووی ئەمن تاقم
بە شۆخی زوڵفی لاولاوت دەوێژێ هەر ئەمن لاوم


@z_harman


✍️:حەریق
🔥2👌1
بەهارە گوڵ سەری هێنا دەرێ تۆش
هەڵستە کوردە چیدی سەرمەنێوە
هەموو قەومێک وەسەرکەوتووە لە هەوراز
بەشی تۆ کوردە تاکەی هەر نشێوە


@z_harman


✍️:مامۆستا هێمن
🔥21
چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش
لە ڕێگەی لوتفەوە بمخاتە باوەش

سەر و ماڵم دەکەم قوربانی ڕێگەت
بەران و جوانەگا و لۆک و کەڵی ڕەش

@z_harman

✍️:سەیفولقوزات
👌2
هەر دارێ لقی زۆر لێ بێتەوە
ئیتر ئەوەندە بەرز نابێتەوە

وڵاتێک حیزب و میزبی تێکەوێ
هەرچی دەستی بوو، بەشی خۆی ئەوێ


@z_harman


✍️:پیرەمێرد
3👏1
دەبەر ئەو بەژنەی دەمرم
دەڵێی چووزەی بیزایە
ڕوومەت وەک حەلەکتریکی
چاوی لەبەر هەڵنایە


(ڕەسووڵ نادری)

بەفر بە بای دەتواوە،ڕوومەتت شەکری خاوە
کافرم،جووم یا هەرمەنیم
شادەم بەو گوڵەی هێناوە
بەلەکت وڕەی لۆکەی،هەللاج هەڵیپێچاوە.

(عەلی کەردار)

هاتم لەلای شیناوێ
ڕوومەت گزینگی تاوێ
بەحەشتێم هەموو دەنێ
بەبێ چاوجوانێم ناوێ

(فۆلکلۆر)

@z_harman


ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان
کۆکردنەوە:سەلاح پایانیانی
👏3🔥2👍1
جوز بەدی نەمدی لە دوشمن، هەر چی نیکیم پێ نوواند
چابوو پێم زانی، بە سەد شووشتن سپی نابێ، شەبەهـ


@z_harman


✍️:سالم
👌3
گەر دەپرسی داد و گریان و فوغانم بۆچییە
ڕاستە باوک‌مردە نیم ئەمما جگەرسووتاوی تۆم
من لەبەر پیری قەدم خەم نەبووە ئەر باوەڕ دەکەی
قەدخەمیدەی قامەت و باڵای وەکوو لاولاوی تۆم

@z_harman


✍️:کوردی
🔥2
جێی دەم دەمە، جێی لەب لەبە، ساقی وەرە ئەمشەب
هەم ماچی دەمادەم بدە، هەم جامی لەبالەب

وەک سۆفیی سافی مەبە ئالوودە بە دونیا
بێهوودە موکەددەر مەکە سەرچاوەیی مەشرەب

@z_harman


✍️:نالی
زەمانەی پڕ تەعەب دەتکاتە تیرۆک
لەتێ نانت دەداتێ دوو بەشی نۆک
پیاڵەی دیدە لەبڕێزە، دڵا تۆش
بجۆشە، سازی ناڵە هەم ببێ کۆک

@z_harman


✍️:مەحوی
👏2
2025/07/12 10:07:17
Back to Top
HTML Embed Code: